دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus

57. سورة الحديد

مەدەنی · 29 ئایەت→ پێشوودواتر ←
پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
57:1جوزئی 27 · لاپەڕەی 537لێکچوو
سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ1
ته‌فسیری ئاسان: هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیە تەسبیحات و ستایشی خوا دەکات، ئەویش زاتێکی باڵادەست و دانایە
57:2جوزئی 27 · لاپەڕەی 537لێکچوو
لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ2
ته‌فسیری ئاسان: هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر ئەو خاوەنیانە، دەژینێ و دەمرێنێ، هەر خۆی دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە
57:3جوزئی 27 · لاپەڕەی 537لێکچوو
هُوَ ٱلْأَوَّلُ وَٱلْءَاخِرُ وَٱلظَّٰهِرُ وَٱلْبَاطِنُ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ3
ته‌فسیری ئاسان: ئەو خوایە یەکەمینە و لەسەرەتاوەهەر هەبووەو کەس پێش ئەو نەبووە، دواهەمینە و کۆتایە، کەس دوای ئەو نامێنێت، (بەڵام ئەو هەر دەمێنێت)، هەروەها ئەو زاتەدیارە و هەموو شت بەڵگەیە لەسەر بوونی، لەهەمان کاتدا زاتی خۆی نادیارە و (بەچاوی سەر نابینرێت، بەڵام بەبینایی بیروهۆش و دڵ و دەروون ئاشکرایە)، هەر خۆیشی زانایە بەهەموو شتێک
57:4جوزئی 27 · لاپەڕەی 538لێکچوو
هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۚ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا ۖ وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ4
ته‌فسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەخۆی، ئاسمانەکان و زەوی لەشەش ڕۆژدا دروست کردووە، لەوەودوا لەسەر تەختی فەرمانڕەوایی خۆی پایەدارکرد (ئەڵبەتە چۆنیەتی وەستان و تەختی فەرمانڕەوایەتی و گەلێ شتی لەو بابەتانەلەرادەی بۆچوونی ئێمە بەدەرە، تەفسیری ئەم ئایەتەیان لەپێشەوا مالێک پرسیوە لەوەڵامدا وتوویەتی: وەستانەکەحەقیقەتی هەیە، چۆنیەتیەکەی شاراوەیە، پرسیارکردن دەربارەی بیدعەیە، باوەڕ بوون پێی واجبە)، هەر خۆی دەزانێت چی دەچێت بەناخی زەویدا و چیشی لێ دێتە دەرەوە، چی لەئاسمان دێتە خوارەوەو چی پیادا سەردەکەوێت، جا لەهەر شوێنێک دابن ئەوزاتەلەگەڵتاندایە و پێتان دەزانێت، دڵنیابن کەخوا بەهەموو ئەو کارو کردەوانەی ئەنجامی دەدەن بینایە
57:5جوزئی 27 · لاپەڕەی 538لێکچوو
لَّهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ5
ته‌فسیری ئاسان: هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیە ئەو زاتەخاوەنیانە، هەموو شتێکیش بۆ لای خوا دەبرێتەوە
57:6جوزئی 27 · لاپەڕەی 538لێکچوو
يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ ۚ وَهُوَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ6
ته‌فسیری ئاسان: شەو تێهەڵکێشی ڕۆژ دەکات و ڕۆژ تێهەڵکێشی شەو دەکات (بەدرێژ بوونی لایەکیان لەسەر حسابی ئەوی تریان، یان لەبەرەبەیان و ئێواراندا تێهەڵکێش دەبن)، ئەو زاتەزانایە بەهەرچی لەدڵ و دەروون و سینەکاندایە
