پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
حمٓ1
تهفسیری ئاسان: (1) و (2) چەند پیتێک لە سەرەتای هەندێ لە سورەتەکانی قورئاندا هاتوون ژمارەیان (14)پیتە، نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین، بۆ سەلماندنی (اعجاز) و مەزنی و گرنگی قورئان کە لە توانای هیچ کەسدانیە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێوێنە دابنێت بەڕادەیەک هەتا ئەگەر هەمووی گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆ ببنەوە بۆ ئەو مەبەستە، بێگومان چەندەها نهێنی تریشی تیایە، زاناکان لە هەندێکی دواون، هەندێکیشیان وتویانە: هەر خوا خۆی زانایە بە نهێنی ئەو پیتانە.
عٓسٓقٓ2
تهفسیری ئاسان: (1)و (2) بەیەکەوەیە.
كَذَٰلِكَ يُوحِىٓ إِلَيْكَ وَإِلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكَ ٱللَّهُ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ3
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شێوەیە کە دەیزانیت خوای باڵادەست و کاربەجێ وەحی و نیگا دەنێرێت بۆ تۆ ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم و بۆ پێغەمبارانی پێش تۆیش ڕەوانە کراوە، لە لایەن خوایەکی باڵادەست و داناوە.
لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْعَظِيمُ4
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر هەمووی ئەو زاتە بەدیهێنەرو خاوەنێتی، بێگومان ئەو خوایە بەرز وبڵندو گەورەو شکۆدارە.
تَكَادُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ يَتَفَطَّرْنَ مِن فَوْقِهِنَّ ۚ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِمَن فِى ٱلْأَرْضِ ۗ أَلَآ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ5
تهفسیری ئاسان: ئاسمانەکان لای سەرویانەوە نزیکە لەبەر گەورەیی و شکۆداری ئەو زاتە لەت ببن و لێک بترازێن، هاوکات فریشتەکان سەرگەرمی تەسبیحات و ستایش و سوپاسگوزاریی پەروەردگاریانن، داوای لێخۆشبوونیش دەکەن بۆ ئیماندارانی سەرزەوی، دڵنیا و ئاگاداربن کە بەڕاستی ئەو پەروەردگارە هەر ئەو لێخۆشبوو میهرەبانە.
وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ ٱللَّهُ حَفِيظٌ عَلَيْهِمْ وَمَآ أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍۢ6
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش لە جیاتی ئەو زاتە کەسانی ترو شتی تر دەکەنە پاڵپشت و پشتگیر، ئەوانە خوا چاودێرە بەسەریانەوە وەنەبێت تۆ ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم کرابیت بە سەرپەرشت بەسەریانەوە.
وَكَذَٰلِكَ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ قُرْءَانًا عَرَبِيًّۭا لِّتُنذِرَ أُمَّ ٱلْقُرَىٰ وَمَنْ حَوْلَهَا وَتُنذِرَ يَوْمَ ٱلْجَمْعِ لَا رَيْبَ فِيهِ ۚ فَرِيقٌۭ فِى ٱلْجَنَّةِ وَفَرِيقٌۭ فِى ٱلسَّعِيرِ7
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شێوەیەی کە دەیزانیت قورئانێکی عەرەبی پاراومان بە وەحی و نیگا بۆ ناردیت، بۆ ئەوەی شاری مەککە و دەوروبەری (کە هەموو زەوی دەگرێتەوە) ئاگادار بکەیت، بەتایبەت ئاگادارو هۆشیاریان بکەین لە ڕۆژی کۆکردنەوە کە هیچ گومانی تێدا نیە، (ئەو ڕۆژە خەڵکی دەبنە دوو بەشەوە)، دەستەیەکیان بۆ بەهەشت بەڕێ دەکرێن و دەچنە ناو بەهەشتەوە، دەستەکەی تریان بۆ ناو دۆزەخ ڕاپێچ دەکرێت.
وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَهُمْ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ وَلَٰكِن يُدْخِلُ مَن يَشَآءُ فِى رَحْمَتِهِۦ ۚ وَٱلظَّٰلِمُونَ مَا لَهُم مِّن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍ8
تهفسیری ئاسان: ئەگەر خوا ویستی ببوایە هەموویانی دەکردە میللەتێکی یەک پارچە (هەمووان بەناچاریی ئیمەندارو چاک دەبوون) بەڵام ویستی وایە هەر کەس بیەوێت و شایستە بێت، دەیخاتە سایەی ڕەحمەت و میهرەبانی و بەهەشتی خۆیەوە، ستەمکارانیش هیچ پشتیوان و یاریدەدەرێکیان نابێت.
