پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
حمٓ1
تهفسیری ئاسان: چەند پیتێک لەسەرەتای هەندێ لەسوورەتەکانی قورئاندا هاتوون ژمارەیان ( 14 ) پیتە، نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین، بۆ سەلماندنی (اعجاز) و مەزنی و گرنگی قورئان کەلەتوانای هیچ کەسدانیە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێوێنە دابنێت بەرادەیەک هەتا هەموو گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆ ببنەوەبۆ ئەو مەبەستە، بێگومان چەندەها نهێنی تریشی تیایە، زاناکان لەهەندێکی دواون، هەندێکیشیان وتویانە: هەر خوا خۆی زانایە بەنهێنی ئەو پیتانە.
تَنزِيلُ ٱلْكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ2
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە لەلایەن خوای باڵا دەست و داناوەدابەزیوە.
مَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَآ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَأَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۚ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ عَمَّآ أُنذِرُوا۟ مُعْرِضُونَ3
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئاسمانەکان و زەوی و ئەم هەموو شتانەی نێوانمان دروست نەکردووە، تەنها لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی نەبێت، بۆ کاتێکی دیاریکراویش، کەچی بێ باوەڕان پشت هەڵدەکەن لەو ئاگاداری و بێدارکردنەوەیە
قُلْ أَرَءَيْتُم مَّا تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِى مَاذَا خَلَقُوا۟ مِنَ ٱلْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌۭ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ ۖ ٱئْتُونِى بِكِتَٰبٍۢ مِّن قَبْلِ هَٰذَآ أَوْ أَثَٰرَةٍۢ مِّنْ عِلْمٍ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ4
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد ( صلی اللە علیە وسلم ) هەواڵم بدەنێ: ئایا سەرنجتان داوەلەو شتانەی کەلەجیاتی خوا دەیانپەرستن و، هاناو هاواریان بۆ دەبەن؟ باشەئاخر ئەوانەچ شتێکیان لەزەویدا بەدیهێناوە، با پێشانم بدەن!... یاخود ئەوانە لەهەڵسوڕانی ئاسمانەکاندا هیچ هاوبەشی وهاوکاریەکیان هەیە؟!.. ( ئەگەر دەڵێن: بەڵێ ) دەکەواتە کتێبێکی ئاسمانیم نیشان بدەن کەپێش ئەم قورئانە بۆتان هاتبێت، یان دیاردەیەکی زانستی لەو ڕووەوە بیسەلمێنێت ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن!
وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّن يَدْعُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَن لَّا يَسْتَجِيبُ لَهُۥٓ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ وَهُمْ عَن دُعَآئِهِمْ غَٰفِلُونَ5
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر کێ لەو کەسە گومڕاترە کە دوعاو نزا و پاڕانەوە، ڕوو بەکەسێک یان شتێک دەکات، جگە لەخوا کە ئەگەر هەتا ڕۆژی قیامەتیش لێی بپاڕێتەوە بێ سوودە، نەبەهانایەوە دەچێت، نەبەپەرستنەکەش دەزانێت، لەکاتێکدا ئەوانەلەدۆعاو پارانەوەی ئەوان بێ ئاگاو غافڵن و هەستی پێ ناکەن.
وَإِذَا حُشِرَ ٱلنَّاسُ كَانُوا۟ لَهُمْ أَعْدَآءًۭ وَكَانُوا۟ بِعِبَادَتِهِمْ كَٰفِرِينَ6
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش کەخەڵکی کۆدەکرێنەوە بۆ لێ پرسینەوە، بت و پەرستراوەکان دەبنە دوژمن بۆ ئەو کەسانەکە لەدونیادا دەیانپەرستن، بەهیچ شێوەیەک بڕوایان پێ ناکەن، بەڵکو بەدرۆیان دەخەنەوە.
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٍۢ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمْ هَٰذَا سِحْرٌۭ مُّبِينٌ7
تهفسیری ئاسان: لە کاتێکدا ئایەتە ئاشکراو ڕوونەکانی ئێمە بەسەریاندا بخوێنرێتەوە، ئەوانەی کەبێ باوەڕ بوون بەو حەق و ڕاستیەی کەبۆیان دێت دەڵێن: ئەمەجادوویەکی ئاشکرایە.
