دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus

48. سورة الفتح

مەدەنی · 29 ئایەت→ پێشوودواتر ←
پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
48:1جوزئی 26 · لاپەڕەی 511لێکچوو
إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًۭا مُّبِينًۭا1
ته‌فسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بەڕاستی ئێمە سەرکەوتنێکی ئاشکرامان پێبەخشیت (مەبەست ڕێکەوتنەکەی حودەیبیە یە کەلەنێوان پێغەمبەرو (صلی اللە علیە وسلم) قوریشدا مۆرکرا، بەندەکانی ئەو پەیمانە لەرواڵەتدا زەرەری ئیمانداران بوو، بەڵام هەر هەمووی گەڕا بەخێرو سەربەرزی بۆیان.
48:2جوزئی 26 · لاپەڕەی 511لێکچوو
لِّيَغْفِرَ لَكَ ٱللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِن ذَنۢبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ وَيُتِمَّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكَ وَيَهْدِيَكَ صِرَٰطًۭا مُّسْتَقِيمًۭا2
ته‌فسیری ئاسان: تا خوا لەهەموو گوناهانی ڕابوردوو ئایندەشت خۆش ببێت و بەخشینەکانی لەسەرت تەواو بکات و بتخاتەسەر ڕێگەی ڕاست و دروست.
48:3جوزئی 26 · لاپەڕەی 511لێکچوو
وَيَنصُرَكَ ٱللَّهُ نَصْرًا عَزِيزًا3
ته‌فسیری ئاسان: تا بەو بۆنەیەوە خوا سەرکەوتنێکی بەهێزو باڵات پێ ببەخشێت.
48:4جوزئی 26 · لاپەڕەی 511لێکچوو
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ ٱلسَّكِينَةَ فِى قُلُوبِ ٱلْمُؤْمِنِينَ لِيَزْدَادُوٓا۟ إِيمَٰنًۭا مَّعَ إِيمَٰنِهِمْ ۗ وَلِلَّهِ جُنُودُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا4
ته‌فسیری ئاسان: هەر ئەو خوایە خۆی ئارامی و هێمنی دابەزاندۆتە سەر دڵی ئیمانداران، بۆ ئەوەی کەئیمانیان دامەزراوترو پتەوتر بکات، سەرەڕای ئیمانداری و خواناسیان ئیمانیان زیاد ببێت، بێگومان هەرچی سەربازانی ئاسمانەکان و زەوی هەیە هەر خوا خۆی خاوەنیانە، هەمیشە و بەردەوام خوای گەورەزانایە بەهەموو شتێک و دانایە لەهەموو کارێکدا.
48:5جوزئی 26 · لاپەڕەی 511لێکچوو
لِّيُدْخِلَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَيُكَفِّرَ عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عِندَ ٱللَّهِ فَوْزًا عَظِيمًۭا5
ته‌فسیری ئاسان: ئەمەش هەموو بۆ ئەوەی، تا ئیمانداران لەپیاوان و لەئافرەتان بخاتەناو بەهەشتێکەوە کەچەندەها ڕووبار بەژێر درەخت و بەبەردەم کۆشک و تەلارەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەمریدا، هەروەها بۆ ئەوەی کەچاوپۆشی لەهەڵە و گوناهەکانیان بکات و ئەم بەڵێنە لەلایەن خواوەدەستکەوت و سەرفرازیەکی زۆر گەورەو بێ سنوورەبۆ ئیمانداران....
48:6جوزئی 26 · لاپەڕەی 511لێکچوو
وَيُعَذِّبَ ٱلْمُنَٰفِقِينَ وَٱلْمُنَٰفِقَٰتِ وَٱلْمُشْرِكِينَ وَٱلْمُشْرِكَٰتِ ٱلظَّآنِّينَ بِٱللَّهِ ظَنَّ ٱلسَّوْءِ ۚ عَلَيْهِمْ دَآئِرَةُ ٱلسَّوْءِ ۖ وَغَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ وَلَعَنَهُمْ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَهَنَّمَ ۖ وَسَآءَتْ مَصِيرًۭا6
ته‌فسیری ئاسان: لەو لاشەوەئازار و ئەشکەنجەی دووڕو و موشریکەکان، چ پیاوانیان، چ ئافرەتانیان بدات، ئەوانەی کەتێکڕا، گومانی خراپیان دەربارەی خوا هەیە، ئەو گومانەخراپەیان هەر بۆ خۆیان دەگەرێتەوە، ئەوانەخوا نەفرەتی لێکردوون و دۆزەخی بۆ ئامادەکردوون، ئای کە سەرەنجامێکی یەکجار سەخت و سامناکە.
