دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus

5. سورة المائدة

مەدەنی · 120 ئایەت→ پێشوودواتر ←
پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
5:1جوزئی 6 · لاپەڕەی 106لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَوْفُوا۟ بِٱلْعُقُودِ ۚ أُحِلَّتْ لَكُم بَهِيمَةُ ٱلْأَنْعَٰمِ إِلَّا مَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ غَيْرَ مُحِلِّى ٱلصَّيْدِ وَأَنتُمْ حُرُمٌ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ يَحْكُمُ مَا يُرِيدُ1
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، بەئەمەک و بەوەفا بن بەرامبەر بەڵێن و پەیمانەکانتان، (خواردنی گۆشتی) ماڵات (مەڕو بزن و گاو وشتر) بۆتان حەڵاڵ کراوە، بێجگە لەوانەی کە بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە (لەم سوورەتەدا)، لەکاتێکدا ڕاوتان بۆ حەڵاڵ نیە کە لە ئیحرامدان، (ئەم سنوورانە فەرمانی خوایە) بەڕاستی خوای گەورە فەرمان دەدات بە هەر شتێک کە بیەوێت.
5:2جوزئی 6 · لاپەڕەی 106لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُحِلُّوا۟ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ وَلَا ٱلشَّهْرَ ٱلْحَرَامَ وَلَا ٱلْهَدْىَ وَلَا ٱلْقَلَٰٓئِدَ وَلَآ ءَآمِّينَ ٱلْبَيْتَ ٱلْحَرَامَ يَبْتَغُونَ فَضْلًۭا مِّن رَّبِّهِمْ وَرِضْوَٰنًۭا ۚ وَإِذَا حَلَلْتُمْ فَٱصْطَادُوا۟ ۚ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَـَٔانُ قَوْمٍ أَن صَدُّوكُمْ عَنِ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ أَن تَعْتَدُوا۟ ۘ وَتَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلْبِرِّ وَٱلتَّقْوَىٰ ۖ وَلَا تَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ2
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە دەستکاری دروشمەکانی خوا مەکەن و هەڵی مەوەشێننەوە (بەتایبەت دروشمەکانی حەج و عەمرە) هەروەها مانگەکانی حەرام (کە: ڕجب، ذوالقعدة، ذوالحجة، محرم)ن، تێکی مەدەن و ئەو قوربانیەش کە دەکرێت (مەرجەکانی مەشێوێنن) و ئەو ملوانکانەی (دەکرێتە ملی ئاژەڵ، کە نیشانەیە بۆ ئەوەی خاوەنیان بڕیاریداوە بکرێن بەقوربانی) لێی مەکەنەوە و ڕێگە لەوانە مەگرن کە دێن بۆ (طواف)ی کەعبەو لەکاتێکدا بەئومێدی فەزڵ و ڕەزامەندی خوان، کاتێک ئیحرام دەشکێنن، ئەوە بۆتان هەیە ڕاو بکەن، هەروەها دوژمنایەتی و ڕقەبەرایەتی کەسانێک کە نەیانهێشت کاتی خۆی (طواف)ی کەعبە بکەن، مەکەنە هۆی دەستدرێژی و بەرپاکردنی ناخۆشی، یارمەتی و کۆمەکیی یەکتر بکەن لەسەر چاکەو خواناسی، نەکەن یارمەتی وکۆمەکی یەکتر بکەن لەسەر گوناهو دەستدرێژی، لە خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکە بەڕاستی خوا زۆر بەتوندی تۆڵە دەسێنێت.
5:3جوزئی 6 · لاپەڕەی 107لێکچوو
حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةُ وَٱلدَّمُ وَلَحْمُ ٱلْخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيْرِ ٱللَّهِ بِهِۦ وَٱلْمُنْخَنِقَةُ وَٱلْمَوْقُوذَةُ وَٱلْمُتَرَدِّيَةُ وَٱلنَّطِيحَةُ وَمَآ أَكَلَ ٱلسَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى ٱلنُّصُبِ وَأَن تَسْتَقْسِمُوا۟ بِٱلْأَزْلَٰمِ ۚ ذَٰلِكُمْ فِسْقٌ ۗ ٱلْيَوْمَ يَئِسَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن دِينِكُمْ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَٱخْشَوْنِ ۚ ٱلْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِى وَرَضِيتُ لَكُمُ ٱلْإِسْلَٰمَ دِينًۭا ۚ فَمَنِ ٱضْطُرَّ فِى مَخْمَصَةٍ غَيْرَ مُتَجَانِفٍۢ لِّإِثْمٍۢ ۙ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ3
ته‌فسیری ئاسان: لەسەرتان حەرام کراوە خواردنی گۆشتی مردارەوە بوو، خوێن، گۆشتی بەراز، هەروەها ئەو ماڵاتەش کە سەر دەبڕدرێن و ناوی غەیری خوای لەسەر دەبرێت و ماڵاتی خنکاویش، ئەوەش کە بە ئازارو لێدان مردار بۆتەوە، ئەوەش کە دەکەوێتە خوارەوە، ئەوەش کە بەلێدانی ماڵاتێکی تر مردار بووبێتەوە، ئەوانەش کە دڕندە پالاماری دابن و لێی خواردبن مەگەر فریای چەقۆ کەوتبن، (هەر حا‌ڵەتێک لەوانەی باسکرا ئەگەر بە چەقۆدا بگات حەڵاڵە)، هەروەها حەرام کراوە خواردنی گۆشتی ئەو ماڵاتانەی لەو شوێنانەدا سەر دەبڕدرێن کە هاناو هاواری بۆ غەیری خوا تێدا دەبرێت، هەروەها حەرامە لەسەرتان داوا کردنی چارەنووستان بەهۆی (الأ‌‌زلام) وە، وەکو ئەو شتانەی کە لە ڕێگەی هەڵدانی زارەوە دەست بکەوێت و فاڵگرتنەوە، بورجەکان، قاوە گرتنەوە،... هتد) ئەو جۆرە کردارو ڕەفتارانەتان سەرپێچی و دەرچوونە لە (فەرمانی خوا)، جا ئەمڕۆ (کە ڕۆژی عەرەفەیە) کافران نائومێد بوون لە دین و ئاینی ئێوە (ئیتر ناتوانن زاڵ بن بەسەرتانداو هەرگیز نووری خوایان بۆ ناکوژێتەوە) کەواتە لەوانە مەترسن، بەڵکو هەر لە من بترسن، ئەمڕۆ ئاین و بەرنامەکەتانم بەکۆتایی گەیاندو نازو نیعمەتی خۆمم بۆ تەواو کردن و ڕازیم بەوەی کە ئیسلام ببێتە بەرنامەو دین و ئاینتان (جا لەگەڵ بڕیاردانی ئەو شتانەدا کە حەراممان کردووە) هەر کەس ناچار کرا لە گرانیی و برسێتیدا (مەترسی ئەوەی هەبوو بمرێت) دەتوانێت لەو شتانە بخوات کە حەراممان کردووە (بەمەرجێک دەست درێژکار نەبێت و بەئارەزوو ژەمی زۆری لێ نەخوات) و خۆی تووشی گوناهو تاوان نەکات، ئەوە بەڕاستی خوا لێخۆشبووەو میهرەبانە (بۆ ئەو جۆرە حاڵەتانە).
5:4جوزئی 6 · لاپەڕەی 107لێکچوو
يَسْـَٔلُونَكَ مَاذَآ أُحِلَّ لَهُمْ ۖ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَٰتُ ۙ وَمَا عَلَّمْتُم مِّنَ ٱلْجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ ٱللَّهُ ۖ فَكُلُوا۟ مِمَّآ أَمْسَكْنَ عَلَيْكُمْ وَٱذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَيْهِ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ4
ته‌فسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پرسیارت لێدەکەن چی حەڵاڵکراوە بۆیان؟ پێیان بڵێ: هەرچی خۆراکی چاک و پاکە بۆتان حەڵاڵ کراوە، ئەوەش باڵندەو تانجی شکاری بۆتان ڕاو دەکەن و فێرتان کردوون (بێگومان خوا توانای بەخشیووە بە مرۆڤ بتوانێت مەشق بکات بەگیانداران و فێریان بکات ڕاوی بۆ بکەن بەتایبەتی تانجی)، دە بخۆن لەوەی بۆتان دەگرن و ناوی خوای لێ بهێنن کاتێک بەڕەڵای دەکەن و کاتێک لێی دەخۆن، هەر لە خوایش بترسن و پارێزکاربن (ئەی ڕاوچیەکان)، بەڕاستی خوا بەخێرایی لێپرسینەوە ئەنجام دەدات (ووردو درشتی کردارو ڕەفتار فەرامۆش ناکات).
5:5جوزئی 6 · لاپەڕەی 107لێکچوو
ٱلْيَوْمَ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَٰتُ ۖ وَطَعَامُ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ حِلٌّۭ لَّكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّۭ لَّهُمْ ۖ وَٱلْمُحْصَنَٰتُ مِنَ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ وَٱلْمُحْصَنَٰتُ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلِكُمْ إِذَآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَٰفِحِينَ وَلَا مُتَّخِذِىٓ أَخْدَانٍۢ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِٱلْإِيمَٰنِ فَقَدْ حَبِطَ عَمَلُهُۥ وَهُوَ فِى ٱلْءَاخِرَةِ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ5
ته‌فسیری ئاسان: لەمڕۆوە هەرچی خۆراکی چاک و پاکە بۆتان حەڵاڵ کراوە و خواردنی ئەوانەی کە کتێبی ئاسمانیان پێدراوە بۆتان حەڵاڵە، خواردەمەنی ئێوەش حەڵاڵە بۆ ئەوان، ئافرەتانی داوێن پاک لە ئیمانداران و ئافرەتانی داوێن پاک لەوانەی کتێبیان پێدراوە پێش ئێوە (بۆتان حەڵاڵە) کاتێک مارەییان پێبدەن، بەمەرجێک ئێوە پاک داوێن بن و داوێن پیس نەبن بەئاشکراو دوورە پەرێز بن لە دۆست گرتنی نهێنی بۆ داوێن پیسی، جا ئەوەی بێ باوەڕ بێت بەشەرعی خواو لەم حەرامانە خۆی نەپارێزێت، ئەوە ئیتر کارو کردەوە چاکەکانیشی پووچ دەبێتەوە و ئەو جۆرە کەسانە لە قیامەتدا لە ڕیزی خەسارەتمەندو زەرەرمەندو دۆڕاوەکاندان.
5:6جوزئی 6 · لاپەڕەی 108لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ فَٱغْسِلُوا۟ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى ٱلْمَرَافِقِ وَٱمْسَحُوا۟ بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى ٱلْكَعْبَيْنِ ۚ وَإِن كُنتُمْ جُنُبًۭا فَٱطَّهَّرُوا۟ ۚ وَإِن كُنتُم مَّرْضَىٰٓ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَآءَ أَحَدٌۭ مِّنكُم مِّنَ ٱلْغَآئِطِ أَوْ لَٰمَسْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَلَمْ تَجِدُوا۟ مَآءًۭ فَتَيَمَّمُوا۟ صَعِيدًۭا طَيِّبًۭا فَٱمْسَحُوا۟ بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُم مِّنْهُ ۚ مَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُم مِّنْ حَرَجٍۢ وَلَٰكِن يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ6
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە: کاتێک ویستتان هەستن بۆ نوێژ (پێش ئەوە دەست نوێژ بگرن، بەم شێوەیە): ئەوە سەرەتا ڕووخسارتان بشۆن، ئینجا دەستەکانتان لەگەڵ ئەنیشکتاندا، پاشان دەستی تەڕ بهێنن بەسەر سەرتاندا، قاچەکانیشتان بشۆن لەگەڵ قولە پێتاندا، ئەگەر لەشتان گران بوو، ئەوە خۆتان خاوێن بکەن و خۆتان بشۆن، ئەگەر نەخۆش بوون یان لە سەفەردا بوون یان دەستان بەئاو گەیاندبوو (تارەتتان گرتبوو) یان لە ئافرەتی (نامەحرەم) کەوتبوون و ئاوتان دەست نەدەکەوت (بۆ خۆشتن یان بۆ دەستنوێژ، ئەوکاتە دەتوانن) بە خاکێکی پاک تەیەموم بکەن (واتە لەپی دەستان بەئاستەم بماڵن بەخاکدا)و بیهێنن بە ڕووخسارو دەستاندا (تا ئانیشکتان)، خوا نایەوێت لە ئایندا تووشی سەغڵەتی و ناڕەحەتیتان بکات بەڵکو دەیەوێت پاک و خاوێنتان بکات (لە ڕواڵەت و ناوەڕۆکدا) و دەیەوێت نازو نیعمەتی خۆیتان بەسەردا تەواوبکات بۆ ئەوەی سوپاسگوزار بن.
5:7جوزئی 6 · لاپەڕەی 108لێکچوو
وَٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَمِيثَٰقَهُ ٱلَّذِى وَاثَقَكُم بِهِۦٓ إِذْ قُلْتُمْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ7
ته‌فسیری ئاسان: یادی نازو نیعمەتی خوا بکەنەوە لەسەرتان، هەروەها ئەو پەیمانەش کە پێویستە ئێوە پابەندی بن، لە بیرتان نەچێت کە وتوتانە: گوێرایەڵ و ملکەچ و فەرمانبەردارین (کەواتە ئیتر هەمیشە و بەردەوام) لە خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکە خوا زانایە بەنهێنی دڵ و دەروونەکان.
5:8جوزئی 6 · لاپەڕەی 108لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُونُوا۟ قَوَّٰمِينَ لِلَّهِ شُهَدَآءَ بِٱلْقِسْطِ ۖ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَـَٔانُ قَوْمٍ عَلَىٰٓ أَلَّا تَعْدِلُوا۟ ۚ ٱعْدِلُوا۟ هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ8
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، زۆر بەچاکی هەستن بەئەنجامدانی شایەتی دادپەروەرانە لەبەر خوا، ڕق و دوژمنایەتی هیچ کەس و هیج لایەک هەڵتان نەنێت کەلە دادپەروەریی لابدەن، دادپەروەربن، ئەوە نزیکترە لە تەقواو خواناسیەوە، دەی کەواتە لەخوا ترس و پارێزکاربن، چونکە بەڕاستی خوا ئاگادارە بەو کارو کردەوەیەی کە دەیکەن.
5:9جوزئی 6 · لاپەڕەی 108لێکچوو
وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ ۙ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌ عَظِيمٌۭ9
ته‌فسیری ئاسان: خوا بەڵێنی داوە بەوانەی باوەڕیان هێناوەو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە بە لێخۆشبوون و چاوبۆشی (لە هەڵەو گوناهەکانیان) و پاداشتی گەورەو بێ سنوور بۆ ئەوانە.
5:10جوزئی 6 · لاپەڕەی 109لێکچوو
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَحِيمِ10
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەش کە ڕێبازی کوفریان گرتۆتەبەرو بڕوایان بەئایەتەکانی ئێمە نەهێناوە، ئا ئەوانە نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن.
5:11جوزئی 6 · لاپەڕەی 109لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ هَمَّ قَوْمٌ أَن يَبْسُطُوٓا۟ إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ فَكَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنكُمْ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ11
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە یادی نازو نیعمەتی خوا بکەنەوە لەسەرتان کاتێک هەندێک ویستیان دەستدرێژی بکەنە سەرتان، خوایش دەستدرێژیەکەی ڕاگرتن و (ئێوەی پاڕاست)، دەی کەواتە لە خوا بترسن و پارێزکار بن، دەبا ئیمانداران هەر پشت بەخوا ببەستن (تا هەمیشە فریایان بکەوێت و لە پیلانی دوژمنان بیانپارێزێت).