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۖ قُلْ إِنِ ٱفْتَرَيْتُهُۥ فَلَا تَمْلِكُونَ لِى مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا ۖ هُوَ أَعْلَمُ بِمَا تُفِيضُونَ فِيهِ ۖ كَفَىٰ بِهِۦ شَهِيدًۢا بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ ۖ وَهُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ8
تهفسیری ئاسان: یاخوا دەڵێن محمد ( صلی اللە علیە وسلم ) خۆی ئەم قورئانەی هەڵبەستووە... پێیان بڵێ: ئەگەر خۆم هەڵم بەستبێت، ( ئەوە دڵنیابن خوا تۆڵەم لێدەستێنێت و سزام دەدات )، ئەو کاتە ئێوە بەهیچ شێوەیەک ناتوانن لەخەشم و قینی خوا ڕزگارم بکەن، جا هەر خوا دەزانێت دەربارەی ئەم قورئانەئێوە چ دڕۆ و بوختانێک هەڵدەبەستن وتێیدا ڕۆدەچن؟ لەبەر ئەوە خوام بەسە کە شایەت بێت لەنێوان من و ئێوەدا، بەڕاستی ئەوزاتە لێبووردەو بەسۆزو میهرەبانە ( بۆ ئەوانەی پەشیمان دەبنەوە لەبیروبۆچوونە چەوتەکانیان و ڕێگەی ئیمان دەگرنەبەر ).
قُلْ مَا كُنتُ بِدْعًۭا مِّنَ ٱلرُّسُلِ وَمَآ أَدْرِى مَا يُفْعَلُ بِى وَلَا بِكُمْ ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ وَمَآ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٌۭ مُّبِينٌۭ9
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) پێیان بڵێ: کەمن یەکەم پێغەمبەرو تازەپەیدابوو نیم، ناشزانم چیم بەسەر دێت، چیش بەسەر ئێوە دێت؟ ( چونکە غەیب زان نیم و لەنهێنی و شاراوەکان ئاگادار نیم )، من تەنها شوێنی ئەو وەحی و نیگایە دەکەوم کەپێم دەگات و من تەنها بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام.
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِن كَانَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ وَكَفَرْتُم بِهِۦ وَشَهِدَ شَاهِدٌۭ مِّنۢ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ عَلَىٰ مِثْلِهِۦ فَـَٔامَنَ وَٱسْتَكْبَرْتُمْ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ10
تهفسیری ئاسان: هەروەها پێیان بڵێ: هەواڵم بدەنێ، باشە، ئەی ئەوە چۆنە وحاڵتان چۆن دەبێت ئەگەر ئەم قورئانە لەلایەن خواوەبێت و، ئێوە ئاوا بڕوای پێنەکەن؟! هاوکات لەگەڵ ئەوەدا کەشایەتێک لەنەوەی ئیسرائیل شایەتی داوەکەچ تەورات و، چ قورئان لەیەک سەرچاوەوە، ئەوەباوەڕی هێنا بەمحمد ( صلی اللە علیە وسلم ) و قورئان کەچی ئێوە خۆتان بەزل و گەورەزانی و، باوەڕتان نەهێنا... بێگومان خوا هیدایەت و ڕێنموویی دەستەی ستەمکاران ناکات.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَوْ كَانَ خَيْرًۭا مَّا سَبَقُونَآ إِلَيْهِ ۚ وَإِذْ لَمْ يَهْتَدُوا۟ بِهِۦ فَسَيَقُولُونَ هَٰذَآ إِفْكٌۭ قَدِيمٌۭ11
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کەبێ باوەرن دەربارەی ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوە دەڵێن: ئەگەر باوەڕهێنان بەقورئان وبەمحمد ( صلی اللە علیە وسلم) چاک بوایە، ئەوانەپێش ئێمە نەدەکەوتن!! جا چونکە خۆیان هیدایەت و ڕێنموویی قورئان وەرناگرن دەڵێن: ئەمە هەڵبەستراو و ئەفسانەیەکی کۆنە!!
