پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَجَعَلَ ٱلظُّلُمَٰتِ وَٱلنُّورَ ۖ ثُمَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ1
تهفسیری ئاسان: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە، تاریکی و ڕوناکی فەراهەم هێناوە (کەچی لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگە بەهێزو سەرسام ئاوەرانەدا) پاشان ئەوانەی بێ باوەڕ بوون بەپەروەردگاریان یەکێک لە دروستکراوەکانی خوا دەکەنە هاوتای خوا.
هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن طِينٍۢ ثُمَّ قَضَىٰٓ أَجَلًۭا ۖ وَأَجَلٌۭ مُّسَمًّى عِندَهُۥ ۖ ثُمَّ أَنتُمْ تَمْتَرُونَ2
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە ئێوەی لە قوڕێک دروست کردووە لەوەودوا کاتێکی بڕیاریدا (کە خەوتنە وەک نیوە مەرگێک، بەشێک لەئەندامە هەستیارەکان لەکار دەکەون بۆ ماوەیەک) و کاتێکی دیاریکراوی تریشی لای خۆی بڕیارداوە بۆ هەموو کەسێک کە کاتی تەواو بوونی تەمەنیەتی، (کەچی پاش ئەو هەموو بەڵگانە بۆ دەسەڵاتی بێ سنووری خوا) ئێوە ئینکاری زیندوو بوونەوە دەکەن و هەر لە گوماندان!!
وَهُوَ ٱللَّهُ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَفِى ٱلْأَرْضِ ۖ يَعْلَمُ سِرَّكُمْ وَجَهْرَكُمْ وَيَعْلَمُ مَا تَكْسِبُونَ3
تهفسیری ئاسان: ئەوە هەر اللە یە پەرستراوە لە ئاسمانەکان و زەویدا و نهێنی و ئاشکراتان دەزانێت، بە هەموو کارو کردەوەیەکیش کە دەیکەن ئاگادارە.
وَمَا تَأْتِيهِم مِّنْ ءَايَةٍۢ مِّنْ ءَايَٰتِ رَبِّهِمْ إِلَّا كَانُوا۟ عَنْهَا مُعْرِضِينَ4
تهفسیری ئاسان: (بێ باوەڕان) هیچ بەڵگەو موعجیزەیەکی پەروەردگاریان بۆ نایەت پشتی تێنەکەن و ڕووی لێ وەرنەگێڕن.
فَقَدْ كَذَّبُوا۟ بِٱلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمْ ۖ فَسَوْفَ يَأْتِيهِمْ أَنۢبَٰٓؤُا۟ مَا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ5
تهفسیری ئاسان: کەوابوو بێگومان ئەوانە کاتێک ئەو حەق و ڕاستیەیان بۆ هات کە قورئانە بڕوایان پێنەکرد، جا لە ئایندەدابۆیان دێت و پێیان دەگات هەواڵی ئەوەی کە ئەوان گاڵتەیان پێدەکرد.
أَلَمْ يَرَوْا۟ كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّن قَرْنٍۢ مَّكَّنَّٰهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مَا لَمْ نُمَكِّن لَّكُمْ وَأَرْسَلْنَا ٱلسَّمَآءَ عَلَيْهِم مِّدْرَارًۭا وَجَعَلْنَا ٱلْأَنْهَٰرَ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمْ فَأَهْلَكْنَٰهُم بِذُنُوبِهِمْ وَأَنشَأْنَا مِنۢ بَعْدِهِمْ قَرْنًا ءَاخَرِينَ6
تهفسیری ئاسان: ئایا نەیانبینیووە و نەیانزانیووە (بەهۆی شوێنەوارەوە) چەندەها نەوەمان پێش ئەمان لەناو بردووە کە پایەدارمان کردبوون لە زەویدا، بەشێوەیەک ئێوەمان ئاوا پایەدار نەکردووە و بارانی زۆرمان بەردەوام بۆ دەباراندن (کە دەبووە هۆی پێگەیشتنی جۆرەها ڕوەک و بەروبووم)، چەندەها جۆگەو ڕووباریشمان لەناو کێڵگەو باخ و شارەکانیاندا بۆ ڕەخساندبوون خوڕەمی دەکرد بەنێو درەخت و کۆشک و تەلاریاندا، بەڵام بەهۆی لادان و گوناهو تاوانیانەوە لەناومان بردن و نەوەی ترمان لە دوای ئەوان هێنایە کایەوە.
وَلَوْ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ كِتَٰبًۭا فِى قِرْطَاسٍۢ فَلَمَسُوهُ بِأَيْدِيهِمْ لَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ7
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر نووسراوێکمان بۆ تۆ لەناو کاغەزێکدا داببەزاندایە، ئەوجا دەستیشیان لێ بدایە، ئەوە ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون دەیانوت: ئەمە جگە لە جادوویەکی ئاشکرا هیچ شتێکی تر نیە!! (هەر باوەڕ ناهێنن).
وَقَالُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ مَلَكٌۭ ۖ وَلَوْ أَنزَلْنَا مَلَكًۭا لَّقُضِىَ ٱلْأَمْرُ ثُمَّ لَا يُنظَرُونَ8
تهفسیری ئاسان: هەروەها دەیانوت: چی دەبوو ئەگەر فریشتەیەک بۆ لای (محمد (صلی اللە علیە وسلم) دابەزییایە و بەچاوی خۆمان بمانبینیایە! جا ئەگەر فریشتەمان بناردایە ئەوە کۆتایی بەهەموو شتێک دەهات و پاشان مۆڵەت نادرێن تا تەوبە بکەن.
وَلَوْ جَعَلْنَٰهُ مَلَكًۭا لَّجَعَلْنَٰهُ رَجُلًۭا وَلَلَبَسْنَا عَلَيْهِم مَّا يَلْبِسُونَ9
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر فریشتەمان بکردایە بە فرستادە، ئەوە لە شێوەی پیاوێکدا دەماننارد و هەمان گومان کە ئێستا هەیانە بۆیان دروست دەبوو.
وَلَقَدِ ٱسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍۢ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِٱلَّذِينَ سَخِرُوا۟ مِنْهُم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ10
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) دڵت لەخۆت دانەمێنێت) سوێندبێت بەخوا بەڕاستی گاڵتەکراوە بە پێغەمبەرانی پێش تۆ، سەرنجام ئەوەی ئەوان بڕوایان پێی نەبوو، گاڵتەیان پێدەکرد، یەخەی پێگرتن و نغرۆی کردن (خوا تۆڵەی لێسەندن).
قُلْ سِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ ثُمَّ ٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُكَذِّبِينَ11
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: بڕۆن بگەڕێن بەسەر زەویدا و پاشان تەماشا بکەن و سەرنج بدەن، بزانن سەر ئەنجامی ئەوانەی بەرنامەی خوایان بەدرۆزانی چۆن بووە (چیمان بەسەرهێنان).
قُل لِّمَن مَّا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ قُل لِّلَّهِ ۚ كَتَبَ عَلَىٰ نَفْسِهِ ٱلرَّحْمَةَ ۚ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ ۚ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ12
تهفسیری ئاسان: (لێیان بپرسە ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) و بڵێ: ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە هی کێ یە؟ (هەر خۆت وەڵام بدەرەوە و) بڵێ: هەر هی خوایە، کە ڕەحم و میهرەبانی لەسەر خۆی فەرز کردووە، سوێند بێت بەخوا بەرەو ڕۆژی قیامەت کە هیچ شکوگومانی تیادا نیە کۆتان دەکاتەوە، (هەرچەندە) ئەوانەی کە خۆیان دۆڕاندو بیریان لە قیامەت نەکردەوە، ئەوە هەر باوەڕ ناهێنن.
۞ وَلَهُۥ مَا سَكَنَ فِى ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ ۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ13
تهفسیری ئاسان: هەرچی کش و مات بووە لە شەودا و دەجوڵێت لە ڕۆژدا هەر هی خوایە، بێگومان ئەو پەروەردگارە خوایەکی بیسەرو زانایە.
قُلْ أَغَيْرَ ٱللَّهِ أَتَّخِذُ وَلِيًّۭا فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَهُوَ يُطْعِمُ وَلَا يُطْعَمُ ۗ قُلْ إِنِّىٓ أُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَسْلَمَ ۖ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ14
تهفسیری ئاسان: هەروها پێیان بڵێ: ئایا (بەعەقڵ و ژیریی ئێوە ڕەوایە) کە جگە لە خوا کەسێکی تر بکەمە پشت و پەنای خۆم؟ کە بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەویە و هەر ئەویش ڕۆزی بەخشە و بێ نیازە لە هەموو ڕزق و ڕۆزیەک، دووبارە بڵێ: من بەڕاستی فەرمانم پێدراوە یەکەم کەس بم کە تەسلیمی ئەو زاتە ببم و موسوڵمان بم و (من پێت ڕادەگەیەنم) کە: هەرگیز نەکەیت لە موشریک و هاوەڵگەران بیت.
قُلْ إِنِّىٓ أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّى عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ15
تهفسیری ئاسان: (هەروەها ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: بەڕاستی من زۆر لە سزای ڕۆژێکی گەورە دەترسم کە سزای ڕۆژی قیامەتە ئەگەر یاخی بم لە فەرمانی پەروەردگارم.
مَّن يُصْرَفْ عَنْهُ يَوْمَئِذٍۢ فَقَدْ رَحِمَهُۥ ۚ وَذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْمُبِينُ16
تهفسیری ئاسان: ئەوەی لەو سزایە دەرباز بکرێت لەو ڕۆژەدا، ئەوە بەڕاستی ئیتر دیارە کە خوا ڕەحمی پێکردووە و شایستەی میهرەبانی ئەو بووە، ئەو دەرباز بوونە سەرفرازیەکی ئاشکرایە.
وَإِن يَمْسَسْكَ ٱللَّهُ بِضُرٍّۢ فَلَا كَاشِفَ لَهُۥٓ إِلَّا هُوَ ۖ وَإِن يَمْسَسْكَ بِخَيْرٍۢ فَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ17
تهفسیری ئاسان: (دڵنیابە لەوەی) ئەگەر خوا دووچاری زیان و گرفتێکت بکات، ئەوە هەرگیز لابەری نیە جگە خۆی نەبێت، خۆ ئەگەر بیەوێت تووشی خێرو خۆشیەکت بکات، ئەوە ئەو خوایە دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
وَهُوَ ٱلْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْحَكِيمُ ٱلْخَبِيرُ18
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو خوایەش زاڵ و باڵادەستە بەسەر هەموو بەندەکانیدا و هەر ئەویشە زاتێکی دانا و ئاگایە (بەنهێنی و ئاشکرای بەندەکانی).
قُلْ أَىُّ شَىْءٍ أَكْبَرُ شَهَٰدَةًۭ ۖ قُلِ ٱللَّهُ ۖ شَهِيدٌۢ بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ ۚ وَأُوحِىَ إِلَىَّ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانُ لِأُنذِرَكُم بِهِۦ وَمَنۢ بَلَغَ ۚ أَئِنَّكُمْ لَتَشْهَدُونَ أَنَّ مَعَ ٱللَّهِ ءَالِهَةً أُخْرَىٰ ۚ قُل لَّآ أَشْهَدُ ۚ قُلْ إِنَّمَا هُوَ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ وَإِنَّنِى بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تُشْرِكُونَ19
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بەوانە بڵێ کە شایەتیان دەوێت لەسەر پێغەمبەرایەتی تۆ) چ شتێک گەورەترو ڕاستترە لە شایەتیدا؟! هەر خۆت بڵێ: اللە ڕاسترین شایەتە، کە شایەتی نێوان من و ئێوەیە، من ئەم قورئانەشم بەوەحی و نیگا بۆ هاتووە تا ئێوەو هەموو ئەوانەی پێیان گەیشتووە ئاگادارو بێدار بکەم، (لەگەڵ ئەم هەموو ڕوون کردنەوانەدا) ئایا ئێوە ئیتر شایەتی دەدەن کە بەڕاستی لەگەڵ خوادا چەند خوایەکی تر هەبێت؟! بڵێ: (من بەش بەحاڵی خۆم) شایەتی ناحەق و ناڕەوای وا نادەم و بڵێ: بەڕاستی ئەو خوایە زاتێکی تاک و تەنهایە و من بەڕاستی بەریم لە هەموو ئەو شتانەی کە ئێوە دەیانکەنە هاوەڵ و هاوتای ئەو زاتە).
ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ يَعْرِفُونَهُۥ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَآءَهُمُ ۘ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ20
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کتێبی (ئاسمانیمان پێداون لە گاورو جوو) پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەناسنەوە هەروەک چۆن منداڵەکانی خۆیان دەناسنەوە، (بەڵام) ئەوانەی کە خۆیان دۆڕاندو بڕوایان بەمحمد (صلی اللە علیە وسلم) نەهێناوە، ئەوە هەر باوەڕ ناهێنن.
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِـَٔايَٰتِهِۦٓ ۗ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ21
تهفسیری ئاسان: جا کێ هەیە لەوە ستەمکارتر بێت، کە شتی نادروست و درۆ، بۆ خوا هەڵدەبەستێت؟ یان ئایەت و فەرمانەکانی خوا بەدرۆ دەزانێت؟! چونکە بەڕاستی ئەو ستەمکارانە سەرفراز نابن.
وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًۭا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوٓا۟ أَيْنَ شُرَكَآؤُكُمُ ٱلَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ22
تهفسیری ئاسان: لە ڕۆژێکدا کە هەموو (خوانەناس و) هاوەڵگەران کۆ دەکەینەوە بەگشتی و پاشان دەڵێین بەوانەی کە هاوبەشیان داناوە بۆ خوا: کوان و لە کوێن ئەو شتانەی دەتانپەرستن و دەتانوت هاوتای خوان بەخەیاڵی خۆتان؟!
ثُمَّ لَمْ تَكُن فِتْنَتُهُمْ إِلَّآ أَن قَالُوا۟ وَٱللَّهِ رَبِّنَا مَا كُنَّا مُشْرِكِينَ23
تهفسیری ئاسان: پاشان سەرئەنجامی بێ باوەڕیان هیچ نەبوو بێجگە لەوەی کە وتیان: سوێند بەخوای پەروەردگارمان ئێمە هەرگیز موشریک و هاوەڵگەر نەبووین!!
ٱنظُرْ كَيْفَ كَذَبُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ ۚ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ24
تهفسیری ئاسان: سەیرکە چۆن درۆ لەگەڵ خۆشیان دەکەن، چۆن بیروبڕوای پووچیان لێ ون بووە و ئاسەواری نەماوە.
وَمِنْهُم مَّن يَسْتَمِعُ إِلَيْكَ ۖ وَجَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَقْرًۭا ۚ وَإِن يَرَوْا۟ كُلَّ ءَايَةٍۢ لَّا يُؤْمِنُوا۟ بِهَا ۚ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوكَ يُجَٰدِلُونَكَ يَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ25
تهفسیری ئاسان: هەندێکیش لەو (بێ باوەڕانە) گوێت بۆ دەگرن (لەکاتی خوێندنی قورئاندا، بەڵام چونکە مەبەستیان نیە شوێن حەقیقەت بکەون) ئێمە پەردەمان هێنا بەسەر دڵیاندا لە تێگەیشتنیان بۆ قورئانەکە و گوێمان سەنگین و گران کردوون (وەک ئەوە وایە کە نەبیستن) ئەگەر هەرچی نیشانەو بەڵگەیەکیش هەیە بیبینن ئەوان بڕوای پێناکەن، هەتا کاتێکیش کە دێن بۆ لات دەیکەنە موجادەلەو دەمەدەمێ، سەرئەنجام خوانەناسان دەڵێن: ئەم قورئانە هیچ نیە بێجگە لە داستانی پێشینان نەبێت!!
وَهُمْ يَنْهَوْنَ عَنْهُ وَيَنْـَٔوْنَ عَنْهُ ۖ وَإِن يُهْلِكُونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ26
تهفسیری ئاسان: ئەوانە نایەڵن کەس گوێ بۆ قورئان بگرێت و خۆیشیانی لێ دوور دەخەنەوە، (جا بەو کارەیان) جگە خودی خۆیان کەس لەناو نابەن و هەستیشی پێناکەن.
وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذْ وُقِفُوا۟ عَلَى ٱلنَّارِ فَقَالُوا۟ يَٰلَيْتَنَا نُرَدُّ وَلَا نُكَذِّبَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ27
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر ئەوانە ببینی (لە قیامەتدا) لەسەر لێواری دۆزەخ ڕاوەستێنراون (بەدەم حەسرەت و ئاهوناڵەوە) جا دەڵێن: خۆزگە جارێکی تر بیانگێڕاینایەتەوە بۆ دنیاو (لەم سەرئەنجامە شوومە ڕزگارمان دەبوو) ئەوسا هەرگیز نیشانەو بەڵگەو ئایەتەکانی خوامان بەدرۆ نەدەزانی و، باوەڕی بەتینمان پێی دەبوو...
بَلْ بَدَا لَهُم مَّا كَانُوا۟ يُخْفُونَ مِن قَبْلُ ۖ وَلَوْ رُدُّوا۟ لَعَادُوا۟ لِمَا نُهُوا۟ عَنْهُ وَإِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ28
تهفسیری ئاسان: نەخێر ڕاست ناکەن و بڕواناهێنن، بێگومان ئەوە ئاواتێکی ئەستەمە، هەموو ئەو کاروکردەوە و پیلانانەی کە پێشتر دەیانشاردەوە، ئێستا وائاشکرا بووە بۆیان، خۆ ئەگەر بگێڕدرێنەوە بۆ (دنیا) ئەوە هەر دەست دەکەنەوە بەو کارو کردەوانەی کە جاران دەیانکرد، بەڕاستی ئەوانە هەر درۆ دەکەن و درۆزنن.
