پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
قَدْ سَمِعَ ٱللَّهُ قَوْلَ ٱلَّتِى تُجَٰدِلُكَ فِى زَوْجِهَا وَتَشْتَكِىٓ إِلَى ٱللَّهِ وَٱللَّهُ يَسْمَعُ تَحَاوُرَكُمَآ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌ1
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بێگومان خوا بیستی و وەریگرت وتووێژی ئەو ئافرەتەی کە گفتوگۆت لەگەلدا دەکات دەربارەی هاوسەرەکەی، سکاڵای خۆیشی بۆلای خوا دەبات، خوایش گوێی لە گفتوگۆکەتان بوو، بەڕاستی خوا بیسەرو بینایە. (چوار ئایەتی سەرەتای ئەم سوورەتە دەربارەی خەولەی کچی ثەعلەبەو مێردەکەی هاتۆتە خوارەوە... ڕۆژێک مێردەکەی لێی تووڕە دەبێت و پێی دەڵێت: تۆ لەجێگەی دایکمی، خەولە دێت بۆ خزمەتی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، باسەکەی بۆ دەگێڕێتەوە، دوای تاوێک حالەتی وەحی بەسەر پێغەمبەردا دێت و چوار ئایەتی سەرەتای ئەم سوورەتە دادەبەزێت).
ٱلَّذِينَ يُظَٰهِرُونَ مِنكُم مِّن نِّسَآئِهِم مَّا هُنَّ أُمَّهَٰتِهِمْ ۖ إِنْ أُمَّهَٰتُهُمْ إِلَّا ٱلَّٰٓـِٔى وَلَدْنَهُمْ ۚ وَإِنَّهُمْ لَيَقُولُونَ مُنكَرًۭا مِّنَ ٱلْقَوْلِ وَزُورًۭا ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌۭ2
تهفسیری ئاسان: ئەوانەتان بەهاوسەرانیان دەڵێن: تۆ لە جێگەی دەیکمدایت، هاوسەرەکەیان بەو `قسەیە نابنە دایکیان، چونکە دایکیان تەنها ئەوانەن کە ئەوانیان لێ بووە، ئەوانە قسەیەکی نابەجێ دەکەن وبوختانێکی ناپەسەند دەڵێن، بێگومان خوا چاوپۆشی دەکات و لێخۆش دەبێت (ئەگەر ئەوانە پەشیمان ببنەوە و داوای لێخۆشبوون بکەن)...
وَٱلَّذِينَ يُظَٰهِرُونَ مِن نِّسَآئِهِمْ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُوا۟ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ مِّن قَبْلِ أَن يَتَمَآسَّا ۚ ذَٰلِكُمْ تُوعَظُونَ بِهِۦ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ3
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی وا بە هاوسەرەکانیان دەڵێن و دوایی پەشیمان دەبنەوە لەوەی کە وتویانە، ئەوە دەبێت کۆیلەیەک ئازاد بکەن پێش ئەوەی ئەو ژن و مێردە بەیەک بگەن، ئەو بڕیارە ئێوەی پێ ئامۆژگاری دەکرێت، خوایش ئاگادارە بەو کاروکردەوانەی ئەنجامی دەدەن...
فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ مِن قَبْلِ أَن يَتَمَآسَّا ۖ فَمَن لَّمْ يَسْتَطِعْ فَإِطْعَامُ سِتِّينَ مِسْكِينًۭا ۚ ذَٰلِكَ لِتُؤْمِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۚ وَتِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ ۗ وَلِلْكَٰفِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ4
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئەوەی کۆیلەی دەست نەکەوت، ئەوە دەبێت دوو مانگ لەسەر یەک بەڕۆژوو بێت پێش بەیەکگەیشتنیان، جا ئەوەی ناتوانێت بە ڕۆژوو بێت، با شەست هەژار تێر بکات لە ژەمێک خواردن، ئەوەی کە باسکرا بۆ ئەوەیە باوەڕتان پتەو بێت بەخواو پێغەمبەرەکەی (چونکە خوا چارەسەر دادەنێت بۆ گیروگرفتەکان)، ئەو بڕیارانەش سنووری خوان، بۆ ئەوانەش کە کافرن (ملکەچی فەرمانی خوا نابن) سزای بە ئێش و ئازار بۆیان ئامادەیە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحَآدُّونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ كُبِتُوا۟ كَمَا كُبِتَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ وَقَدْ أَنزَلْنَآ ءَايَٰتٍۭ بَيِّنَٰتٍۢ ۚ وَلِلْكَٰفِرِينَ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ5
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی دژایەتی و دوژمنایەتی خواو پێغەمبەرەکەی دەکەن، سەرشۆڕ و خەجاڵەت و شکست خوردەن، هەروەک ئەوانەی پێش ئەمان کە سەرشۆر و خەجاڵەت کران و تێکشکان، بێگومان ئێمە بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرامان ناردۆتە خوارەوە لەسەر ئەم ڕاستیانە، جا بۆ ئەوانەی کە کافرو بێ باوەڕن سزای ڕیسواکەر ئامادەیە...
يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ ٱللَّهُ جَمِيعًۭا فَيُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوٓا۟ ۚ أَحْصَىٰهُ ٱللَّهُ وَنَسُوهُ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدٌ6
تهفسیری ئاسان: لە ڕۆژێکدا کە خوا هەموویان زیندوو دەکاتەوە پێکەوە، ئەوسا هەواڵی هەموو کاروکردەوەکانیان پێ ڕادەگەیەنێت، خوا ئاماری کردووە ئەوان فەرامۆشیان کردووە، خوایش شایەت و ئاگایە بەسەر هەموو شتێکدا.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۖ مَا يَكُونُ مِن نَّجْوَىٰ ثَلَٰثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ وَلَا خَمْسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمْ وَلَآ أَدْنَىٰ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكْثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمْ أَيْنَ مَا كَانُوا۟ ۖ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوا۟ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ7
تهفسیری ئاسان: ئایە سەرنجت نەداوە کە بەڕاستی خوا بە هەرچی لە ئاسمانەکان و زەریدا هەیە زانا و ئاگایە، سێ کەس نیە چپە بکەن بەیەکەوە خوا جوارهەمیان نەبێت، پێنج کەس نیە ئەو زاتە شەشەمیان نەبێت، لەو ژمارانە کەمتر یان زیاتریش نیە کە ئەو لایان نەبێت و ئاگادار نەبێت بە سرتە و چپەیان، لەهەر شوێنێک و لەهەر کوێدا بن، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا ئاگاداریان دەکاتەوە بە هەموو ئەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامیانداوە، چونکە بەڕاستی خوا بە هەموو شتێک زانایە.
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نُهُوا۟ عَنِ ٱلنَّجْوَىٰ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا نُهُوا۟ عَنْهُ وَيَتَنَٰجَوْنَ بِٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَمَعْصِيَتِ ٱلرَّسُولِ وَإِذَا جَآءُوكَ حَيَّوْكَ بِمَا لَمْ يُحَيِّكَ بِهِ ٱللَّهُ وَيَقُولُونَ فِىٓ أَنفُسِهِمْ لَوْلَا يُعَذِّبُنَا ٱللَّهُ بِمَا نَقُولُ ۚ حَسْبُهُمْ جَهَنَّمُ يَصْلَوْنَهَا ۖ فَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ8
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجت نەداوە لەوانەی قەدەغەی چپەیان لێ کراوە، کەچی لەوەودوا هەر دەگەڕێنەوە سەر ئەو ڕەفتارەی کە لێیان قەدەغەکراوە، بەردەوام خەریکی چپەیەکن کە هەمووی گوناهو دوژمنایەتی و نافەرمانی پێغەمبەرە، کاتێکیش دێن بۆ لات جۆرێک سڵاوت لێ دەکەن، کە خوا بەو شێوەیە سڵاوی لێ نەکردویت!! بەگاڵتەوە دەڵێن: ئەوە بۆچی خوا سزامان نادات بەهۆی ئەو قسانەوە کە دەیڵێین!! ئەوانە دۆزەخیان بەسە کە بچنە ناوی و ببرژێنرێن تیایدا، ئای کە سەرنجامێکی خراپە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا تَنَٰجَيْتُمْ فَلَا تَتَنَٰجَوْا۟ بِٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَمَعْصِيَتِ ٱلرَّسُولِ وَتَنَٰجَوْا۟ بِٱلْبِرِّ وَٱلتَّقْوَىٰ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِىٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ9
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە کاتێک چپە دەکەن بەیەکەوە، چپەیەک مەکەن کە گوناهو دوژمنایەتی و نافەرمانی پێغەمبەر بێت، با چپەکانتان هەمووی دەربارەی چاکە و خواناسی و پارێزکاری بێت، لەو خوایە بترسن کە هەر بۆ لای ئەو کۆدەکرێنەوە (بۆ لێپرسینەوە).