وَمِن قَبْلِهِۦ كِتَٰبُ مُوسَىٰٓ إِمَامًۭا وَرَحْمَةًۭ ۚ وَهَٰذَا كِتَٰبٌۭ مُّصَدِّقٌۭ لِّسَانًا عَرَبِيًّۭا لِّيُنذِرَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ وَبُشْرَىٰ لِلْمُحْسِنِينَ12
تهفسیری ئاسان: خۆ پێش ئەم قورئانە، تەوراتی موسا ڕەوانەکراوەتا پێشەواو ڕەحمەت بێت لەکاتی خۆیدا... ئەم قورئانەش پەیامێکە سەلمێنەری پەیام و کتێبەکانی پێش خۆیەتی و، ڕێکە لەگەڵیانداو بەزمانێکی عەرەبی پاراوی ڕەوان هاتووەبۆ ئەوەی ئەوانەی ستەمیان کردووەبێداریان بکاتەوەمژدەبەخشیشە بەچاکەکاران
إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُوا۟ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسْتَقَٰمُوا۟ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ13
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کەدەڵێن: پەروەردگارمان اللە یەو، پاشان پابەندی ئەو ئیمانە دەبن وڕاست ورەوان پەیڕەوی دەکەن و لەسەری بەردەوامن، ئەوانەهیچ جۆرە ترس و بیمێکیان لەسەر نی یە و دڵتەنگ نابن...
أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ خَٰلِدِينَ فِيهَا جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ14
تهفسیری ئاسان: ئەوانە\بەهەشتین و ژیانی نەمریی تیایدا دەبەنەسەر، لەپاداشتی ئەو کاروکردەوانەدا کەئەنجامیان دەدا.
وَوَصَّيْنَا ٱلْإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيْهِ إِحْسَٰنًا ۖ حَمَلَتْهُ أُمُّهُۥ كُرْهًۭا وَوَضَعَتْهُ كُرْهًۭا ۖ وَحَمْلُهُۥ وَفِصَٰلُهُۥ ثَلَٰثُونَ شَهْرًا ۚ حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَبَلَغَ أَرْبَعِينَ سَنَةًۭ قَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِىٓ أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتَ عَلَىَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَىَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَٰلِحًۭا تَرْضَىٰهُ وَأَصْلِحْ لِى فِى ذُرِّيَّتِىٓ ۖ إِنِّى تُبْتُ إِلَيْكَ وَإِنِّى مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ15
تهفسیری ئاسان: ئێمە فەرمانمان بەئادەمیزاد داوەکە چاکەکارو چاک ڕەفتار بێت لەگەڵ دایک و باوکیدا، دایکی بەئازارەوە هەڵی گرتووەو بەدەم ئێش و ئازارەوەبوویەتی، سک پربوون و لەشیر بڕینەوەی سی دانە مانگی خایاندوون.. هەتا کاتێک ئینسان دەگاتە حاڵەتی توندوتۆڵی و توانایی و تەمەنی چڵ ساڵی ( ئەوسا ئیتر حەق وایە ئەم دۆعایە بکاتەیەکێک لەوێردەکانی سەر زاری و ) بڵێت: پەروەردگار!! کۆمەکیم بکەو یارمەتیم بدەتا شوکرانەبژێر و سوپاسگوزاری ئەو نازو نیعمەتانە بم کەبەمن و دایک و باوکمت بەخشیوە، هەروەها یارمەتیم بدەلەو جۆرە کاروکردەوەچاکانەئەنجام بدەم، کەتۆ پێی ڕازیت، داواکاریشم چاکەبڕوێنیت لەناو نەوەکانمدا لەبەر قازانجی خۆم ( چاکەی هەرکەس بەشی دایک و باوکی تیادایە ) بەڕاستی من گەڕاومەتەوە بۆلای تۆ، تا لەگوناهەکانم خۆش ببیت و من لەموسڵمانانی گوێڕایەڵ و فەرمانبەردارم.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ نَتَقَبَّلُ عَنْهُمْ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا۟ وَنَتَجَاوَزُ عَن سَيِّـَٔاتِهِمْ فِىٓ أَصْحَٰبِ ٱلْجَنَّةِ ۖ وَعْدَ ٱلصِّدْقِ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يُوعَدُونَ16
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانەئەو کەسانەن کەبەگوێرەی چاکترینی کردەوەکانیان پاداشتیان دەدەینەوە، چاوپۆشیش لەهەڵەو گوناهەکانیان دەکەین لەڕیزی بەهەشتی یەکاندا، ئەمەش بەدەستهێنانی ئەوبەڵێنە ڕاست و دروستەیە کەلەکاتی خۆی پێیان درابوو.
