دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus

52. سورة الطور

مەککی · 49 ئایەت→ پێشوودواتر ←
پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
52:1جوزئی 27 · لاپەڕەی 523لێکچوو
وَٱلطُّورِ1
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەکێوی _ طور _ (کەخوای گەورەگفتوگۆی لەگەڵ موسادا لە نزیکی ئەنجامدا).
52:2جوزئی 27 · لاپەڕەی 523لێکچوو
وَكِتَٰبٍۢ مَّسْطُورٍۢ2
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەکتێبی نوسراو کە (لوح المحفوظە).
52:3جوزئی 27 · لاپەڕەی 523لێکچوو
فِى رَقٍّۢ مَّنشُورٍۢ3
ته‌فسیری ئاسان: کەلەلاپەڕەی تەنگی گرنگدایە
52:4جوزئی 27 · لاپەڕەی 523لێکچوو
وَٱلْبَيْتِ ٱلْمَعْمُورِ4
ته‌فسیری ئاسان: : سوێند _ بەکەعبە_ کەهەمیشە ئاوەدانە بە نوێژکەران، وە (ئەوانەی بۆ حەج و عەمرەدەچن) هەروەها (بیت المعمور) شوێنێکە لەئاسمانی حەوتەم کەدیاریکراوە بۆ خواپەرستی فریشتەکان هەروەک چۆن کەعبە پیرۆزە لای ئیمانداران، (لەفەرمودەیەکی ڕاست و دروستدا ئاماژەی بۆ کراوە).
52:5جوزئی 27 · لاپەڕەی 523لێکچوو
وَٱلسَّقْفِ ٱلْمَرْفُوعِ5
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها سوێند بەسەقفی بەرزو بڵند (کەئاسمان دەگرێتەوە، خوای گەورەدەیەوێت سەرنجمان ڕاکێشێت بۆ لای).
52:6جوزئی 27 · لاپەڕەی 523لێکچوو
وَٱلْبَحْرِ ٱلْمَسْجُورِ6
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەدەریای پڕ لەئاو یان دەریای داگیرساو (کەقیامەت دادەگرسێت و دەتەقێتەوە).
52:7جوزئی 27 · لاپەڕەی 523لێکچوو
إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَٰقِعٌۭ7
ته‌فسیری ئاسان: (پەروەردگاری مەزن سوێند بەو هەموو شتانەدەخوات، ئینجا دەفەرموێت): بەڕاستی سزاو ئازاری پەروەردگاری تۆ ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) هەر پێش دێت.
52:8جوزئی 27 · لاپەڕەی 523لێکچوو
مَّا لَهُۥ مِن دَافِعٍۢ8
ته‌فسیری ئاسان: کەسیش ناتوانێت بەری بگرێت و دەستی پێوە بنێت و نەهێڵێت.
52:9جوزئی 27 · لاپەڕەی 523لێکچوو
يَوْمَ تَمُورُ ٱلسَّمَآءُ مَوْرًۭا9
ته‌فسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە ئەستێرە وهەسەرەکانی ئاسمان هەموو بەیەکدا دەدەن، (خوای گەورەتێکیان دەدات وهەڵیان دەوەشێنێت)
52:10جوزئی 27 · لاپەڕەی 523لێکچوو
وَتَسِيرُ ٱلْجِبَالُ سَيْرًۭا10
ته‌فسیری ئاسان: کێوەکانیش لەجێی خۆیان دەجوڵێن و دەڕۆن، (وەک خۆری، وەک هەور، زەویان پێ تەخت دەکرێت).
52:11جوزئی 27 · لاپەڕەی 523لێکچوو
فَوَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ11
ته‌فسیری ئاسان: کەواتە واوەیلا و هاوار بۆ ئەوانەی کەباوەڕیان بەحەق و ڕاستی نەکرد و بەدرۆیان دەزانی لەو ڕۆژەدا.
52:12جوزئی 27 · لاپەڕەی 523لێکچوو
ٱلَّذِينَ هُمْ فِى خَوْضٍۢ يَلْعَبُونَ12
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەی کەرۆچووە و گاڵتە دەکەن بەئیسلام و پێغەمبەر و قورئان.
