پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
حمٓ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سورەتی (الشوری) بدە لاپەرە_483_.
وَٱلْكِتَٰبِ ٱلْمُبِينِ2
تهفسیری ئاسان: سوێند بەم پەیامە ڕوون و ئاشکرایە، مەبەست قورئانە.
إِنَّا جَعَلْنَٰهُ قُرْءَٰنًا عَرَبِيًّۭا لَّعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ3
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئەو کتێبەمان کردوەە بە قورئانێک، بەزمانی عەرەبی، بەڵکو ژیری و بیروهۆشتان بخەنە کار (تالێی تێبگەن و پەیڕەوی بکەن).
وَإِنَّهُۥ فِىٓ أُمِّ ٱلْكِتَٰبِ لَدَيْنَا لَعَلِىٌّ حَكِيمٌ4
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە لە _لوح المحفوظ_ دا (کەسەرچاوەی قورئان و هەموو کتێبەکانی تری خوایە) پارێزراوە کە زۆر بەرزو بەڕێزە لامان و پڕە لە دانایی.
أَفَنَضْرِبُ عَنكُمُ ٱلذِّكْرَ صَفْحًا أَن كُنتُمْ قَوْمًۭا مُّسْرِفِينَ5
تهفسیری ئاسان: باشە، ئایا دەکرێت ئێمە وازتان لێ بهێنین و هۆشیاریتان نەکەینەوە بەم قورئانە لەبەر ئەوەی ئێوە هۆزێکی زیادەڕە و لارو وێرن (نەخێر شتی وا لە ئێمە ناوەشێتەوە).
وَكَمْ أَرْسَلْنَا مِن نَّبِىٍّۢ فِى ٱلْأَوَّلِينَ6
تهفسیری ئاسان: ئێمە چەندەها پێغەمبەرمان ناردووە بۆ نەوەکانی ڕابووردوو تا سەرگەردان نەبن.
وَمَا يَأْتِيهِم مِّن نَّبِىٍّ إِلَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ7
تهفسیری ئاسان: بێگومان هیچ پێغەمبەرێکیان بۆ نەهاتووە کە ئەوان گاڵتەیان پێ نەکردبێت.
فَأَهْلَكْنَآ أَشَدَّ مِنْهُم بَطْشًۭا وَمَضَىٰ مَثَلُ ٱلْأَوَّلِينَ8
تهفسیری ئاسان: کەواتە ئەبێت ئەم بێ بڕوایانە چاوەڕێی چی بکەن لەکاتێکدا ئێمە دڕندەتر و بەهەڵمەتترمان لەوان لەناو بردووە، ئیتر بەسەرهات و ڕووداوی پێشینان بەسەرچووە و تێپەڕ یووە.
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ خَلَقَهُنَّ ٱلْعَزِيزُ ٱلْعَلِيمُ9
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت: کێ ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە؟ لە وەڵامدا بەدڵنیایی دەڵێن: هەر زاتی باڵادەست و زانا دروستی کردوون.
ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ مَهْدًۭا وَجَعَلَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًۭا لَّعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ10
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایەی کە زەوی کردووە بە لانکەی ژیانتان، ڕێگەوبانی تیایدا بۆ ئاسان کردوون، بۆ ئەوەی بگەنە مەبەست و ژیانتان ئاسان و ئاسوودە بکەن.
وَٱلَّذِى نَزَّلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۢ بِقَدَرٍۢ فَأَنشَرْنَا بِهِۦ بَلْدَةًۭ مَّيْتًۭا ۚ كَذَٰلِكَ تُخْرَجُونَ11
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەو خوایە لە ئاسمانەوە بە ئەندازەیەکی دیاریی کراو بارانی باراندووە و دەفەرموێت، وڵاتی وشک و مردوومان پێ زیندوو کردۆتەوە، هەر بەو شێوەیە ئێوەش لە گۆڕەکانتان دەهێنرێنە دەرەوە.
وَٱلَّذِى خَلَقَ ٱلْأَزْوَٰجَ كُلَّهَا وَجَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلْفُلْكِ وَٱلْأَنْعَٰمِ مَا تَرْكَبُونَ12
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە هەموو جووتەکانی (لە جیهانی ئادەمیزاد و زیندەواران و ڕوەک و بێ گیانەکاندا) دروست کردووە، هەروەها کەشتی و جۆرەکانی ئاژەڵی بۆ ڕام هێناون، کە بۆ سواریی سوودی لێ وەربگرن.
لِتَسْتَوُۥا۟ عَلَىٰ ظُهُورِهِۦ ثُمَّ تَذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ رَبِّكُمْ إِذَا ٱسْتَوَيْتُمْ عَلَيْهِ وَتَقُولُوا۟ سُبْحَٰنَ ٱلَّذِى سَخَّرَ لَنَا هَٰذَا وَمَا كُنَّا لَهُۥ مُقْرِنِينَ13
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی لەسەر پشتیان جێگیر ببن، دوایش یادی نازو نیعمەتی پەروەردگارتان بکەنەوە کاتێک کە سەقامگیر دەبن لەسەری، (چونکە جۆرەها هۆکاری هاتووچۆی بۆ سازاندوون) و بشڵێن: ستایش و بەرزی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی کە ئەمەی بۆ ڕەخساندوین (خۆ ئەگەر ئەو بەمیهرەبانی خۆی بۆی ڕام نەکردینایە) ئێمە نەماندەتوانی ڕامیان بهێنین.
وَإِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ14
تهفسیری ئاسان: ئێمە بێگومان هەر بۆ لای پەروەردگارمان دەگەرێینەوە. پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هەر جارێک سواری وڵاخەکەی ببوایە سێ جار (اللە أکبر) ی دەفەرموو، دوایی دەیفەرموو: سبحان الذی سخر لنا هذا وما کنا لە مقرنین وإنا الی ڕبنا لمنقلبون).
وَجَعَلُوا۟ لَهُۥ مِنْ عِبَادِهِۦ جُزْءًا ۚ إِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ لَكَفُورٌۭ مُّبِينٌ15
تهفسیری ئاسان: باوەڕ چەوتەکان، هەندێ لە بەندەکانی خوا، بەخوا دەزانن (مەسیحییەکان دەڵێن: عیسا کوڕی خوایە، جوو دەڵێت: عوزەیر، بتپەرستەکان دەڵێن: فریشتەکان کچی خوان)!! بەڕاستی زۆربەی خەڵکی قەدری خوا نازانن و بێ باوەڕێکی زۆر ئاشکران.
أَمِ ٱتَّخَذَ مِمَّا يَخْلُقُ بَنَاتٍۢ وَأَصْفَىٰكُم بِٱلْبَنِينَ16
تهفسیری ئاسان: ئایا ڕەواو ڕاستە، لەوەی کە دروستی دەکات کچان بۆ خۆی بڕیار بدات و بەخشینی کوڕانیش بەڕەوا بزانێت بۆ ئێوە؟! (ئەمانە هەمووی بیروباوەڕی نەفامەکان بوون خوای گەورە دەیەوێت هەر بە بۆچوونی خۆیان بیروباوەڕیان پووچەڵ بکاتەوە).
وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِمَا ضَرَبَ لِلرَّحْمَٰنِ مَثَلًۭا ظَلَّ وَجْهُهُۥ مُسْوَدًّۭا وَهُوَ كَظِيمٌ17
تهفسیری ئاسان: کاتیکیش مژدە بدرێت بە یەکێکیان بەوەی کە بۆ خوای میهرەبان بە ڕەوای زانیووە (مەبەست ئەوەیە کە کچیان بووە)، ئەوە ڕووخساری ڕەش هەڵدەگەڕێت و لە دەرووندا پیش دەخواتەوە.
أَوَمَن يُنَشَّؤُا۟ فِى ٱلْحِلْيَةِ وَهُوَ فِى ٱلْخِصَامِ غَيْرُ مُبِينٍۢ18
تهفسیری ئاسان: ئایا کەسێک بە منداڵی خوا ڕەوا دەبینن، (کە لەباوی ئەواندا) هەردەم پەروەردە دەکرێت لەناو خشڵ و ئارایش کردنی خۆیداو لە شەڕو شۆڕو جەنگیشدا دەرناکەوێت؟!
وَجَعَلُوا۟ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ ٱلَّذِينَ هُمْ عِبَٰدُ ٱلرَّحْمَٰنِ إِنَٰثًا ۚ أَشَهِدُوا۟ خَلْقَهُمْ ۚ سَتُكْتَبُ شَهَٰدَتُهُمْ وَيُسْـَٔلُونَ19
تهفسیری ئاسان: ئەو خوانەناسانە فریشتەکان کە بەندەی خوای میهرەبانن، بەکچی خوایان دەدایە قەڵەم!! ئایا ئەوان ئامادەی دروستکردنیان بوون؟! لە ئاییندەدا ئەم بوختانەیان لەسەر دەنوسرێت و پرسیاریشیان لێ دەکرێت.
وَقَالُوا۟ لَوْ شَآءَ ٱلرَّحْمَٰنُ مَا عَبَدْنَٰهُم ۗ مَّا لَهُم بِذَٰلِكَ مِنْ عِلْمٍ ۖ إِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ20
تهفسیری ئاسان: (بۆ پینە کردنی هەڵویستی ناڕەوایان) دەیانوت: ئەگەر خوای میهرەبان بیویستایە... ئێمە ئەمانەمان نەدەپەرست، وە نەبێت لەسەر بنچینەی هیچ زانستی و زانیاریەک ئەو قسەیە بکەن، ئەمانە تەنها درۆ نەبێت هیچی تر ناڵێن.
أَمْ ءَاتَيْنَٰهُمْ كِتَٰبًۭا مِّن قَبْلِهِۦ فَهُم بِهِۦ مُسْتَمْسِكُونَ21
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو خوانەناسانە پێش ئەم قورئانە کتێبێکی ترمان بۆ ناردوون؟ تا پابەندی بن و پەیڕەوی بکەن؟
بَلْ قَالُوٓا۟ إِنَّا وَجَدْنَآ ءَابَآءَنَا عَلَىٰٓ أُمَّةٍۢ وَإِنَّا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم مُّهْتَدُونَ22
تهفسیری ئاسان: ئەوانە هیچی وا نیە، بەڵکو هەر تەنها ئەوەیە کە دەیانوت: بەڕاستی ئێمە باوو باپیرانی خۆمان لەسەر ئاین و بەرنامەیەکی ئاوا دیووە، بێگومان ئێمەش بەشوێن ڕێبازی ئەواندا هەنگاو هەڵدەگرین و ڕێنمووییمان وەرگرتووە!!