أَمِ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ ۖ فَٱللَّهُ هُوَ ٱلْوَلِىُّ وَهُوَ يُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ9
تهفسیری ئاسان: ئایا بێجگە لە خوا پشتیوانی تریان بۆ خۆیان دۆزیوەتەوە؟ کەوابوو هەر خوا خۆی پشتیوانەو هەر خوا خۆی مردووان زیندوو دەکاتەوە و هەر خۆیشی دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە!
وَمَا ٱخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِن شَىْءٍۢ فَحُكْمُهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبِّى عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ10
تهفسیری ئاسان: لەهەر شتێکدا کێشە و ڕای جیاوازتان بوو، ئەوە سەرئەنجامی بڕیارەکەی بۆ خوا خۆی دەگەڕێتەوە، چونکە هەر ئەو زاتەیە خوای پەروەردگارم هەر پشت بەو دەبەستم و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێمەوە.
فَاطِرُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ جَعَلَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَٰجًۭا وَمِنَ ٱلْأَنْعَٰمِ أَزْوَٰجًۭا ۖ يَذْرَؤُكُمْ فِيهِ ۚ لَيْسَ كَمِثْلِهِۦ شَىْءٌۭ ۖ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ11
تهفسیری ئاسان: بێگومان هەر ئەو زاتە بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەویە، هەر لە خۆتان هاوسەرانی بۆ سازاندوون، لە ئاژەڵ و مەڕو ماڵاتیش جووت، نێرو مێ ی بۆ فەراهەم هێناون، لەو ڕێگەیەوە زاووزێ دەکەن و زۆر دەبن بۆتان، هیچ شتێک نیە لە وێنەی ئەوزاتە، هیچ شتێک لەو ناچێت (چونکە خوایە و بەدیهێنەرە، چۆن لە بەدیهێنراوەکانی دەچێت) هەر ئەویش بیسەرو بینایە.
لَهُۥ مَقَالِيدُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ ۚ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ12
تهفسیری ئاسان: جڵەوی هەموو ئاسمانەکان و زەوی بە دەست ئەوزاتەیە، ڕزق و ڕۆزی فراوان دەکات بۆ هەر کەس کە بیەوێت، یان کەمی دەکات و سنورێکی بۆ دادەنێت (هەموویشی بۆ تاقیکردنەوەیە لە لایەکەوە و بەڕێوەبردنی کاروباری ژیانە لەلایەکی ترەوە)، بەڕاستی ئەو خوایە بە هەموو شتێک زانایە.
۞ شَرَعَ لَكُم مِّنَ ٱلدِّينِ مَا وَصَّىٰ بِهِۦ نُوحًۭا وَٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِۦٓ إِبْرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَىٰٓ ۖ أَنْ أَقِيمُوا۟ ٱلدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا۟ فِيهِ ۚ كَبُرَ عَلَى ٱلْمُشْرِكِينَ مَا تَدْعُوهُمْ إِلَيْهِ ۚ ٱللَّهُ يَجْتَبِىٓ إِلَيْهِ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِىٓ إِلَيْهِ مَن يُنِيبُ13
تهفسیری ئاسان: ڕێبازی ئاین و بەرنامەی ژیانی بۆ داناون، ئەوەی کەفەرمانی پێکردووە بە _نوح_، هەر بەوشێوەیە قورئانیشی بۆ تۆ ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم وەحی و نیگا کردووە و بە ئیبراهیم و موساو عیساشمان ڕاگەیاندووەکە ڕێبازی ئاین و یەکخواناسی بەرنەدەن و لەسەری پایادار بن، ئەم بانگەوازە ڕاست و دروستە زۆر بەلای بت پەرست و خوانەناسانەوە گران و زەحمەتە، بەڵام خوای دانا خۆی کەسانی شایستە هەڵدەبژێرێت بۆ گەیاندنی ئاینەکەی ڕێنموویی خەڵکانێک دەکات کە بگەڕێنەوە بۆ لای بەرنامەکەی بەپەرستن و ئەنجامدانی کاروکردەوەی چاک.
وَمَا تَفَرَّقُوٓا۟ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةٌۭ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى لَّقُضِىَ بَيْنَهُمْ ۚ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُورِثُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ مِنۢ بَعْدِهِمْ لَفِى شَكٍّۢ مِّنْهُ مُرِيبٍۢ14
تهفسیری ئاسان: میللەتانی پێشوو، بەتایبەت گاور وجوو جیاوازی و کێشە دووبەرەکی نەکەوتە نێوانیان، مەگەر لەدوای هاتنی زانستی و زانیاری تەواو بۆیان، کەلەبەر حەسادەت و ستەمکاری و لادانیان لە ڕاستە ڕێگا بۆیان دروست بوو، خۆ ئەگەر بڕیاری پێشووتر لەلایەن پەروەردگارتەوە نەبوایە کە تا کاتێکی دیاریکراو مۆڵەتی داون، ئەوە فەرمانی تیاچوونیان دەردەکرا، بێگومان ئەوانەی کە بوونە میراتگری کتێبی خوا و گەیەنرا بەدەستیان لە نەوەکانی داهاتوو، کەوتنە گومان و دوودڵیەوە، خەڵکیشیان خستە گومانەوە دەربارەی.
