پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًۭا مُّبِينًۭا1
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بەڕاستی ئێمە سەرکەوتنێکی ئاشکرامان پێبەخشیت (مەبەست ڕێکەوتنەکەی حودەیبیە یە کەلەنێوان پێغەمبەرو (صلی اللە علیە وسلم) قوریشدا مۆرکرا، بەندەکانی ئەو پەیمانە لەرواڵەتدا زەرەری ئیمانداران بوو، بەڵام هەر هەمووی گەڕا بەخێرو سەربەرزی بۆیان.
لِّيَغْفِرَ لَكَ ٱللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِن ذَنۢبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ وَيُتِمَّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكَ وَيَهْدِيَكَ صِرَٰطًۭا مُّسْتَقِيمًۭا2
تهفسیری ئاسان: تا خوا لەهەموو گوناهانی ڕابوردوو ئایندەشت خۆش ببێت و بەخشینەکانی لەسەرت تەواو بکات و بتخاتەسەر ڕێگەی ڕاست و دروست.
وَيَنصُرَكَ ٱللَّهُ نَصْرًا عَزِيزًا3
تهفسیری ئاسان: تا بەو بۆنەیەوە خوا سەرکەوتنێکی بەهێزو باڵات پێ ببەخشێت.
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ ٱلسَّكِينَةَ فِى قُلُوبِ ٱلْمُؤْمِنِينَ لِيَزْدَادُوٓا۟ إِيمَٰنًۭا مَّعَ إِيمَٰنِهِمْ ۗ وَلِلَّهِ جُنُودُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا4
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو خوایە خۆی ئارامی و هێمنی دابەزاندۆتە سەر دڵی ئیمانداران، بۆ ئەوەی کەئیمانیان دامەزراوترو پتەوتر بکات، سەرەڕای ئیمانداری و خواناسیان ئیمانیان زیاد ببێت، بێگومان هەرچی سەربازانی ئاسمانەکان و زەوی هەیە هەر خوا خۆی خاوەنیانە، هەمیشە و بەردەوام خوای گەورەزانایە بەهەموو شتێک و دانایە لەهەموو کارێکدا.
لِّيُدْخِلَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَيُكَفِّرَ عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عِندَ ٱللَّهِ فَوْزًا عَظِيمًۭا5
تهفسیری ئاسان: ئەمەش هەموو بۆ ئەوەی، تا ئیمانداران لەپیاوان و لەئافرەتان بخاتەناو بەهەشتێکەوە کەچەندەها ڕووبار بەژێر درەخت و بەبەردەم کۆشک و تەلارەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەمریدا، هەروەها بۆ ئەوەی کەچاوپۆشی لەهەڵە و گوناهەکانیان بکات و ئەم بەڵێنە لەلایەن خواوەدەستکەوت و سەرفرازیەکی زۆر گەورەو بێ سنوورەبۆ ئیمانداران....
وَيُعَذِّبَ ٱلْمُنَٰفِقِينَ وَٱلْمُنَٰفِقَٰتِ وَٱلْمُشْرِكِينَ وَٱلْمُشْرِكَٰتِ ٱلظَّآنِّينَ بِٱللَّهِ ظَنَّ ٱلسَّوْءِ ۚ عَلَيْهِمْ دَآئِرَةُ ٱلسَّوْءِ ۖ وَغَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ وَلَعَنَهُمْ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَهَنَّمَ ۖ وَسَآءَتْ مَصِيرًۭا6
تهفسیری ئاسان: لەو لاشەوەئازار و ئەشکەنجەی دووڕو و موشریکەکان، چ پیاوانیان، چ ئافرەتانیان بدات، ئەوانەی کەتێکڕا، گومانی خراپیان دەربارەی خوا هەیە، ئەو گومانەخراپەیان هەر بۆ خۆیان دەگەرێتەوە، ئەوانەخوا نەفرەتی لێکردوون و دۆزەخی بۆ ئامادەکردوون، ئای کە سەرەنجامێکی یەکجار سەخت و سامناکە.
وَلِلَّهِ جُنُودُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا7
تهفسیری ئاسان: هەرچی سەربازان هەیە لەئاسمانەکان و زەویدا، هەر خوا خۆی خاوەنیانە و لەژێر فەرمانی ئەودان، هەمیشە و بەردەوام ئەو خوایە باڵادەست و دانایە.