وَٱلَّذِى قَالَ لِوَٰلِدَيْهِ أُفٍّۢ لَّكُمَآ أَتَعِدَانِنِىٓ أَنْ أُخْرَجَ وَقَدْ خَلَتِ ٱلْقُرُونُ مِن قَبْلِى وَهُمَا يَسْتَغِيثَانِ ٱللَّهَ وَيْلَكَ ءَامِنْ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ فَيَقُولُ مَا هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ17
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەوەی کەبێزارە لەدایک و باوکی باوەڕداری و پێیان دەڵێت: ئاخ و ئۆف لەدەست ئێوە، ئایا ئێوە هەرەشەم لێ دەکەن، ئێوە چۆن بڕواتان بەوەهەیە من دوای مردن لەگۆر دەربهێنرێم و زیندوو ببمەوە!! لەکاتێکدا ئەو هەموو خەڵکەش ساڵەهایە و سەدەهایە دەمرن و پێش من مردوون... ( کوان؟! لەکوێن بۆ یەکێکیان نەگەڕایەوە؟! ).. دایک و باوکەکەش زۆر بەپەرۆشەوە دۆعا و نزا دەکەن و لەخوا دەپارێنەوە... کورەهاوار بۆتۆ، داد لەدەست تۆ، ئیمان و باوەڕبهێنە، بێگومان بەڵێنی خوا حەق و ڕاستە، کەچی ( مێشکی پووچەو پەردەی هێناوە بەسەرچاوو دڵیدا )، بێ هیچ بیرکردنەوەیەک دەڵێت: ئەمەقسەیەکی کۆنە و داستانی پێشووەکانە!!
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلْقَوْلُ فِىٓ أُمَمٍۢ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِم مِّنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ خَٰسِرِينَ18
تهفسیری ئاسان: ئا ئەو جۆرە کەسانەئەوانەن کەبڕیاری خوایان لەسەر خۆیان کردووەبەماڵ و چەسپاوەلەسەریان، هاوڕێ لەگەڵ چەندەها گرۆو دەستەو میللەتانی تری ڕابوردووی بێ باوەڕی پێش خۆیان، لەهەردوو بەرەی پەری و ئادەمیزاد، بەڕاستی ئەوانەهەرهەموویان خەسارەتمەند و زەرەر مەند بوون.
وَلِكُلٍّۢ دَرَجَٰتٌۭ مِّمَّا عَمِلُوا۟ ۖ وَلِيُوَفِّيَهُمْ أَعْمَٰلَهُمْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ19
تهفسیری ئاسان: هەر دەستەیەک، هەر کەسێک لەئیمانداران یان لەبێ بڕواکان پلەو پایەی بەرز، یان نزمیان هەیە، بەگوێرەی کردەوەکانیان کەئەنجامیانداوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە خوای پەروەردگار بەگوێرەی کردەوەکانیان بەتەواوی پاداشتیان بداتەوە، بێ ئەوەی هیچ جۆرە ستەمێکیان لێ بکرێت.
وَيَوْمَ يُعْرَضُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ عَلَى ٱلنَّارِ أَذْهَبْتُمْ طَيِّبَٰتِكُمْ فِى حَيَاتِكُمُ ٱلدُّنْيَا وَٱسْتَمْتَعْتُم بِهَا فَٱلْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ ٱلْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَبِمَا كُنتُمْ تَفْسُقُونَ20
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت ئەوانەی کەبێ بڕوان بەرەو دۆزەخ دەبرێن و نیشانیان دەدرێت و پێیان دەوترێت: هەرچی خۆشی و شادیەکتان هەبوو لەژیانی دنیاتاندا بەئارەزووی خۆتان ڕاتانبوارد، کەوابوو ئەمرۆ ئیتر نۆرەی ئەوەیە کەسزای خەجاڵەتی و ڕیسوایی بدرێنەوە، بەهۆی ئەوەی کەلووت بەرزیتان دەکرد لەزەویدا بەناحەق و بەهۆی دەرچوونتان لەسنوور و فەرمانی خوا.