48:7جوزئی 26 · لاپەڕەی 511لێکچوو
وَلِلَّهِ جُنُودُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا7
ته‌فسیری ئاسان: هەرچی سەربازان هەیە لەئاسمانەکان و زەویدا، هەر خوا خۆی خاوەنیانە و لەژێر فەرمانی ئەودان، هەمیشە و بەردەوام ئەو خوایە باڵادەست و دانایە.
48:8جوزئی 26 · لاپەڕەی 511لێکچوو
إِنَّآ أَرْسَلْنَٰكَ شَٰهِدًۭا وَمُبَشِّرًۭا وَنَذِيرًۭا8
ته‌فسیری ئاسان: ئێمە تۆمان ڕەوانەکردووەئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) کەشایەت و مژدەدەر و بەئاگاهێنەر بیت بۆ گرۆی ئادەمیزاد.
48:9جوزئی 26 · لاپەڕەی 511لێکچوو
لِّتُؤْمِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُ وَتُسَبِّحُوهُ بُكْرَةًۭ وَأَصِيلًا9
ته‌فسیری ئاسان: بۆ ئەوەی ئێوە باوەڕ بهێنن بەخواو پێغەمبەرەکەی و پشتیوانی لەپێغەمبەر بکەن و ڕێزی شایستەی خۆی لێ بگرن و تەسبیحات و ستایشی خوا بکەن لەبەرەبەیان و عەسراندا.
48:10جوزئی 26 · لاپەڕەی 512لێکچوو
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُبَايِعُونَكَ إِنَّمَا يُبَايِعُونَ ٱللَّهَ يَدُ ٱللَّهِ فَوْقَ أَيْدِيهِمْ ۚ فَمَن نَّكَثَ فَإِنَّمَا يَنكُثُ عَلَىٰ نَفْسِهِۦ ۖ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِمَا عَٰهَدَ عَلَيْهُ ٱللَّهَ فَسَيُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًۭا10
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی پەیمان دەدەنە تۆ ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) لەڕاستیدا هەر پەیمان بەخوا دەدەن.. دەستی پیرۆزو بەتوانای خوا لەسەر دەستیانەوەیە (بەپشتگیری و یارمەتی) جا ئەوەی پەیمانەکە بشکێنێت و لێی پاشگەز ببێتەوە، ئەوەلەسەر خۆی دەکەوێت، ئەوەش کەپیمانەکە دەباتەسەر و پاشگەز نابێتەوە لێی، خوای باڵادەست ئەجرو پاداشتی گەورەی پێدەبەخشێت (لەئاییندەدا).
48:11جوزئی 26 · لاپەڕەی 512لێکچوو
سَيَقُولُ لَكَ ٱلْمُخَلَّفُونَ مِنَ ٱلْأَعْرَابِ شَغَلَتْنَآ أَمْوَٰلُنَا وَأَهْلُونَا فَٱسْتَغْفِرْ لَنَا ۚ يَقُولُونَ بِأَلْسِنَتِهِم مَّا لَيْسَ فِى قُلُوبِهِمْ ۚ قُلْ فَمَن يَمْلِكُ لَكُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا إِنْ أَرَادَ بِكُمْ ضَرًّا أَوْ أَرَادَ بِكُمْ نَفْعًۢا ۚ بَلْ كَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۢا11
ته‌فسیری ئاسان: ئەو عەرەبەکۆچەرییانەی لەرێکەوتنەکەی حودەیبیە بەجێمان و بەشداریان نەکرد کاتێک زانیان ئێوە بەرەو غەزای خەیبەر دەڕۆن کەخوا بەڵێنی سەرکەوتن و دەسکەوتەکانی جەنگی پێدابوون دێن بۆلات و دەڵێن: ماڵ و منداڵمان ئێمەی سەرقاڵ و خەریک کرد و کاتمان نەبوو بێین لەگەڵتان، لەبەر ئەوەداوای لێخۆش بوونمان بۆ بکەن لای خوا، ئەوەی بەزمان دەیڵێین لەدڵیاندا نی یە، پێیان بڵێ: باشە، کێ دەتوانێت بەری دەسەڵاتی خوا بگرێت، ئەگەر بیەوێت زیانێکتان پێ بگەیەنێت یان سوودو قازانجێکتان بۆ پێش بهێنێت، خۆ خوا بەتەواوی بەئاگایە لەکاروکردەوەکانتان.