إِنَّمَا ٱلنَّجْوَىٰ مِنَ ٱلشَّيْطَٰنِ لِيَحْزُنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَلَيْسَ بِضَآرِّهِمْ شَيْـًٔا إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ10
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی چپەی خراپ و نابەجێ هەر لە شەیتانەوەیە، تا ئەوانە غەمبار بکات کە باوەڕیان هێناوە، وە نەبێت ئەو چپەیە هیچ زیانێکیان پێ بگەیەنێت مەگەر ویستی خوای لەسەر بێت، دەبا ئیمانداران هەر پشت بە خوا ببەستن تا لە زیان بە دوور بن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا قِيلَ لَكُمْ تَفَسَّحُوا۟ فِى ٱلْمَجَٰلِسِ فَٱفْسَحُوا۟ يَفْسَحِ ٱللَّهُ لَكُمْ ۖ وَإِذَا قِيلَ ٱنشُزُوا۟ فَٱنشُزُوا۟ يَرْفَعِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ دَرَجَٰتٍۢ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ11
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە کاتێک لە دانیشتن و کۆبونەوەکاندا پێتان دەوترێت: ڕێ بدەن بەکەسانی ترو ئەڵقەی دانیشتنەکە فراوان بکەن، ئەوە ئێوەش فراوانی بکەن، ئەگەر ئێوە واتان کرد خوا پاداشتی فراوانتان پێ دەبەخشێت، کاتێکیش پێتان دەوترێت هەستن و جێگە چۆڵ بکەن، (بۆ پیاوماقووڵ و ڕیش سپی و گەورەکانتان) جێگە چۆڵ بکەن، جا ئەگەر واتان کرد خوای گەورە ئەوانەی ئیمانیان هێناوە لە ئێوە و ئەوانەشتان زانست و زانیاریان پێدراوە چەندەها پلەو پایە بەرزیان دەکاتەوە، خوایش ئاگایە بەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا نَٰجَيْتُمُ ٱلرَّسُولَ فَقَدِّمُوا۟ بَيْنَ يَدَىْ نَجْوَىٰكُمْ صَدَقَةًۭ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ وَأَطْهَرُ ۚ فَإِن لَّمْ تَجِدُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ12
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە کاتێک ویستتان چپەیەک یان قسەیەکی نهێنی لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم) بکەن، پێش ئەو کارە خێرێک بکەن (بەگوێرەی توانا شتێک ببەخشن بەهەژاران)، ئەوە چاکترە بۆتان و خاوێنترە، خۆ ئەگەر نەتان بوو، ئەوە چاک بزانن کە خوا لێ خۆشبوو میهرەبانە.
ءَأَشْفَقْتُمْ أَن تُقَدِّمُوا۟ بَيْنَ يَدَىْ نَجْوَىٰكُمْ صَدَقَٰتٍۢ ۚ فَإِذْ لَمْ تَفْعَلُوا۟ وَتَابَ ٱللَّهُ عَلَيْكُمْ فَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ ۚ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ13
تهفسیری ئاسان: ئایا دەترسان لە هەژاری پێش ئەوەی کە بە نهێنی قسە بکەن، خێرو چاکەیەک ئەنجام بدەن؟! جا کاتێکیش کە نەتانکرد خوا هەر لێتان خۆش بوو، دە ئیتر ئێوە نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکات بدەن و فەرمانبەرداریی خواو پێغەمبەرەکەی بکەن، خوایش زۆر ئاگایە بەو کاروکردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ تَوَلَّوْا۟ قَوْمًا غَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِم مَّا هُم مِّنكُمْ وَلَا مِنْهُمْ وَيَحْلِفُونَ عَلَى ٱلْكَذِبِ وَهُمْ يَعْلَمُونَ14
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجی ئەوانەت نەداوە پشتگیریان لە هۆزێک کرد، کە خوا خەشمی لێ گرتوون و ڕقی لێیانە، ئەو دووڕووانە نە سەر بە ئێوەن، نە سەر بەوانیشن، سوێند لەسەر درۆ دەخۆن لە کاتێکدا کە خۆشیان دەزانن...
أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمْ عَذَابًۭا شَدِيدًا ۖ إِنَّهُمْ سَآءَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ15
تهفسیری ئاسان: خوا سزایەکی سەخت و بەتینی بۆ ئامادە کردوون، بەڕاستی ئەوەی ئەوان دەیانکرد ڕەفتارێکی ناشیرین و کارێکی نابەجێ بوو.
ٱتَّخَذُوٓا۟ أَيْمَٰنَهُمْ جُنَّةًۭ فَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ فَلَهُمْ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ16
تهفسیری ئاسان: ئەوانە سوێندەکانیان کردووە بەقەڵغان بۆ خۆیان تا سەروماڵیان سەلامەت بێت، بەو هۆیەشەوە بەربەستیان داناوە لەبەردەم بەرەو پێش چوونی ڕێبازی خوادا، هەر بۆیەش سزاو ئازارێکی سەرشۆرکەر بۆیان ئامادەیە.