إِنَّآ أَرْسَلْنَٰكَ شَٰهِدًۭا وَمُبَشِّرًۭا وَنَذِيرًۭا8
تهفسیری ئاسان: ئێمە تۆمان ڕەوانەکردووەئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) کەشایەت و مژدەدەر و بەئاگاهێنەر بیت بۆ گرۆی ئادەمیزاد.
لِّتُؤْمِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُ وَتُسَبِّحُوهُ بُكْرَةًۭ وَأَصِيلًا9
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی ئێوە باوەڕ بهێنن بەخواو پێغەمبەرەکەی و پشتیوانی لەپێغەمبەر بکەن و ڕێزی شایستەی خۆی لێ بگرن و تەسبیحات و ستایشی خوا بکەن لەبەرەبەیان و عەسراندا.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُبَايِعُونَكَ إِنَّمَا يُبَايِعُونَ ٱللَّهَ يَدُ ٱللَّهِ فَوْقَ أَيْدِيهِمْ ۚ فَمَن نَّكَثَ فَإِنَّمَا يَنكُثُ عَلَىٰ نَفْسِهِۦ ۖ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِمَا عَٰهَدَ عَلَيْهُ ٱللَّهَ فَسَيُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًۭا10
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی پەیمان دەدەنە تۆ ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) لەڕاستیدا هەر پەیمان بەخوا دەدەن.. دەستی پیرۆزو بەتوانای خوا لەسەر دەستیانەوەیە (بەپشتگیری و یارمەتی) جا ئەوەی پەیمانەکە بشکێنێت و لێی پاشگەز ببێتەوە، ئەوەلەسەر خۆی دەکەوێت، ئەوەش کەپیمانەکە دەباتەسەر و پاشگەز نابێتەوە لێی، خوای باڵادەست ئەجرو پاداشتی گەورەی پێدەبەخشێت (لەئاییندەدا).
سَيَقُولُ لَكَ ٱلْمُخَلَّفُونَ مِنَ ٱلْأَعْرَابِ شَغَلَتْنَآ أَمْوَٰلُنَا وَأَهْلُونَا فَٱسْتَغْفِرْ لَنَا ۚ يَقُولُونَ بِأَلْسِنَتِهِم مَّا لَيْسَ فِى قُلُوبِهِمْ ۚ قُلْ فَمَن يَمْلِكُ لَكُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا إِنْ أَرَادَ بِكُمْ ضَرًّا أَوْ أَرَادَ بِكُمْ نَفْعًۢا ۚ بَلْ كَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۢا11
تهفسیری ئاسان: ئەو عەرەبەکۆچەرییانەی لەرێکەوتنەکەی حودەیبیە بەجێمان و بەشداریان نەکرد کاتێک زانیان ئێوە بەرەو غەزای خەیبەر دەڕۆن کەخوا بەڵێنی سەرکەوتن و دەسکەوتەکانی جەنگی پێدابوون دێن بۆلات و دەڵێن: ماڵ و منداڵمان ئێمەی سەرقاڵ و خەریک کرد و کاتمان نەبوو بێین لەگەڵتان، لەبەر ئەوەداوای لێخۆش بوونمان بۆ بکەن لای خوا، ئەوەی بەزمان دەیڵێین لەدڵیاندا نی یە، پێیان بڵێ: باشە، کێ دەتوانێت بەری دەسەڵاتی خوا بگرێت، ئەگەر بیەوێت زیانێکتان پێ بگەیەنێت یان سوودو قازانجێکتان بۆ پێش بهێنێت، خۆ خوا بەتەواوی بەئاگایە لەکاروکردەوەکانتان.
بَلْ ظَنَنتُمْ أَن لَّن يَنقَلِبَ ٱلرَّسُولُ وَٱلْمُؤْمِنُونَ إِلَىٰٓ أَهْلِيهِمْ أَبَدًۭا وَزُيِّنَ ذَٰلِكَ فِى قُلُوبِكُمْ وَظَنَنتُمْ ظَنَّ ٱلسَّوْءِ وَكُنتُمْ قَوْمًۢا بُورًۭا12
تهفسیری ئاسان: نەخێر پاساوو بەهانەکەتان وانی یە، بەڵکو لەڕاستیدا ئێوە واگومانتان دەبرد ئیتر هەرگیز پێغەمبەرو باوەڕداران ناگەرێنەوە بۆ ناو کەسوکاریان و تیادەچن، ئەو گومان بردنەلەدڵ و دەروونتاندا ڕازاێنرابۆوە و چەسپی بوو، بەڕاستی گومانی خراپ و ناقوڵاتان بردوو، ئێوە هەمیشە هۆزو تاقمێکی بێ کەڵک و بێ خێرن.