فَلِذَٰلِكَ فَٱدْعُ ۖ وَٱسْتَقِمْ كَمَآ أُمِرْتَ ۖ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَهُمْ ۖ وَقُلْ ءَامَنتُ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِن كِتَٰبٍۢ ۖ وَأُمِرْتُ لِأَعْدِلَ بَيْنَكُمُ ۖ ٱللَّهُ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ ۖ لَنَآ أَعْمَٰلُنَا وَلَكُمْ أَعْمَٰلُكُمْ ۖ لَا حُجَّةَ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ ۖ ٱللَّهُ يَجْمَعُ بَيْنَنَا ۖ وَإِلَيْهِ ٱلْمَصِيرُ15
تهفسیری ئاسان: کەواتە ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تۆ بۆ ئەوە بانگەواز بکە و پایادارو دامەزراوبە هەروەک فەرمانت پێ دراوە، شوێن ئارەزووی ئەوان مەکەوە و بەئاشکرا بڵێ: من، باوەڕم هێناوە بەو کتێب و پەیامانەی خوا بۆی ناردوم و فەرمانم پێدراوە کە دادپەروەری بەرپا بکەم لە نێوانتاندا، (اللە) پەروەردگاری ئێمەیە و ئێوەشە، بێگومان دەرئەنجامی کردەی خۆمان بۆ خۆمانە و کردەوەی ئێوەش بۆ خۆتانە، ئیتر هیچ کێشەیەک نی یە لە نێوان ئێمە و ئێوەدا (چونکە حەق دەرکەوت)، ئێمە و ئێوە هەر خوا خۆی کۆمان دەکاتەوە و گەڕانەوەش هەر بۆ لای ئەوە.
وَٱلَّذِينَ يُحَآجُّونَ فِى ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مَا ٱسْتُجِيبَ لَهُۥ حُجَّتُهُمْ دَاحِضَةٌ عِندَ رَبِّهِمْ وَعَلَيْهِمْ غَضَبٌۭ وَلَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌ16
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی ڕەخنە دەگرن و قسەدەکەن دەربارەی ئاینی خوا، دوای ئەوەی کە وەڵام دراوەتەوە و خەڵکی ڕوویان تێکردووە، ئەوانە بەڵگەو ڕەخنەکانیان پووچەڵە و بەسەریاندا دەدرێتەوە لە لایەن پەروەردگاریانەوە، خەشم و تووڕەیان لەسەرە و سزای سەختیان بۆ ئامادەیە.
ٱللَّهُ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ وَٱلْمِيزَانَ ۗ وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّ ٱلسَّاعَةَ قَرِيبٌۭ17
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە کتێبە پیرۆزەکانی بە حەق و ڕاستی ڕەوانە کردووە، هەروەها شەریعەتێکی دابەزاندووە کە وەکو تەرازوو پێوەر وایە بۆ هەڵسەنگاندنی حەق و ناحەق، جا چی تۆی فێر کردووە و چووزانی لەوانەیە ڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوە نزیک بێت.
يَسْتَعْجِلُ بِهَا ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِهَا ۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مُشْفِقُونَ مِنْهَا وَيَعْلَمُونَ أَنَّهَا ٱلْحَقُّ ۗ أَلَآ إِنَّ ٱلَّذِينَ يُمَارُونَ فِى ٱلسَّاعَةِ لَفِى ضَلَٰلٍۭ بَعِيدٍ18
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە باوەڕ بە ڕۆژی قیامەت ناهێنن پەلە دەکەن و گاڵتەیان پێی دێت و دەڵێن: کوا؟ کەی پێش دێت؟ (بەڵام) ئەوانەی باوەڕیان هێناوە لە بەرپابوونی دەترسن، دەزانن دڵنیان کە بەرپابوونی حەقیقەت و ڕاستەقینەیە، ئاگاداربن لە ڕاستیدا ئەوانەی موجادەلە لەسەر قیامەت دەکەن و بەگومانن لێی، لەبزر بوون و سەرلێشێواویەکی قووڵدا ڕۆچوون.