وَقَالُوٓا۟ إِنْ هِىَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ29
تهفسیری ئاسان: ئەوانە وتیان: ژیان هەر ئەم ژیانەی دنیایەو هیچی تر نیە، ئێمە زیندوو ناکرێینەوە (بۆ لێپرسینەوە).
وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذْ وُقِفُوا۟ عَلَىٰ رَبِّهِمْ ۚ قَالَ أَلَيْسَ هَٰذَا بِٱلْحَقِّ ۚ قَالُوا۟ بَلَىٰ وَرَبِّنَا ۚ قَالَ فَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ30
تهفسیری ئاسان: جائەگەر کاتێک ئەوانە دەبینیت (لەبەردەم دادگای پڕ لەدادی) پەروەردگاریاندا وەستێنراون، (خوای گەورە پێیان) دەفەرموێت: ئایا ئەمەی (کە بۆتان پێشهاتووەو دەیبینن) ڕاست و حەقیقەت نیە؟ (بەکەساسی و خەجاڵەتیەوە) دەڵێن: بەڵێ ڕاستە، سوێند بە پەروەردگارمان (ئینجا) خوا دەفەرموێت: (مادەم وایە) سزاو تاڵاو بچێژن بەهۆی بێ باوەڕی و یاخی بوونتانەوە.
قَدْ خَسِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِلِقَآءِ ٱللَّهِ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَتْهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغْتَةًۭ قَالُوا۟ يَٰحَسْرَتَنَا عَلَىٰ مَا فَرَّطْنَا فِيهَا وَهُمْ يَحْمِلُونَ أَوْزَارَهُمْ عَلَىٰ ظُهُورِهِمْ ۚ أَلَا سَآءَ مَا يَزِرُونَ31
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە بڕوایان بەئامادە بوونی بەردەم (دادگای) خوایی نەبوو زەرەریان کرد و خۆیان دۆڕاند، کاتێکیش قیامەت کتوپڕ یەخەیان پێدەگرێت، دەڵێن: ئاخ و داخ وپەشیمانی بۆ ئەو ڕۆژگارەی بەکەمتەرخەمی و (بەبەرەڵایی و سەرکەشی و تاوان) بردمانەسەر، لەکاتێکدا ئەوانە هەموو گوناهو تاوانیان داوە بەکۆڵیاندا، ئاگاداربن کە چەندە خراپە، کۆڵ و باری وا، کە هەڵی دەگرن.
وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا لَعِبٌۭ وَلَهْوٌۭ ۖ وَلَلدَّارُ ٱلْءَاخِرَةُ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ يَتَّقُونَ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ32
تهفسیری ئاسان: ژیانی دنیا جگە لە یاری و گەمەو گاڵتەیەکی کەم نەبێت هیچی تر نیە، بێگومان ماڵی دوایی (بەهەشتی بەرین) چاکترە بۆ ئەوانەی کە پارێزکاری و خواناسی دەکەن، ئایا ئەوە عەقڵ و ژیریتان بۆ ناخەنەکار و ژیر نابن؟
قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُۥ لَيَحْزُنُكَ ٱلَّذِى يَقُولُونَ ۖ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَٰكِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ يَجْحَدُونَ33
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی چاک دەزانین کە گوفتاری نادروستی خوانەناسان غەم و پەژارەت بۆ پێش دەهێنێت، چونکە بەڕاستی ئەوانە وەنەبێت تۆ بەدرۆزن بزانن، بەڵکو ستەمکاران هەر داننانێن و ئینکاری ئایەت و فەرمانەکانی خوا دەکەن.
وَلَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌۭ مِّن قَبْلِكَ فَصَبَرُوا۟ عَلَىٰ مَا كُذِّبُوا۟ وَأُوذُوا۟ حَتَّىٰٓ أَتَىٰهُمْ نَصْرُنَا ۚ وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِ ٱللَّهِ ۚ وَلَقَدْ جَآءَكَ مِن نَّبَإِى۟ ٱلْمُرْسَلِينَ34
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بێگومان پێغەمبەرانی پێش تۆش بڕوایان پێنەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان دانیان بەخۆدا گرت لەسەر ئەو بڕوا پێ نەبوونەیان، ئازارو ئەشکەنجەش دران، هەتا سەرئەنجام سەرکەوتنی ئێمەیان بۆهات و بەهرەوەر بوون پێی و هیچ شتێک نیە بتوانێت ویست و فەرمانەکانی خوا بگۆرێت، سوێند بێت بەخوا بێگومان هەواڵ و دەنگوباسی هەندێک لە پێغەمبەرانت بۆ هاتووە.
وَإِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكَ إِعْرَاضُهُمْ فَإِنِ ٱسْتَطَعْتَ أَن تَبْتَغِىَ نَفَقًۭا فِى ٱلْأَرْضِ أَوْ سُلَّمًۭا فِى ٱلسَّمَآءِ فَتَأْتِيَهُم بِـَٔايَةٍۢ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى ٱلْهُدَىٰ ۚ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْجَٰهِلِينَ35
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر پشت هەڵکردن و سەرپێچی خوانەناسانت زۆر لاسەختە، جا ئەگەر دەتوانیت تونێلێک لە زەویدا هەڵبکەنیت یان پەیژەیەک بەئاسماندا هەڵپەسێریت تا موعجیزەیەکیان بۆ پێش بهێنیت (بێ سوودە ئەوانە هەر باوەڕت پێناکەن) ئەگەر خواش بیویستایە لەسەر هیدایەت و ڕێبازی دروست، ئەوە کۆی دەکردنەوە (بەمەرجێک خۆیان مەبەستیان بێت)، کەواتە لەو کەسانە مەبە کە شارەزانین.
۞ إِنَّمَا يَسْتَجِيبُ ٱلَّذِينَ يَسْمَعُونَ ۘ وَٱلْمَوْتَىٰ يَبْعَثُهُمُ ٱللَّهُ ثُمَّ إِلَيْهِ يُرْجَعُونَ36
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی تەنها ئەوانە بەدەم بانگەوازی خواوە دەچن کە دەبیستن، (دڵ) مردووەکانیش (لە ڕۆژی قیامەتدا) خوا زیندوویان دەکاتەوە، لەوەودواش بەناچاریی هەر دەبێت بۆ لای ئەو بگەڕێنەوە (تا بەسزای بێ باوەڕیی خۆیانیان بگەیەنێت).
وَقَالُوا۟ لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۚ قُلْ إِنَّ ٱللَّهَ قَادِرٌ عَلَىٰٓ أَن يُنَزِّلَ ءَايَةًۭ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ37
تهفسیری ئاسان: (ئەو خوانەناسانە) وتیان: ئەوە بۆ محمد (صلی اللە علیە وسلم) موعجیزەیەکی لەلایەن پەروەردگاریەوە بۆ نایەتە خوارەوە؟ بڵێ: بەڕاستی خوا دەسەڵاتی هەیە کە موعجیزە بنێرێت، بەڵام زۆربەی ئەوانە نافامن و نازانن.
وَمَا مِن دَآبَّةٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا طَٰٓئِرٍۢ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّآ أُمَمٌ أَمْثَالُكُم ۚ مَّا فَرَّطْنَا فِى ٱلْكِتَٰبِ مِن شَىْءٍۢ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ38
تهفسیری ئاسان: هیچ زیندەوەرو گیانلەبەرێک نیە بەسەر زەویدا بڕوات و هیچ باڵندەیەک بەباڵەکانی بفڕێت و ئەوانیش ئوممەت و گەلێک نەبن وەک ئێوە (دڵنیا بن) هیچ شتێک نیە پشت گوێمان خستبێت لە کتێبە (تایبەتیەکەی لوح المحفوظ) دا لەوەودوا هەرهەموو ئەوانە کۆدەکرێنەوە بۆلای پەروەردگاریان (بۆ ئەوەی دادگایی بکرێن و هەموو کەس مافی خۆی وەربگرێت، یان تۆڵەی ڕەوای لێ بسەنرێت).
وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا صُمٌّۭ وَبُكْمٌۭ فِى ٱلظُّلُمَٰتِ ۗ مَن يَشَإِ ٱللَّهُ يُضْلِلْهُ وَمَن يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ39
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بڕوایان نەکردووە بەئایەت و فەرمانەکانی ئێمە، کەڕن حەق نابیستن و لاڵن حەق ناڵێن لەناو تاریکیەکاندا ژیان دەبەنەسەر، بێگومان ئەوەی خوا بیەوێت گومڕای دەکات (چونکە خۆیشی دەستپێشخەرە لەو بوارەدا) و ئەوەش کە بیەوێت (هیدایەتی بداو هیدایەت وەربگرێت) دەیخاتە سەر ڕێبازی ڕاست و ڕەوان.
قُلْ أَرَءَيْتَكُمْ إِنْ أَتَىٰكُمْ عَذَابُ ٱللَّهِ أَوْ أَتَتْكُمُ ٱلسَّاعَةُ أَغَيْرَ ٱللَّهِ تَدْعُونَ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ40
تهفسیری ئاسان: (بە خوانەناسان) بڵێ: هەواڵم بدەنێ ئەگەر سزاو تۆڵەی خوا یەخەتان پێبگرێت، یان قیامەت یەخەتان پێ بگرێت، (ئا لەو کاتانەدا) هاناو هاوار بۆ کەسێک دەبەن جگە لە خوا؟ ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن کە غەیری خوا فریاتان دەکەوێت؟!
بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِن شَآءَ وَتَنسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ41
تهفسیری ئاسان: (نەخێر لەوکاتە سامناکانەدا) هەر هاناو هاوار بۆ ئەو زاتە دەبەن (ئەویش خوایەکی میهرەبانە) بەڵاو ناخۆشیەکانتان لەسەر لادەبات ئەگەر بیەوێت، جا لەوکاتەدا هەر شتێک کە بە هاوەڵ شەریکی ئەو زاتەی دادەنێن، فەرامۆشی دەکەن.
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَآ إِلَىٰٓ أُمَمٍۢ مِّن قَبْلِكَ فَأَخَذْنَٰهُم بِٱلْبَأْسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ لَعَلَّهُمْ يَتَضَرَّعُونَ42
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بێگومان ئێمە پێش تۆ پێغەمبەرانی زۆرمان ڕەوانە کردووە بۆ سەر قەوم و گەلانی تر (جا کاتێک سەرکەش و یاخی بوون)، تووشی تاڵاوی جەنگ و بەڵاو تەنگانەمان کردن بۆ ئەوەی لێمان بپاڕینەوەو بلاڵێنەوە.
فَلَوْلَآ إِذْ جَآءَهُم بَأْسُنَا تَضَرَّعُوا۟ وَلَٰكِن قَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ43
تهفسیری ئاسان: ئەوانە کاتێک تۆڵەو سزای ئێمەیان بۆ هات، بۆ نزاو پارانەوەی بەکوڵیان نەکرد، بەڵام دڵیان ڕەق و ڕەش بوو، شەیتانیش ئەو کاروکردەوە ناپەسەندانەی بۆ ڕازاندبوونەوە کە دەیانکرد.
فَلَمَّا نَسُوا۟ مَا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَٰبَ كُلِّ شَىْءٍ حَتَّىٰٓ إِذَا فَرِحُوا۟ بِمَآ أُوتُوٓا۟ أَخَذْنَٰهُم بَغْتَةًۭ فَإِذَا هُم مُّبْلِسُونَ44
تهفسیری ئاسان: ئینجا کاتێک ئەو بەرنامە و ڕێبازەی کە یادیان خرابۆوە فەرامۆشیان کرد، ئێمەش دەروازەکانی هەموو شتێکمان بۆ واڵا کردنەوە و (نازو نیعمەتمان بەسەردا ڕژاندن) هەتا کاتێک دڵخۆش و شادمان بوون بەوەی کە پێیان درا، ئیتر لەناکاو گرتمانن و هەموویانمان سەرگەردان و ڕیسواکرد ئینجا ئەوان بێ ئومێد بوون و بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە تیاچوون.
فَقُطِعَ دَابِرُ ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ۚ وَٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ45
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئیتر ئەو گەلەی ستەمیان کرد و بێ بڕوا بوون بنبڕ کران، (جا ئەوکاتە بوونەوەر هاوڕێ لەگەڵ ئیمانداران و فریشتەکاندا دەڵێن: الحمد للە ڕب العالمین).
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِنْ أَخَذَ ٱللَّهُ سَمْعَكُمْ وَأَبْصَٰرَكُمْ وَخَتَمَ عَلَىٰ قُلُوبِكُم مَّنْ إِلَٰهٌ غَيْرُ ٱللَّهِ يَأْتِيكُم بِهِ ۗ ٱنظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ ٱلْءَايَٰتِ ثُمَّ هُمْ يَصْدِفُونَ46
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بەو بێ باوەڕانە) بڵێ: هەواڵم بدەنێ ئەگەر خوا دەزگای بیستن و بینینتان لێ وەربگرێتەوە و مۆر بنێت بەسەر دڵەکانتاندا، ئایا خوایەک هەیە جگە اللە ئەو دەزگایانەتان بۆ بهێنێتەوە؟ سەیر بکە و سەرنج بدە چۆن چەندەها نموونە و بەڵگەیان بۆ دەهێنینەوە، پاشان ئەوان هەر ملەجەڕێ دەکەن و ڕوو وەردەگێڕن.
قُلْ أَرَءَيْتَكُمْ إِنْ أَتَىٰكُمْ عَذَابُ ٱللَّهِ بَغْتَةً أَوْ جَهْرَةً هَلْ يُهْلَكُ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلظَّٰلِمُونَ47
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: هەواڵم بدەنێ، ئەگەر سزاو تۆڵەی خوا کتوپڕ بێ پێشەکی یەخەی پێگرتن، یان بە ئاشکرا نیشانەکانی دەرکەوت و بەرەو ڕووتان هات، ئایا ئەو کاتە هەر قەوم و دەستەی ستەمکاران نیە کە تیادەچن؟
وَمَا نُرْسِلُ ٱلْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ ۖ فَمَنْ ءَامَنَ وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ48
تهفسیری ئاسان: ئێمە پێغەمبەران بۆ هیچ شتێک نانێرین جگە بۆ مژدەدان نەبێت (بۆ ئیمانداران) و ترساندن نەبێت (بۆ بێ باوەڕان)، جا ئەوەی ئیمان و باوەڕ بهێنێت و چاکسازی بکات، ئەوە نەترس و بیمیان لەسەرە، نە غەمبار دەبن.
وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يَمَسُّهُمُ ٱلْعَذَابُ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ49
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە بڕوایان نەهێنا بە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە، سزاو ئازار یەخەیان پێ دەگرێت و پێیاندا دەچزێت بەهۆی ئەوەی دەردەچوون لە فەرمانی خوا.
قُل لَّآ أَقُولُ لَكُمْ عِندِى خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعْلَمُ ٱلْغَيْبَ وَلَآ أَقُولُ لَكُمْ إِنِّى مَلَكٌ ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ ۚ قُلْ هَلْ يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ ۚ أَفَلَا تَتَفَكَّرُونَ50
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: من پێتان ناڵێم گەنجینەکانی خوا لای منە، هەرەها لەنهێنی و شاراوەکانیش هیچ نازانم و ئاگادارنیم و پێتان ناڵێم بەڕاستی من فریشتەم، بەڵکو تەنها شوێنی ئەوە دەکەوم کە بەوەحی و نیگا پێم دەگات، (هەروەها) پێیان بڵێ: ئایا کوێرو چاوساغ وەک یەکن؟ (لە ڕاستیدا بێ باوەڕ وەک کوێروایە کەلە تاریکایدا گیری خواردبێت و لە هەموو تاوێکی ژیانیداو لە هەموو هەنگاوێکیدا بەتەمای کۆسپ و تەگەرەیە، لەو لاشەوە ئیماندار بیینایە، چاو ساغە، هەموو شتێکی لاروونە، دەزانێت بۆچی هاتووە، بۆچی دەژی، بەرەوکوێ دەچێت) ئایا بۆ بیرناکەنەوە و تێنافکرن (لەو ڕاستیانە).
وَأَنذِرْ بِهِ ٱلَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوٓا۟ إِلَىٰ رَبِّهِمْ ۙ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِۦ وَلِىٌّۭ وَلَا شَفِيعٌۭ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ51
تهفسیری ئاسان: کەواتە، بە قورئان ئەوانە ئاگادارو هۆشیار بکە کە دەترسن کۆبکرێنەوە بۆ لای پەروەردگاریان، ئەوکاتە کەس نیە جگە لەو پەروەردگارە پشتیوانییان لێبکات، کەسیش نیە تکاکاریان بێت، (ئەو ئاگادار کردنەوەیە) بۆ ئەوەیە ئەوان تەقواو پارێزکاری بکەن و (لە هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی خوادا بن).