48:12جوزئی 26 · لاپەڕەی 512لێکچوو
بَلْ ظَنَنتُمْ أَن لَّن يَنقَلِبَ ٱلرَّسُولُ وَٱلْمُؤْمِنُونَ إِلَىٰٓ أَهْلِيهِمْ أَبَدًۭا وَزُيِّنَ ذَٰلِكَ فِى قُلُوبِكُمْ وَظَنَنتُمْ ظَنَّ ٱلسَّوْءِ وَكُنتُمْ قَوْمًۢا بُورًۭا12
ته‌فسیری ئاسان: نەخێر پاساوو بەهانەکەتان وانی یە، بەڵکو لەڕاستیدا ئێوە واگومانتان دەبرد ئیتر هەرگیز پێغەمبەرو باوەڕداران ناگەرێنەوە بۆ ناو کەسوکاریان و تیادەچن، ئەو گومان بردنەلەدڵ و دەروونتاندا ڕازاێنرابۆوە و چەسپی بوو، بەڕاستی گومانی خراپ و ناقوڵاتان بردوو، ئێوە هەمیشە هۆزو تاقمێکی بێ کەڵک و بێ خێرن.
48:13جوزئی 26 · لاپەڕەی 512لێکچوو
وَمَن لَّمْ يُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ فَإِنَّآ أَعْتَدْنَا لِلْكَٰفِرِينَ سَعِيرًۭا13
ته‌فسیری ئاسان: هەرکەس باوەڕی بەخواو بەپێغەمبەری خوا نەبێت (ئایندەی سامناکە) بەڕاستی ئێمە سزای دۆزەخمان بۆ کافرو بێ باوەڕان ئامادەکردووە.
48:14جوزئی 26 · لاپەڕەی 512لێکچوو
وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ يَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا14
ته‌فسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمان و زەویدا هەیە هەر خوا خۆی خاوەنیانە، لەهەر کەسێک کە بیوێت خۆشدەبێت، وە سزای هەرکەسێک بدات دەیدات، (ئەڵبەتە ویستی خواش بۆ پاداشت یان سزای هەرکەسێک بەگوێرەی شیاوو شایستەی خۆیەتی و لەوپەڕی دادگەریدایە)، چونکە خوا هەمیشە و بەردەوام لێ خۆش بووە و بەڕەحم و دلۆڤانە.
48:15جوزئی 26 · لاپەڕەی 512لێکچوو
سَيَقُولُ ٱلْمُخَلَّفُونَ إِذَا ٱنطَلَقْتُمْ إِلَىٰ مَغَانِمَ لِتَأْخُذُوهَا ذَرُونَا نَتَّبِعْكُمْ ۖ يُرِيدُونَ أَن يُبَدِّلُوا۟ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ۚ قُل لَّن تَتَّبِعُونَا كَذَٰلِكُمْ قَالَ ٱللَّهُ مِن قَبْلُ ۖ فَسَيَقُولُونَ بَلْ تَحْسُدُونَنَا ۚ بَلْ كَانُوا۟ لَا يَفْقَهُونَ إِلَّا قَلِيلًۭا15
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەی خۆیان خستە دواوەو بەشداریان نەکرد لەرێکەوتنەکەدا، کاتێک بینیان ئێوە (بەرەو غەزای خەیبەر دەڕۆن) بۆ کۆکردنەوەی دەستکەوتەکان، وتیان: لێمان گەرێن شوێنتان کەوین... ئەمانەدەیانەوێت، ویست و فەرمانی خوا بگۆڕن، پێیان بڵێ: ئێوە هەرگیز شوێنمان ناکەون... چونکەخوایش هەواری فەرمووەو پێشتر هەروا بڕیاردراوە، کەچی ئەوان دەڵێن: نەخێر خوا ڕێگەی لەئێمە نەگرتووە، بەلکو ئێوە حەسوودیمان پێ دەبەن بۆیە نایەڵن بەشدار بین، (خوا دەفەرمووێت) نەخێر، حەسوودیتان پێ نابەن، بەڵکو ئەوانەکەمێک نەبێت لەفەرمانی خوا تێناگەن (تەنها چاویان بڕیوەتە سامان و دەسکەوتەدنیاییەکان).