57:7جوزئی 27 · لاپەڕەی 538لێکچوو
ءَامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَأَنفِقُوا۟ مِمَّا جَعَلَكُم مُّسْتَخْلَفِينَ فِيهِ ۖ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَأَنفَقُوا۟ لَهُمْ أَجْرٌۭ كَبِيرٌۭ7
ته‌فسیری ئاسان: خەڵکینە ئیمان و باوەڕی دامەزراو بهێنن بەخواو پێغەمبەرەکەی، لەو ماڵ و سامانەی کەخستویەتیە ژێر دەستان و جێنشینن تیایدا، ببەخشن، بێگومان ئەوانەی کەباوەڕیان هێناوە لەئێوە و ماڵ و سامان دەبەخشن پاداشتی گەورەچاوەڕێیانە
57:8جوزئی 27 · لاپەڕەی 538لێکچوو
وَمَا لَكُمْ لَا تُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ ۙ وَٱلرَّسُولُ يَدْعُوكُمْ لِتُؤْمِنُوا۟ بِرَبِّكُمْ وَقَدْ أَخَذَ مِيثَٰقَكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ8
ته‌فسیری ئاسان: جا ئەوەچیتانە و بۆچی باوەڕ ناهێنن بەخوا لەکاتێکدا پێغەمبەر بانگتان دەکات: کەباوەڕ بهێنن بەپەروەردگارتان، خۆ ئەو بێگومان پەیمانیشی لێ وەرگرتن، ئەگەر ئێوە ئیماندارن
57:9جوزئی 27 · لاپەڕەی 538لێکچوو
هُوَ ٱلَّذِى يُنَزِّلُ عَلَىٰ عَبْدِهِۦٓ ءَايَٰتٍۭ بَيِّنَٰتٍۢ لِّيُخْرِجَكُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ بِكُمْ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ9
ته‌فسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە ئایەت ڕوون و ئاشکراکانی قورئان دادەبەزێنێت بۆ سەر بەندەی خۆی، تا لەتاریکایی یەکان دەرتان بهێنێت و بتانخاتەناو نوور و ڕوناکیەوە، بەڕاستی ئنو خوایە بەسۆزو میهرەبانە بۆتان
57:10جوزئی 27 · لاپەڕەی 538لێکچوو
وَمَا لَكُمْ أَلَّا تُنفِقُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ لَا يَسْتَوِى مِنكُم مَّنْ أَنفَقَ مِن قَبْلِ ٱلْفَتْحِ وَقَٰتَلَ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ أَعْظَمُ دَرَجَةًۭ مِّنَ ٱلَّذِينَ أَنفَقُوا۟ مِنۢ بَعْدُ وَقَٰتَلُوا۟ ۚ وَكُلًّۭا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ10
ته‌فسیری ئاسان: جا ئیتر ئەوەچیتانەو بۆچی ماڵ و سامانتان نابەخشین لەرێگەی خوادا، خۆ هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیە بۆ خوا دەمێنێتەوە، بێگومان چوونیەک نین ئەوانەتان کەپێش ڕزگاری مەککە، یاخود پێش سەرکەوتن، ماڵ و سامانی بەخشیووەو جەنگاوە، چونکەئەوانەپلەو پایەیان زۆر بەرزترەلەوانەی کەدوای ڕزگاری مەککەو بەدەست هێنانی سەرکەوتن ماڵ و سامانیان بەخشیووە و جەنگاون، بەهەردوولاشیان خوا بەڵێنی بەهەشتی بەخشیووە، بێگومان ئەو خوایە ئاگایە بەکاروکردەوەتان
57:11جوزئی 27 · لاپەڕەی 538لێکچوو
مَّن ذَا ٱلَّذِى يُقْرِضُ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا فَيُضَٰعِفَهُۥ لَهُۥ وَلَهُۥٓ أَجْرٌۭ كَرِيمٌۭ11
ته‌فسیری ئاسان: ئایا کێ یە ئەوەی قەرزی چاک دەدات بەخواو ماڵ و سامانی دەبەخشێت لەپێناوی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوادا، ئینجا خوایش پاداشتی بێ سنووری دەداتێ و بۆی چەند بەرابەر دەکات، هەروەها پاداشتی بەرێزو بەنرخی بۆ ئامادەکردووە