ٱللَّهُ لَطِيفٌۢ بِعِبَادِهِۦ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ ۖ وَهُوَ ٱلْقَوِىُّ ٱلْعَزِيزُ19
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە زۆر بەسۆزو دلۆڤانە لەگەڵ بەندەکانیدا، ڕزق و ڕۆزی دەبەخشێت بە هەر کەس بیەوێت (بۆ تاقیکردنەوە)، بەڕاستی ئەو زاتە بەهێز و باڵادەستە.
مَن كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ ٱلْءَاخِرَةِ نَزِدْ لَهُۥ فِى حَرْثِهِۦ ۖ وَمَن كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ ٱلدُّنْيَا نُؤْتِهِۦ مِنْهَا وَمَا لَهُۥ فِى ٱلْءَاخِرَةِ مِن نَّصِيبٍ20
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی کە بەرهەمی قیامەتی دەوێت و لە دنیادا کارو کردەوەی چاک دەچێنێت، ئێمە پاداشتی هەوڵ و کۆششەکەی بەزیادەوە پێدەبەخشین، ئەوەش کە بەرهەمی دنیای دەوێت، هەندێک لە دنیای پێ دەبەخشین، (بەڵام) لە قیامەتدا هیچ جۆرە بەشێکی نیە.
أَمْ لَهُمْ شُرَكَٰٓؤُا۟ شَرَعُوا۟ لَهُم مِّنَ ٱلدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنۢ بِهِ ٱللَّهُ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةُ ٱلْفَصْلِ لَقُضِىَ بَيْنَهُمْ ۗ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ21
تهفسیری ئاسان: (ئایا ئەو بێباوەڕانە ڕازین بەبەرنامەی خوا) یاخود شوێنی ئەو هاوەڵگەڕانە دەکەون کە بەناوی دینەوە بەرنامەیان بۆ داناون و پەیڕەوییان دەکەن بێ ئەوەی خوا مۆڵەتی دابێت و پێی ڕازی بێت (حەرام و حەڵاڵیان بۆ دیاری دەکەن)، خۆ ئەگەر بڕیاری پێشترمان نەبوایە بە مانەوەیان تا کاتی دیاریکراو، ئەوە فەرمان دەدرا بە لەناو بردنیان، بێگومان بۆ ستەمکاران سزای بە ئێش و بەسۆ ئامادەیە.
تَرَى ٱلظَّٰلِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا كَسَبُوا۟ وَهُوَ وَاقِعٌۢ بِهِمْ ۗ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فِى رَوْضَاتِ ٱلْجَنَّاتِ ۖ لَهُم مَّا يَشَآءُونَ عِندَ رَبِّهِمْ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَضْلُ ٱلْكَبِيرُ22
تهفسیری ئاسان: (لەڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوەدا) دەبینیت ستەمکاران دەترسن لەوەی کە کردوویانە، لەکاتێکدا سزاکەی کەوتووە بەسەریاندا و لێی دەرباز نابن، هاوکات ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە لە باخچەکانی بەهەشتدا ژیانی کامەرانی دەبەنە سەر، چیان بوێت لەلایەن پەروەردگاریانەوە بۆیان ئامادەیە، ئا ئەوەیە خەڵات و بەخششی گەورە و بێ سنوور.
ذَٰلِكَ ٱلَّذِى يُبَشِّرُ ٱللَّهُ عِبَادَهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ ۗ قُل لَّآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا إِلَّا ٱلْمَوَدَّةَ فِى ٱلْقُرْبَىٰ ۗ وَمَن يَقْتَرِفْ حَسَنَةًۭ نَّزِدْ لَهُۥ فِيهَا حُسْنًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ شَكُورٌ23
تهفسیری ئاسان: ئەو خەڵات و بەخششە ئەوەیە کە خوا مژدە دەدات بەو بەندانەی کە باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، (ئەوانەش بەدەم بانگەوازەوە نایەن)، ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: لەسەر ئەم بانگەوازە هیچ جۆرە پاداشتێکم لە ئێوە ناوێت، تەنها خۆشەویستی و ڕێز نەبێت لە خزمایەتیدا، جا ئەوەی چاکەیەک ئەنجام بدات، ئەوە بەچاکتر پاداشت دەدرێتەوە، چونکە بەڕاستی خوا لێبووردە و سوپاسگوزارە.
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًۭا ۖ فَإِن يَشَإِ ٱللَّهُ يَخْتِمْ عَلَىٰ قَلْبِكَ ۗ وَيَمْحُ ٱللَّهُ ٱلْبَٰطِلَ وَيُحِقُّ ٱلْحَقَّ بِكَلِمَٰتِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ24
تهفسیری ئاسان: بەڵکو خوانەناسان دەڵێن: محمد صلی اللە علیە وسلم بەدەم خواوە درۆی هەڵبەستووە!! جا ئەگەر خوا بیەوێت مۆر دەنێت بەسەر دڵت داو هیچت بۆ ناوترێت، خوایش دەیەوێت ئاسەواری بەتاڵ و ناحەقی نەهێڵێت و حەق و ڕاستی بەفەرمانی خۆی بچەسپێنێت، چونکە بەڕاستی ئەو خوایە زانایە بەوەی کە لە توێی دڵ و دەروون و سینەکاندا شاراوەیە.
