دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus

65. سورة الطلاق

مەدەنی · 12 ئایەت→ پێشوودواتر ←
پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
65:1جوزئی 28 · لاپەڕەی 558لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ وَأَحْصُوا۟ ٱلْعِدَّةَ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ رَبَّكُمْ ۖ لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِنۢ بُيُوتِهِنَّ وَلَا يَخْرُجْنَ إِلَّآ أَن يَأْتِينَ بِفَٰحِشَةٍۢ مُّبَيِّنَةٍۢ ۚ وَتِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ ۚ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُۥ ۚ لَا تَدْرِى لَعَلَّ ٱللَّهَ يُحْدِثُ بَعْدَ ذَٰلِكَ أَمْرًۭا1
ته‌فسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) (بە ئوممەتت ڕابگەیەنە) کاتێک ژنانتان تەڵاق دەدەن لەتاتی دیاری کراویاندا تەڵاقیان بدەن (کە بریتیە لەو کاتەی کە ئافرەت لە عادەی مانگانە پاک بۆتەوە)، حسابی ئەوکاتەش بە وردی ڕابگرن، لە پەروەردگاریشتان بترسن و ماوەکەیان بۆ درێژ مەکەنەوە (ئەگەر لەو کاتە دیاریکراوانەدا یەکجار تەڵاقتان دان، ئەوە با ئەو ئافرەتە لە ماڵەکەی خۆیدا بمینێتەوە و) دەریان مەکەن لەماڵەکانی خۆیاندا، ئافرەتەکانیش با لە ماڵ دەرنەچن، مەگەر کارێکی ناشیرین و ناڕەوای ئاشکرا ئەنجام بدەن، (ئەوکاتە با لە ماڵ نەمێنن و بچن بۆ ماڵی مەحرەمێکیان)، ئا ئەوەیە سنووری خوا لە بارەی تەڵاقەوە، ئەوەی لە سنووری خوا بترازێت ئەوە ستەم لە خۆی دەکات، ئەی ئیماندار: تۆ نازانیت لەوانەیە دوای ئەو (تێکچوون و ساردییە) خوای گەورە بارودۆخێک پێش بهێنێت (کە ئاشت ببنەوە و ڕێک بکەونەوە و بۆیە نابێت لە ماڵ دەرچن).
65:2جوزئی 28 · لاپەڕەی 558لێکچوو
فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ فَارِقُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍۢ وَأَشْهِدُوا۟ ذَوَىْ عَدْلٍۢ مِّنكُمْ وَأَقِيمُوا۟ ٱلشَّهَٰدَةَ لِلَّهِ ۚ ذَٰلِكُمْ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجْعَل لَّهُۥ مَخْرَجًۭا2
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک گەیشتنە ماوەی دیاریکراوی خۆیان (دوای یەک، یان ئەو دوو تەڵاقە کە خواردو‌یانە)، ئینجا یان بیانهێڵنەوە لای خۆتان هاوڕێ لەگاڵ ڕەفتارو هەڵسوکەوتی چاکدا، یاخود وازیان لێبهێنن و لێیان جیاببنەوە (لە سێهەم جاردا کە تەڵاقتان خوارد) بەشێوەیەکی جوان کە مافیان پارێزراو بێت، لە کاتی جیابوونەوەی یەکجاریدا با دوو شایەتی دادپەروەرو خواناس لە خۆتان لە نێواندا هەبێت و ئامادەی شایەتی ببن و بیپارێزن بۆ خواو لەبەر خوا، بەوەی کەباسکرا ئامۆژگاری دەکرێت ئەو کەسەی باوەڕ بە خواو ڕۆژی دوایی دەهێنیت، جا ئەوەی لە خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئەوە خوا دەرووی لێ دەکاتەوە...
65:3جوزئی 28 · لاپەڕەی 558لێکچوو
وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ۚ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بَٰلِغُ أَمْرِهِۦ ۚ قَدْ جَعَلَ ٱللَّهُ لِكُلِّ شَىْءٍۢ قَدْرًۭا3
ته‌فسیری ئاسان: لە شوێنێکەوە ڕزق و ڕۆزی پێ دەبەخشێت کە حسابی بۆ نەکردبێت و خۆی پێی نازانێت، جا ئەوەی پشت بە خوا ببەستێت، ئەو زاتەی بەسە، بۆ ئەوەی یاریدەدەری بێت، چونکە بەڕاستی خوا کارو فەرمانی خۆی بە ئەنجام دەگەیەنێت، بێگومان خوا بۆ هەموو شتێک نەخشەیەکی دیاریکراوی بڕیارداوە (کە دەبێت پەیڕەوی بکرێت).
