پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ٱقْتَرَبَتِ ٱلسَّاعَةُ وَٱنشَقَّ ٱلْقَمَرُ1
تهفسیری ئاسان: رۆژی قیامەت نزیک بۆتەوە و مانگیش لەت بوو، (هەندێ ڕوایات هەیە کەئاماژەدەکات بۆئەوەی کە: خوانەناسان داوای موعجیزەیان لەپێغەمبەر کردبێت ئەویش پەنجەی موبارەکی ڕووەو مانگ بزواندو بەویستی خوا لەت بوو) بەڵام هەندێک لەموفەسرین دەڵێن: ئەم ڕووداوەلەسەرەتای بەرپابونی قیامەتدا پێش دێت
وَإِن يَرَوْا۟ ءَايَةًۭ يُعْرِضُوا۟ وَيَقُولُوا۟ سِحْرٌۭ مُّسْتَمِرٌّۭ2
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئەوانەهەر موعجیزە و بەڵگەیەک ببینن پشت هەڵدەکەن و دەڵێن: ئەمەجادوویەکی بەردەوامە
وَكَذَّبُوا۟ وَٱتَّبَعُوٓا۟ أَهْوَآءَهُمْ ۚ وَكُلُّ أَمْرٍۢ مُّسْتَقِرٌّۭ3
تهفسیری ئاسان: حەقیقەت و ڕاستی بەدرۆدەزانن و شوێنی ئارەزووەکانیان کەوتوون، لەکاتێکدا هەموو شت تەواو دەبێت و، هەموو کارێک کۆتایی دێت و دنیا تەواو دەبێت و بەبەرپابوونی قیامەت لەنگەر دەگرێت
وَلَقَدْ جَآءَهُم مِّنَ ٱلْأَنۢبَآءِ مَا فِيهِ مُزْدَجَرٌ4
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوەندەهەواڵی تیاچوونی ستەمکارانیان پێگەیشتووە تا داچڵەکێن (تێفکرن و لەچەوتی دەست هەڵگرن)
حِكْمَةٌۢ بَٰلِغَةٌۭ ۖ فَمَا تُغْنِ ٱلنُّذُرُ5
تهفسیری ئاسان: ئەو بەسەرهاتانەحیکمەت و پەند و ئامۆژگاری زۆری تێدایە، بەڵام بۆ ئەوانە بێدارکردنەوە بێ سوودە
فَتَوَلَّ عَنْهُمْ ۘ يَوْمَ يَدْعُ ٱلدَّاعِ إِلَىٰ شَىْءٍۢ نُّكُرٍ6
تهفسیری ئاسان: گوێ مەدەبەناپوختی ئەوانەرۆژێک دێت کەبانگ وێژێک بانگ دەکات بۆ بارودۆخێکی زۆر ناخۆش و نالەبار
خُشَّعًا أَبْصَٰرُهُمْ يَخْرُجُونَ مِنَ ٱلْأَجْدَاثِ كَأَنَّهُمْ جَرَادٌۭ مُّنتَشِرٌۭ7
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان چاویان شۆڕەو شەرمەزارن، لەناخی زەویەوە دێنە دەرەوە، هەروەک لێشیاوی کوللەی زۆر (ڕووکاری زەوی دادەپۆشن)
مُّهْطِعِينَ إِلَى ٱلدَّاعِ ۖ يَقُولُ ٱلْكَٰفِرُونَ هَٰذَا يَوْمٌ عَسِرٌۭ8
تهفسیری ئاسان: زۆر بەپەلەو بەشپرزەییەوە بەدەم بانگ هێشتی کۆکردنەوەیانەوە دەچن، کافرو خوانەناسان بەیەکتر دەڵێە: وا دیارە ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر گران و سەختە
۞ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍۢ فَكَذَّبُوا۟ عَبْدَنَا وَقَالُوا۟ مَجْنُونٌۭ وَٱزْدُجِرَ9
تهفسیری ئاسان: پێش ئەمانیش قەومی نوح بروایان بەبەندەی بەڕێزی ئێمە نەکردو وتیان: شێتە، زۆریش پیاهەڵشاخان و دژایەتی کرا
فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنِّى مَغْلُوبٌۭ فَٱنتَصِرْ10
تهفسیری ئاسان: (ئەویش دوای (90) ساڵ هاناو هاواری بۆ پەروەردگاری بردو وتی: خوایە، بەڕاستی من شکستم خواردوەو سەرکەوتنم پێ ببەخشە
