پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلذَّٰرِيَٰتِ ذَرْوًۭا1
تهفسیری ئاسان: سوێند بەو ڕەشەبا و ئەو بایەی کەهەورو هەڵمی ئاو هەڵدەگرێت و پەخشی دەکاتەوە، یان تەپ و تۆز بەرز دەکاتەوە (کەڕۆڵی هەیە لەباران بارایندا).
فَٱلْحَٰمِلَٰتِ وِقْرًۭا2
تهفسیری ئاسان: ئینجا بەهەڵگرانی باری قورس و گران (لەهەڵمی ئاو).
فَٱلْجَٰرِيَٰتِ يُسْرًۭا3
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەو هەورانەک ەبەئاسانی بەئاسماندا لەشوێنێکوە دەگوێزرێتەوە بۆ شوێنێکی تر، یاخود سوێند بەو کەشتیانەی بەئاسانی بەسەر ئاودا دێن و دەچن.
فَٱلْمُقَسِّمَٰتِ أَمْرًا4
تهفسیری ئاسان: ئینجا سوێند بەو فریشتانەی کەکاروبار دابەش دەکەن.
إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَصَادِقٌۭ5
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەو بەڵێنانەی پێتان دراوەڕاستەو هەر دێتە دی.
وَإِنَّ ٱلدِّينَ لَوَٰقِعٌۭ6
تهفسیری ئاسان: بێگومان ڕۆژی لێ پرسینەوەش هەر دێت و بەڕێوەیە.
وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلْحُبُكِ7
تهفسیری ئاسان: سوێند بەئاسمانی خاوەن ڕێگەو ڕێک و پێک و ڕازاوە.
إِنَّكُمْ لَفِى قَوْلٍۢ مُّخْتَلِفٍۢ8
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەی خوانەناسان ئێوە لەگوفتارێکی بێ سەروبندان کەدوورە لەڕاستی و حەقیقەتەوە.
يُؤْفَكُ عَنْهُ مَنْ أُفِكَ9
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەی لەزانستی خوادا لادراو ەبەهۆی تاوانیەوە لەباوەڕ هێنان لادەدرێت.
قُتِلَ ٱلْخَرَّٰصُونَ10
تهفسیری ئاسان: دەک بەکوشتچن درۆزن و بوختانچیەکان....
ٱلَّذِينَ هُمْ فِى غَمْرَةٍۢ سَاهُونَ11
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کەلەگومڕای و تاریکیدا ڕۆچوون و پێوەی سەرگەرمن.
يَسْـَٔلُونَ أَيَّانَ يَوْمُ ٱلدِّينِ12
تهفسیری ئاسان: بەگاڵتە و تەڵفیسیەوە دەڵێن یان دەپرسن: ڕۆژی قیامەت کەی پێش دێت؟!
يَوْمَ هُمْ عَلَى ٱلنَّارِ يُفْتَنُونَ13
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە کەبەرپا دەبێت بەئاگر دەبرژێنرێن....
ذُوقُوا۟ فِتْنَتَكُمْ هَٰذَا ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تَسْتَعْجِلُونَ14
تهفسیری ئاسان: پێیان دەوترێت: بچێژن ئەو بەڵایەی کەبەسەر خۆتان هێنا، ئەمەئەو سزاو ئازارەیە کەبەگاڵتەوە پەلەتان لەپێشهاتنی دەکرد.
إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى جَنَّٰتٍۢ وَعُيُونٍ15
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پارێزکارانیش لەباخەکان و کانیاوەکانی بەهەشتدا ژیانی خۆش دەبەنەسەر.
ءَاخِذِينَ مَآ ءَاتَىٰهُمْ رَبُّهُمْ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَبْلَ ذَٰلِكَ مُحْسِنِينَ16
تهفسیری ئاسان: ئەو شتانەی کەپەروەردگار بۆی ئامادەکردون پێیان دەبەخشێت، ئەوانەیش بەخۆشی و شادیەوە وەریدەگرن، بەڕاستی ئەوانەپێشتر و شادیەوە وەریدەگرن، بەڕاستی ئەوانە پێشتر لەدنیاداچاکەکارو چاکەخواز بوون....