۞ وَٱذْكُرْ أَخَا عَادٍ إِذْ أَنذَرَ قَوْمَهُۥ بِٱلْأَحْقَافِ وَقَدْ خَلَتِ ٱلنُّذُرُ مِنۢ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِۦٓ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ21
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم) یادی براکەی قەومی عاد ( هود پێغەمبەر ) بکە، کاتێک قەومەکەی بێدارکردنەوە لەدۆڵ و بیابانەکاندا ( مەبەست ناوچەی حچر موت ) ە، بێگومان بێدار خەرەوەی زۆر لەپێش ئەو و دوای ئەویش تێپەریان کرد، هەر هەموویان ئەوەیان بەخەڵکی ڕاگەیاندووە کەجگە لەخوا کەسی تر نەپەرستن... بەڕاستی من دەترسم سزایەکی زۆر گەورەو بێ سنوورتان لەرۆژێکی سامناکدا بۆ پێش بێت.
قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا لِتَأْفِكَنَا عَنْ ءَالِهَتِنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ22
تهفسیری ئاسان: خوانەناسانی قەومەکەی پێیان وت: ئایا تۆ بۆ ئەوەهاتوویت کە ئێمە لەبەنداینتی خواکانمان لابدەیت؟! کەواتەئەگەر لەڕاستگۆیانی ئەو هەڕەشانەی کەلێمان دەکەیت، پێشی بێنە بۆمان!
قَالَ إِنَّمَا ٱلْعِلْمُ عِندَ ٱللَّهِ وَأُبَلِّغُكُم مَّآ أُرْسِلْتُ بِهِۦ وَلَٰكِنِّىٓ أَرَىٰكُمْ قَوْمًۭا تَجْهَلُونَ23
تهفسیری ئاسان: هود وتی: ڕوودانی ئەو سزایانە و زانینی کاتەکەی بەڕاستی تەنها هەر لای خوا خۆیەتی، من ئەوەم لەسەرە کە ئەوەی من بۆی ڕەوانە کراوم پێتان ڕابگەیەنم، بەڵام بەداخەوە ئێوە بە قەوم و هۆزێکی نەزان و نەفام دەبینم.
فَلَمَّا رَأَوْهُ عَارِضًۭا مُّسْتَقْبِلَ أَوْدِيَتِهِمْ قَالُوا۟ هَٰذَا عَارِضٌۭ مُّمْطِرُنَا ۚ بَلْ هُوَ مَا ٱسْتَعْجَلْتُم بِهِۦ ۖ رِيحٌۭ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٌۭ24
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک پەڵە هەورێکیان بینی ڕووی کردۆتە دۆڵ و ناوچەکەیان، دڵیان خۆشبوو، وتیان: ئەمەبارانی پێیە بۆمان، نەخێر وانیە، بەڵکو ئەوەئەو کارەساتەیە پەلەتانەپێش بێت، ڕەشەبایەکی توند، کەسزایەکی بەئازارو بەئێشی پێیە.
تُدَمِّرُ كُلَّ شَىْءٍۭ بِأَمْرِ رَبِّهَا فَأَصْبَحُوا۟ لَا يُرَىٰٓ إِلَّا مَسَٰكِنُهُمْ ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْقَوْمَ ٱلْمُجْرِمِينَ25
تهفسیری ئاسان: ئەوەرەشەبایە، هەموو شتێک و هەموو شوێنێک کاول دەکات بەفەرمانی پەروەردگاری، ئیتر کەسیان دیار نەمان جگەماڵە چۆڵ و هۆڵەکانیان، هەر ئا بەو شێوەیە و بەو جۆرە سزایانە تۆڵە لەقەوم و هۆزو گەلانی تاوانبارو تاوانکار دەسێنین ( لەهەموو کات و شووێنێکدا، ئەگەر یاخی ببن )..