57:12جوزئی 27 · لاپەڕەی 539لێکچوو
يَوْمَ تَرَى ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ يَسْعَىٰ نُورُهُم بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَٰنِهِم بُشْرَىٰكُمُ ٱلْيَوْمَ جَنَّٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ12
ته‌فسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت کەدەبینیت پیاوانی ئیماندارو ژنانی ئیماندار بەرەو بەهەشت بەڕێ دەکرێن، نوورو ڕوناکایەکی ئاشکرا لەبەردەم و لەلای ڕاستیانەوە دەڕوا، فریشتەکان پێیان دەڵێن: مژدەی ئێوە ئەمرۆ باخەکانی بەهەشتەکەچەندەها ڕوبار بەناویاندا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوە تیایدا، ئا ئەوەیە سەرکەوتن و سەرفرازی گەورەو بێ سنوور
57:13جوزئی 27 · لاپەڕەی 539لێکچوو
يَوْمَ يَقُولُ ٱلْمُنَٰفِقُونَ وَٱلْمُنَٰفِقَٰتُ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱنظُرُونَا نَقْتَبِسْ مِن نُّورِكُمْ قِيلَ ٱرْجِعُوا۟ وَرَآءَكُمْ فَٱلْتَمِسُوا۟ نُورًۭا فَضُرِبَ بَيْنَهُم بِسُورٍۢ لَّهُۥ بَابٌۢ بَاطِنُهُۥ فِيهِ ٱلرَّحْمَةُ وَظَٰهِرُهُۥ مِن قِبَلِهِ ٱلْعَذَابُ13
ته‌فسیری ئاسان: (ئا لەو ڕۆژەدا کەئیمانداران بەرەو بەهەشت بەڕێ دەکرێن) پیاوان و ژنانی دووڕوو دەهێنرێنە سەر ڕێیان، بەغەمبارییەوە بۆ ئیمانداران دەڕوانن، ئیماندارانیش هیچ لایان لێ ناکەنەوە، بۆیە بەغەمو پەژارەیەکی زۆرەوە پێیان دەڵێن: دە تەماشایەکمان بکەن با لەنووری ڕووخسارتان بەهرەوەر ببین، بەڵام پێیان دەوترێت بگەرێنەوە دواوە، خۆتان بەشوێن نوورو ڕوناکیدا بگەڕێن، دەستبەجێ دیوارێک دروست دەکرێت لەنێوان ئیمانداران و دووڕووەکاندا دەروازەیەکیشی تێدایە، دیوی ناوەوە کەرووی لەئیماندارانە ڕووی لەرەحمەت و بەهەشتەو دیوی دەرەوە، کەرووی لەدووڕووەکانە ڕووی لەسزاو دۆزەخە
57:14جوزئی 27 · لاپەڕەی 539لێکچوو
يُنَادُونَهُمْ أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ ۖ قَالُوا۟ بَلَىٰ وَلَٰكِنَّكُمْ فَتَنتُمْ أَنفُسَكُمْ وَتَرَبَّصْتُمْ وَٱرْتَبْتُمْ وَغَرَّتْكُمُ ٱلْأَمَانِىُّ حَتَّىٰ جَآءَ أَمْرُ ٱللَّهِ وَغَرَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ14
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا دووڕووەکان هاوار لەئیمانداران دەکەن، ئایا ئێمە هاوڕێی ئێوە نەبووین؟!، ئێمە هاوکاری ئێوە نەبووین؟! ئیمانداران دەڵێن: بەڵێ وایە، بەڵام ئێوە خۆتان تووشی دووڕوویی و پیلانگێڕیی کرد، خۆتان مەڵاس دابوو، بۆ فرسەت دەگەڕان کەزەرەر بدەن لەئیمانداران، هەمیشە لەگومان و دوودڵیدا دەژیان و بڵاویشتان دکردەوە، هیواو ئاواتی بێ جێ سەری لێ تێک دابوون، هەتا ویستی خوا یەخەی پێگرتن و کۆتایی بەژیانتان هات، شەیتانیش غەڕاو گومڕای کردبوون بەمیهرەبانی خوا و لەرێبازەکەی وێڵی کردبوون
57:15جوزئی 27 · لاپەڕەی 539لێکچوو
