پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ1
تهفسیری ئاسان: هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیە تەسبیحات و ستایشی خوا دەکات، ئەویش زاتێکی باڵادەست و دانایە
لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ2
تهفسیری ئاسان: هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر ئەو خاوەنیانە، دەژینێ و دەمرێنێ، هەر خۆی دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە
هُوَ ٱلْأَوَّلُ وَٱلْءَاخِرُ وَٱلظَّٰهِرُ وَٱلْبَاطِنُ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ3
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە یەکەمینە و لەسەرەتاوەهەر هەبووەو کەس پێش ئەو نەبووە، دواهەمینە و کۆتایە، کەس دوای ئەو نامێنێت، (بەڵام ئەو هەر دەمێنێت)، هەروەها ئەو زاتەدیارە و هەموو شت بەڵگەیە لەسەر بوونی، لەهەمان کاتدا زاتی خۆی نادیارە و (بەچاوی سەر نابینرێت، بەڵام بەبینایی بیروهۆش و دڵ و دەروون ئاشکرایە)، هەر خۆیشی زانایە بەهەموو شتێک
هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۚ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا ۖ وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ4
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەخۆی، ئاسمانەکان و زەوی لەشەش ڕۆژدا دروست کردووە، لەوەودوا لەسەر تەختی فەرمانڕەوایی خۆی پایەدارکرد (ئەڵبەتە چۆنیەتی وەستان و تەختی فەرمانڕەوایەتی و گەلێ شتی لەو بابەتانەلەرادەی بۆچوونی ئێمە بەدەرە، تەفسیری ئەم ئایەتەیان لەپێشەوا مالێک پرسیوە لەوەڵامدا وتوویەتی: وەستانەکەحەقیقەتی هەیە، چۆنیەتیەکەی شاراوەیە، پرسیارکردن دەربارەی بیدعەیە، باوەڕ بوون پێی واجبە)، هەر خۆی دەزانێت چی دەچێت بەناخی زەویدا و چیشی لێ دێتە دەرەوە، چی لەئاسمان دێتە خوارەوەو چی پیادا سەردەکەوێت، جا لەهەر شوێنێک دابن ئەوزاتەلەگەڵتاندایە و پێتان دەزانێت، دڵنیابن کەخوا بەهەموو ئەو کارو کردەوانەی ئەنجامی دەدەن بینایە
لَّهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ5
تهفسیری ئاسان: هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیە ئەو زاتەخاوەنیانە، هەموو شتێکیش بۆ لای خوا دەبرێتەوە
يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ ۚ وَهُوَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ6
تهفسیری ئاسان: شەو تێهەڵکێشی ڕۆژ دەکات و ڕۆژ تێهەڵکێشی شەو دەکات (بەدرێژ بوونی لایەکیان لەسەر حسابی ئەوی تریان، یان لەبەرەبەیان و ئێواراندا تێهەڵکێش دەبن)، ئەو زاتەزانایە بەهەرچی لەدڵ و دەروون و سینەکاندایە
ءَامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَأَنفِقُوا۟ مِمَّا جَعَلَكُم مُّسْتَخْلَفِينَ فِيهِ ۖ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَأَنفَقُوا۟ لَهُمْ أَجْرٌۭ كَبِيرٌۭ7
تهفسیری ئاسان: خەڵکینە ئیمان و باوەڕی دامەزراو بهێنن بەخواو پێغەمبەرەکەی، لەو ماڵ و سامانەی کەخستویەتیە ژێر دەستان و جێنشینن تیایدا، ببەخشن، بێگومان ئەوانەی کەباوەڕیان هێناوە لەئێوە و ماڵ و سامان دەبەخشن پاداشتی گەورەچاوەڕێیانە