52:13جوزئی 27 · لاپەڕەی 523لێکچوو
يَوْمَ يُدَعُّونَ إِلَىٰ نَارِ جَهَنَّمَ دَعًّا13
ته‌فسیری ئاسان: رۆژێک دێت بەتوندی پاڵیان پێوە دەنرێت بۆ ناو دۆزەخ (دەنگ لەسینەوەیانەوە دێت ئەوەندەپاڵەکە توندە).
52:14جوزئی 27 · لاپەڕەی 523لێکچوو
هَٰذِهِ ٱلنَّارُ ٱلَّتِى كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ14
ته‌فسیری ئاسان: پێیان دەوترێت ئەمەئەو ئاگرو دۆزەخەیە کەکاتی خۆی بڕواتان پێی نەبوو بەگاڵتەتان گرتبوو
52:15جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
أَفَسِحْرٌ هَٰذَآ أَمْ أَنتُمْ لَا تُبْصِرُونَ15
ته‌فسیری ئاسان: باشە، ئەمەجادووەنیشانتان دەدرێت یان ئێوە ڕاستی نابینن؟!
52:16جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
ٱصْلَوْهَا فَٱصْبِرُوٓا۟ أَوْ لَا تَصْبِرُوا۟ سَوَآءٌ عَلَيْكُمْ ۖ إِنَّمَا تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ16
ته‌فسیری ئاسان: دەبێت بچنەناوی و سزا بچێژن، جا ئیتر خۆڕادەگرن یان خۆڕاناگرن وەک یەکە بۆتان، بێگومان یان خۆڕاناگرن وەک یەکە بۆتان، بێگومان تۆڵەی ئەو کاروکردەوانەتان هەر دەدرێتەوە کەدەتانکرد.
52:17جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى جَنَّٰتٍۢ وَنَعِيمٍۢ17
ته‌فسیری ئاسان: لەولاشەوەبەڕاستی ئەوانەی کەلەدنیادا خواناس و دینداربوون، لەباخەکانی بەهەشت و ناز و نیعمەتدا، ژیانی پڕ لەبەختیاری و کامەرانی دەبەنەسەر.
52:18جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
فَٰكِهِينَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمْ رَبُّهُمْ وَوَقَىٰهُمْ رَبُّهُمْ عَذَابَ ٱلْجَحِيمِ18
ته‌فسیری ئاسان: زۆر کەیف خۆش و دڵخۆش و ڕووخۆشن بەو بەخششانەی کە پەروەردگاریان پێی بەخشیون، هەر پەروەردیگاریشیان لەسزاو تاڵاوی دۆزەخ پاڕاستونی.
52:19جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ هَنِيٓـًٔۢا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ19
ته‌فسیری ئاسان: پێیان دەوترێت بخۆن و بخۆنەوە نۆشی گیانتان بێت لەپاداشتی کردەوەی چاک و ڕێک و پێکتاندا
52:20جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ سُرُرٍۢ مَّصْفُوفَةٍۢ ۖ وَزَوَّجْنَٰهُم بِحُورٍ عِينٍۢ20
ته‌فسیری ئاسان: ئەو بەختەوەرانەبەکەماڵی ئیسراحەت) پاڵیان داوەتەوەلەسەر کورسی و قەنەفەرازاوەکان، کەبەشێوەیەکی جوان و ڕێک ڕیز کراون، ئێمە هاوسەرانی حۆری چاوگەشەمان لێ مارەکردوون
52:21جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُم بِإِيمَٰنٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَآ أَلَتْنَٰهُم مِّنْ عَمَلِهِم مِّن شَىْءٍۢ ۚ كُلُّ ٱمْرِئٍۭ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌۭ21
ته‌فسیری ئاسان: جا ئەوانەی باوەڕیان هێناوە و نەوەکانیشیان بەئیمان و باوەڕەوە شوێنیان کەوتوون، ئەوانەلەبەهەشتدا پێک شاد دەکەینەوە (تا کامەرانی و خۆشییان زیاتر بێت)، وەنەبێت ئەوانەی کەپلەی بەرزیان دەستکەوتووەدایان بەزێنین بۆ پلەی نزمتر، چونکەئێمە پاداشتی کردەوەی کەس کەم ناکەینەوە (ئەگەر زیادی نەکەین) لەهەمان کاتدا هەرکەسەبارمتەی کردەوەی خۆیەتی