وَكَذَٰلِكَ مَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ فِى قَرْيَةٍۢ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتْرَفُوهَآ إِنَّا وَجَدْنَآ ءَابَآءَنَا عَلَىٰٓ أُمَّةٍۢ وَإِنَّا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم مُّقْتَدُونَ23
تهفسیری ئاسان: هەر بەو شێوەیە هیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە بۆ هیچ شارێک، کە خۆشگوزەرانەکان نەیانوتبێت: ئێمە باوو باپیرانی خۆمان بینیووە پابەندی بیروباوەڕێک بوون، بێگومان ئێمەش چاو لەوان دەکەین و پەیڕەوی ئەوان دەکەین.
۞ قَٰلَ أَوَلَوْ جِئْتُكُم بِأَهْدَىٰ مِمَّا وَجَدتُّمْ عَلَيْهِ ءَابَآءَكُمْ ۖ قَالُوٓا۟ إِنَّا بِمَآ أُرْسِلْتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ24
تهفسیری ئاسان: پێغەمبەرەکەش وتوویەتی: باشە... ئەگەر لە ڕێگە و ڕێبازو بەرنامەی باو و باپیرانتان چاکتریشم بۆ هێنان هەر شوێنیان دەکەون؟! لە وەڵامدا وتیان: بەڕاستی ئێمە بەو بەرنامە و پەیامەی کە بە ئێوەدا ڕەوانە کراوە بڕوا ناکەین.
فَٱنتَقَمْنَا مِنْهُمْ ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُكَذِّبِينَ25
تهفسیری ئاسان: جا ئێمەش تۆڵەمان لێسەندن، سەرنج بدە و ببینە سەرئەنجامی ئەوانەی بڕوایان بە پەیامی پێغەمبەران نەکرد چۆن بوو.
وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦٓ إِنَّنِى بَرَآءٌۭ مِّمَّا تَعْبُدُونَ26
تهفسیری ئاسان: ئەو کاتە بیهێنەوە یاد کە ئیبراهیم بە باوکی و هۆزەکەی خۆی وت: بەڕاستی من دوورە پەرێزم لەو شتانەی کە ئێوە دەیپەرستن...
إِلَّا ٱلَّذِى فَطَرَنِى فَإِنَّهُۥ سَيَهْدِينِ27
تهفسیری ئاسان: جگە لەو زاتەی کە دروستی کردووم، هەر ئەویش ڕێنموویم دەکات و دەمخاتە سەر ڕێگەی ڕاست و دروست.
وَجَعَلَهَا كَلِمَةًۢ بَاقِيَةًۭ فِى عَقِبِهِۦ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ28
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر ئەو بەرنامەی یەکخواناسیەی هێشتەوە بۆ هۆزو گەلانی دوای خۆی، بۆ ئەوەی ئەوانیش بگەڕێنەوە بۆ سەر ئەو بیروباوەڕە ڕاستە.
بَلْ مَتَّعْتُ هَٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ جَآءَهُمُ ٱلْحَقُّ وَرَسُولٌۭ مُّبِينٌۭ29
تهفسیری ئاسان: خوا دەفەرموێت: جا من ئەوانە و باو و باپیرانیانم لە خۆشگوزەرانیدا هێشتەوە تا ئەو کاتەی قورئان و پێغەمبەرێکی ئاشکرایان بۆ هات (تا پەیامی خوایان بۆ ڕوون بکاتەوە).
وَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلْحَقُّ قَالُوا۟ هَٰذَا سِحْرٌۭ وَإِنَّا بِهِۦ كَٰفِرُونَ30
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش کە حەق و ڕاستیان پێگەیشت.. وتیان: ئەمە سیحرو جادووە و بێگومان ئێمە بێ باوەڕین پێی..
وَقَالُوا۟ لَوْلَا نُزِّلَ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانُ عَلَىٰ رَجُلٍۢ مِّنَ ٱلْقَرْيَتَيْنِ عَظِيمٍ31
تهفسیری ئاسان: هەروەها بیانوویان گرت وتیان: ئەوە بۆ ئەم قورئانە دانەبەزێنرا بۆ سەر پیاوێکی گەورە لە پیاوە گەورەکانی دوو شارەکە؟! (مەبەستیان مەککە و طائف بووە)
أَهُمْ يَقْسِمُونَ رَحْمَتَ رَبِّكَ ۚ نَحْنُ قَسَمْنَا بَيْنَهُم مَّعِيشَتَهُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۚ وَرَفَعْنَا بَعْضَهُمْ فَوْقَ بَعْضٍۢ دَرَجَٰتٍۢ لِّيَتَّخِذَ بَعْضُهُم بَعْضًۭا سُخْرِيًّۭا ۗ وَرَحْمَتُ رَبِّكَ خَيْرٌۭ مِّمَّا يَجْمَعُونَ32
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە ڕەحمەتی پەروەردگاری تۆ دابەش دەکەن؟! (کەسانی شایستە دەدۆزنەوە بۆ پێغەمبەرایەتی؟!) لە کاتێکدا ئێمەین کە ڕزق و ڕۆزیمان لە نێوانیاندا دابەش کردووە لە ژیانی دنیادا و پلەو پایەی هەندێکیمان بەرزکردۆتەوە بەسەر هەندێکیاندا، بۆ ئەوەی هەمووان کاروباری یەکتر تەواوبکەن و کەڵک لە توانایی ولێهاتوویی یەکتر وەربگرن، جا لەگەڵ ئەو هەموو بەهرەو بەخششانەدا ڕەحمەت و میهرەبانی پەروەردگاری تۆ (کەتایبەتی ئیماندارانە لە قیامەتدا) لە هەموو ئەو شتانەی کە خەڵکی کۆی دەکەنەوە (لە ماڵ و سامان و هۆکارەکانی ڕابواردن) چاکترو بەنرخترە.