وَمَا لَكُمْ لَا تُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ ۙ وَٱلرَّسُولُ يَدْعُوكُمْ لِتُؤْمِنُوا۟ بِرَبِّكُمْ وَقَدْ أَخَذَ مِيثَٰقَكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ8
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەچیتانە و بۆچی باوەڕ ناهێنن بەخوا لەکاتێکدا پێغەمبەر بانگتان دەکات: کەباوەڕ بهێنن بەپەروەردگارتان، خۆ ئەو بێگومان پەیمانیشی لێ وەرگرتن، ئەگەر ئێوە ئیماندارن
هُوَ ٱلَّذِى يُنَزِّلُ عَلَىٰ عَبْدِهِۦٓ ءَايَٰتٍۭ بَيِّنَٰتٍۢ لِّيُخْرِجَكُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ بِكُمْ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ9
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە ئایەت ڕوون و ئاشکراکانی قورئان دادەبەزێنێت بۆ سەر بەندەی خۆی، تا لەتاریکایی یەکان دەرتان بهێنێت و بتانخاتەناو نوور و ڕوناکیەوە، بەڕاستی ئنو خوایە بەسۆزو میهرەبانە بۆتان
وَمَا لَكُمْ أَلَّا تُنفِقُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ لَا يَسْتَوِى مِنكُم مَّنْ أَنفَقَ مِن قَبْلِ ٱلْفَتْحِ وَقَٰتَلَ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ أَعْظَمُ دَرَجَةًۭ مِّنَ ٱلَّذِينَ أَنفَقُوا۟ مِنۢ بَعْدُ وَقَٰتَلُوا۟ ۚ وَكُلًّۭا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ10
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر ئەوەچیتانەو بۆچی ماڵ و سامانتان نابەخشین لەرێگەی خوادا، خۆ هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیە بۆ خوا دەمێنێتەوە، بێگومان چوونیەک نین ئەوانەتان کەپێش ڕزگاری مەککە، یاخود پێش سەرکەوتن، ماڵ و سامانی بەخشیووەو جەنگاوە، چونکەئەوانەپلەو پایەیان زۆر بەرزترەلەوانەی کەدوای ڕزگاری مەککەو بەدەست هێنانی سەرکەوتن ماڵ و سامانیان بەخشیووە و جەنگاون، بەهەردوولاشیان خوا بەڵێنی بەهەشتی بەخشیووە، بێگومان ئەو خوایە ئاگایە بەکاروکردەوەتان
مَّن ذَا ٱلَّذِى يُقْرِضُ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا فَيُضَٰعِفَهُۥ لَهُۥ وَلَهُۥٓ أَجْرٌۭ كَرِيمٌۭ11
تهفسیری ئاسان: ئایا کێ یە ئەوەی قەرزی چاک دەدات بەخواو ماڵ و سامانی دەبەخشێت لەپێناوی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوادا، ئینجا خوایش پاداشتی بێ سنووری دەداتێ و بۆی چەند بەرابەر دەکات، هەروەها پاداشتی بەرێزو بەنرخی بۆ ئامادەکردووە
يَوْمَ تَرَى ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ يَسْعَىٰ نُورُهُم بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَٰنِهِم بُشْرَىٰكُمُ ٱلْيَوْمَ جَنَّٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ12
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت کەدەبینیت پیاوانی ئیماندارو ژنانی ئیماندار بەرەو بەهەشت بەڕێ دەکرێن، نوورو ڕوناکایەکی ئاشکرا لەبەردەم و لەلای ڕاستیانەوە دەڕوا، فریشتەکان پێیان دەڵێن: مژدەی ئێوە ئەمرۆ باخەکانی بەهەشتەکەچەندەها ڕوبار بەناویاندا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوە تیایدا، ئا ئەوەیە سەرکەوتن و سەرفرازی گەورەو بێ سنوور