48:16جوزئی 26 · لاپەڕەی 513لێکچوو
قُل لِّلْمُخَلَّفِينَ مِنَ ٱلْأَعْرَابِ سَتُدْعَوْنَ إِلَىٰ قَوْمٍ أُو۟لِى بَأْسٍۢ شَدِيدٍۢ تُقَٰتِلُونَهُمْ أَوْ يُسْلِمُونَ ۖ فَإِن تُطِيعُوا۟ يُؤْتِكُمُ ٱللَّهُ أَجْرًا حَسَنًۭا ۖ وَإِن تَتَوَلَّوْا۟ كَمَا تَوَلَّيْتُم مِّن قَبْلُ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا16
ته‌فسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: بەوانەی کەسەرپێچیان کردووە، لەعەرەبەبیابان نشینەکان: ئێوە لەئایندەدا بانگ دەکرێن بۆ جەنگ لەگەڵ قەوم و هۆزێکدا کەئازاو جەنگاوەرن، ئەوسا یان دژیان دەجەنگن، یان خۆیان (لەئەنجامی بیرکردنەوە و تێڕوانیندا) بەبێ جەنگ موسڵمان و تەسلیم دەبن، جا ئەگەر فەرمانبەردار بن، خوا پاداشتی چاکتان پێدەبەخشێت، بەڵام ئەگەر پشت هەڵکەن وەکو ئەوسا و خۆتان بشارنەوەو سەرپێچی بکەن، سزایەکی بەئێشتان بۆ پێش دەهێنێت.
48:17جوزئی 26 · لاپەڕەی 513لێکچوو
لَّيْسَ عَلَى ٱلْأَعْمَىٰ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَى ٱلْأَعْرَجِ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَى ٱلْمَرِيضِ حَرَجٌۭ ۗ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ يُدْخِلْهُ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۖ وَمَن يَتَوَلَّ يُعَذِّبْهُ عَذَابًا أَلِيمًۭا17
ته‌فسیری ئاسان: ئەو کەسەی کوێرە یان نەخۆشە، گوناهبار نابێت (ئەگەر لەغەزادا بەشداری نەکات) ئەوەی کەفەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی بکات، دەیخاتە باخەکانی بەهەشتەوەکەچەندەها ڕووبار بەژێر درەخت و کۆشکەکانیاندا دەڕوات، ئەو کەسەش کەپشت هەڵکات، خوای گەورەسزای بەئێش و ئازاری دەدات.
48:18جوزئی 26 · لاپەڕەی 513لێکچوو
۞ لَّقَدْ رَضِىَ ٱللَّهُ عَنِ ٱلْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ ٱلشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِى قُلُوبِهِمْ فَأَنزَلَ ٱلسَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَٰبَهُمْ فَتْحًۭا قَرِيبًۭا18
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی خوا ڕازیی بووەلەو باوەڕدارانەی کاتێک پەیمانیان لە گەڵدا بەستیت لەژێر درەختەکەدا خوا خۆیشی ئاگادار بوو بەوەی لەدڵەکانیاندا هەیە (لەنیاز پاکی و دڵسۆزی) هەر بۆیە ئارامی و هێمنی و ئاسودەیی دابەزاندەسەریان و پاداشتی بەمژدەی سەرکەوتنێکی نزێک دانەوە.