52:22جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
وَأَمْدَدْنَٰهُم بِفَٰكِهَةٍۢ وَلَحْمٍۢ مِّمَّا يَشْتَهُونَ22
ته‌فسیری ئاسان: بەردەوام حەزیان لەهەر میوە و گۆشتێک بێت پێشکەشیان دەکەین
52:23جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
يَتَنَٰزَعُونَ فِيهَا كَأْسًۭا لَّا لَغْوٌۭ فِيهَا وَلَا تَأْثِيمٌۭ23
ته‌فسیری ئاسان: بەدڵ خۆشیەوە لەکاسی تایبەتیدا شەراب دەنۆشن، جار جار بۆ خۆشی لەیەکتری دەسێنن، دوور لەرەفتاری ناشیرین و گوناهو تاوانبارکردنی یەکتر
52:24جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
۞ وَيَطُوفُ عَلَيْهِمْ غِلْمَانٌۭ لَّهُمْ كَأَنَّهُمْ لُؤْلُؤٌۭ مَّكْنُونٌۭ24
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها منداڵانی جوان و ئێسک سووک بەدەوریاندا دێن و خزمەتیان دەکەن دەڵێی مرواری پاک و بێگەردن
52:25جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
وَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ يَتَسَآءَلُونَ25
ته‌فسیری ئاسان: (جا دوای ئەو عەیش و نۆش و کەیف و ئاهەنگە) ڕوودەکەنەیەکترو دەستەدەستەلەیەک نزیک دەبنەوە، پرسیار لەرابوردوی یەکتر دەکەن (دیارە هەرکەسەلەو بەیەکگەیشتنانەدا بەشێک لەسەرگوزەشتەی خۆی نیشانی ئیماندارانی هاوەڵ و میوانی دەدات، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی پێویستدا، کەبەدەزگای زۆر پێشکەوتوو تۆمارکراوە)
52:26جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
قَالُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا قَبْلُ فِىٓ أَهْلِنَا مُشْفِقِينَ26
ته‌فسیری ئاسان: سەرەنجام هەموو بەیەک دەنگ دەڵێن: بەڕاستی (کارێکی چاکمان دەکرد سوپاس بۆ خوا) چونکەکاتی خۆی کەلەناو ماڵ و خێزانماندا بووین، ترسی لێپرسینەوەی ڕۆژی قیامەتمان هەبوو، هەروەها بەبەزەییش بووین لەناویاندا و مەبەستمان بوو ئەوانیش وەک ئێمە خواناس بن
52:27جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْنَا وَوَقَىٰنَا عَذَابَ ٱلسَّمُومِ27
ته‌فسیری ئاسان: بەهۆی ئەوەوەخوای میهرەبانیش لای ڕەحمەتی لێ کردینەوە و منەتباری کردین و لەسزای دۆزەخی پڕئێش پاڕاستینی
52:28جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
إِنَّا كُنَّا مِن قَبْلُ نَدْعُوهُ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْبَرُّ ٱلرَّحِيمُ28
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە کاتی خۆی هاناو هاوارمان هەر بۆ ئەو دەبردو دەمانپەرست، چونکەبێگومان هەر ئەو زاتەخوایەکی چاکەخوازو میهرەبان و دلۆڤانە
52:29جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
فَذَكِّرْ فَمَآ أَنتَ بِنِعْمَتِ رَبِّكَ بِكَاهِنٍۢ وَلَا مَجْنُونٍ29
ته‌فسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئامۆژگاری ئەوخەڵکە بکە، چونکەبەهۆی نازو نیعمەتی پەروەردگارتەوەنەفاڵچیت، نەشێتی
52:30جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
أَمْ يَقُولُونَ شَاعِرٌۭ نَّتَرَبَّصُ بِهِۦ رَيْبَ ٱلْمَنُونِ30
ته‌فسیری ئاسان: خوانەناس و دڵڕەقەکان دەڵێن: ئەمەشاعیرێکە و چاوەڕوانی مەرگی دەکەین!!