يَوْمَ يَقُولُ ٱلْمُنَٰفِقُونَ وَٱلْمُنَٰفِقَٰتُ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱنظُرُونَا نَقْتَبِسْ مِن نُّورِكُمْ قِيلَ ٱرْجِعُوا۟ وَرَآءَكُمْ فَٱلْتَمِسُوا۟ نُورًۭا فَضُرِبَ بَيْنَهُم بِسُورٍۢ لَّهُۥ بَابٌۢ بَاطِنُهُۥ فِيهِ ٱلرَّحْمَةُ وَظَٰهِرُهُۥ مِن قِبَلِهِ ٱلْعَذَابُ13
تهفسیری ئاسان: (ئا لەو ڕۆژەدا کەئیمانداران بەرەو بەهەشت بەڕێ دەکرێن) پیاوان و ژنانی دووڕوو دەهێنرێنە سەر ڕێیان، بەغەمبارییەوە بۆ ئیمانداران دەڕوانن، ئیماندارانیش هیچ لایان لێ ناکەنەوە، بۆیە بەغەمو پەژارەیەکی زۆرەوە پێیان دەڵێن: دە تەماشایەکمان بکەن با لەنووری ڕووخسارتان بەهرەوەر ببین، بەڵام پێیان دەوترێت بگەرێنەوە دواوە، خۆتان بەشوێن نوورو ڕوناکیدا بگەڕێن، دەستبەجێ دیوارێک دروست دەکرێت لەنێوان ئیمانداران و دووڕووەکاندا دەروازەیەکیشی تێدایە، دیوی ناوەوە کەرووی لەئیماندارانە ڕووی لەرەحمەت و بەهەشتەو دیوی دەرەوە، کەرووی لەدووڕووەکانە ڕووی لەسزاو دۆزەخە
يُنَادُونَهُمْ أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ ۖ قَالُوا۟ بَلَىٰ وَلَٰكِنَّكُمْ فَتَنتُمْ أَنفُسَكُمْ وَتَرَبَّصْتُمْ وَٱرْتَبْتُمْ وَغَرَّتْكُمُ ٱلْأَمَانِىُّ حَتَّىٰ جَآءَ أَمْرُ ٱللَّهِ وَغَرَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ14
تهفسیری ئاسان: ئینجا دووڕووەکان هاوار لەئیمانداران دەکەن، ئایا ئێمە هاوڕێی ئێوە نەبووین؟!، ئێمە هاوکاری ئێوە نەبووین؟! ئیمانداران دەڵێن: بەڵێ وایە، بەڵام ئێوە خۆتان تووشی دووڕوویی و پیلانگێڕیی کرد، خۆتان مەڵاس دابوو، بۆ فرسەت دەگەڕان کەزەرەر بدەن لەئیمانداران، هەمیشە لەگومان و دوودڵیدا دەژیان و بڵاویشتان دکردەوە، هیواو ئاواتی بێ جێ سەری لێ تێک دابوون، هەتا ویستی خوا یەخەی پێگرتن و کۆتایی بەژیانتان هات، شەیتانیش غەڕاو گومڕای کردبوون بەمیهرەبانی خوا و لەرێبازەکەی وێڵی کردبوون
فَٱلْيَوْمَ لَا يُؤْخَذُ مِنكُمْ فِدْيَةٌۭ وَلَا مِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ مَأْوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ ۖ هِىَ مَوْلَىٰكُمْ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ15
تهفسیری ئاسان: ئەمڕۆ ئیتر هیچ جۆرە پاکانەو بارامتەیەک لەئێوە و لەوانەش کەبێ باوەڕ بوون وەرناگیرێت، شوێنەوار و مەنزڵگای هەمووتان ئاگری دۆزەخە، هەر ئەوەش شایستەتانە، ئای چ سەرەنجامێکی خراپ و نالەبارە
۞ أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ ٱللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ ٱلْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ ٱلْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ ۖ وَكَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ فَٰسِقُونَ16
تهفسیری ئاسان: ئایا ئیتر ئەوەنەهاتووە بۆ ئەوانەی کەباوەڕیان هێناوە، دڵەکانیان بەنوری ئیمان ملکەچ وروناک بۆتەووە، ترسی خوای تێدا بڕوێنن بەهۆی یادی بەردەوامی خواو ئەو قورئانەی کەرەوانەکراوە، وەک ئەو کەسانەنەبن کەکتێبی ئاسمانییان بۆ ڕەوانەکرا، بەڵام دوای تێپەر بوونی ماوەیەکی دوورو درێژ، دڵیان ڕەق و ڕەش بوو، زۆربەشیان یاخی و سەرکەش و نالەبار دەرچوون
ٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يُحْىِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ17
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی چاک بزانن کەهەر خوا زەوی زیندوو دەکاتەوەدوای مردنی (ئێوەش ئاوا زیندوو دەکاتەوە)، بێگومان بەڵگەو نیشانەی دەسەڵاتداری خۆمانمان بۆ ڕوون کردنەوە، بۆ ئەوەی ژیربن و بفامن
إِنَّ ٱلْمُصَّدِّقِينَ وَٱلْمُصَّدِّقَٰتِ وَأَقْرَضُوا۟ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا يُضَٰعَفُ لَهُمْ وَلَهُمْ أَجْرٌۭ كَرِيمٌۭ18
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کەخێر خوازن لەپیاوان و ئافرەتان، ئەوانەی کەقەرز دەدەن بەخواو ماڵ و سامانیان لەپێناوی ڕەزامەندی ئەودا دەبەخشن، ئەوانەچەند بەرابەر پاداشتیان دەدرێتەوە و پاداشتی بەڕێزو بەنرخ چاوەڕێیانە
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦٓ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصِّدِّيقُونَ ۖ وَٱلشُّهَدَآءُ عِندَ رَبِّهِمْ لَهُمْ أَجْرُهُمْ وَنُورُهُمْ ۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَحِيمِ19
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کەباوەڕیان هێناوە بەخواو پێغەمبەرەکانی، ئا ئەوانەڕاست و ڕاستگۆکانن، شەهیدەکانیش لای پەروەردگاریان پاداشت و نوور و ڕوناکی تایبەتی خۆیان هەیە، ئەوانەش کەباوەڕیان نەهێناوەو ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەیان بەدرۆزانی، ئا ئەوانەنیشتەجێی دۆزەخن
ٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا لَعِبٌۭ وَلَهْوٌۭ وَزِينَةٌۭ وَتَفَاخُرٌۢ بَيْنَكُمْ وَتَكَاثُرٌۭ فِى ٱلْأَمْوَٰلِ وَٱلْأَوْلَٰدِ ۖ كَمَثَلِ غَيْثٍ أَعْجَبَ ٱلْكُفَّارَ نَبَاتُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصْفَرًّۭا ثُمَّ يَكُونُ حُطَٰمًۭا ۖ وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ وَمَغْفِرَةٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنٌۭ ۚ وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا مَتَٰعُ ٱلْغُرُورِ20
تهفسیری ئاسان: چاک بزانن ژیانی دنیا تەنها بریتیە لەیاری و گەمەو ڕازاندنەوەو خۆ هەڵکێشان لەنێوان یەکتریدا، هەروەها زۆرکردنی سامان و ماڵ و منداڵ، جا ئەوانەهەر هەمووی وەک بارانێکی بەپیت وایە کەببێتە بەرهەمێکی زۆر، کشتیارەکان سەرسام بکات، لەوەودوا وشک ببێت و زەرد هەڵگەڕێت، پاشان وردوخاش ببێت و بکەوێت، بێگومان لەقیامەتیشدا سزای زۆر سەخت بۆ دنیا پەرستان ئامادەیە، لەولاشەوە لێ خۆشبوون و ڕەزامەندی لەلایەن خواوەئیماندارانی چاکەخوازی لێ بەهرەوەر دەکرێت، ژیانی دنیاش دوور لەخواناسی و دینداری جگەلەوەی کەبریتیە لەرابواردنێکی کەم، شتێکی تر نیە، زۆر کەسیشی پێ غەڕاو دەستخەڕۆ دەبێت
سَابِقُوٓا۟ إِلَىٰ مَغْفِرَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا كَعَرْضِ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ أُعِدَّتْ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ ۚ ذَٰلِكَ فَضْلُ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ21