لَّن تُغْنِىَ عَنْهُمْ أَمْوَٰلُهُمْ وَلَآ أَوْلَٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ17
تهفسیری ئاسان: نە ماڵ و سامانیان نە ڕۆڵەکانیان هەرگیز نابنە هۆی ئەوەی کە لە دەست تۆڵەی خوا ڕزگاریان بکات، ئەوانە نیشتەجێی ناو دۆزەخن و تیایدا بۆ هەمیشە بەزیندوویی دەمێننەوە.
يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ ٱللَّهُ جَمِيعًۭا فَيَحْلِفُونَ لَهُۥ كَمَا يَحْلِفُونَ لَكُمْ ۖ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ عَلَىٰ شَىْءٍ ۚ أَلَآ إِنَّهُمْ هُمُ ٱلْكَٰذِبُونَ18
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا کە خوا هەموویان زیندوو دەکاتەوە، دەست دەکەنەوە بە سوێند خواردن هەروەک بۆ ئێوە سوێندیان دەخوارد، لە کاتێکدا وادەزانن کە ڕزگاریان دەبێت و شتێکیان دەست دەکەوێت!! (خوای گەورە لە ناو خەڵکیدا ڕیسوایان دەکات و دەفەرموێت): ئاگاداربن کە بەڕاستی هەر ئەوانن درۆزنن.
ٱسْتَحْوَذَ عَلَيْهِمُ ٱلشَّيْطَٰنُ فَأَنسَىٰهُمْ ذِكْرَ ٱللَّهِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ حِزْبُ ٱلشَّيْطَٰنِ ۚ أَلَآ إِنَّ حِزْبَ ٱلشَّيْطَٰنِ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ19
تهفسیری ئاسان: ئەوانە شەیتان زاڵ بووە بەسەریانداو داگیری کردوون، بەو هۆیەوە یادی خوای لەبیر بردوون، ئا ئەوانە دەستە و تاقم و حزبی شەیتانن، ئاگاداربن کە بێگومان دەستە و تاقم و حزبی شەیتان خەسارەتمەند و زەرەرمەندن.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحَآدُّونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ أُو۟لَٰٓئِكَ فِى ٱلْأَذَلِّينَ20
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی دژایەتی خواو پێغەمبەرەکەی دەکەن ئا ئەوانە لە نزمترینترینی خەڵکین لە دنیاو قیامەتدا.
كَتَبَ ٱللَّهُ لَأَغْلِبَنَّ أَنَا۠ وَرُسُلِىٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِىٌّ عَزِيزٌۭ21
تهفسیری ئاسان: خوا بڕیاریداوە کە: بێگومان هەر خۆم و پێغەمبەرەکانم سەرکەوتوو دەبین، چونکە بەڕاستی هەر خوا خۆی بەهێزو باڵادەستە.
لَّا تَجِدُ قَوْمًۭا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ يُوَآدُّونَ مَنْ حَآدَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَوْ كَانُوٓا۟ ءَابَآءَهُمْ أَوْ أَبْنَآءَهُمْ أَوْ إِخْوَٰنَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ كَتَبَ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلْإِيمَٰنَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍۢ مِّنْهُ ۖ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ رَضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا۟ عَنْهُ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ حِزْبُ ٱللَّهِ ۚ أَلَآ إِنَّ حِزْبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ22
تهفسیری ئاسان: کەسانێکت دەست ناکەوێت باوەڕ بهێنن بە خواو بە ڕۆژی دوایی، لەکاتێکدا کەسانێکیان خۆش بوێت کە دژایەتی خواو پێغەمبەرەکەیان کردبێت، ئەگەرچی ئەو دوژمنانە باوو باپیریان بن یان نەوەیان بن یان برایان بن یان عەشیرەتیان بن، ئەوانەی کە بەو شێوەیەن (ئیمان و باوەڕیان لە هەموو کەسێک لا بە نرخترو پیرۆزترە)، خوا ئیمان و باوەڕی لەدڵیاندا چەسپاندووەو جێگیری کردووەو لە بەهرەو میهرەبانی تایبەتی خۆی، وە بە هێزو گیانێکی تایبەتی لەلایەن خۆیەوە (مەبەست قورئان و ئیمانە) پشتگیری کردوون و یارمەتی داون، سەرنجامیش دەیانخاتە باخەکانی بەهەشتەوە کە چەندەها ڕوبار بەژێر درەخت و کۆشکەکانیدا تێ دەپەڕێت، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی بەبڕاوەدا، ئەوانە خوا لێیان ڕازیە و ئەوانیش لە خوا ڕازین، ئا ئەوانە دەستەو تاقم و حزب و لایەنی خوای گەورەن، ئاگاداربن کە بەڕاستی هەر لایەن و حزب و دەستە و تاقمی خوا سەرکەوتوو و سەرفرازن.