وَلَوْلَآ أَن يَكُونَ ٱلنَّاسُ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ لَّجَعَلْنَا لِمَن يَكْفُرُ بِٱلرَّحْمَٰنِ لِبُيُوتِهِمْ سُقُفًۭا مِّن فِضَّةٍۢ وَمَعَارِجَ عَلَيْهَا يَظْهَرُونَ33
تهفسیری ئاسان: ئەگەر لەبەرئەوە نەبوایە خەڵکی هەموو دەبوون بە یەکپارچە (لە بێ باوەڕی و تاوانکاریدا)، ئەوە هەر کەس باوەڕی بەخوای میهرەبان نەبوایە سەقفی خانووەکەیمان لە زیو بۆ دروست دەکرد، هەروەها قادرمە و ئاسانسوارمان بۆ دەکردن تا بەسەریدا سەربکەون و دەربکەون...
وَلِبُيُوتِهِمْ أَبْوَٰبًۭا وَسُرُرًا عَلَيْهَا يَتَّكِـُٔونَ34
تهفسیری ئاسان: هەروەها بۆ ماڵەکانیان قاپی و دەروازەی زیو و کورسی و قەنەفەی ڕازاوەشمان پێدەبەخشین تا پاڵ بدەنەوە و شانی لەسەر دادەن...
وَزُخْرُفًۭا ۚ وَإِن كُلُّ ذَٰلِكَ لَمَّا مَتَٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۚ وَٱلْءَاخِرَةُ عِندَ رَبِّكَ لِلْمُتَّقِينَ35
تهفسیری ئاسان: بە هەموو جۆرە نەخش و نیگارێکی جوان و ڕازاوە (دارو دیوارو سەقف و دەرگا و کەلوپەلی ناو ماڵەکانیانمان دەڕازاندەوە)، جا ئەوە هەر هەمووی خۆشگوزەرانی ژیانی دنیا نەبێت هیچی تر نی یە، لە کاتێکدا کە ژیانی پڕ خۆشی و بەختەوەری نەبڕاوە لای پەروەردگارت بۆ خواناسان و دوورە پەرێزانە لە گوناە.
وَمَن يَعْشُ عَن ذِكْرِ ٱلرَّحْمَٰنِ نُقَيِّضْ لَهُۥ شَيْطَٰنًۭا فَهُوَ لَهُۥ قَرِينٌۭ36
تهفسیری ئاسان: کەسێک خۆی کوێر بکات لە ئاستی قورئان و یادی خوای میهرەبان، ئەوە ئێمە شەیتانێک دەکەینە مڵۆزمی و هەمیشە دەبێتە یار و یاوەری و لەگەڵیدا دەبێت.
وَإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ37
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەو شەیتانانە، ڕێگەی ڕاستیان لێ دەگرن و وایان لێدەکەن کە وابزانن بەدڵنیایی لەسەر ڕێبازێکی چاک و ڕاستن.
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَنَا قَالَ يَٰلَيْتَ بَيْنِى وَبَيْنَكَ بُعْدَ ٱلْمَشْرِقَيْنِ فَبِئْسَ ٱلْقَرِينُ38
تهفسیری ئاسان: تا ئەو کاتەی خەڵەتاوەکە دێتە لامان (لە قیامەتدا خۆی و شەیتانەکەی ئامادە دەکرێن بۆ لێپرسینەوە) ئەوە بە شەیتانەکەی دەڵێت: خۆزگە نێوانی من و تۆ بە قەدەر ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لەیەک دوور بوایە، ئای کە هاوڕێیەکی نالەبارو خراپ بوویت.
وَلَن يَنفَعَكُمُ ٱلْيَوْمَ إِذ ظَّلَمْتُمْ أَنَّكُمْ فِى ٱلْعَذَابِ مُشْتَرِكُونَ39
تهفسیری ئاسان: ئەمڕۆ ئەو قسە و گلەیی و بناشتانە هەرگیز سوودتان پێ ناگەیەنن، (چونکە) کاتی خۆی ئێوە ستەمتان لە خۆتان و خەڵکیش کردووە، ئێستە بێگومان هەردوولاتان لە سزاو ئازاردا بەشدارن.
أَفَأَنتَ تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ أَوْ تَهْدِى ٱلْعُمْىَ وَمَن كَانَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ40
تهفسیری ئاسان: ئایا تۆ ئەی پێغەمبەر ئەو بێ باوەڕەی کە وەک کەڕ وایە گوێبیست دەکەیت؟ یان ئەوەی کوێرە هیدایەتی دەدەیت؟! یاخود ئەو کەسەی لە گومڕایی ئاشکرادا ڕۆچووە ڕێنموویی دەکەیت؟! (دیارە ئەوە حاڵیان بێت هیدایەتیان ئاسان نیە).
فَإِمَّا نَذْهَبَنَّ بِكَ فَإِنَّا مِنْهُم مُّنتَقِمُونَ41
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر تۆ لەناو بەرین و بتمرێنین، ئەوە ئێمە بێگومان تۆڵەیان هەر لێدەسێنین.
أَوْ نُرِيَنَّكَ ٱلَّذِى وَعَدْنَٰهُمْ فَإِنَّا عَلَيْهِم مُّقْتَدِرُونَ42
تهفسیری ئاسان: یاخود ئەنجامی ئەوهەڕەشەیەی لێمان کردوون نیشانی تۆی دەدەین، چونکە بێگومان ئێمە توانامان بەسەریاندا هەیە.
