پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ٱلرَّحْمَٰنُ1
تهفسیری ئاسان: خوای میهرەبان، کانگای سۆزو ڕەحمەت.
عَلَّمَ ٱلْقُرْءَانَ2
تهفسیری ئاسان: قورئانی فێری ئادەمیزاد کردووە( فێربوون و زانینی قورئان و تێگەیشتن لەفەرموودەی خوای میهرەبان پیرۆزترین نازو نیعمەتە کەئیماندار لێی بەهرەوەر ببێت لەم تەمەنەکورتەی ژیانی دنیادا )
خَلَقَ ٱلْإِنسَٰنَ3
تهفسیری ئاسان: هەر خوا ئادەمیزادی دروست کردووە
عَلَّمَهُ ٱلْبَيَانَ4
تهفسیری ئاسان: هەر ئەویش فێری گوفتارو ئاخاوتنی کردووە
ٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ بِحُسْبَانٍۢ5
تهفسیری ئاسان: خۆرو مانگیشی بەحسابێکی ورد دروست کردوون ودایناون لەخولگەکانیاندا لەسووڕانەوەدان
وَٱلنَّجْمُ وَٱلشَّجَرُ يَسْجُدَانِ6
تهفسیری ئاسان: ئەستێرە و درەختەکان، ڕوەکەبێ قەدو درەختەبەرزەکان هەموویان، سوژدەدەبەن بۆ دروستکاریان ( لەنەخشەی دیاری کراو دەرناچن کەبۆیان دانراوە)
وَٱلسَّمَآءَ رَفَعَهَا وَوَضَعَ ٱلْمِيزَانَ7
تهفسیری ئاسان: ئاسمانیشی بەرزو بڵندکردۆتەوە ( بێ کۆڵەکە و بێ ستوون ) و تەرازوو پێوەی بۆ هەموو شتێک داناوە( هەموو شت بەیاسایە و هیچ شتێک بەهەڕەمەکی و بەبێ هودەدروست نەکراوە، بۆیە، پێویستە ئادەمیزادیش بەرنامەو یاسای هەبێت لەچوارچێوەی قورئان و سووننەتی ڕاست و دروستدا )
أَلَّا تَطْغَوْا۟ فِى ٱلْمِيزَانِ8
تهفسیری ئاسان: ئێوەش ئەی نەوەی ئادەم با تەرازوو پێوەرتان ڕێکوپێک بێت و ستەم لەیەکتر مەکەن
وَأَقِيمُوا۟ ٱلْوَزْنَ بِٱلْقِسْطِ وَلَا تُخْسِرُوا۟ ٱلْمِيزَانَ9
تهفسیری ئاسان: دادپەروەر بن لە کێشان و پێواندا، تەرازوو بازیی مەکەن و کەم فرۆشی ئەنجام مەدەن.
وَٱلْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ10
تهفسیری ئاسان: زەویشی بۆ خەڵکی ڕاخستووەو باری هێناوە ( تا ژیانی خۆیانی تیادا بەرنەسەر )
فِيهَا فَٰكِهَةٌۭ وَٱلنَّخْلُ ذَاتُ ٱلْأَكْمَامِ11
تهفسیری ئاسان: جۆرەها میوەی تێدا دێتە بەر، هەروەها خورمای خاوەن دەفری گوڵدانی بۆ فەراهەم هێناون
وَٱلْحَبُّ ذُو ٱلْعَصْفِ وَٱلرَّيْحَانُ12
تهفسیری ئاسان: هەروەها جۆرەها دانەوێڵەی خاوەن کاو پەلوپۆدارو بۆنخۆشی تیادا بەرهەم هێناوە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ13
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
خَلَقَ ٱلْإِنسَٰنَ مِن صَلْصَٰلٍۢ كَٱلْفَخَّارِ14
تهفسیری ئاسان: ئادەمیزادی درستکردووەلەقوڕێکی وشک بوو، وەک فەخفوری
وَخَلَقَ ٱلْجَآنَّ مِن مَّارِجٍۢ مِّن نَّارٍۢ15
تهفسیری ئاسان: پەریەکانیشی لەبڵێسەی ئاگر دروست کردووە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ16
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
رَبُّ ٱلْمَشْرِقَيْنِ وَرَبُّ ٱلْمَغْرِبَيْنِ17
تهفسیری ئاسان: خوا خاوەنی هەردوو ڕۆژهەڵات و هەردوو ڕۆژئاوایە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ18
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
مَرَجَ ٱلْبَحْرَيْنِ يَلْتَقِيَانِ19
تهفسیری ئاسان: ئاوی دوو دەریای بەرەڵا کردووەو بەیەک گەیاندووە تێکەڵیش نابن
بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌۭ لَّا يَبْغِيَانِ20
تهفسیری ئاسان: چونکەلەنێوانیاندا بەربەستێک هەیە نایەڵێت تێکەڵ ببن ( ئەم دیاردەیە لەنێوان دەریای سپی و زەریای ئەتڵەسیداو دەریای سوورو دەریای عەرەبدا ئاشکرایە )