وَلَقَدْ مَكَّنَّٰهُمْ فِيمَآ إِن مَّكَّنَّٰكُمْ فِيهِ وَجَعَلْنَا لَهُمْ سَمْعًۭا وَأَبْصَٰرًۭا وَأَفْـِٔدَةًۭ فَمَآ أَغْنَىٰ عَنْهُمْ سَمْعُهُمْ وَلَآ أَبْصَٰرُهُمْ وَلَآ أَفْـِٔدَتُهُم مِّن شَىْءٍ إِذْ كَانُوا۟ يَجْحَدُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ26
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە دەسەڵات و تواناییەکی وامان بەخشی بەقەومی ( عاد )، کەبەئێوەمان نەبەخشیووە، هەروەها هۆکارەی بیستن و بینین و لێکدانەوەشمان پێدابوون، مەخابن هۆکارەکانی بیستن و بینین و لێکدانەوە سوودی پێنەگەیاندن! ئەمەش لەبەر ئەوەبوو چونکەبەبەڵگەو نیشانەکانی خوا بێ باوەڕ بوون و، بەرپەچیان دەدایەوە... ئەو سزایەی کەگاڵتەیان پێی دەهات، داوێن گیریان بوو، لێی دەرباز نەبوون.
وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا مَا حَوْلَكُم مِّنَ ٱلْقُرَىٰ وَصَرَّفْنَا ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ27
تهفسیری ئاسان: بێگومانیش ئێمە دانیشتوانی شارو دێهاتەکانی دەوروبەرتانمان لەناو برد ( کاتێک یاخی بوون لەبەرنامەی ئێمە )، بەڵگە و نیشانەی جۆراو جۆریشمان خستەبەر چاویان، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ لای ئیمان و ڕوو بکەنەوەباوەڕ.
فَلَوْلَا نَصَرَهُمُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ قُرْبَانًا ءَالِهَةًۢ ۖ بَلْ ضَلُّوا۟ عَنْهُمْ ۚ وَذَٰلِكَ إِفْكُهُمْ وَمَا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ28
تهفسیری ئاسان: جا ئەو بتانەی کەبەتەما بوون لەخوا نزیکیان بخەنەوەو لەکاتی تەنگانەدا فریایان بکەون!! دەبا فریایان بکەوتنایە؟! بەڵکو هەر لێیان ون بوون و ئاسەواریان نەما، ئائەوەبوو درۆکانیان و ئەوەش بوو کەهەڵیاندەبەست ( کەگوایە ئەم بتانەبۆیە دەپەرستن تا لەخوا نزیکیان بکەنەوە، فریایان بکەوە! ).
وَإِذْ صَرَفْنَآ إِلَيْكَ نَفَرًۭا مِّنَ ٱلْجِنِّ يَسْتَمِعُونَ ٱلْقُرْءَانَ فَلَمَّا حَضَرُوهُ قَالُوٓا۟ أَنصِتُوا۟ ۖ فَلَمَّا قُضِىَ وَلَّوْا۟ إِلَىٰ قَوْمِهِم مُّنذِرِينَ29
تهفسیری ئاسان: یادی ئەوەش بکەکاتێک ئێمە دەستەیەک پەریمان لادایە لای تۆ، تا گوێ لەقورئان بگرن، ئەوسا ئامادەبوون و بەیەکتریان وت: گوێ بگرن و بێ دەنگ بن، کاتێک قورئان خوێندنەکە تەواو بوو، پەریەکان گەڕانەوە بۆ ناو هۆزو قەومەکەیان و، دەستیان کرد بەئاگادارکردنەوەو بانگکردنیان بۆ پەیرەوی کردنی ئەم ئاینە نوێیە.
قَالُوا۟ يَٰقَوْمَنَآ إِنَّا سَمِعْنَا كِتَٰبًا أُنزِلَ مِنۢ بَعْدِ مُوسَىٰ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ يَهْدِىٓ إِلَى ٱلْحَقِّ وَإِلَىٰ طَرِيقٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ30
تهفسیری ئاسان: وتیان: ئەی هۆز و گەلی ئێمە! باوەڕ بکەن، گوێمان لەکتێبێک بوو کەلەدوای موسا نێردراوە، سەلمێنەری پەیام و کتێبەکانی پێش خۆیەتی و ڕێکە لەگەڵیاندا و، ڕێنموویی و هیدایەت دەدات بۆ حەق و ڕاستەشەقامی ڕاست و دروستیش. نباراو گوناهکاران نین کەتیادەچن؟!