وَهُوَ ٱلَّذِى يَقْبَلُ ٱلتَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِۦ وَيَعْفُوا۟ عَنِ ٱلسَّيِّـَٔاتِ وَيَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ25
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە پەشیمانی و تەوبە لە بەندەکانی وەردەگرێت، چاوپۆشیش دەکات لە هەڵە و گوناهەکانیان، بەو کارو کردەوانەش کە ئەنجامی دەدەن دەزانێت و بەئاگایە.
وَيَسْتَجِيبُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَيَزِيدُهُم مِّن فَضْلِهِۦ ۚ وَٱلْكَٰفِرُونَ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ26
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە ئاواتی ئەوانە دەهێنێتە دی کە باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، هەروەها لە فەزڵ و زیادە خەڵات و بەخششی خۆی بەهرەمەندیان دەکات، بێ باوەڕانیش سزای سەخت و بە ئێشیان بۆ ئامادەیە.
۞ وَلَوْ بَسَطَ ٱللَّهُ ٱلرِّزْقَ لِعِبَادِهِۦ لَبَغَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَٰكِن يُنَزِّلُ بِقَدَرٍۢ مَّا يَشَآءُ ۚ إِنَّهُۥ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرٌۢ بَصِيرٌۭ27
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر خوا ڕزق و ڕۆزی بەفراوانی بە بەندەکانی ببەخشیایە، ئەوە دەستیان دەدایە تاوان و گوناهو ستەم لە زەویدا، بەڵام خوا بەحسابێکی وردو دیاریکراو ئەوەی بیەوێت پێیان دەبەخشێت، بەڕاستی ئەو زاتە ئاگاو بینایە بە کارو هەڵویستی بەندەکانی.
وَهُوَ ٱلَّذِى يُنَزِّلُ ٱلْغَيْثَ مِنۢ بَعْدِ مَا قَنَطُوا۟ وَيَنشُرُ رَحْمَتَهُۥ ۚ وَهُوَ ٱلْوَلِىُّ ٱلْحَمِيدُ28
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە باران دەبارێنێت و دەگەیەنێتە فریایان دوای ئەوەی کە نائومێد بوون، هەروەها ڕەحمەت و بەخششی خۆی پەخش دەکاتەوە، لەبەر ئەوە هەر خۆی پشتیوان و فریادڕەسە و شایستەی سوپاسە.
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦ خَلْقُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَثَّ فِيهِمَا مِن دَآبَّةٍۢ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ جَمْعِهِمْ إِذَا يَشَآءُ قَدِيرٌۭ29
تهفسیری ئاسان: لەنیشانەو بەڵگەکانی گەورەیی و دەسەڵاتی خوا: دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی و ئەو زیندەوەرانەیە کە تیایاندا بڵاوی کردۆتەوە، هەر ئەو زاتە کاتێک بیەوێت تواناو دەسەڵاتی بەسەر بەسەر کۆکردنەوەیاندا هەیە.
وَمَآ أَصَٰبَكُم مِّن مُّصِيبَةٍۢ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُوا۟ عَن كَثِيرٍۢ30
تهفسیری ئاسان: هەر بەڵاو نەهامەتیەکتان بەسەر هاتبێت، ئەوە دەرئەنجامی ئەو کارو کردەوانەیە کە بە ئارەزووی خۆتان دەتانکرد، (بەڵام ئەوەندە خوایەکی میهرەبانە) لە زۆربەی زۆری گوناهو هەڵەکانتان خۆش دەبێت.
وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ فِى ٱلْأَرْضِ ۖ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍۢ31
تهفسیری ئاسان: ئەی گرۆی خوانەناسان ئێوە ناتوانن خوا دەسەوسان بکەن و لە دەسەڵاتی خوا دەرباز ببن لە زەویدا، جگە لە خوای گەورەش کەس ناتوانێت پشتیوانتان بێت و سەرتان بخات.
وَمِنْ ءَايَٰتِهِ ٱلْجَوَارِ فِى ٱلْبَحْرِ كَٱلْأَعْلَٰمِ32
تهفسیری ئاسان: لەنیشانەو بەڵگەی دەسەڵاتی خوا ئەو کەشتیانە کە وەک کەژو کێو هاتووچۆ دەکەن بە دەریاکاندا، (بەیاسایەکی ڕێک و پێک).