وَلَا تَطْرُدِ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِٱلْغَدَوٰةِ وَٱلْعَشِىِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُۥ ۖ مَا عَلَيْكَ مِنْ حِسَابِهِم مِّن شَىْءٍۢ وَمَا مِنْ حِسَابِكَ عَلَيْهِم مِّن شَىْءٍۢ فَتَطْرُدَهُمْ فَتَكُونَ مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ52
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) نەکەیت ئەوانە دەربکەیت (لە مزگەوت و کۆڕی خواناسین) کە لە بەیانیان و ئێواراندا لە پەروەردگاریان دەپاڕێنەوە و (دەیپەرستن) مەبەستیشیان تەنها ڕەزامەندی ئەوە، حساب و لێپرسینەوەی هیچ شتێکی ئەوان لەسەر تۆ نیە و حساب و لێپرسینەوەی هیچ شتێکی تۆیش لەسەر ئەوان نیە، دەرکردنی تۆ بۆ ئەو موسڵمانانە دەبێتە هۆی ئەوەی تۆ بچیتە ڕیزی ستەمکارانەوە.
وَكَذَٰلِكَ فَتَنَّا بَعْضَهُم بِبَعْضٍۢ لِّيَقُولُوٓا۟ أَهَٰٓؤُلَآءِ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْهِم مِّنۢ بَيْنِنَآ ۗ أَلَيْسَ ٱللَّهُ بِأَعْلَمَ بِٱلشَّٰكِرِينَ53
تهفسیری ئاسان: ئێمە هەر بەو شێوەیە هەندێکیان بە هەندێکیان تاقیدەکەینەوە (کێشە بۆ یەکتر دروست دەکەن، دەبنە بەڵا بۆ یەکتر، یاخود هەندێک هەژار دەکەین و هەندێک دەوڵەمەند.. هتد) تا بێ بڕوایان بڵێن: ئایا ئائەوانە خوا ڕێزی لێناون لەناوماندا؟! (ئەو هەژارو داماوانە کەی شایستەی ئەوەن خوا هەڵیانبژێرێت و هیدایەتیان بدات) ئایا خوا زانا نیە بە سوپاسگوزاران؟
وَإِذَا جَآءَكَ ٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِـَٔايَٰتِنَا فَقُلْ سَلَٰمٌ عَلَيْكُمْ ۖ كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَىٰ نَفْسِهِ ٱلرَّحْمَةَ ۖ أَنَّهُۥ مَنْ عَمِلَ مِنكُمْ سُوٓءًۢا بِجَهَٰلَةٍۢ ثُمَّ تَابَ مِنۢ بَعْدِهِۦ وَأَصْلَحَ فَأَنَّهُۥ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ54
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئەو کەسانە هاتن بۆ لات کە ئیمان بەئایەت و فەرمانەکانی ئێمە دەهێنن (تۆ ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) بڵێ: سڵاوتان لێ بێت (ئەم مژدەیەشیان بدەرێ) کە: پەروەردگارتان فەرزی کردووە لەسەر خۆی (کە لە ئاقاری ئێوەدا) بەرەحم ومیهرەبان و دلۆڤان بێت، ئەگەر کەسێکتان بەنەفامیی، بەنەزانیی گوناهێکی کردو لەوەودوا تەوبەی کردو پەشیمان بۆوە و پاش ئەنجامدانی خراپەکە و چاکسازی کرد، ئەوە با دڵنیابێت کە پەروەردگار زۆر لێخۆشبوو و میهرەبانە.
وَكَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ وَلِتَسْتَبِينَ سَبِيلُ ٱلْمُجْرِمِينَ55
تهفسیری ئاسان: هەر بەو شێوەیە کەباسکرا بەدرێژیی (بەڵگەو نیشانەکان) ڕوون دەکەینەوە تا بەجوانی و ئاشکرا، حەق ڕوون بێتەوە و ڕێبازی تاوانبار و خوانەناسان دەربکەوێت و بناسرێت.
قُلْ إِنِّى نُهِيتُ أَنْ أَعْبُدَ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ ۚ قُل لَّآ أَتَّبِعُ أَهْوَآءَكُمْ ۙ قَدْ ضَلَلْتُ إِذًۭا وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُهْتَدِينَ56
تهفسیری ئاسان: (بەبێ باوەڕان) بڵێ: بەڕاستی من قەدەغە کراوم لە پەرستنی ئەوانەی ئێوە دەیانپەرستن لە غەیری خوا (هەروەها) بڵێ: من شوێن ئارەزووەکانی ئێوە ناکەوم (ئەگەر وابکەم)، ئەوە ئیتر بێگومان ئەو کاتە من سەر لێشێواو دەبم و هەرگیز لە هیدایەت دراوان نیم.
قُلْ إِنِّى عَلَىٰ بَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّى وَكَذَّبْتُم بِهِۦ ۚ مَا عِندِى مَا تَسْتَعْجِلُونَ بِهِۦٓ ۚ إِنِ ٱلْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۖ يَقُصُّ ٱلْحَقَّ ۖ وَهُوَ خَيْرُ ٱلْفَٰصِلِينَ57
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: چونکە من زۆر دڵنیام و بە بەڵگەوە پەروەردگارم (دەناسم و دەیپەرستم) کەچی (پێم سەیرە) ئێوە باوەڕتان پێی نیە، ئەوەی ئێوە پەلەتانە بۆتان پێش بێت (لە تۆڵەو سزای خوایی) بەدەست من نیەو لای من نیە، حوکم و فەرمانڕەوایی (هەمووشت) هەر بەدەست خوایە، ئەو زاتە ڕاستی و حەقیقەتەکان دەخاتە ڕوو، چاکترین جیاکەرەوەشە (لە نێوان حەق و بەتاڵدا).
قُل لَّوْ أَنَّ عِندِى مَا تَسْتَعْجِلُونَ بِهِۦ لَقُضِىَ ٱلْأَمْرُ بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِٱلظَّٰلِمِينَ58
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەگەر بەڕاستی ئەوەی ئێوە پەلەتانە لە پێشهاتنی (سزای خوایی) لای من بوایە و بەدەست من بوایە، ئەو کاتە هەموو شت لە نێوانماندا کۆتایی دەهات (ئێوە لەناو دەچوون)، خوایش هەمیشە زانایە بە ستەمکاران.
۞ وَعِندَهُۥ مَفَاتِحُ ٱلْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَآ إِلَّا هُوَ ۚ وَيَعْلَمُ مَا فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ ۚ وَمَا تَسْقُطُ مِن وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا وَلَا حَبَّةٍۢ فِى ظُلُمَٰتِ ٱلْأَرْضِ وَلَا رَطْبٍۢ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِى كِتَٰبٍۢ مُّبِينٍۢ59
تهفسیری ئاسان: کلیلی هەموو شاراوەکان و زانینی هەموو نهێنیەکان بەدەست خوایە و هەر لای ئەوە، کەس نایانزانێت جگە لەو زاتە هەرچی لەسەر وشکانیە (لە گیاندارو بێ گیان و گیاو دارو زیندەوەرانی وردو درشت لەسەر زەوی و لە توێی خاکدا) خوا پێی دەزانێت، هەروەها هەرچی لە دەریاکانیشدا هەیە (لە زیندەوەری هەمەجۆرو ماسی سەیرو سەمەرە) ئاگای لێیەتی و هیچ گەڵایەک ناکەوێتە خوارەوە خوا پێی نەزانێت، هەروەها دەنکێک یان تۆوێک لە تاریکایەکانی زەویدا نیە، ئەو دەنکە چ شێدار بێت یان وشک بێت، هیچ شتێک نیە لە خوا پەنهان بێت و لە (لوح المحفوظ) دا، یاخود لە دۆسیە و دەزگای تایبەتیدا تۆمار نەکرابێت.
وَهُوَ ٱلَّذِى يَتَوَفَّىٰكُم بِٱلَّيْلِ وَيَعْلَمُ مَا جَرَحْتُم بِٱلنَّهَارِ ثُمَّ يَبْعَثُكُمْ فِيهِ لِيُقْضَىٰٓ أَجَلٌۭ مُّسَمًّۭى ۖ ثُمَّ إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ ثُمَّ يُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ60
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەیە بەشەو خەوتان لێ دەخات و دەتانمرێنێت (لەم ساڵانەی دوایدا زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە خەو جۆرە مردنێکە)، هەروەها دەزانێت لە ڕۆژیشدا چ کارو کردەوەیەک ئەنجام دەدەن، (هەموو ڕۆژێک ژیانتان پێدەبەخشێت) و پاشان زیندووتان دەکاتەوە بۆ ئەوەی وادەی دیاری کراو کە (ڕۆژانی تەمەنتانە) تەواو بکرێت و (خەوێکی گەورەتان لێدەکەوێت) لەوەودوا گەڕانەوەتان هەر بۆ لای ئەو زاتەیە، پاشان هەواڵی ئەو کارو کردەوانەتان پێڕادەگەیەنێت کەکاتی خۆی ئەنجامتان دەدا.
وَهُوَ ٱلْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِۦ ۖ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَحَدَكُمُ ٱلْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ61
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتە دەسەڵاتداری بێ سنوورە بەسەر بەندەکانیدا، چەندەها (فریشتەی) چاودێرو تۆمارکەر دەنێرێت بۆ سەرتان هەتا ئەو کاتەی مەرگ دێت و یەخە بەکەسێکتان دەگرێت، ئەو کاتە ئیتر (فریشتە) ڕەوانە کراوەکانمان گیانی دەکێشن و لە کاتێکدا ئەوان لە کارو کردەوەی خۆیان کەمتەرخەمی ناکەن.
ثُمَّ رُدُّوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ مَوْلَىٰهُمُ ٱلْحَقِّ ۚ أَلَا لَهُ ٱلْحُكْمُ وَهُوَ أَسْرَعُ ٱلْحَٰسِبِينَ62
تهفسیری ئاسان: پاشان خەڵکی هەموویان گەڕێنرانەوە بۆ لای خوا کە سەروەریی ڕاستەقینەیانە، ئاگاداربن کە حوکم و فەرمانڕەوایی هەر بەدەست ئەوەو ئەو زاتە خێراو لەماوەیەکی کەمدا لە هەمووان دەپرسێتەوە.
قُلْ مَن يُنَجِّيكُم مِّن ظُلُمَٰتِ ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ تَدْعُونَهُۥ تَضَرُّعًۭا وَخُفْيَةًۭ لَّئِنْ أَنجَىٰنَا مِنْ هَٰذِهِۦ لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّٰكِرِينَ63
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: کێ فریاتان دەکەوێت و ڕزگارتان دەکات لە تاریکیەکانی وشکانی و دەریادا، (کاتێک گیردەخۆن) و بە کەساسی لێی دەپاڕێنەوە، بەنهێنی هانای بۆ دەبەن، (پەیمان دەدەن و دەڵێن) سوێند بێت بە خوا ئەگەر لەم تەنگانەیە ڕزگارمان بکەیت، ئەوە بەدڵنیاییەوە دەچینە ڕیزی سوپاسگوزارانەوە.
قُلِ ٱللَّهُ يُنَجِّيكُم مِّنْهَا وَمِن كُلِّ كَرْبٍۢ ثُمَّ أَنتُمْ تُشْرِكُونَ64
تهفسیری ئاسان: جا لە وەڵامیاندا بڵێ: خوا لەو تاریکیانە و لە هەموو کۆسپێک ڕزگارتان دەکات، کەچی پاشان (زۆربەتان) هاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار دەدەن.
قُلْ هُوَ ٱلْقَادِرُ عَلَىٰٓ أَن يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَابًۭا مِّن فَوْقِكُمْ أَوْ مِن تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعًۭا وَيُذِيقَ بَعْضَكُم بَأْسَ بَعْضٍ ۗ ٱنظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّهُمْ يَفْقَهُونَ65
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: هەر ئەو زاتە بەتوانەیە و دەتوانێت سزای سەختتان لەسەروتانەوە بۆ بنێرێت یان لە ژێر پێتانەوە یاخود بتانکاتە دەستە دەستە و پارچە پارچە و تاڵاوی توندو تیژی هەندێکتان بکات بەگەرووی هەندێکی ترتاندا، تەماشا بکە چۆن چەندەها بەڵگەی جۆراو جۆریان بۆ دەهێنینەوە، بۆ ئەوەی ئەوان تێبگەن.
وَكَذَّبَ بِهِۦ قَوْمُكَ وَهُوَ ٱلْحَقُّ ۚ قُل لَّسْتُ عَلَيْكُم بِوَكِيلٍۢ66
تهفسیری ئاسان: (لەگەڵ ئەوەشدا) قەومەکەی تۆ ئەم بەرنامە و قورئانەیان بەدرۆزانی، لەکاتێکدا هەر ئەوەیە حەقیقەت و ڕاستی پێیان بڵێ: ئەوە ئیتر من دەسەڵاتی ڕزگار کردنی ئێوەم نیە و من پشتیوانی ئێوە نیم (ئەگەر خوا بەڵایەکتان بەسەر بهێنێت).
لِّكُلِّ نَبَإٍۢ مُّسْتَقَرٌّۭ ۚ وَسَوْفَ تَعْلَمُونَ67
تهفسیری ئاسان: بۆ هەموو هەواڵێک (کە لە قورئاندا هاتووە) کات و شوێنی بەدی هاتنی خۆی هەیە، لە ئایندەشدا دەیزانن.
وَإِذَا رَأَيْتَ ٱلَّذِينَ يَخُوضُونَ فِىٓ ءَايَٰتِنَا فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُوا۟ فِى حَدِيثٍ غَيْرِهِۦ ۚ وَإِمَّا يُنسِيَنَّكَ ٱلشَّيْطَٰنُ فَلَا تَقْعُدْ بَعْدَ ٱلذِّكْرَىٰ مَعَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ68
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش ئەوانەت بینی کە دەم لە ئایەتەکانی ئێمەوە دەدەن و (دەیکەنە گاڵتەجاڕی خۆیان) ئەوە تۆ پشتیان تێ بکەو کۆڕو کۆبوونەوەیان بەجێ بهێڵە هەتا ئەو کاتەی دەچنە ناو باسێکی ترەوە، کاتێکیش ئەگەر شەیتان لە بیری بردیتەوە (کە دوور بکەویتەوە لێیان) جا دوای ئەوەی کە بیرت هاتەوە لەگەڵ قەومی ستەمکاران دامەنیشە.
وَمَا عَلَى ٱلَّذِينَ يَتَّقُونَ مِنْ حِسَابِهِم مِّن شَىْءٍۢ وَلَٰكِن ذِكْرَىٰ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ69
تهفسیری ئاسان: (هەرچەندە) تاوانی نەفامان هیچ کار ناکاتە سەر پاداشتی ئەوانەی خواناس و دیندارن، بەڵام (ئەو هەڵوێستەی پێشوو) یادخستنەوەیە، بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن (لەو کۆڕو کۆمەڵانە و یاخیەکانیش دابچڵەکێن).
وَذَرِ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ دِينَهُمْ لَعِبًۭا وَلَهْوًۭا وَغَرَّتْهُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا ۚ وَذَكِّرْ بِهِۦٓ أَن تُبْسَلَ نَفْسٌۢ بِمَا كَسَبَتْ لَيْسَ لَهَا مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلِىٌّۭ وَلَا شَفِيعٌۭ وَإِن تَعْدِلْ كُلَّ عَدْلٍۢ لَّا يُؤْخَذْ مِنْهَآ ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ أُبْسِلُوا۟ بِمَا كَسَبُوا۟ ۖ لَهُمْ شَرَابٌۭ مِّنْ حَمِيمٍۢ وَعَذَابٌ أَلِيمٌۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ70
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) وازلەوانە بهێنە کە ئاینی خۆیان کردووە بەگاڵتەوگاڵتەجار و ژیانی دنیا فریوی داون و سەر لێشێواوی کردوون، یادیان بهێنەرەوە بەقورئان تا کەس تیا نەچێت بەهۆی کارو کردەوەی نالەباریەوە، ئەو کاتە جگە لە خوا کەس نەبێت پشتیوانی بێت، کەسیش نەبێت تکاکاری بێت، چونکە کابرای خوانەناس هەرچیەکی ببێت و بیەوێت بیکاتە بارمتەو فیدیەی خۆی، لێی وەرناگرێت، ئا ئەوانە کاسانێکن کە گرفتار بوون و تیاچوون بە دەست کارو کردەوەی نالەباری خۆیانەوە، بۆ ئەوانە خواردنەوە و ئاوی لەکوڵ و سزای بەئێش ئامادەیە، بەهۆی بێ باوەڕ بوونیانەوە.
قُلْ أَنَدْعُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُنَا وَلَا يَضُرُّنَا وَنُرَدُّ عَلَىٰٓ أَعْقَابِنَا بَعْدَ إِذْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ كَٱلَّذِى ٱسْتَهْوَتْهُ ٱلشَّيَٰطِينُ فِى ٱلْأَرْضِ حَيْرَانَ لَهُۥٓ أَصْحَٰبٌۭ يَدْعُونَهُۥٓ إِلَى ٱلْهُدَى ٱئْتِنَا ۗ قُلْ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلْهُدَىٰ ۖ وَأُمِرْنَا لِنُسْلِمَ لِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ71
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: (ئایا ڕەوایە) پەرستن و هاناو هاوار بۆ کەسێک یان بۆ شتێک بەرین، کە نە دەتوانێت قازانجمان پێبگەیەنێت نە زیان، ئایا ڕاستە پاشگەز بکرێینەوە دوای ئەوەی خوا هیدایەتی داین، ئێمە وەکو ئەو کەسە بین کە شەیتانەکان دەستیان لێوەشاند بێت و شێتیان کردبێت، بەسەر زەویدا سەرگەردان بسوڕێتەوە و چەند هاوەڵێکی (دڵسۆز)ی هەبێت، بانگی بکەن بۆ ڕێبازی هیدایەت و (بەسۆزەوە پێی بڵێن): وەرە بۆ لای ئێمە، (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) تۆ بڵێ: بەڕاستی من دڵنیام کە هەر ڕێنموویی خوا (ئاینی ئیسلام) ڕێنموویی تەواوە، ئێمە فەرمانمان پێدراوە کە تەسلیم و فەرمانبەرداری پەروەردگاری جیهانیان ببین، (بەقسەی شەیتانەکان نەکەین).
