پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِذَا وَقَعَتِ ٱلْوَاقِعَةُ1
تهفسیری ئاسان: کاتێک ڕووداوەسامناکەکەپێش دێت... (مەبەست ڕۆژی قیامەتە)
لَيْسَ لِوَقْعَتِهَا كَاذِبَةٌ2
تهفسیری ئاسان: روودانی ئەو کارەساتەحەقیقەتە و کەس ناتوانێت بڕوای پێی نەبێت و بەڕاستی نەزانێت
خَافِضَةٌۭ رَّافِعَةٌ3
تهفسیری ئاسان: نزم کەرەوەیەو بەرزکەرەوە، (ئیمانداران بەرزو پایەدار دەبن، خوانەناسانیش سەرشۆڕ و ڕیسوا)
إِذَا رُجَّتِ ٱلْأَرْضُ رَجًّۭا4
تهفسیری ئاسان: کاتێک زەوی دەشڵەقێت و بەتوندی دەلەرزێت
وَبُسَّتِ ٱلْجِبَالُ بَسًّۭا5
تهفسیری ئاسان: کێوەکانیش وردوخاش دەبن (تەخت و ساف دەبن، بەرزیەکان، نشێوەکان پڕ دەکەن)
فَكَانَتْ هَبَآءًۭ مُّنۢبَثًّۭا6
تهفسیری ئاسان: دەبنەتەپوتۆزێکی پەرش و بڵاو (زەویان پێ تەخت و ڕێک دەکرێت)
وَكُنتُمْ أَزْوَٰجًۭا ثَلَٰثَةًۭ7
تهفسیری ئاسان: ئەو کاتەئێوە دەبنەسێ دەستەوە
فَأَصْحَٰبُ ٱلْمَيْمَنَةِ مَآ أَصْحَٰبُ ٱلْمَيْمَنَةِ8
تهفسیری ئاسان: دەستەی ڕاستیان دەردەکەون، جا چووزانی ئەوانەلەچ خۆشیەکدان؟!
وَأَصْحَٰبُ ٱلْمَشْـَٔمَةِ مَآ أَصْحَٰبُ ٱلْمَشْـَٔمَةِ9
تهفسیری ئاسان: هەروەها دەستەی چەپ و لارو وێرەکانیش، ئای ئەو شوومانەلەچ سەرگەردانەکدان؟!
وَٱلسَّٰبِقُونَ ٱلسَّٰبِقُونَ10
تهفسیری ئاسان: (دەستەی سێهەم) پێشکەوتووەکانن، ئەوانەن کەپێشکەوتوون لەبەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوادا
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلْمُقَرَّبُونَ11
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانەنزیک کراوەی بارەگای پەروەردگاریانن
فِى جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ12
تهفسیری ئاسان: لەباخەکانی بەهەشتی پڕ لەنازو نیعمەتدا
ثُلَّةٌۭ مِّنَ ٱلْأَوَّلِينَ13
تهفسیری ئاسان: دەستەیەکی زۆریان لەوان کەزوو چوون بەدەم بانگەوازی خواوە
وَقَلِيلٌۭ مِّنَ ٱلْءَاخِرِينَ14
تهفسیری ئاسان: دەستەیەکی کەمیشیان لەوانەن کەدواتر (بەشوێن ئەواندا ڕێبازی ئیمانیان گرتەبەر)
عَلَىٰ سُرُرٍۢ مَّوْضُونَةٍۢ15
تهفسیری ئاسان: لەسەر کورسی و قەنەفەی نەخشدارو چنراو بەئاڵتون دانیشتوون