إِن يَشَأْ يُسْكِنِ ٱلرِّيحَ فَيَظْلَلْنَ رَوَاكِدَ عَلَىٰ ظَهْرِهِۦٓ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّكُلِّ صَبَّارٍۢ شَكُورٍ33
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بیەوێت با دەوەستێنێت و لەسەر پشتی دەریاکە دەوەستن و لە کاردەکەون، بەڕاستی ئا لەو تواناو دەسەڵاتەدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەن بۆ هەر کەسێک کە زۆر خۆگرو سوپاسگوزارە.
أَوْ يُوبِقْهُنَّ بِمَا كَسَبُوا۟ وَيَعْفُ عَن كَثِيرٍۢ34
تهفسیری ئاسان: یان جاری وا هەیە کەشتیەکان بە خۆیان و سەرنشینەکانیانەوە دەشکێنێت و نوقمیان دەکات لە ئەنجامی تاوان و گوناهی خەڵکەکەوە، گەلێک جاریش چاوپۆشی (لە هەڵە و تاوانی) زۆر دەکات و دەیانهێڵێتەوە.
وَيَعْلَمَ ٱلَّذِينَ يُجَٰدِلُونَ فِىٓ ءَايَٰتِنَا مَا لَهُم مِّن مَّحِيصٍۢ35
تهفسیری ئاسان: ئەم ڕوونکردنەوەیەش بۆ ئەوەیە خوانەناسان بزانن، بەتایبەت ئەوانەی کە موجادەلەو دەمەدەمێ دەکەن و ڕەخنەیان لە ئایەتەکانی ئێمە هەیە، کە لە کاتی تەنگانەدا کەس پەنایان نادات و کەس فریایان ناکەوێت جگە لە خوای گەوەرە.
فَمَآ أُوتِيتُم مِّن شَىْءٍۢ فَمَتَٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ وَأَبْقَىٰ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ36
تهفسیری ئاسان: جا هەر شتێکتان پێبەخشراوە، ئەوە زینەتی ژیانی ئەم دنیایەیە (کە ڕێگوزەرێکە بەرەو قیامەت) بەڵام ئەو بەشەی کە لەلای خوایە چاکتر و بەردەوامترە بۆ ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و هەر پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن....
وَٱلَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَٰٓئِرَ ٱلْإِثْمِ وَٱلْفَوَٰحِشَ وَإِذَا مَا غَضِبُوا۟ هُمْ يَغْفِرُونَ37
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی خۆیان لە گوناهی گەورە و تاوانی خراپ و ناشرین دەپارێزن، کاتێک کە تووڕە دەبن (لەسەر هەڵەیەک کە بەرامبەریان دەکرێت) هەر ئەمان چاوپۆشی دەکەن و لێدەبورن....
وَٱلَّذِينَ ٱسْتَجَابُوا۟ لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَمْرُهُمْ شُورَىٰ بَيْنَهُمْ وَمِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ يُنفِقُونَ38
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش بەدەم بانگەوازی پەروەردگاریانەوە چوون و نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام داوە و کارو باریان هەردەم بە مەشورەت و ڕاپرسی و ڕاوێژکاریە و لەو ڕزق و ڕۆزیەی کە پێمان داون، دەبەخشن...
وَٱلَّذِينَ إِذَآ أَصَابَهُمُ ٱلْبَغْىُ هُمْ يَنتَصِرُونَ39
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەوانەی کە دەستدرێژیان کرایە سەر، دەسەوسان ناوەستن و بەرگری لە خۆیان دەکەن...
وَجَزَٰٓؤُا۟ سَيِّئَةٍۢ سَيِّئَةٌۭ مِّثْلُهَا ۖ فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ40
تهفسیری ئاسان: جا تۆڵەی هەر تاوانێک بە ئەندازەی تاوانەکەیە بێ زیادو کەم، ئەو کەسەی لێخۆشبوونی هەبێت و چاوپۆشی و چاکسازی بکات، ئەوە پاداشتی لای خوایە، بەڕاستی خوا ستەمکارانی خۆش ناوێت...
وَلَمَنِ ٱنتَصَرَ بَعْدَ ظُلْمِهِۦ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مَا عَلَيْهِم مِّن سَبِيلٍ41
تهفسیری ئاسان: لەڕاستیدا ئەوەی حەقی خۆی دەسێنێت دوای ئەوەی کە ستەمی لێکراوە، ئەوانە لێپرسراو نابن، ئەگەر لە سنوور لا نەدەن....