تهفسیری ئاسان: (کەواتە) پێشبڕکێ بکەن بۆ بەدەست هێنانی لێ خۆشبوون لەلایەن پەروەردگارتانەوەو بەدەست هێنانی ئەو بەهەشتەی کەپانیەکەی وەک پانتایی ئاسمان و زەویە، ئامادەکراوەبۆ ئەوانەی کەئیمان و باوەڕیان هێناوە بەخواو پێغەمبەرەکانی، ئەویش خۆی زیادە ڕێزێکی تایبەتیە لەلایەن خواوەدەیدات بەو کەسانەی کەخۆی دەیەوێت، هەر خوا خۆی خاوەنی بەخشش و بەخشندەیی زۆر گەورەو بێ سنوورە
مَآ أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِىٓ أَنفُسِكُمْ إِلَّا فِى كِتَٰبٍۢ مِّن قَبْلِ أَن نَّبْرَأَهَآ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌۭ22
تهفسیری ئاسان: هیچ بەڵاو ڕوداوێک لەزەویدا، بۆتان پێش نەهاتووەکەلە_ لوح المحفوظ _ دا تۆمارمان نەکردبێت، پێش ئەوەی ڕووداوەکەپێش بێت، ئەو کارەش بۆ خوا زۆر ئاسانە
لِّكَيْلَا تَأْسَوْا۟ عَلَىٰ مَا فَاتَكُمْ وَلَا تَفْرَحُوا۟ بِمَآ ءَاتَىٰكُمْ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍۢ فَخُورٍ23
تهفسیری ئاسان: ئەمەش بۆ ئەوەی کەخەفەت نەخۆن بۆ ئەوەی لەکیستان چووەو بەوەش دڵخۆش و غەڕڕا نەبن کەپێمان بەخشیوون (واتەکەشخەنەکەن)، چونکەخوا کەسانی خۆ بەگەورەزان و فەخرفرۆشی خۆش ناوێت (ئەوانەی بەبەخشینی بەهرەکان غەڕڕا دەبن و خۆ بادەدەن و فیز دەکەن)....
ٱلَّذِينَ يَبْخَلُونَ وَيَأْمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلْبُخْلِ ۗ وَمَن يَتَوَلَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ24
تهفسیری ئاسان: یاخود ڕەزیلی دەکەن و فەرمان دەکەن بەخەڵکیش کەرەزیل بن و ماڵ و سامان نەبەخشن (بۆ بەرژەوەندی گشتی، یان بەهەژاران و لێقەوماوان)، جا ئەوەی پشت هەڵکات لەفەرمانەکانی خواو دەست نوقاو بێت، ئەوەبێگومان با چاک بزانێت کەخوا هەر خۆی بێ نیازە و سوپاسکراوەلەسەر بەخششەبێ سنوورەکانی.
لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِٱلْبَيِّنَٰتِ وَأَنزَلْنَا مَعَهُمُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْمِيزَانَ لِيَقُومَ ٱلنَّاسُ بِٱلْقِسْطِ ۖ وَأَنزَلْنَا ٱلْحَدِيدَ فِيهِ بَأْسٌۭ شَدِيدٌۭ وَمَنَٰفِعُ لِلنَّاسِ وَلِيَعْلَمَ ٱللَّهُ مَن يَنصُرُهُۥ وَرُسُلَهُۥ بِٱلْغَيْبِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِىٌّ عَزِيزٌۭ25
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ئێمە پێغەمبەرەکانمان ڕەوانەکردووەهاوڕێ لەگەڵ بەڵگە و نیشانەو موعجیزەی ڕوون و ئاشکراداو کتێبە ئاسمانەکانیشمان هێنایە خوارەوەکەلەگەڵ ئەو پێغەمبەرانەدا بێت، تەرازوو پێوەری شەرعی و دادپەروەرانەمان بۆ ڕوون کردونەتەوەتا خەڵکی بەعەدالەت و دادپەروەریی ڕەفتار بکەن، هەروەها ئاسنیشمان دروست کردووەکەماددەیەکی سەخت و ڕەقەو سوود بەخشیشە بۆ خەڵکی، تا ئەوەی خوا دەیزانێ ل جیهانی واقعیشدا دەربکەوێت کەکێ پشتگیرو لایەنگری خواو پێغەمبەرەکانیەتی لەکاتێکدا کەئەو زاتەپەنهانە، چونکەبەڕاستی خوا بەهێزو باڵادەستە