مُّتَّكِـِٔينَ عَلَيْهَا مُتَقَٰبِلِينَ16
تهفسیری ئاسان: شانیان داداوەلەسەر کورسیەکان بەرامبەر بەیەک، دیارە کەلەبۆنەی تایبەتیدا کەهەمیشە، لەبەهەشتدا بەردەوامەئیماندارن پێک شاد دەبن
يَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدَٰنٌۭ مُّخَلَّدُونَ17
تهفسیری ئاسان: لاوانی جوان و ئێسک سووک و نەمر بەدەوریاندا دێن وخزمەتیان دەکەن و هەمیشە گەنجن و پیرنابن
بِأَكْوَابٍۢ وَأَبَارِيقَ وَكَأْسٍۢ مِّن مَّعِينٍۢ18
تهفسیری ئاسان: بەکوپ و دۆڵکە و سوراحیەوە دەگەڕێن و لەپەرداخی تایبەتدا جۆرەها شەربەت و شەراب و خواردنەوەی بەتام و خۆشیان پێشکەش دەکەن کەلەسەرچاوەیەکی ڕەوانەوەپڕ دەکرێن
لَّا يُصَدَّعُونَ عَنْهَا وَلَا يُنزِفُونَ19
تهفسیری ئاسان: ئەو شەرابانەنەسەریان پێی دێتە ئێش و نەسەرخۆش دەبن
وَفَٰكِهَةٍۢ مِّمَّا يَتَخَيَّرُونَ20
تهفسیری ئاسان: میوەشیان بۆ دەگێڕن، بەئارەزووی خۆیان لێی هەڵدەبژێرن
وَلَحْمِ طَيْرٍۢ مِّمَّا يَشْتَهُونَ21
تهفسیری ئاسان: گۆشتی هەر باڵندەیەکیش کەحەزی لێ بکەن بۆتان ئامادەیە
وَحُورٌ عِينٌۭ22
تهفسیری ئاسان: هاوڕێ لەگەڵ حۆری چاوگەش و چاو ڕەشیش...
كَأَمْثَٰلِ ٱللُّؤْلُؤِ ٱلْمَكْنُونِ23
تهفسیری ئاسان: وەک مرواری شاراوەودەست لێ نەکەتوو
جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ24
تهفسیری ئاسان: لەپاداشتی کاروکرەوەی چاکیانداکە دەیانکرد....
لَا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًۭا وَلَا تَأْثِيمًا25
تهفسیری ئاسان: هیچ جۆرە قسەیەکی نابەجێ ونادروست و ناڕێک نابیستن و یەکتریش گوناهبار ناکەن
إِلَّا قِيلًۭا سَلَٰمًۭا سَلَٰمًۭا26
تهفسیری ئاسان: جگەلەوتنی سڵاو و وەڵامدانەوە و قسەی خۆش نەبێت
وَأَصْحَٰبُ ٱلْيَمِينِ مَآ أَصْحَٰبُ ٱلْيَمِينِ27
تهفسیری ئاسان: دەستەی ڕاستەکانیش، جا چووزانێ کەئەوانیش لەچ خۆشیەکدان
فِى سِدْرٍۢ مَّخْضُودٍۢ28
تهفسیری ئاسان: لەژێر سێبەری _ سدر _ ی بێ دڕکدان
وَطَلْحٍۢ مَّنضُودٍۢ29
تهفسیری ئاسان: هەروەها درەختی مۆزیش کەبەرهەمەکانی چین چین لەسەر یەکن
وَظِلٍّۢ مَّمْدُودٍۢ30
تهفسیری ئاسان: لەژێر سێبەری دوورو درێژدان لەو باخەخۆشانەدا
وَمَآءٍۢ مَّسْكُوبٍۢ31
تهفسیری ئاسان: تاڤگەی جوان و حەوز و فوارەی ڕازاوەی تێدایە
