پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلطُّورِ1
تهفسیری ئاسان: سوێند بەکێوی _ طور _ (کەخوای گەورەگفتوگۆی لەگەڵ موسادا لە نزیکی ئەنجامدا).
وَكِتَٰبٍۢ مَّسْطُورٍۢ2
تهفسیری ئاسان: سوێند بەکتێبی نوسراو کە (لوح المحفوظە).
فِى رَقٍّۢ مَّنشُورٍۢ3
تهفسیری ئاسان: کەلەلاپەڕەی تەنگی گرنگدایە
وَٱلْبَيْتِ ٱلْمَعْمُورِ4
تهفسیری ئاسان: : سوێند _ بەکەعبە_ کەهەمیشە ئاوەدانە بە نوێژکەران، وە (ئەوانەی بۆ حەج و عەمرەدەچن) هەروەها (بیت المعمور) شوێنێکە لەئاسمانی حەوتەم کەدیاریکراوە بۆ خواپەرستی فریشتەکان هەروەک چۆن کەعبە پیرۆزە لای ئیمانداران، (لەفەرمودەیەکی ڕاست و دروستدا ئاماژەی بۆ کراوە).
وَٱلسَّقْفِ ٱلْمَرْفُوعِ5
تهفسیری ئاسان: هەروەها سوێند بەسەقفی بەرزو بڵند (کەئاسمان دەگرێتەوە، خوای گەورەدەیەوێت سەرنجمان ڕاکێشێت بۆ لای).
وَٱلْبَحْرِ ٱلْمَسْجُورِ6
تهفسیری ئاسان: سوێند بەدەریای پڕ لەئاو یان دەریای داگیرساو (کەقیامەت دادەگرسێت و دەتەقێتەوە).
إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَٰقِعٌۭ7
تهفسیری ئاسان: (پەروەردگاری مەزن سوێند بەو هەموو شتانەدەخوات، ئینجا دەفەرموێت): بەڕاستی سزاو ئازاری پەروەردگاری تۆ ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) هەر پێش دێت.
مَّا لَهُۥ مِن دَافِعٍۢ8
تهفسیری ئاسان: کەسیش ناتوانێت بەری بگرێت و دەستی پێوە بنێت و نەهێڵێت.
يَوْمَ تَمُورُ ٱلسَّمَآءُ مَوْرًۭا9
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە ئەستێرە وهەسەرەکانی ئاسمان هەموو بەیەکدا دەدەن، (خوای گەورەتێکیان دەدات وهەڵیان دەوەشێنێت)
وَتَسِيرُ ٱلْجِبَالُ سَيْرًۭا10
تهفسیری ئاسان: کێوەکانیش لەجێی خۆیان دەجوڵێن و دەڕۆن، (وەک خۆری، وەک هەور، زەویان پێ تەخت دەکرێت).
فَوَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ11
تهفسیری ئاسان: کەواتە واوەیلا و هاوار بۆ ئەوانەی کەباوەڕیان بەحەق و ڕاستی نەکرد و بەدرۆیان دەزانی لەو ڕۆژەدا.
ٱلَّذِينَ هُمْ فِى خَوْضٍۢ يَلْعَبُونَ12
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کەرۆچووە و گاڵتە دەکەن بەئیسلام و پێغەمبەر و قورئان.
يَوْمَ يُدَعُّونَ إِلَىٰ نَارِ جَهَنَّمَ دَعًّا13
تهفسیری ئاسان: رۆژێک دێت بەتوندی پاڵیان پێوە دەنرێت بۆ ناو دۆزەخ (دەنگ لەسینەوەیانەوە دێت ئەوەندەپاڵەکە توندە).
هَٰذِهِ ٱلنَّارُ ٱلَّتِى كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ14
تهفسیری ئاسان: پێیان دەوترێت ئەمەئەو ئاگرو دۆزەخەیە کەکاتی خۆی بڕواتان پێی نەبوو بەگاڵتەتان گرتبوو
أَفَسِحْرٌ هَٰذَآ أَمْ أَنتُمْ لَا تُبْصِرُونَ15
تهفسیری ئاسان: باشە، ئەمەجادووەنیشانتان دەدرێت یان ئێوە ڕاستی نابینن؟!
ٱصْلَوْهَا فَٱصْبِرُوٓا۟ أَوْ لَا تَصْبِرُوا۟ سَوَآءٌ عَلَيْكُمْ ۖ إِنَّمَا تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ16
تهفسیری ئاسان: دەبێت بچنەناوی و سزا بچێژن، جا ئیتر خۆڕادەگرن یان خۆڕاناگرن وەک یەکە بۆتان، بێگومان یان خۆڕاناگرن وەک یەکە بۆتان، بێگومان تۆڵەی ئەو کاروکردەوانەتان هەر دەدرێتەوە کەدەتانکرد.
إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى جَنَّٰتٍۢ وَنَعِيمٍۢ17
تهفسیری ئاسان: لەولاشەوەبەڕاستی ئەوانەی کەلەدنیادا خواناس و دینداربوون، لەباخەکانی بەهەشت و ناز و نیعمەتدا، ژیانی پڕ لەبەختیاری و کامەرانی دەبەنەسەر.
فَٰكِهِينَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمْ رَبُّهُمْ وَوَقَىٰهُمْ رَبُّهُمْ عَذَابَ ٱلْجَحِيمِ18
تهفسیری ئاسان: زۆر کەیف خۆش و دڵخۆش و ڕووخۆشن بەو بەخششانەی کە پەروەردگاریان پێی بەخشیون، هەر پەروەردیگاریشیان لەسزاو تاڵاوی دۆزەخ پاڕاستونی.
كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ هَنِيٓـًٔۢا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ19
تهفسیری ئاسان: پێیان دەوترێت بخۆن و بخۆنەوە نۆشی گیانتان بێت لەپاداشتی کردەوەی چاک و ڕێک و پێکتاندا
مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ سُرُرٍۢ مَّصْفُوفَةٍۢ ۖ وَزَوَّجْنَٰهُم بِحُورٍ عِينٍۢ20
تهفسیری ئاسان: ئەو بەختەوەرانەبەکەماڵی ئیسراحەت) پاڵیان داوەتەوەلەسەر کورسی و قەنەفەرازاوەکان، کەبەشێوەیەکی جوان و ڕێک ڕیز کراون، ئێمە هاوسەرانی حۆری چاوگەشەمان لێ مارەکردوون
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُم بِإِيمَٰنٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَآ أَلَتْنَٰهُم مِّنْ عَمَلِهِم مِّن شَىْءٍۢ ۚ كُلُّ ٱمْرِئٍۭ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌۭ21
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی باوەڕیان هێناوە و نەوەکانیشیان بەئیمان و باوەڕەوە شوێنیان کەوتوون، ئەوانەلەبەهەشتدا پێک شاد دەکەینەوە (تا کامەرانی و خۆشییان زیاتر بێت)، وەنەبێت ئەوانەی کەپلەی بەرزیان دەستکەوتووەدایان بەزێنین بۆ پلەی نزمتر، چونکەئێمە پاداشتی کردەوەی کەس کەم ناکەینەوە (ئەگەر زیادی نەکەین) لەهەمان کاتدا هەرکەسەبارمتەی کردەوەی خۆیەتی
وَأَمْدَدْنَٰهُم بِفَٰكِهَةٍۢ وَلَحْمٍۢ مِّمَّا يَشْتَهُونَ22
تهفسیری ئاسان: بەردەوام حەزیان لەهەر میوە و گۆشتێک بێت پێشکەشیان دەکەین
يَتَنَٰزَعُونَ فِيهَا كَأْسًۭا لَّا لَغْوٌۭ فِيهَا وَلَا تَأْثِيمٌۭ23
تهفسیری ئاسان: بەدڵ خۆشیەوە لەکاسی تایبەتیدا شەراب دەنۆشن، جار جار بۆ خۆشی لەیەکتری دەسێنن، دوور لەرەفتاری ناشیرین و گوناهو تاوانبارکردنی یەکتر
۞ وَيَطُوفُ عَلَيْهِمْ غِلْمَانٌۭ لَّهُمْ كَأَنَّهُمْ لُؤْلُؤٌۭ مَّكْنُونٌۭ24
تهفسیری ئاسان: هەروەها منداڵانی جوان و ئێسک سووک بەدەوریاندا دێن و خزمەتیان دەکەن دەڵێی مرواری پاک و بێگەردن
وَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ يَتَسَآءَلُونَ25
تهفسیری ئاسان: (جا دوای ئەو عەیش و نۆش و کەیف و ئاهەنگە) ڕوودەکەنەیەکترو دەستەدەستەلەیەک نزیک دەبنەوە، پرسیار لەرابوردوی یەکتر دەکەن (دیارە هەرکەسەلەو بەیەکگەیشتنانەدا بەشێک لەسەرگوزەشتەی خۆی نیشانی ئیماندارانی هاوەڵ و میوانی دەدات، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی پێویستدا، کەبەدەزگای زۆر پێشکەوتوو تۆمارکراوە)
قَالُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا قَبْلُ فِىٓ أَهْلِنَا مُشْفِقِينَ26