65:4جوزئی 28 · لاپەڕەی 558لێکچوو
وَٱلَّٰٓـِٔى يَئِسْنَ مِنَ ٱلْمَحِيضِ مِن نِّسَآئِكُمْ إِنِ ٱرْتَبْتُمْ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلَٰثَةُ أَشْهُرٍۢ وَٱلَّٰٓـِٔى لَمْ يَحِضْنَ ۚ وَأُو۟لَٰتُ ٱلْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَن يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجْعَل لَّهُۥ مِنْ أَمْرِهِۦ يُسْرًۭا4
ته‌فسیری ئاسان: ئەو ئافرەتانەی کە نائومێد بوون لە عادەتی مانگانە لە هاوسەرەکانتان، ئەگەر کەوتنە گوناهەوە کە ئاخۆ عادەتی مانگانەیان مابێت یان نا، ئەوە سێ مانگ چاوەڕێ بکەن، هەروەها ئەوانەش کە بەهۆی کەم تەمەنیوە هێشتا نەکەوتونەتە عادەوە، ئەوانیش سێ مانگ چاوەڕێ بکەن، ئەو ئافرەتانەش کە سکیان هەیە ماوەکەیان ئەوەندەیە تا سکەکەیان دادەنێن، جا ئەوەی کە لە خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئەوە خوا کاری بۆ ئاسان دەکات.
65:5جوزئی 28 · لاپەڕەی 558لێکچوو
ذَٰلِكَ أَمْرُ ٱللَّهِ أَنزَلَهُۥٓ إِلَيْكُمْ ۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّـَٔاتِهِۦ وَيُعْظِمْ لَهُۥٓ أَجْرًا5
ته‌فسیری ئاسان: ئا ئەوە فەرمان و سنووری خوایە کە ناردوویەتییە خوارەوە بۆتان، ئەوەی لە خوا بترسێت و پارێزکار بێت، خوا گوناهەکانی دەسڕێتەوە و چاوپۆشی لێ دەکات و پاداشتەکەی بۆ گەورەو بێ سنوور دەکات.
65:6جوزئی 28 · لاپەڕەی 559لێکچوو
أَسْكِنُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ سَكَنتُم مِّن وُجْدِكُمْ وَلَا تُضَآرُّوهُنَّ لِتُضَيِّقُوا۟ عَلَيْهِنَّ ۚ وَإِن كُنَّ أُو۟لَٰتِ حَمْلٍۢ فَأَنفِقُوا۟ عَلَيْهِنَّ حَتَّىٰ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ۚ فَإِنْ أَرْضَعْنَ لَكُمْ فَـَٔاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ۖ وَأْتَمِرُوا۟ بَيْنَكُم بِمَعْرُوفٍۢ ۖ وَإِن تَعَاسَرْتُمْ فَسَتُرْضِعُ لَهُۥٓ أُخْرَىٰ6
ته‌فسیری ئاسان: ئەو ئافرەتانەی کە تەڵاقێک یان دووانیان ماوە، بەگوێرەی تواناتان جێگە و ڕێگەیان بۆ دا‌بین بکەن لەلای خۆتان، نەکەن ئازاریان بدەن و تەنگەتاویان بکەن و زۆریان بۆ بهێنن، خۆ ئەگەر سکیان هەبوو، (ئەگەر سێ تەڵاقەش درابوون) هەر بەخێوان بکەن و مەسرەفیان بکێشن هەتا سکەکەیان دادەنێن، خۆ ئەگەر هاتوو منداڵەکەیان بەشیر گۆشکردو بەخێویان کرد ئەوە حەقی خۆیان بدەنێ، دەکرێت بەشێوەیەکی جوان و چاک ڕاوێژ لەناویەکدا بکەن بۆ بەخێو کردنی منداڵەکە، خۆ ئەگەر پێک نەهاتن و ناکۆک بوون، ئەوە دەکرێت ئافرەتێکی تر منداڵەکەی بۆ بەخێو بکات و شیری پێ بدات.
