پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلنَّجْمِ إِذَا هَوَىٰ1
تهفسیری ئاسان: سوێند بەئەستێرە کاتێک لەشوێنی خۆی دەترازێت و بەخێرایی بەردەبێتەوە و ئاوا دبێت
مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَىٰ2
تهفسیری ئاسان: هاوەڵ وهاوڕێی ئێوە محمد (صلی اللە علیە وسلم) گومڕاو سەرلێشێواو نەبووە، لەرێگەی ڕاست و ڕەوان نەترازاوە
وَمَا يَنطِقُ عَنِ ٱلْهَوَىٰٓ3
تهفسیری ئاسان: قسەو گوفتاریشی (ئەوەی کەقورئانە) لەئارەزوو بازی و هەواو هەوەسەوەنیە
إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْىٌۭ يُوحَىٰ4
تهفسیری ئاسان: ئەمەی کەرای دەگەیەنێت تەنها نیگاو وەحی خوای یە
عَلَّمَهُۥ شَدِيدُ ٱلْقُوَىٰ5
تهفسیری ئاسان: جوبرەئیلی فریشتە خاوەنی هێزو توانای زۆر، قورئانی فێر کردووە
ذُو مِرَّةٍۢ فَٱسْتَوَىٰ6
تهفسیری ئاسان: ئەو جوبرەئیلەی کەخاوەنی بیرو هۆشێکی زۆر بەهێزو دیمەنێکی جوان بوو، ئینجا لەسەر شێوە ڕاستەقینەکەی خۆی وەستا
وَهُوَ بِٱلْأُفُقِ ٱلْأَعْلَىٰ7
تهفسیری ئاسان: لەکاتێکدا لەئاسۆی هەرەبەرزو بڵندەوە سەری هەڵدابوو، ئاسۆی پڕکردبوو
ثُمَّ دَنَا فَتَدَلَّىٰ8
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا تا دەهات نزیک دەبۆوە و سەرەنجام هاتەخوارەوەبۆ لای پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)
فَكَانَ قَابَ قَوْسَيْنِ أَوْ أَدْنَىٰ9
تهفسیری ئاسان: ئەوەندەلێی نزیک بۆوە نێوانیان بەقەدەر دووکەوان یان کەمتریش بوو
فَأَوْحَىٰٓ إِلَىٰ عَبْدِهِۦ مَآ أَوْحَىٰ10
تهفسیری ئاسان: ئینجا خوا لەڕێگەی ئەوەوە، نیگای کرد بۆ بەندەی خۆی، ئای چ نیگایەک بوو!
مَا كَذَبَ ٱلْفُؤَادُ مَا رَأَىٰٓ11
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئەوەی کەبەچاوی سەری بینی، لەناخ و دەرونیەوە بڕوای پێی هەبوو، ناخ و دەروونی ڕاستیەکانی بەدرۆنەدانی
أَفَتُمَٰرُونَهُۥ عَلَىٰ مَا يَرَىٰ12
تهفسیری ئاسان: جا ئایا ڕاستە؟ ئێوە موجادەلەی لەگەڵدا دەکەن لەسەر شتێک کەئەو دڵنیایە لەدیتنی؟
وَلَقَدْ رَءَاهُ نَزْلَةً أُخْرَىٰ13
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان جارێکی تریش لەدابەزینێکی تردا جوبرەئیلی بینیووە (کاتێک هاتووەبیبات بۆ شەوڕەوی)
عِندَ سِدْرَةِ ٱلْمُنتَهَىٰ14
تهفسیری ئاسان: لەکاتێکدا لە (سدرەالمنتهی) دا بوو
عِندَهَا جَنَّةُ ٱلْمَأْوَىٰٓ15
تهفسیری ئاسان: کەلەوێدا بەهەشتی (مَڕْوَی) هەیە بەواتای لانەو جێگەی حەوانەوە
إِذْ يَغْشَى ٱلسِّدْرَةَ مَا يَغْشَىٰ16
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئەوەی _ سدرە_ ی داپۆشی مەگەر هەر خوا خۆی بزانێت کێن و چین و کاریان چیە...