إِنَّمَا ٱلسَّبِيلُ عَلَى ٱلَّذِينَ يَظْلِمُونَ ٱلنَّاسَ وَيَبْغُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ42
تهفسیری ئاسان: بێگومان تەنها ئەوانە بەرپرس دەبن کە ستەم لە خەڵکی دەکەن و دەستدرێژی دەکەن بە ناحەق لە زەویدا، ئا ئەوانە سزاو ئازاری بە ئیشیان بۆ هەیە...
وَلَمَن صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمِنْ عَزْمِ ٱلْأُمُورِ43
تهفسیری ئاسان: لەڕاستیدا ئەوەی دان بەخۆیدا بگرێت و چاوپۆشی بکات و لێخۆشبوو بێت (لەکاتێکدا کە دەتوانێت تۆڵەبسێنێت) بەڕاستی ئەوە کارێکی بەجێ و چاک و پەسەند ئەنجام دەدات، بەڕاستی ئەوە لەو کارانەیە کە پێویستە بکرێت....
وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن وَلِىٍّۢ مِّنۢ بَعْدِهِۦ ۗ وَتَرَى ٱلظَّٰلِمِينَ لَمَّا رَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ يَقُولُونَ هَلْ إِلَىٰ مَرَدٍّۢ مِّن سَبِيلٍۢ44
تهفسیری ئاسان: ئەوەی خوا ڕێی لێ ون بکات، ئەوە ئیتر کەسی تری دڵسۆزی دەست ناکەوێت (تا ڕێگەی ڕاستی نیشان بدات)، ئەوسا تۆ ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم لە قیامەتدا دەبینیت ستەمکاران کاتێک سزاو ئەشکەنجەی دۆزەخ دەبینن، بە کەساسیەوە دەڵێن: ئایا هیچ ڕێگەیەک هەیە بۆ گەڕانەوە، تا خوا چۆن دەفەرموێت وابکەین؟!.
وَتَرَىٰهُمْ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا خَٰشِعِينَ مِنَ ٱلذُّلِّ يَنظُرُونَ مِن طَرْفٍ خَفِىٍّۢ ۗ وَقَالَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ ٱلْخَٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ أَلَآ إِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ فِى عَذَابٍۢ مُّقِيمٍۢ45
تهفسیری ئاسان: سەرئەنجام تاوانباران دەبینیت دەبرێنە سەر دۆزەخ، هەموو پەست و زەلیل ولارە مل و خەجاڵەتن، (لە شەرمەزاریی و لە ترسدا) لە ژێرەوە بەتیلەی چاو دەڕوانن بۆ ئاگرەکە، (ئا لەو کات و بارودۆخە ناخۆشەدا) ئەوانەی باوەڕیان هێناوە دەڵێن: بەڕاستی خەسارەتمەند و زەرەرمەندان ئەمڕۆ ئەوانەن کە خۆیان و کەسو کارو ماڵ و منداڵیان لە دەستداوە لە قیامەتدا (کەس و کارو خزم و هاوەڵانیان ئەگەر لە دۆزەخدان، ئەوە هیچ مایەی دڵخۆشی نین، خۆ ئەگەر لە بەهەشتدان، ئەمانیان هەر لە یاد نی یە)، ئینجا ڕادەگەیەنرێت کە: ئاگاداربن بێگومان ستەمکاران لە ئازارو ئەشکەنجەی بەردەوامدان...
وَمَا كَانَ لَهُم مِّنْ أَوْلِيَآءَ يَنصُرُونَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ ۗ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن سَبِيلٍ46
تهفسیری ئاسان: ئەوانە هیچ دۆست و پشتیوانێکیان نی یە لە جیاتی خوا کە لە دەست سزاو تۆڵە ڕزگاریان بکات، ئەو کەسەش خوا سەری لێ بشێوێنێت و گومڕای بکات (چونکە خۆی شایستە کردووە) ئیتر ڕێبازی ڕزگاری و سەرفرازی دەستناکەوێت.
ٱسْتَجِيبُوا۟ لِرَبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌۭ لَّا مَرَدَّ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ ۚ مَا لَكُم مِّن مَّلْجَإٍۢ يَوْمَئِذٍۢ وَمَا لَكُم مِّن نَّكِيرٍۢ47
تهفسیری ئاسان: خەڵکینە، بەپیر بانگەوازی پەروەردگارتانەوە بچن پێش ئەوەی ڕۆژێک بێت: هیچ گەڕانەوەی لەلایەن خواوە نابێت، ئەو ڕۆژە هیچ پەناگایەکتان نابێت و کەسیشتان ناتوانێت ئینکاری بکات و دان بە تاوانەکانیدا نەنێت.