فَفَتَحْنَآ أَبْوَٰبَ ٱلسَّمَآءِ بِمَآءٍۢ مُّنْهَمِرٍۢ11
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر ئێمە دەروازەکانی ئاسمانمان هاوڕێ لەگەڵ ئاوێکی خوڕدا کردوە
وَفَجَّرْنَا ٱلْأَرْضَ عُيُونًۭا فَٱلْتَقَى ٱلْمَآءُ عَلَىٰٓ أَمْرٍۢ قَدْ قُدِرَ12
تهفسیری ئاسان: هەموو زەویشمان کرد بەکانیاو و ئاومان لێ هەڵقوڵاند، ئیتر ناوی ئاسمان و زەوی بەتەقدیرو ویستی خوا بەیەک گەیشتن، بەڕاستی بڕیاری لەسەر درابوو
وَحَمَلْنَٰهُ عَلَىٰ ذَاتِ أَلْوَٰحٍۢ وَدُسُرٍۢ13
تهفسیری ئاسان: ئەوسا نوح (علیە السلام)مان لەسەر چەند تەختەو بزمارێک هەڵگرت (مەبەست کەشتیەکەیە)
تَجْرِى بِأَعْيُنِنَا جَزَآءًۭ لِّمَن كَانَ كُفِرَ14
تهفسیری ئاسان: لەژێر چاودێری خۆماندا (لەناو ئەو زریانە سامناکەدا) دەهات و دەچوو، ئا بەو شێوەیە پاداشتی ئەو کەسەمان دایەوە کەبڕوای پێ نەکرا (واتەنوح)
وَلَقَد تَّرَكْنَٰهَآ ءَايَةًۭ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ15
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە ئەم بەسەرهاتەمان هێشتەوە بەبەڵگە بۆ هەموو نەوەکان... ئایا کەسێک هەیە کەپەندو ئامۆژگاری لێ وەربگرێت؟! 16. فَکَیْفَ کَانَ عَژَابِی وَنُژُرِ: سەرنج بدەن چۆن بوو سزاو تۆڵەو خەشم و قینی من لەو یاخی بووانە؟
فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِى وَنُذُرِ16
تهفسیری ئاسان: سەرنج بدەن چۆن بوو سزاو تۆڵەو خەشم و قینی من لەو یاخی بووانە؟
وَلَقَدْ يَسَّرْنَا ٱلْقُرْءَانَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ17
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە قورئانمان ئاسان کردووەبۆ (خوێندنەوە و تێگەیشتن و) ئامۆژگاری وەرگرتن، جا ئایا کەسێک هەیە درکی حەقیقەت و ڕاستی بکات و پەندی وەرگرتبێت؟
كَذَّبَتْ عَادٌۭ فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِى وَنُذُرِ18
تهفسیری ئاسان: قەومی عادیش بروایان بەپێغەمبەرەکەیان نەکرد، جا سەرنج بدەو بزانەسزاو تۆڵەی ئێمە لەو یاخیبووانە چۆن بوو؟
إِنَّآ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًۭا صَرْصَرًۭا فِى يَوْمِ نَحْسٍۢ مُّسْتَمِرٍّۢ19
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە بایەکی بەردەوامی توندو سەخت و ساردمان هەڵکردە سەریان لەرۆژگارێکی شومدا (یەک حەفتەی خایاند)
تَنزِعُ ٱلنَّاسَ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍۢ مُّنقَعِرٍۢ20
تهفسیری ئاسان: خەڵکی هەمووی لەبێخ دەرهێنا و لەپێی خستن و دانی بەزەویدا، هەروەکو قەدی دارخورمای کلۆرو هەڵکەنراو
فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِى وَنُذُرِ21