وَمَن لَّمْ يُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ فَإِنَّآ أَعْتَدْنَا لِلْكَٰفِرِينَ سَعِيرًۭا13
تهفسیری ئاسان: هەرکەس باوەڕی بەخواو بەپێغەمبەری خوا نەبێت (ئایندەی سامناکە) بەڕاستی ئێمە سزای دۆزەخمان بۆ کافرو بێ باوەڕان ئامادەکردووە.
وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ يَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا14
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمان و زەویدا هەیە هەر خوا خۆی خاوەنیانە، لەهەر کەسێک کە بیوێت خۆشدەبێت، وە سزای هەرکەسێک بدات دەیدات، (ئەڵبەتە ویستی خواش بۆ پاداشت یان سزای هەرکەسێک بەگوێرەی شیاوو شایستەی خۆیەتی و لەوپەڕی دادگەریدایە)، چونکە خوا هەمیشە و بەردەوام لێ خۆش بووە و بەڕەحم و دلۆڤانە.
سَيَقُولُ ٱلْمُخَلَّفُونَ إِذَا ٱنطَلَقْتُمْ إِلَىٰ مَغَانِمَ لِتَأْخُذُوهَا ذَرُونَا نَتَّبِعْكُمْ ۖ يُرِيدُونَ أَن يُبَدِّلُوا۟ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ۚ قُل لَّن تَتَّبِعُونَا كَذَٰلِكُمْ قَالَ ٱللَّهُ مِن قَبْلُ ۖ فَسَيَقُولُونَ بَلْ تَحْسُدُونَنَا ۚ بَلْ كَانُوا۟ لَا يَفْقَهُونَ إِلَّا قَلِيلًۭا15
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی خۆیان خستە دواوەو بەشداریان نەکرد لەرێکەوتنەکەدا، کاتێک بینیان ئێوە (بەرەو غەزای خەیبەر دەڕۆن) بۆ کۆکردنەوەی دەستکەوتەکان، وتیان: لێمان گەرێن شوێنتان کەوین... ئەمانەدەیانەوێت، ویست و فەرمانی خوا بگۆڕن، پێیان بڵێ: ئێوە هەرگیز شوێنمان ناکەون... چونکەخوایش هەواری فەرمووەو پێشتر هەروا بڕیاردراوە، کەچی ئەوان دەڵێن: نەخێر خوا ڕێگەی لەئێمە نەگرتووە، بەلکو ئێوە حەسوودیمان پێ دەبەن بۆیە نایەڵن بەشدار بین، (خوا دەفەرمووێت) نەخێر، حەسوودیتان پێ نابەن، بەڵکو ئەوانەکەمێک نەبێت لەفەرمانی خوا تێناگەن (تەنها چاویان بڕیوەتە سامان و دەسکەوتەدنیاییەکان).
قُل لِّلْمُخَلَّفِينَ مِنَ ٱلْأَعْرَابِ سَتُدْعَوْنَ إِلَىٰ قَوْمٍ أُو۟لِى بَأْسٍۢ شَدِيدٍۢ تُقَٰتِلُونَهُمْ أَوْ يُسْلِمُونَ ۖ فَإِن تُطِيعُوا۟ يُؤْتِكُمُ ٱللَّهُ أَجْرًا حَسَنًۭا ۖ وَإِن تَتَوَلَّوْا۟ كَمَا تَوَلَّيْتُم مِّن قَبْلُ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا16
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: بەوانەی کەسەرپێچیان کردووە، لەعەرەبەبیابان نشینەکان: ئێوە لەئایندەدا بانگ دەکرێن بۆ جەنگ لەگەڵ قەوم و هۆزێکدا کەئازاو جەنگاوەرن، ئەوسا یان دژیان دەجەنگن، یان خۆیان (لەئەنجامی بیرکردنەوە و تێڕوانیندا) بەبێ جەنگ موسڵمان و تەسلیم دەبن، جا ئەگەر فەرمانبەردار بن، خوا پاداشتی چاکتان پێدەبەخشێت، بەڵام ئەگەر پشت هەڵکەن وەکو ئەوسا و خۆتان بشارنەوەو سەرپێچی بکەن، سزایەکی بەئێشتان بۆ پێش دەهێنێت.