65:7جوزئی 28 · لاپەڕەی 559لێکچوو
لِيُنفِقْ ذُو سَعَةٍۢ مِّن سَعَتِهِۦ ۖ وَمَن قُدِرَ عَلَيْهِ رِزْقُهُۥ فَلْيُنفِقْ مِمَّآ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ۚ لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفْسًا إِلَّا مَآ ءَاتَىٰهَا ۚ سَيَجْعَلُ ٱللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍۢ يُسْرًۭا7
ته‌فسیری ئاسان: جا ئەوەی دەوڵەمەندە با بەگوێرەی دەوڵەمەندیەکەی بەخشندەبێت، ئەوەیش کە کەم دەستەو هەژارە، با لەوە ببەخشێت کە خوا پێی بەخشیووە، چونکە خوا بە گوێرەی دارایی هەر کەسێک داوی بەخشین دەکات، دڵنیاس بن کە خوا دوای تەنگانە هەرزانی دەهێنێت، دوای ناخۆشی خۆشی دەهێنێت.
65:8جوزئی 28 · لاپەڕەی 559لێکچوو
وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ عَتَتْ عَنْ أَمْرِ رَبِّهَا وَرُسُلِهِۦ فَحَاسَبْنَٰهَا حِسَابًۭا شَدِيدًۭا وَعَذَّبْنَٰهَا عَذَابًۭا نُّكْرًۭا8
ته‌فسیری ئاسان: لە سەدەکانی پێشوودا چەنداها شارو شارۆچکە یاخی بوون لە فەرمانی پەروەردگاریان و فرستادەکانی، ئێمە زۆر بەتوندیی حسابمان بۆ کردن و سزایەکی توندو پڕئێشمان بۆ پێشهێنان.
65:9جوزئی 28 · لاپەڕەی 559لێکچوو
فَذَاقَتْ وَبَالَ أَمْرِهَا وَكَانَ عَٰقِبَةُ أَمْرِهَا خُسْرًا9
ته‌فسیری ئاسان: ئیتر گیرۆدەی بەڵای خۆیان بوون و ئەو سزایەیان چەشت کە خۆیان دەست پێشکەریان بۆ کردبوو، سەرئەنجامی کارو کردەوەی خەڵکی ئەو شوێنانەش زیانێکی گەورە بوو. (ئەویش ئەمەیە کە)...
65:10جوزئی 28 · لاپەڕەی 559لێکچوو
أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمْ عَذَابًۭا شَدِيدًۭا ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ يَٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۚ قَدْ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيْكُمْ ذِكْرًۭا10
ته‌فسیری ئاسان: لە قیامەتیشدا خوا سزای بەئێش لەناو دۆزەخدا بۆ ئامادەکردوون، دەی کاواتە ئەی ڕۆشنبیرەکان، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە؛ لە خوا بترسن پارێزکار بن دڵنیابن خوای گەورە قورئانی بۆ ئێوە دابەزاندووە...
65:11جوزئی 28 · لاپەڕەی 559لێکچوو
رَّسُولًۭا يَتْلُوا۟ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ مُبَيِّنَٰتٍۢ لِّيُخْرِجَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ ۚ وَمَن يُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعْمَلْ صَٰلِحًۭا يُدْخِلْهُ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ قَدْ أَحْسَنَ ٱللَّهُ لَهُۥ رِزْقًا11
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها پێغەمبەرێک کە ئایەتە ڕوونەکانی خواتان بەسەردا دەخوێنێتەوە، تا ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە لە تاریکیەکان دەریان بهێنێت و ڕزگاریان بکات و بیانخاتە ناو نوورو ڕوناکیەوە، جا ئەوەی باوەڕ بهێنێت بە خواو کردەوەی چاک ئەنجام بدات، ئەوە دەیخاتە باخەکانی بەهەشتەوە کە چەندەها ڕوبار بە ژێر درەخت و بەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات و لەوێ ژیانی هەمیشەیی و هەتاهەتایی دەبنە سەر، بێگومان خوا ڕزق و ڕۆزی چاک و پاک و فرەو فراوانی بۆ ئامادە کردوون.
65:12جوزئی 28 · لاپەڕەی 559لێکچوو
ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ سَبْعَ سَمَٰوَٰتٍۢ وَمِنَ ٱلْأَرْضِ مِثْلَهُنَّ يَتَنَزَّلُ ٱلْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ لِتَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ وَأَنَّ ٱللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَىْءٍ عِلْمًۢا12
ته‌فسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە حەوت چین ئاسمانی دروست کردووە و فەرمانی خوا لە نێوانیاندا دادەبەزێت، هەروەها بەوینەی ئەوان فەرمانی خوا بۆ زەویش دادەبەزێت و جێ بە جێ دەکرێت، بۆ ئەوەی بزانن کە بەڕاست خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە، بێگومان خوا بە زانستی و زانیاری خۆی گەمارۆی هەموو شتێکی داوە.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.