تهفسیری ئاسان: سەرنج بدەن چۆن بوو سزاو تۆڵەو خەشم و قینی من لەو یاخی بووانە؟
وَلَقَدْ يَسَّرْنَا ٱلْقُرْءَانَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ22
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە قورئانمان ئاسان کردووەبۆ (خوێندنەوە و تێگەیشتن و) ئامۆژگاری وەرگرتن، جا ئایا کەسێک هەیە دەرکی حەقیقەت و ڕاستی بکات و پەندی وەرگرتبێت؟
كَذَّبَتْ ثَمُودُ بِٱلنُّذُرِ23
تهفسیری ئاسان: سمودیش هەموو بێدارکردنەوە و داچڵەکاندنێکیان بەدرۆزانی و بڕوایان پێی نەبوو
فَقَالُوٓا۟ أَبَشَرًۭا مِّنَّا وَٰحِدًۭا نَّتَّبِعُهُۥٓ إِنَّآ إِذًۭا لَّفِى ضَلَٰلٍۢ وَسُعُرٍ24
تهفسیری ئاسان: جا وتیان: باشە، ڕەوایە، ئێمە شوێنی تاکەکەسێک بکەوین لەخۆمان؟! ئێمە ئەگەر بڕوا بەکەسێکی وا بکەین، ئەو کاتەئێمە بەڕاستی لەگومڕایی و شێتیداین؟!
أَءُلْقِىَ ٱلذِّكْرُ عَلَيْهِ مِنۢ بَيْنِنَا بَلْ هُوَ كَذَّابٌ أَشِرٌۭ25
تهفسیری ئاسان: ئایا ڕاستەلەنێوان ئێمەدا وەحی و نیگا بۆ ئەو ڕەوانەکرابێت، نەخێر شتی وا نابێت، بەڵکو ئەو هەر کابرایەکی زۆر درۆزن و خۆپەرستە و حەز بەگەورەیی دەکات!!
سَيَعْلَمُونَ غَدًۭا مَّنِ ٱلْكَذَّابُ ٱلْأَشِرُ26
تهفسیری ئاسان: سبەی دەزانن و بۆیان دەردەکەوێت کەکێ درۆزن و خۆپەرست و خۆ بەگەورەزانە
إِنَّا مُرْسِلُوا۟ ٱلنَّاقَةِ فِتْنَةًۭ لَّهُمْ فَٱرْتَقِبْهُمْ وَٱصْطَبِرْ27
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە ئەو وشترەی کەبیانوومان گرت، لەبەرد پەیدامان کرد، بەوەش تاقیمان کردنەوە، جا _ ئەی چالح _ چاودێریان بکە، بزانەچی دەکەن، خۆگرو ئارامگریش بە (لەبەرامبەر کاروکردەوەی ناشرینیانەوە)
وَنَبِّئْهُمْ أَنَّ ٱلْمَآءَ قِسْمَةٌۢ بَيْنَهُمْ ۖ كُلُّ شِرْبٍۢ مُّحْتَضَرٌۭ28
تهفسیری ئاسان: هەواڵیشیان بدەرێ: کەئاوەکەبەشکراوە (ڕۆژێک بۆ ئەوان و ماڵاتەکەیان، ڕۆژێکیش بۆ وشترەکە) ئیتر لەرۆژی نۆبەی وشترەکەدا هەموو بەکارهێنانێکی ئاوەکەقەدەغەیە لەوان
فَنَادَوْا۟ صَاحِبَهُمْ فَتَعَاطَىٰ فَعَقَرَ29
تهفسیری ئاسان: (قەومی نالەبار لەتاقیکردنەوەکەدا سەرنەکەوتن و خۆیان بۆ نەگیرا لەبەرئەوە) بانگی زەلامێکی دڕیان کرد و هانیاندا بۆ سەربڕینی، ئەویش بێباکانە پەلاماری شمشێریداو سەری بڕی
فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِى وَنُذُرِ30
تهفسیری ئاسان: سەرنج بدەن چۆن بوو سزاو تۆڵەو خەشم و قینی من لەو یاخی بووانە؟
إِنَّآ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَكَانُوا۟ كَهَشِيمِ ٱلْمُحْتَظِرِ31
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئێمەش بەیەک دەنگی بەهێزی سامناک (دڵی هەموویانمان پچڕاند) و وەک گژوگیای وشک (کەکۆدەکرێتەوە و ژێر پێ دەکەوێت) لەناومان بردن