كَانُوا۟ قَلِيلًۭا مِّنَ ٱلَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ17
تهفسیری ئاسان: لەشەوگاردا زۆر کەم دەخەوتن و ڕادەکشان (چونکەسەرگەرمی شەو نوێژ و دەور کردنەوەی قورئان و یادی خوا بوون)....
وَبِٱلْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ18
تهفسیری ئاسان: لەبەرەبەیانەکانیشدا داوای لێخۆشبوونیان لەپەروەردگاریان دەکرد (تا لێیان ببورێت)...
وَفِىٓ أَمْوَٰلِهِمْ حَقٌّۭ لِّلسَّآئِلِ وَٱلْمَحْرُومِ19
تهفسیری ئاسان: لەماڵ و سامانیشیاندا بەشی هەژارو نەداریان تەرخان کردبوو.
وَفِى ٱلْأَرْضِ ءَايَٰتٌۭ لِّلْمُوقِنِينَ20
تهفسیری ئاسان: بێگومان لەسەر گۆی زەویدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەیە (لەسەر دەسەڵات و زانیاری خوا) بۆ کەسانێک کەبەشوێن دڵنیاییدا دەگەڕێن.
وَفِىٓ أَنفُسِكُمْ ۚ أَفَلَا تُبْصِرُونَ21
تهفسیری ئاسان: هەروەها لەخودی خۆشتاندا (لەهەموو خانەیەکی لەشدا، لەهەموو ئەندامێکداو، لەهەموو کۆئەندامێکدا، لەرۆح ونەفس و عەقڵدا... هتد بەڵگەی بێ سنوور هەیە لەسەر زانایی و بەتوانایی و جوانکاری زاتی بەدیهێنەر) ئایا ئەوەبۆ بینایتان ناخەنەکار.
وَفِى ٱلسَّمَآءِ رِزْقُكُمْ وَمَا تُوعَدُونَ22
تهفسیری ئاسان: سەرچاوەی ڕزق و ڕۆزیتان لەئاسمانەوەیە (لەخوا داوابکەن) هەروەها ئەوانیش کەبەڵێنتان پێدراوە.
فَوَرَبِّ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ إِنَّهُۥ لَحَقٌّۭ مِّثْلَ مَآ أَنَّكُمْ تَنطِقُونَ23
تهفسیری ئاسان: سوێند بەپەروەردگاری ئاسمان و زەوی، ئەو بەڵێنانە حەقیقەت و ڕاستەقینەیە، هەروەک چۆن ئێوە قسەی ڕاست و دروست دەکەن.
هَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ضَيْفِ إِبْرَٰهِيمَ ٱلْمُكْرَمِينَ24
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئایا هەواڵی میوانە بەڕێزەکانی ئیبراهیمت پێنەگەیشتووە؟
إِذْ دَخَلُوا۟ عَلَيْهِ فَقَالُوا۟ سَلَٰمًۭا ۖ قَالَ سَلَٰمٌۭ قَوْمٌۭ مُّنكَرُونَ25
تهفسیری ئاسان: کاتێک چوون بۆ سەردانی و وتیان: سڵاو، ئەویش وتی، سڵاو لەئێوەش بێت، هەرچەندەناتانناسم.
فَرَاغَ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦ فَجَآءَ بِعِجْلٍۢ سَمِينٍۢ26
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر خۆی دزیەوە چوو بەهاوکاری خێزانی گوێرەکەیەکی قەڵەوی (سەری بڕی و سووریانکردەوە و) هێنای.
فَقَرَّبَهُۥٓ إِلَيْهِمْ قَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ27
تهفسیری ئاسان: بردی و لێی نزیک کردنەوە،، فەرمووی لێکردن کەبینی ناخۆن، وتی: ئەوەنا فەرموون، ئەوەناخۆن؟!
فَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةًۭ ۖ قَالُوا۟ لَا تَخَفْ ۖ وَبَشَّرُوهُ بِغُلَٰمٍ عَلِيمٍۢ28
تهفسیری ئاسان: ئیبراهیم ترسێکی لێنیشت (چونکەوای زانی شتێکیان لەژێر سەردایە) بۆیە خچرا وتیان: مەترسەئێمە فریشتەیە، مژدەشیان پێدەبەخشێت.
فَأَقْبَلَتِ ٱمْرَأَتُهُۥ فِى صَرَّةٍۢ فَصَكَّتْ وَجْهَهَا وَقَالَتْ عَجُوزٌ عَقِيمٌۭ29
تهفسیری ئاسان: خێزانەکەی قریوەیەکی کرد و دەنگی لێ بەرز بۆوە و دەستی بەئاستەم دا بەروومەتی خۆیدا (وەکو داب و نـریتی ئافرەتان لەکاتی سەرسامیدا) وتی: پیریژنێکی نەزۆک، چۆن منداڵی دەبێت؟!
قَالُوا۟ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْحَكِيمُ ٱلْعَلِيمُ30
تهفسیری ئاسان: فریشتەکان وتیان: ئەوەفەرمانی پەروەردگارتەو ئەو زاتێکی دانا و زانایە.
۞ قَالَ فَمَا خَطْبُكُمْ أَيُّهَا ٱلْمُرْسَلُونَ31
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئیبراهیم لێی، پرسین: بێجگە لەو مژدەیە چ کارێکی گرنگتان بەدەستەوەیە؟!
قَالُوٓا۟ إِنَّآ أُرْسِلْنَآ إِلَىٰ قَوْمٍۢ مُّجْرِمِينَ32
تهفسیری ئاسان: فریشتەکان وتیان: بڕاستی ئێمە ڕەوانەکراوین بۆ گەلێکی تاوانبار و تاوانکار.
لِنُرْسِلَ عَلَيْهِمْ حِجَارَةًۭ مِّن طِينٍۢ33
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی بەرد بارانیان بکەین بەبەردێک کەلەقوڕ دروست کراوە.
مُّسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَ لِلْمُسْرِفِينَ34
تهفسیری ئاسان: هەموو ئەو بەردانەنیشانەدارن لەلایەن پەروەردگارتەوەبۆ ناپوخت و لەسنوور درچووەکان.
فَأَخْرَجْنَا مَن كَانَ فِيهَا مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ35
تهفسیری ئاسان: جا هەرچی لەو ناوچەیەدا بوو لەئیمانداران دەرمانکردن و ڕزگارمان کردن....
فَمَا وَجَدْنَا فِيهَا غَيْرَ بَيْتٍۢ مِّنَ ٱلْمُسْلِمِينَ36
تهفسیری ئاسان: لەماڵە موسوڵمانێکیش زیاترمان بەدی نەکرد.
وَتَرَكْنَا فِيهَآ ءَايَةًۭ لِّلَّذِينَ يَخَافُونَ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَلِيمَ37
تهفسیری ئاسان: (لەپاشان ئەو شوێنەمان بەشێوەیەک کاول کرد)، کردمانەپەند و بەڵگە بۆ هەموو ئەو کەسانەی لەسزای بەئێشی ئێمە دەترسن.
وَفِى مُوسَىٰٓ إِذْ أَرْسَلْنَٰهُ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ بِسُلْطَٰنٍۢ مُّبِينٍۢ38
تهفسیری ئاسان: لەبەسەرهاتی موسایشدا پەند و ئامۆژگاری هەیە کەناردمان بۆ لای فیرعەون بەموعجزەیەکی ئاشکراو ڕوونەوە.
فَتَوَلَّىٰ بِرُكْنِهِۦ وَقَالَ سَٰحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌۭ39
تهفسیری ئاسان: ئەویش پشتی هەلکرد بەهۆی سەربازو دارو دەستەکەیەوەو وتی (ئەم فرستادەیە) جادووگەرە، یان شێتە!!