وَأَنْ أَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَٱتَّقُوهُ ۚ وَهُوَ ٱلَّذِىٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ72
تهفسیری ئاسان: هەروەها (فەرمانمان پێدراوە): نوێژو دروشمەکانی بەچاکی ئەنجام بدەن و لە خەشم و قینی خوا خۆتان بپارێزن، ئەو پەروەردگارە ئەوەیە کە هەر بۆ لای ئەو کۆ دەکرێینەوە.
وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۖ وَيَوْمَ يَقُولُ كُن فَيَكُونُ ۚ قَوْلُهُ ٱلْحَقُّ ۚ وَلَهُ ٱلْمُلْكُ يَوْمَ يُنفَخُ فِى ٱلصُّورِ ۚ عَٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ۚ وَهُوَ ٱلْحَكِيمُ ٱلْخَبِيرُ73
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە ئاسمانەکان و زەوی لەسەر بنچینەو بناغەی حەق و ڕاستی دروست کردووە، هەر ڕۆژێک هەر کاتێک فەرمان (بە نەمان و لەناوچوونی بدات) بێ دواکەوتن پێش دێت، فەرمان و گوفتاری ئەوزاتە هەمیشە ڕاست و بەجێیە و ئەنجامدراوە، لەو ڕۆژەی فوو دەکرێت بە (صور)دا دەسەڵات تەنها بۆ خوایە، هەر ئەو زانای نهێنی و ئاشکرایە، هەر ئەویش خوایەکی دانا و ئاگایە (بە هەموو بەدیهێنراوەکانی).
۞ وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ لِأَبِيهِ ءَازَرَ أَتَتَّخِذُ أَصْنَامًا ءَالِهَةً ۖ إِنِّىٓ أَرَىٰكَ وَقَوْمَكَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ74
تهفسیری ئاسان: (بەسەرهاتی سەدەکانی ڕابوردوو بێنەوە یادیان) کاتێک ئیبراهیم بە ئازەری باوکی وت: ئایا ڕاستە چەند بتێک بکەیتە خوا؟! بەڕاستی من دەبینم تۆش و قەومەکەشت لەناو گومڕاییەکی ئاشکرادان.
وَكَذَٰلِكَ نُرِىٓ إِبْرَٰهِيمَ مَلَكُوتَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلِيَكُونَ مِنَ ٱلْمُوقِنِينَ75
تهفسیری ئاسان: بەو شێوەیەش دەسەڵاتی تۆکمەمان لە ئاسمانەکان و زەویدا نیشانی ئیبراهیم دەدەین بۆ ئەوەی بەڵگە بەدەست بێت و لە ڕیزی دڵنیاکاندا بێت.
فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ ٱلَّيْلُ رَءَا كَوْكَبًۭا ۖ قَالَ هَٰذَا رَبِّى ۖ فَلَمَّآ أَفَلَ قَالَ لَآ أُحِبُّ ٱلْءَافِلِينَ76
تهفسیری ئاسان: ئینجا کاتێک شەو باڵی کێشا بەسەر ئیبراهیمدا ئەستێرەیەکی (گەشی گەورەی)بینی، بۆیە وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئەمە پەروەردگارمە، کاتێک ئەستێرەکەی لێ ئاوا بوو وتی: من شتی لەبەرچاو ون بووم خۆش ناوێت و نایپەرستم.
فَلَمَّا رَءَا ٱلْقَمَرَ بَازِغًۭا قَالَ هَٰذَا رَبِّى ۖ فَلَمَّآ أَفَلَ قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِى رَبِّى لَأَكُونَنَّ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلضَّآلِّينَ77
تهفسیری ئاسان: ئینجا کاتێک مانگی بینی هەڵهات، وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئەمەیان پەروەردگارمە، کاتێک ئەویش ئاوا بوو وتی: سوێند بێت بە خوا ئەگەر پەروەردگارم هیدایەتی نەدامایە، ئەوە بێگومان لە ڕیزی دەستەی گومڕاکاندا دەبووم.
فَلَمَّا رَءَا ٱلشَّمْسَ بَازِغَةًۭ قَالَ هَٰذَا رَبِّى هَٰذَآ أَكْبَرُ ۖ فَلَمَّآ أَفَلَتْ قَالَ يَٰقَوْمِ إِنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تُشْرِكُونَ78
تهفسیری ئاسان: ئینجا کاتێک خۆری بینی هەڵهات، وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئەمەیان پەروەردگارمە، ئەمە گەورەتریشە کاتێک ئەویش ئاوابوو وتی: ئەی خەڵکینە، ئەی خزمینە، بەڕاستی من بەریم لەو شتانەی ئێوە کردووتانە بەهاوەڵ و شەریک (بۆ پەروەردگار).
إِنِّى وَجَّهْتُ وَجْهِىَ لِلَّذِى فَطَرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ حَنِيفًۭا ۖ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ79
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی من ڕووی خۆم و دڵم لە پەرستندا کردۆتە ئەو زاتەی ئاسمانەکان و زەوی فەراهەم هێناوە، لەکاتێکدا ڕووم لەهیچ شتێکی ترناکەم، بەدڵئارامی تەواویشەوە (دەڵیم کە): هەرگیز من لە ڕیزی موشریک و هاوەڵگەراندانیم.
وَحَآجَّهُۥ قَوْمُهُۥ ۚ قَالَ أَتُحَٰٓجُّوٓنِّى فِى ٱللَّهِ وَقَدْ هَدَىٰنِ ۚ وَلَآ أَخَافُ مَا تُشْرِكُونَ بِهِۦٓ إِلَّآ أَن يَشَآءَ رَبِّى شَيْـًۭٔا ۗ وَسِعَ رَبِّى كُلَّ شَىْءٍ عِلْمًا ۗ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ80
تهفسیری ئاسان: (کەچی قەومە نالەبارەکەشی) کەوتنە موجادەلەو دەمەدەمێ دژی (لە وەڵامیاندا ئیبراهیم وتی): ئایا ئێوە دەربارەی خوای (تاکو تەنها) لەگەڵ مندا دەمەدەمێ و موجادەلە دەکەن؟ لەکاتێکدا ئەو بەڕاستی هیدایەتی داوم و ڕێبازی ڕاستی نیشانداوم و ناشترسم لەو شتانەی کە ئێوە دەیکەن بەشەریکی خوا (چونکە ناتوانن زیانێکم پێ بگەیەنن) مەگەر ویستی پەروەردگارمی لەسەربێت و بیەوێت شتێکم بەسەردا بهێنێت، پەروەردگارم بەزانست و زانیاری هەموو شتێکی گرتۆتەوە، ئایا ئەوە بیرناکەنەوە و یاداوەری وەرناگرن؟
وَكَيْفَ أَخَافُ مَآ أَشْرَكْتُمْ وَلَا تَخَافُونَ أَنَّكُمْ أَشْرَكْتُم بِٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ عَلَيْكُمْ سُلْطَٰنًۭا ۚ فَأَىُّ ٱلْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِٱلْأَمْنِ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ81
تهفسیری ئاسان: من چۆن لەو شتانە دەترسم کە ئێوە لە جیاتی خوا دەیانپەرستن و چۆن ئێوە ناترسن لەوەی کە شەریک و هاوەڵتان بۆ خوا بڕیارداوە بەبێ هیچ بەڵگەیەک کە خوا ناردبێتی بۆتان، جا کەواتە کام دەستە شایستەی ئەوەیە بێ ترس و بیم بێت و بە ئاسوودەیی بژی؟ ئەگەر ئێوە دەزانن ئەوە پێم بڵێن؟...
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَلَمْ يَلْبِسُوٓا۟ إِيمَٰنَهُم بِظُلْمٍ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلْأَمْنُ وَهُم مُّهْتَدُونَ82
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوە و ستەم و هاوەڵگەریان تێکەڵ بە ئیمانەکەیان نەکردووە، ئاسوودەیی و هێمنی هەر بۆ ئەوانەیە، هەر ئەوانەش ڕێنموومایی کراون.
وَتِلْكَ حُجَّتُنَآ ءَاتَيْنَٰهَآ إِبْرَٰهِيمَ عَلَىٰ قَوْمِهِۦ ۚ نَرْفَعُ دَرَجَٰتٍۢ مَّن نَّشَآءُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌۭ83
تهفسیری ئاسان: ئەو وتو وێژو لێکۆڵینەوانە بەڵگە و نیشانەی ئێمە بوو، کاتێک بەخشیمانن بە ئیبراهیم لەسەر گەلەکەی و زاڵ بوو بەسەریاندا، قسەو بیروباوەری بەسەر قەومەکەیدا سەرکەوت، جا هەر کەسێک بمانەوێت و (خۆیشی شایستە بێت) چەندەها پلەوپایەی بەرز دەکەینەوە، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ دانا و کار بەجێ یە و زانایە بەهەموو شتێک.
وَوَهَبْنَا لَهُۥٓ إِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ ۚ كُلًّا هَدَيْنَا ۚ وَنُوحًا هَدَيْنَا مِن قَبْلُ ۖ وَمِن ذُرِّيَّتِهِۦ دَاوُۥدَ وَسُلَيْمَٰنَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ84
تهفسیری ئاسان: (لەوەودوا) ئیسحاق و یەعقوبمان پێبەخشی، هەریەک لەوانمان ڕێنموویی کرد، پێشتریش نوحمان ڕێنموویی کردبوو و لە نەوەکانی (تری ئیبراهیم) داود و سلیمان و ئەیوب و یوسف و موسا و هاروون (هاتنە دنیاوە و بوونە ڕابەرو چاوساغ بۆ خەڵکی) ئا بەو شێوەیە پاداشتی چاکەخوازان دەدەینەوە (نەوەی چاکو پاک و خواناسیان پێدەبەخشین).
وَزَكَرِيَّا وَيَحْيَىٰ وَعِيسَىٰ وَإِلْيَاسَ ۖ كُلٌّۭ مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ85
تهفسیری ئاسان: (هەروەها) زەکەریا و یەحیا و عیسا و ئیلیاس هەر هەموویان لە پاک و چاکان بوون.
وَإِسْمَٰعِيلَ وَٱلْيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطًۭا ۚ وَكُلًّۭا فَضَّلْنَا عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ86
تهفسیری ئاسان: ئیسماعیل و یەسەع و یونس و لوطیش (لەهیدایەت دراوو پێغەمبەران بوون) هەریەکە لەوانیشمان ڕێزدارکرد بەسەر هەموو خەڵکی جیهانی (سەردەمی خۆیاندا).
وَمِنْ ءَابَآئِهِمْ وَذُرِّيَّٰتِهِمْ وَإِخْوَٰنِهِمْ ۖ وَٱجْتَبَيْنَٰهُمْ وَهَدَيْنَٰهُمْ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ87
تهفسیری ئاسان: هەروەها هەندێک لە باوانیان و نەوەکانیان و براکانیانمان هەڵبژاردو هیدایەت و ڕێنموویمان کردن بۆ ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروست.
ذَٰلِكَ هُدَى ٱللَّهِ يَهْدِى بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۚ وَلَوْ أَشْرَكُوا۟ لَحَبِطَ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ88
تهفسیری ئاسان: ئەوەیە هیدایەت و ڕێنموویی خوایی کە هیدایەت و ڕێنموویی هەر کەسێکی پێ دەدات لە بەندەکانی (کە شایستە بێت) خۆ ئەگەر شەریک و هاوبەش بڕیار بدەن، ئەوە هەرچی کارو کردەوەیەکی (چاکیشیان) هەیە هەمووی پووچ و بێ نرخ دەبێت.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحُكْمَ وَٱلنُّبُوَّةَ ۚ فَإِن يَكْفُرْ بِهَا هَٰٓؤُلَآءِ فَقَدْ وَكَّلْنَا بِهَا قَوْمًۭا لَّيْسُوا۟ بِهَا بِكَٰفِرِينَ89
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانەی (کە ناوبران) ئەوانەن کتێبی (ئاسمانی) و دەسەڵات و فەرمانڕەوایی و پێغەمبەرایەتیمان پێ بەخشیوون، جا ئەگەر ئەوانە بڕوایان پێی نەبێت (لە نەفامان)، ئەوە بەڕاستی بەکەسانێکی ترمان (لە ژیرو هۆشمەندەکان) سپارد و بڕوایان پێیەتی و پشتیوانیی لێدەکەن و پێی بێ باوەڕ نین.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَى ٱللَّهُ ۖ فَبِهُدَىٰهُمُ ٱقْتَدِهْ ۗ قُل لَّآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا ۖ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْعَٰلَمِينَ90
تهفسیری ئاسان: ئەو (ناوبراوانە) ئەو کەسانەن کە خوا (بەتایبەت) هیدایەت و ڕینموویی کردوون، تۆش (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) شوێنی هیدایەت و ڕێنموویی ئەوانە بکەوە (هەروەها بەو خەڵکە) بڵێ: کە من هیج جۆرە کرێ و پاداشتێکتان لەسەر ڕێنموویی لێ داوا ناکەم، ئەم قورئان و بەرنامەیەش (کە بە مندا ڕەوانەکراوە) تەنها یادخەرەوەیە بۆ هەموو خەڵکی سەر ئەم زەویە.
وَمَا قَدَرُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِۦٓ إِذْ قَالُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَىٰ بَشَرٍۢ مِّن شَىْءٍۢ ۗ قُلْ مَنْ أَنزَلَ ٱلْكِتَٰبَ ٱلَّذِى جَآءَ بِهِۦ مُوسَىٰ نُورًۭا وَهُدًۭى لِّلنَّاسِ ۖ تَجْعَلُونَهُۥ قَرَاطِيسَ تُبْدُونَهَا وَتُخْفُونَ كَثِيرًۭا ۖ وَعُلِّمْتُم مَّا لَمْ تَعْلَمُوٓا۟ أَنتُمْ وَلَآ ءَابَآؤُكُمْ ۖ قُلِ ٱللَّهُ ۖ ثُمَّ ذَرْهُمْ فِى خَوْضِهِمْ يَلْعَبُونَ91
تهفسیری ئاسان: (جولەکە) وەکو پێویست قەدری خوایان نەگرت، ڕێزیان بۆ دانەنا، چونکە وتیان: خوا هیچ کتێبێکی بۆ هیچ کەس دانەبەزاندوە، پێیان بڵێ: باشە ئەی کێ ئەو کتێبەی دابەزاند کە موسا هێنای (بۆتان)، لەکاتێکدا نوورو هیدایەتیش بوو بۆ خەڵکی، کەچی ئێوە بەش بەش و پارچە پارچەی دەکەن و ئەوەی بەدڵتان بێت نیشانی خەڵکی دەدەن و زۆریشی دەشارنەوە (بەتایبەت دەربارەی پێغەمبەر و قورئان) هەروەها بڵێ هەندێک شت فێرکران کە نە ئێوە نە باو و باپیرانتان دەتانزانی، پێیان بڵێ: هەر خوا خۆی دایبەزاندوە و فێریشی کردوون، لەوەودوا وازیان لێ بهێنە با لە بەتاڵ و نادروستی خۆیاندا ڕۆبچن و گەمەو یاری بکەن!!
وَهَٰذَا كِتَٰبٌ أَنزَلْنَٰهُ مُبَارَكٌۭ مُّصَدِّقُ ٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ وَلِتُنذِرَ أُمَّ ٱلْقُرَىٰ وَمَنْ حَوْلَهَا ۚ وَٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۖ وَهُمْ عَلَىٰ صَلَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ92
تهفسیری ئاسان: ئەم (قورئانە) کتێبێکی پیرۆزە، دامان بەزاندوە، ڕاستی کتێبەکانی پێشوو دەسەلمێنێت (بە تایبەت تەورات و ئینجیل، کە ئەوانیش لە لایەن خواوە ڕەوانە کراون) هەروەها ناردوومانە تا شارە دێرینەکە (مەککەی پیرۆز) و هەموو دەوروبەری داچڵەکێنێت و (بانگیان بکات بۆ ئیسلام، کە دانیشتووانی هەموو گۆی زەوی دەگرێتەوە) جا ئەوانەی کە باوەڕ بەرۆژی دوایی دەهێنن، بڕوا بە قورئانیش دەهێنن و لەسەر نوێژەکانیان بەردەوامن و هەمیشە لەکاتی خۆیدا ئەنجامی دەدەن و دەیپارێزن.