وَلَقَدْ يَسَّرْنَا ٱلْقُرْءَانَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ32
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە قورئانمان ئاسان کردووەبۆ (خوێندنەوە و تێگەیشتن و) ئامۆژگاری وەرگرتن، جا ئایا کەسێک هەیە دەرکی حەقیقەت و ڕاستی بکات و پەندی وەرگرتبێت؟
كَذَّبَتْ قَوْمُ لُوطٍۭ بِٱلنُّذُرِ33
تهفسیری ئاسان: : هۆزی لوط یش بروایان بەهیچ بێدار کردنەوەیەک نەکرد
إِنَّآ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ حَاصِبًا إِلَّآ ءَالَ لُوطٍۢ ۖ نَّجَّيْنَٰهُم بِسَحَرٍۢ34
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە ئەوانیشمان بەرد باران کرد (هەروەها ژێرەو ژوریش کران)، جگەلەلوگ و خاوو خێزانی ئیمانداری کەلەبەرەبەیاندا ڕزگارمان کردن
نِّعْمَةًۭ مِّنْ عِندِنَا ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى مَن شَكَرَ35
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕزگار کردنەنازو نیعمەتێکی تایبەتی بوو لەلایەن ئێمەوە، جا هەر ئاوا پاداشتی کەسێک دەدەینەوە کەسوپاسگوزاری کردبێت
وَلَقَدْ أَنذَرَهُم بَطْشَتَنَا فَتَمَارَوْا۟ بِٱلنُّذُرِ36
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی لوط پێشتر ئاگاداری کردین (ئەگەر بەردەوام بن لەسەر بەد ڕەوشتیان)، لەتۆڵەی توندوبەهێزی ئێمە، کەچی گومانیان هەبوو لەو ئاگاداریە و بڕوایان پێی نەبوو
وَلَقَدْ رَٰوَدُوهُ عَن ضَيْفِهِۦ فَطَمَسْنَآ أَعْيُنَهُمْ فَذُوقُوا۟ عَذَابِى وَنُذُرِ37
تهفسیری ئاسان: ئەوخەڵکە بەد ڕەوشتە چاویان بڕیبووە میوانەکانی و (دەیانویست دەستدرێژیان بکەنەسەر)، ئێمەش چاومان کوێرکردن، بینایمان لێسەندنەوە، دەبچێژن سزاو سەرەنجامی هوشیارکردنەوەی من.
وَلَقَدْ صَبَّحَهُم بُكْرَةً عَذَابٌۭ مُّسْتَقِرٌّۭ38
تهفسیری ئاسان: بێگومان سەر لەبەیانیەکی زوو سزای توندو بەئێش چوار دەوری گرتن و دایگرتن
فَذُوقُوا۟ عَذَابِى وَنُذُرِ39
تهفسیری ئاسان: دە بچێژن سزاو سەرەنجامی هوشیارکردنەوەی من (ئەی بەدڕەشت و ناپوختەکان)
وَلَقَدْ يَسَّرْنَا ٱلْقُرْءَانَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ40
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە قورئانمان ئاسان کردووەبۆ (خوێندنەوە و تێگەیشتن و) ئامۆژگاری وەرگرتن، جا ئایا کەسێک هەیە دەرکی حەقیقەت و ڕاستی بکات و پەندی وەرگرتبێت؟
وَلَقَدْ جَآءَ ءَالَ فِرْعَوْنَ ٱلنُّذُرُ41
تهفسیری ئاسان: بێگومان بۆ فیرعەون و دەست و پێوەندیشی بێدارکەرەوەکان هاتن
كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا كُلِّهَا فَأَخَذْنَٰهُمْ أَخْذَ عَزِيزٍۢ مُّقْتَدِرٍ42