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ21
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
يَخْرُجُ مِنْهُمَا ٱللُّؤْلُؤُ وَٱلْمَرْجَانُ22
تهفسیری ئاسان: لەو دوو جۆر دەریایە مرواری و مەرجان دەردەچن ( کەدوو جۆر گەوهەری بەنرخن )
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ23
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
وَلَهُ ٱلْجَوَارِ ٱلْمُنشَـَٔاتُ فِى ٱلْبَحْرِ كَٱلْأَعْلَٰمِ24
تهفسیری ئاسان: هەرچی کەشتی هەیە لەدەریاکاندا وەک بەیداخ، وەک شاخ هاتوچۆ دەکەن، هەر خوایش خاوەنیانە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ25
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍۢ26
تهفسیری ئاسان: هەموو ئەو کەسانەی لەسەر ڕووی زەوین، هەر هەمووی فەوتاوو تیاچووە دەبێت بمرن
وَيَبْقَىٰ وَجْهُ رَبِّكَ ذُو ٱلْجَلَٰلِ وَٱلْإِكْرَامِ27
تهفسیری ئاسان: تەنها زاتی پەروەردگاری خاوەن بڵندی و ڕێزداری تۆیە کەدەمێنێتەوە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ28
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
يَسْـَٔلُهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ كُلَّ يَوْمٍ هُوَ فِى شَأْنٍۢ29
تهفسیری ئاسان: هەموو گیانلەبەرو زیندەوەران لەئاسمانەکان و زەویدا بەردەوام بەگوفتارو بەزمانی حاڵ، داوای پێداویستی و داخوازیەکان لەپەروەردگار دەکەن، هەموو ڕۆژێک و هەموو کاتێک ( ملیۆنەهاو ملیارەها، بەڵکو بێ شومار تاوتۆی دەکات لەبوونەوەرو لەجیهانی ئادەمیزادو پەری و فریشتەکان و... هتد )
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ30
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
سَنَفْرُغُ لَكُمْ أَيُّهَ ٱلثَّقَلَانِ31
تهفسیری ئاسان: ئەی گرۆی ئادەمیزادو پەری، ڕۆژێک دێت بەتایبەت لێتان دەپرسینەوە و دادگایتان دەکەین ( خوای باڵادەست هەڕەشە لەم دوو دەستەیە لەدروستکراوەکانی دەکات، کەلەهەندێک ڕووەوە سەرپشکی کردوون و ئازادی داونەتێ، بەڵام زۆربەیان یاخی و سەرکەشن، قوڕ بەسەر یاخیەکان لەو ڕۆژەدا )
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ32
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
يَٰمَعْشَرَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ إِنِ ٱسْتَطَعْتُمْ أَن تَنفُذُوا۟ مِنْ أَقْطَارِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ فَٱنفُذُوا۟ ۚ لَا تَنفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَٰنٍۢ33
تهفسیری ئاسان: ئەی گرۆی پەری و ئادەمیزاد ئەگەر دەتوانن بەبەشەکانی ئاسمانەکان و زەویدا دەرچن، ئەوکارەئەنجام بدەن، دڵنیاش بن کەئەوکارەبەهۆی دەزگای ماددی و توانای مەعنەویەوە نەبێت ئەنجام نادرێت
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ34
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
يُرْسَلُ عَلَيْكُمَا شُوَاظٌۭ مِّن نَّارٍۢ وَنُحَاسٌۭ فَلَا تَنتَصِرَانِ35
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر لەسنوور دەرچوون، بڵێسەی ئاگرتان هاوڕێ لەگەڵ مسی تواوەدا بۆ ڕەوانەدەکرێت، ئیتر شکست دەخۆن و سەرکەوتوو نابن
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ36
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
فَإِذَا ٱنشَقَّتِ ٱلسَّمَآءُ فَكَانَتْ وَرْدَةًۭ كَٱلدِّهَانِ37