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ قَالَ أُوحِىَ إِلَىَّ وَلَمْ يُوحَ إِلَيْهِ شَىْءٌۭ وَمَن قَالَ سَأُنزِلُ مِثْلَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ ۗ وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِى غَمَرَٰتِ ٱلْمَوْتِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ بَاسِطُوٓا۟ أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوٓا۟ أَنفُسَكُمُ ۖ ٱلْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ ٱلْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ غَيْرَ ٱلْحَقِّ وَكُنتُمْ عَنْ ءَايَٰتِهِۦ تَسْتَكْبِرُونَ93
تهفسیری ئاسان: کێ لەوە ستەمکارترە کە درۆ بۆ خوا هەڵبەستێت و یاخود بڵێت: منیش وەحی و نیگام بۆ هاتووە، لە ڕاستیشدا هیچی بۆ نەهاتبێت، هەروەها ئەو کەسەش کە وتویەتی: منیش وەک قورئان کتێبێک دادەبەزێنم وەک خوا دایبەزاندوە، خۆ ئەگەر ئەو ستەمکارانە ببینی چۆن لە ئێش و ئازاری سەرەمەرگدا (گیرێکیان خواردووە) فریشتەکانیش دەستیان لێدەکەنەوە و لێیان دەدەن و (پێیان دەڵێن): ئادەی گیانتان بدەن بەدەستەوە، دەی ڕۆحتان دەرکەن، ئەمڕۆ لە تۆڵەی (خوا نەناسیتاندا) سزاو ئەشکەنجەی ڕیسوایی و شەرمەزاری دەدرێن، چونکە شتی ناحەقتان بەدەم خواوە هەڵدەبەست و خۆتان بەگەورە دەزانی لە بەرامبەر ئایەت و فەرمانەکانی خوادا و لووت بەرزیتان نەیدەهێشت باوەڕی پێ بهێنن.
وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَٰدَىٰ كَمَا خَلَقْنَٰكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ وَتَرَكْتُم مَّا خَوَّلْنَٰكُمْ وَرَآءَ ظُهُورِكُمْ ۖ وَمَا نَرَىٰ مَعَكُمْ شُفَعَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَٰٓؤُا۟ ۚ لَقَد تَّقَطَّعَ بَيْنَكُمْ وَضَلَّ عَنكُم مَّا كُنتُمْ تَزْعُمُونَ94
تهفسیری ئاسان: (لە ڕۆژی قیامەتدا خوای گەورە ڕوو بە خوانەناسان دەفەرموێت) سوێند بەخوا بێگومان ئێوە بە تەنها و تاک تاک هاتوونەتە لامان هەروەکو یەکەم جار دروستمان کردن و هەرچی پێمان بەخشی بوون و بەکارتان دەهێنا بەجێتان هێشتووە لە دوایی خۆتانەوە و ناشبینین لەگەڵتان ئەو کەس و شتانەی کە ئێوە دەتانوت تکاکارن بۆمان و فریامان دەکەون، سوێند بەخوا بەڕاستی هەرچی پەیوەندیەک هەبوو لە نێوانتاندا بچڕاوەو هەرچی ئومێدتان پێی هەبوو لافتان پێوە لێدەدا لێتان ون بوو.
۞ إِنَّ ٱللَّهَ فَالِقُ ٱلْحَبِّ وَٱلنَّوَىٰ ۖ يُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَمُخْرِجُ ٱلْمَيِّتِ مِنَ ٱلْحَىِّ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ95
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا لەتکەری دەنک و دانەوێڵەیە بۆ ئەوەی یپشکوێنێت و بڕوێت، زیندووش لە مردوو دەردەهێنێت، دەرهێنەری مردووشە لە زیندوو، ئا ئەوەیە خوای پەروەردگارتان، جا ئیتر بۆ کوێ لادەدرێن و بۆ کوێ وێڵ دەکرێن.
فَالِقُ ٱلْإِصْبَاحِ وَجَعَلَ ٱلَّيْلَ سَكَنًۭا وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ حُسْبَانًۭا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ96
تهفسیری ئاسان: (هەرئەو زاتەیە) بەیانیان فەراهەم دەهێنێت و ئاسۆ ڕوناک دەکاتەوە و شەوی کردووە بەهۆی ئارامی و خامۆشی، ڕۆژو مانگیشی کردووە بەهۆی ڕاگرتنی حساب، ئەو شتانە هەمووی بەنەخشەی خوای باڵادەست و زانا کێشراوە.
وَهُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلنُّجُومَ لِتَهْتَدُوا۟ بِهَا فِى ظُلُمَٰتِ ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ ۗ قَدْ فَصَّلْنَا ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ97
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە، ئەستێرەی بۆ فەراهەم هێناون تا ببێتە هۆی ڕێنموویتان لەناو تاریکیەکانی سەر ڕووکاری وشکانی و دەریاکاندا، بەڕاستی ئێمە نیشانە و بەڵگەی زۆرمان (لەسەر دەسەڵاتی خۆمان و ڕێکوپێکی کارمان) ڕوون کردۆتەوە بۆ کەسانێک کە پێی بزانن و لێی تێبگەن.
وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنشَأَكُم مِّن نَّفْسٍۢ وَٰحِدَةٍۢ فَمُسْتَقَرٌّۭ وَمُسْتَوْدَعٌۭ ۗ قَدْ فَصَّلْنَا ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَفْقَهُونَ98
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە ئێوەی بەدیهێناوە لە تاکە کەسێک، سەردەمێک (بەشێکتانی لە پشتی باوکتاندا) نیشتەجێ کردبوو (کە گوێزرانەوە بۆ ناو سکی دایکتان) ئەو شوێنە ئێوەی گرتە خۆ (تا تیایدا نەش و نما بکەن، یاخود بۆ ماوەیەک ئێوەی لەسەر ڕووکاری زەوی دانا، دوایی لە توێیدا شاردنیەوە تا ڕۆژی قیامەت) بەڕاستی ئێمە نیشانە و بەڵگەی زۆرمان (لەسەر دروستکردنی ئێوە و دروستکاری خۆمان هێناوەتەوە) بۆ کەسانێک کە تێفکرن و وردبین بن.
وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجْنَا بِهِۦ نَبَاتَ كُلِّ شَىْءٍۢ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًۭا نُّخْرِجُ مِنْهُ حَبًّۭا مُّتَرَاكِبًۭا وَمِنَ ٱلنَّخْلِ مِن طَلْعِهَا قِنْوَانٌۭ دَانِيَةٌۭ وَجَنَّٰتٍۢ مِّنْ أَعْنَابٍۢ وَٱلزَّيْتُونَ وَٱلرُّمَّانَ مُشْتَبِهًۭا وَغَيْرَ مُتَشَٰبِهٍ ۗ ٱنظُرُوٓا۟ إِلَىٰ ثَمَرِهِۦٓ إِذَآ أَثْمَرَ وَيَنْعِهِۦٓ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكُمْ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ99
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە زاتێکە کە لە ئاسمانەوە باران دەبارێنێت (دەفەرموێت): جا بەهۆیەوە چرۆو چەکەرەی هەموو شتێکی پێ دەردەهێنین و شینی دەکەین، ئینجا لاسکی سەوزی لێ پەیدا دەکەین، زنجیرە دانەی سەفتەکراوی لێ دروست دەکەین (وەک گوڵەگەنم و چوڵتوک و گەنمەشامی.. هتد) لە دارخورماش لە هەندێ لق و چڵە پۆپی هێشووی خورما شۆڕ دەبێتەوە، هەروەها باخی هەمەجۆری ڕەزو ترێ، زەیتون و هەناریش، هەیانە لە ڕواڵەتدا لەیەک دەچێت، هەشیانە لەیەک ناچێت، جا تەماشای بەرەکەی بکەن کاتێک بەر دەگرێت، پێ دەگات، (سەرەتا هەندێکی گوڵە و دوایی خۆی هەڵدەپێچێت، ڕەنگ و قەبارەیەک دەگرێتە خۆی، دوای چەند مانگێک قەبارەشی گەورەتر دەبێت، ڕەنگیشی دەگۆڕێت، ئەوسا پێ دەگات و تام و بۆنی سروشتی خۆی بۆ دروست دەبێت) بەڕاستی ئا لەو شتانەدا (کە ئاماژەی تێداکرا بۆتان) چەندەها بەڵگەو نیشانەی تەواون بۆ کەسانێک کە ئیمان و باوەڕیان دەهێنن (بەو بەدی هێنەرەی کە ئاسەواری دەستی قودرەت و بە دەسەڵاتی لە هەموو شتێکدا بەدی دەکرێت).
وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ شُرَكَآءَ ٱلْجِنَّ وَخَلَقَهُمْ ۖ وَخَرَقُوا۟ لَهُۥ بَنِينَ وَبَنَٰتٍۭ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يَصِفُونَ100
تهفسیری ئاسان: (لەگەڵ ئەو هەموو نیشانەی دەسەڵاتداریەدا نەفامان) پەری و جنۆکەیان کردۆتە هاوبەش و هاوتای خوا، لە حاڵێکدا هەر خوا دروستکاری پەری و جنۆکەکانە و بەناحەق کوڕو کچ دەدەنە پاڵی، بێ هیچ جۆرە زانیاریەک (گاور دەڵێ: عیسا کوڕی خوایە، جوو دەڵێ: عوزەیر، هاوەڵگەران دەڵێن: فریشتەکان کچی خوان!!) پاکی و بێگەردی و بڵندی بۆ ئەو زاتەیە کە دوورە لەو سیفەتە ناقۆڵاو نادروستانەوە کە ئەوانە خوای پێی پێناسە دەکەن.
بَدِيعُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُۥ وَلَدٌۭ وَلَمْ تَكُن لَّهُۥ صَٰحِبَةٌۭ ۖ وَخَلَقَ كُلَّ شَىْءٍۢ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ101
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەو زاتە بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەویە لە جوانترین و ڕێک و پێکترین شێوەدا، چۆن ڕۆڵەی دەبێت؟! خۆ ئەوزاتە هاوسەری نەگرتووە؟! بەڵکو هەموو شتێکی دروست کردوە، بەڕاستی ئەو زاتە بەهەموو شتێک زانایە.
ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ ۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ خَٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍۢ فَٱعْبُدُوهُ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ وَكِيلٌۭ102
تهفسیری ئاسان: ئا ئەو خوایە پەروەردگارتانە، جگە لەویش هیچ خوایەکی تر نیە، بەدیهێنەری هەموو شتێکە، کەواتە هەر ئەو زاتە بپەرستن و بەندایەتی تەنها ئەو بکەن، ئەو خوایە ئاگادارو چاودێری هەموو شتێکە.
لَّا تُدْرِكُهُ ٱلْأَبْصَٰرُ وَهُوَ يُدْرِكُ ٱلْأَبْصَٰرَ ۖ وَهُوَ ٱللَّطِيفُ ٱلْخَبِيرُ103
تهفسیری ئاسان: دەزگای بینایی و (بۆچوونی ئادەمیزاد) ناتوانێت ئەو زاتە ببینێت، زانیاری ئەو خوایە هەموو شتێکی گرتۆتەوە، ئاگاداریشە بەهەموو دەزگاکانی بینایی، هەر ئەوە وردبین و ئاگایە.
قَدْ جَآءَكُم بَصَآئِرُ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَنْ أَبْصَرَ فَلِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَنْ عَمِىَ فَعَلَيْهَا ۚ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيْكُم بِحَفِيظٍۢ104
تهفسیری ئاسان: بێگومان چەندەها بەڵگەی ڕووناکبیرتان لە لایەن پەروەردگارتانەوە بۆ هاتووە، جا ئەوەی خۆی ڕوناکبیر بکات و لە ڕاستیەکان تێفکرێت و تێبگات و گۆڕانکاری لە بیرو هۆش و ژیانیدا ئەنجام بدات، ئەوە هەرخۆی قازانج دەکات، ئەو کەسەی چاو دەنوقێنێت لە ئاستی ڕوناکبیریە خواییەکاندا و لەڕاستی لادەدات، ئەویش هەر لەسەر خۆی دەکەوێت و خۆی زەرەر دەکات و من (واتە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بەهیچ شێوەیەک چاودێر نیم بەسەرتانەوە.
وَكَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ ٱلْءَايَٰتِ وَلِيَقُولُوا۟ دَرَسْتَ وَلِنُبَيِّنَهُۥ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ105
تهفسیری ئاسان: هەر بەو شێوەیە (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئایەتی جۆراو جۆرت بۆ ڕەوانە دەکەین لە هەموو بارەیەکەوە، دە با هەر بڵێن خوێندووتە و بەدەرس پێت وتراوە (ئێمە دەمانەوێت) بەڕاستی ڕوونی بکەینەوە بۆ کەسانێک کە بزانن و تێبگەن.
ٱتَّبِعْ مَآ أُوحِىَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ وَأَعْرِضْ عَنِ ٱلْمُشْرِكِينَ106
تهفسیری ئاسان: (تۆ ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) شوێنی ئەو بەرنامەیە بکەوە کە لەلایەن پەروەردگارتەوە بە نیگا و (وحی) پێت ڕاگەیەنراوە، جگە لەو هیچ خوایەکی تر نیە، گوێ مەدەرێ و پشت هەڵکە لە موشریک و هاوەڵگەران.
وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَآ أَشْرَكُوا۟ ۗ وَمَا جَعَلْنَٰكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًۭا ۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍۢ107
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر پەروەردگارت (بیویستایە و شایستە بوونایە هیدایەتی دەدان) هاوەڵگەر نەدەبوون، خۆ ئێمە تۆمان نەکردووەتە چاودێری بەسەر ئەوانەوە و تۆ دەسەڵاتت بەسەریاندا نیە (تا بەزۆر هیدایەتیان بەسەردا بسەپێنیت).
وَلَا تَسُبُّوا۟ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَسُبُّوا۟ ٱللَّهَ عَدْوًۢا بِغَيْرِ عِلْمٍۢ ۗ كَذَٰلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِم مَّرْجِعُهُمْ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ108
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئیمانداران) نەکەن جوێن بدەن بەو بت و شتانەی کە (نەفامان) هاواری لێدەکەن و دەیپەرستن بێجگە لەخوا، نەوەکو ئەوانیش بەناحەق و بەنەفامی جوێن بدەن بەخوا، (چونکە ئەوانە) نایناسن و قەدری نازانن، ئا بەو شێوەیە ئێمە بۆ هەر گەل و ئوممەتێک کردەوەکەیانمان ڕازاندۆتەوە، لەوەودوا گەڕانەوەیان هەر بۆ لای پەروەردگاریانە، ئەوسا ئاگاداریان دەکاتەوە بەو کاروکردەوانەی کە دەیانکرد.
وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَٰنِهِمْ لَئِن جَآءَتْهُمْ ءَايَةٌۭ لَّيُؤْمِنُنَّ بِهَا ۚ قُلْ إِنَّمَا ٱلْءَايَٰتُ عِندَ ٱللَّهِ ۖ وَمَا يُشْعِرُكُمْ أَنَّهَآ إِذَا جَآءَتْ لَا يُؤْمِنُونَ109
تهفسیری ئاسان: موشریک و هاوەڵگەران سوێندی گەورەیان بەخوا دەخوارد: کە سوێند بێت ئەگەر موعجیزەیەکیان بۆ بێت ئەوە بێگومان باوەڕی پێ دەهێنن، پێیان بڵێ: بەڕاستی هەموو بەڵگەو موعجیزەکان تەنها لای خوایە و بەدەست ئەوە، جا ئێوە چووزانن، چونکە لەوانەیە ئەو داخوازی و موعجیزە و بەڵگانەشیان بۆ پێش بهێنین هەر باوەڕ ناهێنن.
وَنُقَلِّبُ أَفْـِٔدَتَهُمْ وَأَبْصَٰرَهُمْ كَمَا لَمْ يُؤْمِنُوا۟ بِهِۦٓ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ وَنَذَرُهُمْ فِى طُغْيَٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ110
تهفسیری ئاسان: ئەو کاتە دڵ و چاوەکانیان هەڵدەگێڕینەوە (لەنێوان جۆرەها لێکدانەوە و ئەگەردا) هەروەکو چۆن یەکەمجار لە سەرەتاوە باوەڕیان نەهێنابوو (بەدەسەڵاتی بێ سنووری خواو ئەم هەموو موعجیزە بێ شومارە کە دەوری داون) ئێمە جارێ وازیان لێ دەهێنین تا لە ستەم و سەرکەشی خۆیاندا سەرگەردان بن و ڕۆبچن (بۆ کوێ دەچن لە دەستمان دەرناچن).
۞ وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَآ إِلَيْهِمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ ٱلْمَوْتَىٰ وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كُلَّ شَىْءٍۢ قُبُلًۭا مَّا كَانُوا۟ لِيُؤْمِنُوٓا۟ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ111
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر (داخوازی هاوەڵگەرانمان جێبەجێ بکردایە) و بەڕاستی ئێمە فریشتەمان دابەزاندانایە بۆ لایان و مردووەکان قسەیان لەگەڵدا بکردنایە، هەموو شتێکیشمان لەبەر دەمیاندا کۆ بکردایەتەوە، نەدەبوون بەبڕوادار و بڕوایان نەدەهێنا، مەگەر خوا بیەوێت، بەڵام زۆربەیان نافامن و نازانن (بیر ناکەنەوە و تێنافکرن، هەتا ئەمڕۆش گا پەرست، شەیتان پەرست و، بت پەرستان هەر ماون، هەیانە خاوەنی بڕوانامەی بەرزیشن، بەڵام لە ڕووی ئاینداریەوە لەوپەڕی دواکەوتن و کۆنەپەرستیدان).
وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِىٍّ عَدُوًّۭا شَيَٰطِينَ ٱلْإِنسِ وَٱلْجِنِّ يُوحِى بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍۢ زُخْرُفَ ٱلْقَوْلِ غُرُورًۭا ۚ وَلَوْ شَآءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُ ۖ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ112
تهفسیری ئاسان: هەر بەو شێوەیە (کێشمە کێشی ئیمانداران و خوانەناسان بەردەوامە) جا بۆ هەموو پێغەمبەرێک (بۆ ئیماندارانیش) دوژمنێکمان لە شەیتانەکانی ئادەمیزاد و پەری سازاندوە، کە بەردەوام قسەی زل و ڕازاوە دەدەن بەگوێی یەکداو (خۆیان و خەڵکی) پێ سەرگەردان و گومڕا دەکەن، خۆ ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە (نەیاندەتوانی) شتی وابکەن، دە وازیان لێ بهێنە لەگەڵ ئەو درۆو دەلەسەیەی کە هەڵی دەبەستن (بۆ کوێ دەچن، لە دەست سزای خوایی ڕزگار نابن).
وَلِتَصْغَىٰٓ إِلَيْهِ أَفْـِٔدَةُ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ وَلِيَرْضَوْهُ وَلِيَقْتَرِفُوا۟ مَا هُم مُّقْتَرِفُونَ113
تهفسیری ئاسان: (هەروەها بەو قسە جوان و بریقەدارانە ئەیاندا بەگوێی یەکدا) بۆئەوەی ئەوانەی باوەڕیان بەقیامەت نیە دڵی بدەنێ و پێی ڕازی بن و بۆ ئەوەی ئەوتاوانانە بکەن کە ئەوان بەردەوام دەیکەن.
أَفَغَيْرَ ٱللَّهِ أَبْتَغِى حَكَمًۭا وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ إِلَيْكُمُ ٱلْكِتَٰبَ مُفَصَّلًۭا ۚ وَٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ يَعْلَمُونَ أَنَّهُۥ مُنَزَّلٌۭ مِّن رَّبِّكَ بِٱلْحَقِّ ۖ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُمْتَرِينَ114
تهفسیری ئاسان: ئایا ڕەوایە (بۆ منی پێغەمبەر، بۆ منی ئیماندار) جگە لە خوا کەسێکی تر بکەمە حەکەم و دادوەر، لەکاتێکدا ئەو زاتە کتێبی پیرۆزی خۆی کە (قورئانە) بۆ دابەزاندوون کە هەموو دروست و نادروستێکی تیادا جیاکردۆتەوە، ئەوانەش کە کتێبی (ئاسمانیمان) پێداون (لە گاورو جوو) چاک دەزانن بەڕاستی ئەو قورئانە لەلایەن پەروەردگارتەوە بەڕاست و ڕەوا دابەزێنراوە، کەوابوو ئیتر تۆ هەرگیز مەچۆرە ڕیزی گوماندارو دوو دڵانەوە.
وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ صِدْقًۭا وَعَدْلًۭا ۚ لَّا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ115
تهفسیری ئاسان: فەرمان و فەرموودەکانی پەروەردگارت (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) لەوپەڕی ڕاستی و دادپەروەریدا بەئەنجام گەیشتووە، هەرگیز شتێک نیە بیانگۆرێت، هەر ئەویش بیسەرە بەگوفتاری هەمووان، زانایە بەهەموو نهێنی و ئاشکرایەک.
وَإِن تُطِعْ أَكْثَرَ مَن فِى ٱلْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ116
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر فەرمانبەردارو ملکەچی زۆربەی خەڵکی سەرزەوی بیت ئەوە لە ڕێبازی خوا وێڵت دەکەن، چونکە شوێنی هیچ شتێک ناکەون جگە لە گومان و تەنها گۆترەکاری دەکەن.
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ مَن يَضِلُّ عَن سَبِيلِهِۦ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُهْتَدِينَ117
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پەروەردگاری تۆ چاک زانایە بەوەی کە: کێ لە ئاین و ڕێبازی ئەو وێڵ و گومڕا دەبێت و هەر خوایش زانایە بەوانەی کە هیدایەت و ڕێنموویی وەرگرن.
فَكُلُوا۟ مِمَّا ذُكِرَ ٱسْمُ ٱللَّهِ عَلَيْهِ إِن كُنتُم بِـَٔايَٰتِهِۦ مُؤْمِنِينَ118
تهفسیری ئاسان: جا بخۆن لەو زیندەوەرە سەر بڕاوانەی کە ناوی خوا لەکاتی سەربڕینیاندا براوە، ئەگەر ئێوە باوەڕتان بەرێنموونی و ئایەتەکانی خوا هەیە (بسم اللە، اللە اکبر، پێویستە لەکاتی سەربڕینی ماڵاتدا بوترێت).
وَمَا لَكُمْ أَلَّا تَأْكُلُوا۟ مِمَّا ذُكِرَ ٱسْمُ ٱللَّهِ عَلَيْهِ وَقَدْ فَصَّلَ لَكُم مَّا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ إِلَّا مَا ٱضْطُرِرْتُمْ إِلَيْهِ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًۭا لَّيُضِلُّونَ بِأَهْوَآئِهِم بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُعْتَدِينَ119
تهفسیری ئاسان: بەڵگەتان چیە کە (لە گۆشتی ئەو ئاژەڵانە) ناخۆن کە ناوی خوا براوە لە سەریان (لەکاتی سەر بڕینیاندا) لەکاتێکدا بەڕاستی ئەوەی حەرام کراوە لە سەرتان خوا بۆی جیا کردونەتەوە مەگەر ناچار بکرێن بۆی، بەڕاستی زۆربەیان خەڵکی سەرگەردان و گومڕا دەکەن بەهۆی ئارەزووەکانیانەوە نەک بەهۆی زانستەوە (هەر لەخۆیانەوە شت حەرام دەکەن) بێگومان پەروەردگارت خۆی چاک ئەو کەسانە دەناسێت کە دەست درێژکارن و خۆشیان و خەڵکیش لە سنوور دەترازێنن.
وَذَرُوا۟ ظَٰهِرَ ٱلْإِثْمِ وَبَاطِنَهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْسِبُونَ ٱلْإِثْمَ سَيُجْزَوْنَ بِمَا كَانُوا۟ يَقْتَرِفُونَ120
تهفسیری ئاسان: (ئەی گرۆی ئیمانداران) واز بهێنن لە هەموو گوناهو هەڵەیەکی ئاشکراو نادیار (لەو گوناهانە بە دووربن کە بەدڵ و دەروون دەکرێت، هەروەها لەوانەش کە بەدەم و دەست و ئەندامەکان دەکرێت) بەڕاستی ئەوانەی گوناهو تاوان ئەنجام دەدەن لەئایندەدا سزاو تۆڵەی گوناهو تاوانەکانیان یەخەیان پێ دەگرێت.
وَلَا تَأْكُلُوا۟ مِمَّا لَمْ يُذْكَرِ ٱسْمُ ٱللَّهِ عَلَيْهِ وَإِنَّهُۥ لَفِسْقٌۭ ۗ وَإِنَّ ٱلشَّيَٰطِينَ لَيُوحُونَ إِلَىٰٓ أَوْلِيَآئِهِمْ لِيُجَٰدِلُوكُمْ ۖ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ121
تهفسیری ئاسان: لەو ئاژەڵە سەر بڕاوانەش مەخۆن کە ناوی خوا لەکاتی سەر بڕینیاندا نەبراوە و بەڕاستی ئەوە لادان و گوناهە، دڵنیابن کە شەیتانەکان شت دەخەنە دڵی لایەنگرەکانیانەوە تا موجادەلەتان لەگەڵ بکەن و (بەرگری لە بەتاڵیان بکەن) جا ئەگەر ئێوە فەرمانبەرداری ئەو هاوەڵگەرو شەیتانانە بن، ئەوە بێگومان مانای وایە ئێوەش موشریک و هاوەڵگەرن.
أَوَمَن كَانَ مَيْتًۭا فَأَحْيَيْنَٰهُ وَجَعَلْنَا لَهُۥ نُورًۭا يَمْشِى بِهِۦ فِى ٱلنَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُۥ فِى ٱلظُّلُمَٰتِ لَيْسَ بِخَارِجٍۢ مِّنْهَا ۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْكَٰفِرِينَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ122
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو کەسەی کە مردوو بوو (بەهۆی بێ باوەڕیەوە)، ئینجا (بەهۆی ئیمانەوە) زیندوومان کردەوە و نوورو ڕوناکیەکمان بۆ ساز کرد لە ژیانیدا (کە قورئانە) لەناو خەڵکیدا پێی دەڕوات و هەڵس و کەوتی پێدەکات (هاندەرێتی بۆ هەموو چاکەیەک و دەیگێڕێتەوە لە هەموو خراپەیەک، ئایا ئەو کەسە) وەکو ئەوە وایە کە لەناو تاریکیەکاندا گیری خواردوە و لێی دەرناچێت، هەروەها ئا بەو شێوەیە کە دەبینرێت ئەو کارو کردەوەی کە دەیکەن بۆیان ڕازێنراوەتەوە.
وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا فِى كُلِّ قَرْيَةٍ أَكَٰبِرَ مُجْرِمِيهَا لِيَمْكُرُوا۟ فِيهَا ۖ وَمَا يَمْكُرُونَ إِلَّا بِأَنفُسِهِمْ وَمَا يَشْعُرُونَ123
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شێوەیە، لەناو هەموو شارو شارۆچکەیەکدا گەورەترینی تاوانباریانمان باڵادەست کردوە تا پیلان و تەڵەکە بگێڕن تیایدا، (بێ ئەوەی بزانن) کە: هیچ فێڵ و تەڵەکەیەکیش ناکەن بەزیانی خۆیان تەواو نەبێت، لەکاتێکدا هەست بەوە ناکەن، پیلان دژی خۆیان دەگێڕن و بەسەر خۆیاندا دەشکێتەوە (بەڵام) هەستی پێناکەن (چونکە غافڵ و بێ ئاگان کە بەرەو لێواری مەرگ هەنگاو هەڵدەگرن و لە سزای پەروەردگار دەرباز نابن).
وَإِذَا جَآءَتْهُمْ ءَايَةٌۭ قَالُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ حَتَّىٰ نُؤْتَىٰ مِثْلَ مَآ أُوتِىَ رُسُلُ ٱللَّهِ ۘ ٱللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُۥ ۗ سَيُصِيبُ ٱلَّذِينَ أَجْرَمُوا۟ صَغَارٌ عِندَ ٱللَّهِ وَعَذَابٌۭ شَدِيدٌۢ بِمَا كَانُوا۟ يَمْكُرُونَ124
تهفسیری ئاسان: (بێ باوەڕان) کاتێک ئایەتێکی قورئانیان بۆ بێت دەڵێن: ئێمە هەرگیز باوەڕ ناهێنین هەتا وێنەی ئەوەی کە بۆ پێغەمبەران هاتووە بە ئێمە نەبەخشرێت، خوا زانایە بەو شوێن و دڵ و دەروونەی کە شایستەیە پەیامی خۆی تێدا دابنێت، لەئایندەیەکی نزیکیشدا ئەوانەی کە تاوانیان کردووە لەلایەن خواوە سووکی و ڕیسوای و بێ نرخی یەخەیان پێدەگرێت، هاوڕێ لەگەڵ سزای پڕ ئێشدا لە پاداشتی ئەو پیلان و تەڵەکەیەدا کە دەیانگێڕا.
فَمَن يُرِدِ ٱللَّهُ أَن يَهْدِيَهُۥ يَشْرَحْ صَدْرَهُۥ لِلْإِسْلَٰمِ ۖ وَمَن يُرِدْ أَن يُضِلَّهُۥ يَجْعَلْ صَدْرَهُۥ ضَيِّقًا حَرَجًۭا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِى ٱلسَّمَآءِ ۚ كَذَٰلِكَ يَجْعَلُ ٱللَّهُ ٱلرِّجْسَ عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ125
تهفسیری ئاسان: جا ئەو کەسەی (خێری تێدا بێت) و خوا بیەوێت هیدایەتی بدات، ئەوە سینەی ساف و پاک و ئامادە دەکات بۆ ئاینی ئیسلام، ئەو کەسەش خوا بیەوێت گومڕای بکات، ئەوە دڵی دەگوشێت و سنگی توند دەکات و هەناسەی سوار دەبێت، هەر وەک ئەوەی بەرەو ئاسمان بەرز بێتەوە (چۆن تووشی تەنگە نەفەسی و دڵە تەپێ و خوێن بەر بوون دەبێت)، ئا بەو شێوەیە خوا گومڕایی و پیسی هاوەڵگەری لەسەر دڵی ئەوانە دادەنێت کە باوەڕ ناهێنن.
وَهَٰذَا صِرَٰطُ رَبِّكَ مُسْتَقِيمًۭا ۗ قَدْ فَصَّلْنَا ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَذَّكَّرُونَ126
تهفسیری ئاسان: ئا ئەم قورئانە ڕێگەو ڕێبازو بەرنامەی پەروەردگاری تۆیە کە ڕاست و دروستە، بێگومان ئێمە هەموو بەڵگە و فەرمانەکانمان ڕوون کردۆتەوە بۆ کەسانێک کە یاداوەری وەردەگرن.
۞ لَهُمْ دَارُ ٱلسَّلَٰمِ عِندَ رَبِّهِمْ ۖ وَهُوَ وَلِيُّهُم بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ127
تهفسیری ئاسان: ئەوانە بەهەشتی پڕ لە ئاشتی و هێمنیان بۆ ئامادەیە لای پەروەردگاریان، هەر ئەو زاتەش پشتیوان و خۆشەویستیانە بەهۆی ئەو کارو کردەوە چاکانەی کە ئەنجامیان دەدا.
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًۭا يَٰمَعْشَرَ ٱلْجِنِّ قَدِ ٱسْتَكْثَرْتُم مِّنَ ٱلْإِنسِ ۖ وَقَالَ أَوْلِيَآؤُهُم مِّنَ ٱلْإِنسِ رَبَّنَا ٱسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍۢ وَبَلَغْنَآ أَجَلَنَا ٱلَّذِىٓ أَجَّلْتَ لَنَا ۚ قَالَ ٱلنَّارُ مَثْوَىٰكُمْ خَٰلِدِينَ فِيهَآ إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌۭ128
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت خوا هەمووانیان کۆ دەکاتەوە و (بەخەشم و قینەوە دەفەرموێت): ئەی دەستەی پەریەکان بەڕاستی ئێوە زۆر کەستان لە ئینسانەکان گومڕاکرد، لەولاشەوە گوێ لە مشتەکانیان، (لە خەڵکی نەگبەت و ڕەنجەڕۆ) دەڵێن: پەروەردگارا هەندێکمان سوودمان لە هەندێکیان وەرگرت (سوودی ئینسانەکان ڕابواردن سامان کۆکردنەوە بوو، سوودی پەریەکانیش پێڕی خۆیانیان زۆرکرد بەگومڕاکردنی خەڵکێکی زۆر)، ئێستاش ئەوەتە گەیشتووینەتە ئەوکات و ساتەی تۆ بۆت دیاری کردووین، خوایش فەرمووی: (مادەم وایە) ئەم ئاگرە جێگەتانە نەمرن تیادا، مەگەر خوا ویستی لەسەر بێت (بە سزایەکی تر سزایان بدات)، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئەی ئیماندار) داناو زانایە.
وَكَذَٰلِكَ نُوَلِّى بَعْضَ ٱلظَّٰلِمِينَ بَعْضًۢا بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ129
تهفسیری ئاسان: هەر بەو شێوەیەش ستەمکاران دەکەینە پشتیوان و خۆشەویست و هاوکاری یەکتر، بەهۆی ئەو کارو کردەوانەی کە دەیانکرد.
يَٰمَعْشَرَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌۭ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتِى وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَآءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا ۚ قَالُوا۟ شَهِدْنَا عَلَىٰٓ أَنفُسِنَا ۖ وَغَرَّتْهُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا وَشَهِدُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا۟ كَٰفِرِينَ130
تهفسیری ئاسان: (لە ڕۆژی قیامەتدا خوا دەفەرموێت): ئەی دەستەی پەری و ئینسان، ئایا پێغەمبەرانتان لە خۆتان بۆ نەهات، کە ئایەتەکانی من و ڕووداوەکان بەسەرتاندا بخوێننەوە و ئاگادارتان بکەن و بتانترسێنن لەوەی کە ئەم ڕۆژەتان بۆ پێش دێت؟! (هەموو بەیەکدەنگ) دەڵێن: ڕاستە ئێمە خۆمان شایەتی لەسەر خۆمان دەدەین (بەڵام ئەوانە کاتی خۆی) ژیانی دنیا سەری لێشێواندن و هەڵی خەڵەتاندن و شایەتیان لەسەر خۆیاندا کە بەڕاستی کاتی خۆی بێ باوەڕ بوون.
ذَٰلِكَ أَن لَّمْ يَكُن رَّبُّكَ مُهْلِكَ ٱلْقُرَىٰ بِظُلْمٍۢ وَأَهْلُهَا غَٰفِلُونَ131
تهفسیری ئاسان: ئەو ناردنی پێغەمبەرانە بۆ ئەوەیە چونکە پەروەردگاری تۆ (نەیکردووە بەعادەت) کە لەناوبەری شارو شوێنەکان بێت بە ناحەق، لەکاتێکدا خەڵکەکەی غافڵ و بێ ئاگا بن و پەیامی خوایان پێ ڕانەگەیەنرابێت.