تهفسیری ئاسان: بڕوایان بەهەر هەموو نیشانە و بەڵگەکانی ئێمە نەکرد، ئەوسا ڕاپێچیمان کردن و لەناومان بردن ئەویش بەدەستی قودرەتی خوایەکی باڵادەست و بەتوانا
أَكُفَّارُكُمْ خَيْرٌۭ مِّنْ أُو۟لَٰٓئِكُمْ أَمْ لَكُم بَرَآءَةٌۭ فِى ٱلزُّبُرِ43
تهفسیری ئاسان: باشە... ئایا کافرەکانی ئێوە ئازاترو چاکترن لەئا ئەوانەکەلەناومان بردن؟ یان پەیمانتان دراوەتێ لەنامەئاسمانیەکاندا کەتووشی ئەو بەڵایانە نابن کەباسکراون؟
أَمْ يَقُولُونَ نَحْنُ جَمِيعٌۭ مُّنتَصِرٌۭ44
تهفسیری ئاسان: یان دەڵێن ئێمە هەموومان کۆین و سەرکەوتووین و شکست ناهێنین
سَيُهْزَمُ ٱلْجَمْعُ وَيُوَلُّونَ ٱلدُّبُرَ45
تهفسیری ئاسان: لە ئاییندەیەکی نزیکدا لەشکرو کۆمەڵیان شکست دەهێنێت و هەڵدێن (لەغەزای بەدردا ئەو مژدەیە هاتەدی)
بَلِ ٱلسَّاعَةُ مَوْعِدُهُمْ وَٱلسَّاعَةُ أَدْهَىٰ وَأَمَرُّ46
تهفسیری ئاسان: جگەلەوەش قیامەت کاتی لێ پرسینەوەیانە، کەرۆژێکی زۆر سەختترو تاڵ ترە
إِنَّ ٱلْمُجْرِمِينَ فِى ضَلَٰلٍۢ وَسُعُرٍۢ47
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی تاوانبارو تاوانکاران لەگومڕایی و شێتیەکی زۆردا ڕۆچوون
يَوْمَ يُسْحَبُونَ فِى ٱلنَّارِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ ذُوقُوا۟ مَسَّ سَقَرَ48
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت کەلەسەر ڕوویان ڕادەکێشرێن لەناو ئاگری دۆزەخدا، پێیان دەوترێت: دەبچێژن تاڵاوی دۆزەخ
إِنَّا كُلَّ شَىْءٍ خَلَقْنَٰهُ بِقَدَرٍۢ49
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە هەموو شتێکمان بەئەندازەو نەخشەی دیاریکراو دروست کردووە
وَمَآ أَمْرُنَآ إِلَّا وَٰحِدَةٌۭ كَلَمْحٍۭ بِٱلْبَصَرِ50
تهفسیری ئاسان: فەرمانی ئێمە تەنها یەک وشەیە دەڵێین ببەدەستبەجێ دەبێت وەک چاو تروکاندنێک
وَلَقَدْ أَهْلَكْنَآ أَشْيَاعَكُمْ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ51
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە زۆر لەپێشینانی خوانەناسی وەک ئێوەمان لەناو بردوە، جا ئایا کەس هەیە دەرس و عیبرەت و پەندو ئامۆژگاری وەربگرێت
وَكُلُّ شَىْءٍۢ فَعَلُوهُ فِى ٱلزُّبُرِ52
تهفسیری ئاسان: هەرچی کارو کردەوەیەک کەئەنجامیان داوەلە (لوح المحفوظ) و لەلای فریشتە چاودێرەکان تۆمارکراوە
وَكُلُّ صَغِيرٍۢ وَكَبِيرٍۢ مُّسْتَطَرٌ53
تهفسیری ئاسان: هەرچی وردو درشت هەیە، لەکارو کردەوەیان نووسراوەو تۆمارکراوە
إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى جَنَّٰتٍۢ وَنَهَرٍۢ54
تهفسیری ئاسان: بێگومان پارێزکاران و خواناسان لەناخ و ڕوبارو تاڤگەکاندا ژیانی پڕ لەبەختیاری و کامەرانی هەمیشەیی دەبەنەسەر
فِى مَقْعَدِ صِدْقٍ عِندَ مَلِيكٍۢ مُّقْتَدِرٍۭ55
تهفسیری ئاسان: لە شوێنی ڕاست و پەسەندان لای پادشای بەدەستەوە