فَٱلْيَوْمَ لَا يُؤْخَذُ مِنكُمْ فِدْيَةٌۭ وَلَا مِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ مَأْوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ ۖ هِىَ مَوْلَىٰكُمْ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ15
ته‌فسیری ئاسان: ئەمڕۆ ئیتر هیچ جۆرە پاکانەو بارامتەیەک لەئێوە و لەوانەش کەبێ باوەڕ بوون وەرناگیرێت، شوێنەوار و مەنزڵگای هەمووتان ئاگری دۆزەخە، هەر ئەوەش شایستەتانە، ئای چ سەرەنجامێکی خراپ و نالەبارە
57:16جوزئی 27 · لاپەڕەی 539لێکچوو
۞ أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ ٱللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ ٱلْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ ٱلْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ ۖ وَكَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ فَٰسِقُونَ16
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئیتر ئەوەنەهاتووە بۆ ئەوانەی کەباوەڕیان هێناوە، دڵەکانیان بەنوری ئیمان ملکەچ ورو‌ناک بۆتەووە، ترسی خوای تێدا بڕوێنن بەهۆی یادی بەردەوامی خواو ئەو قورئانەی کەرەوانەکراوە، وەک ئەو کەسانەنەبن کەکتێبی ئاسمانییان بۆ ڕەوانەکرا، بەڵام دوای تێپەر بوونی ماوەیەکی دوورو درێژ، دڵیان ڕەق و ڕەش بوو، زۆربەشیان یاخی و سەرکەش و نالەبار دەرچوون
57:17جوزئی 27 · لاپەڕەی 539لێکچوو
ٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يُحْىِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ17
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی چاک بزانن کەهەر خوا زەوی زیندوو دەکاتەوەدوای مردنی (ئێوەش ئاوا زیندوو دەکاتەوە)، بێگومان بەڵگەو نیشانەی دەسەڵاتداری خۆمانمان بۆ ڕوون کردنەوە، بۆ ئەوەی ژیربن و بفامن
57:18جوزئی 27 · لاپەڕەی 539لێکچوو
إِنَّ ٱلْمُصَّدِّقِينَ وَٱلْمُصَّدِّقَٰتِ وَأَقْرَضُوا۟ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا يُضَٰعَفُ لَهُمْ وَلَهُمْ أَجْرٌۭ كَرِيمٌۭ18
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کەخێر خوازن لەپیاوان و ئافرەتان، ئەوانەی کەقەرز دەدەن بەخواو ماڵ و سامانیان لەپێناوی ڕەزامەندی ئەودا دەبەخشن، ئەوانەچەند بەرابەر پاداشتیان دەدرێتەوە و پاداشتی بەڕێزو بەنرخ چاوەڕێیانە
57:19جوزئی 27 · لاپەڕەی 540لێکچوو
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦٓ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصِّدِّيقُونَ ۖ وَٱلشُّهَدَآءُ عِندَ رَبِّهِمْ لَهُمْ أَجْرُهُمْ وَنُورُهُمْ ۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَحِيمِ19
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەی کەباوەڕیان هێناوە بەخواو پێغەمبەرەکانی، ئا ئەوانەڕاست و ڕاستگۆکانن، شەهیدەکانیش لای پەروەردگاریان پاداشت و نوور و ڕوناکی تایبەتی خۆیان هەیە، ئەوانەش کەباوەڕیان نەهێناوەو ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەیان بەدرۆزانی، ئا ئەوانەنیشتەجێی دۆزەخن
57:20جوزئی 27 · لاپەڕەی 540لێکچوو
ٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا لَعِبٌۭ وَلَهْوٌۭ وَزِينَةٌۭ وَتَفَاخُرٌۢ بَيْنَكُمْ وَتَكَاثُرٌۭ فِى ٱلْأَمْوَٰلِ وَٱلْأَوْلَٰدِ ۖ كَمَثَلِ غَيْثٍ أَعْجَبَ ٱلْكُفَّارَ نَبَاتُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصْفَرًّۭا ثُمَّ يَكُونُ حُطَٰمًۭا ۖ وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ وَمَغْفِرَةٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنٌۭ ۚ وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا مَتَٰعُ ٱلْغُرُورِ20
ته‌فسیری ئاسان: چاک بزانن ژیانی دنیا تەنها بریتیە لەیاری و گەمەو ڕازاندنەوەو خۆ هەڵکێشان لەنێوان یەکتریدا، هەروەها زۆرکردنی سامان و ماڵ و منداڵ، جا ئەوانەهەر هەمووی وەک بارانێکی بەپیت وایە کەببێتە بەرهەمێکی زۆر، کشتیارەکان سەرسام بکات، لەوەودوا وشک ببێت و زەرد هەڵگەڕێت، پاشان وردوخاش ببێت و بکەوێت، بێگومان لەقیامەتیشدا سزای زۆر سەخت بۆ دنیا پەرستان ئامادەیە، لەولاشەوە لێ خۆشبوون و ڕەزامەندی لەلایەن خواوەئیماندارانی چاکەخوازی لێ بەهرەوەر دەکرێت، ژیانی دنیاش دوور لەخواناسی و دینداری جگەلەوەی کەبریتیە لەرابواردنێکی کەم، شتێکی تر نیە، زۆر کەسیشی پێ غەڕاو دەستخەڕۆ دەبێت
57:21جوزئی 27 · لاپەڕەی 540لێکچوو
سَابِقُوٓا۟ إِلَىٰ مَغْفِرَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا كَعَرْضِ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ أُعِدَّتْ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ ۚ ذَٰلِكَ فَضْلُ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ21
ته‌فسیری ئاسان: (کەواتە) پێشبڕکێ بکەن بۆ بەدەست هێنانی لێ خۆشبوون لەلایەن پەروەردگارتانەوەو بەدەست هێنانی ئەو بەهەشتەی کەپانیەکەی وەک پانتایی ئاسمان و زەویە، ئامادەکراوەبۆ ئەوانەی کەئیمان و باوەڕیان هێناوە بەخواو پێغەمبەرەکانی، ئەویش خۆی زیادە ڕێزێکی تایبەتیە لەلایەن خواوەدەیدات بەو کەسانەی کەخۆی دەیەوێت، هەر خوا خۆی خاوەنی بەخشش و بەخشندەیی زۆر گەورەو بێ سنوورە
57:22جوزئی 27 · لاپەڕەی 540لێکچوو
مَآ أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِىٓ أَنفُسِكُمْ إِلَّا فِى كِتَٰبٍۢ مِّن قَبْلِ أَن نَّبْرَأَهَآ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌۭ22
ته‌فسیری ئاسان: هیچ بەڵاو ڕوداوێک لەزەویدا، بۆتان پێش نەهاتووەکەلە_ لوح المحفوظ _ دا تۆمارمان نەکردبێت، پێش ئەوەی ڕووداوەکەپێش بێت، ئەو کارەش بۆ خوا زۆر ئاسانە
57:23جوزئی 27 · لاپەڕەی 540لێکچوو
لِّكَيْلَا تَأْسَوْا۟ عَلَىٰ مَا فَاتَكُمْ وَلَا تَفْرَحُوا۟ بِمَآ ءَاتَىٰكُمْ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍۢ فَخُورٍ23
ته‌فسیری ئاسان: ئەمەش بۆ ئەوەی کەخەفەت نەخۆن بۆ ئەوەی لەکیستان چووەو بەوەش دڵخۆش و غەڕڕا نەبن کەپێمان بەخشیوون (واتەکەشخەنەکەن)، چونکەخوا کەسانی خۆ بەگەورەزان و فەخرفرۆشی خۆش ناوێت (ئەوانەی بەبەخشینی بەهرەکان غەڕڕا دەبن و خۆ بادەدەن و فیز دەکەن)....