فَٱسْتَمْسِكْ بِٱلَّذِىٓ أُوحِىَ إِلَيْكَ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ43
تهفسیری ئاسان: کەواتە تۆ بێ خەم بەو پابەندی ئەوەبە کە نیگات بۆ کراوە، چونکە تۆ بەڕاستی لەسەر ڕێگە و ڕێباز و بەرنامەیەکی ڕاست و دروستیت (لە لایەن پەروەردگارتەوە ئاڕاستە دەکرێیت).
وَإِنَّهُۥ لَذِكْرٌۭ لَّكَ وَلِقَوْمِكَ ۖ وَسَوْفَ تُسْـَٔلُونَ44
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەم قورئانە یادخەرەوەیە بۆ خۆت و بۆ قەومەکەت، لە ئایندەشدا پرسیارتان لێدەکرێت دەربارەی.
وَسْـَٔلْ مَنْ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رُّسُلِنَآ أَجَعَلْنَا مِن دُونِ ٱلرَّحْمَٰنِ ءَالِهَةًۭ يُعْبَدُونَ45
تهفسیری ئاسان: تۆ لەو پێغەمبەرانەی کە ناردوومانە پێش تۆ بپرسە، ئایا جگە لە خوای میهرەبان خوای ترمان دیاری کردووە کە بەندایەتی بۆ بکرێت. (مەبەست ئەوەیە کە سەرچاوەی هەموو پێغەمبەران یەکێکە)
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ فَقَالَ إِنِّى رَسُولُ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ46
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ئێمە موسا پێغەمبەرمان نارد بە بەڵگە و نیشانەکانمانەوە بۆ لای فیرعەون و دارو دەستەی، پێی ڕاگەیاندن کە: بەڕاستی من ڕەوانەکراوی پەروەردگاری هەموو جیهانیانم.
فَلَمَّا جَآءَهُم بِـَٔايَٰتِنَآ إِذَا هُم مِّنْهَا يَضْحَكُونَ47
تهفسیری ئاسان: کەچی کە هاتە لایان بە بەڵگە و موعجیزەکانمانەوە، سەریان سوڕماو گاڵتە و پێکەنینیان بە موعجیزەکانی دەهات.
وَمَا نُرِيهِم مِّنْ ءَايَةٍ إِلَّا هِىَ أَكْبَرُ مِنْ أُخْتِهَا ۖ وَأَخَذْنَٰهُم بِٱلْعَذَابِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ48
تهفسیری ئاسان: هیچ موعجیزەیەکمان نیشان نەداون، کە لەوی تر گەورەتر نەبووبێت، (جا کە باوەڕیان نەهێناوە) گرفتاری تاڵی و ناخۆشی و سزامان کردن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە و بەخۆدا بچنەوە.
وَقَالُوا۟ يَٰٓأَيُّهَ ٱلسَّاحِرُ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَ إِنَّنَا لَمُهْتَدُونَ49
تهفسیری ئاسان: کەچی بە موسایان وت: ئەی جادووگەر!! لە پەروەردگارت داوا بکە بۆمان، بەو پەیمانەی بەتۆی داوە بابەڵاو ناخۆشیمان لەسەر هەڵبگرێت بێگومان ئێمە لە هیدایەت دراوان دەبین!!
فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ ٱلْعَذَابَ إِذَا هُمْ يَنكُثُونَ50
تهفسیری ئاسان: جاهەر کە بەڵاو ناخۆشیمان لەسەر لابردن خێرا بەڵێن و پەیمانەکەیان هەڵدەوەشاند.
وَنَادَىٰ فِرْعَوْنُ فِى قَوْمِهِۦ قَالَ يَٰقَوْمِ أَلَيْسَ لِى مُلْكُ مِصْرَ وَهَٰذِهِ ٱلْأَنْهَٰرُ تَجْرِى مِن تَحْتِىٓ ۖ أَفَلَا تُبْصِرُونَ51
تهفسیری ئاسان: فیرعەون جاڕیدا بەناو قەوم و گەلەکەیدا وتی: ئەی قەوم و گەلم، من پاشای میصرم و فەرمانڕەوای ئەم وڵاتەم، ئەم ڕووبارانەش بەبەر کۆشکەکانمدا دەڕوات، ئایا ئەم دەسەڵاتەی من نابینن؟!..
أَمْ أَنَا۠ خَيْرٌۭ مِّنْ هَٰذَا ٱلَّذِى هُوَ مَهِينٌۭ وَلَا يَكَادُ يُبِينُ52
تهفسیری ئاسان: بەڵکو نابینن من چاکترم لەو کەسەی ناوبانگی نی یە و کەسایەتیەکی لاوازو نەناسراوە و زمان پاراو نی یە و لەوانە نی یە بتوانێت چاک خەڵکی تێبگەیەنێت؟!
فَلَوْلَآ أُلْقِىَ عَلَيْهِ أَسْوِرَةٌۭ مِّن ذَهَبٍ أَوْ جَآءَ مَعَهُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ مُقْتَرِنِينَ53
تهفسیری ئاسان: جا ئەوە بۆچی بازنی ئاڵتون و زێڕی پێشکەش ناکرێت (تانیشانە بێت بۆ پایەداری؟!)یان ئەوە بۆ فریشتە لەگەڵیدا نەهاتن بۆ بانگەواز کردن و پشتیوانی لێکردنی؟!
فَٱسْتَخَفَّ قَوْمَهُۥ فَأَطَاعُوهُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًۭا فَٰسِقِينَ54
تهفسیری ئاسان: فیرعەون هیچ نرخی دانەنا بۆ قەوم و گەلەکەی، بە سووکی سەیری دەکردن، ئەوانیش ملکەچ و فەرمانبەرداری بوون، بەڕاستی ئەوانە قەومێکی فاسق و تاوانبار و گوناهکار بوون.