وَلِكُلٍّۢ دَرَجَٰتٌۭ مِّمَّا عَمِلُوا۟ ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَٰفِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ132
تهفسیری ئاسان: بۆ هەر یەکێک لە بێ باوەڕ و موسڵمان چەندەها پلەوپایە هەیە لە پاداشتی کردەوەکانی، پەروەردگاریشت بێئاگا نیە لەو کاروکردەوەی کە دەیکەن.
وَرَبُّكَ ٱلْغَنِىُّ ذُو ٱلرَّحْمَةِ ۚ إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَسْتَخْلِفْ مِنۢ بَعْدِكُم مَّا يَشَآءُ كَمَآ أَنشَأَكُم مِّن ذُرِّيَّةِ قَوْمٍ ءَاخَرِينَ133
تهفسیری ئاسان: پەروەردگاری تۆ زۆر دەوڵەمەندو بێ نیازە، هەروەها خاوەنی سۆزو میهرەبانیشە، ئەگەر بیەوێت ئەوە ئێوە لادەبات و لەناوتان دەبات، هەرچی و هەر کەسیشی مەبەست بێت دوای ئێوە جێنشینی دەکات، هەر وەکو ئێوەی لە نەوەی کەسانێکی تر هێنایە کایەوە.
إِنَّ مَا تُوعَدُونَ لَءَاتٍۢ ۖ وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ134
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەو بەڵێنانەی کە دەتاندرێتێ (دەربارەی قیامەت و لێپرسینەوە) بەڕێوەیە و بێگومان هەر دێت و ئێوە دەسەوسانکەرنین.
قُلْ يَٰقَوْمِ ٱعْمَلُوا۟ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنِّى عَامِلٌۭ ۖ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن تَكُونُ لَهُۥ عَٰقِبَةُ ٱلدَّارِ ۗ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ135
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان) بڵی: ئەی قەوم و هۆزم چیتان بۆ دەکرێت ئەنجامی بدەن لەسەر شێوازی خۆتان، ئەوە بەڕاستی منیش بەردەوامم لەسەر کاری خۆم (لە هەوڵ و تێکۆشان بۆ هیدایەت و ئیمان)، چونکە لەئایندەدا دەزانن کە سەئەنجامی ماڵی قیامەت بۆ کێ دەبێت، دڵنیاش بن کە ستەمکاران سەرفراز نابن.
وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ مِمَّا ذَرَأَ مِنَ ٱلْحَرْثِ وَٱلْأَنْعَٰمِ نَصِيبًۭا فَقَالُوا۟ هَٰذَا لِلَّهِ بِزَعْمِهِمْ وَهَٰذَا لِشُرَكَآئِنَا ۖ فَمَا كَانَ لِشُرَكَآئِهِمْ فَلَا يَصِلُ إِلَى ٱللَّهِ ۖ وَمَا كَانَ لِلَّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَىٰ شُرَكَآئِهِمْ ۗ سَآءَ مَا يَحْكُمُونَ136
تهفسیری ئاسان: (ئەو هاوەڵگەرو نەفامانە) هەندێک لەوەی کە خوا دروستی کردووە لە بەرو بوومی کشتوکاڵ و ماڵاتیان کردووە بە بەشی خواو وتویانە: ئەمە بەشی خوایە بەخەیاڵی خۆیان! (هەندێکی تریشیان جیا کردۆتەوە و وتویانە) ئەمەش بۆ بتەکانمانە! جا ئەوەی بۆ بتەکانیان بڕیاریان داوە ئەوە بەخوا ناگات، (واتە قبوڵ و پەسەند نیە، ئەوەش کە بەخەیاڵی ئەوان) بۆ خوا بڕیاریانداوە، ئەوە دەگەیشتە لای بتەکان و بۆ ئەوان بوو، ئای کە دادوەریەکی خراپ و نادروست دەکەن.
وَكَذَٰلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٍۢ مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ قَتْلَ أَوْلَٰدِهِمْ شُرَكَآؤُهُمْ لِيُرْدُوهُمْ وَلِيَلْبِسُوا۟ عَلَيْهِمْ دِينَهُمْ ۖ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا فَعَلُوهُ ۖ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ137
تهفسیری ئاسان: وەک ئەو دابەشکردنە دوور لە دادوەریە، بت و پەرستراوەکانیان کوشتنی منداڵەکانیان بۆ زۆربەی هاوەڵگەران جوان و ڕازاوە کردبوو (نەفامانی عەرەب کچانیان زیندە بەچاڵ دەکرد)، بۆ ئەوەی لەناویان بەرن و ئاینی یەکتاپەرستیان لێ بشێوێنن، خۆ ئەگەر خوا بیویستایە ئەوە نەیاندەتوانی کاری وابکەن (ئازادی لێ دەسەندنەوە)، کەوابوو وازیان لێ بهێنە خۆیان و ئەو درۆو دەلەسەیەی کە دەیکەن.
وَقَالُوا۟ هَٰذِهِۦٓ أَنْعَٰمٌۭ وَحَرْثٌ حِجْرٌۭ لَّا يَطْعَمُهَآ إِلَّا مَن نَّشَآءُ بِزَعْمِهِمْ وَأَنْعَٰمٌ حُرِّمَتْ ظُهُورُهَا وَأَنْعَٰمٌۭ لَّا يَذْكُرُونَ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَيْهَا ٱفْتِرَآءً عَلَيْهِ ۚ سَيَجْزِيهِم بِمَا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ138
تهفسیری ئاسان: هاوەڵگەران بە بڕیاری نادروستی خۆیان دەیانوت: ئەمانە چەند ماڵات و کێڵگەیەکن قەدەغە کراون، کەس لێیان ناخوات مەگەر ئێمە بمانەوێت و ڕازی بین، هەندێک ماڵاتی تریش حەرام کرابوو پشتیان بۆ سواریی و بۆبار بەکار بهێنرێت، ماڵاتێکی تریش هەن ناوی خوای لەسەر نابەن (ناوی بتەکان دەبەن لەکاتی سەر بڕینیاندا) ئەم کارەیان درۆ هەڵبەستن بوو بە دەم خواوە (گوایە بەو کارەیان ڕازیە)، بێگومان خوا لە ئایندەدا تۆڵەی هەموو ئەو شتانەیان لێ دەستێنێت کە بەناحەق هەڵیاندەبەست.
وَقَالُوا۟ مَا فِى بُطُونِ هَٰذِهِ ٱلْأَنْعَٰمِ خَالِصَةٌۭ لِّذُكُورِنَا وَمُحَرَّمٌ عَلَىٰٓ أَزْوَٰجِنَا ۖ وَإِن يَكُن مَّيْتَةًۭ فَهُمْ فِيهِ شُرَكَآءُ ۚ سَيَجْزِيهِمْ وَصْفَهُمْ ۚ إِنَّهُۥ حَكِيمٌ عَلِيمٌۭ139
تهفسیری ئاسان: (نەفامیەکی تر کە پەیڕەوی دەکەن ئەوەیە) دەیانوت: هەرچی لە سکی ئەم ماڵاتانەدا بێت (لە بەچکە و کۆرپەلە) تایبەتیە بۆ نێرینەکانمان و حەرامکراوە لە هاوسەرانمان، خۆ ئەگەر بە مردارەوە بووی (بەچکەیەک یان کۆرپرلەیەک بوو) ئەوا هەمووان تیایدا هاوبەشن و (پیاوان و ئافرەتان لێی دەخۆن) لە ئایندەدا خوا پاداشتی ئەم هەموو (سنوورە خۆ کردانە و) باس و خواس و پێناسانەیان دەداتەوە، چونکە بەڕاستی خوا حەکیم و داناو کاربەجێیە و زانا و ئاگادارە بەهەموو شتێک (دەیەوێت هەموو هەڵسوکەوتی خەڵکی ڕێک و پێک بێت).
قَدْ خَسِرَ ٱلَّذِينَ قَتَلُوٓا۟ أَوْلَٰدَهُمْ سَفَهًۢا بِغَيْرِ عِلْمٍۢ وَحَرَّمُوا۟ مَا رَزَقَهُمُ ٱللَّهُ ٱفْتِرَآءً عَلَى ٱللَّهِ ۚ قَدْ ضَلُّوا۟ وَمَا كَانُوا۟ مُهْتَدِينَ140
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە منداڵەکانی خۆیان بەناحەق و ناڕەواو نەزانی و نەفامی کوشت زەرەریان کرد، هەروەها زەرەریان کرد ئەوانەی ئەوەی خوا پێی بەخشیبوون خۆیانیان لێ بێ بەش کردو لەناویان برد، هەمووشی بەهۆی درۆ هەڵبەستنەوە بەدەم خواوە، بەڕاستی ئەوانە گومڕا بوون و هیدایەت دراو نەبوون.
۞ وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنشَأَ جَنَّٰتٍۢ مَّعْرُوشَٰتٍۢ وَغَيْرَ مَعْرُوشَٰتٍۢ وَٱلنَّخْلَ وَٱلزَّرْعَ مُخْتَلِفًا أُكُلُهُۥ وَٱلزَّيْتُونَ وَٱلرُّمَّانَ مُتَشَٰبِهًۭا وَغَيْرَ مُتَشَٰبِهٍۢ ۚ كُلُوا۟ مِن ثَمَرِهِۦٓ إِذَآ أَثْمَرَ وَءَاتُوا۟ حَقَّهُۥ يَوْمَ حَصَادِهِۦ ۖ وَلَا تُسْرِفُوٓا۟ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُسْرِفِينَ141
تهفسیری ئاسان: خوا هەر ئەو زاتەیە کە باخاتی بەرزی لق و پۆپداری بەرپا کردوە و باخاتی نزمی پەرش و بڵاویشی بەدی هێناوە و خورماو کشتوکاڵی جۆراوجۆریش کە شێوەو قەبارەو ڕەنگ و تام و بۆنیان لە خواردندا جیایە، لە زەیتوون و هەناری لەیەک چوو، هەروەها لەیەک نەچوو، بخۆن لە بەرو بوومەکەی کاتێک دەیگرێت و ڕۆژی چنین و دروێنە مافی (هەژارانی) لێبدەن و زیادەڕەوی مەکەن، چونکە خوا لە سنوور دەرچوان و زیادەڕەوانی خۆش ناوێت.
وَمِنَ ٱلْأَنْعَٰمِ حَمُولَةًۭ وَفَرْشًۭا ۚ كُلُوا۟ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَٰنِ ۚ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ142
تهفسیری ئاسان: (هەر خوا) هەندێک لە ماڵاتی بۆ ئێوە ڕام هێناوە کە بۆ بار بردن بەکاریان دەهێنن (لە خوری و مووی هەندێکی تریان) فەرش و ڕایەخ دروست دەکەن و بۆ سواریش هەندێکی تریان بەکار دەهێنن، دە بخۆن لەو ڕزق و ڕۆزییەی کە خوا پێی بەخشیوون، نەکەن شوێن هەنگاو و (نەخشە و پیلانەکانی) شەیتان بکەون، چونکە بەڕاستی ئەو دوژمنێکی ئاشکرای ئێوەیە.
ثَمَٰنِيَةَ أَزْوَٰجٍۢ ۖ مِّنَ ٱلضَّأْنِ ٱثْنَيْنِ وَمِنَ ٱلْمَعْزِ ٱثْنَيْنِ ۗ قُلْ ءَآلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ ٱلْأُنثَيَيْنِ أَمَّا ٱشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ ٱلْأُنثَيَيْنِ ۖ نَبِّـُٔونِى بِعِلْمٍ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ143
تهفسیری ئاسان: (خوای گەورە) هەشت جووت ماڵاتی (بۆ خزمەتی ئادەمیزاد دروستکردووە) لەمەڕ جوتێک و لەبزنیش جوتێک (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بەو نەفامانە بڵێ کە هەر لە خۆیانەوە شت حەرام دەکەن) ئایا خواردنی گۆشتی نێرەکانی حەرام کردووە یان مێیەکان یان ئەوەی کەلە سکی مێیەکاندا هەیە؟! ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن و بەڵگەیەکی زانستیتان هەیە، بۆمان ڕوون بکەنەوە؟!
وَمِنَ ٱلْإِبِلِ ٱثْنَيْنِ وَمِنَ ٱلْبَقَرِ ٱثْنَيْنِ ۗ قُلْ ءَآلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ ٱلْأُنثَيَيْنِ أَمَّا ٱشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ ٱلْأُنثَيَيْنِ ۖ أَمْ كُنتُمْ شُهَدَآءَ إِذْ وَصَّىٰكُمُ ٱللَّهُ بِهَٰذَا ۚ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًۭا لِّيُضِلَّ ٱلنَّاسَ بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ144
تهفسیری ئاسان: هەروەها لە وشتر جووتێک و لە ڕەشە وڵاخیش جوتێک، (دووبارە پێیان) بڵێ: ئایا خواردنی گۆشتی نێرەکانی حەرام کردووە یان مێیەکان، یان ئەوەی کەلە سکی مێیەکاندا هەیە؟! یاخود ئێوە (وا دیارە) شایەت بوون و لەوێ بوون کاتێک خوا بڕیاری بەو جۆرەی بۆ دان؟!! جا ئیتر کێ لەوە ستەمکارترە کە درۆی بە دەم خواوە هەڵبەستووە تا بەبێ زانستی، خەڵکی سەرلێشێواو بکات، بەڕاستی خوا هیدایەتی دەستەی ستەمکاران نادات.
قُل لَّآ أَجِدُ فِى مَآ أُوحِىَ إِلَىَّ مُحَرَّمًا عَلَىٰ طَاعِمٍۢ يَطْعَمُهُۥٓ إِلَّآ أَن يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَمًۭا مَّسْفُوحًا أَوْ لَحْمَ خِنزِيرٍۢ فَإِنَّهُۥ رِجْسٌ أَوْ فِسْقًا أُهِلَّ لِغَيْرِ ٱللَّهِ بِهِۦ ۚ فَمَنِ ٱضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍۢ وَلَا عَادٍۢ فَإِنَّ رَبَّكَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ145
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پییان بڵێ: من نابینم و دەستم ناکەوێت لەوەی کە وەحی و نیگام بۆ کراوە هیچ خواردنێکی حەرامکراو لەسەر ئەو کەسەی کە بیخوات، مەگەر خواردنی مردارەوە بوو، یان خوێنێکی ڕژێنراو، یان گۆشتی بەراز، بەڕاستی ئەو قەدەغە کراوە هەر پیسە، یاخود (ماڵاتێک) کەلە سنووری شەرع دەرچووبێت لە سەر بڕینەکەیدا بەوەی کە ناوی غەیری خوای لەسەر برابێت، جا کەسێک ئەگەر ناچارکرا (بەهۆی گرانی یان زۆر لێکردن) لەکاتێکدا داواکارو دەرچوو نەبێت و بەردەوام نەبێت و دووبارەی نەکاتەوە، ئەوە بەڕاستی پەروەردگاری تۆ لێخۆشبوو میهرەبانە (بۆ بڕاوادارانی ناچار).
وَعَلَى ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ حَرَّمْنَا كُلَّ ذِى ظُفُرٍۢ ۖ وَمِنَ ٱلْبَقَرِ وَٱلْغَنَمِ حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ شُحُومَهُمَآ إِلَّا مَا حَمَلَتْ ظُهُورُهُمَآ أَوِ ٱلْحَوَايَآ أَوْ مَا ٱخْتَلَطَ بِعَظْمٍۢ ۚ ذَٰلِكَ جَزَيْنَٰهُم بِبَغْيِهِمْ ۖ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ146
تهفسیری ئاسان: لەسەر ئەوانەش کە بوونەتە جولەکە هەرچی زیندەوەری چڕنوکدارە حەراممان کردو لە (گۆشتی) ڕەشە وڵاخ و لە بزن و مەڕیش پیوەکەمان لێ حەرام کردن مەگەر ئەوەی کە بەبڕبڕاگەی پشتیانەوە بێت، یاخود ئەوەی دەوری ڕیخۆڵەیانی دابێت، یان ئەوەی تێکەڵی ئێسقان بووبێت، ئەو (حەرام کردنانە) بەهۆی لادان و ستەمیانەوە، تۆڵەیەک بوو لێمانسەندن، بەڕاستی هەر ئێمە ڕاستگۆین (تا جولەکە خۆیان بناسن و بزانن کە ئەم قورئانە فەرموودەی خوایە و ئاگادارە بەهەموو شتێکیان).
فَإِن كَذَّبُوكَ فَقُل رَّبُّكُمْ ذُو رَحْمَةٍۢ وَٰسِعَةٍۢ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُهُۥ عَنِ ٱلْقَوْمِ ٱلْمُجْرِمِينَ147
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) جا ئەگەر باوەڕیان پێ نەکردیت ئەوە بڵێ: کە پەروەردگارتان خاوەنی ڕەحمەت و میهرەبانی فراوان و بێ سنوورە (ئەگەر باوەڕ بهێنن و لەپیلان و تەڵەکە بە دوور بن، لێتان خۆش دەبێت) هێزی خەشمی خوا لە دەستەی ستەمکاران بەرگری ناکرێت (لە دەرئەنجامی بێ باوەڕیان).