52:31جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
قُلْ تَرَبَّصُوا۟ فَإِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُتَرَبِّصِينَ31
ته‌فسیری ئاسان: پێیان بڵێ: چاوەڕێ بن منیش لەگەڵ ئێوەدا چاوەڕێم (بزانین سەرئەنجام کێ سەردەکەوێت، کێ سەرفرازە؟)
52:32جوزئی 27 · لاپەڕەی 525لێکچوو
أَمْ تَأْمُرُهُمْ أَحْلَٰمُهُم بِهَٰذَآ ۚ أَمْ هُمْ قَوْمٌۭ طَاغُونَ32
ته‌فسیری ئاسان: ئایا پیاوە ژیرەکانیان پێیان دەڵێت: ئەو قسەناڕەوایانە بکەن، نەخێر ئەمانەهەر خۆیان کەسانێکی ستەمکارن؟
52:33جوزئی 27 · لاپەڕەی 525لێکچوو
أَمْ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُۥ ۚ بَل لَّا يُؤْمِنُونَ33
ته‌فسیری ئاسان: یان دەڵێن: ئەم قورئانەخۆی هەڵیبەستووەو دایڕشتووە، نەخێر ئەوانە، هەر ئیمان و باوەڕیان نیە (ئەگینا چۆن وا دەڵێن).
52:34جوزئی 27 · لاپەڕەی 525لێکچوو
فَلْيَأْتُوا۟ بِحَدِيثٍۢ مِّثْلِهِۦٓ إِن كَانُوا۟ صَٰدِقِينَ34
ته‌فسیری ئاسان: (دەی کەواتەخۆ ئەوانیش قسەزان و لێزانن) دەبا فەرمایشتێکی ئاوا وەک ئەم قورئانەبهێنن ئەگەر ڕاست دەکەن؟!
52:35جوزئی 27 · لاپەڕەی 525لێکچوو
أَمْ خُلِقُوا۟ مِنْ غَيْرِ شَىْءٍ أَمْ هُمُ ٱلْخَٰلِقُونَ35
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئەوانەبەبێ هیچ شتێک، هیچ هۆیەک، هاتوونەتەکایەوە؟! یان هەر خۆیان دروستکارن؟!
52:36جوزئی 27 · لاپەڕەی 525لێکچوو
أَمْ خَلَقُوا۟ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ ۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ36
ته‌فسیری ئاسان: یان ئەو بێ باوەڕانە ئاسمانەکان و زەویان دروستکردووە؟ نەخێر ئەوانەهەر دڵنیا نابن
52:37جوزئی 27 · لاپەڕەی 525لێکچوو
أَمْ عِندَهُمْ خَزَآئِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ ٱلْمُصَۣيْطِرُونَ37
ته‌فسیری ئاسان: یان ئەوەیە گەنجینەی ڕزق و ڕۆزیەکانی پەروەردگاری تۆیان بەدەستە؟! یان ئەوەیە دەسەڵاتیان بێ سنوورە؟ (تا ئاوا بوێرن لەخوا یاخی بن؟)
52:38جوزئی 27 · لاپەڕەی 525لێکچوو
أَمْ لَهُمْ سُلَّمٌۭ يَسْتَمِعُونَ فِيهِ ۖ فَلْيَأْتِ مُسْتَمِعُهُم بِسُلْطَٰنٍۢ مُّبِينٍ38
ته‌فسیری ئاسان: یان ئەوانەپەیژەیان هەیەو پیایدا سەردەکەون، تا گوێ لەنهێنیەکانی ئاسمان بگرن؟! دەبا گوێگرەکانیان بەڵگەیەکی ئاشکرا پەیدا بکەن (ئەوسا ملەجەڕی بکەن).
52:39جوزئی 27 · لاپەڕەی 525لێکچوو
أَمْ لَهُ ٱلْبَنَٰتُ وَلَكُمُ ٱلْبَنُونَ39
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئەوەڕاستەکەکچان، نەوەی خوابن و کوڕانیش نەوەی ئێوە؟! (بەمەرجێک خۆیان لەکچان بێزاربوون، بەڵام بۆ خوا بەرەوایان بینیوە؟!).
52:40جوزئی 27 · لاپەڕەی 525لێکچوو
أَمْ تَسْـَٔلُهُمْ أَجْرًۭا فَهُم مِّن مَّغْرَمٍۢ مُّثْقَلُونَ40
ته‌فسیری ئاسان: یان ئەوەیە داوای کرێ و پارەیان لێ دەکەیت، تا بارێکی گران بدەی بەکۆڵیانداو پێیان هەڵنەسوڕێت!!