فَلَمَّآ ءَاسَفُونَا ٱنتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَأَغْرَقْنَٰهُمْ أَجْمَعِينَ55
تهفسیری ئاسان: خوا فەرمووی: جا کاتێک ئێمەیان تووڕە کردو ڕقی ئێمەیان هەستان، ئێمەش تۆڵەمان لێسەندن، هەر هەموویانمان لە دەریادا خنکاندو نوقم کرد...
فَجَعَلْنَٰهُمْ سَلَفًۭا وَمَثَلًۭا لِّلْءَاخِرِينَ56
تهفسیری ئاسان: جا کردمانن بە پێشەنگی تیاچووەکان و پەند و عیبرەت بۆ خەڵکی تری دوای ئەوان.
۞ وَلَمَّا ضُرِبَ ٱبْنُ مَرْيَمَ مَثَلًا إِذَا قَوْمُكَ مِنْهُ يَصِدُّونَ57
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش باسی کوڕەکەی مەریەم_عیسا_ بەنموونە هێنرابێتەوە، دەستبەجێ قەوم و هۆزەکەی تۆ ملەجەڕێیان کردووە و سەریان باداوە و تەسلیمی حەق نەبوون (بە باسکردنی سەغڵەت بوون)....
وَقَالُوٓا۟ ءَأَٰلِهَتُنَا خَيْرٌ أَمْ هُوَ ۚ مَا ضَرَبُوهُ لَكَ إِلَّا جَدَلًۢا ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌ خَصِمُونَ58
تهفسیری ئاسان: وتویانە ئایا پەرستراوەکانی ئێمە شایانی پەرستنن یان ئەو؟! واتە_عیسا_، ئەو نموونانەیان بۆ تۆ نەدەهێنایەوە، تەنها بۆ موجادەلە نەبێت، (وەنەبێت بەشوێن حەق و ڕاستیدا بگەڕێن)، بەڵکو ئەوانە کەسانێکن هەمیشە حەز بە دوژمنایەتی و ئاژاوە و ململانێی بێ سەروبن دەکەن.
إِنْ هُوَ إِلَّا عَبْدٌ أَنْعَمْنَا عَلَيْهِ وَجَعَلْنَٰهُ مَثَلًۭا لِّبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ59
تهفسیری ئاسان: ئەو عیسایە تەنها بەندەیەکی ئێمە بوو کە نازو نیعمەتی پێغەمبەرایەتیمان پێبەخشی و کردمانە نموونەیەکی چاک بۆ نەوەی ئیسرائیل تا شوێنی بکەون.
وَلَوْ نَشَآءُ لَجَعَلْنَا مِنكُم مَّلَٰٓئِكَةًۭ فِى ٱلْأَرْضِ يَخْلُفُونَ60
تهفسیری ئاسان: ئەگەر بمانویستایە ئێوەمان دەکردە فریشتە ولە زەویدا نیشتەجێمان دەکردن و هەموو فەرمانبەردار دەبوون.
وَإِنَّهُۥ لَعِلْمٌۭ لِّلسَّاعَةِ فَلَا تَمْتَرُنَّ بِهَا وَٱتَّبِعُونِ ۚ هَٰذَا صِرَٰطٌۭ مُّسْتَقِيمٌۭ61
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی لە دایکبوونی عیسا، بەبێ باوک، بەڵگەیە لەسەر قیامەت، کەواتە بەگومان مەبن لێی و باوەڕی پێبهێنن و پێیان بڵێ: هەر پەیڕەوی لە زاتی من بکەن، هەر ئەوەشە ڕێگەی ڕاست و دروست.
وَلَا يَصُدَّنَّكُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ ۖ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ62
تهفسیری ئاسان: خەڵکینە هەوڵ بدەن با شەیتان ڕێتان پێ نەگرێت و لە ڕێی ڕاست لاتان نەدات چونکە بێگومان ئەو دوژمنێکی ئاشکراتانە.
وَلَمَّا جَآءَ عِيسَىٰ بِٱلْبَيِّنَٰتِ قَالَ قَدْ جِئْتُكُم بِٱلْحِكْمَةِ وَلِأُبَيِّنَ لَكُم بَعْضَ ٱلَّذِى تَخْتَلِفُونَ فِيهِ ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ63
تهفسیری ئاسان: کاتێک عیسا بە موعجیزەی ئاشکراوە ڕەوانەکرا بۆ نەوەی ئیسرائیل وتی: بەڕاستی من حیکمەت و داناییم بۆ هێناون، هەروەها زانیاری ئەوەشم پێ یە کە ئەو شتانەتان بۆ ڕوون بکەمەوە کە کێشەتان لەسەری هەیە و ڕاو بۆچونتان لەسەری جیاوازە، جا ئێوە لە خوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن.
إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ رَبِّى وَرَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۚ هَٰذَا صِرَٰطٌۭ مُّسْتَقِيمٌۭ64
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوای گەورە پەروەردگاری منیش و ئێوەشە، تەنها ئەو بپەرستن، هەر ئەمەشە ڕێگە و ڕێبازی ڕاست و دروست.