فَأَخَذْنَٰهُ وَجُنُودَهُۥ فَنَبَذْنَٰهُمْ فِى ٱلْيَمِّ وَهُوَ مُلِيمٌۭ40
تهفسیری ئاسان: جا ئێمەش خۆی و سەربازەکانیمان گرفتار کرد و پێچاماننەوە و فڕێمان دانەدەریاوە، لەکاتێکدا ئەو لۆمەکراوە.
وَفِى عَادٍ إِذْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ ٱلرِّيحَ ٱلْعَقِيمَ41
تهفسیری ئاسان: هەروەها لەبەسەرهاتی عادیشدا پەند و ئامۆژگاری هەیە، کاتێک لەسەرەنجامی سەرکەشیان بایەکی بێ خێرمان هەڵکردە سەریان.
مَا تَذَرُ مِن شَىْءٍ أَتَتْ عَلَيْهِ إِلَّا جَعَلَتْهُ كَٱلرَّمِيمِ42
تهفسیری ئاسان: ئەو بایە هەر شوێنێک و هەر شتێک و هەر کەسێکدا بڕۆیشتایە وازی لێ نەدەهێنا هەتا بێ کەڵکی دەکرد و وەک شتێکی فڕێ دراوی لێ دەکرد.
وَفِى ثَمُودَ إِذْ قِيلَ لَهُمْ تَمَتَّعُوا۟ حَتَّىٰ حِينٍۢ43
تهفسیری ئاسان: هەروەها لەبەسەرهاتی پمودیشدا پەند و ئامۆژگاری هەیە، کاتێک پێیان وترا: تا ماوەیەک ڕابوێرن!!
فَعَتَوْا۟ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِمْ فَأَخَذَتْهُمُ ٱلصَّٰعِقَةُ وَهُمْ يَنظُرُونَ44
تهفسیری ئاسان: ئەوانیش لەفەرمانی پەروەردگاریان یاخی بوون، کتوپڕ بروسکەیەک پێچانیەوە وبەچاوی ئەبڵەقەوە دەیانروانی.
فَمَا ٱسْتَطَٰعُوا۟ مِن قِيَامٍۢ وَمَا كَانُوا۟ مُنتَصِرِينَ45
تهفسیری ئاسان: ئیتر نەیانتوانی هەڵسنەوە و سەرکەوتووش نەبوون.
وَقَوْمَ نُوحٍۢ مِّن قَبْلُ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًۭا فَٰسِقِينَ46
تهفسیری ئاسان: پێشتریش هۆزی نوح بەڕاستی هەر تاوانبارو خوانەناس ولارو وێربوون (ئەوانیشمان بەزریانەکە لەناوبرد).
وَٱلسَّمَآءَ بَنَيْنَٰهَا بِأَيْي۟دٍۢ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ47
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئاسمانمان بەدەستی قودرەتی خۆمان دروست کرد، بەردەوامیش گەورەی دەکەین و فراوانی دەکەین. (ئەمەئاماژەیە بۆ ڕاستیەکی زانستی کەزاناکانی گەردوونناسی دەیسەلمێنن).
وَٱلْأَرْضَ فَرَشْنَٰهَا فَنِعْمَ ٱلْمَٰهِدُونَ48
تهفسیری ئاسان: زەویشمان ڕاخستووە (ژیانمان لەسەری ئاسان کردووە) بەڕاستی خوا زاتێکی کارساز و کاربەجێیە.
وَمِن كُلِّ شَىْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ49
تهفسیری ئاسان: : لەهەموو شتێک ئێمە جووتمان دروست کردوە (لەجیهانی ئادەمیزاد و گیاندار و ڕوەک و بێ گیاندا، لەهەموو شتێکی ماددی و مەعنەویدا) بۆ ئەوەی بیربکەنەوە و یادەوەری وەربگرن.
فَفِرُّوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ ۖ إِنِّى لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌۭ50
تهفسیری ئاسان: بەپەلەو گورج و گۆڵ بن بۆ بەدەست هێنانی ڕەزامەندی خوا، بۆ هەرچی پەروەردگار پێی خۆشە، دڵنیاش بن کەمن (واتەپێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەلایەن خواوەترسێنەرێکی ئاشکرام ئەگەر یاخی و سەرکەش بن.....
وَلَا تَجْعَلُوا۟ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ ۖ إِنِّى لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌۭ51
تهفسیری ئاسان: هیچ مەکەن بەهاوەڵ و هاوتای خوا، چونکە من بەڕاستی نێردراوێکی ترسێنەری ئاشکرام بۆتان لەلایەن خواوە.
كَذَٰلِكَ مَآ أَتَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُوا۟ سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ52
تهفسیری ئاسان: هەر نا بەو شێوەیە هیچ پێغەمبەرێک لەپێش ئەماندا نەهاتووە، خوانەناسان نەیانوتبێت جادووگەرە، یان شێتە.
أَتَوَاصَوْا۟ بِهِۦ ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌۭ طَاغُونَ53
تهفسیری ئاسان: سەیرە! ئایا دەڵێی بەگوێی یەکدا خوێدویانە و یەکتریان ڕاسپاردووە، نەخێر، بەڵکو ئەوانەهەر قەومێکی ستەمکارو سەرکەشن.
فَتَوَلَّ عَنْهُمْ فَمَآ أَنتَ بِمَلُومٍۢ54
تهفسیری ئاسان: تۆ ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) گوێیان مەدەرێ چونکە تۆ لۆمەکراو نابیت (لەسەر باوەڕ نەهێنانیان).
وَذَكِّرْ فَإِنَّ ٱلذِّكْرَىٰ تَنفَعُ ٱلْمُؤْمِنِينَ55
تهفسیری ئاسان: بەڵکو تۆ هەمیشە ئامۆژگاریان بکە، چونکەبەڕاستی ئامۆژگاری سوود بەئیمانداران دەگەیەنێت.
وَمَا خَلَقْتُ ٱلْجِنَّ وَٱلْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ56
تهفسیری ئاسان: بێگومان من پەری و ئادەمیزاد م دروست نەکردووەتەنها بۆ ئەوەنەبێت کەمن بپەرستن و فەرمانبەردارم بن.
مَآ أُرِيدُ مِنْهُم مِّن رِّزْقٍۢ وَمَآ أُرِيدُ أَن يُطْعِمُونِ57
تهفسیری ئاسان: نەرۆزیم لێیان دەوێت نەخواردن و خواردنەوە.
إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلرَّزَّاقُ ذُو ٱلْقُوَّةِ ٱلْمَتِينُ58
تهفسیری ئاسان: چونکەبەڕاستی هەر خوا خۆی ڕۆزی بەخشەو خاوەنی هێزو دەسەڵاتی پتەوە.
فَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ذَنُوبًۭا مِّثْلَ ذَنُوبِ أَصْحَٰبِهِمْ فَلَا يَسْتَعْجِلُونِ59
تهفسیری ئاسان: بێگومان بۆ ئەوانەی ستەمیان کردووەتۆڵەو سزای زۆرمان بۆ ئامادەکردوون، هەروەک چۆن بۆ هاوەڵ و هاوبیرەکانیان ئامادەمانکردووە، دەبا ئیتر پەلەم لێنەکەن (چونکەبەم زوانەیەخەیان دەگرێت).
فَوَيْلٌۭ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن يَوْمِهِمُ ٱلَّذِى يُوعَدُونَ60
تهفسیری ئاسان: ئینجا وەیل و ئاهو ناڵە بۆ ئەوانەی کەرێبازی کوفرو خوانەناسیان گرتۆتەبەر لەو ڕۆژەی کەهەڕەشەیان لێ کراوەو بەم زووانەپێش دێت.