لَّيْسَ عَلَى ٱلْأَعْمَىٰ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَى ٱلْأَعْرَجِ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَى ٱلْمَرِيضِ حَرَجٌۭ ۗ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ يُدْخِلْهُ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۖ وَمَن يَتَوَلَّ يُعَذِّبْهُ عَذَابًا أَلِيمًۭا17
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەی کوێرە یان نەخۆشە، گوناهبار نابێت (ئەگەر لەغەزادا بەشداری نەکات) ئەوەی کەفەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی بکات، دەیخاتە باخەکانی بەهەشتەوەکەچەندەها ڕووبار بەژێر درەخت و کۆشکەکانیاندا دەڕوات، ئەو کەسەش کەپشت هەڵکات، خوای گەورەسزای بەئێش و ئازاری دەدات.
۞ لَّقَدْ رَضِىَ ٱللَّهُ عَنِ ٱلْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ ٱلشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِى قُلُوبِهِمْ فَأَنزَلَ ٱلسَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَٰبَهُمْ فَتْحًۭا قَرِيبًۭا18
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی خوا ڕازیی بووەلەو باوەڕدارانەی کاتێک پەیمانیان لە گەڵدا بەستیت لەژێر درەختەکەدا خوا خۆیشی ئاگادار بوو بەوەی لەدڵەکانیاندا هەیە (لەنیاز پاکی و دڵسۆزی) هەر بۆیە ئارامی و هێمنی و ئاسودەیی دابەزاندەسەریان و پاداشتی بەمژدەی سەرکەوتنێکی نزێک دانەوە.
وَمَغَانِمَ كَثِيرَةًۭ يَأْخُذُونَهَا ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًۭا19
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەڵێنی چەندین دەستکەوتی زۆری پێدان، کەلەئایندەدا دەستیان دەکەوێت و وەری دەگرن، خوا هەمیشەو بەردەوام باڵادەستە بەسەر خوانەناسەکانداو دانایە و دەزانێت چ کاتێک ئیمانداران سەر دەخات.
وَعَدَكُمُ ٱللَّهُ مَغَانِمَ كَثِيرَةًۭ تَأْخُذُونَهَا فَعَجَّلَ لَكُمْ هَٰذِهِۦ وَكَفَّ أَيْدِىَ ٱلنَّاسِ عَنكُمْ وَلِتَكُونَ ءَايَةًۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ وَيَهْدِيَكُمْ صِرَٰطًۭا مُّسْتَقِيمًۭا20
تهفسیری ئاسان: خوا بەڵێنی دەسکەوتی زۆری پێداون، لەئایندەدا دەستتان دەکەوێت و وەری دەگرن، بەڵام جارێ ئێستا هەرئەوەی پێ بەخشیوون (مەبەست دەستکەوتەکانی خەیبەرە) دەستی خەڵکیشی لێ کۆتاکردن (مەبەست قوڕەیشە کەبەهۆی ڕێکەوتنەکەی حودەیبییەوە خوای گەورەلەبەگژاچوونی موسوڵمانان دەستی بەستنەوە)، تا ئەم دەستکەوت و سەرکەوتنەببێتە نیشانە و بەڵگەیەکی بەهێز بۆ ئیمانداران (کەخوا یاوەرو پشتیوانیانە) هەروەها ڕێنموویتان بکات بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست (لەبەرەو پێش بردنی بانگەوازدا).
وَأُخْرَىٰ لَمْ تَقْدِرُوا۟ عَلَيْهَا قَدْ أَحَاطَ ٱللَّهُ بِهَا ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرًۭا21
تهفسیری ئاسان: چەندین دەستکەوتی تریشیان هەیە کەئێستا دەستتان بەسەریدا نەڕۆیشتووە، بەڕاستی خوا خۆی چاک بەو دەسکەوتانەدەزانێت کەبەڕێوەیە بۆتان، هەمیشە و بەردەوام خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
وَلَوْ قَٰتَلَكُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوَلَّوُا۟ ٱلْأَدْبَٰرَ ثُمَّ لَا يَجِدُونَ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا22
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دژی ئێوە جەنگیان بەرپا بکردایە، ئەوەدەشکان و هەڵدەهاتن، پاشان دۆست و پشتگیرێکیان نەدەبوو.