48:19جوزئی 26 · لاپەڕەی 513لێکچوو
وَمَغَانِمَ كَثِيرَةًۭ يَأْخُذُونَهَا ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًۭا19
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها بەڵێنی چەندین دەستکەوتی زۆری پێدان، کەلەئایندەدا دەستیان دەکەوێت و وەری دەگرن، خوا هەمیشەو بەردەوام باڵادەستە بەسەر خوانەناسەکانداو دانایە و دەزانێت چ کاتێک ئیمانداران سەر دەخات.
48:20جوزئی 26 · لاپەڕەی 513لێکچوو
وَعَدَكُمُ ٱللَّهُ مَغَانِمَ كَثِيرَةًۭ تَأْخُذُونَهَا فَعَجَّلَ لَكُمْ هَٰذِهِۦ وَكَفَّ أَيْدِىَ ٱلنَّاسِ عَنكُمْ وَلِتَكُونَ ءَايَةًۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ وَيَهْدِيَكُمْ صِرَٰطًۭا مُّسْتَقِيمًۭا20
ته‌فسیری ئاسان: خوا بەڵێنی دەسکەوتی زۆری پێداون، لەئایندەدا دەستتان دەکەوێت و وەری دەگرن، بەڵام جارێ ئێستا هەرئەوەی پێ بەخشیوون (مەبەست دەستکەوتەکانی خەیبەرە) دەستی خەڵکیشی لێ کۆتاکردن (مەبەست قوڕەیشە کەبەهۆی ڕێکەوتنەکەی حودەیبییەوە خوای گەورەلەبەگژاچوونی موسوڵمانان دەستی بەستنەوە)، تا ئەم دەستکەوت و سەرکەوتنەببێتە نیشانە و بەڵگەیەکی بەهێز بۆ ئیمانداران (کەخوا یاوەرو پشتیوانیانە) هەروەها ڕێنموویتان بکات بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست (لەبەرەو پێش بردنی بانگەوازدا).
48:21جوزئی 26 · لاپەڕەی 513لێکچوو
وَأُخْرَىٰ لَمْ تَقْدِرُوا۟ عَلَيْهَا قَدْ أَحَاطَ ٱللَّهُ بِهَا ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرًۭا21
ته‌فسیری ئاسان: چەندین دەستکەوتی تریشیان هەیە کەئێستا دەستتان بەسەریدا نەڕۆیشتووە، بەڕاستی خوا خۆی چاک بەو دەسکەوتانەدەزانێت کەبەڕێوەیە بۆتان، هەمیشە و بەردەوام خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
48:22جوزئی 26 · لاپەڕەی 513لێکچوو
وَلَوْ قَٰتَلَكُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوَلَّوُا۟ ٱلْأَدْبَٰرَ ثُمَّ لَا يَجِدُونَ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا22
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دژی ئێوە جەنگیان بەرپا بکردایە، ئەوەدەشکان و هەڵدەهاتن، پاشان دۆست و پشتگیرێکیان نەدەبوو.
48:23جوزئی 26 · لاپەڕەی 513لێکچوو
سُنَّةَ ٱللَّهِ ٱلَّتِى قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلُ ۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّةِ ٱللَّهِ تَبْدِيلًۭا23
ته‌فسیری ئاسان: (شکست و هەڵاتنی کافران لەجەنگی موسوڵماناندا) هەردەم بەرنامەو یاسای خوا بەڕاستی هەروا بووەلەزوەوە، هەرگیز نابینیت بەرنامەو یاسای خوا گۆڕانی بەسەردا بێت.
48:24جوزئی 26 · لاپەڕەی 514لێکچوو
وَهُوَ ٱلَّذِى كَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ عَنْهُم بِبَطْنِ مَكَّةَ مِنۢ بَعْدِ أَنْ أَظْفَرَكُمْ عَلَيْهِمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا24
ته‌فسیری ئاسان: هەر ئەو خوایە دەستی بێ باوەڕانی لەئێوە بەستەوە (نەیهێشت جەنگ ببێت)، دوای ئەوەی ئێوەی زاڵ کرد بەسەریاندا لەناو جەرگەی مەککەدا، خوا هەمیشەو بەردەوام بینایە بەوەی کەدەیکەن.