فَٱخْتَلَفَ ٱلْأَحْزَابُ مِنۢ بَيْنِهِمْ ۖ فَوَيْلٌۭ لِّلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْ عَذَابِ يَوْمٍ أَلِيمٍ65
تهفسیری ئاسان: پاشان دەستە و گرۆهەکان جیاوازی کەوتە نێوانیان لەسەر عیسا خۆی، وەیل و قوڕبەسەری بۆ ئەوانەی کە ستەمیان کردووە و ستەم دەکەن، لە سزاو ئازاری ڕۆژێکی پڕ ئێش.
هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا ٱلسَّاعَةَ أَن تَأْتِيَهُم بَغْتَةًۭ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ66
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە جگەلە هاتنی قیامەت چاوەڕوانی چی تر دەکەن، لە کاتێکدا ئەوان هەستی پێناکەن.
ٱلْأَخِلَّآءُ يَوْمَئِذٍۭ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا ٱلْمُتَّقِينَ67
تهفسیری ئاسان: دۆستان و برادەران هەر هەموو لەو ڕۆژەدا دوژمنی یەکترن، هەموو ڕقیان لە یەک دەبێتەوە، جگە لەو کەسانەی کە لەسەر بنچینەی تەقواو خواناسین کۆ بوونەتەوە و برایەتییان بەرپا کردووە.
يَٰعِبَادِ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمُ ٱلْيَوْمَ وَلَآ أَنتُمْ تَحْزَنُونَ68
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە پێیان دەفەرموێت: ئەی بەندەکانم ئەمڕۆ ئیتر ئێوە هیچ ترس و بیمێکتان نابێت وهیچ غەم و پەژارەیەک ڕووتان تێ ناکات...
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَكَانُوا۟ مُسْلِمِينَ69
تهفسیری ئاسان: ئەو بەختەوەرانە ئەو کەسانەن کە کاتی خۆی باوەڕیان هێناوە بە ئایەتەکانی ئێمە و نیشانەکانی دەسەڵاتداریمان لە بوونەوەردا و ئیماندارو موسڵمانیش بوون.
ٱدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ أَنتُمْ وَأَزْوَٰجُكُمْ تُحْبَرُونَ70
تهفسیری ئاسان: پێیان دەوترێت: فەرموون بچنە بەهەشتەوە خۆتان و هاوسەرانتان، خۆتان و ئەوانەی وەک ئێوە خواناس بوون و لەوێ ژیانی کامەرانی و شادی و بەختەوەریتان پێ دەدرێت.
يُطَافُ عَلَيْهِم بِصِحَافٍۢ مِّن ذَهَبٍۢ وَأَكْوَابٍۢ ۖ وَفِيهَا مَا تَشْتَهِيهِ ٱلْأَنفُسُ وَتَلَذُّ ٱلْأَعْيُنُ ۖ وَأَنتُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ71
تهفسیری ئاسان: لەسەر سینی و کوپی ئاڵتون جۆرەها خواردن و خواردنەوەی جوان و ڕازاوە و تام خۆش و بۆن خۆشیان بەسەردا دەگێڕن و لەو بەهەشتەدا هەرچی نەفس حەزی لێ بکات و دڵ بیخوازێت و چاو حەز بەدیتنی بکات ئامادەیە و ئێوە، ئەی خواناس و پاکان، ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوەشی تیادا دەبەنە سەر.
وَتِلْكَ ٱلْجَنَّةُ ٱلَّتِىٓ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ72
تهفسیری ئاسان: (خوای میهرەبان ئەوەندەی تر دڵخۆشیان دەکات، کاتێک پێیان دەفەرموێت): ئا ئەو بەهەشتەی کە ئێستا ئێوە بوونەتە خاوەنی، وەک میراتیی شایستەی خۆتانە، بەهۆی ئەو کار و کردەوانەی کە دەتانکرد.
لَكُمْ فِيهَا فَٰكِهَةٌۭ كَثِيرَةٌۭ مِّنْهَا تَأْكُلُونَ73
تهفسیری ئاسان: میوەهاتی زۆر و هەمەجۆر تیایدا بۆتان ئامادەیە و لێی دەخۆن (هەرگیز تەواو نابێت و کەم ناکات).
إِنَّ ٱلْمُجْرِمِينَ فِى عَذَابِ جَهَنَّمَ خَٰلِدُونَ74
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی تاوانبار و تاوانکاران لەناو ئازار و سزای دۆزەخدا بەهەمیشەیی دەمێننەوە.
لَا يُفَتَّرُ عَنْهُمْ وَهُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ75
تهفسیری ئاسان: ئازارو سزا لە سەریان کەم ناکرێتەوە، لە کاتێکدا هەمووشیان تیایدا نائومێد و بێ هیوان.
وَمَا ظَلَمْنَٰهُمْ وَلَٰكِن كَانُوا۟ هُمُ ٱلظَّٰلِمِينَ76
تهفسیری ئاسان: جا وەنەبێت ئێمە ستەممان لێکردبن بەڵکو هەر خۆیان ستەمکار بوون.
وَنَادَوْا۟ يَٰمَٰلِكُ لِيَقْضِ عَلَيْنَا رَبُّكَ ۖ قَالَ إِنَّكُم مَّٰكِثُونَ77
تهفسیری ئاسان: دۆزەخیەکان هاوار دەکەن، ئەی مالک (کە فریشتەی سەرپەرشتیارە): دەبا پەروەردگارت بمانکوژێت، دەبا بمرین و کۆتایی بەم سەغڵەتیەمان بێت، لە وەڵامدا دەڵێت: بەڕاستی ئەوە جێتانە و تیایدا بۆ هەمیشە دەبێت بمێننەوە (ئا بەو شێوەیە قورئان باسی بەختەوەران و باسی بەدبەخت و ناپوختەکان دەخاتە بەرچاو، ئەوسا دێتەوە بۆ دنیا و دەیەوێت پێش ئەوەی ئەو ڕۆژە بەرپا ببێت خەڵکی فریای خۆیان بکەون):
لَقَدْ جِئْنَٰكُم بِٱلْحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَكُمْ لِلْحَقِّ كَٰرِهُونَ78
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە پەیامی حەق و ڕاستیمان بۆ ئێوە ڕەوانە کردون کەچی زۆربەتان حەزتان لە حەق و ڕاستی نیە ه لێی بێزارن.