مَا زَاغَ ٱلْبَصَرُ وَمَا طَغَىٰ17
تهفسیری ئاسان: جا بینینی ئەو بەدیهێنراوانە لەو شەوەدا وەنەبێت چاوبەست لەپێغەمبەر کرابێت و چاوی لێ لادا بێت
لَقَدْ رَأَىٰ مِنْ ءَايَٰتِ رَبِّهِ ٱلْكُبْرَىٰٓ18
تهفسیری ئاسان: بێگومان پێغەمبەر (چلی اللە علیە وسلم) لەو شەوەدا لەبەڵگە و نیشانە و موعجیزە گەورەکانی پەروەردگاری بینیووە، بەچاوی سەری، بەهەموو هەستی..
أَفَرَءَيْتُمُ ٱللَّٰتَ وَٱلْعُزَّىٰ19
تهفسیری ئاسان: جا هەواڵم بدەنێ دەربارەی لات و عوززا و (دوودانەبتی ناشرین و ئێسک تاڵی دروستکراو)!
وَمَنَوٰةَ ٱلثَّالِثَةَ ٱلْأُخْرَىٰٓ20
تهفسیری ئاسان: مەناتی سێهەمیش!! (ئەویش بتێکی ترە، ئایا دەسەڵاتیان هەیە).
أَلَكُمُ ٱلذَّكَرُ وَلَهُ ٱلْأُنثَىٰ21
تهفسیری ئاسان: ئایا ڕەوایە کوڕان بۆ خۆتان و کچان بۆ خوا بەچاک بزانن (خوای گەورەدەیەوێت بەعەقڵی چەوتیان ڕەخنەیان لێبگرێت، ئەگینا کوڕو کچ هەردووک دروستکراوی خوان و پێوەی ڕێز تەنها خواناسی و پارێزکاریە)
تِلْكَ إِذًۭا قِسْمَةٌۭ ضِيزَىٰٓ22
تهفسیری ئاسان: ئەگەر وابێت ئەو کاتەئەو دابەشکردن و بڕیارەتان زۆر دوورەلەدادپەروەریەوە و لەسنوور ترازانە
إِنْ هِىَ إِلَّآ أَسْمَآءٌۭ سَمَّيْتُمُوهَآ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَٰنٍ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَمَا تَهْوَى ٱلْأَنفُسُ ۖ وَلَقَدْ جَآءَهُم مِّن رَّبِّهِمُ ٱلْهُدَىٰٓ23
تهفسیری ئاسان: ئەم بت و پەیکەرانە تەنها شتێکە کەخۆتان و باوو باپیرانتان ناوتان لێ ناون و هیچی تر نین، خوا بەڵگەیەکی نەناردووەلەسەر ڕەوا بوونیان، سەیرە، ئەوانەتەنها شوێنی گومان و ئارەزوی دەروونەنەخۆشیەکانیان دەکەون، لەکاتێکدا کەبەڕاستی لەلایەن پەروەردگاریانەوە هیدایەت و ڕێنمووییان پێ گەیشتووە!
أَمْ لِلْإِنسَٰنِ مَا تَمَنَّىٰ24
تهفسیری ئاسان: نەخێر بۆ ئادەمیزاد نی یە ئەوەی داوای دەکات، (چونکەئاواتەکانی نایەتە دی لەدنیادا)؟!
فَلِلَّهِ ٱلْءَاخِرَةُ وَٱلْأُولَىٰ25
تهفسیری ئاسان: کەواتەهەر خوایە خاوەنی دنیا وقیامەت. (ئەی بۆ هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو زاتەنادەن؟!).
۞ وَكَم مِّن مَّلَكٍۢ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ لَا تُغْنِى شَفَٰعَتُهُمْ شَيْـًٔا إِلَّا مِنۢ بَعْدِ أَن يَأْذَنَ ٱللَّهُ لِمَن يَشَآءُ وَيَرْضَىٰٓ26
تهفسیری ئاسان: زۆر فریشتەش لەئاسمانەکاندا هەن کەتکاو پاڕانەوەیان ناکام و بێ سوودە، مەگەر خوا مۆڵەت بدات بۆ هەرکەسێک کەشایستەیە و ڕازی بێت کەتا بکات، یان تکای بۆ بکرێت
إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ لَيُسَمُّونَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ تَسْمِيَةَ ٱلْأُنثَىٰ27
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی کەباوەڕ بەقیامەت و لێپرسینەوە ناهێنن ناوی ئافرەت دەنێن لەفریشتەکان، (لەحاڵێکدا فریشتەکان دروستکراوانێکی تایبەتن)
وَمَا لَهُم بِهِۦ مِنْ عِلْمٍ ۖ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ ۖ وَإِنَّ ٱلظَّنَّ لَا يُغْنِى مِنَ ٱلْحَقِّ شَيْـًۭٔا28
تهفسیری ئاسان: ئەوانەلەو بارەیەوە هیچ جۆرە زانستی و زانیاریەکیان نیە، بەڵکو هەر شوێنی گومانی بێ سەرو بن دەکەون، لەکاتێکدا کەگومان بەهیچ شێوەیەک جێگەی حەق و ڕاستی ناگرێتەوە
فَأَعْرِضْ عَن مَّن تَوَلَّىٰ عَن ذِكْرِنَا وَلَمْ يُرِدْ إِلَّا ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا29
تهفسیری ئاسان: گوێ مەدەبەو کەسەی کەیاخی بووەلەیادو بەرنامەی ئێمە مەبەستیشی نەبووەتەنها ژیانی دنیایە نەبێت
ذَٰلِكَ مَبْلَغُهُم مِّنَ ٱلْعِلْمِ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ ٱهْتَدَىٰ30
تهفسیری ئاسان: ئەوانە، هەر ئەوەندەی لێ دەزانن و عەقلیان هەر ئەوەندەدەبڕێت، بەڕاستی هەر پەروەردگاری تۆیە کەچاک دەزانێت کێ لەرێبازەکەی لایداوە و گومڕایە کێیش ڕێبازی ئیمان و هیدایەتی گرتۆتەبەر و شایستەی ڕێزە
وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ لِيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ أَسَٰٓـُٔوا۟ بِمَا عَمِلُوا۟ وَيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ بِٱلْحُسْنَى31
تهفسیری ئاسان: هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر خوا خاوەنیەتی، (تاقیتان دەکاتەوە) بۆ ئەوەی تۆڵەبسێنێت لەوانەی کەخراپەیان کردووەبەگوێرەی کردەوەکانیان، پاداشتی ئەوانەش کەچاکەیان کردووەبەچاکترین شێوە بداتەوە
ٱلَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَٰٓئِرَ ٱلْإِثْمِ وَٱلْفَوَٰحِشَ إِلَّا ٱللَّمَمَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ وَٰسِعُ ٱلْمَغْفِرَةِ ۚ هُوَ أَعْلَمُ بِكُمْ إِذْ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ وَإِذْ أَنتُمْ أَجِنَّةٌۭ فِى بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمْ ۖ فَلَا تُزَكُّوٓا۟ أَنفُسَكُمْ ۖ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ ٱتَّقَىٰٓ32
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کەخۆیان دەپارێزن لەگوناهو تاوانەگەورەکان لەگوفتارو کرداری بەد جگەلەوردەگوناهان، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ ئەی پێغنمبەر (چلی اللە علیە وسلم) ئەی ئیماندار چاوپۆشی زۆر فراوانە، چاک دەتانناسێت، لەکاتێکدا ئێوەی لەزەویدا بەرپاکردووە، لەو کاتەشدا ئێوە کۆرپەلەی بچووک بوون لەسکی دایکتاندا (ئاگای لێتان بوو)، کەواتەخۆتان بەچاک مەزانن و خۆتان بەپاڵفتە دامەنێن، هەر خوا دەزانێت کێ تەقای هەیە و پارێزکارە
أَفَرَءَيْتَ ٱلَّذِى تَوَلَّىٰ33
تهفسیری ئاسان: جا هەواڵم بدەرێ ئایا ئەوەی پشتی لەباوەڕ هەلکرد...
وَأَعْطَىٰ قَلِيلًۭا وَأَكْدَىٰٓ34
تهفسیری ئاسان: کەمێکیشی بەخشی و خێرا دەستی گرتەوە...
أَعِندَهُۥ عِلْمُ ٱلْغَيْبِ فَهُوَ يَرَىٰٓ35
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو جۆرە کەسانەزانستی و نهێنی دەزانن و ئاگاداری شاراوەکانن و دەیبینن؟!
أَمْ لَمْ يُنَبَّأْ بِمَا فِى صُحُفِ مُوسَىٰ36
تهفسیری ئاسان: ئایا ئاگادار نەکرابوو بەوەی لەپەڕاوەکانی موسادا بوو؟!
وَإِبْرَٰهِيمَ ٱلَّذِى وَفَّىٰٓ37
تهفسیری ئاسان: یان ئەو ئیبراهیمەی کەهەموو پەیمانەکانی بەجێ هێنا بەتەواوی؟!
أَلَّا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ38
تهفسیری ئاسان: (لەو پەڕاوو کتێبە پیرۆزانەدا هاتووە): کەهیچ گوناهبارێک گوناهی تاوانبارێکی تر هەڵناگرێت
وَأَن لَّيْسَ لِلْإِنسَٰنِ إِلَّا مَا سَعَىٰ39
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئادەمیزاد خاوەنی هیچ شتێک نی یە ئەوەتەنها ئەوەنەبێت کەخۆی کردوویەتی
وَأَنَّ سَعْيَهُۥ سَوْفَ يُرَىٰ40
تهفسیری ئاسان: بێگومان هەوڵ و کۆششەکەی دەبینرێتەوە لەقیامەتدا
ثُمَّ يُجْزَىٰهُ ٱلْجَزَآءَ ٱلْأَوْفَىٰ41
تهفسیری ئاسان: پاشان پاداشت دەدرێتەوە بەتێرو تەسەلی
وَأَنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ ٱلْمُنتَهَىٰ42
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی و دڵنیاییەوە دەڵێین: کەکۆتایی ئەم ڕێگوزەرە لەلای پەروەردگارتەوەسەرهەڵ دەدات
وَأَنَّهُۥ هُوَ أَضْحَكَ وَأَبْكَىٰ43
تهفسیری ئاسان: بێگومان هەر ئەو زاتەش دیاردەی پێکەنین و گریانی لەئادەمیزادا بەدیهێناوە
وَأَنَّهُۥ هُوَ أَمَاتَ وَأَحْيَا44
تهفسیری ئاسان: هەروەها هەر خۆی دیاردەی مردن و ژیانی دروست کردووە
وَأَنَّهُۥ خَلَقَ ٱلزَّوْجَيْنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلْأُنثَىٰ45
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەش دوو جۆری دروست کردووەکەنێرو مێیە....
مِن نُّطْفَةٍ إِذَا تُمْنَىٰ46
تهفسیری ئاسان: لەنوتفەیەک (لەخاڵێکی زۆر بچووک ئەویش ئەگەر ویستی خوای لەسەربێت) کاتێک لەجێی خۆیدا دادەنرێت
وَأَنَّ عَلَيْهِ ٱلنَّشْأَةَ ٱلْأُخْرَىٰ47
تهفسیری ئاسان: بێگومان لەسەر خوایشە دروست کردنەوەی تریش
وَأَنَّهُۥ هُوَ أَغْنَىٰ وَأَقْنَىٰ48
تهفسیری ئاسان: دەوڵەمەندی و ئەوەی پێویست بێت دەیبەخشێت
وَأَنَّهُۥ هُوَ رَبُّ ٱلشِّعْرَىٰ49
تهفسیری ئاسان: هەر خوایش پەروەردگاری شیعرایە: (ئەستێرەیەکە هەندێ لەعەرەبەکان پەرستویانە، قەبارەکەی دە، ئەوەندەی خۆرە، یەک ملیۆن ئەوەندەی نێوان زەوی و خۆر لێمانەووە دوورە....)
وَأَنَّهُۥٓ أَهْلَكَ عَادًا ٱلْأُولَىٰ50
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەش قەومی عادی یەکەمی لەناو برد
وَثَمُودَا۟ فَمَآ أَبْقَىٰ51
تهفسیری ئاسان: سمودیشی لەناو برد و هیچی نەهێشتن
وَقَوْمَ نُوحٍۢ مِّن قَبْلُ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ هُمْ أَظْلَمَ وَأَطْغَىٰ52
تهفسیری ئاسان: زووتریش قەومی نوحی لەناو برد کەبێگومان ئەوانیش ستەمکارو سەرکەشتر بوون
وَٱلْمُؤْتَفِكَةَ أَهْوَىٰ53
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەتاوانباران و شەرواڵ پیسانیشی ژێرەو ژوورکرد....
فَغَشَّىٰهَا مَا غَشَّىٰ54
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئەو دێهاتانەی داپۆشی ئەوەی کەدای پۆشی. (بەبەرد باران)
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكَ تَتَمَارَىٰ55
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر ئەی بێ ئیمان تۆ لەکام یەک لەنازو نیعمەتەکانی خوا دوودڵیت...
هَٰذَا نَذِيرٌۭ مِّنَ ٱلنُّذُرِ ٱلْأُولَىٰٓ56
تهفسیری ئاسان: ئەم پێغەمبەرەش هۆشیارکەرەوەیە لەهۆشیارکەرەوانی پێشوو
أَزِفَتِ ٱلْءَازِفَةُ57
تهفسیری ئاسان: (ئەوەچاک بزانن) قیامەت و لێپرسینەوە نزیک بووتەوە (نزیکە بەنیسبەت هەر ئادەمیزادێکەوە هەر کەمردن ئەوەقیامەت لەو بەرپا بووە، قیامەتی گەورەش کاتێک بەرپا دەبێت هەمووان واهەست دەکەن کەچەند سەعات لەوەوپێش دنیا بوو وا ئێستەش قیامەتە)!!
لَيْسَ لَهَا مِن دُونِ ٱللَّهِ كَاشِفَةٌ58
تهفسیری ئاسان: کەسیش ناتونێت ئەو ڕۆژە دەربخات و بەرپای بکات جگەلەخوای باڵادەست
أَفَمِنْ هَٰذَا ٱلْحَدِيثِ تَعْجَبُونَ59
تهفسیری ئاسان: جا ئایا ئێوە لەم قسەیە کەقورئانەسەرسام دەبن؟!
وَتَضْحَكُونَ وَلَا تَبْكُونَ60
تهفسیری ئاسان: پێ دەکەنن و گریانتان نایەت (بۆ ئەو چارەنووسەرەشەی کەچاوەڕێتانە)
وَأَنتُمْ سَٰمِدُونَ61
تهفسیری ئاسان: ئێوە بەردەوام سەرگەرمی ڕابوردنن و بێ هۆشن؟!
فَٱسْجُدُوا۟ لِلَّهِ وَٱعْبُدُوا۟ ۩62
تهفسیری ئاسان: (دەی کەواتەبێداربنەوە و داچڵەکێن) کەواتەسوژدەبۆ خوای بەدیهێنەر ببەن، هەر ئەویش بپەرستن