تهفسیری ئاسان: سەرەنجام هەموو بەیەک دەنگ دەڵێن: بەڕاستی (کارێکی چاکمان دەکرد سوپاس بۆ خوا) چونکەکاتی خۆی کەلەناو ماڵ و خێزانماندا بووین، ترسی لێپرسینەوەی ڕۆژی قیامەتمان هەبوو، هەروەها بەبەزەییش بووین لەناویاندا و مەبەستمان بوو ئەوانیش وەک ئێمە خواناس بن
فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْنَا وَوَقَىٰنَا عَذَابَ ٱلسَّمُومِ27
تهفسیری ئاسان: بەهۆی ئەوەوەخوای میهرەبانیش لای ڕەحمەتی لێ کردینەوە و منەتباری کردین و لەسزای دۆزەخی پڕئێش پاڕاستینی
إِنَّا كُنَّا مِن قَبْلُ نَدْعُوهُ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْبَرُّ ٱلرَّحِيمُ28
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە کاتی خۆی هاناو هاوارمان هەر بۆ ئەو دەبردو دەمانپەرست، چونکەبێگومان هەر ئەو زاتەخوایەکی چاکەخوازو میهرەبان و دلۆڤانە
فَذَكِّرْ فَمَآ أَنتَ بِنِعْمَتِ رَبِّكَ بِكَاهِنٍۢ وَلَا مَجْنُونٍ29
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئامۆژگاری ئەوخەڵکە بکە، چونکەبەهۆی نازو نیعمەتی پەروەردگارتەوەنەفاڵچیت، نەشێتی
أَمْ يَقُولُونَ شَاعِرٌۭ نَّتَرَبَّصُ بِهِۦ رَيْبَ ٱلْمَنُونِ30
تهفسیری ئاسان: خوانەناس و دڵڕەقەکان دەڵێن: ئەمەشاعیرێکە و چاوەڕوانی مەرگی دەکەین!!
قُلْ تَرَبَّصُوا۟ فَإِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُتَرَبِّصِينَ31
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: چاوەڕێ بن منیش لەگەڵ ئێوەدا چاوەڕێم (بزانین سەرئەنجام کێ سەردەکەوێت، کێ سەرفرازە؟)
أَمْ تَأْمُرُهُمْ أَحْلَٰمُهُم بِهَٰذَآ ۚ أَمْ هُمْ قَوْمٌۭ طَاغُونَ32
تهفسیری ئاسان: ئایا پیاوە ژیرەکانیان پێیان دەڵێت: ئەو قسەناڕەوایانە بکەن، نەخێر ئەمانەهەر خۆیان کەسانێکی ستەمکارن؟
أَمْ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُۥ ۚ بَل لَّا يُؤْمِنُونَ33
تهفسیری ئاسان: یان دەڵێن: ئەم قورئانەخۆی هەڵیبەستووەو دایڕشتووە، نەخێر ئەوانە، هەر ئیمان و باوەڕیان نیە (ئەگینا چۆن وا دەڵێن).
فَلْيَأْتُوا۟ بِحَدِيثٍۢ مِّثْلِهِۦٓ إِن كَانُوا۟ صَٰدِقِينَ34
تهفسیری ئاسان: (دەی کەواتەخۆ ئەوانیش قسەزان و لێزانن) دەبا فەرمایشتێکی ئاوا وەک ئەم قورئانەبهێنن ئەگەر ڕاست دەکەن؟!
أَمْ خُلِقُوا۟ مِنْ غَيْرِ شَىْءٍ أَمْ هُمُ ٱلْخَٰلِقُونَ35
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانەبەبێ هیچ شتێک، هیچ هۆیەک، هاتوونەتەکایەوە؟! یان هەر خۆیان دروستکارن؟!
أَمْ خَلَقُوا۟ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ ۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ36
تهفسیری ئاسان: یان ئەو بێ باوەڕانە ئاسمانەکان و زەویان دروستکردووە؟ نەخێر ئەوانەهەر دڵنیا نابن
أَمْ عِندَهُمْ خَزَآئِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ ٱلْمُصَۣيْطِرُونَ37
تهفسیری ئاسان: یان ئەوەیە گەنجینەی ڕزق و ڕۆزیەکانی پەروەردگاری تۆیان بەدەستە؟! یان ئەوەیە دەسەڵاتیان بێ سنوورە؟ (تا ئاوا بوێرن لەخوا یاخی بن؟)
أَمْ لَهُمْ سُلَّمٌۭ يَسْتَمِعُونَ فِيهِ ۖ فَلْيَأْتِ مُسْتَمِعُهُم بِسُلْطَٰنٍۢ مُّبِينٍ38
تهفسیری ئاسان: یان ئەوانەپەیژەیان هەیەو پیایدا سەردەکەون، تا گوێ لەنهێنیەکانی ئاسمان بگرن؟! دەبا گوێگرەکانیان بەڵگەیەکی ئاشکرا پەیدا بکەن (ئەوسا ملەجەڕی بکەن).