وَفَٰكِهَةٍۢ كَثِيرَةٍۢ32
تهفسیری ئاسان: میوەهاتی زۆرو هەمەچەشنیش
لَّا مَقْطُوعَةٍۢ وَلَا مَمْنُوعَةٍۢ33
تهفسیری ئاسان: نەبەروبومی تەواو دەبێت، نە قەدەغەکراویشە
وَفُرُشٍۢ مَّرْفُوعَةٍ34
تهفسیری ئاسان: هەروەها ڕاخەری بەرزو بڵندی لێیە
إِنَّآ أَنشَأْنَٰهُنَّ إِنشَآءًۭ35
تهفسیری ئاسان: ئەو حۆریانەمان بەتایبەت بۆ دروست کردوون
فَجَعَلْنَٰهُنَّ أَبْكَارًا36
تهفسیری ئاسان: کردوومانن بەحۆریانی هەمیشە کیژ
عُرُبًا أَتْرَابًۭا37
تهفسیری ئاسان: هاوسەرەکانیان زۆرخۆش دەوێت و هەموویان هاو تەمەنن
لِّأَصْحَٰبِ ٱلْيَمِينِ38
تهفسیری ئاسان: ئەمانەهەمووی بۆ دەستەی ڕاستەکان (ئەوانەی نامەی کردەوەکانیان درایە دەستی ڕاستیان)
ثُلَّةٌۭ مِّنَ ٱلْأَوَّلِينَ39
تهفسیری ئاسان: ئەوانەدەستەیەکی زۆریان لەئیماندارانی پێشینن
وَثُلَّةٌۭ مِّنَ ٱلْءَاخِرِينَ40
تهفسیری ئاسان: هەروەها دەستەیەکی زۆریش لەئیماندارانی دوایین دەگرێتەوە
وَأَصْحَٰبُ ٱلشِّمَالِ مَآ أَصْحَٰبُ ٱلشِّمَالِ41
تهفسیری ئاسان: لەولاشەوەدەستەی چەپەکان، قوڕبەسەریان، بۆ بارو دۆخچک کەتێی کەوتوون
فِى سَمُومٍۢ وَحَمِيمٍۢ42
تهفسیری ئاسان: لەناو گڕە و ئاوی لەکوڵ دا گیریان خواردووەو دەتلێنەوە
وَظِلٍّۢ مِّن يَحْمُومٍۢ43
تهفسیری ئاسان: رادەکەن بۆ ژێر سێبەر، کەئەویش دووکەڵی ڕەش و گەرم و سوتێنەرە
لَّا بَارِدٍۢ وَلَا كَرِيمٍ44
تهفسیری ئاسان: نەفێنکە و نەبەکەڵکی حەوانەوەدێت
إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَبْلَ ذَٰلِكَ مُتْرَفِينَ45
تهفسیری ئاسان: چونکەبەڕاستی ئەوانەکاتی خۆی لەناو نازو نیعمەتی حەرامدا دەتلانەوە
وَكَانُوا۟ يُصِرُّونَ عَلَى ٱلْحِنثِ ٱلْعَظِيمِ46
تهفسیری ئاسان: ئەوانەبەردەوام لەسەر گوناهەگەورەکەپێیان دادگرت (هاوەڵیان بۆ خوا بڕیار دەدا)
وَكَانُوا۟ يَقُولُونَ أَئِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًۭا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ47
تهفسیری ئاسان: هەمیشە دەیانوت: ئایا کاتێک ئێمە مردین و بووینە خاک و ئێسقان ئێمە زیندوودەکرێینەوە؟!
أَوَءَابَآؤُنَا ٱلْأَوَّلُونَ48
تهفسیری ئاسان: یاخود باوو باپیرانی دێرینیشیان؟!