48:25جوزئی 26 · لاپەڕەی 514لێکچوو
هُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوكُمْ عَنِ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ وَٱلْهَدْىَ مَعْكُوفًا أَن يَبْلُغَ مَحِلَّهُۥ ۚ وَلَوْلَا رِجَالٌۭ مُّؤْمِنُونَ وَنِسَآءٌۭ مُّؤْمِنَٰتٌۭ لَّمْ تَعْلَمُوهُمْ أَن تَطَـُٔوهُمْ فَتُصِيبَكُم مِّنْهُم مَّعَرَّةٌۢ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ ۖ لِّيُدْخِلَ ٱللَّهُ فِى رَحْمَتِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ لَوْ تَزَيَّلُوا۟ لَعَذَّبْنَا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا25
ته‌فسیری ئاسان: ئەو خراپەکارانەئەوانەن کەبێ باوەڕ بوون و ڕێگەشیان لێ گرتن بگەنەکەعبەی پیرۆزو نەیانهێشت ئەو مەڕوماڵاتەی کەگل درابوونەوەبۆ قوربانی بگاتەجێی خۆی، خۆ ئەگەر لەبەر ئەو پیاوو ئافرەتانەموسوڵمانانە نەبوایە کەنەتاندەناسین پێشێلتان دەکردن (لەناو شاری مەککەدا بوون و هێشتا کۆچیان نەکردبوو)، بەهۆی ئەوەوەعەیب و عارو باری گرانتان تووش دەبوو لێیانەوە بێ ئەوەی بزانن، (ئەگەر لەبەر ئەوەنەبووایە مۆڵەتی ئێوەمان دەدا بۆ کوشتنیان)، ئەمەش بۆ ئەوەی خوای پەروەردیگار ئەو کەسانەی دەیەوێت و شایستەن بخاتەژێر سایەی سۆزو بەزەیی خۆیەوە، خۆ ئەگەر موسڵمان لەکافران جیابوونایە لەمەککەدا، بێگومان ئێمە بەدەستی ئێوە سزای بەسۆی بێ باوەڕانمان دەدا.
48:26جوزئی 26 · لاپەڕەی 514لێکچوو
إِذْ جَعَلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلْحَمِيَّةَ حَمِيَّةَ ٱلْجَٰهِلِيَّةِ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَعَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ وَأَلْزَمَهُمْ كَلِمَةَ ٱلتَّقْوَىٰ وَكَانُوٓا۟ أَحَقَّ بِهَا وَأَهْلَهَا ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمًۭا26
ته‌فسیری ئاسان: سزای ئەوانەی کەبێ باوەڕ بوون لەبەر ئەوەیە دەمارگیریان خستۆتە ناو دڵ و دەروونیی خۆیانەوە، کەدەمارگیریی نەفامی یە، جا خوا ئارامی و ئاسودەیی دابەزاندەسەر پێغەمبەرەکەی و سەر ئیمانداران (ئیتر دڵخۆشن بەرێکەوتنەکە و دەرەنجامەکانی) خوای گەورەش پابەندی خواناسی و پارێزکاری کردن، ئەوان شایستەی ئەو بەهرەیەن و مەردی ئەو ڕێزەن... دڵنیابن هەمیشە و بەردەوام خوا بەهەموو شتێک زانا و ئاگایە.
48:27جوزئی 26 · لاپەڕەی 514لێکچوو
لَّقَدْ صَدَقَ ٱللَّهُ رَسُولَهُ ٱلرُّءْيَا بِٱلْحَقِّ ۖ لَتَدْخُلُنَّ ٱلْمَسْجِدَ ٱلْحَرَامَ إِن شَآءَ ٱللَّهُ ءَامِنِينَ مُحَلِّقِينَ رُءُوسَكُمْ وَمُقَصِّرِينَ لَا تَخَافُونَ ۖ فَعَلِمَ مَا لَمْ تَعْلَمُوا۟ فَجَعَلَ مِن دُونِ ذَٰلِكَ فَتْحًۭا قَرِيبًا27
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان خوا خەونی پێغەمبەرەکەی بەڕاستی و وەک خۆی هێناوەتە دی کەدەفەرموێت: بەم زووانەئێوە بەهەموو ئارامی و ئاسوودەییەکەوە بەویستی خوا دەچنەناو کەعبەی پیرۆزەوە، (عەمرەبەجێدەهێنن) سەرەتان دەتاشن یان کورتی دەکەنەوەبێ ئەوەی ترس و بیمتان لەکەس هەبێت، جا ئەوەی نەتانزانیووە خوا دەیزانی، کەجگەلەم سەرکەوتنەسەرکەوتنێکی نزیکی تری بۆ بڕیارداون و پێتان دەبەخشێت (کەغەزای خەیبەرە)....