أَمْ لَهُ ٱلْبَنَٰتُ وَلَكُمُ ٱلْبَنُونَ39
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوەڕاستەکەکچان، نەوەی خوابن و کوڕانیش نەوەی ئێوە؟! (بەمەرجێک خۆیان لەکچان بێزاربوون، بەڵام بۆ خوا بەرەوایان بینیوە؟!).
أَمْ تَسْـَٔلُهُمْ أَجْرًۭا فَهُم مِّن مَّغْرَمٍۢ مُّثْقَلُونَ40
تهفسیری ئاسان: یان ئەوەیە داوای کرێ و پارەیان لێ دەکەیت، تا بارێکی گران بدەی بەکۆڵیانداو پێیان هەڵنەسوڕێت!!
أَمْ عِندَهُمُ ٱلْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ41
تهفسیری ئاسان: یان ئەوەیە کەنهێنی و شاراوەکان لای ئەوانەو، ئەوان یاداشتی خەڵکی دەنووسن، (یان ئەوان بڕیاری بەسەرهاتەکان دەدەن)؟!
أَمْ يُرِيدُونَ كَيْدًۭا ۖ فَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ هُمُ ٱلْمَكِيدُونَ42
تهفسیری ئاسان: یان ئەوانەدەیانەوێت پیلان و تەڵەیەک ڕێک بخەن (دژی پێغەمبەر و ئیمانداران، بەڵام خەیاڵیان خاوە) ئەوانەی کەکافروخوانەناسن هەر خۆیان کەوتوونەتەناو پیلانەوە و بون بەتەڵەی خۆیانەوە، پیلانەکانیان بەسەر خۆیاندا شکاوەتەوە.
أَمْ لَهُمْ إِلَٰهٌ غَيْرُ ٱللَّهِ ۚ سُبْحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ43
تهفسیری ئاسان: یان ئەوانەوابیردەکەنەوە کەخوایەکی تریان جگەلە (اللە) هەیە؟! پاکی و بێگەردی بۆ خوا (لەبیروباوەڕی چەوتیان)، لەو شتانەی کەئەوان دەیکەنە هاوەڵ بۆ خوا.
وَإِن يَرَوْا۟ كِسْفًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ سَاقِطًۭا يَقُولُوا۟ سَحَابٌۭ مَّرْكُومٌۭ44
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر (لەئەنجامی لادان و بیروباوەڕی چەوتیان و کاری نادروستیان خوای گەورەسزایەکیان بۆ بنێرێت) و پارچە (ئەستێرەیەکیان) تێ بگرێت و ڕوو بەزەوی دابەزێت ئەو نەفامانەدەڵێن: هیچ نیە!! پەڵە هەورەو نیشتۆتە سەریەک!!
فَذَرْهُمْ حَتَّىٰ يُلَٰقُوا۟ يَوْمَهُمُ ٱلَّذِى فِيهِ يُصْعَقُونَ45
تهفسیری ئاسان: وازیان لێ بهێنە هەتا بەو ڕۆژە دەگەن کەتایدا تیادەچن و لاڵ و پاڵ دەکەون
يَوْمَ لَا يُغْنِى عَنْهُمْ كَيْدُهُمْ شَيْـًۭٔا وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ46
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە ئیتر فێڵ و تەڵەکەیان بەهیچ جۆرێک فریایان ناکەوێت و سەرکەوتوو سەرفراز نابن
وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ عَذَابًۭا دُونَ ذَٰلِكَ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ47
تهفسیری ئاسان: بێگومان بۆ ئەوانەی کەستەمیان کردووەسزای تریش هەیە بێجگە لەوەی کەجار جار بۆیان پێش دێت پێش تیاچوونی یەکجاری، بەڵام زۆربەیان نافامن و نازانن (هەست بەدەستی قەدەر ناکەن لەرووداوەکاندا)
وَٱصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا ۖ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ48
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (چلی اللە علیە وسلم) خۆگربە لەبەرامبەر بەجێهێنانی فەرمانی پەروەردگارتەوە، دڵنیابە کەتۆ لەژێر چاودێری ئێمەدایت، هەروەها تەسبیحات و ستایش و سوپاسگوزاری پەروەردگارت بکەکاتێک کەبەرەبەیان هەڵدەسێت
وَمِنَ ٱلَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَإِدْبَٰرَ ٱلنُّجُومِ49
تهفسیری ئاسان: لەشەوگاریشدا هەر بیپەرستە و ستایشی بکە، هەروەها کاتێک ئەستێرەکان ون دەبن لەچاو دیار نامێنن