قُلْ إِنَّ ٱلْأَوَّلِينَ وَٱلْءَاخِرِينَ49
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان پێشینان و پاشینان هەرهەموویان
لَمَجْمُوعُونَ إِلَىٰ مِيقَٰتِ يَوْمٍۢ مَّعْلُومٍۢ50
تهفسیری ئاسان: کۆ دەکرێنەوە و ڕاپێچ دەکرێن بەرەو مەیدانی ڕۆژی دیاری کراو
ثُمَّ إِنَّكُمْ أَيُّهَا ٱلضَّآلُّونَ ٱلْمُكَذِّبُونَ51
تهفسیری ئاسان: پاشان بێگومان ئێوە ئەی گومڕاو بێ باوەڕان ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان بەڕاستیەکان نیە
لَءَاكِلُونَ مِن شَجَرٍۢ مِّن زَقُّومٍۢ52
تهفسیری ئاسان: لەبەروبوومی درەختی ژەقنەبوتیش دەخۆن
فَمَالِـُٔونَ مِنْهَا ٱلْبُطُونَ53
تهفسیری ئاسان: ورگ و سکتانی لێ پر دەکەن
فَشَٰرِبُونَ عَلَيْهِ مِنَ ٱلْحَمِيمِ54
تهفسیری ئاسان: ئینجا ناوی لەکوڵیشی بەسەردا دەکەن
فَشَٰرِبُونَ شُرْبَ ٱلْهِيمِ55
تهفسیری ئاسان: هەر وەکو ئەو حوشترانەی بەهۆی نەخۆشیەکی تایبەتیەوە تێر ئاو نابن
هَٰذَا نُزُلُهُمْ يَوْمَ ٱلدِّينِ56
تهفسیری ئاسان: ئەمەمیوانداری ئەوانەلەقیامەتدا
نَحْنُ خَلَقْنَٰكُمْ فَلَوْلَا تُصَدِّقُونَ57
تهفسیری ئاسان: ئێمە دروستمان کردوون دەبۆچی بڕوا ناکەن؟!
أَفَرَءَيْتُم مَّا تُمْنُونَ58
تهفسیری ئاسان: جا پێم بڵێن ئەو مەنی یەی کەلەجێی خۆیدا دایدەنێن؟ (چیە و چۆنە؟ لەم سەردەمەدا زانستی هەندێک نهێنیەکانی ڕوون کردۆتەوە، کەچۆن لەنێوان ملیۆنەهادا بەویستی خوا یەک دانەی یەک دەگرێت لەگەڵ هێلکۆکەیەکدا لەسەرەتای دروستبوونی ئادەمیزاد)
ءَأَنتُمْ تَخْلُقُونَهُۥٓ أَمْ نَحْنُ ٱلْخَٰلِقُونَ59
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێوە دروستی دەکەن یان ئێمە بەدیهێنەرین؟!
نَحْنُ قَدَّرْنَا بَيْنَكُمُ ٱلْمَوْتَ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ60
تهفسیری ئاسان: ئێمە نەخشەی مردنمان لەنێوانتاندا بڕیار داوە، کەس دەسەڵاتی پێش ئێمە نەکەوتووەو بێ تواناش نین...
عَلَىٰٓ أَن نُّبَدِّلَ أَمْثَٰلَكُمْ وَنُنشِئَكُمْ فِى مَا لَا تَعْلَمُونَ61
تهفسیری ئاسان: کەلەشوێنی ئێوە نەوەی تر بهێنین و بیخەینە شوێنتان، یاخود سەرلەنوێ لەرێگەیەکەوە کەنایزانن دروستتان بکەینەوە
وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ ٱلنَّشْأَةَ ٱلْأُولَىٰ فَلَوْلَا تَذَكَّرُونَ62
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا خۆ ئەوەتەبوونی سەرەتاو یەکەم جارتان زانیووەو بەچاوی خۆتان بینیووتانە چۆن پەیدادەبن، کەواتەبۆچی یاداوەری وەرناگرن و بیر ناکەنەوە؟!