تهفسیری ئاسان: کاتێک دێت ئاسمان لەت دەبێت و وەکو گوڵێکی سوور دێتە بەرچاو، یاخود وەک ڕۆنی قرچاوی لێ دێت ( ئەمەش قۆناغێکە لەقۆناغەکانی تێکچوونی )
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ38
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
فَيَوْمَئِذٍۢ لَّا يُسْـَٔلُ عَن ذَنۢبِهِۦٓ إِنسٌۭ وَلَا جَآنٌّۭ39
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە هەموو شت ڕوون و ئاشکرایە، پرسیار لەگوناهانی ئادەمیزاد و پەریەکان ناکرێت، ( ڕەنگەئەوەقۆناغێک بێت لەقۆناغەکان، کەبەروخساریان جیادەکرێنەوە )
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ40
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
يُعْرَفُ ٱلْمُجْرِمُونَ بِسِيمَٰهُمْ فَيُؤْخَذُ بِٱلنَّوَٰصِى وَٱلْأَقْدَامِ41
تهفسیری ئاسان: ئینجا تاوانکارو گوناهباران بەرووخساریاندا دەناسرێتەوە، ئەوسا دەست گیر دەکرێت لەناوچەوانیان و قاچیان و گڵۆڵیان دەکەن و فڕێ دەدرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ42
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
هَٰذِهِۦ جَهَنَّمُ ٱلَّتِى يُكَذِّبُ بِهَا ٱلْمُجْرِمُونَ43
تهفسیری ئاسان: دەوترێت: ئەمەئەو دۆزەخەیە تاوانباران بڕیاریان پێی نەبوو
يَطُوفُونَ بَيْنَهَا وَبَيْنَ حَمِيمٍ ءَانٍۢ44
تهفسیری ئاسان: جا لەنێوان ئاگرو ئاوی گەرمدا کەبەسەرچاوەیاندا دەکرێت هەر دەخولێنەوە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ45
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
وَلِمَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ جَنَّتَانِ46
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەو کەسەش لەمقامی پەروەردگاری خۆی ترسابێت، دوو باخی ڕازاوەئامادەیە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ47
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
ذَوَاتَآ أَفْنَانٍۢ48
تهفسیری ئاسان: ئەو دوو باخەش خاوەنی دارو درەختی گەڵا ناسک و جوان و بریسکەدارە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ49
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
فِيهِمَا عَيْنَانِ تَجْرِيَانِ50
تهفسیری ئاسان: دوو سەرچاوەی لەکانی و ئاوی سازگاریان تیادایەو بەخوڕ بەجۆگەلەکاندا دەڕۆن
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ51
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
فِيهِمَا مِن كُلِّ فَٰكِهَةٍۢ زَوْجَانِ52
تهفسیری ئاسان: لەهەموو جۆرە میوەیەک دوو جۆریان تیادایە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ53
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ فُرُشٍۭ بَطَآئِنُهَا مِنْ إِسْتَبْرَقٍۢ ۚ وَجَنَى ٱلْجَنَّتَيْنِ دَانٍۢ54
تهفسیری ئاسان: لەو بەهەشتەخۆشەدا بەختەوەران لەسەر کورسی و قەنەفەو جێگە و ڕێگە خۆشەکان، شانیان داداوەکەلەئاوریشمی تایبەت ناواخن کراوە، ( داخۆ بەرگەکەی لەچی بێت؟! ) لێکردنەوەی هەر میوەیەکیش نزیک و ئاسانەو درەختەکان خۆیان سەر فرو دەهێنن بۆ ئەو بەختەوەرانە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ55
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
فِيهِنَّ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرْفِ لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنسٌۭ قَبْلَهُمْ وَلَا جَآنٌّۭ56
