پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ1
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە بەپاکی و بێگەردی یادی خوایان کردووە، هەر ئەویش باڵادەست و دانایە.
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَخْرَجَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ مِن دِيَٰرِهِمْ لِأَوَّلِ ٱلْحَشْرِ ۚ مَا ظَنَنتُمْ أَن يَخْرُجُوا۟ ۖ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُم مَّانِعَتُهُمْ حُصُونُهُم مِّنَ ٱللَّهِ فَأَتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِنْ حَيْثُ لَمْ يَحْتَسِبُوا۟ ۖ وَقَذَفَ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلرُّعْبَ ۚ يُخْرِبُونَ بُيُوتَهُم بِأَيْدِيهِمْ وَأَيْدِى ٱلْمُؤْمِنِينَ فَٱعْتَبِرُوا۟ يَٰٓأُو۟لِى ٱلْأَبْصَٰرِ2
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە ئەو زاتەیە، ئەوانەی بێ باوەڕ بوون لە خاوەنانی کتێب، هەڵیکەندن لە شوێنەواریان و ناچاری کۆچی کردن لە یەکەم دەست پێکردنی کۆکردنەوەو دەرکردنیاندا، ئێوە بەتەما نەبوون و گومانتان نەدەبرد ئاوا بەئاسانی بڕۆن، ئەوانیش گومانیان وابوو کە بەڕاستی قەڵاکانیان بەرگریان دەکات لە ویست و فەرمانی خوا، ئەوسا ئیتر لە لایەکەوە خوا بەڵای بەسەر هێنان کە بەخەیاڵیاندا نەهاتبوون و حسابیان بۆ نەکردبوو، ئەوسا خوا ترسێکی فڕێدایە دڵیانەوە، بەناچاری دەستیان کرد بەکاولکردنی خانووبەرەو ماڵەکانیان بەدەستی خۆیان و دەستی ئیمانداران، کەواتە: ئەی خاوەن بیروهۆش و دوور بینەکان دەرس و پەندو ئامۆژگاری وەربگرن (جوولەکە هەروا بۆیان ناچێتە سەر).
وَلَوْلَآ أَن كَتَبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمُ ٱلْجَلَآءَ لَعَذَّبَهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ عَذَابُ ٱلنَّارِ3
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر خوا چۆڵکردنی لەسەر بڕیار نەدانایە، ئەوە هەر لە دنیادا سزای دەدان، لە قیامەتیشدا سزای ئاگری دۆزەخ بۆیان ئامادەیە (چونکە زۆر دڵڕەق و پیلانگێرن).
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ شَآقُّوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ ۖ وَمَن يُشَآقِّ ٱللَّهَ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ4
تهفسیری ئاسان: ئەو سزایە بەهۆی ئەوەوە بوو بەڕاستی ئەوانە دوژمنایەتی خواو پێغەمبەرەکەیان کرد، ئەوەش دژایەتی ئاینی خوا بکات، با چاک بزانێت خوا سزاو تۆڵەی زۆر بەئێش و ئازارە.
مَا قَطَعْتُم مِّن لِّينَةٍ أَوْ تَرَكْتُمُوهَا قَآئِمَةً عَلَىٰٓ أُصُولِهَا فَبِإِذْنِ ٱللَّهِ وَلِيُخْزِىَ ٱلْفَٰسِقِينَ5
تهفسیری ئاسان: هەر درەختێکی تەڕتان بڕی بێت یان وازتان لێ هێنابێت و لەسەر بنجی خۆی ما بێت (لە خەیبەردا)، بەفەرمانی خوا بووە و ویستی ئەوی لەسەرە، تا تاوانباران و لە سنوور دەرچووەکان سەرشۆڕ و خەجاڵەت بکات.
وَمَآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنْهُمْ فَمَآ أَوْجَفْتُمْ عَلَيْهِ مِنْ خَيْلٍۢ وَلَا رِكَابٍۢ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يُسَلِّطُ رُسُلَهُۥ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ6
تهفسیری ئاسان: ئەو دەستکەوتانە، خوا لە جوولەکەی سەندووە و بەخشیوویەتی بەپێغەمبەرەکەی، ئێوە هیچ خۆتان ماندوو نەکردبوو بۆ بەدەست هێنانی، نە بەسواری ئەسپ بۆی چووبوون نە بە سواری وشتر، بەڵکو ئەوە خوایە کە پێغەمبەرەکەی زاڵ دەکات بەسەر هەر دەستە و تاقمێکدا کە بیەوێت، خوایش دەستەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
مَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنْ أَهْلِ ٱلْقُرَىٰ فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ كَىْ لَا يَكُونَ دُولَةًۢ بَيْنَ ٱلْأَغْنِيَآءِ مِنكُمْ ۚ وَمَآ ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَىٰكُمْ عَنْهُ فَٱنتَهُوا۟ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ7
تهفسیری ئاسان: ئەو دەستکەوتانەی، خوا بەخشی بە پێغەمبەرەکەی لە خەڵکی دێهات و شارەکانی جوو، ئەوە خوا بڕیاری لەسەرداوە کە بۆ پێغەمبەر و خزمانیەتی، بۆ هەتیوان و هەژاران و ڕێبوارانیشە، بۆ ئەوەی ئەو سامانە تەنها لە نێوان دەوڵەمەندەکانی ئێوەدا نەبێت، جا ئەوەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێی بەخشیوون وەری بگرن، هەر فەرمانێکی پێدان بەگوێی بکەن، قەدەغەی هەر شتێکی لێ کردن مەیکەن، لە خوا بترسن؛ چونکە بەڕاستی خوا بەتوندی تۆڵە دەسێنێت.
لِلْفُقَرَآءِ ٱلْمُهَٰجِرِينَ ٱلَّذِينَ أُخْرِجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِمْ وَأَمْوَٰلِهِمْ يَبْتَغُونَ فَضْلًۭا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنًۭا وَيَنصُرُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصَّٰدِقُونَ8
تهفسیری ئاسان: هەروەها لەو دەستکەوتانە، بەشی کۆچبەرانی هەژار دەبێت بدرێت، ئەوانەی لە شوێنەوارو سامانیان دوور خراونەتەوەو دەرکراون، ئەوانە بەتەمای بەخششی خواو ڕەزامەندیی ئەون و بەبێ هیچ تەماعێک پشتیوانی لە خواو پێغەمبەرەکەی دەکەن و هەوڵی سەرخستنی بەرنامەکەیان دەدەن، هەر ئا ئەوانە ڕاستگۆو ڕاستانن.
وَٱلَّذِينَ تَبَوَّءُو ٱلدَّارَ وَٱلْإِيمَٰنَ مِن قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ وَلَا يَجِدُونَ فِى صُدُورِهِمْ حَاجَةًۭ مِّمَّآ أُوتُوا۟ وَيُؤْثِرُونَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌۭ ۚ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِۦ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ9
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە پێشتر ماڵ و شوێنی خۆیان ئامادە کرد بۆ پێشوازیی لە کۆچبەران و دڵ و دەروونی خۆیان ڕازاندەوە بەئیمان، ئەوانەشیان خۆش دەوێت کە کۆچیان کردووە بۆ لایان و لە دڵ و دەرونیاندا جێی هیچ جۆرە حەسوودی و بەخیلیەک نابێتەوە (لەسەر ئەوەی کە بەشی کۆچبەران دراوە و بەشی ئەوان نەدراوە)، حەز بە بەخشینی دەستکەوتەکان بەوان دەکەن، فەزڵی ئەوان دەدەن بەسەر خۆیاندا هەرچەندە هەژارو نەداریشن، جا ئەوەی خۆی لە نەفسی ڕەزیلی بپارێزێت و زاڵ بێت بەسەریدا، ئا ئەوانە هەر سەرفرازن.
وَٱلَّذِينَ جَآءُو مِنۢ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَٰنِنَا ٱلَّذِينَ سَبَقُونَا بِٱلْإِيمَٰنِ وَلَا تَجْعَلْ فِى قُلُوبِنَا غِلًّۭا لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ رَبَّنَآ إِنَّكَ رَءُوفٌۭ رَّحِيمٌ10
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە بە شوین کۆچبەران و پشتیواناندا هاتن (تا کۆتایی دنیا ئەمە دۆعا و نزایانە و بەردەوام) دەڵێن: پەروەردگارا لە ئێمە و لە برایانەشمان خۆش ببە کە پێش ئێمە ڕێبازی ئیمانیان گرتەبەر و لە دڵەکانماندا هیچ جۆرە بوغزو کینەیەک مەخەرە دڵمانەوە لە ئاستی ئەوانەی ئیمانیان هێناوە، پەروەردگارا تۆ بەڕاستی بەسۆزو بەخشندە و میهرەبانیت.
۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نَافَقُوا۟ يَقُولُونَ لِإِخْوَٰنِهِمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ لَئِنْ أُخْرِجْتُمْ لَنَخْرُجَنَّ مَعَكُمْ وَلَا نُطِيعُ فِيكُمْ أَحَدًا أَبَدًۭا وَإِن قُوتِلْتُمْ لَنَنصُرَنَّكُمْ وَٱللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ11
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجت نەداوە لەوانەی کە دووڕوو بوون و بەبرا بێباوەڕەکانیان لە خاوەن کتێب دەڵێن: ئەگەر ئێوە دەربکرێن ئێمەش لەگەڵتاندا دەردەچین، هەرگیز دژی ئێوە بەقسەی کەس ناکەین، خۆ ئەگەر جەنگتان دژ بکرێت ئێمە پشتیوانیتان لێ دەکەین، بەمەرجێک؛ خوا خۆی شایەتە کە ئەوانە بێگومان درۆزنن.
لَئِنْ أُخْرِجُوا۟ لَا يَخْرُجُونَ مَعَهُمْ وَلَئِن قُوتِلُوا۟ لَا يَنصُرُونَهُمْ وَلَئِن نَّصَرُوهُمْ لَيُوَلُّنَّ ٱلْأَدْبَٰرَ ثُمَّ لَا يُنصَرُونَ12
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا ئەگەر دەربکرێن لەگەڵیاندا دەرناچن و ئەگەر جەنگیان دژبکرێت، پشتیوانییان لێناکەن و ئەگەر پشتیوانیشیان لێکردن، دوای تاوێک پشت هەڵدەکەن و پاشان سەرکەوتوو نابن.
لَأَنتُمْ أَشَدُّ رَهْبَةًۭ فِى صُدُورِهِم مِّنَ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَفْقَهُونَ13
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێوەی ئیماندار ترستان زیاترە لە دڵ و دەروونیاندا تا خوای گەورە، چونکە بێگومان ئەوانە کەسانێکی ناحاڵی و تێ نەگەیشتوون (هەمیشە لە دڵەڕاوکێدان).
لَا يُقَٰتِلُونَكُمْ جَمِيعًا إِلَّا فِى قُرًۭى مُّحَصَّنَةٍ أَوْ مِن وَرَآءِ جُدُرٍۭ ۚ بَأْسُهُم بَيْنَهُمْ شَدِيدٌۭ ۚ تَحْسَبُهُمْ جَمِيعًۭا وَقُلُوبُهُمْ شَتَّىٰ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَعْقِلُونَ14
تهفسیری ئاسان: هۆزی جوولەکە هەرگیز بەیەک پارچەیی ناوێرن دژی ئێوە بجەنگن، مەگەرلە شوێنی قایم و قەڵای سەختدا، یان لە پشتی دیواری بەرزو قایمەوە، چونکە ئەو جووانە نێوانیان زۆر ناخۆشە و چارەی یەکتریان ناوێت، هەرچەندە وا دەزانیت یەکپارچەن، بەڵام لەڕاستیدا دڵەکانیان دوورن لە یەکەوە، چونکە ئەوانە ژیر و هۆشمەند نین.
كَمَثَلِ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ قَرِيبًۭا ۖ ذَاقُوا۟ وَبَالَ أَمْرِهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ15
تهفسیری ئاسان: نموونەیان وەک نموونەی بێباواڕانی ئەم نزیکانە وایە (کە لە جەنگی بەدردا) بەئەنجامی کارو کردەوەی خۆیان گەیشتن، لە قیامەتیشدا سزای بە ئێش و ئازار بۆیان ئامادەیە.
كَمَثَلِ ٱلشَّيْطَٰنِ إِذْ قَالَ لِلْإِنسَٰنِ ٱكْفُرْ فَلَمَّا كَفَرَ قَالَ إِنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّنكَ إِنِّىٓ أَخَافُ ٱللَّهَ رَبَّ ٱلْعَٰلَمِينَ16
تهفسیری ئاسان: (نێوانی دووڕووەکان لە گەڵ جووەکان) وەک شەیتان وایە کە هانی ئادەمیزاد دەدات لە ڕێی خەیاڵ و وەسوەسەوە؛ پێی دەڵێت: وەرە کافربە (بە جوانکردنی هەموو جۆرە تاوانێک کە خوا پێی ناخۆشە)، جا کاتێک کە کافر بوو (واتە ئەو کارانەی ئەنجام دا کە شەیتان پێی ڕازیە) پێی دەڵێت: بەڕاستی من بەریم لە تۆ من لە پەروەردگاری جیهانیان دەترسم!!.