5:12جوزئی 6 · لاپەڕەی 109لێکچوو
۞ وَلَقَدْ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ وَبَعَثْنَا مِنْهُمُ ٱثْنَىْ عَشَرَ نَقِيبًۭا ۖ وَقَالَ ٱللَّهُ إِنِّى مَعَكُمْ ۖ لَئِنْ أَقَمْتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَيْتُمُ ٱلزَّكَوٰةَ وَءَامَنتُم بِرُسُلِى وَعَزَّرْتُمُوهُمْ وَأَقْرَضْتُمُ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا لَّأُكَفِّرَنَّ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَلَأُدْخِلَنَّكُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۚ فَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ12
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بێت بێگومان (کاتی خۆی) خوا پەیمانی لە نەوەی ئیسرائیل وەرگرت و دوانزە ڕابەرمان تێدا هەڵبژاردن، ئینجا خوا پێی فەرموون کە: من بەڕاستی لەگەڵتاندام، سوێند بێت بە خوا ئەگەر نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکات بدەن و باوەڕبهێنن بە هەموو پێغەمبەرانی من و پشتیوانییان لێبکەن، قەرزی چاک و جوان و ڕێک و پێک بدەن بەخەڵکی لەبەر خوا (لەبەر ڕەزامەندی ئەوزاتە هەموو چاکەیەک ئەنجام بدەن و چاوەڕێی پاداشت لەوبن) ئەوە بێگومان لە گوناهو هەڵەکانتان خۆشدەبم و چاوپۆشیتان لێدەکەم و دەتانخەمە باخەکانی بەهەشتەوە کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، جا ئەوەی لەوەودوا بێ باوەڕ بێت لە ئێوە، ئەوە مانای وایە کە بەڕاستی ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و ڕەوانی لێ تێکچووە.
5:13جوزئی 6 · لاپەڕەی 109لێکچوو
فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَٰقَهُمْ لَعَنَّٰهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَٰسِيَةًۭ ۖ يُحَرِّفُونَ ٱلْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِۦ ۙ وَنَسُوا۟ حَظًّۭا مِّمَّا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦ ۚ وَلَا تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَىٰ خَآئِنَةٍۢ مِّنْهُمْ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّنْهُمْ ۖ فَٱعْفُ عَنْهُمْ وَٱصْفَحْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ13
ته‌فسیری ئاسان: جا بەهۆی ئەوەوە کە نەوەی ئیسرائیل بەردەوام پەیمان و بەڵێنەکانیان دەشکاند، نەفرەتمان لێکردن و دڵەکانیانمان ڕەق و سەخت و ڕەش کرد (چونکە یەکێک لە سیفەتیان ئەوەیە) کە: قسە لە جێی خۆیدا ناکەن و جێی دەگۆڕن (بە ئارەزووی خۆیان دەستکاریی تەوراتیشیان کردووە) هەروەها بەشێک لەو شتانەی کە یاداوەری بوو بۆیان فەرامۆشیان کردو، بەردەوام دەبینیت و بۆت دەردەکەوێت کە زۆربەیان خیانەتکارو دوژمنکارن، مەگەر کەمێکیان نەبێت، (لەگەڵ ئەوەشدا قەیناکات) هەر لێیان خۆش ببەو چاوپۆشیان لێ بکە، چونکە بەڕاستی خوا چاکەکارانی خۆشدەوێت.
5:14جوزئی 6 · لاپەڕەی 110لێکچوو
وَمِنَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّا نَصَٰرَىٰٓ أَخَذْنَا مِيثَٰقَهُمْ فَنَسُوا۟ حَظًّۭا مِّمَّا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦ فَأَغْرَيْنَا بَيْنَهُمُ ٱلْعَدَاوَةَ وَٱلْبَغْضَآءَ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ وَسَوْفَ يُنَبِّئُهُمُ ٱللَّهُ بِمَا كَانُوا۟ يَصْنَعُونَ14
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها پەیمانمان لەوانەش وەرگرتووە کە دەیانوت: ئێمە گاورین کەچی بەشێک لەو شتانەیان فەرامۆشکرد کەپێی یاداوەری کرابوون، (بەتایبەتی دەربارەی پێغەمبەرایەتی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئێمەش هەتا ڕۆژی قیامەت دوژمنایەتی و ڕق و کینەمان پێوەلکاندن، لە ئایندەشدا خوا هەموو ئەو کارو کردەوانەیان دەخاتەوە بەرچاوو پێیان ڕادەگەیەنێت.
5:15جوزئی 6 · لاپەڕەی 110لێکچوو
يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ قَدْ جَآءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًۭا مِّمَّا كُنتُمْ تُخْفُونَ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَيَعْفُوا۟ عَن كَثِيرٍۢ ۚ قَدْ جَآءَكُم مِّنَ ٱللَّهِ نُورٌۭ وَكِتَٰبٌۭ مُّبِينٌۭ15
ته‌فسیری ئاسان: ئەی خاوەنانی کتێب: دڵنیابن کە پێغەمبەری ئێمە بۆ ئێوەش هاتووە تا زۆربەی ئەو شتانەی کە لای ئێوە ڕوون و ئاشکرانین و دەیشارنەوە، لە کتێبی (تەورات و ئینجیلدا) بۆتان ڕوون و ئاشکرا بکات، هەروەها لە زۆرێک لەو شتانەی کە شاردوتانەتەوە چاوپۆشی دەکات، چونکە بەڕاستی لەلایەن خواوە ڕووناکیەکی ئاشکراتان بۆهاتووە (کە محمدی پێغەمبەرمانە (صلی اللە علیە وسلم) هاوڕێ لەگەڵ کتێبێکی ڕوونکەرەوەدا (کە قورئانە).
5:16جوزئی 6 · لاپەڕەی 110لێکچوو
يَهْدِى بِهِ ٱللَّهُ مَنِ ٱتَّبَعَ رِضْوَٰنَهُۥ سُبُلَ ٱلسَّلَٰمِ وَيُخْرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ بِإِذْنِهِۦ وَيَهْدِيهِمْ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ16
ته‌فسیری ئاسان: (بێگومان) خوا بەو قورئانە پیرۆزە هیدایەت و ڕێنموویی ئەو کەسانە دەکات کە: شوێن ڕەزامەندی خوا کەوتوون، بەرەو ڕێبازەکانی ئاشتی و ئاسودەیی و لە تاریکایی یەکان دەریاندەهێنێت و ڕزگاریان دەکات و دەیانخاتە ناو ڕوناکیەوە بەفەرمانی خۆی و ڕێنمووییان دەکات بۆ سەر ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروستی (دینداری و خواناسی و چاکە).
5:17جوزئی 6 · لاپەڕەی 110لێکچوو
لَّقَدْ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ مَرْيَمَ ۚ قُلْ فَمَن يَمْلِكُ مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا إِنْ أَرَادَ أَن يُهْلِكَ ٱلْمَسِيحَ ٱبْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُۥ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا ۗ وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۚ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ17
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بێت بێگومان ئەوانە بێ باوەڕ بوون کە وتیان: بەڕاستی خوا، هەر مەسیحی کوڕی مەریەمە، (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان) بڵێ: ئەگەر خوا بیەوێت مەسیحی کوڕی مەریەم و دایکی و هەرچی لەسەر زەویدا هەیە لەناوی بەرێت، ئەوە کێ یە لە بەرامبەر خواوە دەسەڵاتی شتێکی هەیە؟ (کەواتە ئەویش و دایکیشی و ئەو خەڵکەش بەدیهێنراوی خوان و لە دەسەڵاتی دەرناچن، ئیتر بە چ بەڵگەیەک قسەی وا نابەجێ دەکەن؟!، بەمەرجێک) خوا زاتێکە هەرچی لە ئاسمانەکان و زەوی و نێوانیاندا هەیە هەر ئەو خاوەنیانە، هەرچی بیەوێت دروستی دەکات (شتێکی ئاساییە ئەو زاتە مەسیح بێ باوک دروست بکات)، چونکە خوا دەسەڵاتی هەیە بەسەر هەموو شتێکدا (هەموو شت لای ئەو ئاسانە).
5:18جوزئی 6 · لاپەڕەی 111لێکچوو
وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ وَٱلنَّصَٰرَىٰ نَحْنُ أَبْنَٰٓؤُا۟ ٱللَّهِ وَأَحِبَّٰٓؤُهُۥ ۚ قُلْ فَلِمَ يُعَذِّبُكُم بِذُنُوبِكُم ۖ بَلْ أَنتُم بَشَرٌۭ مِّمَّنْ خَلَقَ ۚ يَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ ۚ وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۖ وَإِلَيْهِ ٱلْمَصِيرُ18
ته‌فسیری ئاسان: جوولەکەو گاور دەیانوت: ئێمە ڕۆڵەی خواو خۆشەویست و نزیکی ئەوین، پێیان بڵێ: کەواتە بۆچی لەسەر گوناهو تاوانتان سزاتان دەدات (لە دنیادا بەئاشکرا بەڵاو ناخۆشیتان بۆ پێش دەهێنێت، سزای قیامەتیش با لەولاوە بوەستێت، ئێوە خۆتان ئاوا بەگەورەو نازدار دامەنێن و خۆتان جیا مەکەنەوە) نەخێر وانیە، چونکە ئێوەش بەشەر و ئادەمیزادێکن لەو خەڵکەی کە دروستی کردووە، ئەوەی خوا بیەوێت لێی خۆش ببێت، لێی خۆشدەبێت، ئەوەش کە بیەوێت سزای بدات سزای دەدات (ئەڵبەتە لە چوارچێوەی دادپەروەریدا) هەرچیش لە ئاسمانەکان و زەوی و نێوانیاندا هەیە هەر خوا خاوەنیانە، گەڕانەوە و سەرئەنجامیش بۆ لای ئەو زاتەیە.
5:19جوزئی 6 · لاپەڕەی 111لێکچوو
يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ قَدْ جَآءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ عَلَىٰ فَتْرَةٍۢ مِّنَ ٱلرُّسُلِ أَن تَقُولُوا۟ مَا جَآءَنَا مِنۢ بَشِيرٍۢ وَلَا نَذِيرٍۢ ۖ فَقَدْ جَآءَكُم بَشِيرٌۭ وَنَذِيرٌۭ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ19
ته‌فسیری ئاسان: ئەی خاوەنانی کتێب: بێگومان پێغەمبەرمان (محمد (صلی اللە علیە وسلم) هاتووە بۆ لاتان تا هەموو شتێکتان بۆ ڕوون بکاتەوە، دوای ئەوەی کە ماوەیەک بوو هیچ پێغەمبەرێکمان ڕەوانە نەکردبوو (نێوان لە دایک بوونی عیسا و ناردنی محمد سەلامی خوایان لەسەر بێت، زیاتر لە شەش سەدەیە) نەوەکو بڵێن کەسمان بۆ ڕەوانە نەکرا تا مژدەدەر بێت (بەچاکان) و ترسێنەربێت بۆ (یاخیەکان)، ئەوەتە بەڕاستی مژدەدەرو ترسێنەرتان بۆ هات (ئیتر هیچ بیانوویەکتان نەماوە)، خوایش دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە (ئەگەر یاخی بن سزاتان دەدات).
5:20جوزئی 6 · لاپەڕەی 111لێکچوو
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦ يَٰقَوْمِ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَعَلَ فِيكُمْ أَنۢبِيَآءَ وَجَعَلَكُم مُّلُوكًۭا وَءَاتَىٰكُم مَّا لَمْ يُؤْتِ أَحَدًۭا مِّنَ ٱلْعَٰلَمِينَ20
ته‌فسیری ئاسان: یادیان بێنەوە کاتێک موسا بەقەومەکەی وت: ئەی قەوم و عەشیرەتم یادی نازو نیعمەتی خوا بکەنەوە لە سەرتان کە پێغەمبەرانی لەناو ئێوەدا فەراهەم هێناوە، هەروەها پاشای زۆری لەناوتاندا هەڵخستووە، ئەوەی بە ئێوەی بەخشیووە بەکەسی تری نەبەخشیووە لەو خەڵکە بێ شومارەی (ئەو سەردەمە).
5:21جوزئی 6 · لاپەڕەی 111لێکچوو
يَٰقَوْمِ ٱدْخُلُوا۟ ٱلْأَرْضَ ٱلْمُقَدَّسَةَ ٱلَّتِى كَتَبَ ٱللَّهُ لَكُمْ وَلَا تَرْتَدُّوا۟ عَلَىٰٓ أَدْبَارِكُمْ فَتَنقَلِبُوا۟ خَٰسِرِينَ21
ته‌فسیری ئاسان: ئەی قەوم و عەشیرەتم بچنە ناو ئەو زەویە پیرۆزەی (القدس)، کە خوا پێویستی کرد لەبەر سوودی خۆتان بچنە ناوی، پاشگەز مەبنەوەو پاشەکشێ مەکەن تا خەسارەتمەندو زەرەرمەند نەبن.
5:22جوزئی 6 · لاپەڕەی 111لێکچوو
قَالُوا۟ يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّ فِيهَا قَوْمًۭا جَبَّارِينَ وَإِنَّا لَن نَّدْخُلَهَا حَتَّىٰ يَخْرُجُوا۟ مِنْهَا فَإِن يَخْرُجُوا۟ مِنْهَا فَإِنَّا دَٰخِلُونَ22
ته‌فسیری ئاسان: (کەچی) وتیان: ئەی موسا بەڕاستی خەڵکێکی ئازاو بەرزو دلێری تێدایە، بێگومان ئێمە هەرگیز ناچینە ناوی تا ئەوانی لێدەرنەچن، جا ئەگەر ئەوان دەرچوون لێی، ئەوە بێگومان ئێمە دەچینە ناوی و لەوێ دەبین!!
5:23جوزئی 6 · لاپەڕەی 111لێکچوو
قَالَ رَجُلَانِ مِنَ ٱلَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمَا ٱدْخُلُوا۟ عَلَيْهِمُ ٱلْبَابَ فَإِذَا دَخَلْتُمُوهُ فَإِنَّكُمْ غَٰلِبُونَ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَتَوَكَّلُوٓا۟ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ23
ته‌فسیری ئاسان: (بەڵام) دوو کەس لەوانەی کە ترسی خوایان لەدڵدا بوو و خوا نازو نیعمەتی ئیمان و دڵنیایی تەواوی پێ بەخشیبوون وتیان: لە دەروازەی شارەوە بچنە سەریان و (یەک هێرشی گەورە بەرن) هەر کە چوونە ئەو دیوەوە، ئەوە بێگومان ئیتر ئێوە سەرکەوتوون (دوژمنتان شکست دەهێنێت، جا بۆ بەدەستهێنانی ئەو سەرکەوتنە) دەبێت: بە تەواویی پشت بە خوا ببەستن ئەگەر ئێوە ئیماندارن.
5:24جوزئی 6 · لاپەڕەی 112لێکچوو
قَالُوا۟ يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّا لَن نَّدْخُلَهَآ أَبَدًۭا مَّا دَامُوا۟ فِيهَا ۖ فَٱذْهَبْ أَنتَ وَرَبُّكَ فَقَٰتِلَآ إِنَّا هَٰهُنَا قَٰعِدُونَ24
ته‌فسیری ئاسان: کەچی وتیان: ئەی موسا دڵنیابە ئێمە هەرگیز ناچینە ئەو شارەوە و ڕووی تێناکەین مادەم ئەو جەنگاوەرانەی تێدا بێت، (ئیتر تۆ کەیفی خۆتە حەز دەکەیت) بچۆ خۆت و پەروەردگارت جەنگ بکەن دژیان، ئێمە بەڕاستی ئا لێرەدا دانیشتووین (چاوەڕێی سەرئەنجامین)!!
5:25جوزئی 6 · لاپەڕەی 112لێکچوو
قَالَ رَبِّ إِنِّى لَآ أَمْلِكُ إِلَّا نَفْسِى وَأَخِى ۖ فَٱفْرُقْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ ٱلْقَوْمِ ٱلْفَٰسِقِينَ25
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا موسا وتی: پەروەردگارا بەڕاستی من دەسەڵاتم نیە جگە بەسەر خۆم و براکەمدا نەبێت (ئێمە ئامادەی هەموو فەرمانێکی تۆین) ئیتر داواکارین کە ئێمە جیا بکەیتەوە لەو خەڵکە تاوانکار و ستەم پیشەیە...