تهفسیری ئاسان: لەو بەهەشتەدا حۆری تیادایە کەتەنها تەماشای هاوسەرەکانیان دەکەن، پێش ئەوان دەستی کەسیان لێنەوەوتووە، نەلەگرۆی ئادەمی و نەلەپەری
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ57
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
كَأَنَّهُنَّ ٱلْيَاقُوتُ وَٱلْمَرْجَانُ58
تهفسیری ئاسان: ئەو هاوسەرانەلەجوانی و شۆخ و شەنگی و قەشەنگیدا وەکو یاقووت و مەرجان وان ( کەدوو جۆر گەوهەری بەنرخن، لەدەریا دەردەهێنرێن )
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ59
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
هَلْ جَزَآءُ ٱلْإِحْسَٰنِ إِلَّا ٱلْإِحْسَٰنُ60
تهفسیری ئاسان: مەگەر پاداشتی چاکەتەنها چاکەنی یە؟!
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ61
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
وَمِن دُونِهِمَا جَنَّتَانِ62
تهفسیری ئاسان: جگەلەو دوو بەهەشتەی کەباس کرا، بەهەشتی تریش ئامادەیە بۆ ئەوانەی کەپلەو پایەیان وا لەخوار خاوەنی دوو بەهەشتی ناوبراوەوە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ63
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
مُدْهَآمَّتَانِ64
تهفسیری ئاسان: ( ئەو بەهەشتانەش ) ئەوەندەسەوز دەنوێنن مەیلە و ڕەش دەچنەوەلەجوانی و تۆخیدا
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ65
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
فِيهِمَا عَيْنَانِ نَضَّاخَتَانِ66
تهفسیری ئاسان: دوو سەرچاوەی هەڵقوڵاویان تێدایە ( کەدیمەنیان زۆر دڵفڕێنە )
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ67
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
فِيهِمَا فَٰكِهَةٌۭ وَنَخْلٌۭ وَرُمَّانٌۭ68
تهفسیری ئاسان: درەختی میوەو دارخورماو هەناریان تێدایە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ69
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
فِيهِنَّ خَيْرَٰتٌ حِسَانٌۭ70
تهفسیری ئاسان: لەو بەهەشتانەدا حۆری جوان و شۆخ و شەنگ و ڕەوشت بەرزی تیادایە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ71
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
حُورٌۭ مَّقْصُورَٰتٌۭ فِى ٱلْخِيَامِ72
تهفسیری ئاسان: حۆری چاوگەش و چاوڕەش، لەو دەوارەتایبەتیانەی کەبۆیان ئامادەکراوەدوور ناکەونەوە....
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ73
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنسٌۭ قَبْلَهُمْ وَلَا جَآنٌّۭ74
تهفسیری ئاسان: ئەو حۆریانە، پێش ئەوان دەستی کەسیان لێنەکەوتووە، نەلەگرۆی ئادەمی و نەلەپەری
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ75
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ رَفْرَفٍ خُضْرٍۢ وَعَبْقَرِىٍّ حِسَانٍۢ76
تهفسیری ئاسان: شانیان داداوەلەسەر پشتی سەوزوبای جوان و دۆشەکی نایاب و ڕازاوە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ77
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
تَبَٰرَكَ ٱسْمُ رَبِّكَ ذِى ٱلْجَلَٰلِ وَٱلْإِكْرَامِ78
تهفسیری ئاسان: موبارەک و بەرزو بەڕێزە ناوی پەروەردگاری تۆ، چونکەئەو زاتێکە خاوەنی بەرزی و بڵندی و ڕێزی بێ سنوورەبۆ ئیمانداران