پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُقَدِّمُوا۟ بَيْنَ يَدَىِ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ1
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە پێشی خواو پێغەمبەری خوا مەکەون لەبڕیار و پێشنیاردا لەخوا بترسن و پارێزکاربن، چونکەبەڕاستی خوا بیسەرە بەگوفتارتان، زانایە بەنیازو نهێنیەکانتان.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَرْفَعُوٓا۟ أَصْوَٰتَكُمْ فَوْقَ صَوْتِ ٱلنَّبِىِّ وَلَا تَجْهَرُوا۟ لَهُۥ بِٱلْقَوْلِ كَجَهْرِ بَعْضِكُمْ لِبَعْضٍ أَن تَحْبَطَ أَعْمَٰلُكُمْ وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ2
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، دەنگتان بەسەر دەنگی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بەرز مەکەنەوەلەکاتی گفتو گۆدا، قسەبێ پەردەمەکەن لەخزمەتیدا، نەوەکو کردەوەکانتان پووچ بێتەوە و هەستیشی پێ نەکەن.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَغُضُّونَ أَصْوَٰتَهُمْ عِندَ رَسُولِ ٱللَّهِ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱمْتَحَنَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمْ لِلتَّقْوَىٰ ۚ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌ عَظِيمٌ3
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کەدەنگیان هێواش دەکەنەوەلەخزمەت پێغەمبەری خوادا، ئەوانەئەو کەسانەن کەخوای گەورەدڵەکانیانی زاخاو داوەبۆ تەقواو خواناسین، ئەوانەلێ خۆشبوون و پاداشتی گەورەو گرانبەها بۆیان ئامادەیە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُنَادُونَكَ مِن وَرَآءِ ٱلْحُجُرَٰتِ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ4
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی لەدەرەوەی ژوورەکان بانگت دەکەن، ئەوانەزۆربەیان نەفامن و ژیری وەرناگرن (چونکەرەوشتی کۆمەڵایەتی دروستیان لەو بوارەدا ڕەچاو نەکردووە).5. وَڵوْ ڕَنَّهُمْ ێَبَرُوا حَتَّی تَخْرُجَ إِڵیْهِمْ ڵکَانَ خَیْرًا لَّهُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ ڕَّحِیمٌ: خۆ ئەگەر ئەوانەخۆگربوونایە، تا دەچویتە دەرەوەبۆ لایان، ئەوەچاکتر و ڕەواتر بوو بۆیان خوا لێخۆشبوو میهرەبانە، (دەکرێت ئەم چوار ئایەتە ڕێنموویی بێت بۆ سەرجەم ئیمانداران، تا ڕێزی پێشەواکانیان بگرن).
وَلَوْ أَنَّهُمْ صَبَرُوا۟ حَتَّىٰ تَخْرُجَ إِلَيْهِمْ لَكَانَ خَيْرًۭا لَّهُمْ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ5
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئەوانەخۆگربوونایە، تا دەچویتە دەرەوەبۆ لایان، ئەوەچاکتر و ڕەواتر بوو بۆیان خوا لێخۆشبوو میهرەبانە، (دەکرێت ئەم چوار ئایەتە ڕێنموویی بێت بۆ سەرجەم ئیمانداران، تا ڕێزی پێشەواکانیان بگرن).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِن جَآءَكُمْ فَاسِقٌۢ بِنَبَإٍۢ فَتَبَيَّنُوٓا۟ أَن تُصِيبُوا۟ قَوْمًۢا بِجَهَٰلَةٍۢ فَتُصْبِحُوا۟ عَلَىٰ مَا فَعَلْتُمْ نَٰدِمِينَ6
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناون ئەگەر کەسێکی متمانەپێ نەکراو هەواڵێکی گرنگی بۆ هێنان، خێرا بڕوای پێ مەکەن، بەڵکو سەرنج بدەن، لێی بکۆڵنەوە تا بۆتان ڕوون دەبێتەوە، نەوەکو ئازارو ناخۆشی و گیروگرفت بۆ خەڵکی دروست بکەن بەنەزانی، جا دوای پەشیمان ببنەوەلەو کارەی کەپێی هەستاون.
وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ فِيكُمْ رَسُولَ ٱللَّهِ ۚ لَوْ يُطِيعُكُمْ فِى كَثِيرٍۢ مِّنَ ٱلْأَمْرِ لَعَنِتُّمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ ٱلْإِيمَٰنَ وَزَيَّنَهُۥ فِى قُلُوبِكُمْ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ ٱلْكُفْرَ وَٱلْفُسُوقَ وَٱلْعِصْيَانَ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلرَّٰشِدُونَ7
تهفسیری ئاسان: ئێوە دڵنیابن و بزانن کەپێغەمبەری خوا لەناوتاندایە (پرس و ڕای پێ بکەن) زۆر شت هەیە ئەگەر ئەو، بەڕای ئێوەی بکردایە تووشی گیروگرفت و ناخۆشی دەبوون... بەڵام خوا ئیمان و باوەڕی لەلا خۆشەویست کردوون و لەدڵ و دەرونتاندا ڕازاندویەتیەوە... لەو لەیشەوە کوفرو بێ باوەڕی وگوناهوو یاخی بوون لەفەرمانی خوای لا تاڵ و ناشیرین کردوون، ئا ئەوانەهەر خۆیان ڕێگەی ژیری و سەرفرازیان گرتۆتەبەر.