أَمْ أَبْرَمُوٓا۟ أَمْرًۭا فَإِنَّا مُبْرِمُونَ79
تهفسیری ئاسان: ئەوانە هەر کاتێک بڕیارێک بدەن و پیلانێک بگێڕن دژی موسڵمانان، ئەوە بێگومان ئێمە پیلانەکە بەسەریاندا دەشکێنینەوە و بە زەرەری خۆیان تەواوی دەکەین.
أَمْ يَحْسَبُونَ أَنَّا لَا نَسْمَعُ سِرَّهُمْ وَنَجْوَىٰهُم ۚ بَلَىٰ وَرُسُلُنَا لَدَيْهِمْ يَكْتُبُونَ80
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە وادەزانن کە ئێمە لە نهێنی و چپەیان بێئاگاین و نابیستین؟! نەخێر وانی یە، ئێمە زۆر ئاگادارین و فریشتە چاودێرەکانیشمان کە هەمیشە لە نزیکیانەوەن، وردو درشتی گوفتارو کرداریان تۆمار دەکەین.
قُلْ إِن كَانَ لِلرَّحْمَٰنِ وَلَدٌۭ فَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلْعَٰبِدِينَ81
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەو خوانەناسانە بڵێ: ئەگەر خوای میهرەبان کوڕی ببوایە من یەکەم کەس دەبووم لەو کەسانەی کە ملکەچ دەبووم!!
سُبْحَٰنَ رَبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ رَبِّ ٱلْعَرْشِ عَمَّا يَصِفُونَ82
تهفسیری ئاسان: پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی، بۆ پەروەردگاری عەرش و تەختی فەرمانڕەوایەتی، دەربارەی ئەو گوفتارە ناقوڵاو بێ سەرو بنانەی کە نەفامان بۆ پەروەردگار هەڵی دەبەستن
فَذَرْهُمْ يَخُوضُوا۟ وَيَلْعَبُوا۟ حَتَّىٰ يُلَٰقُوا۟ يَوْمَهُمُ ٱلَّذِى يُوعَدُونَ83
تهفسیری ئاسان: جارێ وازیان لێ بهێنە، با هەر ڕۆبچن لە قسەی هەلەق و مەلەقدا و با هەر گەمە و یاری بکەن، هەتا دەگەنە ئەو ڕۆژەی هەڕەشەیان لێکراوە دەربارەی.
وَهُوَ ٱلَّذِى فِى ٱلسَّمَآءِ إِلَٰهٌۭ وَفِى ٱلْأَرْضِ إِلَٰهٌۭ ۚ وَهُوَ ٱلْحَكِيمُ ٱلْعَلِيمُ84
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە هەر ئەو، خوای ئاسمانە و هەر ئەو خوای زەویشە و هەر ئەوە کە دانا و زانایە.
وَتَبَارَكَ ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَعِندَهُۥ عِلْمُ ٱلسَّاعَةِ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ85
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەی کە خاوەنی ئاسمانەکان و زەوی و نێوانیانە زۆر موبارەک و خێربەخش و پاک و بێ گەردە و هەر ئەو دەزانێت کەی قیامەت بەرپا دەبێت، بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.
وَلَا يَمْلِكُ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ ٱلشَّفَٰعَةَ إِلَّا مَن شَهِدَ بِٱلْحَقِّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ86
تهفسیری ئاسان: (ئەوەش چاک بزانن) ئەو ڕۆژە، ئەوانەی کە ئەوان دەیانپەرستن لە جیاتی خوا تکاو شەفاعەتیان بەدەست نیە، مەگەر کەسێک کە شایەتی ڕاستی دابێت و بزانێت کێ شایستەی تکا بۆکردنە.
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَهُمْ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۖ فَأَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ87
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا ئەگەر لەو خوانەناسانە بپرسیت: کێ دروستی کردوون، ئەوە بەدڵنیاییەوە دەڵێن (اللە)، کەوابوو بەرەو چی و بەرەو کوێ لە ڕێبازی یەکخواناسی لادەدرێن و شوێنی ناحەقی دەکەون؟!
وَقِيلِهِۦ يَٰرَبِّ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ قَوْمٌۭ لَّا يُؤْمِنُونَ88
تهفسیری ئاسان: سوێند بە گوفتاری پێغەمبەر کە وتی: پەروەردگارا، بەڕاستی ئەمانە قەوم و هۆزێکن، باوەڕ ناهێنن بیرناکەنەوە.
فَٱصْفَحْ عَنْهُمْ وَقُلْ سَلَٰمٌۭ ۚ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ89
تهفسیری ئاسان: دە تۆش ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لەبەر ئەوە چاوپۆشیان لێ بکە و لێیان ببوورە، سەلامیان لێ بکە و نەرم بە لەگەڵیان، لە ئایندەدا دەزانن چییان بەسەر دێت و خۆیان دەبیننەوە، یاخود تێدەگەن و باوەڕ دەهێنن.