دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus

67. سورة الملك

مەککی · 30 ئایەت→ پێشوودواتر ←
پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
67:1جوزئی 29 · لاپەڕەی 562لێکچوو
تَبَٰرَكَ ٱلَّذِى بِيَدِهِ ٱلْمُلْكُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ1
ته‌فسیری ئاسان: گەورەو موبارەک و پیرۆزە، ئەو زاتەی کە هەموو بوونەوەرو جیهانی بەدەستە، ئەو زاتەی دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
67:2جوزئی 29 · لاپەڕەی 562لێکچوو
ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلْمَوْتَ وَٱلْحَيَوٰةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًۭا ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْغَفُورُ2
ته‌فسیری ئاسان: هەر ئەو خۆی مردن و ژیانی بەدیهێناوە، تا تاقیتان بکاتەوە، کێتان کردەوەی چاکترو پەسەندترە، هەر ئەویش زاتێکی باڵادەستە بەسەر بێ باوەڕاندا، وە لێخۆشبووە لە ئیمانداران.
67:3جوزئی 29 · لاپەڕەی 562لێکچوو
ٱلَّذِى خَلَقَ سَبْعَ سَمَٰوَٰتٍۢ طِبَاقًۭا ۖ مَّا تَرَىٰ فِى خَلْقِ ٱلرَّحْمَٰنِ مِن تَفَٰوُتٍۢ ۖ فَٱرْجِعِ ٱلْبَصَرَ هَلْ تَرَىٰ مِن فُطُورٍۢ3
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها ئەو زاتە ئاسمانەکانی بە حەوت چین دروست کردووە، لە نێو بەدیهێنراوەکانی ئەو خوای میهرەبانەدا هیچ ناڕێکی و ناتەواویەک بەدی ناکەیت، ئەی ئینسان: هەرچاو بگێڕەو سەرنج بدە بزانە هیچ درزو کەم و کووڕیەک بەدی دەکەیت؟!
67:4جوزئی 29 · لاپەڕەی 562لێکچوو
ثُمَّ ٱرْجِعِ ٱلْبَصَرَ كَرَّتَيْنِ يَنقَلِبْ إِلَيْكَ ٱلْبَصَرُ خَاسِئًۭا وَهُوَ حَسِيرٌۭ4
ته‌فسیری ئاسان: پاشان هەر سەرنج بدەو چاو بگێرەو ورد بەرەوە جار لە دوای جارو کۆڵ مەدە، سەرسام و ملکەچ دەبیت، چاوت بە نائومێدی دەگەڕێتەوە لەکاتێکدا کە چاوت ماندووەو پەکی کەوتووە.
67:5جوزئی 29 · لاپەڕەی 562لێکچوو
وَلَقَدْ زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنْيَا بِمَصَٰبِيحَ وَجَعَلْنَٰهَا رُجُومًۭا لِّلشَّيَٰطِينِ ۖ وَأَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابَ ٱلسَّعِيرِ5
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ئێمە ئاسمانی دنیامان کردووە بە چراخان (بەهۆی ئەستێرەکانەوە کە بە شەوگاردا بەدی دەکرێن) و بەو ئەستێرانە شەیتانەکان ڕاو دەکەین، لە قیامەتیشدا سزاو ئەشکەنجەی دۆزەخمان بۆ ئامادە کردوون.
67:6جوزئی 29 · لاپەڕەی 562لێکچوو
وَلِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ6
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها بۆ ئەوانەش کە باوەڕیان بە پەروەردگاریان نیە، سزاو ئازاری دۆزەخ ئامادەیە، ئای کە چارەنووس و سەرئەنجامێکی زۆر ناسۆرو ناخۆشە...
67:7جوزئی 29 · لاپەڕەی 562لێکچوو
إِذَآ أُلْقُوا۟ فِيهَا سَمِعُوا۟ لَهَا شَهِيقًۭا وَهِىَ تَفُورُ7
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک فڕێ دەدرێنە ناوی دەنگێکی ناسازو ناخۆش و لوورەیەک لە دۆزەخەوە دەبیستن، لەکاتێکدا قوڵپ دەدات و دەکوڵێت.