5:26جوزئی 6 · لاپەڕەی 112لێکچوو
قَالَ فَإِنَّهَا مُحَرَّمَةٌ عَلَيْهِمْ ۛ أَرْبَعِينَ سَنَةًۭ ۛ يَتِيهُونَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ فَلَا تَأْسَ عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْفَٰسِقِينَ26
ته‌فسیری ئاسان: خوا فەرمووی: بەڕاستی ئەوە ئیتر شاری قدس لەسەریان حەرامە، دەبێت چل ساڵیش وێڵ و سەرگەردان بن لەسەر زەویدا (تا ئەو نەوە ترسنۆکە تیا بچێت و نەوەی تازە پێبگات)، ئیتر خەفەت مەخۆ بۆ گەل و هۆزی تاوانبار و ستەم پیشە.
5:27جوزئی 6 · لاپەڕەی 112لێکچوو
۞ وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ٱبْنَىْ ءَادَمَ بِٱلْحَقِّ إِذْ قَرَّبَا قُرْبَانًۭا فَتُقُبِّلَ مِنْ أَحَدِهِمَا وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ ٱلْءَاخَرِ قَالَ لَأَقْتُلَنَّكَ ۖ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلْمُتَّقِينَ27
ته‌فسیری ئاسان: بەسەرهات و هەواڵی دوو کوڕەکەی ئادەم بۆ ئەو خەڵکە بخوێنەرەوە کە: بەڕاستی ڕوویداوە، ئەوە بوو کاتێک هەردووکیان قوربانییان کرد، لە یەکێکیان وەرگیرا (کە لەسەر حەق بوو، لە خوا ترس بوو) و لەوی تریان وەرنەگیرا (چونکە ڕق ئەستوورو حەسوودو خوانەناس بوو) بەبراکەی وت: هەر دەتکوژم ئەویش لە وەڵامی هەڕەشەکەیدا وتی: خوای گەورە تەنها لە پارێزکاران قوربانی و چاکە وەردەگرێت.
5:28جوزئی 6 · لاپەڕەی 112لێکچوو
لَئِنۢ بَسَطتَ إِلَىَّ يَدَكَ لِتَقْتُلَنِى مَآ أَنَا۠ بِبَاسِطٍۢ يَدِىَ إِلَيْكَ لِأَقْتُلَكَ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ ٱللَّهَ رَبَّ ٱلْعَٰلَمِينَ28
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بە خوا ئەگەر تۆ دەست درێژ بکەیت بۆ من بۆ ئەوەی بمکوژیت، من دەستدرێژ ناکەم بۆ تۆ بۆ ئەوەی بتکوژم، چونکە بەڕاستی من لەسزاو تۆڵەی خوا، پەروەردگاری جیهانەکان دەترسم.
5:29جوزئی 6 · لاپەڕەی 112لێکچوو
إِنِّىٓ أُرِيدُ أَن تَبُوٓأَ بِإِثْمِى وَإِثْمِكَ فَتَكُونَ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلنَّارِ ۚ وَذَٰلِكَ جَزَٰٓؤُا۟ ٱلظَّٰلِمِينَ29
ته‌فسیری ئاسان: (من بەو دەست درێژ نەکردنەم) بەڕاستی دەمەوێت بەگوناهی من و گوناهی خۆیشتەوە بگەڕێیتەوە، ئەوجا دەبیتە نیشتەجێی ناو ئاگر، هەر ئەوەشە پاداشتی ستەمکاران.
5:30جوزئی 6 · لاپەڕەی 112لێکچوو
فَطَوَّعَتْ لَهُۥ نَفْسُهُۥ قَتْلَ أَخِيهِ فَقَتَلَهُۥ فَأَصْبَحَ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ30
ته‌فسیری ئاسان: سەرئەنجام نەفسی سەرکەشی هانیداو کوشتنی براکەی لاسادە و ئاسان کردو کوشتی، ئیتر خۆی خستە ڕیزی خەسارەتمەند و زەرەرمەندانەوە.
5:31جوزئی 6 · لاپەڕەی 112لێکچوو
فَبَعَثَ ٱللَّهُ غُرَابًۭا يَبْحَثُ فِى ٱلْأَرْضِ لِيُرِيَهُۥ كَيْفَ يُوَٰرِى سَوْءَةَ أَخِيهِ ۚ قَالَ يَٰوَيْلَتَىٰٓ أَعَجَزْتُ أَنْ أَكُونَ مِثْلَ هَٰذَا ٱلْغُرَابِ فَأُوَٰرِىَ سَوْءَةَ أَخِى ۖ فَأَصْبَحَ مِنَ ٱلنَّٰدِمِينَ31
ته‌فسیری ئاسان: لەوەودوا گیری خوارد بەدەست تەرمەکەیەوە، چونکە وادیارە یەکەم کەسە کوژرا بێت و شەهید بوو بێت)، ئەوسا خوای میهرەبان قەلەڕەشێکی ناردو چاڵێکی لە زەویدا هەڵکەند (بۆ قەلەرەشێکی تری مردارەوە بوو) تا نیشانی بدات چۆن لاشەی براکەی بشارێتەوە، (هەرکە ئەوەی دی) وتی: هاوار لە من، ئایا ئەوە من نەمتوانی وەکو ئەو قەلەڕەشە بکەم و بەقەدەر ئەوم لێنەهات تا لاشە و عەیب و عاری براکەم بشارمەوە، ئیتر بۆ هەمیشە چووە ڕیزی پەشیمانانەوە.
5:32جوزئی 6 · لاپەڕەی 113لێکچوو
مِنْ أَجْلِ ذَٰلِكَ كَتَبْنَا عَلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَنَّهُۥ مَن قَتَلَ نَفْسًۢا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ ٱلنَّاسَ جَمِيعًۭا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَآ أَحْيَا ٱلنَّاسَ جَمِيعًۭا ۚ وَلَقَدْ جَآءَتْهُمْ رُسُلُنَا بِٱلْبَيِّنَٰتِ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرًۭا مِّنْهُم بَعْدَ ذَٰلِكَ فِى ٱلْأَرْضِ لَمُسْرِفُونَ32
ته‌فسیری ئاسان: لەبەر ئەوەی کارەساتی کوشتنی ناڕەوای ئاوا ڕوو نەدات ئێمە پێویستمان کرد لەسەر نەوەی ئیسرائیل ئەوەی کەسێک بەناحەق بکوژێت و لە جیاتی کوژراوێک نەبێت، یان گوناهو تاوانی گەورەی ئەنجام نەدابێت لەزەویدا (وەکوجەردەیی و دەستدرێژی و... هتد)، ئەوە وەک ئەوە وایە هەر هەموو خەڵکی کوشتبێت، ئەوەش کەسێک لە مەرگ ڕزگار بکات، هەروەک ئەوە وایە هەموو خەڵکی لەمەرگ ڕزگار کردبێت و ژیانی پێ بەخشی بن، سوێند بێت بەخوا بەڕاستی پێغەمبەرانمان بە بەڵگەو موعجیزەی ئاشکراو دیارەوە هاتووە بۆ لایان (تا پابەندی حەق و داد بن) کەچی زۆربەیان دوای ئەو ڕێنمووییانە، هەر زیادەڕە و بوون لەم سەر زەمینەدا لە ستەم و کوشتنی ناحەقدا.
5:33جوزئی 6 · لاپەڕەی 113لێکچوو
إِنَّمَا جَزَٰٓؤُا۟ ٱلَّذِينَ يُحَارِبُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَسْعَوْنَ فِى ٱلْأَرْضِ فَسَادًا أَن يُقَتَّلُوٓا۟ أَوْ يُصَلَّبُوٓا۟ أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم مِّنْ خِلَٰفٍ أَوْ يُنفَوْا۟ مِنَ ٱلْأَرْضِ ۚ ذَٰلِكَ لَهُمْ خِزْىٌۭ فِى ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ33
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان پاداشتی ئەوانەی کە دەنجێگن و دوژمنایەتی خواو پێغەمبەرەکەی دەکەن و بە گەرمی هەوڵ دەدەن بۆ بڵاوکردنەوەی فەسادو بەد ڕەوشتی لە زەویدا هەر ئەوەیە: (ئەوانەیان کە خەڵکیان کوشتووە) دەبێت بکوژرێن، (ئەوانەش کەخەڵکیان کوشتووە و جەردەییشیان کردووە) دەبێت لە خاچ بدرێن، (ئەوانەیان تەنها جەردەیی دەکەن) دەست و قاچێکیان بەپێچەوانەوە ببڕدرێت، (ئەوانەیان کە مەترسیان لێدەکرێت) ئەوە دوور بخرێنەوە لە وڵات، ئەوسزایە خەجاڵەتی و سەرشۆڕیە بۆیان لەدنیادا، لەقیامەتیشدا سزای سەخت و گەورەیان بۆهەیە.
5:34جوزئی 6 · لاپەڕەی 113لێکچوو
إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ مِن قَبْلِ أَن تَقْدِرُوا۟ عَلَيْهِمْ ۖ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ34
ته‌فسیری ئاسان: جگە لەوانەیان کە تەوبەیان کردووە، پێش ئەوەی دەستی ئێوەیان بگاتێ، ئەوە بزانن کە بەڕاستی خوا لێخۆشبوو و میهرەبانە (ئەڵبەتە ئەگەر مافی خەڵکیان بەسەرەوە نەبێت).
5:35جوزئی 6 · لاپەڕەی 113لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱبْتَغُوٓا۟ إِلَيْهِ ٱلْوَسِيلَةَ وَجَٰهِدُوا۟ فِى سَبِيلِهِۦ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ35
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە لە خوا بترسن و پارێزکار بن، لە ڕێگەی هەموو هۆکارو کردەوەیەکی چاکەوە هەوڵ بدەن ڕەزامەندیی ئەو زاتە بەدەست بهێنن، هەمیشە هەوڵ و کۆشش و جیهادو خەبات بکەن لە پێناوی ڕێباز و بەرنامەی ئەو زاتەدا، بۆ ئەوەی سەرفراز بن (لە هەردوو جیهاندا).
5:36جوزئی 6 · لاپەڕەی 113لێکچوو
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْ أَنَّ لَهُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا وَمِثْلَهُۥ مَعَهُۥ لِيَفْتَدُوا۟ بِهِۦ مِنْ عَذَابِ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ مَا تُقُبِّلَ مِنْهُمْ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ36
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی بێ باوەڕ بوون، ئەگەر هەرچی سامانی زەوی هەیە هەیان بێت و ئەوەندەی تریشی لەگەڵ بێت و بیانەوێت خۆیانی پێ ڕزگار بکەن لە سزای ڕۆژی قیامەت، لێیان وەرناگیرێت، ئەوانە سزایەکی بە ئێشیان بۆ ئامادە کراوە (دەبێت تیایدا گیر بخۆن).
5:37جوزئی 6 · لاپەڕەی 114لێکچوو
يُرِيدُونَ أَن يَخْرُجُوا۟ مِنَ ٱلنَّارِ وَمَا هُم بِخَٰرِجِينَ مِنْهَا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌۭ مُّقِيمٌۭ37
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانە دەیانەوێت لە دۆزەخ دەرچن (بەڵام خەیاڵیان خاوە) لەکاتێکدا دەرچوونیان لێی نییە، ئەوانە سزایەکی بەردەوامیان بۆ ئامادەیە.
5:38جوزئی 6 · لاپەڕەی 114لێکچوو
وَٱلسَّارِقُ وَٱلسَّارِقَةُ فَٱقْطَعُوٓا۟ أَيْدِيَهُمَا جَزَآءًۢ بِمَا كَسَبَا نَكَٰلًۭا مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ38
ته‌فسیری ئاسان: دەستی پیاوی دزو ئافرەتی دز ببڕن لە پاداشتی کاری ناڕەوایاندا ئەمەش تۆڵەیەکە لە لایەن خواوە، خوا باڵادەست و دانایە (لە بڕیاردانی ئەو سزایەدا، ئەڵبەتە ئەم سزایە لە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا جێبەجێ دەکرێت، کە: هەموو کەسێک ژیانی مسۆگەرە و هەمووان دەستی یارمەتی بۆ یەکتر درێژ دەکەن، هەروەها لە ساڵانی گرانیدا دەست نابڕدرێت).
5:39جوزئی 6 · لاپەڕەی 114لێکچوو
فَمَن تَابَ مِنۢ بَعْدِ ظُلْمِهِۦ وَأَصْلَحَ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَتُوبُ عَلَيْهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ39
ته‌فسیری ئاسان: جا ئەوەی دوای ستەم و تاوانەکەی تەوبە بکات و چاکسازی لە خۆیدا بکات (دڵ و دەروونی خاوێن بکاتەوە، ماڵی خەڵکی بداتەوە و چاوی لە دزێتی نەمێنێت)، ئەوە بێگومان خوا تەوبەکەی لێوەردەگرێت، چونکە بەڕاستی خوای گەورە لێخۆشبوو میهرەبانە.
5:40جوزئی 6 · لاپەڕەی 114لێکچوو
أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ يُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ وَيَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ40
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) ئایا نەتزانیووە هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، بەڕاستی تەنها هەر خوا خاوەنیانە، سزای هەر کەسێک کە بیەوێت دەیدات (ئەڵبەتە هەڕەمەکی نیە، بەڵکو لە ڕووی دادپەروەری تەواوەوە)، هەروەها خۆش دەبێت لەو کەسەی کە دەیەوێت و مەبەستێتی لێی خۆش ببێت، ئەو خوایە دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە (شوێنی پاداشت و سزای جێگەی هەمووانی تێدا دەبێتەوە).
5:41جوزئی 6 · لاپەڕەی 114لێکچوو
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ لَا يَحْزُنكَ ٱلَّذِينَ يُسَٰرِعُونَ فِى ٱلْكُفْرِ مِنَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِأَفْوَٰهِهِمْ وَلَمْ تُؤْمِن قُلُوبُهُمْ ۛ وَمِنَ ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ ۛ سَمَّٰعُونَ لِلْكَذِبِ سَمَّٰعُونَ لِقَوْمٍ ءَاخَرِينَ لَمْ يَأْتُوكَ ۖ يُحَرِّفُونَ ٱلْكَلِمَ مِنۢ بَعْدِ مَوَاضِعِهِۦ ۖ يَقُولُونَ إِنْ أُوتِيتُمْ هَٰذَا فَخُذُوهُ وَإِن لَّمْ تُؤْتَوْهُ فَٱحْذَرُوا۟ ۚ وَمَن يُرِدِ ٱللَّهُ فِتْنَتَهُۥ فَلَن تَمْلِكَ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَمْ يُرِدِ ٱللَّهُ أَن يُطَهِّرَ قُلُوبَهُمْ ۚ لَهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا خِزْىٌۭ ۖ وَلَهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ41
ته‌فسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) با غەمبارت نەکات ئەوانەی کە بەپەلە بەدەم بێ باوەڕی و بێ دینیەوە دەچن، لەوانەی کە بەدەم و زار دەڵێن: باوەڕمان هێناوە، بەڵام دڵیان باوەڕی نەهێناوە، هەروەها لەوانەش کە بوونەتە جولەکە و زۆر گوێگرن بۆ درۆو دەلەسە، زۆر گوێبیستن بۆ خەڵکی تریش (کە خوانەناسن و) نەهاتوون بۆ لات، قسە دەگۆڕن و قسە وەکو خۆی ناگێڕنەوە، یاخود ئاوەژووی دەکەن، دوای ئەوەی جێی خۆی گرتبوو (ئەوانەی کە خەڵک دەنێرن بۆ لای پێغەمبەرو پێی) دەڵێن: ئەگەر ئاوا بڕیاریدا لێی وەربگرن، ئەگەر وانەبوو هوشیار بن، جا ئەوەی خوای گەورە بیەوێت تووشی تاقیکردنەوە و سزای بکات، ئەوە هەرگیز تۆ خاوەنی هیچ شتێک نابیت لەلایەن خواوە بۆ ڕزگار بوونی ئەو، ئائەوانە ئەو کەسانەن خوا نەیویستووە دڵیان پاک و خاوێن بکاتەوە (چونکە خۆشیان مەبەستیان نەبووە) ئەوانە لە دنیادا سەرشۆڕیی و شەرمەزاریی بەشیانە، لە قیامەتیشدا سزای سەخت و گەورە چاوەڕێیانە.