فَكَانَ عَٰقِبَتَهُمَآ أَنَّهُمَا فِى ٱلنَّارِ خَٰلِدَيْنِ فِيهَا ۚ وَذَٰلِكَ جَزَٰٓؤُا۟ ٱلظَّٰلِمِينَ17
تهفسیری ئاسان: سەرئەنجامی هەردووکیان (شەیتان و ئادەمیزادی کافر) ئەوەیە کە هەردوو لە دۆزەخدا بۆ هەمیشە، بەنەمریی دەمێننەو، ئەوەش پاداشتی ستەمکارانە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌۭ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍۢ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ18
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، خواناس و پارێزکاربن و لە سنوورەکانی مەترازێن، با هەموو کەسێک سەرنج بدات و بزانێت چی بۆ سبەی دەست پێشکەری کردووە، هەوڵ بدەن هەمیشەو بەردەوام پارێزکارو دیندارو خواناس بن، چونکە بەڕاستی خوا زۆر ئاگایە بەهەموو ئەو کاروکردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ نَسُوا۟ ٱللَّهَ فَأَنسَىٰهُمْ أَنفُسَهُمْ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ19
تهفسیری ئاسان: نەکەن وەکو ئەو کەسانە بن کە خوایان فەرامۆش کرد، شوێنی بەرنامەکەی نەکەوتن، خوایش ئەوانی لە بیر خۆیان بردەوە، ئەوانە لە سنوور دەرچوو تاوانبارەکانن.
لَا يَسْتَوِىٓ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ وَأَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۚ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ20
تهفسیری ئاسان: (بێگومان) نیشتەجێکانی دۆزەخ وەک بەهەشتیەکان نین، چونکە هەر بەهەشتیەکان سەرفرازو کامەران و بەختەوەرن.
لَوْ أَنزَلْنَا هَٰذَا ٱلْقُرْءَانَ عَلَىٰ جَبَلٍۢ لَّرَأَيْتَهُۥ خَٰشِعًۭا مُّتَصَدِّعًۭا مِّنْ خَشْيَةِ ٱللَّهِ ۚ وَتِلْكَ ٱلْأَمْثَٰلُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ21
تهفسیری ئاسان: ئەگەر ئەم قورئانەمان داببەزاندایە سەر کەژو کێوێک، دەتبینی ملکەچ دەبوو، وردو و خاش دەبوو، شەق و پەق دەبوو، لە ترسی فەرمانی خوا، لە هەیبەتی گەورەیی و دەسەڵاتی خوا، ئێمە ئەم نموونانە دەهێنینەوە بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی بیربکەنەوە و ژیرییان بخەنە کار و شوین قورئانی پیرۆز بکەون.
هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ۖ هُوَ ٱلرَّحْمَٰنُ ٱلرَّحِيمُ22
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە جگە لەو خوایەکی تر نیە زانایە بە هەموو نهێنی و ئاشکراکان، ئەو خوایە بەخشندە و میهرەبان و دلۆڤانە کانگای ڕەحم و بەزەییە.
هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْمَلِكُ ٱلْقُدُّوسُ ٱلسَّلَٰمُ ٱلْمُؤْمِنُ ٱلْمُهَيْمِنُ ٱلْعَزِيزُ ٱلْجَبَّارُ ٱلْمُتَكَبِّرُ ۚ سُبْحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ23
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە جگە لەو خوایەکی تر نیە پاشای هەموو بوونەوەرە، پاک و بێگەردو پوختە، ئاشتی خواز و ئاشتی پەروەرە، ئاسایش بەخش و پەناگای ئیماندارانە، دەسەڵاتدارە و چاودێری دروستکراوەکانیەتی، باڵادەستە، خاوەنی خێری بێسنوورە، گەورەیە و خۆی بەگەورە دەزانێت، پاکی و بێگەردی بۆ ئەو خوایەیە لەوەی تینەگەیشتوان شەریک و هاوەڵی بۆ بڕیار دەدەن.
هُوَ ٱللَّهُ ٱلْخَٰلِقُ ٱلْبَارِئُ ٱلْمُصَوِّرُ ۖ لَهُ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ24
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو خوایە بەدیهێنەرو دروستکراوە، (لە نەبوون هەرچی بۆی بەدی دەهێنێت)، نەخشە و وێنە کێشەرە، ناوە پیرۆزو جوانەکان، هەمووی شایستەی ئەون، هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە ستایشی ئەو دەکەن، بەڕاستی ئەو زاتە خوایەکی باڵادەست و دانایە.