57:24جوزئی 27 · لاپەڕەی 540لێکچوو
ٱلَّذِينَ يَبْخَلُونَ وَيَأْمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلْبُخْلِ ۗ وَمَن يَتَوَلَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ24
ته‌فسیری ئاسان: یاخود ڕەزیلی دەکەن و فەرمان دەکەن بەخەڵکیش کەرەزیل بن و ماڵ و سامان نەبەخشن (بۆ بەرژەوەندی گشتی، یان بەهەژاران و لێقەوماوان)، جا ئەوەی پشت هەڵکات لەفەرمانەکانی خواو دەست نوقاو بێت، ئەوەبێگومان با چاک بزانێت کەخوا هەر خۆی بێ نیازە و سوپاسکراوەلەسەر بەخششەبێ سنوورەکانی.
57:25جوزئی 27 · لاپەڕەی 541لێکچوو
لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِٱلْبَيِّنَٰتِ وَأَنزَلْنَا مَعَهُمُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْمِيزَانَ لِيَقُومَ ٱلنَّاسُ بِٱلْقِسْطِ ۖ وَأَنزَلْنَا ٱلْحَدِيدَ فِيهِ بَأْسٌۭ شَدِيدٌۭ وَمَنَٰفِعُ لِلنَّاسِ وَلِيَعْلَمَ ٱللَّهُ مَن يَنصُرُهُۥ وَرُسُلَهُۥ بِٱلْغَيْبِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِىٌّ عَزِيزٌۭ25
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ئێمە پێغەمبەرەکانمان ڕەوانەکردووەهاوڕێ لەگەڵ بەڵگە و نیشانەو موعجیزەی ڕوون و ئاشکراداو کتێبە ئاسمانەکانیشمان هێنایە خوارەوەکەلەگەڵ ئەو پێغەمبەرانەدا بێت، تەرازوو پێوەری شەرعی و دادپەروەرانەمان بۆ ڕوون کردونەتەوەتا خەڵکی بەعەدالەت و دادپەروەریی ڕەفتار بکەن، هەروەها ئاسنیشمان دروست کردووەکەماددەیەکی سەخت و ڕەقەو سوود بەخشیشە بۆ خەڵکی، تا ئەوەی خوا دەیزانێ ل جیهانی واقعیشدا دەربکەوێت کەکێ پشتگیرو لایەنگری خواو پێغەمبەرەکانیەتی لەکاتێکدا کەئەو زاتەپەنهانە، چونکەبەڕاستی خوا بەهێزو باڵادەستە
57:26جوزئی 27 · لاپەڕەی 541لێکچوو
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًۭا وَإِبْرَٰهِيمَ وَجَعَلْنَا فِى ذُرِّيَّتِهِمَا ٱلنُّبُوَّةَ وَٱلْكِتَٰبَ ۖ فَمِنْهُم مُّهْتَدٍۢ ۖ وَكَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ فَٰسِقُونَ26
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان ئێمە نوح و ئیبراهیممان ڕەوانەکردووە، لەنەوەکانیشیاندا پێغەمبەرایەتی و کتێبی ئاسمانیمان دابەزاندووە، جا لەنەوەکانیاندا کەسانێک هەبوون کەرێگە و ڕێبازی هیدایەت و خواناسی گرتۆتەبەر، زۆربەشیان خوانەناس و لارو وێر بوون
57:27جوزئی 27 · لاپەڕەی 541لێکچوو