فَإِنْ أَعْرَضُوا۟ فَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ۖ إِنْ عَلَيْكَ إِلَّا ٱلْبَلَٰغُ ۗ وَإِنَّآ إِذَآ أَذَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ مِنَّا رَحْمَةًۭ فَرِحَ بِهَا ۖ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌۢ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ فَإِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ كَفُورٌۭ48
تهفسیری ئاسان: ئەگەر خوانەناسان پشتیان هەڵکرد و گوێیان نەگرت، ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم داخیان بۆ مەخۆ، چونکە ئێمە تۆمان نەناردووە چاودێر بیت بەسەریانەوە، بەڵکو تۆ تەنها گەیاندنی ئەم بانگەواز و قورئانەت لەسەرە، ئاشکراشە کە: بەڕاستی ئێمە کاتێک نازو نیعمەت و ڕەحمەتێک دەڕێژین بەسەر ئادەمیزادا زۆر کەشخەی پێوە دەکات، خۆ ئەگەر بەڵاو ناخۆشیەکیان تووش بێت، بەهۆی کاروکردەوە خراپەکانیانەوە، بەڕاستی ئەوکەسە زۆرسپڵە و ڕەخنە لە خوا گرە.
لِّلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ يَهَبُ لِمَن يَشَآءُ إِنَٰثًۭا وَيَهَبُ لِمَن يَشَآءُ ٱلذُّكُورَ49
تهفسیری ئاسان: هەر بۆ خوایە خاوەندارێتی ئاسمانەکان و زەوی، هەرچی بوێت دروستی دەکات، بەهەرکەس کە بیەوێت تەنها کچ دەبەخشێت و بە هەرکەس کە بیەوێت کوڕ دەبەخشێت...
أَوْ يُزَوِّجُهُمْ ذُكْرَانًۭا وَإِنَٰثًۭا ۖ وَيَجْعَلُ مَن يَشَآءُ عَقِيمًا ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۭ قَدِيرٌۭ50
تهفسیری ئاسان: یاخود لە هەردوو جۆر.، بەهەندێک خێزان دەبەخشێت لە کوڕو لە کچ، هەمیشە ویستی خوا وایە هیچی نەدانێ و نەزۆک بێت، بەڕاستی ئەو زاتە زانا و بەدەسەڵاتە.
۞ وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ ٱللَّهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِن وَرَآئِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًۭا فَيُوحِىَ بِإِذْنِهِۦ مَا يَشَآءُ ۚ إِنَّهُۥ عَلِىٌّ حَكِيمٌۭ51
تهفسیری ئاسان: کەس بۆی نیە هیچ کات (لەدنیادا) خوای گەورە وتو وێژی ڕاستەوخۆی لەگەڵدا بکات مەگەر لە ڕێگەی وەحی و نیگاوە، یان لە پشتی پەردەوە، وەک موسا، یان نێردراوێکی وەک فریشتە_جوبرەئیل_دەنێرێت کە بە گوێرەی فەرمان و مۆڵەتی خوا چی پێ سپێردراوە دەیگەیەنێت، بەڕاستی ئەو زاتە خوایەکی بڵند و داناو کاربەجێیە.
وَكَذَٰلِكَ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ رُوحًۭا مِّنْ أَمْرِنَا ۚ مَا كُنتَ تَدْرِى مَا ٱلْكِتَٰبُ وَلَا ٱلْإِيمَٰنُ وَلَٰكِن جَعَلْنَٰهُ نُورًۭا نَّهْدِى بِهِۦ مَن نَّشَآءُ مِنْ عِبَادِنَا ۚ وَإِنَّكَ لَتَهْدِىٓ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ52
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم ئا بەوشێوەیەی کە وتمان ئێمە قورئانمان بۆ ڕەوانە کردیت لە لایەن خۆمانەوە (کە ژیانبەخشە بە ڕوح و گیان و عەقڵ)، تۆ نەتدەزانی قورئان چیە و ئیمان چیە، بەڵام ئێمە ئەم قورئانەمان کردە ڕوناکی ونورێک کە هیدایەت و ڕێنمویی هەر کەس کە بمانەوێت لە بەندەکانمانی پێ دەکەین، (ئەوانەی دڵی بۆ دەکەنەوە و بەچاکی گوێ بۆ دەگرن)، بێگومان تۆ ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ڕێنیشان دەریت و ڕێنموی دەکەی بۆ ڕێگە و ڕێبازێکی ڕاست و دروست...
صِرَٰطِ ٱللَّهِ ٱلَّذِى لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ أَلَآ إِلَى ٱللَّهِ تَصِيرُ ٱلْأُمُورُ53
تهفسیری ئاسان: کە ڕێگە و ڕێبازی ئەو خوایەیە، کەهەر بۆ ئەوە ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە، ئاگاداریش بن: هەموو شتێک و سەرئەنجامی هەموو کارێک بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە.