دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus

53. سورة النجم

مەککی · 62 ئایەت→ پێشوودواتر ←
پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
53:1جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
وَٱلنَّجْمِ إِذَا هَوَىٰ1
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەئەستێرە کاتێک لەشوێنی خۆی دەترازێت و بەخێرایی بەردەبێتەوە و ئاوا دبێت
53:2جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَىٰ2
ته‌فسیری ئاسان: هاوەڵ وهاوڕێی ئێوە محمد (صلی اللە علیە وسلم) گومڕاو سەرلێشێواو نەبووە، لەرێگەی ڕاست و ڕەوان نەترازاوە
53:3جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
وَمَا يَنطِقُ عَنِ ٱلْهَوَىٰٓ3
ته‌فسیری ئاسان: قسەو گوفتاریشی (ئەوەی کەقورئانە) لەئارەزوو بازی و هەواو هەوەسەوەنیە
53:4جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْىٌۭ يُوحَىٰ4
ته‌فسیری ئاسان: ئەمەی کەرای دەگەیەنێت تەنها نیگاو وەحی خوای یە
53:5جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
عَلَّمَهُۥ شَدِيدُ ٱلْقُوَىٰ5
ته‌فسیری ئاسان: جوبرەئیلی فریشتە خاوەنی هێزو توانای زۆر، قورئانی فێر کردووە
53:6جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
ذُو مِرَّةٍۢ فَٱسْتَوَىٰ6
ته‌فسیری ئاسان: ئەو جوبرەئیلەی کەخاوەنی بیرو هۆشێکی زۆر بەهێزو دیمەنێکی جوان بوو، ئینجا لەسەر شێوە ڕاستەقینەکەی خۆی وەستا
53:7جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
وَهُوَ بِٱلْأُفُقِ ٱلْأَعْلَىٰ7
ته‌فسیری ئاسان: لەکاتێکدا لەئاسۆی هەرەبەرزو بڵندەوە سەری هەڵدابوو، ئاسۆی پڕکردبوو
53:8جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
ثُمَّ دَنَا فَتَدَلَّىٰ8
ته‌فسیری ئاسان: لەوەودوا تا دەهات نزیک دەبۆوە و سەرەنجام هاتەخوارەوەبۆ لای پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)
53:9جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
فَكَانَ قَابَ قَوْسَيْنِ أَوْ أَدْنَىٰ9
ته‌فسیری ئاسان: ئەوەندەلێی نزیک بۆوە نێوانیان بەقەدەر دووکەوان یان کەمتریش بوو
53:10جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
فَأَوْحَىٰٓ إِلَىٰ عَبْدِهِۦ مَآ أَوْحَىٰ10
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا خوا لەڕێگەی ئەوەوە، نیگای کرد بۆ بەندەی خۆی، ئای چ نیگایەک بوو!
53:11جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
مَا كَذَبَ ٱلْفُؤَادُ مَا رَأَىٰٓ11
ته‌فسیری ئاسان: ئەوسا ئەوەی کەبەچاوی سەری بینی، لەناخ و دەرونیەوە بڕوای پێی هەبوو، ناخ و دەروونی ڕاستیەکانی بەدرۆنەدانی
53:12جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
أَفَتُمَٰرُونَهُۥ عَلَىٰ مَا يَرَىٰ12
ته‌فسیری ئاسان: جا ئایا ڕاستە؟ ئێوە موجادەلەی لەگەڵدا دەکەن لەسەر شتێک کەئەو دڵنیایە لەدیتنی؟
53:13جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
وَلَقَدْ رَءَاهُ نَزْلَةً أُخْرَىٰ13
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان جارێکی تریش لەدابەزینێکی تردا جوبرەئیلی بینیووە (کاتێک هاتووەبیبات بۆ شەوڕەوی)
53:14جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
عِندَ سِدْرَةِ ٱلْمُنتَهَىٰ14
ته‌فسیری ئاسان: لەکاتێکدا لە (سدر‌ەالمنتهی) دا بوو
53:15جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
عِندَهَا جَنَّةُ ٱلْمَأْوَىٰٓ15
ته‌فسیری ئاسان: کەلەوێدا بەهەشتی (مَڕْوَی) هەیە بەواتای لانەو جێگەی حەوانەوە
53:16جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
إِذْ يَغْشَى ٱلسِّدْرَةَ مَا يَغْشَىٰ16
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک ئەوەی _ سدرە_ ی داپۆشی مەگەر هەر خوا خۆی بزانێت کێن و چین و کاریان چیە...
53:17جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
مَا زَاغَ ٱلْبَصَرُ وَمَا طَغَىٰ17
ته‌فسیری ئاسان: جا بینینی ئەو بەدیهێنراوانە لەو شەوەدا وەنەبێت چاوبەست لەپێغەمبەر کرابێت و چاوی لێ لادا بێت
53:18جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
لَقَدْ رَأَىٰ مِنْ ءَايَٰتِ رَبِّهِ ٱلْكُبْرَىٰٓ18
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان پێغەمبەر (چلی اللە علیە وسلم) لەو شەوەدا لەبەڵگە و نیشانە و موعجیزە گەورەکانی پەروەردگاری بینیووە، بەچاوی سەری، بەهەموو هەستی..
53:19جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
أَفَرَءَيْتُمُ ٱللَّٰتَ وَٱلْعُزَّىٰ19
ته‌فسیری ئاسان: جا هەواڵم بدەنێ دەربارەی لات و عوززا و (دوودانەبتی ناشرین و ئێسک تاڵی دروستکراو)!
53:20جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
وَمَنَوٰةَ ٱلثَّالِثَةَ ٱلْأُخْرَىٰٓ20
ته‌فسیری ئاسان: مەناتی سێهەمیش!! (ئەویش بتێکی ترە، ئایا دەسەڵاتیان هەیە).
53:21جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
أَلَكُمُ ٱلذَّكَرُ وَلَهُ ٱلْأُنثَىٰ21
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ڕەوایە کوڕان بۆ خۆتان و کچان بۆ خوا بەچاک بزانن (خوای گەورەدەیەوێت بەعەقڵی چەوتیان ڕەخنەیان لێبگرێت، ئەگینا کوڕو کچ هەردووک دروستکراوی خوان و پێوەی ڕێز تەنها خواناسی و پارێزکاریە)
53:22جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
تِلْكَ إِذًۭا قِسْمَةٌۭ ضِيزَىٰٓ22
ته‌فسیری ئاسان: ئەگەر وابێت ئەو کاتەئەو دابەشکردن و بڕیارەتان زۆر دوورەلەدادپەروەریەوە و لەسنوور ترازانە
53:23جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
إِنْ هِىَ إِلَّآ أَسْمَآءٌۭ سَمَّيْتُمُوهَآ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَٰنٍ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَمَا تَهْوَى ٱلْأَنفُسُ ۖ وَلَقَدْ جَآءَهُم مِّن رَّبِّهِمُ ٱلْهُدَىٰٓ23
ته‌فسیری ئاسان: ئەم بت و پەیکەرانە تەنها شتێکە کەخۆتان و باوو باپیرانتان ناوتان لێ ناون و هیچی تر نین، خوا بەڵگەیەکی نەناردووەلەسەر ڕەوا بوونیان، سەیرە، ئەوانەتەنها شوێنی گومان و ئارەزوی دەروونەنەخۆشیەکانیان دەکەون، لەکاتێکدا کەبەڕاستی لەلایەن پەروەردگاریانەوە هیدایەت و ڕێنمووییان پێ گەیشتووە!
53:24جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
أَمْ لِلْإِنسَٰنِ مَا تَمَنَّىٰ24
ته‌فسیری ئاسان: نەخێر بۆ ئادەمیزاد نی یە ئەوەی داوای دەکات، (چونکەئاواتەکانی نایەتە دی لەدنیادا)؟!
53:25جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
فَلِلَّهِ ٱلْءَاخِرَةُ وَٱلْأُولَىٰ25
ته‌فسیری ئاسان: کەواتەهەر خوایە خاوەنی دنیا وقیامەت. (ئەی بۆ هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو زاتەنادەن؟!).
53:26جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
۞ وَكَم مِّن مَّلَكٍۢ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ لَا تُغْنِى شَفَٰعَتُهُمْ شَيْـًٔا إِلَّا مِنۢ بَعْدِ أَن يَأْذَنَ ٱللَّهُ لِمَن يَشَآءُ وَيَرْضَىٰٓ26
ته‌فسیری ئاسان: زۆر فریشتەش لەئاسمانەکاندا هەن کەتکاو پاڕانەوەیان ناکام و بێ سوودە، مەگەر خوا مۆڵەت بدات بۆ هەرکەسێک کەشایستەیە و ڕازی بێت کەتا بکات، یان تکای بۆ بکرێت
53:27جوزئی 27 · لاپەڕەی 527لێکچوو
إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ لَيُسَمُّونَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ تَسْمِيَةَ ٱلْأُنثَىٰ27
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی کەباوەڕ بەقیامەت و لێپرسینەوە ناهێنن ناوی ئافرەت دەنێن لەفریشتەکان، (لەحاڵێکدا فریشتەکان دروستکراوانێکی تایبەتن)
53:28جوزئی 27 · لاپەڕەی 527لێکچوو
وَمَا لَهُم بِهِۦ مِنْ عِلْمٍ ۖ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ ۖ وَإِنَّ ٱلظَّنَّ لَا يُغْنِى مِنَ ٱلْحَقِّ شَيْـًۭٔا28
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەلەو بارەیەوە هیچ جۆرە زانستی و زانیاریەکیان نیە، بەڵکو هەر شوێنی گومانی بێ سەرو بن دەکەون، لەکاتێکدا کەگومان بەهیچ شێوەیەک جێگەی حەق و ڕاستی ناگرێتەوە
53:29جوزئی 27 · لاپەڕەی 527لێکچوو
فَأَعْرِضْ عَن مَّن تَوَلَّىٰ عَن ذِكْرِنَا وَلَمْ يُرِدْ إِلَّا ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا29
ته‌فسیری ئاسان: گوێ مەدەبەو کەسەی کەیاخی بووەلەیادو بەرنامەی ئێمە مەبەستیشی نەبووەتەنها ژیانی دنیایە نەبێت
53:30جوزئی 27 · لاپەڕەی 527لێکچوو
ذَٰلِكَ مَبْلَغُهُم مِّنَ ٱلْعِلْمِ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ ٱهْتَدَىٰ30
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانە، هەر ئەوەندەی لێ دەزانن و عەقلیان هەر ئەوەندەدەبڕێت، بەڕاستی هەر پەروەردگاری تۆیە کەچاک دەزانێت کێ لەرێبازەکەی لایداوە و گومڕایە کێیش ڕێبازی ئیمان و هیدایەتی گرتۆتەبەر و شایستەی ڕێزە
53:31جوزئی 27 · لاپەڕەی 527لێکچوو
وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ لِيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ أَسَٰٓـُٔوا۟ بِمَا عَمِلُوا۟ وَيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ بِٱلْحُسْنَى31
ته‌فسیری ئاسان: هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر خوا خاوەنیەتی، (تاقیتان دەکاتەوە) بۆ ئەوەی تۆڵەبسێنێت لەوانەی کەخراپەیان کردووەبەگوێرەی کردەوەکانیان، پاداشتی ئەوانەش کەچاکەیان کردووەبەچاکترین شێوە بداتەوە
53:32جوزئی 27 · لاپەڕەی 527لێکچوو
ٱلَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَٰٓئِرَ ٱلْإِثْمِ وَٱلْفَوَٰحِشَ إِلَّا ٱللَّمَمَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ وَٰسِعُ ٱلْمَغْفِرَةِ ۚ هُوَ أَعْلَمُ بِكُمْ إِذْ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ وَإِذْ أَنتُمْ أَجِنَّةٌۭ فِى بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمْ ۖ فَلَا تُزَكُّوٓا۟ أَنفُسَكُمْ ۖ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ ٱتَّقَىٰٓ32
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەی کەخۆیان دەپارێزن لەگوناهو تاوانەگەورەکان لەگوفتارو کرداری بەد جگەلەوردەگوناهان، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ ئەی پێغنمبەر (چلی اللە علیە وسلم) ئەی ئیماندار چاوپۆشی زۆر فراوانە، چاک دەتانناسێت، لەکاتێکدا ئێوەی لەزەویدا بەرپاکردووە، لەو کاتەشدا ئێوە کۆرپەلەی بچووک بوون لەسکی دایکتاندا (ئاگای لێتان بوو)، کەواتەخۆتان بەچاک مەزانن و خۆتان بەپاڵفتە دامەنێن، هەر خوا دەزانێت کێ تەقای هەیە و پارێزکارە
53:33جوزئی 27 · لاپەڕەی 527لێکچوو
أَفَرَءَيْتَ ٱلَّذِى تَوَلَّىٰ33
ته‌فسیری ئاسان: جا هەواڵم بدەرێ ئایا ئەوەی پشتی لەباوەڕ هەلکرد...
53:34جوزئی 27 · لاپەڕەی 527لێکچوو
وَأَعْطَىٰ قَلِيلًۭا وَأَكْدَىٰٓ34
ته‌فسیری ئاسان: کەمێکیشی بەخشی و خێرا دەستی گرتەوە...
53:35جوزئی 27 · لاپەڕەی 527لێکچوو
أَعِندَهُۥ عِلْمُ ٱلْغَيْبِ فَهُوَ يَرَىٰٓ35
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئەو جۆرە کەسانەزانستی و نهێنی دەزانن و ئاگاداری شاراوەکانن و دەیبینن؟!
53:36جوزئی 27 · لاپەڕەی 527لێکچوو
أَمْ لَمْ يُنَبَّأْ بِمَا فِى صُحُفِ مُوسَىٰ36
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئاگادار نەکرابوو بەوەی لەپەڕاوەکانی موسادا بوو؟!
53:37جوزئی 27 · لاپەڕەی 527لێکچوو
وَإِبْرَٰهِيمَ ٱلَّذِى وَفَّىٰٓ37
ته‌فسیری ئاسان: یان ئەو ئیبراهیمەی کەهەموو پەیمانەکانی بەجێ هێنا بەتەواوی؟!
53:38جوزئی 27 · لاپەڕەی 527لێکچوو
أَلَّا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ38
ته‌فسیری ئاسان: (لەو پەڕاوو کتێبە پیرۆزانەدا هاتووە): کەهیچ گوناهبارێک گوناهی تاوانبارێکی تر هەڵناگرێت
53:39جوزئی 27 · لاپەڕەی 527لێکچوو
وَأَن لَّيْسَ لِلْإِنسَٰنِ إِلَّا مَا سَعَىٰ39
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی ئادەمیزاد خاوەنی هیچ شتێک نی یە ئەوەتەنها ئەوەنەبێت کەخۆی کردوویەتی
53:40جوزئی 27 · لاپەڕەی 527لێکچوو
وَأَنَّ سَعْيَهُۥ سَوْفَ يُرَىٰ40
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان هەوڵ و کۆششەکەی دەبینرێتەوە لەقیامەتدا
53:41جوزئی 27 · لاپەڕەی 527لێکچوو
ثُمَّ يُجْزَىٰهُ ٱلْجَزَآءَ ٱلْأَوْفَىٰ41
ته‌فسیری ئاسان: پاشان پاداشت دەدرێتەوە بەتێرو تەسەلی
53:42جوزئی 27 · لاپەڕەی 527لێکچوو
وَأَنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ ٱلْمُنتَهَىٰ42
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی و دڵنیاییەوە دەڵێین: کەکۆتایی ئەم ڕێگوزەرە لەلای پەروەردگارتەوەسەرهەڵ دەدات
53:43جوزئی 27 · لاپەڕەی 527لێکچوو
وَأَنَّهُۥ هُوَ أَضْحَكَ وَأَبْكَىٰ43
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان هەر ئەو زاتەش دیاردەی پێکەنین و گریانی لەئادەمیزادا بەدیهێناوە
53:44جوزئی 27 · لاپەڕەی 527لێکچوو
وَأَنَّهُۥ هُوَ أَمَاتَ وَأَحْيَا44
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها هەر خۆی دیاردەی مردن و ژیانی دروست کردووە
53:45جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَأَنَّهُۥ خَلَقَ ٱلزَّوْجَيْنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلْأُنثَىٰ45
ته‌فسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەش دوو جۆری دروست کردووەکەنێرو مێیە....