فَضْلًۭا مِّنَ ٱللَّهِ وَنِعْمَةًۭ ۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ8
تهفسیری ئاسان: ئەمەش خۆی ڕێزو بەخششێکی تایبەتی و نازو نیعمەتێکە لەلایەن خواوەپێیان دراوە، خوایش زاناو داناو کاربەجێیە.
وَإِن طَآئِفَتَانِ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ٱقْتَتَلُوا۟ فَأَصْلِحُوا۟ بَيْنَهُمَا ۖ فَإِنۢ بَغَتْ إِحْدَىٰهُمَا عَلَى ٱلْأُخْرَىٰ فَقَٰتِلُوا۟ ٱلَّتِى تَبْغِى حَتَّىٰ تَفِىٓءَ إِلَىٰٓ أَمْرِ ٱللَّهِ ۚ فَإِن فَآءَتْ فَأَصْلِحُوا۟ بَيْنَهُمَا بِٱلْعَدْلِ وَأَقْسِطُوٓا۟ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُقْسِطِينَ9
تهفسیری ئاسان: ئەگەر دوو دەستە، یان دوو تاقم لەموسوڵمانان بوو بەشەڕیان، ئەوەدەستبەجێ هەوڵ بدەن ڕێکیان بخەن و ئاشتیان بکەنەوە، خۆ ئەگەر لایەکیان هەر دەستدرێژی دەکردەسەر لاکەی تر، ئەوا ئێوە بەگژ ئەوەیاندا بچن کەستەم و دەستدرێژی دەکات،، هەتا دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانی خوا... جا گەر لایەنە سەرکەشەکەبۆ فەرمانی خوا سەری دانەواند، ئەوەئێوە ناوبژیوانێکی دادگەرانەلەنێوانیاندا بکەن و دادپەروەری ئەنجام بدەن، چونکەبەڕاستی خوا ئەوانەی خۆش دەوێت کەدادپەروەری ئەنجام دەدەن.
إِنَّمَا ٱلْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌۭ فَأَصْلِحُوا۟ بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ10
تهفسیری ئاسان: لەڕاستیدا هەر ئیمانداران برای یەکن، کەواتەهەرکاتێک لەنێوان دوو براتاندا ناکۆکی پەیدا بوو، ئێوە نێوانیان چاک بکەن و ئاشتیان بکەنەوە، هەمیشە لەخوا بترسن و پارێزکار بن، بۆ ئەوەی ڕەحمتان پێ بکرێت.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا يَسْخَرْ قَوْمٌۭ مِّن قَوْمٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُونُوا۟ خَيْرًۭا مِّنْهُمْ وَلَا نِسَآءٌۭ مِّن نِّسَآءٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُنَّ خَيْرًۭا مِّنْهُنَّ ۖ وَلَا تَلْمِزُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ وَلَا تَنَابَزُوا۟ بِٱلْأَلْقَٰبِ ۖ بِئْسَ ٱلِٱسْمُ ٱلْفُسُوقُ بَعْدَ ٱلْإِيمَٰنِ ۚ وَمَن لَّمْ يَتُبْ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ11
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە! هیچ کەس و هیچ هۆزێک گاڵتە بەکەس و هۆزێکی تر نەکات و زەلیلی نەکات، چونکەلەوانەیە ئەوان چاکتر بن لەمان، ژنانیش بەگاڵتە بەیەک نەکەن و یەکتر زەلیل نەکەن، چونکەلەوانەیە ئەمان لەوان چاکتر بن... سووکایەتی بەخۆتان مەکەن و یەکتری عەیبدار مەکەن (چونکەسووکایەتی بەیەکتر سووکایەتی یە بەخۆتان) هەروەها ناوو ناتۆرەی ناشیرین بۆ یەکتر دامەتاشن، ئای کەچەند ناشیرینە ناوو ناتۆرەی خراپ لەدوای باوەڕهێنان و موسڵمان بوون، ئەوەش تەوبەی نەکردبێت و پەشیمان نەبووبێتەووە لەگوناهەکانی، جا ئەو جۆرە کەسانەهەر ستەمکارن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱجْتَنِبُوا۟ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ ٱلظَّنِّ إِثْمٌۭ ۖ وَلَا تَجَسَّسُوا۟ وَلَا يَغْتَب بَّعْضُكُم بَعْضًا ۚ أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَن يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًۭا فَكَرِهْتُمُوهُ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ تَوَّابٌۭ رَّحِيمٌۭ12