أَفَرَءَيْتُم مَّا تَحْرُثُونَ63
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجتانداوەلەو زەویەی کەدەیکێڵن و دەیچێنن؟
ءَأَنتُمْ تَزْرَعُونَهُۥٓ أَمْ نَحْنُ ٱلزَّٰرِعُونَ64
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێوە دەیڕوێنن، یان هەر ئێمەین ڕوێنەر و بەرهەم هێنەر
لَوْ نَشَآءُ لَجَعَلْنَٰهُ حُطَٰمًۭا فَظَلْتُمْ تَفَكَّهُونَ65
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێوە دەیڕوێنن، یان هەر ئێمەین ڕوێنەر و بەرهەم هێنەر
إِنَّا لَمُغْرَمُونَ66
تهفسیری ئاسان: بەخەفەت و پەژارەوەدەڵێن: بەڕاستە زەرەری چاکمان کرد، ڕەنجەڕۆ خۆمان
بَلْ نَحْنُ مَحْرُومُونَ67
تهفسیری ئاسان: بەڵکو بێ بەریی و بێ بەهرەخۆمان
أَفَرَءَيْتُمُ ٱلْمَآءَ ٱلَّذِى تَشْرَبُونَ68
تهفسیری ئاسان: ئەی سەرنجی ئەو ئاوەنادەن کەرۆژانە چەند جار دەیخۆنەوە (لەکوێوە هات، کێ دروستی کرد، لەچی دروست بوو)
ءَأَنتُمْ أَنزَلْتُمُوهُ مِنَ ٱلْمُزْنِ أَمْ نَحْنُ ٱلْمُنزِلُونَ69
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێوە داتانبەزاندووەلەهەورەکانەوەیان ئێمە دابەزێنەرین؟ (بەهۆی یاسای تایبەتەوە)
لَوْ نَشَآءُ جَعَلْنَٰهُ أُجَاجًۭا فَلَوْلَا تَشْكُرُونَ70
تهفسیری ئاسان: ئەگەر بمانویستایە ئەو ئاوەمان دەکردەخوێیەکی تاڵ و سوێر، جا ئایا بۆ سوپاسگوزاری ناکەن
أَفَرَءَيْتُمُ ٱلنَّارَ ٱلَّتِى تُورُونَ71
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجی ئەو ئاگرەنادەن کن دایدەگیرسێنن (لەجۆرەها سەرچاوەیە... چیە؟ چۆنە؟)
ءَأَنتُمْ أَنشَأْتُمْ شَجَرَتَهَآ أَمْ نَحْنُ ٱلْمُنشِـُٔونَ72
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێوە دارەکەیتان دروست کردووەیان ئێمە بەدیهێنەرین؟ (ئەمەش ئاماژەیە کەنەوت لەدەرئەنجامی ژێرەو ژوور بوونی دارستانەکان بەدیهاتوون)
نَحْنُ جَعَلْنَٰهَا تَذْكِرَةًۭ وَمَتَٰعًۭا لِّلْمُقْوِينَ73
تهفسیری ئاسان: هەر ئێمە کردوومانەتەهۆی ئەوەی کەیادخەرەوە بێت، هەروەها کردوومانەتەهۆیەک بۆ ئەوەی گەڕۆک و گەشتیاران و دەسەڵاتداران کەڵکی لێ وەربگرن
فَسَبِّحْ بِٱسْمِ رَبِّكَ ٱلْعَظِيمِ74
تهفسیری ئاسان: جا کەواتەستایش و سوپاسگوزاری پەروەردگاری گەورەبەو با ناوی پیرۆزی هەمیشە لەسەر زارت بێت
۞ فَلَآ أُقْسِمُ بِمَوَٰقِعِ ٱلنُّجُومِ75
تهفسیری ئاسان: سوێندم بەشوێنی ئەستێرەکان (لەئاسمانی فراواندا کەلەژمارەنایەن)
وَإِنَّهُۥ لَقَسَمٌۭ لَّوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ76
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەو سوێندە گەر بزانن سوێندێکی زۆر گەورەیە (لەم سەردەمەدا زیاتر ڕوون بۆتەوە کەخوای بەدیهێنەر ملیۆنەها کاکێشان و ملیارەها ئەستێرەی دروستکردووە، کەکۆمەڵەی خۆر لەئاستیدا زۆر بچووکن)
إِنَّهُۥ لَقُرْءَانٌۭ كَرِيمٌۭ77
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوەی کەمحمد (صلی اللە علیە وسلم) دەیخوێنێتەوە قورئانێکە زۆر پیرۆزو بەڕێزە
فِى كِتَٰبٍۢ مَّكْنُونٍۢ78
تهفسیری ئاسان: لەکتێبێکی شاراوەدا کە_ لوح المحفوظ _ ە، پارێزراوە، (هەروەها نسخەکانی سەر زەویشی پارێزراوە و پارێزراو دەبێت هەتا دنیا دنیایە)