يَٰقَوْمَنَآ أَجِيبُوا۟ دَاعِىَ ٱللَّهِ وَءَامِنُوا۟ بِهِۦ يَغْفِرْ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ وَيُجِرْكُم مِّنْ عَذَابٍ أَلِيمٍۢ31
تهفسیری ئاسان: ئەی خزمینە!! بچن بەدەم بانگەوازی خواوەو ئیمان و باوەڕی پێبهێنن، ئەو کاتەلەگوناهەکانیان خۆش دەبێت و لەسزای بەئێش و ئازار دەتانپارێزێت
وَمَن لَّا يُجِبْ دَاعِىَ ٱللَّهِ فَلَيْسَ بِمُعْجِزٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَيْسَ لَهُۥ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءُ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍ32
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی پێشوازی لەبانگەوازی خوا ناکات، ئەوەوەنەبێت لەدەسەڵاتی خوا لەم سەر زەویەدا دەرباز ببێت و خوا دەسەوسان بکات، کەسیش ناتوانێت جگەلەخوا ڕزگاری بکات و پشتیوانی لێ بکات، ئا ئەوانەلەگومڕایی و سەرلێشێواویەکی زۆر ئاشکرادان.
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَلَمْ يَعْىَ بِخَلْقِهِنَّ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يُحْۦِىَ ٱلْمَوْتَىٰ ۚ بَلَىٰٓ إِنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ33
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوەسەرنجیان نەداوەبەڕاستی ئەوەخوایە کەئاسمانەکان و زەوی دروست کردووەو لەدروست کردنیشیاندا هیچ ماندوو نەبووە، توانای نی یە مردووەکان زیندوو بکاتەوە، بەڵێ، بێگومان ئەو زاتە، بەسەر هەموو شتێکدا دەسەڵاتی هەیە.
وَيَوْمَ يُعْرَضُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ عَلَى ٱلنَّارِ أَلَيْسَ هَٰذَا بِٱلْحَقِّ ۖ قَالُوا۟ بَلَىٰ وَرَبِّنَا ۚ قَالَ فَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ34
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت کافرو خوانەناسان دۆزەخیان نیشان دەدرێت و پێیان دەوترێت: ئێستا دەڵێن چی؟! ئا ئەمەئیتر حەق و حەقیقەت و ڕاستەقینە نیە؟! ( هەموو بەیەک دەنگ ) دەڵێن: بەڵێ... سوێند بەپەروەردیگارمان ڕاستەو حەقە، ( بەڵام ئەو سوێند خواردن و دان پێدانانە، تازەبێ سوودە) بۆیە خوا دەفەرموێت: مادەم وایە سزاو ئەشکەنجەی ناو ئاگر بچێژن لەسەر ئەنجامی بێ بڕوایی و کافربوونتاندا.
فَٱصْبِرْ كَمَا صَبَرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْعَزْمِ مِنَ ٱلرُّسُلِ وَلَا تَسْتَعْجِل لَّهُمْ ۚ كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَ مَا يُوعَدُونَ لَمْ يَلْبَثُوٓا۟ إِلَّا سَاعَةًۭ مِّن نَّهَارٍۭ ۚ بَلَٰغٌۭ ۚ فَهَلْ يُهْلَكُ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلْفَٰسِقُونَ35
تهفسیری ئاسان: کەوابوو ئەی پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم) دان بەخۆدا بگرەو خۆڕاگربە، هەروەکوو پێغەمبەرانی خاوەن ویستی بەهێز خۆڕاگر بوون، پەلەشیان لێ مەکە، ئەو ڕۆژەی کەبەڵێنیان دراوەتێ هەر کاتێک پێشهات وا دەزانن تەنها ساتەوەختێکیان لەرۆژێکدا پێچووە، ئەمەبەڵێن و پەیام و ڕاگەیاندنێکی تەواوە، جا ئەو کاتەمەگەر تەنها تاوانباراو گوناهکاران نین کەتیادەچن؟!