5:42جوزئی 6 · لاپەڕەی 115لێکچوو
سَمَّٰعُونَ لِلْكَذِبِ أَكَّٰلُونَ لِلسُّحْتِ ۚ فَإِن جَآءُوكَ فَٱحْكُم بَيْنَهُمْ أَوْ أَعْرِضْ عَنْهُمْ ۖ وَإِن تُعْرِضْ عَنْهُمْ فَلَن يَضُرُّوكَ شَيْـًۭٔا ۖ وَإِنْ حَكَمْتَ فَٱحْكُم بَيْنَهُم بِٱلْقِسْطِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُقْسِطِينَ42
ته‌فسیری ئاسان: ئەو (جولەکانە) زۆر بە دڵ گەرمی گوێ بۆ درۆ دەگرن و کەسایەتیان ناپوختەو زۆر حەرام خۆر و سوو خۆرن، جا ئەگەر کێشەیەکیان هەبوو، هاتن بۆ لات (تۆ سەربەستی) داوەری بکەیت لەنێوانیاندا یان گوێیان پێنەدەیت، خۆ ئەگەر گوێیان نەدەیتێ، ئەوە هەرگیز ناتوانن هیچ جۆرە زیانێکت پێبگەیەنن، خۆ ئەگەر دادوەریت کرد لە نێوانیاندا دادپەروەرانە ئەنجامی بدە، چونکە بەڕاستی خوا دا‌دپەروەرو ماف پەروەرانی خۆش دەوێت.
5:43جوزئی 6 · لاپەڕەی 115لێکچوو
وَكَيْفَ يُحَكِّمُونَكَ وَعِندَهُمُ ٱلتَّوْرَىٰةُ فِيهَا حُكْمُ ٱللَّهِ ثُمَّ يَتَوَلَّوْنَ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ ۚ وَمَآ أُو۟لَٰٓئِكَ بِٱلْمُؤْمِنِينَ43
ته‌فسیری ئاسان: (سەیرە)! ئەوانە چۆن دێن و تۆ دەکەن بە دادوەر، لەکاتێکدا خۆیان تەوراتیان لایەو فەرمانی خوا بەروونی تیادایە، پاشان پشتی تێدەکەن دوای ئەوەی کە (حوکم و فەرمانی خوایان بۆ دەردەکەوێت) دیارە ئەوانە هەر ئیماندار نین (لە مەدینەدا یەکێک لە ناودارانی جوو زینای کردبوو، حوکمی زیناکەرێک هاوسەری هەبێت لە تەوراتدا بەرد باران کردنە، هاتن بۆ خزمەتی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، تا بەڵکو حوکمەکەی لەقورئاندا ئاسانتر بێت، بەمەرجێک باوەڕیان بە پێغەمبەرو بە قورئان نەبوو، کاتێک پێغەمبەر گێڕانیەوە بۆ لای حوکمی تەورات پشتیان هەڵکرد و بەدڵیان نەبوو...)
5:44جوزئی 6 · لاپەڕەی 115لێکچوو
إِنَّآ أَنزَلْنَا ٱلتَّوْرَىٰةَ فِيهَا هُدًۭى وَنُورٌۭ ۚ يَحْكُمُ بِهَا ٱلنَّبِيُّونَ ٱلَّذِينَ أَسْلَمُوا۟ لِلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلرَّبَّٰنِيُّونَ وَٱلْأَحْبَارُ بِمَا ٱسْتُحْفِظُوا۟ مِن كِتَٰبِ ٱللَّهِ وَكَانُوا۟ عَلَيْهِ شُهَدَآءَ ۚ فَلَا تَخْشَوُا۟ ٱلنَّاسَ وَٱخْشَوْنِ وَلَا تَشْتَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِى ثَمَنًۭا قَلِيلًۭا ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَٰفِرُونَ44
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە کاتێک تەوراتمان ناردە خوارەوە ڕێنموویی تیادا بوو (بۆ هەموو خێرو چاکەیەک)، نوور و ڕووناکیش بوو (لەناو تاریکایی یەکاندا)، ئەو پێغەمبەرانەی کە هەمیشە ملکەچ و فەرمانبەردار بوون حوکمی ئەوانەیان پێدەکرد کە ببونە جولەکە، هەروەها زانا پەروەردگار ناسەکانیان و زانا شەرع ناسەکانیشیان، حوکمیان دەکرد بەوەی داوایان لێکرابوو بیپارێزن، کە ئەویش کتێبی خوا (تەوراتە)، هەروەها شایەتیش بوون لەسەری (کەواتە ئەی زانایانی جولەکە، ئەی ئیمانداران) لە خەڵکی مەترسن بەڵکو تەنها لە من بترسن، ئایەت و فەرمانەکانی من بەنرخێکی کەم مەفرۆشن (ئەگەر نرخەکە هەموو دنیاش بێت هەر کەمە) جا ئەوەی حوکم و داوەری بەو بەرنامەیە نەکات کە خوا دایبەزاندووە، ئائەوانە بێ باوەڕن.
5:45جوزئی 6 · لاپەڕەی 115لێکچوو
وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَآ أَنَّ ٱلنَّفْسَ بِٱلنَّفْسِ وَٱلْعَيْنَ بِٱلْعَيْنِ وَٱلْأَنفَ بِٱلْأَنفِ وَٱلْأُذُنَ بِٱلْأُذُنِ وَٱلسِّنَّ بِٱلسِّنِّ وَٱلْجُرُوحَ قِصَاصٌۭ ۚ فَمَن تَصَدَّقَ بِهِۦ فَهُوَ كَفَّارَةٌۭ لَّهُۥ ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ45
ته‌فسیری ئاسان: لە تەوراتدا پێویستمان کردووە لەسەریان کە بەڕاستی هەر کەسێک کەسێک بکوژێت دەبێت بکوژرێتەوە و چاوی یەکێک کوێر بکات، دەبێت چاوی کوێر بکرێتەوە و لووتی یەکێک عەیبدار بکات دەبێت لووتی عەیبدار بکرێتەوە و گوێی یەکێک ببڕێت دەبێت گوێی ببڕدرێتەوە و ددانی یەکێک بشکێنێت دەبێت ددانی بشکێنرێتەوەو برین و زامەکانیش هەروەها تۆڵەیان بەگوێرەی خۆی بۆ دەسەنرێتەوە، جائەوەی لە تاوانبار خۆش ببێت، ئەو چاوپۆشی و لێخۆشبوونە دەبێتە کەفارەتی گوناهانی، بێگومان ئەوەی حوکم و داوەری نەکات بەو بەرنامەیەی کە خوا دایبەزاندوە، ئائەوانە هەر ستەمکارن.
5:46جوزئی 6 · لاپەڕەی 116لێکچوو
وَقَفَّيْنَا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم بِعِيسَى ٱبْنِ مَرْيَمَ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ ۖ وَءَاتَيْنَٰهُ ٱلْإِنجِيلَ فِيهِ هُدًۭى وَنُورٌۭ وَمُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ وَهُدًۭى وَمَوْعِظَةًۭ لِّلْمُتَّقِينَ46
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا بەشوێن ئاسەواری هەموو پێغەمبەرانی (نەوەی ئیسرائیلدا) عیسای کوڕی مەریەممان هێنا، کە ڕاستی تەوراتی دەردەخست و پشتیوانی لێدەکردو ئینجیلیشمان پێدا، کە هیدایەت و نوور و ڕووناکی تێدایە و پشتگیریی تەوراتی پێش خۆیەتی، هیدایەت و ڕێنموویی و ئامۆژگاریە بۆ ئەو کەسانەی کە لە خوا دەترسن و پارێزکارن.
5:47جوزئی 6 · لاپەڕەی 116لێکچوو
وَلْيَحْكُمْ أَهْلُ ٱلْإِنجِيلِ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فِيهِ ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ47
ته‌فسیری ئاسان: دەبا شوێنکەوتووانی ئینجیل بەو ڕێنموویی و ئامۆژگاریانە هەڵسوکەوت بکەن کە خوا لە ئینجیلدا دایبەزاندوە (گرنگترینیان شوێنکەوتنی ئاینی ئیسلام و پێغەمبەری ئیسلامە) ئەوەی حوکم و داوەری نەکات بەو بەرنامەیەی کە خوا دایبەزاندوە، جا ئا ئەوانە ناپاک و تاوانبارو لە سنوور دەرچوون.
5:48جوزئی 6 · لاپەڕەی 116لێکچوو
وَأَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ ۖ فَٱحْكُم بَيْنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ ۖ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَهُمْ عَمَّا جَآءَكَ مِنَ ٱلْحَقِّ ۚ لِكُلٍّۢ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةًۭ وَمِنْهَاجًۭا ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ وَلَٰكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِى مَآ ءَاتَىٰكُمْ ۖ فَٱسْتَبِقُوا۟ ٱلْخَيْرَٰتِ ۚ إِلَى ٱللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًۭا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ48
ته‌فسیری ئاسان: ئێمە قورئانمان هاوڕێ لەگەڵ هەموو حەقیقەت و ڕاستیەکدا بۆ تۆ دابەزاندووە، ڕاستی و دروستی کتێبەکانی پێش خۆیشی دیاری دەکات و چاودێرە بەسەر هەموویاندا (کاتێک خاوەنانی کتێب لە گاورو جوو گیروگرفتیان دەهێنن بۆ لای تۆ) بەو بەرنامەیەی خوا ناردوویەتی داوەریی بکە لە نێوانیانداو شوێن ئارەزووەکانی ئەوان مەکەوەو لەو حەقە لامەدە کە بۆت ڕەوانە کراوە، بۆ هەرلایەکتان (موسڵمانان و خاوەنانی کتێب) بەرنامە و پڕۆگرامی تایبەتمان بڕیارداوە خۆ ئەگەر خوا بیویستایە هەر هەمووتانی دەکردە یەک ئوممەت و گەلێکی یەک پارچە، بەڵام (ویستی وایە بەو جیاوازیە) تاقیتان بکاتەوە لەوەی پێی بەخشیوون (تا بەهۆی عەقڵ و ژیریتانەوە شوێنی پێغەمبەری ئیسلام بکەون)، دەی کەواتە زۆر بەپەلەبن و پێشبڕکێ بکەن بۆ هەموو خێرو چاکەیەک، دڵنیاش بن کە هەمووتان دەگەڕێنەوە بۆ لای خوا، ئەو کاتە هەواڵی تەواوتان دەداتێ دەربارەی ئەو شتانەی کە کێشەتان لەسەری هەبوو.
5:49جوزئی 6 · لاپەڕەی 116لێکچوو
وَأَنِ ٱحْكُم بَيْنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَهُمْ وَٱحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَنۢ بَعْضِ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيْكَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَٱعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلنَّاسِ لَفَٰسِقُونَ49
ته‌فسیری ئاسان: (کاتێک هەندێک لە زاناکانی جوو، هاتن بۆ لات تا داوەریی بکەی لە نێوانیاندا)، داوەری بکە بەو بەرنامەیە (قورئانە)ی کە لەلایەن خواوە بۆت دابەزیووە، شوێنی ئارەزووەکانی ئەوان مەکەوە، وریابە نەوەکو ئەوان ڕێت لێ هەڵە بکەن لە هەندێک لەو ڕێنمووییانەی کە خوا بۆی ناردوویت (جا ئەگەر ئەو جولەکانە ڕازیی نەبوون) و پشتیان هەڵکرد، ئەوە بزانە بەڕاستی خوا دەیەوێت گیرۆدەی سەرئەنجامی هەندێک لە گوناهەکانی خۆیانیان بکات، بێگومان زۆربەی خەڵکی یاخی و سەرکەش و تاوانبارن.
5:50جوزئی 6 · لاپەڕەی 116لێکچوو
أَفَحُكْمَ ٱلْجَٰهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ ٱللَّهِ حُكْمًۭا لِّقَوْمٍۢ يُوقِنُونَ50
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئەوانە حوکم و فەرمانڕەوایی جاهیلیەت و نەفامیان دەوێت و ئەویان لاپەسەندە؟! (ئاخر بۆ بیرناکەنەوە) کێ هەیە بەقەدەر خوا حوکمی جوان و چاک و بەجێ بێت، (بەتایبەت) لای ئەو کەسانەی کە بەوردیی سەرنج دەدەن و ویژدان و هەستی زیندوویان هەیە.
5:51جوزئی 6 · لاپەڕەی 117لێکچوو
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ ٱلْيَهُودَ وَٱلنَّصَٰرَىٰٓ أَوْلِيَآءَ ۘ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍۢ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُۥ مِنْهُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ51
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە جولەکەو گاور مەکەنە یارو یاوەرو پشتیوانی خۆتان ئەوانە هەندێکیان پشتیوان و پشتگیری یەکترن، ئەو کەسەی پشت بەوان ببەستێت، ئەوە هەر لەوانە و (حسابی ئەوانی بۆ دەکرێت) بەڕاستی خوا هیدایەتی قەومی ستەمکار نادات...
5:52جوزئی 6 · لاپەڕەی 117لێکچوو
فَتَرَى ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ يُسَٰرِعُونَ فِيهِمْ يَقُولُونَ نَخْشَىٰٓ أَن تُصِيبَنَا دَآئِرَةٌۭ ۚ فَعَسَى ٱللَّهُ أَن يَأْتِىَ بِٱلْفَتْحِ أَوْ أَمْرٍۢ مِّنْ عِندِهِۦ فَيُصْبِحُوا۟ عَلَىٰ مَآ أَسَرُّوا۟ فِىٓ أَنفُسِهِمْ نَٰدِمِينَ52
ته‌فسیری ئاسان: بە ڕوونی دەبینی ئەوانەی دڵیان نەخۆشە و (ئیمان لاوازن) بەپەلە دەچن بۆ لایان (بە زمانی حاڵ) دەڵێن: دەترسین بەڵایەکمان تووش بێت یان کارەساتێکمان بەسەر بێت، جا دوور نیە و لەوانەیە بەم نزیکانە خوا سەرکەوتن ببەخشێت (بە ئیمانداران) یاخود بەشێوەیەکی یەکسەریی بە موعجیزەیەک لەلایەن خۆیەوە (سەرکەوتنیان پێببەخشێت) ئەوکاتە باوەڕلاوازان پەشیمان دەبنەوە لەسەر ئەو نهێنی و خەتەرە و خەیاڵەی لە دڵ و دەروونیاندا شاردبوویانەوە.
5:53جوزئی 6 · لاپەڕەی 117لێکچوو
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَهَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَٰنِهِمْ ۙ إِنَّهُمْ لَمَعَكُمْ ۚ حَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ فَأَصْبَحُوا۟ خَٰسِرِينَ53
ته‌فسیری ئاسان: ئەوسا ئەوانەی ئیمانیان هێناوە (لەناو خۆیاندا بەسەرسامیەوە) دەڵێن: ئایا ئەو دووڕووانە ئەوانەن کە سوێندیان بە خوا دەخوارد و جەختیان لەسەر دەکرد کە گوایە بەڕاستی لەگەڵتانداین؟! کەچی کارەکانیان پووچەڵ بوەوەو خەسارەتمەند و زەرەرمەند و مایە پووچ بوون.
5:54جوزئی 6 · لاپەڕەی 117لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِۦ فَسَوْفَ يَأْتِى ٱللَّهُ بِقَوْمٍۢ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُۥٓ أَذِلَّةٍ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ يُجَٰهِدُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَآئِمٍۢ ۚ ذَٰلِكَ فَضْلُ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ54
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، هەر کەس لە ئێوە لە ئاین و بەرنامەکەی وەرگەڕێت و پاشگەز ببێتەوە، ئەوە (هەر خۆی زەرەر دەکات) ئەوە لە ئایندەدا خوا کەسانێک دەهێنێتە کایەوە (ئەوەندە ڕێک و پێک و باوەڕ دامەزراون) پەروەردگاری مەزن خۆشی دەوێن، ئەوانیش ئەویان خۆش دەوێت، هەروەها ملکەچ و فەرمانبەردارو بەسۆزن بۆ ئیمانداران و سەربڵندو نەخۆرو دەروون بەرزن بەسەر بێ باوەڕاندا، لە پێناو ڕێبازی خواداو بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو هەوڵ دەدەن و خەبات دەکەن و تێدەکۆشن، لە لۆمەی لۆمەکەرانیش ناترسن (ئەم خۆشەویستی و هەڵبژاردن و سۆز و تێکۆشانە) فەزڵ و ڕێزی تایبەتی خوایە کە دەیبەخشێت بە هەر کەس کە بیەوێت و (شایستە بێت) و خوا فراوانگیرو زانایە (بەنهێنی و ئاشکرا، بەشایستەیی و ناشایستەیی هەر کەس و هەر لایەنێک).
5:55جوزئی 6 · لاپەڕەی 117لێکچوو
إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُمْ رَٰكِعُونَ55
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی تەنها خۆشەویست و پشتیوانی ئێوە، هەر خواو پێغەمبەرەکەی و ئەوانەن باوەڕیان هێناوە، کە نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدەن و زەکات لە ماڵ و سامانیان دەردەکەن و هەمیشە دیاردەی کڕنوش و ملکەچییان بۆ پەروەردگار پێوە دیارە.
5:56جوزئی 6 · لاپەڕەی 117لێکچوو
وَمَن يَتَوَلَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فَإِنَّ حِزْبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلْغَٰلِبُونَ56
ته‌فسیری ئاسان: جا ئەوەی خواو پێغەمبەرو ئەوانەی بڕوایان هێناوە بەپشتیوان و خۆشەویستی خۆی قەبوڵ بکات، ئەوە با دڵنیا بێت کە هەر کۆمەڵ و دەستەو تاقمی خوا، زاڵ و سەرکەوتوون.
5:57جوزئی 6 · لاپەڕەی 117لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ دِينَكُمْ هُزُوًۭا وَلَعِبًۭا مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلِكُمْ وَٱلْكُفَّارَ أَوْلِيَآءَ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ57
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە: نەکەن ئەوانە بکەنە پشتیوان و جێگەی متمانەی خۆتان کە گاڵتەو گەمەیان بە ئاینەکەتان کردووە، چ لە خاوەنانی کتێبی پێش خۆتان، چ لە بێ باوەڕان، لە خواش بترسن و پارێزکاربن ئەگەر ئێوە باوەڕدارن.
5:58جوزئی 6 · لاپەڕەی 118لێکچوو
وَإِذَا نَادَيْتُمْ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ ٱتَّخَذُوهَا هُزُوًۭا وَلَعِبًۭا ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَعْقِلُونَ58
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک ئێوە بانگ دەدەن بۆ نوێژ، بانگ و نوێژەکەتان دەکەنە گەمەوگاڵتە، چونکە ئەوانە کەسانێکن بەڕاستی ژیر نابن و نافامن.
5:59جوزئی 6 · لاپەڕەی 118لێکچوو
قُلْ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ هَلْ تَنقِمُونَ مِنَّآ إِلَّآ أَنْ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلُ وَأَنَّ أَكْثَرَكُمْ فَٰسِقُونَ59
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان) بڵێ: ئەی خاوەنانی کتێب ئەوە بە چی عەیبدار و لەکەدارمان دەکەن و لێمان توڕە دەبن، جگە لەبەر ئەوە نەبێت کە ئێمە بڕوای ڕاست و پتەومان هێناوە بەخواو بەو قورئانەی کە دابەزیووەتە خوارەوە بۆ سەر ئێمە و بەوەی کە پێشتر دابەزیووە؟ یان ئەوەیە کە زۆربەتان یاخی و سەرەڕۆ و تاوانبارن.
5:60جوزئی 6 · لاپەڕەی 118لێکچوو
قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُم بِشَرٍّۢ مِّن ذَٰلِكَ مَثُوبَةً عِندَ ٱللَّهِ ۚ مَن لَّعَنَهُ ٱللَّهُ وَغَضِبَ عَلَيْهِ وَجَعَلَ مِنْهُمُ ٱلْقِرَدَةَ وَٱلْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ ٱلطَّٰغُوتَ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ شَرٌّۭ مَّكَانًۭا وَأَضَلُّ عَن سَوَآءِ ٱلسَّبِيلِ60
ته‌فسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئایا هەواڵتان بدەمێ بە کردارێک کە تۆڵەکەی لای خوا خراپترە لە تۆڵەی لەکەدارکردنی موسڵمانان، ئەوەش کرداری ئەو کەسەیە کە خوا نەفرینی لێکردوە و جامی خەشم و ڕقی خۆی ڕژاندووە بەسەریداو هەندێکیشی کردن بە مەیمون و هەندێکیشیان بە بەراز و هەندێکیانیشی کردە تاغوت پەرست و بت پەرست؟! ئا ئەوانە خراپترین جێگە و ڕێگەیان هەیە و گومڕاترین کەسن لە ڕێبازی ڕاست و دروست.
5:61جوزئی 6 · لاپەڕەی 118لێکچوو
وَإِذَا جَآءُوكُمْ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَقَد دَّخَلُوا۟ بِٱلْكُفْرِ وَهُمْ قَدْ خَرَجُوا۟ بِهِۦ ۚ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا كَانُوا۟ يَكْتُمُونَ61
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانە کاتێک دێن بۆ لاتان (بە درۆوە دەڵێن) ئێمەش موسوڵمانین و باوەڕمان هێناوە، لە کاتێکدا بەڕاستی ئەوانە بە بێ باوەڕیەوە هاتبوونە ژوورەوە و بێگومان هەر بەبێ باوەڕیشەوە چوونە دەرەوە، جا خوا خۆی چاک دەزانێت کە چیان حەشارداوە لە دڵ و دەروونیاندا.
5:62جوزئی 6 · لاپەڕەی 118لێکچوو
وَتَرَىٰ كَثِيرًۭا مِّنْهُمْ يُسَٰرِعُونَ فِى ٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَأَكْلِهِمُ ٱلسُّحْتَ ۚ لَبِئْسَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ62
ته‌فسیری ئاسان: زۆرێکیش لەوانە دەبینیت بەپەلەو بەهەڵپەن لە زەلکاوی تاوانی درۆو عەیبدارکردنی موسوڵمانان و دەستدرێژیی ناحەق و خواردنی حەرامیان، سوێند بێت بەخوا ئەوەی کە دەیکەن زۆر خراپ و نادروستە.
5:63جوزئی 6 · لاپەڕەی 118لێکچوو
لَوْلَا يَنْهَىٰهُمُ ٱلرَّبَّٰنِيُّونَ وَٱلْأَحْبَارُ عَن قَوْلِهِمُ ٱلْإِثْمَ وَأَكْلِهِمُ ٱلسُّحْتَ ۚ لَبِئْسَ مَا كَانُوا۟ يَصْنَعُونَ63
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئەوە تاکەی خواناس و زاناکانیان قەدەغەی گوفتاری گوناهو حەرام خۆرییان لێناکەن؟ سوێند بێت ئەو کردەوەو هەڵس و کەوتەی کە دەیکەن بۆ ڕازی کردنی خەڵک زۆر نادروست و خراپ و ناپەسەندە.
5:64جوزئی 6 · لاپەڕەی 118لێکچوو
وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ يَدُ ٱللَّهِ مَغْلُولَةٌ ۚ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ وَلُعِنُوا۟ بِمَا قَالُوا۟ ۘ بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ يُنفِقُ كَيْفَ يَشَآءُ ۚ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًۭا مِّنْهُم مَّآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ طُغْيَٰنًۭا وَكُفْرًۭا ۚ وَأَلْقَيْنَا بَيْنَهُمُ ٱلْعَدَٰوَةَ وَٱلْبَغْضَآءَ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ كُلَّمَآ أَوْقَدُوا۟ نَارًۭا لِّلْحَرْبِ أَطْفَأَهَا ٱللَّهُ ۚ وَيَسْعَوْنَ فِى ٱلْأَرْضِ فَسَادًۭا ۚ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلْمُفْسِدِينَ64
ته‌فسیری ئاسان: ئەو جولەکە (نەفام و خوانەناسانە) دەیانوت: خوا دەستی دەستی بەستراوە و خێری لەدەست نابێتەوە!! دەک دەستیان بەستراو و بێ خێرو کەلەپچە و تووشی شەلەل بێت، دەک نەفرینیان لێ بێت، بۆ خۆیان و قسەیان، نەخێر، وانیە بەڵکو دوو دەستەی (پڕ لە بەرەکەتی پەروەردگار) هەمیشە و بەردەوام کراوەیە، چۆنی بوێت و چەندی بوێت دەیبەخشێت! سوێند بێت زۆربەیان ئەوەی نێردراوەتە خوارەوە بۆت کە قورئانە لەلایەن پەروەردگارتەوە یاخی بوون و ستەمیان زیاد دەکات و نغرۆیان دەکات لە کوفردا، ئێمەش هەتا ڕۆژی قیامەت دوژمنایەتی و ڕق و کینەمان لەنێوانیاندا بەرپاکردووە، هەر کاتێک دەیانەوێت جەنگ بەرپا بکەن و ئاگری شەڕ هەڵبگیرسێنن خوا دەیکوژێنێتەوە و نایەڵێت تەشەنە بکات، ئەوانە زۆر بەپەلە و بەگەرمی هەوڵی بڵاو بوونەوەی فەسادو تاوان دەدەن لە زەویدا، خوایش ئەو کەسانەی خۆش ناوێت کە تۆوی خراپە دەچێنن.
5:65جوزئی 6 · لاپەڕەی 119لێکچوو
وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّقَوْا۟ لَكَفَّرْنَا عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ وَلَأَدْخَلْنَٰهُمْ جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ65
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەڕاستی خاوەنانی کتێب باوەڕیان بهێنایەو پارێزکار بوونایە، ئەوە چاوپۆشیمان لە خراپەکانیان دەکردو لێیان خۆش دەبووین و دەمانخستنە ناو بەهەشتی پڕ لە نازو نیعمەتەوە.
5:66جوزئی 6 · لاپەڕەی 119لێکچوو
وَلَوْ أَنَّهُمْ أَقَامُوا۟ ٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْهِم مِّن رَّبِّهِمْ لَأَكَلُوا۟ مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْجُلِهِم ۚ مِّنْهُمْ أُمَّةٌۭ مُّقْتَصِدَةٌۭ ۖ وَكَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ سَآءَ مَا يَعْمَلُونَ66
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەڕاستی هەستانایە بەپەیڕەو و پیادە کردنی تەورات و ئینجیل (کە مژدەی زۆری تیایە دەربارەی ئیسلام و محمد (صلی اللە علیە وسلم)و ئەو قورئانەش کە لەلایەن پەروەردگاریانەوە بۆیان هاتووەتە خوارەوە (ئەو کاتە بەرووبوومی درەختەکان زۆر و زەبەندە دەکەین و بەرەکەت دەخەینە جیهانی دانەوێڵەو سەوزە و خۆراکەکانی ترەوە)، ئەو کاتە خۆراکیان دەخوارد لە ڕا سەرو لەبەر پێیانەوە، دەستەیەک لەوانە کەسانێکی ژیرو دادپەروەر و میانەڕەو بە ویژدانن، کەچی زۆربەشیان ئەو کاروکردەوەی کە دەیکەن زۆر نادروست و نابەجێ یە.
5:67جوزئی 6 · لاپەڕەی 119لێکچوو
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلرَّسُولُ بَلِّغْ مَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ۖ وَإِن لَّمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُۥ ۚ وَٱللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ ٱلنَّاسِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْكَٰفِرِينَ67
ته‌فسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەرو فرستادە، هەرچی فەرمان و پەیامێکت بۆ دابەزیووە لەلایەن پەروەردگارتەوە (بێ دوودڵی، بێ ماتڵی) ڕای بگەیەنە، خۆ ئەگەر بەو کارە هەڵنەسایت، ئەوە مانای وایە پەیامەکەیت (بەتەواویی) نەگەیاندووە (دڵنیاش بە کە) خوا دەتپارێزێت لە شەڕ و خراپەی خەڵکی، چونکە بەڕاستی خوا هیدایەت و ڕێنموویی قەوم و هۆزی بێ باوەڕان نادات.
5:68جوزئی 6 · لاپەڕەی 119لێکچوو
قُلْ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لَسْتُمْ عَلَىٰ شَىْءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُوا۟ ٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ ۗ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًۭا مِّنْهُم مَّآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ طُغْيَٰنًۭا وَكُفْرًۭا ۖ فَلَا تَأْسَ عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَٰفِرِينَ68
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: ئەی خاوەنانی کتێب، ئێوە لەسەر هیچ بەرنامەو پەیڕەوو پڕۆگرامێک نین، هەتا بەچاکی پەیڕەو و پیادەی تەورات و ئینجیل و ئەوەی (لەم دواییەدا، کە قورئانە) نەکەن کە لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆتان دابەزیووە، سوێند بێت بەخوا زۆربەیان ئەوەی نێردراوەتە خوارەوە بۆت لە لایەن پەروەردگارتەوە یاخی بوون و ستەمیان زیاد دەکات و نغرۆیان دەکات لە بێ باوەڕیدا (کەچی لەجیاتی گوێڕایەڵی و ملکەچیی زۆربەیان هەوڵ دەدەن شت هەڵبەستن بۆ ئەو قورئانەی کە بۆمان ڕەوانە کردوویت)، جا ئیتر خەفەت و پەژارە دات نەگرێت بۆ ئەو گەلە بێ باوەڕە، (کاتێک: باوەڕ ناهێنن، کاتێک تۆڵەیان لێ دەکەینەوە لە دنیادا پێش قیامەت).
5:69جوزئی 6 · لاپەڕەی 119لێکچوو
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلصَّٰبِـُٔونَ وَٱلنَّصَٰرَىٰ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ69
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە (لە ئوممەتی محمد (صلی اللە علیە وسلم) و ئەوانەی کە بوون بە جوو و ئەوانەی صابئەن (فریشتە پەرست و ئەستێرە پەرستن) و گاورەکان، هەر یەک لەو دەستەو تاقمانە ئەگەر باوەڕی دامەزراو بەخواو بە ڕۆژی دوایی بهێنێت، و کارو کردەوەی چاک و دروست و بەسوود ئەنجام بدات، ئەوانە نەترس و بیم یەخەیان دەگرێت، نەخەم و پەژارە ڕوویان تێدەکات (کاتێک لەبەر ڕۆشنایی قورئانەوە ئەو باوەڕە دەهێنن).
5:70جوزئی 6 · لاپەڕەی 119لێکچوو
لَقَدْ أَخَذْنَا مِيثَٰقَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ وَأَرْسَلْنَآ إِلَيْهِمْ رُسُلًۭا ۖ كُلَّمَا جَآءَهُمْ رَسُولٌۢ بِمَا لَا تَهْوَىٰٓ أَنفُسُهُمْ فَرِيقًۭا كَذَّبُوا۟ وَفَرِيقًۭا يَقْتُلُونَ70
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بێت بەخوا بێگومان ئێمە پەیمانمان لە نەوەی ئیسرائیل وەرگرتووە (کە لە ڕێبازی یەکتاناسی و چاکەکاریی لانەدەن)، چەند پێغەمبەرێکیشمان بۆ ڕەوانە کردوون، هەرکاتێک یەکێک لەو پێغەمبەرانەیان بەدڵ نەبوو بێت (بەهۆی لاساریی و دەروون ئاڵۆزیی خۆیانەوە یاخود بەئارەزووی ئەوانی نەکردبێت) دەستەیەکیان (بەرنامەی پێغەمبەرانیان) بەدرۆ زانیووە، دەستەیەکی تریشیان پەلاماریان داون و (شەهیدیان کردوون).
5:71جوزئی 6 · لاپەڕەی 120لێکچوو
وَحَسِبُوٓا۟ أَلَّا تَكُونَ فِتْنَةٌۭ فَعَمُوا۟ وَصَمُّوا۟ ثُمَّ تَابَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ ثُمَّ عَمُوا۟ وَصَمُّوا۟ كَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ ۚ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِمَا يَعْمَلُونَ71
ته‌فسیری ئاسان: (لەولاشەوە چونکە خۆیان بەخۆشەویستی خوا دادەنا) بەتەما بوون کە تووشی بەڵاو ناخۆشی و سزا نەبن (لە سەرنجامی لادان و یاخی بوونیان) هەر بۆیە کوێرو کەڕ بوون لە ئاستی حەق و ڕاستیدا، (دوایی کە زانیان زەرەریانە) تەوبەیان کرد، خوایش چاوپۆشی لێکردن، لەوەودوا (تێهەڵچوونەوە لە تاوان و لادان) و زۆربەیان کوێرو کەڕ بوونەوە لەئاستی حەق و ڕاستیدا، خوای گەورەش بینایە بەهەموو ئەو کارانەی کە ئەنجامی دەدەن و (بەسەریاندا تێناپەڕێت).
5:72جوزئی 6 · لاپەڕەی 120لێکچوو
لَقَدْ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ مَرْيَمَ ۖ وَقَالَ ٱلْمَسِيحُ يَٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبَّكُمْ ۖ إِنَّهُۥ مَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِ ٱلْجَنَّةَ وَمَأْوَىٰهُ ٱلنَّارُ ۖ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنْ أَنصَارٍۢ72
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی، ئەوانە بێ باوەڕ بوون کە وتیان: خوا هەر مەسیحی کوڕی مەریەمە (بەمەرجێک) مەسیح وتوویەتی: ئەی نەوەی ئیسرائیل، ئەو خوایە بپەرستن کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە و دڵنیابن ئەوەی شەریک و هاوبەش بۆ خوا بڕیار بدات، ئەوە بێگومان خوا بەهەشتی لەسەر حەرامکردووە و شوێن و جێگاو سەرەنجامی ئاگرە، ئەوسا ئەوستەمکارانە هیچ جۆرە پشتیوانێکیان نی یە (کەس ناتوانێت فریایان بکەوێت).
5:73جوزئی 6 · لاپەڕەی 120لێکچوو
لَّقَدْ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ ثَالِثُ ثَلَٰثَةٍۢ ۘ وَمَا مِنْ إِلَٰهٍ إِلَّآ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۚ وَإِن لَّمْ يَنتَهُوا۟ عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ73
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بێت بەخوا بێگومان ئەوانەش بێ باوەڕ بوون کە وتیان: خوا یەکێکە لە سێ دانە خوا (لە حاڵەتێکدا): هیچ خوایەک، هیچ پەروەردگارێک نیە جگە لە خوایەکی تاکو تەنها، خۆ ئەگەر لەو گوفتارە نابەجێ و ناقۆڵایەیان کۆڵ نەدەن، سوێند بەخوا ئەوانەیان کە بێ باوەڕ بوون سزایەکی بەئێشیان تووش دەبێت.
5:74جوزئی 6 · لاپەڕەی 120لێکچوو
أَفَلَا يَتُوبُونَ إِلَى ٱللَّهِ وَيَسْتَغْفِرُونَهُۥ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ74
ته‌فسیری ئاسان: ئایا (خاوەنانی ئەو بیرو بڕوا پووچانە) حەق نیە تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خواو داوای لێخۆشبوونی لێ بکەن؟ لەکاتێکدا: خوا لێخۆشبووە و میهرەبانیشە!!
5:75جوزئی 6 · لاپەڕەی 120لێکچوو
مَّا ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ مَرْيَمَ إِلَّا رَسُولٌۭ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ ٱلرُّسُلُ وَأُمُّهُۥ صِدِّيقَةٌۭ ۖ كَانَا يَأْكُلَانِ ٱلطَّعَامَ ۗ ٱنظُرْ كَيْفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ ٱلْءَايَٰتِ ثُمَّ ٱنظُرْ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ75
ته‌فسیری ئاسان: مەسیحی کوڕی مەریەم هیچ شتێک نی یە (نە خوایە و نە کوڕی خوایە) جگە پێغەمبەرێکی خوا نەبێت، بە ڕاستی پێش ئەو چەندەها پێغەمبەری تریش ڕابوردوون، دایکیشی ئافرەتێکی زۆر ڕاست و ڕاستگۆیە، هەردووکیان خواردنیان دەخوارد (وەکو هەموو ئینسانێک) سەیر بکە و سەرنج بدە (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) چۆن هەموو فەرمان و بەڵگەیەکیان بۆ ڕوون دەکەینەوە، لەوەودوا تەماشاکا چۆن ڕوویان لە حەق وەردەچەرخێنرێت و لەڕاستی لادەدرێن!
5:76جوزئی 6 · لاپەڕەی 120لێکچوو
قُلْ أَتَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّۭا وَلَا نَفْعًۭا ۚ وَٱللَّهُ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ76
ته‌فسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئایا (ئەوە ڕاستە) لە جیاتی خوا شتێک دەپەرستن کە نە زەرەرتانی بەدەستە نە قازانج، (بەڵکو) هەر خوا خۆی بیسەرو زانایە (ئەو شتانەی ئێوە بەدەوریدا دێن هیچیان لە دەست نایەت).
5:77جوزئی 6 · لاپەڕەی 121لێکچوو
قُلْ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لَا تَغْلُوا۟ فِى دِينِكُمْ غَيْرَ ٱلْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعُوٓا۟ أَهْوَآءَ قَوْمٍۢ قَدْ ضَلُّوا۟ مِن قَبْلُ وَأَضَلُّوا۟ كَثِيرًۭا وَضَلُّوا۟ عَن سَوَآءِ ٱلسَّبِيلِ77
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها بڵێ: ئەی خاوەنانی کتێب زیادەڕەوی مەکەن لە ئاینەکەتاندا بەزیادەڕەوی نابەجێ و لە سنووری حەق و ڕاستی دەرمەچن، شوێنی ئارەزووی ئەو کەسانە مەکەون کە بێگومان پێشان گومڕا بوون و زۆر کەسیشیان گومڕا کردو ئەوانیش لەو ڕێگەو ڕێبازە ڕاستە لایاندا.
5:78جوزئی 6 · لاپەڕەی 121لێکچوو
لُعِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنۢ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ عَلَىٰ لِسَانِ دَاوُۥدَ وَعِيسَى ٱبْنِ مَرْيَمَ ۚ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا۟ وَّكَانُوا۟ يَعْتَدُونَ78
ته‌فسیری ئاسان: نەفرین کراوە لەوانەی: بێ باوەڕ بوون لە نەوەی ئیسرائیل لەسەر زاری داودو عیسای کوڕی مەریەم، ئەمەش لەبەر ئەوەی کە ئەوان یاخی و سەرکەش بوون و دەستدرێژیان دەکرد.
5:79جوزئی 6 · لاپەڕەی 121لێکچوو
كَانُوا۟ لَا يَتَنَاهَوْنَ عَن مُّنكَرٍۢ فَعَلُوهُ ۚ لَبِئْسَ مَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ79
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانە قەدەغەی یەکتریان نەدەکرد لە خراپەو تاوانێک کە دەیانکرد، سوێند بێت بەخوا ئەوەی کە دەیکەن زۆر خراپ و ناپەسەندە!
5:80جوزئی 6 · لاپەڕەی 121لێکچوو
تَرَىٰ كَثِيرًۭا مِّنْهُمْ يَتَوَلَّوْنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ لَبِئْسَ مَا قَدَّمَتْ لَهُمْ أَنفُسُهُمْ أَن سَخِطَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ وَفِى ٱلْعَذَابِ هُمْ خَٰلِدُونَ80
ته‌فسیری ئاسان: زۆربەیان دەبینیت ڕازین بەخۆشەویستی و پشتیوانی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون، سوێند بە خوا دەست پێشکەرییەکی خراپیان بۆ خۆیان ئەنجامداوە کە خوایان لە خۆیان تووڕە کردووە (بەو کارەیان)، (لە قیامەتیشدا) لەناو سزای دۆزەخدا دەبێت بۆ هەمیشە بمێننەوە.
5:81جوزئی 6 · لاپەڕەی 121لێکچوو
وَلَوْ كَانُوا۟ يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلنَّبِىِّ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْهِ مَا ٱتَّخَذُوهُمْ أَوْلِيَآءَ وَلَٰكِنَّ كَثِيرًۭا مِّنْهُمْ فَٰسِقُونَ81
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئەوانە باوەڕیان بەخواو بەم پێغەمبەرەو ئەو قورئانە ببوایە کە بۆی دابەزیوە، ئەوە ئەوانەیان نەدەکرد بەخۆشەویست و سەرپەرشتیاری خۆیان، پشتیان بەوان نەدەبەست، بەڵام زۆربەیان تاوانبارو لادەرو یاخین و (حەق و ڕاستی مەبەستیان نیە، بەڵکو بەردەوام دژایەتی ئاینی ئیسلام دەکەن).
5:82جوزئی 7 · لاپەڕەی 121لێکچوو
۞ لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ ٱلنَّاسِ عَدَٰوَةًۭ لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱلْيَهُودَ وَٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ ۖ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُم مَّوَدَّةًۭ لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّا نَصَٰرَىٰ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًۭا وَأَنَّهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ82
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەخوا دەبینیت و دەستت دەکەوێت سەر سەخترینی خەڵک لە دوژمنایەتیدا بەرامبەر بەوانەی کە باوەڕیان هێناوە، جولەکەن و ئەوانەی کە هاوەڵیان بۆ خوا داناوە و سوێند بێت دەبینیت و دەستت دەکەوێت نزیکترینیان لە سۆز و خۆشەویستی بۆ ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە ئەوانەن کە دەیانوت: بەڕاستی ئێمە نەصرانین، ئەوەش لەبەر ئەوەیە بەڕاستی هەندێک لەوان قەشەی دیندارن و هەندێکیشیان گۆشەگیرو کەسانی خواپەرستن و بێگومان ئەوان خۆ بەگەورە دانانێن.
5:83جوزئی 7 · لاپەڕەی 122لێکچوو
وَإِذَا سَمِعُوا۟ مَآ أُنزِلَ إِلَى ٱلرَّسُولِ تَرَىٰٓ أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ ٱلدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُوا۟ مِنَ ٱلْحَقِّ ۖ يَقُولُونَ رَبَّنَآ ءَامَنَّا فَٱكْتُبْنَا مَعَ ٱلشَّٰهِدِينَ83
ته‌فسیری ئاسان: (ئەوانەیان کە بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن) هەر کاتێک گوێیان لە قورئان دەبوو کە بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دابەزیووە، دەبینیت چاوەکانیان ئەسرینی خۆشی هەڵدەڕێژێت، بەهۆی ئەو حەق و ڕاستیەی کە دەیانناسی، لەکاتێکدا دەڵێن: پەروەردگارا ئێمە ئیمان و باوەڕمان هێناوە (بە ئاینی ئیسلام) دە تۆش لە ڕیزی (پەیڕەوان) و شایەتەکاندا تۆمارمان بکە.
5:84جوزئی 7 · لاپەڕەی 122لێکچوو
وَمَا لَنَا لَا نُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَمَا جَآءَنَا مِنَ ٱلْحَقِّ وَنَطْمَعُ أَن يُدْخِلَنَا رَبُّنَا مَعَ ٱلْقَوْمِ ٱلصَّٰلِحِينَ84
ته‌فسیری ئاسان: چی ڕێمان لێدەگرێت باوەڕ نەهێنین بە خواو بەوەی بۆمان هاتووە لە حەق و ڕاستی، هیواداریشین کە پەروەردگارمان بمانخاتە نێو ڕیزی چاکان و گونجاوان بۆ خواپەرستی.
5:85جوزئی 7 · لاپەڕەی 122لێکچوو
فَأَثَٰبَهُمُ ٱللَّهُ بِمَا قَالُوا۟ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلْمُحْسِنِينَ85
ته‌فسیری ئاسان: جا بەهۆی ئەوگوفتارە بەجێیەیان پاداشتی دانەوە، بەوەی باخەکانی بەهەشتیان پێ دەبەخشێت کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوەدا، هەر بەو شێوەیەشە پاداشتی چاکەکاران.
5:86جوزئی 7 · لاپەڕەی 122لێکچوو
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَحِيمِ86
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەش باوەڕیان نەهێناوە و ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەیان بە درۆزانی، ئا ئەوانە نیشتەجێی ناو دۆزەخن.
5:87جوزئی 7 · لاپەڕەی 122لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُحَرِّمُوا۟ طَيِّبَٰتِ مَآ أَحَلَّ ٱللَّهُ لَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْمُعْتَدِينَ87
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان هێناوە، ئەو نازو نیعمەتە چاکانەی کە خوا بۆی حەڵاڵ کردوون لە خۆتانی حەرام مەکەن و لە سنوور دەرمەچن و دەستدرێژیی مەکەن، چونکە بەڕاستی خوا دەست درێژکارانی خۆشناوێت.
5:88جوزئی 7 · لاپەڕەی 122لێکچوو
وَكُلُوا۟ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ حَلَٰلًۭا طَيِّبًۭا ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِىٓ أَنتُم بِهِۦ مُؤْمِنُونَ88
ته‌فسیری ئاسان: لەو ڕزق و ڕۆزییە حەڵاڵ و پاکانە بخۆن کە خوا پێی بەخشیوون، لەو خوایە بترسن کە ئێوە هەمیشە باوەڕی دامەزراوتان پێیەتی (خۆتان لە ڕزق و ڕۆزیی حەرام بپارێزن).
5:89جوزئی 7 · لاپەڕەی 122لێکچوو
لَا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَٰنِكُمْ وَلَٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ ٱلْأَيْمَٰنَ ۖ فَكَفَّٰرَتُهُۥٓ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَٰكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ ۖ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَٰثَةِ أَيَّامٍۢ ۚ ذَٰلِكَ كَفَّٰرَةُ أَيْمَٰنِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ ۚ وَٱحْفَظُوٓا۟ أَيْمَٰنَكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ ءَايَٰتِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ89
ته‌فسیری ئاسان: خوا لێتان ناگرێت کاتێک بەسادەیی سوێند بەدەمتاندا دێت و (لەسەری ڕاهاتوون) بەڵکو لەو سوێندانەتان دەپرسێتەوە کە بیرو هۆشتان لای هەبووە و بۆ مەبەستێک وتووتانە، جا کەفارەتی ئەو جۆرە سوێندانە: نان و خۆراک دانە بە دە کەسی هەژار بەشێوەیەکی مامناوەندی کە بۆ خاو و خێزانتان سەرفی دەکەن، یاخود پۆشتە کردنەوەیان یاخود ئازاد کردنی بەندەیەک (ئەگەر بووی) ئەوەی (توانای ئەو شتانەی نەبوو) با سێ ڕۆژ بەرۆژوو بێت، ئەوە کەفارەتی سوێندەکانتانە کاتێک سوێند دەخۆن و نایبەنە سەر، جا تادەتوانن سوێندەکانتان بپارێزن و مەیانشکێنن، ئا بەو شێوەیە خوا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە بۆ ئەوەی سوپاسگوزاری بکەن.
5:90جوزئی 7 · لاپەڕەی 123لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّمَا ٱلْخَمْرُ وَٱلْمَيْسِرُ وَٱلْأَنصَابُ وَٱلْأَزْلَٰمُ رِجْسٌۭ مِّنْ عَمَلِ ٱلشَّيْطَٰنِ فَٱجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ90
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە دڵنیابن کە عەرەق و قومارو گۆشتی ماڵاتی سەربڕاو بۆ غەیری خوا لەو شوێنانەی کە خەڵک بەپیرۆزی داناوە نەک ئیسلام، بورج حەرام و حەڵاڵ زانین بەهۆی هەڵدانی زارەوە ئەمانە هەرپیسن و لەکاروکردەوەی شەیتانن، کەواتە ئێوەش خۆتانی لێ دوور بگرن و خۆتانی لێ بپارێزن، بۆ ئەوەی سەرفرازیی و بەختەوەریی بەدەست بهێنن (لە هەردوو جیهاندا).
5:91جوزئی 7 · لاپەڕەی 123لێکچوو
إِنَّمَا يُرِيدُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَن يُوقِعَ بَيْنَكُمُ ٱلْعَدَٰوَةَ وَٱلْبَغْضَآءَ فِى ٱلْخَمْرِ وَٱلْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَن ذِكْرِ ٱللَّهِ وَعَنِ ٱلصَّلَوٰةِ ۖ فَهَلْ أَنتُم مُّنتَهُونَ91
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی شەیتان هەر دەیەوێت لە ڕێگەی عەرەق و قومارەوە دوژمنایەتی و بوغزو کینە بخاتە نێوانتانەوە و لەیادکردنی خوا و ناوە پیرۆزەکانی وێڵتان بکات، هەروەها سست و تەمەڵتان بکات لە ئەنجامدانی نوێژەکان بە شێنەیی، ئایا ئیتر بەس نیە؟ ئایا کۆڵ نادەن؟! (جا هەر کە ئەم ئایەتە پیرۆزە هاتە خوارەوە، جاڕ درا بە ناو شاری مەدینەدا کە عەرەق حەرام کراوە، ئەوسا ئیمانداران قەڕابە و گۆزە و دیزە و هەرچی عەرەقی تیادا بوو ڕشتیانە کۆڵان).
5:92جوزئی 7 · لاپەڕەی 123لێکچوو
وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ وَٱحْذَرُوا۟ ۚ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا عَلَىٰ رَسُولِنَا ٱلْبَلَٰغُ ٱلْمُبِينُ92
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی ئیمانداران) فەرمانبەرداری خوا بن، فەرمانبەرداری پێغەمبەریش بن و وریابن و ئاگادار بن (نەکەن سەرپێچی لە فەرمان و ڕێنمووییەکانیان بکەن) جا ئەگەر پشت هەڵکەن و یاخی ببن ئەوە بزانن بەڕاستی کاری پێغەمبەری ئێمە تەنها ڕاگەیاندنی ئاشکراو ڕوونی پەیامەکەیە.
5:93جوزئی 7 · لاپەڕەی 123لێکچوو
لَيْسَ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جُنَاحٌۭ فِيمَا طَعِمُوٓا۟ إِذَا مَا ٱتَّقَوا۟ وَّءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ ثُمَّ ٱتَّقَوا۟ وَّءَامَنُوا۟ ثُمَّ ٱتَّقَوا۟ وَّأَحْسَنُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ93
ته‌فسیری ئاسان: هیچ گوناهێک نیە لەسەر ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کردارە چاکەکانیان ئەنجامداوە لەوەی کە خواردویانە و خواردویانەتەوە (پێش حەرامکردنیان)، کاتێک خۆیان پاڕاستبێت لە حەرامی ئەو سەردەمە و بڕوایان هەبوو بێت و کردارە چاکەکانیان ئەنجام دابێت و پاشان لە تازە حەرام کراوەکانیش خۆیان پاڕاستبێت و باوەڕیان هێنا بێت لە دوایدا خۆیان پاڕاستبێت و بەردەوامیش بووبن لەسەر چاکەکردن، خوایش چاکەکارانی خۆش دەوێت (چاوپۆشی لە ڕابوردوویان دەکات).
5:94جوزئی 7 · لاپەڕەی 123لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَيَبْلُوَنَّكُمُ ٱللَّهُ بِشَىْءٍۢ مِّنَ ٱلصَّيْدِ تَنَالُهُۥٓ أَيْدِيكُمْ وَرِمَاحُكُمْ لِيَعْلَمَ ٱللَّهُ مَن يَخَافُهُۥ بِٱلْغَيْبِ ۚ فَمَنِ ٱعْتَدَىٰ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَلَهُۥ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ94
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە سوێند بێت بێگومان خوای گەورە تاقیتان دەکاتەوە بەشتی کەم هەندێکیان لە نێچیری کێوین کە دێنە پێشەوە لێتان و دەتوانن بەدەست بیانگرن و بە ڕمەکانتان ڕاویان بکەن (لەکاتی ئیحرامدا بۆ حەج و عەمرە) تا بە تەواوی لە جیهانی واقعدا خوا بزانێت کە کێ لە پەنهانیدا دەترسێت لە خوا، جا ئەوەی دەستدرێژی و نافەرمانی کردبێت لە دوای ئەو تاقی کردنەوەیە (لەکاتی ئیحرامدا) ئەوە سزای بەئێشی بۆ هیە.
5:95جوزئی 7 · لاپەڕەی 123لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَقْتُلُوا۟ ٱلصَّيْدَ وَأَنتُمْ حُرُمٌۭ ۚ وَمَن قَتَلَهُۥ مِنكُم مُّتَعَمِّدًۭا فَجَزَآءٌۭ مِّثْلُ مَا قَتَلَ مِنَ ٱلنَّعَمِ يَحْكُمُ بِهِۦ ذَوَا عَدْلٍۢ مِّنكُمْ هَدْيًۢا بَٰلِغَ ٱلْكَعْبَةِ أَوْ كَفَّٰرَةٌۭ طَعَامُ مَسَٰكِينَ أَوْ عَدْلُ ذَٰلِكَ صِيَامًۭا لِّيَذُوقَ وَبَالَ أَمْرِهِۦ ۗ عَفَا ٱللَّهُ عَمَّا سَلَفَ ۚ وَمَنْ عَادَ فَيَنتَقِمُ ٱللَّهُ مِنْهُ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌۭ ذُو ٱنتِقَامٍ95
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە لەکاتێکدا ئێوە لە ئیحرامدان (نیەتی حەج یا عەمرەتان هێناوە) نێچیر ڕاو مەکەن، ئەوەی بەئارەزوو ڕاو بکات و نێچیر بکوژێت لە تۆڵەیدا دەبێت قوربانیەکی وەک ئەو نێچیرە پێشکەش بکات و ئەو بڕیارەش دەبێت دووکەسی شارەزای دادپەروەر لە خۆتان بیدەن و قوربانیەکەش دەبێت پێشکەش بکرێت لە دەوروبەری کەعبەدا، یاخود بەقەدەر نرخی قۆچەکە خۆراک پێشکەش بەهەژاران بکات، یاخود بەقەدەر ژمارەی هەژاران (کە خۆراکیان بەردەکەوێت) بەڕۆژوو بێت، تا تاڵاوی سەرپێچی خۆی بچێژێت، لە ڕابوردووشدا هەرچی لەو بابەتانە ڕوویداوە خوا قەڵەمی چاوپۆشی بەسەردا هێناوە، جا ئەوەی ئەم هەڵانە دووبارە بکاتەوە خوا تۆڵەی لێدەسێنێت، چونکە خوا باڵادەست و تۆڵە سێنەرێکی (بە زەبرە).
5:96جوزئی 7 · لاپەڕەی 124لێکچوو
أُحِلَّ لَكُمْ صَيْدُ ٱلْبَحْرِ وَطَعَامُهُۥ مَتَٰعًۭا لَّكُمْ وَلِلسَّيَّارَةِ ۖ وَحُرِّمَ عَلَيْكُمْ صَيْدُ ٱلْبَرِّ مَا دُمْتُمْ حُرُمًۭا ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِىٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ96
ته‌فسیری ئاسان: ڕاوکردن و خواردنی زیندەوەرانی دەریایی بۆتان حەڵاڵ کراوە، لەبەر سوودی ئێوە و ئەو کەسانەش کە لە سەفەردان و ڕاوی زیندەوەرانی دەشتی و کێوی لێتان حەرامە هەتا لە ئیحرامدا بن، لەو خوایە بترسن کە هەر بۆ لای ئەو کۆ دەکرێنەوە (بۆ لێپرسینەوە).
5:97جوزئی 7 · لاپەڕەی 124لێکچوو
۞ جَعَلَ ٱللَّهُ ٱلْكَعْبَةَ ٱلْبَيْتَ ٱلْحَرَامَ قِيَٰمًۭا لِّلنَّاسِ وَٱلشَّهْرَ ٱلْحَرَامَ وَٱلْهَدْىَ وَٱلْقَلَٰٓئِدَ ۚ ذَٰلِكَ لِتَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَأَنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ97
ته‌فسیری ئاسان: خوا، کەعبە کە (البیت الحرام)ه کردوویەتی بەهۆی هەستانەوە و بوژانەوەی خەڵکی (لە هەردوو دنیادا)، هەروەها مانگە حەرامەکانیش و دیاریی و قوربانیە دیاری کراوەکان، ئەوەش بۆ ئەوەیە چاک بزانن و دڵنیا بن کە خوا ئاگادارە بەهەرچی لە ئاسمانەکاندایە و بەهەرچی لە زەویدا هەیە، بەڕاستی خوا بە هەموو شتێک زانایە.
5:98جوزئی 7 · لاپەڕەی 124لێکچوو
ٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ وَأَنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ98
ته‌فسیری ئاسان: چاک بزانن بەڕاستی خوا تۆڵەسێنەرێکی توند و تیژە (لە یاخیەکان) هەروەها بێگومان لێخۆشبوو و میهرەبانە (بۆ ئیمانداران).
5:99جوزئی 7 · لاپەڕەی 124لێکچوو
مَّا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلْبَلَٰغُ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا تَكْتُمُونَ99
ته‌فسیری ئاسان: پێغەمبەر هیچی لەسەر نی یە جگە لە ڕاگەیاندنی پەیامی خوا، هەر خوا خۆیشی دەزانێت بەوەی دەریدەخەن، بەوەش دەیشارنەوە (لە کردارو نیەتتان).
5:100جوزئی 7 · لاپەڕەی 124لێکچوو
قُل لَّا يَسْتَوِى ٱلْخَبِيثُ وَٱلطَّيِّبُ وَلَوْ أَعْجَبَكَ كَثْرَةُ ٱلْخَبِيثِ ۚ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ يَٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ100
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: پیس و پاک یەکسان نین، هەرچەندە زۆریەتی ئەو پیسە سەرنجی ڕاکێشا بیت، کەواتە ئەی هۆشمەندان لە خوا بترسن و پارێزکار بن، بۆ ئەوەی سەرفراز و سەرکەوتووبن.
5:101جوزئی 7 · لاپەڕەی 124لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَسْـَٔلُوا۟ عَنْ أَشْيَآءَ إِن تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ وَإِن تَسْـَٔلُوا۟ عَنْهَا حِينَ يُنَزَّلُ ٱلْقُرْءَانُ تُبْدَ لَكُمْ عَفَا ٱللَّهُ عَنْهَا ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌۭ101
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە پرسیار مەکەن لە هەندێک شت، کە ئەگەر ئاشکرا بکرێت بۆتان سەغڵەتتان دەکات، خۆ ئەگەر پرسیار بکەن دەربارەیان لەکاتی دابەزاندنی قورئاندا ئەوە بۆتان ئاشکرا دەکرێت، خوا چاوپۆشی لێ کردوون و (باسی نەکردوون) خواش لێخۆشبوو و بەحیلم و حەوسەڵەیە.
5:102جوزئی 7 · لاپەڕەی 124لێکچوو
قَدْ سَأَلَهَا قَوْمٌۭ مِّن قَبْلِكُمْ ثُمَّ أَصْبَحُوا۟ بِهَا كَٰفِرِينَ102
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان کەسانێک پێش ئێوە پرسیاریان دەربارەیان کرد، پاشان کە بۆیان ڕوون دەبۆوە بڕوایان پێ نەدەکرد و پێی بێ باوەڕ بوون (کەواتە ئێوە وامەبن).
5:103جوزئی 7 · لاپەڕەی 124لێکچوو
مَا جَعَلَ ٱللَّهُ مِنۢ بَحِيرَةٍۢ وَلَا سَآئِبَةٍۢ وَلَا وَصِيلَةٍۢ وَلَا حَامٍۢ ۙ وَلَٰكِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ ۖ وَأَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ103
ته‌فسیری ئاسان: خوا بڕیاری ئەوەی نەداوە کە وشتر گوێی ببڕدرێت یان بەڕەڵا بکرێت، یان بەرخۆلەی مەڕەکان بۆ بتەکان سەر ببڕدرێت، یان وشتری نێر ئازاد بێت، بەڵام ئەوانەی بێ باوەڕ بوون درۆیان بەدەم خواوە هەڵدەبەست، زۆربەشیان ژیر نابن (هەر لە خۆیانەوە بڕیاری نابەجێ دەدەن و کرداری ناپەسەند دەکەن).
5:104جوزئی 7 · لاپەڕەی 125لێکچوو
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا۟ إِلَىٰ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَإِلَى ٱلرَّسُولِ قَالُوا۟ حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَآ ۚ أَوَلَوْ كَانَ ءَابَآؤُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ شَيْـًۭٔا وَلَا يَهْتَدُونَ104
ته‌فسیری ئاسان: هەر کاتێک پێیان بوترێت: وەرن بۆ لای ئەوەی خوا دایبەزاندووە و وەن بۆ لای پێغەمبەریش (بۆ ئەوەی داوەری بکات لە نێوانتاندا) ئەوە دەڵێن: هەر ئەو بەرنامەیەمان بەسە کە باوو باپیرانمان لەسەری بوون و لە مامۆستاو ڕابەرانمانەوە فێری بوین و بۆمان ماوەتەوە، ئایا ئەگەر کاتێکیش باوان و مامۆستایانیان هیچ شتێک لە حەرام و حەڵاڵ نەزانن و ڕێنموویش وەرنەگرن، ئەوە هەرشوێنیان دەکەون؟!
5:105جوزئی 7 · لاپەڕەی 125لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ عَلَيْكُمْ أَنفُسَكُمْ ۖ لَا يَضُرُّكُم مَّن ضَلَّ إِذَا ٱهْتَدَيْتُمْ ۚ إِلَى ٱللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًۭا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ105
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە هەمیشەو بەردەوام سەرگەرمی پەروەردەی خۆتان بن و (مەترسن)، چونکە ئەوانەی گومڕان ناتوانن زیانتان لێبدەن ئەگەر ئێوە بەچاکی ڕێبازی هیدایەت و خواناسیتان گرتبێتە بەر، دڵنیابن گەڕانەوەی هەموو شتێک بۆلای خوایە، سەرەنجام هەواڵی هەموو ئەو کارو کردەوانەتان دەداتێ کە ئەنجامی دەدەن.
5:106جوزئی 7 · لاپەڕەی 125لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ شَهَٰدَةُ بَيْنِكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ ٱلْمَوْتُ حِينَ ٱلْوَصِيَّةِ ٱثْنَانِ ذَوَا عَدْلٍۢ مِّنكُمْ أَوْ ءَاخَرَانِ مِنْ غَيْرِكُمْ إِنْ أَنتُمْ ضَرَبْتُمْ فِى ٱلْأَرْضِ فَأَصَٰبَتْكُم مُّصِيبَةُ ٱلْمَوْتِ ۚ تَحْبِسُونَهُمَا مِنۢ بَعْدِ ٱلصَّلَوٰةِ فَيُقْسِمَانِ بِٱللَّهِ إِنِ ٱرْتَبْتُمْ لَا نَشْتَرِى بِهِۦ ثَمَنًۭا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰ ۙ وَلَا نَكْتُمُ شَهَٰدَةَ ٱللَّهِ إِنَّآ إِذًۭا لَّمِنَ ٱلْءَاثِمِينَ106
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە: کاتێک نیشانەی مەرگ و مردن لە کەسێکتان دەرکەوت، شایەتی نێوانتان با دووکەس بن لەکاتی وەسیەتەکەدا، دووکەسی دادپەروەر بن لە خۆتان یان دوو کەسی تر جگە لە خۆتان، ئەگەر ئێوە بۆ بازرگانی و شتی تر سەفەرتان کرد لە وڵاتداو جا مردن یەخەی گرتن، ئەگەر دوودڵ بوون لە دوو شایەتەکە ئەوا ڕایانگرن لە دوای نوێژی عەسر سوێند بخۆن بەخواو (بڵێن) ئێمە سوێندەکەمان بەهیچ نرخێک ناگۆڕینەوە با سوێند بۆ خوراوەکە نزیکترین خزمیش بێت (لە ڕاستی لا نادەین)، ئێمە شایەتیەک کە بۆ خوا ئەنجاممانداوە نایشارینەوە و ونی ناکەین، چونکە بەڕاستی ئەگەر وابکەین ئەوە کەوابوو بێگومان لە ڕیزی تاوانبارانداین.
5:107جوزئی 7 · لاپەڕەی 125لێکچوو
فَإِنْ عُثِرَ عَلَىٰٓ أَنَّهُمَا ٱسْتَحَقَّآ إِثْمًۭا فَـَٔاخَرَانِ يَقُومَانِ مَقَامَهُمَا مِنَ ٱلَّذِينَ ٱسْتَحَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلْأَوْلَيَٰنِ فَيُقْسِمَانِ بِٱللَّهِ لَشَهَٰدَتُنَآ أَحَقُّ مِن شَهَٰدَتِهِمَا وَمَا ٱعْتَدَيْنَآ إِنَّآ إِذًۭا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ107
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر دەرکەوت ئەو دوو شایەتەی پێشوو (درۆیان کردووەو) خۆیان گوناهبار کردووە ئەوە دووکەسی تر لە خزمی نزیکی ستەم لێکراوی مردووەکە لە جیاتی ئەوان ئامادە بکرێن و ئینجا سوێند بەخوا بخۆن و بڵێن: کە بە ڕاستی شایەتی ئێمە لە شایەتی ئەوان ڕاستترو دروستترە، ئێمە هیچ ستەم و دەستدرێژیەکمان نەکردووە و (تەماعمان لە ماڵیاندا نیە)، خۆ ئەگەر نیەتمان وابێت، ئەوە بەڕاستی کەوابوو ئێمەش لە ڕیزی ستەمکارانداین.
5:108جوزئی 7 · لاپەڕەی 125لێکچوو
ذَٰلِكَ أَدْنَىٰٓ أَن يَأْتُوا۟ بِٱلشَّهَٰدَةِ عَلَىٰ وَجْهِهَآ أَوْ يَخَافُوٓا۟ أَن تُرَدَّ أَيْمَٰنٌۢ بَعْدَ أَيْمَٰنِهِمْ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱسْمَعُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَٰسِقِينَ108
ته‌فسیری ئاسان: ئەوەی کە باسکرا نزیکترین و شیاوترین شێوازە بۆ شایەتی جێبەجێ کردن بۆ ئەوەی سوێند و شایەتیەکان بە ڕاستی بدرێن لەبەر خوا یان لە ترسی ئابڕوو چوونی بەدرۆ خستنەوەی سوێندەکانیان (تا مافی کەس نەفەوتێت)، لە خوا بترسن و گوێ بگرن (بۆ هەموو ڕێنموییەکی خێر) خوایش هیدایەت و ڕێنموویی هۆزو قەومی تاوانبارو گوناهکارو لە سنوور دەرچوو نادات.
5:109جوزئی 7 · لاپەڕەی 126لێکچوو
۞ يَوْمَ يَجْمَعُ ٱللَّهُ ٱلرُّسُلَ فَيَقُولُ مَاذَآ أُجِبْتُمْ ۖ قَالُوا۟ لَا عِلْمَ لَنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّٰمُ ٱلْغُيُوبِ109
ته‌فسیری ئاسان: رۆژێک دێت، خوا هەموو پێغەمبەران کۆدەکاتەوە، ئیجا پێیان دەفەرموێت: چۆن وەڵامتان درایەوەو خەڵکی هەڵوێستیان چۆن بوو بەرامبەرتان؟ تا چ ڕادەیەک هاتن بەدەمتانەوە؟ (لە سامناکی ئەو ڕۆژە و بەهۆی دڵنیاییان لە زانیاری بێ سنووری خوایی) وتیان: ئێمە نازانین و هیچ شارەزاییەکمان نیە، بەڕاستی خوایە تۆ هەر خۆت ئاگات لە هەموو نهێنی و شاراوەکانە و بە هەموو پەنهانێک دەزانیت.
5:110جوزئی 7 · لاپەڕەی 126لێکچوو
إِذْ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ٱذْكُرْ نِعْمَتِى عَلَيْكَ وَعَلَىٰ وَٰلِدَتِكَ إِذْ أَيَّدتُّكَ بِرُوحِ ٱلْقُدُسِ تُكَلِّمُ ٱلنَّاسَ فِى ٱلْمَهْدِ وَكَهْلًۭا ۖ وَإِذْ عَلَّمْتُكَ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ ۖ وَإِذْ تَخْلُقُ مِنَ ٱلطِّينِ كَهَيْـَٔةِ ٱلطَّيْرِ بِإِذْنِى فَتَنفُخُ فِيهَا فَتَكُونُ طَيْرًۢا بِإِذْنِى ۖ وَتُبْرِئُ ٱلْأَكْمَهَ وَٱلْأَبْرَصَ بِإِذْنِى ۖ وَإِذْ تُخْرِجُ ٱلْمَوْتَىٰ بِإِذْنِى ۖ وَإِذْ كَفَفْتُ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ عَنكَ إِذْ جِئْتَهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْهُمْ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ110
ته‌فسیری ئاسان: ئەوسا (لەناو هەموو پێغەمبەراندا ڕوو بە عیسای کوڕی مەریەم) خوا فەرمووی: ئەی عیسای کوڕی مەریەم یادی ئەو نازو نیعمەتەی من بکەرەوە کە ڕژاندم بەسەر خۆت و دایکتدا، کاتێک من بەهۆی فریشتە جوبرەئیلی پیرۆزەوە پشتیوانیم لێکردیت، ئەوکاتەی لە بێشکەداو بەپیریش بەڕەوانی قسەت بۆ خەڵکی دەکرد، هەروەها کاتێک فێری نووسین و دانایی و تەورات و ئینجیلم کردیت، کاتێکیش لە قوڕ وەک شێوەی باڵندەت دروست دەکرد بەفەرمانی من، ئەمجا فووت پیادەکرد، جا دەبوو بەباڵدە بەفەرمانی من و کوێری زگماک و بەڵەکت چاک دەکردەوە بەفەرمانی من، کاتێکیش مردووەکانت بەزیندوویی بەفەرمانی من لە گۆڕ دەردەهێنایەوە، هەروەها یادی ئەوە بکەرەوە کە شەڕی نەوەی ئیسرائیلم لێ لادایت، کاتێک بەبەڵگە ئاشکراکانەوە هاتی بۆ لایان، جا ئەوانەشیان کە بێ باوەڕ بوون وتیان: ئەمە جگە لەوەی جادوویەکی ئاشکرایە هیچ شتێکی تر نیە.
5:111جوزئی 7 · لاپەڕەی 126لێکچوو
وَإِذْ أَوْحَيْتُ إِلَى ٱلْحَوَارِيِّۦنَ أَنْ ءَامِنُوا۟ بِى وَبِرَسُولِى قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَٱشْهَدْ بِأَنَّنَا مُسْلِمُونَ111
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها کاتێک نیگام نارد بۆ هاوەڵە دڵسۆزو تایبەتیەکانی عیسا (حەواریەکان) کە ئیمان و باوەڕ بهێنن بە من و بە پێغەمبەرەکەم، ئەوانیش وتیان: ئیمان و باوەڕی تەواومان هەیە، خوایە تۆش بەشایەت بە کە بەڕاستی ئێمە موسڵمان و (ملکەچ و دڵسۆزین).
5:112جوزئی 7 · لاپەڕەی 126لێکچوو
إِذْ قَالَ ٱلْحَوَارِيُّونَ يَٰعِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ هَلْ يَسْتَطِيعُ رَبُّكَ أَن يُنَزِّلَ عَلَيْنَا مَآئِدَةًۭ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ۖ قَالَ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ112
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک حەواریەکانیش وتیان: ئەی عیسای کوڕی مەریەم، ئایا پەروەردگاری تۆ دەتوانێت لە ئاسمانەوە سفرە و خوانێکمان بۆ دابەزێنێت؟ عیسا وتی: لە خوا بترسن، ئەگەر ئێوە ئیماندارن، (ئەمە چ داخوازیەکە دەیکەن؟!).
5:113جوزئی 7 · لاپەڕەی 126لێکچوو
قَالُوا۟ نُرِيدُ أَن نَّأْكُلَ مِنْهَا وَتَطْمَئِنَّ قُلُوبُنَا وَنَعْلَمَ أَن قَدْ صَدَقْتَنَا وَنَكُونَ عَلَيْهَا مِنَ ٱلشَّٰهِدِينَ113
ته‌فسیری ئاسان: (حەوارییەکان بۆ پاساوی داواکەیان) وتیان: دەمانەوێت (بۆ پیرۆزی و بەرەکەت) لێی بخۆین و دڵنیابین و چاک بزانین کە بێگومان ڕاستت لەگەڵدا کردووین و لەسەریشی ببینە شایەت (تا ئەوەی باوەڕی هەیە باوەڕی دامەزراوتر بێت).
5:114جوزئی 7 · لاپەڕەی 127لێکچوو
قَالَ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ ٱللَّهُمَّ رَبَّنَآ أَنزِلْ عَلَيْنَا مَآئِدَةًۭ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ تَكُونُ لَنَا عِيدًۭا لِّأَوَّلِنَا وَءَاخِرِنَا وَءَايَةًۭ مِّنكَ ۖ وَٱرْزُقْنَا وَأَنتَ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ114
ته‌فسیری ئاسان: ئەوسا عیسای کوڕی مەریەم وتی: ئەی خوای پەروەردگار لە ئاسمانەوە سفرە و خوانێکمان بۆ دابەزێنە تا ببێتە جەژن بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوومان و بەڵگەیەک بێت لەلایەن تۆوە بۆ پێغەمبەرایەتی من و دەسەڵاتی بێ سنوورت و لە ڕزق و ڕۆزی بەهرەوەرمان بکە، هەر تۆی چاکترین ڕۆزی بەخش.
5:115جوزئی 7 · لاپەڕەی 127لێکچوو
قَالَ ٱللَّهُ إِنِّى مُنَزِّلُهَا عَلَيْكُمْ ۖ فَمَن يَكْفُرْ بَعْدُ مِنكُمْ فَإِنِّىٓ أُعَذِّبُهُۥ عَذَابًۭا لَّآ أُعَذِّبُهُۥٓ أَحَدًۭا مِّنَ ٱلْعَٰلَمِينَ115
ته‌فسیری ئاسان: (ئینجا) خوا فەرمووی: بەڕاستی من ئەو سفرە و خوانەتان بۆ دادەبەزێنم، جا ئەوەتان (دوای دابەزاندنی سفرەوخوانەکە) بێ بڕوابێت و سوپاس ناپەزێربێت، ئەوە بەڕاستی من سزایەکی دەدەم کە سزای هیچ کەسێکم لە جیهاندا ئاوانەدا بێت.
5:116جوزئی 7 · لاپەڕەی 127لێکچوو
وَإِذْ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ءَأَنتَ قُلْتَ لِلنَّاسِ ٱتَّخِذُونِى وَأُمِّىَ إِلَٰهَيْنِ مِن دُونِ ٱللَّهِ ۖ قَالَ سُبْحَٰنَكَ مَا يَكُونُ لِىٓ أَنْ أَقُولَ مَا لَيْسَ لِى بِحَقٍّ ۚ إِن كُنتُ قُلْتُهُۥ فَقَدْ عَلِمْتَهُۥ ۚ تَعْلَمُ مَا فِى نَفْسِى وَلَآ أَعْلَمُ مَا فِى نَفْسِكَ ۚ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّٰمُ ٱلْغُيُوبِ116
ته‌فسیری ئاسان: کاتێکیش خوا (هەر لە قیامەتدا) فەرمووی: ئەی عیسای کوڕی مەریەم، ئایا ئەوەتۆ بەخەڵکیت وتوە: منیش و دایکیشم بە دوو خوا دابنێن لە خوار خوای پەروەردگارەوە؟ عیسا لە وەڵامدا وتی: پاکی و بێگەردی و بێ هاوەڵی شایستەی تۆیە، بۆم نیە من شتێک بڵێم بۆ خۆم کە مافی من نەبێت؟! (چۆن حەق بەخۆم دەدەم شتی وا بێت بە زارمدا؟!) خۆ ئەگەر شتی وام وتبێت ئەوە بەڕاستی تۆ دەیزانیت و لێت شاراوە نیە، چونکە تۆ دەزانیت بەهەرچی لە دڵ و دەروونمدا هەیە، بەڵام من نازانم بەوەی کە لە دەریای علم و زانستی بێ پایانی تۆدا هەیە، چونکە بەڕاستی هەر تۆ زانا و شارەزای نهێنی و پەنهانی.
5:117جوزئی 7 · لاپەڕەی 127لێکچوو
مَا قُلْتُ لَهُمْ إِلَّا مَآ أَمَرْتَنِى بِهِۦٓ أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبَّكُمْ ۚ وَكُنتُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًۭا مَّا دُمْتُ فِيهِمْ ۖ فَلَمَّا تَوَفَّيْتَنِى كُنتَ أَنتَ ٱلرَّقِيبَ عَلَيْهِمْ ۚ وَأَنتَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدٌ117
ته‌فسیری ئاسان: (بێگومان تۆ چاک دەزانیت): من هیچ شتێکم پێ نەوتوون جگە لەوەی کە تۆ فەرمانت پێداوم، ئەویش ئەوەیە: تەنها خوا بپەرستن کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە و من شایەت بووم بەسەریانەوە هەتا لەناویاندا بووم، ئینجا کاتێک منت مران و گیانت کێشام، ئیتر ئەوە هەر خۆت چاودێر و ئاگادار بوویت لێیان و هەر تۆش شایەتیت بەسەر هەموو شتێکەوە.
5:118جوزئی 7 · لاپەڕەی 127لێکچوو
إِن تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ ۖ وَإِن تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ118
ته‌فسیری ئاسان: جا ئەگەر ئەشکەنجەیان بدەیت (لەسەر لادان و تاوانیان)، ئەوە بەڕاستی بەندەی خۆتن و ئەگەر لێشیان خۆش ببیت، ئەوە بەڕاستی تۆ خۆت خوایەکی باڵادەست و دانایت (دەزانیت کێ شایستەی لێخۆشبوونە).
5:119جوزئی 7 · لاپەڕەی 127لێکچوو
قَالَ ٱللَّهُ هَٰذَا يَوْمُ يَنفَعُ ٱلصَّٰدِقِينَ صِدْقُهُمْ ۚ لَهُمْ جَنَّٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۚ رَّضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا۟ عَنْهُ ۚ ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ119
ته‌فسیری ئاسان: (ئینجا) خوای گەورە فەرمووی: ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە ڕاستگۆیان ڕاستگۆییەکەیان سوودیان پێدەگەیەنێت، باخەکانی بەهەشت بۆیان ئامادەیە کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات و بۆ هەمیشەو هەتاهەتایی لەو بەهەشتەدا دەمێننەوە و خوای پەروەردگاریش لێیان ڕازی بووە و ئەوانیش لە خوا ڕازی بوون، ئەوەیە سەرفرازیی گەورە و بێ سنوور.
5:120جوزئی 7 · لاپەڕەی 127لێکچوو
لِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا فِيهِنَّ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۢ120
ته‌فسیری ئاسان: ئاسمانەکان و زەوی هەر خوا خاوەنیانە، هەروەها ئەوەش کە تیایاندایە و ئەو زاتە هەمیشە دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.