لَّا يَمَسُّهُۥٓ إِلَّا ٱلْمُطَهَّرُونَ79
تهفسیری ئاسان: تەنها پاکان نەبێت کەس دەستی لێ نادات
تَنزِيلٌۭ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ80
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانەلەلایەن پەروەردگاری جیهانیانەوە نێردراوەتە خوارەوە
أَفَبِهَٰذَا ٱلْحَدِيثِ أَنتُم مُّدْهِنُونَ81
تهفسیری ئاسان: لەگەڵ ئەو هەموو ڕێزەدا کەدەربارەی قورئان وترا، هێشتا ئێوە ئەی باوەڕ لاوازان دوودڵن بەرامبەر ئەم گرفتار و فەرموودەیە و کەمتەرخەمن لەبەجێ هێنانی فەرمانەکانیدا؟
وَتَجْعَلُونَ رِزْقَكُمْ أَنَّكُمْ تُكَذِّبُونَ82
تهفسیری ئاسان: هەموو بەهرەیەک کەدەبوایە لەقورئان وەری بگرن بۆتە ئەوەی کەبڕوای پێ ناکەن و بەدرۆی دەزانن؟
فَلَوْلَآ إِذَا بَلَغَتِ ٱلْحُلْقُومَ83
تهفسیری ئاسان: باشە، ئێوە بۆ بیرناکەنەوە، ڕۆژێک دێت کە: ڕۆحتان دەگاتەگەرووتان
وَأَنتُمْ حِينَئِذٍۢ تَنظُرُونَ84
تهفسیری ئاسان: ئێوەش بەدەوری ئەو کەسەدا بێ دەسەڵاتانە تەماشا دەکەن و سەرنج دەدەن
وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنكُمْ وَلَٰكِن لَّا تُبْصِرُونَ85
تهفسیری ئاسان: لەکاتێکدا کەئێمە لەئێوە نزیکترین لێی، بەڵام ئێوە نامانبینن
فَلَوْلَآ إِن كُنتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ86
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئێوە زیندوو ناکرێنەوە و پاداشت نادرێتەوە....
تَرْجِعُونَهَآ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ87
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕوحەتان دەگێڕایەوە ئەگەر ڕاست دەکەن و دەسەڵاتتان هەیە
فَأَمَّآ إِن كَانَ مِنَ ٱلْمُقَرَّبِينَ88
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر ئەو کەسەی کەلەسەرەمەرگدایە لەنزیکان و خۆشەویستانی ئێمە بێت
فَرَوْحٌۭ وَرَيْحَانٌۭ وَجَنَّتُ نَعِيمٍۢ89
تهفسیری ئاسان: ئەوەئیتر خۆشی و کامەرانی و ئاسودەیی بەهەشتی پڕ لەنازو نیعمەت چاوەڕێیەتی
وَأَمَّآ إِن كَانَ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلْيَمِينِ90
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر لەدەستەی ڕاستانیش بێت
فَسَلَٰمٌۭ لَّكَ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلْيَمِينِ91
تهفسیری ئاسان: ئەوەلەلایەن دەستەی ڕاستانەوەسڵاوت پێشکەش دەکرێت
وَأَمَّآ إِن كَانَ مِنَ ٱلْمُكَذِّبِينَ ٱلضَّآلِّينَ92
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەگەر لەدەستەی ئەوانەبێت کەگومڕان و بڕوایان بەبەرنامەی خوا نیە...
فَنُزُلٌۭ مِّنْ حَمِيمٍۢ93
تهفسیری ئاسان: بەئاوی لەکوڵ پێشوازیی لێ دەکات...
وَتَصْلِيَةُ جَحِيمٍ94
تهفسیری ئاسان: دەگەیەنرێتە دۆزەخ
إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ حَقُّ ٱلْيَقِينِ95
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوەی کەباسمان کرد حەقیقەت و ڕاستەقینەیە و دوور لەگومانە
فَسَبِّحْ بِٱسْمِ رَبِّكَ ٱلْعَظِيمِ96
تهفسیری ئاسان: کەواتەستایش و سوپاسگوزاری پەروەردگاری گەورەبکە (با ناوی پیرۆزی هەمیشە لەسەر زارت بێت)