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە، خۆتان زۆر بپارێزن لەگومانی خراپ، لەڕاستیدا هەندێ لەو گومانانە گوناهو تاوانن (بۆیە حەق وایە لەهەموو گومانێک خۆپارێزبین) بەشوێن کەمو کووڕیی و عەیب و عاری یەکتردا مەگەڕێن و سیخوڕی مەکەن و لەپاش ملەباسی یەکتری بەخراپ مەبەن، ئایا کەستان خۆشی دێت لەوەی گۆشتی برای خۆی بەمردوویی بخوات؟! دیارە کاری واتان زۆر پێ سەخت و ناخۆشە، دەی کەواتەلەخوا بترسن و پارێزگار بن، چونکەبەڕاستی خوا گەڕانەوەی خەڵکی وەردەگرێت و میهرەبانە بۆتان.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَٰكُم مِّن ذَكَرٍۢ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَٰكُمْ شُعُوبًۭا وَقَبَآئِلَ لِتَعَارَفُوٓا۟ ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ ٱللَّهِ أَتْقَىٰكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌۭ13
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە بێگومان ئێمە هەمووتانمان لەنێرو مێیەک دروستکردووە (کەباوکەئادەم و دایکە حەوایە) و کردوومانن بەچەندەها گەل و تیرە و هۆزی جۆربەجۆر، تا یەکتر بناسن و پەیوەندیتان خۆش بێت بەیەکەوە... بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خوا ئەو کەسانەتان کەزۆرتر لەخواترسەو فەرمانبەرداری خوایە، بێگومان خوا زاناو ئاگایە بەهەمووان.
۞ قَالَتِ ٱلْأَعْرَابُ ءَامَنَّا ۖ قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا۟ وَلَٰكِن قُولُوٓا۟ أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ ٱلْإِيمَٰنُ فِى قُلُوبِكُمْ ۖ وَإِن تُطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ لَا يَلِتْكُم مِّنْ أَعْمَٰلِكُمْ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ14
تهفسیری ئاسان: هەندێک لەبیابان نشینە عەرەبەکان وتیان: باوەڕمان هێناو و موسڵمانین، پێیان بڵێ: نەخێر، باوەڕتان نەهێناوە، بەڵام بڵێن: بەناچاری موسوڵمان بووین، هێشتا باوەڕ نەچۆتە ناو دڵەکانتانەوە و تیایدا جێگیر نەبووە (چاوەڕێ دەکرێت کەباوەڕ بهێنن)، خۆ ئەگەر بەڕاستی ئێوە گوێڕایەڵی فەرمانی خواو پێغەمبەری خوا بن، ئەوەخوای گەورەلەپاداشتی چاکەکانتان هیچ کەم ناکاتەوە، چونکەبەڕاستی خوا لێخۆشبوو میهرەبانە.
إِنَّمَا ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ لَمْ يَرْتَابُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصَّٰدِقُونَ15
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئیماندارانی ڕاست ئەوانەن کەباوەڕیان بەخواو پێغەمبەری خوا هێناوە و پاشان نەکەوتوونەتەهیچ گومان و دوودڵیەکەوە، بەخۆیان و سەرو ماڵیشیانەوە تێکۆشاون لەپێناوی ئاینی خوادا، تەنها ئا ئەوانەڕاستن.
قُلْ أَتُعَلِّمُونَ ٱللَّهَ بِدِينِكُمْ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ16
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: ئایا ئێوە خوای گەورەلەئاینی خۆتان ئاگادار دەکەن و پێی ڕادەگەیەنن، لە حاڵێکدا خوا زانایە بەهەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیە، خوا بەهەموو شتێک زاناو ئاگادارە؟!
يَمُنُّونَ عَلَيْكَ أَنْ أَسْلَمُوا۟ ۖ قُل لَّا تَمُنُّوا۟ عَلَىَّ إِسْلَٰمَكُم ۖ بَلِ ٱللَّهُ يَمُنُّ عَلَيْكُمْ أَنْ هَدَىٰكُمْ لِلْإِيمَٰنِ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ17
تهفسیری ئاسان: ئەوانەمنەت دەکەن بەسەر تۆدا کەگوایە موسڵمان بوون، پێیان بڵێ: منەت مەکەن بەسەرمدا لەسەر موسڵمان بوونەکەتان، بەڵکو خوا منەت دەکات بەسەر ئێوەدا کەهیدایەتی داون بۆ ئیمان و باوەڕ ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن.
إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ غَيْبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ18
تهفسیری ئاسان: بێگومان خوا نهێنی و شاراوەکانی ئاسمان و زەوی دەزانێت، هەروەها خوای گەورەبینایە بەهەموو ئەو کردەوانەی کەئەنجانی دەدەن.