53:46جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
مِن نُّطْفَةٍ إِذَا تُمْنَىٰ46
ته‌فسیری ئاسان: لەنوتفەیەک (لەخاڵێکی زۆر بچووک ئەویش ئەگەر ویستی خوای لەسەربێت) کاتێک لەجێی خۆیدا دادەنرێت
53:47جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَأَنَّ عَلَيْهِ ٱلنَّشْأَةَ ٱلْأُخْرَىٰ47
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان لەسەر خوایشە دروست کردنەوەی تریش
53:48جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَأَنَّهُۥ هُوَ أَغْنَىٰ وَأَقْنَىٰ48
ته‌فسیری ئاسان: دەوڵەمەندی و ئەوەی پێویست بێت دەیبەخشێت
53:49جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَأَنَّهُۥ هُوَ رَبُّ ٱلشِّعْرَىٰ49
ته‌فسیری ئاسان: هەر خوایش پەروەردگاری شیعرایە: (ئەستێرەیەکە هەندێ لەعەرەبەکان پەرستویانە، قەبارەکەی دە، ئەوەندەی خۆرە، یەک ملیۆن ئەوەندەی نێوان زەوی و خۆر لێمانەووە دوورە....)
53:50جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَأَنَّهُۥٓ أَهْلَكَ عَادًا ٱلْأُولَىٰ50
ته‌فسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەش قەومی عادی یەکەمی لەناو برد
53:51جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَثَمُودَا۟ فَمَآ أَبْقَىٰ51
ته‌فسیری ئاسان: سمودیشی لەناو برد و هیچی نەهێشتن
53:52جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَقَوْمَ نُوحٍۢ مِّن قَبْلُ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ هُمْ أَظْلَمَ وَأَطْغَىٰ52
ته‌فسیری ئاسان: زووتریش قەومی نوحی لەناو برد کەبێگومان ئەوانیش ستەمکارو سەرکەشتر بوون
53:53جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَٱلْمُؤْتَفِكَةَ أَهْوَىٰ53
ته‌فسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەتاوانباران و شەرواڵ پیسانیشی ژێرەو ژوورکرد....
53:54جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
فَغَشَّىٰهَا مَا غَشَّىٰ54
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا ئەو دێهاتانەی داپۆشی ئەوەی کەدای پۆشی. (بەبەرد باران)
53:55جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكَ تَتَمَارَىٰ55
ته‌فسیری ئاسان: جا ئیتر ئەی بێ ئیمان تۆ لەکام یەک لەنازو نیعمەتەکانی خوا دوودڵیت...
53:56جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
هَٰذَا نَذِيرٌۭ مِّنَ ٱلنُّذُرِ ٱلْأُولَىٰٓ56
ته‌فسیری ئاسان: ئەم پێغەمبەرەش هۆشیارکەرەوەیە لەهۆشیارکەرەوانی پێشوو
53:57جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
أَزِفَتِ ٱلْءَازِفَةُ57
ته‌فسیری ئاسان: (ئەوەچاک بزانن) قیامەت و لێپرسینەوە نزیک بووتەوە (نزیکە بەنیسبەت هەر ئادەمیزادێکەوە هەر کەمردن ئەوەقیامەت لەو بەرپا بووە، قیامەتی گەورەش کاتێک بەرپا دەبێت هەمووان واهەست دەکەن کەچەند سەعات لەوەوپێش دنیا بوو وا ئێستەش قیامەتە)!!
53:58جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
لَيْسَ لَهَا مِن دُونِ ٱللَّهِ كَاشِفَةٌ58
ته‌فسیری ئاسان: کەسیش ناتونێت ئەو ڕۆژە دەربخات و بەرپای بکات جگەلەخوای باڵادەست
53:59جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
أَفَمِنْ هَٰذَا ٱلْحَدِيثِ تَعْجَبُونَ59
ته‌فسیری ئاسان: جا ئایا ئێوە لەم قسەیە کەقورئانەسەرسام دەبن؟!
53:60جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَتَضْحَكُونَ وَلَا تَبْكُونَ60
ته‌فسیری ئاسان: پێ دەکەنن و گریانتان نایەت (بۆ ئەو چارەنووسەرەشەی کەچاوەڕێتانە)
53:61جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَأَنتُمْ سَٰمِدُونَ61
ته‌فسیری ئاسان: ئێوە بەردەوام سەرگەرمی ڕابوردنن و بێ هۆشن؟!
53:62جوزئی 27 · لاپەڕەی 528سوجدەلێکچوو
فَٱسْجُدُوا۟ لِلَّهِ وَٱعْبُدُوا۟ ۩62
ته‌فسیری ئاسان: (دەی کەواتەبێداربنەوە و داچڵەکێن) کەواتەسوژدەبۆ خوای بەدیهێنەر ببەن، هەر ئەویش بپەرستن
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.