سَيَقُولُ ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ لَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَآ أَشْرَكْنَا وَلَآ ءَابَآؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن شَىْءٍۢ ۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ حَتَّىٰ ذَاقُوا۟ بَأْسَنَا ۗ قُلْ هَلْ عِندَكُم مِّنْ عِلْمٍۢ فَتُخْرِجُوهُ لَنَآ ۖ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنْ أَنتُمْ إِلَّا تَخْرُصُونَ148
تهفسیری ئاسان: لەمەودوا موشریک و هاوەڵگەران دەڵێن: ئەگەر خوا بیویستایە هاوەڵمان بۆ بڕیار نەدەدا!! باوو باپیرانیشمان موشریک نەدەبوون!! هیچ شتێکیشمان لە خۆمان حەرام نەدەکرد!! (ئەمانە هەمووی قسەی بەتاڵە و هەرگیز خوای گەورە زۆر لە کەس ناکات بۆ باوەڕ هێنان یان بێ باوەڕی) هەر بەو شێوەیە ئەوانەی پێش ئەمانیش درۆ و بوختانیان هەڵدەبەست، هەتا تووشی بەڵای ئێمە بوون و سزای ئێمەیان چەشت، پێیان بڵێ: ئایا هیچ زانیاری و زانستیەکی خوایتان لەلایە، تا نیشانمان بدەن و بۆمان دەربخەن؟ ئێوە شوێنی هیچ شتێکی تر ناکەون جگە لەگومان و ئێوە هیچ شتێکی تر ناکەن مەگەر ئەوە نەبێت کە درۆ دەکەن.
قُلْ فَلِلَّهِ ٱلْحُجَّةُ ٱلْبَٰلِغَةُ ۖ فَلَوْ شَآءَ لَهَدَىٰكُمْ أَجْمَعِينَ149
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: کەوابوو هەر بۆ خوایە خۆی بەڵگە تێرو تەواوەکان، جا ئەگەر بیویستایە ئەوە هەمووتانی بەتەواوی هیدایەت دەداو بە ناچاریی هەمووان بڕوادار دەبوون (بەڵام ڕێزی لێگرتوون و سەرپشکی کردوون).
قُلْ هَلُمَّ شُهَدَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ يَشْهَدُونَ أَنَّ ٱللَّهَ حَرَّمَ هَٰذَا ۖ فَإِن شَهِدُوا۟ فَلَا تَشْهَدْ مَعَهُمْ ۚ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ وَهُم بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ150
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئادەی ئەو شایەتانەتان بهێنن کە شایەتی دەدەن بەڕاستی خوا ئەم شتانەی حەرام کردووە، خۆ ئەگەر ویستیان شایەتی بدەن، ئەوە تۆ لەگەڵ ئەواندا مەبە و شوێنی ئارەزووی ئەوانە مەکەوە کە باوەڕیان بە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە نەکردووە و شوێن ئارەزووی ئەوانەش مەکەوە کە باوەڕ بەرۆژی دوایی ناهێنن و ئەوانەش کە هاوتا بۆ پەروەردگاریان دادەنێن.
۞ قُلْ تَعَالَوْا۟ أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ ۖ أَلَّا تُشْرِكُوا۟ بِهِۦ شَيْـًۭٔا ۖ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَٰنًۭا ۖ وَلَا تَقْتُلُوٓا۟ أَوْلَٰدَكُم مِّنْ إِمْلَٰقٍۢ ۖ نَّحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ۖ وَلَا تَقْرَبُوا۟ ٱلْفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ ۖ وَلَا تَقْتُلُوا۟ ٱلنَّفْسَ ٱلَّتِى حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ151
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: (خەڵکینە) وەرن با ئەو شتانەتان بۆ بخوێنمەوە کە پەروەردگارتان حەرامی کردووە لەسەرتان، (یەکەمیان ئەوەیە) کە هیچ شتێک نەکەن بەشەریک و هاوەڵ بۆی، (دووهەمیان ئەوەیە) کە چاک ڕەفتار بن لەگەڵ دایک و باوکتاندا، (سێهەمیان) منداڵانی خۆتان لەبەر برسێتی و نەداری مەکوژن، چونکە ئێمە (پەکتان ناخەین) ڕزق و ڕۆزی ئێوەش و ئەوانیش دەدەین، (چوارهەمیان) نزیکی گوناهو تاوانەکان مەکەون، چ ئەوەی کە ئاشکراو بووە و چ ئەوەی کە شاراوە و پەنهانە بووە، (پێنجەمیان) هیچ کەسیش مەکوژن کە خوا حەرامی کردووە مەگەر بەحەق نەبێت، ئەوەی کە خوێندمەوە بۆتان خوا فەرمانی پێکردوون بۆ ئەوەی ژیرو هۆشمەند بن.
وَلَا تَقْرَبُوا۟ مَالَ ٱلْيَتِيمِ إِلَّا بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ حَتَّىٰ يَبْلُغَ أَشُدَّهُۥ ۖ وَأَوْفُوا۟ ٱلْكَيْلَ وَٱلْمِيزَانَ بِٱلْقِسْطِ ۖ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۖ وَإِذَا قُلْتُمْ فَٱعْدِلُوا۟ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰ ۖ وَبِعَهْدِ ٱللَّهِ أَوْفُوا۟ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ152
تهفسیری ئاسان: (شەشەمیان) نزیک ماڵ و سامانی هەتیو مەکەون مەگەر بەچاکی و لە قازانجی نەبێت، هەتا ئەو کاتەی گەورە دەبێت و بەتەواوی پێ دەگات، (حەوتەمیان) کێشان و پێوان بەڕێک و پێکی بەکار بهێنن بەدادگەری ئەنجامی بدەن و (فێڵی تێدا مەکەن)، جا ئێمە داخوازی لە کەس ناکەین مەگەر بەگوێرەی توانای خۆی نەبێت (هەشتەمیان) کاتێکیش قسەو گوفتارتان کرد ئەوە دادوەر بن و (لایەنی ناحەق مەگرن) ئەگەر خزمی نزیکیش بێت، (نۆهەمیان) وەفابکەن بەو پەیمانەی کە دەیبەستن لەگەڵ خوادا بەو بەڵێنەی کە بە پەروەردگاری دەدەن، ئەو شتانەش پەروەردگارتان فەرمانی پێداون، بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن.
وَأَنَّ هَٰذَا صِرَٰطِى مُسْتَقِيمًۭا فَٱتَّبِعُوهُ ۖ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ ٱلسُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِۦ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ153
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەمەی (کە باسکرا) ڕێبازی منە کە ڕاستە دە ئێوەش شوێنی بکەون (دەهەم) شوێنی ڕێچکەکانی تر مەکەون چونکە جیاتان دەکاتەوە لە ڕێبازی خوا، ئەوەش پەروەردگارتان فەرمانی پێ کردوون، بۆ ئەوەی خواناس و پارێزکار بن.
ثُمَّ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ تَمَامًا عَلَى ٱلَّذِىٓ أَحْسَنَ وَتَفْصِيلًۭا لِّكُلِّ شَىْءٍۢ وَهُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لَّعَلَّهُم بِلِقَآءِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ154
تهفسیری ئاسان: (دوای ئەو (١٠) ئامۆژگاریە، یادتان دەهێنمەوە): پاشان کتێبی تەوراتمان بە موسا بەخشی بۆ ئەوەی نازو نیعمەتی تەواو بڕژین بەسەر ئەو کەسەدا کە بەچاکی پیادەی دەکات و جیاکەرەوە و ڕوون کەرەوەی هەموو شتێک بێت و ڕێنموویی و میهرەبانیش بێت، بۆ ئەوەی ئەوانە باوەڕی دامەزراو بهێنن بەگەیشتنەوەیان بە پەروەردگاریان (بۆ لێپرسینەوە و پاداشتی کارو کردەوەیان).
وَهَٰذَا كِتَٰبٌ أَنزَلْنَٰهُ مُبَارَكٌۭ فَٱتَّبِعُوهُ وَٱتَّقُوا۟ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ155
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانەش کتێبێکی پیرۆزە دامانبەزاند (بۆ سەرجەم خەڵکی، لە هەموو کات و شوێنێکدا) دەئێوەش شوێنی بکەون و خۆتان لە یاخی بوون دوور بگرن، بۆ ئەوەی ڕەحمتان پێبکرێت...
أَن تَقُولُوٓا۟ إِنَّمَآ أُنزِلَ ٱلْكِتَٰبُ عَلَىٰ طَآئِفَتَيْنِ مِن قَبْلِنَا وَإِن كُنَّا عَن دِرَاسَتِهِمْ لَغَٰفِلِينَ156
تهفسیری ئاسان: نەک بڵێن: بەڕاستی کتێبی ئاسمانی هەر بۆ دوو دەستەی (گاورو جوو) پێش ئێمە دابەزێنراوە، لەکاتێکدا بێگومان ئێمە لە خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی کتێبەکانیان بێ ئاگاین و نەخوێندەوارین...
أَوْ تَقُولُوا۟ لَوْ أَنَّآ أُنزِلَ عَلَيْنَا ٱلْكِتَٰبُ لَكُنَّآ أَهْدَىٰ مِنْهُمْ ۚ فَقَدْ جَآءَكُم بَيِّنَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَهُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ ۚ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَّبَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَصَدَفَ عَنْهَا ۗ سَنَجْزِى ٱلَّذِينَ يَصْدِفُونَ عَنْ ءَايَٰتِنَا سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ بِمَا كَانُوا۟ يَصْدِفُونَ157
تهفسیری ئاسان: یان نەک بڵێن: ئەگەر بەڕاستی ئەو کتێبە بۆ ئێمە داببەزێنرایە ئەوە ئێمە لەوان چاکتر پەیڕەویمان دەکرد، جا بێگومان خۆ ئەوەتە ئێوەش بەڵگەی ئاشکراو (قورئانی ڕەوانتان) لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆ هاتووە هاوڕێ لەگەڵ هیدایەت و ڕەحمەت و ڕێنموویدا (کەچی باوەڕی پێ ناهێنن!!)، جا کێ لەوە ستەمکارترە کە بڕوای بەئایەت و فەرمانەکانی خوا نەهێناوە و بەفێڵ و پیلان ڕووی خەڵکیان لێ وەردەگێڕێت، لەئایندەیەکی نزیکدا تۆڵە لەوانە دەسێنین کە ڕووی خۆیان و خەڵکیش وەردەگێڕن لە ئایەتەکانی ئێمە و بەسزای توندو پڕ ئێش و ئازار گرفتاریان دەکەین، بەهۆی ئەوەی ڕووی خۆیان و خەڵکیان وەردەچەرخاند لە ئایینی خوا.
هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن تَأْتِيَهُمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ أَوْ يَأْتِىَ رَبُّكَ أَوْ يَأْتِىَ بَعْضُ ءَايَٰتِ رَبِّكَ ۗ يَوْمَ يَأْتِى بَعْضُ ءَايَٰتِ رَبِّكَ لَا يَنفَعُ نَفْسًا إِيمَٰنُهَا لَمْ تَكُنْ ءَامَنَتْ مِن قَبْلُ أَوْ كَسَبَتْ فِىٓ إِيمَٰنِهَا خَيْرًۭا ۗ قُلِ ٱنتَظِرُوٓا۟ إِنَّا مُنتَظِرُونَ158
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە چاوەڕێی هیچ شتێک دەکەن جگە لەوەی کە فریشتەی گیان کێشانیان بۆ بێت؟ یان پەروەردگارت خۆی یەکسەر بێت بێ چەند و چوون؟ یان هەندێک لە نیشانەکانی پەروەردگارت دەربکەوێت (کە بەڵگەیە لەسەر بەرپا بوونی قیامەت)؟ لە ڕۆژی هاتنی هەندێک لە نیشانەکانی پەروەردگارت (وەکو هەڵهاتنی ڕۆژ لە خۆرئاوا...)، ئەو کەسەی ئەو ڕۆژە ئیمان و باوەڕ دەهێنێت، ئەو ئیمان و باوەڕەی سوودی بۆی نابێت ئەگەر پێشتر ئیمانی نەهێنابێت، یان کردەوەی چاکی هاوڕێ لەگەڵ ئیمانەکەیدا ئەنجام نەدابێت، پێیان بڵێ: چاوەڕێ بکەن (بزانین خوا چیتان بەسەر دەهێنێت) ئێمەش چاوەڕوانین.
إِنَّ ٱلَّذِينَ فَرَّقُوا۟ دِينَهُمْ وَكَانُوا۟ شِيَعًۭا لَّسْتَ مِنْهُمْ فِى شَىْءٍ ۚ إِنَّمَآ أَمْرُهُمْ إِلَى ٱللَّهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ159
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی ئاینەکەیان بەش بەش کردو بوونە دەستە دەستە و پارچە پارچە (بڕوایان بەهەندێکی قورئان هەیە و هەندێکی تری پشت گوێ دەخەن)، ئەوە لە هیچ شتێکدا تۆ لەوان نیت، بەڵکو تۆ لەوان بەریت، بەڕاستی ئەوانە کاروباریان بۆ لای خوایە و تۆڵەی لادانیان لێدەسێنێتەوە، لەوەودوا هەواڵی هەموو ئەو کارو کردەوانەیان پێ دەدات کە ئەنجامی دەدەن.
مَن جَآءَ بِٱلْحَسَنَةِ فَلَهُۥ عَشْرُ أَمْثَالِهَا ۖ وَمَن جَآءَ بِٱلسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَىٰٓ إِلَّا مِثْلَهَا وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ160
تهفسیری ئاسان: ئەوەی بەیەک خێرو چاکەوە هاتبێت ئەوە دە چەندانەی چاکەکە پاداشتی بۆ هەیە، ئەوەش بە گوناهو هەڵەیەکەوە هاتبێت، ئەوە پاداشت نادرێتەوە جگە بەئەندازەی تاوانەکەی نەبێت و ئەوانە ستەمیان لێناکرێت.
قُلْ إِنَّنِى هَدَىٰنِى رَبِّىٓ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ دِينًۭا قِيَمًۭا مِّلَّةَ إِبْرَٰهِيمَ حَنِيفًۭا ۚ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ161
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان) بڵێ: بەڕاستی من پەروەردگارم هیدایەت و ڕێنمووی کردووم بۆ ڕێگە و ڕێبازی ڕاست و دروست، ئاینێک کە ڕاگری ژیانی خەڵکە، ئەویش ئاینی ئیبراهیمە کە دوورە لە هەموو لادان و ناڕێکیەکەوە و ئەو هەرگیز لە ڕیزی موشریک و هاوەڵگەراندا نەبووە.
قُلْ إِنَّ صَلَاتِى وَنُسُكِى وَمَحْيَاىَ وَمَمَاتِى لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ162
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) بڵێ: بەڕاستی نوێژو حەج و دروشمەکانی و (سەرجەم چاکە و بەندایەتیم) هەروەها ژیان و مردنم تایبەتە بۆ خوای پەروەردگاری جیهانیانەوە.
لَا شَرِيكَ لَهُۥ ۖ وَبِذَٰلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلْمُسْلِمِينَ163
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتە هیچ هاوەڵ و هاوبەش و شەریکێکی نیە و من بەوە فەرمانم پێدراوە و من یەکەم کەسی موسوڵمانانم.
قُلْ أَغَيْرَ ٱللَّهِ أَبْغِى رَبًّۭا وَهُوَ رَبُّ كُلِّ شَىْءٍۢ ۚ وَلَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ إِلَّا عَلَيْهَا ۚ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُم مَّرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ164
تهفسیری ئاسان: هەروەها بڵێ: ئایا ڕەوایە من جگە لە خوا بگەڕێم پەروەردگارێکی تر بکەمە پەروەردگاری خۆم لەکاتێکدا کە ئەو زاتە خاوەن و پەروەردگاری هەموو شتێکە؟ هیچ کەسێک هیچ گوناهێک ناکات لەسەر خۆی نەکەوێت، هیچ کەسێک باری گرانی تاوانی کەسی تر هەڵناگرێت، لەوەودوا گەڕانەوەتان هەر بۆ لای پەروەردگارتانە، ئینجا هەواڵی هەموو ئەو شتانەتان پێ دەدات کە جیاوازی و کێشەتان تێدا هەیە.
وَهُوَ ٱلَّذِى جَعَلَكُمْ خَلَٰٓئِفَ ٱلْأَرْضِ وَرَفَعَ بَعْضَكُمْ فَوْقَ بَعْضٍۢ دَرَجَٰتٍۢ لِّيَبْلُوَكُمْ فِى مَآ ءَاتَىٰكُمْ ۗ إِنَّ رَبَّكَ سَرِيعُ ٱلْعِقَابِ وَإِنَّهُۥ لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۢ165
تهفسیری ئاسان: خوا هەر ئەو زاتەیە، کە ئێوەی کردووە بەجێنشینی (گەلانی ڕابووردوو) لەم زەویەدا، چەندەها پلەوپایەی هەندێکتانی بەسەر هەندێکی ترتاندا بەرز کردۆتەوە (لە ڕووی زانستی یان سامان یان هێز... هید)، بۆ ئەوەی تاقیتان بکاتەوە بەوەی کە پێی بەخشیوون، دڵنیاش بە کە پەروەردگاری تۆ لە تۆڵەسەندنەوەدا خێرایە (لەوانەی کەلە تاقی کردنەوەکەدا دەرناچن) بێگومان ئەو زاتە لێخۆش بووە و میهرەبانیشە (بۆ سەرفرازان).