48:28جوزئی 26 · لاپەڕەی 514لێکچوو
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلْهُدَىٰ وَدِينِ ٱلْحَقِّ لِيُظْهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۭا28
ته‌فسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کەپێغەمبەری خۆی ڕەوانەکردووە، هاوڕێ لەگەڵ ڕێنموویی و پەیامی ڕاست و دروستدا، بۆ ئەوەی زاڵی بکات بەسەر هەموو پەیام و بەرنامەیەکی تردا، خوا خۆیشی بەسە، بۆ شایەتدان و ئاشکرا کردنی ئەو ڕاستی یە.
48:29جوزئی 26 · لاپەڕەی 515لێکچوو
مُّحَمَّدٌۭ رَّسُولُ ٱللَّهِ ۚ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ أَشِدَّآءُ عَلَى ٱلْكُفَّارِ رُحَمَآءُ بَيْنَهُمْ ۖ تَرَىٰهُمْ رُكَّعًۭا سُجَّدًۭا يَبْتَغُونَ فَضْلًۭا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنًۭا ۖ سِيمَاهُمْ فِى وُجُوهِهِم مِّنْ أَثَرِ ٱلسُّجُودِ ۚ ذَٰلِكَ مَثَلُهُمْ فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ ۚ وَمَثَلُهُمْ فِى ٱلْإِنجِيلِ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْـَٔهُۥ فَـَٔازَرَهُۥ فَٱسْتَغْلَظَ فَٱسْتَوَىٰ عَلَىٰ سُوقِهِۦ يُعْجِبُ ٱلزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ ٱلْكُفَّارَ ۗ وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِنْهُم مَّغْفِرَةًۭ وَأَجْرًا عَظِيمًۢا29
ته‌فسیری ئاسان: محمد (صلی اللە علیە وسلم) ڕەوانەکراوی خوایە، ئەوانەش کەلەخزمەتیدان و شوێنی کەوتوون توند و تیژن بەرامبەر بێ باوەڕان و بەبەزەیی و میهرەبانن لەنێوان خۆیاندا، دەیانبینیت سەرگەرمی نوێژ و خواپەرستین، کڕنۆش و سوژدەدەبەن، هەردەم ئاواتیان بەدەست هێنانی ڕەزامەندی و پایە بەرزی یە لەلای خوا، نیشانەی چاکی و پاکییان لەناوچەوانیاندا دیاریەو دەدرەوشێتەوە لەئەنجامی سوژدەبردن و خوا پەرستییاندا، جا ئەو بەڕێزانە ئەوەنموونەو پێناسەیانە لەتەوراتدا، نموونەو پێناسەشیان لەئینجیلیشدا وەک ڕوەکێک وایە کەلەسەرەتاوەچەکەرەبکات، جا چەکەرەکەی بەهێز کردبێت، پاشان ئەستوور ببێت و ڕابوەستێت لەسەر قەدەکەی، ئەوەندەزوو پێ بگات کشتیارەکان سەرسام بکات و پێیان سەیر بێت: چۆن وا پێگەیی؟! چۆن ئاوا خۆی گرت؟! ئەم پێناسەیە بۆ ئەوەیە خوا کافران داخ لەدڵ بکات، جا خوای بەدەسەڵات بەڵێنی بەوانەداوەکەباوەڕیان هێناوە و کردەوەچاکەکانیان ئەنجام داوەلەوان: کەلێخۆشبوون و پاداشتی گەورەو بێ سنووریان پێببەخشێت.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.