سُنَّةَ ٱللَّهِ ٱلَّتِى قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلُ ۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّةِ ٱللَّهِ تَبْدِيلًۭا23
تهفسیری ئاسان: (شکست و هەڵاتنی کافران لەجەنگی موسوڵماناندا) هەردەم بەرنامەو یاسای خوا بەڕاستی هەروا بووەلەزوەوە، هەرگیز نابینیت بەرنامەو یاسای خوا گۆڕانی بەسەردا بێت.
وَهُوَ ٱلَّذِى كَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ عَنْهُم بِبَطْنِ مَكَّةَ مِنۢ بَعْدِ أَنْ أَظْفَرَكُمْ عَلَيْهِمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا24
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو خوایە دەستی بێ باوەڕانی لەئێوە بەستەوە (نەیهێشت جەنگ ببێت)، دوای ئەوەی ئێوەی زاڵ کرد بەسەریاندا لەناو جەرگەی مەککەدا، خوا هەمیشەو بەردەوام بینایە بەوەی کەدەیکەن.
هُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوكُمْ عَنِ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ وَٱلْهَدْىَ مَعْكُوفًا أَن يَبْلُغَ مَحِلَّهُۥ ۚ وَلَوْلَا رِجَالٌۭ مُّؤْمِنُونَ وَنِسَآءٌۭ مُّؤْمِنَٰتٌۭ لَّمْ تَعْلَمُوهُمْ أَن تَطَـُٔوهُمْ فَتُصِيبَكُم مِّنْهُم مَّعَرَّةٌۢ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ ۖ لِّيُدْخِلَ ٱللَّهُ فِى رَحْمَتِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ لَوْ تَزَيَّلُوا۟ لَعَذَّبْنَا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا25
تهفسیری ئاسان: ئەو خراپەکارانەئەوانەن کەبێ باوەڕ بوون و ڕێگەشیان لێ گرتن بگەنەکەعبەی پیرۆزو نەیانهێشت ئەو مەڕوماڵاتەی کەگل درابوونەوەبۆ قوربانی بگاتەجێی خۆی، خۆ ئەگەر لەبەر ئەو پیاوو ئافرەتانەموسوڵمانانە نەبوایە کەنەتاندەناسین پێشێلتان دەکردن (لەناو شاری مەککەدا بوون و هێشتا کۆچیان نەکردبوو)، بەهۆی ئەوەوەعەیب و عارو باری گرانتان تووش دەبوو لێیانەوە بێ ئەوەی بزانن، (ئەگەر لەبەر ئەوەنەبووایە مۆڵەتی ئێوەمان دەدا بۆ کوشتنیان)، ئەمەش بۆ ئەوەی خوای پەروەردیگار ئەو کەسانەی دەیەوێت و شایستەن بخاتەژێر سایەی سۆزو بەزەیی خۆیەوە، خۆ ئەگەر موسڵمان لەکافران جیابوونایە لەمەککەدا، بێگومان ئێمە بەدەستی ئێوە سزای بەسۆی بێ باوەڕانمان دەدا.
إِذْ جَعَلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلْحَمِيَّةَ حَمِيَّةَ ٱلْجَٰهِلِيَّةِ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَعَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ وَأَلْزَمَهُمْ كَلِمَةَ ٱلتَّقْوَىٰ وَكَانُوٓا۟ أَحَقَّ بِهَا وَأَهْلَهَا ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمًۭا26
تهفسیری ئاسان: سزای ئەوانەی کەبێ باوەڕ بوون لەبەر ئەوەیە دەمارگیریان خستۆتە ناو دڵ و دەروونیی خۆیانەوە، کەدەمارگیریی نەفامی یە، جا خوا ئارامی و ئاسودەیی دابەزاندەسەر پێغەمبەرەکەی و سەر ئیمانداران (ئیتر دڵخۆشن بەرێکەوتنەکە و دەرەنجامەکانی) خوای گەورەش پابەندی خواناسی و پارێزکاری کردن، ئەوان شایستەی ئەو بەهرەیەن و مەردی ئەو ڕێزەن... دڵنیابن هەمیشە و بەردەوام خوا بەهەموو شتێک زانا و ئاگایە.