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًۭا وَإِبْرَٰهِيمَ وَجَعَلْنَا فِى ذُرِّيَّتِهِمَا ٱلنُّبُوَّةَ وَٱلْكِتَٰبَ ۖ فَمِنْهُم مُّهْتَدٍۢ ۖ وَكَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ فَٰسِقُونَ26
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە نوح و ئیبراهیممان ڕەوانەکردووە، لەنەوەکانیشیاندا پێغەمبەرایەتی و کتێبی ئاسمانیمان دابەزاندووە، جا لەنەوەکانیاندا کەسانێک هەبوون کەرێگە و ڕێبازی هیدایەت و خواناسی گرتۆتەبەر، زۆربەشیان خوانەناس و لارو وێر بوون
ثُمَّ قَفَّيْنَا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم بِرُسُلِنَا وَقَفَّيْنَا بِعِيسَى ٱبْنِ مَرْيَمَ وَءَاتَيْنَٰهُ ٱلْإِنجِيلَ وَجَعَلْنَا فِى قُلُوبِ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ رَأْفَةًۭ وَرَحْمَةًۭ وَرَهْبَانِيَّةً ٱبْتَدَعُوهَا مَا كَتَبْنَٰهَا عَلَيْهِمْ إِلَّا ٱبْتِغَآءَ رِضْوَٰنِ ٱللَّهِ فَمَا رَعَوْهَا حَقَّ رِعَايَتِهَا ۖ فَـَٔاتَيْنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنْهُمْ أَجْرَهُمْ ۖ وَكَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ فَٰسِقُونَ27
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا بەشوێن پێغەمبەراندا پێغەمبەرانی ترمان ڕەوانەکرد، کۆتایی زنجیرەی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیممان هێنا بەعیسای کوڕی مەریەم، ئینجیلیشمان پێبەخشی سۆزو میهرەبانیمان لەدڵی ئەوانەدا کەشوێنی کەوتبووەدابین کرد، بەڵام ئەوان ڕەهبانیەت و دوورەپەرێزیان لەدنیادا کردەپیشەیان، وەنەبێت ئێمە ئەو حاڵەتەمان لەسەر فەرز کردبن، بەڵکو تەنها بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوامان لێ داوا کردبوون، کەچی ئەوان ڕەهبانییەتیان بەچاکی پەیڕەو نەکرد، ئێمەش پاداشتی ئەوانمان دایەوە کەباوەڕی ڕاست و دروستیان هەبوو، هەرچەندەزۆربەیان لارو وێرو خوانەناس و یاخی دەرچوون
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَءَامِنُوا۟ بِرَسُولِهِۦ يُؤْتِكُمْ كِفْلَيْنِ مِن رَّحْمَتِهِۦ وَيَجْعَل لَّكُمْ نُورًۭا تَمْشُونَ بِهِۦ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ28
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی کەباوەڕتان هێناوە لەخوا بترسن و پارێزگاربن و باوەڕی پتەو بهێنن بەپێغەمبەرەکەی، تا دوو بەرابەر پاداشت و ڕەحمەتتان بەسەردا ببارێنێت، هەروەها نوور و ڕوناکیەتان پێ ببەخشێت لەبەر ڕۆشناییەکەی دا چالاکی بنوێنن و ڕێبازی ژیان بگرنەبەر، تا لێتان خۆش ببێت، چونکەئەو خوایە لێخۆشبوو میهرەبانە
لِّئَلَّا يَعْلَمَ أَهْلُ ٱلْكِتَٰبِ أَلَّا يَقْدِرُونَ عَلَىٰ شَىْءٍۢ مِّن فَضْلِ ٱللَّهِ ۙ وَأَنَّ ٱلْفَضْلَ بِيَدِ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ29
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر خاوەنی کتێبە ئاسمانیەکان، با بزانن کەناتوانن چوارچێوە دانێن بۆ بەخشندەیی و ڕەحمەت و میهرەبانی خوا، خۆیان بەهەڵبژاردەی خوا بزانن، چونکەبەخشش و ڕەحمەت، تەنها بەدەستی خوایە و هەر ئەو دەیبەخشێت بەوانەی کەخۆی دەیەوێت، ئەو خوایە خاوەنی بەخشش و ڕێزو میهرەبانیەکی گەورەو بێ سنوورە