52:41جوزئی 27 · لاپەڕەی 525لێکچوو
أَمْ عِندَهُمُ ٱلْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ41
ته‌فسیری ئاسان: یان ئەوەیە کەنهێنی و شاراوەکان لای ئەوانەو، ئەوان یاداشتی خەڵکی دەنووسن، (یان ئەوان بڕیاری بەسەرهاتەکان دەدەن)؟!
52:42جوزئی 27 · لاپەڕەی 525لێکچوو
أَمْ يُرِيدُونَ كَيْدًۭا ۖ فَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ هُمُ ٱلْمَكِيدُونَ42
ته‌فسیری ئاسان: یان ئەوانەدەیانەوێت پیلان و تەڵەیەک ڕێک بخەن (دژی پێغەمبەر و ئیمانداران، بەڵام خەیاڵیان خاوە) ئەوانەی کەکافروخوانەناسن هەر خۆیان کەوتوونەتەناو پیلانەوە و بون بەتەڵەی خۆیانەوە، پیلانەکانیان بەسەر خۆیاندا شکاوەتەوە.
52:43جوزئی 27 · لاپەڕەی 525لێکچوو
أَمْ لَهُمْ إِلَٰهٌ غَيْرُ ٱللَّهِ ۚ سُبْحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ43
ته‌فسیری ئاسان: یان ئەوانەوابیردەکەنەوە کەخوایەکی تریان جگەلە (اللە) هەیە؟! پاکی و بێگەردی بۆ خوا (لەبیروباوەڕی چەوتیان)، لەو شتانەی کەئەوان دەیکەنە هاوەڵ بۆ خوا.
52:44جوزئی 27 · لاپەڕەی 525لێکچوو
وَإِن يَرَوْا۟ كِسْفًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ سَاقِطًۭا يَقُولُوا۟ سَحَابٌۭ مَّرْكُومٌۭ44
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر (لەئەنجامی لادان و بیروباوەڕی چەوتیان و کاری نادروستیان خوای گەورەسزایەکیان بۆ بنێرێت) و پارچە (ئەستێرەیەکیان) تێ بگرێت و ڕوو بەزەوی دابەزێت ئەو نەفامانەدەڵێن: هیچ نیە!! پەڵە هەورەو نیشتۆتە سەریەک!!
52:45جوزئی 27 · لاپەڕەی 525لێکچوو
فَذَرْهُمْ حَتَّىٰ يُلَٰقُوا۟ يَوْمَهُمُ ٱلَّذِى فِيهِ يُصْعَقُونَ45
ته‌فسیری ئاسان: وازیان لێ بهێنە هەتا بەو ڕۆژە دەگەن کەتایدا تیادەچن و لاڵ و پاڵ دەکەون
52:46جوزئی 27 · لاپەڕەی 525لێکچوو
يَوْمَ لَا يُغْنِى عَنْهُمْ كَيْدُهُمْ شَيْـًۭٔا وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ46
ته‌فسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە ئیتر فێڵ و تەڵەکەیان بەهیچ جۆرێک فریایان ناکەوێت و سەرکەوتوو سەرفراز نابن
52:47جوزئی 27 · لاپەڕەی 525لێکچوو
وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ عَذَابًۭا دُونَ ذَٰلِكَ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ47
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان بۆ ئەوانەی کەستەمیان کردووەسزای تریش هەیە بێجگە لەوەی کەجار جار بۆیان پێش دێت پێش تیاچوونی یەکجاری، بەڵام زۆربەیان نافامن و نازانن (هەست بەدەستی قەدەر ناکەن لەرووداوەکاندا)
52:48جوزئی 27 · لاپەڕەی 525لێکچوو
وَٱصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا ۖ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ48
ته‌فسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (چلی اللە علیە وسلم) خۆگربە لەبەرامبەر بەجێهێنانی فەرمانی پەروەردگارتەوە، دڵنیابە کەتۆ لەژێر چاودێری ئێمەدایت، هەروەها تەسبیحات و ستایش و سوپاسگوزاری پەروەردگارت بکەکاتێک کەبەرەبەیان هەڵدەسێت
52:49جوزئی 27 · لاپەڕەی 525لێکچوو
وَمِنَ ٱلَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَإِدْبَٰرَ ٱلنُّجُومِ49
ته‌فسیری ئاسان: لەشەوگاریشدا هەر بیپەرستە و ستایشی بکە، هەروەها کاتێک ئەستێرەکان ون دەبن لەچاو دیار نامێنن
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.