ثُمَّ قَفَّيْنَا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم بِرُسُلِنَا وَقَفَّيْنَا بِعِيسَى ٱبْنِ مَرْيَمَ وَءَاتَيْنَٰهُ ٱلْإِنجِيلَ وَجَعَلْنَا فِى قُلُوبِ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ رَأْفَةًۭ وَرَحْمَةًۭ وَرَهْبَانِيَّةً ٱبْتَدَعُوهَا مَا كَتَبْنَٰهَا عَلَيْهِمْ إِلَّا ٱبْتِغَآءَ رِضْوَٰنِ ٱللَّهِ فَمَا رَعَوْهَا حَقَّ رِعَايَتِهَا ۖ فَـَٔاتَيْنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنْهُمْ أَجْرَهُمْ ۖ وَكَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ فَٰسِقُونَ27
ته‌فسیری ئاسان: لەوەودوا بەشوێن پێغەمبەراندا پێغەمبەرانی ترمان ڕەوانەکرد، کۆتایی زنجیرەی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیممان هێنا بەعیسای کوڕی مەریەم، ئینجیلیشمان پێبەخشی سۆزو میهرەبانیمان لەدڵی ئەوانەدا کەشوێنی کەوتبووەدابین کرد، بەڵام ئەوان ڕەهبانیەت و دوورەپەرێزیان لەدنیادا کردەپیشەیان، وەنەبێت ئێمە ئەو حاڵەتەمان لەسەر فەرز کردبن، بەڵکو تەنها بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوامان لێ داوا کردبوون، کەچی ئەوان ڕەهبانییەتیان بەچاکی پەیڕەو نەکرد، ئێمەش پاداشتی ئەوانمان دایەوە کەباوەڕی ڕاست و دروستیان هەبوو، هەرچەندەزۆربەیان لارو وێرو خوانەناس و یاخی دەرچوون
57:28جوزئی 27 · لاپەڕەی 541لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَءَامِنُوا۟ بِرَسُولِهِۦ يُؤْتِكُمْ كِفْلَيْنِ مِن رَّحْمَتِهِۦ وَيَجْعَل لَّكُمْ نُورًۭا تَمْشُونَ بِهِۦ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ28
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی کەباوەڕتان هێناوە لەخوا بترسن و پارێزگاربن و باوەڕی پتەو بهێنن بەپێغەمبەرەکەی، تا دوو بەرابەر پاداشت و ڕەحمەتتان بەسەردا ببارێنێت، هەروەها نوور و ڕوناکیەتان پێ ببەخشێت لەبەر ڕۆشناییەکەی دا چالاکی بنوێنن و ڕێبازی ژیان بگرنەبەر، تا لێتان خۆش ببێت، چونکەئەو خوایە لێخۆشبوو میهرەبانە
57:29جوزئی 27 · لاپەڕەی 541لێکچوو
لِّئَلَّا يَعْلَمَ أَهْلُ ٱلْكِتَٰبِ أَلَّا يَقْدِرُونَ عَلَىٰ شَىْءٍۢ مِّن فَضْلِ ٱللَّهِ ۙ وَأَنَّ ٱلْفَضْلَ بِيَدِ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ29
ته‌فسیری ئاسان: جا ئیتر خاوەنی کتێبە ئاسمانیەکان، با بزانن کەناتوانن چوارچێوە دانێن بۆ بەخشندەیی و ڕەحمەت و میهرەبانی خوا، خۆیان بەهەڵبژاردەی خوا بزانن، چونکەبەخشش و ڕەحمەت، تەنها بەدەستی خوایە و هەر ئەو دەیبەخشێت بەوانەی کەخۆی دەیەوێت، ئەو خوایە خاوەنی بەخشش و ڕێزو میهرەبانیەکی گەورەو بێ سنوورە
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.