لَّقَدْ صَدَقَ ٱللَّهُ رَسُولَهُ ٱلرُّءْيَا بِٱلْحَقِّ ۖ لَتَدْخُلُنَّ ٱلْمَسْجِدَ ٱلْحَرَامَ إِن شَآءَ ٱللَّهُ ءَامِنِينَ مُحَلِّقِينَ رُءُوسَكُمْ وَمُقَصِّرِينَ لَا تَخَافُونَ ۖ فَعَلِمَ مَا لَمْ تَعْلَمُوا۟ فَجَعَلَ مِن دُونِ ذَٰلِكَ فَتْحًۭا قَرِيبًا27
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان خوا خەونی پێغەمبەرەکەی بەڕاستی و وەک خۆی هێناوەتە دی کەدەفەرموێت: بەم زووانەئێوە بەهەموو ئارامی و ئاسوودەییەکەوە بەویستی خوا دەچنەناو کەعبەی پیرۆزەوە، (عەمرەبەجێدەهێنن) سەرەتان دەتاشن یان کورتی دەکەنەوەبێ ئەوەی ترس و بیمتان لەکەس هەبێت، جا ئەوەی نەتانزانیووە خوا دەیزانی، کەجگەلەم سەرکەوتنەسەرکەوتنێکی نزیکی تری بۆ بڕیارداون و پێتان دەبەخشێت (کەغەزای خەیبەرە)....
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلْهُدَىٰ وَدِينِ ٱلْحَقِّ لِيُظْهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۭا28
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کەپێغەمبەری خۆی ڕەوانەکردووە، هاوڕێ لەگەڵ ڕێنموویی و پەیامی ڕاست و دروستدا، بۆ ئەوەی زاڵی بکات بەسەر هەموو پەیام و بەرنامەیەکی تردا، خوا خۆیشی بەسە، بۆ شایەتدان و ئاشکرا کردنی ئەو ڕاستی یە.
مُّحَمَّدٌۭ رَّسُولُ ٱللَّهِ ۚ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ أَشِدَّآءُ عَلَى ٱلْكُفَّارِ رُحَمَآءُ بَيْنَهُمْ ۖ تَرَىٰهُمْ رُكَّعًۭا سُجَّدًۭا يَبْتَغُونَ فَضْلًۭا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنًۭا ۖ سِيمَاهُمْ فِى وُجُوهِهِم مِّنْ أَثَرِ ٱلسُّجُودِ ۚ ذَٰلِكَ مَثَلُهُمْ فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ ۚ وَمَثَلُهُمْ فِى ٱلْإِنجِيلِ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْـَٔهُۥ فَـَٔازَرَهُۥ فَٱسْتَغْلَظَ فَٱسْتَوَىٰ عَلَىٰ سُوقِهِۦ يُعْجِبُ ٱلزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ ٱلْكُفَّارَ ۗ وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِنْهُم مَّغْفِرَةًۭ وَأَجْرًا عَظِيمًۢا29
تهفسیری ئاسان: محمد (صلی اللە علیە وسلم) ڕەوانەکراوی خوایە، ئەوانەش کەلەخزمەتیدان و شوێنی کەوتوون توند و تیژن بەرامبەر بێ باوەڕان و بەبەزەیی و میهرەبانن لەنێوان خۆیاندا، دەیانبینیت سەرگەرمی نوێژ و خواپەرستین، کڕنۆش و سوژدەدەبەن، هەردەم ئاواتیان بەدەست هێنانی ڕەزامەندی و پایە بەرزی یە لەلای خوا، نیشانەی چاکی و پاکییان لەناوچەوانیاندا دیاریەو دەدرەوشێتەوە لەئەنجامی سوژدەبردن و خوا پەرستییاندا، جا ئەو بەڕێزانە ئەوەنموونەو پێناسەیانە لەتەوراتدا، نموونەو پێناسەشیان لەئینجیلیشدا وەک ڕوەکێک وایە کەلەسەرەتاوەچەکەرەبکات، جا چەکەرەکەی بەهێز کردبێت، پاشان ئەستوور ببێت و ڕابوەستێت لەسەر قەدەکەی، ئەوەندەزوو پێ بگات کشتیارەکان سەرسام بکات و پێیان سەیر بێت: چۆن وا پێگەیی؟! چۆن ئاوا خۆی گرت؟! ئەم پێناسەیە بۆ ئەوەیە خوا کافران داخ لەدڵ بکات، جا خوای بەدەسەڵات بەڵێنی بەوانەداوەکەباوەڕیان هێناوە و کردەوەچاکەکانیان ئەنجام داوەلەوان: کەلێخۆشبوون و پاداشتی گەورەو بێ سنووریان پێببەخشێت.