67:8جوزئی 29 · لاپەڕەی 562لێکچوو
تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ ٱلْغَيْظِ ۖ كُلَّمَآ أُلْقِىَ فِيهَا فَوْجٌۭ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَآ أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌۭ8
ته‌فسیری ئاسان: لە داخی خوانەناسان خەریکە پارچە پارچە ببێت و لێک ببێتەوە، هەر جارێک دەستەو تاقمێک فڕێ دەدرێتە ناوی پاسەوانی دۆزەخ لێیان دەپرسێت: باشە، ترسێنەرێکتان بۆ نەهات تا لەم سەرئەنجامە ئاگادارتان بکات؟!
67:9جوزئی 29 · لاپەڕەی 562لێکچوو
قَالُوا۟ بَلَىٰ قَدْ جَآءَنَا نَذِيرٌۭ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ ٱللَّهُ مِن شَىْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِى ضَلَٰلٍۢ كَبِيرٍۢ9
ته‌فسیری ئاسان: لە وەڵامدا بەکەساسیەوە دەڵێن: با، بەڵێ، لەڕاستیدا ترسێنەرمان بۆهات، بەڵام ئێمە بڕوامان پێنەکردن و وتمان: خوا هیچی لەم بارەیەوە نەناردووە، ئێوە تەنها لە گومڕایی گەورەدا گیرتان خواردووەو هیچی تر!!
67:10جوزئی 29 · لاپەڕەی 562لێکچوو
وَقَالُوا۟ لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِىٓ أَصْحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ10
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا دەڵێن: ئەگەر ئێمە گوێمان بگرتایەو بیرو هۆشمان بەکار بهێنایە نەدەبووینە نیشتەجێی دۆزەخ.
67:11جوزئی 29 · لاپەڕەی 562لێکچوو
فَٱعْتَرَفُوا۟ بِذَنۢبِهِمْ فَسُحْقًۭا لِّأَصْحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ11
ته‌فسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر بەناچاریی و خەجاڵەتیەوە دان بەگوناهو تاوانی خۆیاندا دەنێن، جا با نیشتەجێکانی دۆزەخ لەوەو لا ترچن.
67:12جوزئی 29 · لاپەڕەی 562لێکچوو
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِٱلْغَيْبِ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌۭ كَبِيرٌۭ12
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە لە پەروەردگاریان دەترسن لە پەنهانیدا، بۆ ئەوانە لێخۆشبوون و پاداشتی گەورە ئامادەیە..
67:13جوزئی 29 · لاپەڕەی 563لێکچوو
وَأَسِرُّوا۟ قَوْلَكُمْ أَوِ ٱجْهَرُوا۟ بِهِۦٓ ۖ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ13
ته‌فسیری ئاسان: خەڵکینە؛ چونیەکە بۆتان چ بەنهێنی قسە بکەن یان بەئاشکرا، ئەو زاتە بەهەموو ئەو خەتەرەو خەیاڵانەی دێن بەکرۆکی سینەکاندا زاناو ئاگایە
67:14جوزئی 29 · لاپەڕەی 563لێکچوو
أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ ٱللَّطِيفُ ٱلْخَبِيرُ14
ته‌فسیری ئاسان: مەگەر خوا نازانێت کێی دروست کردووەو چۆنی دروست کردووە، لەکاتێکدا ئەو زاتە وردکارو بە سۆزو ئاگایە.
67:15جوزئی 29 · لاپەڕەی 563لێکچوو
هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ ذَلُولًۭا فَٱمْشُوا۟ فِى مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا۟ مِن رِّزْقِهِۦ ۖ وَإِلَيْهِ ٱلنُّشُورُ15
ته‌فسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە زەوی بۆ زەلیل و ملکەچ کردوون (هەرچیتان بوێت لەسەری دروست دەکەن، چۆنتان بوێت بەکاری دەهێنن)، بگەڕێن بە هەموو گۆشەو کەناریدا، لەو ڕزق و ڕۆزیەش بخۆن کە پێشکەشتانی دەکات، دڵنیاش بن کە سەرئەنجام گەڕانەوەتان بۆ لای ئەو زاتەیە.
67:16جوزئی 29 · لاپەڕەی 563لێکچوو
ءَأَمِنتُم مَّن فِى ٱلسَّمَآءِ أَن يَخْسِفَ بِكُمُ ٱلْأَرْضَ فَإِذَا هِىَ تَمُورُ16
ته‌فسیری ئاسان: ئایا لەو زاتە ناترسن کە لە سەرووی ئاسمانەوەیە، کە بەناخی زەویدا بتانباتە خوارەوە؟! جا دەستبەجێ ئەو زەوی یە بێتە لەرزە...
67:17جوزئی 29 · لاپەڕەی 563لێکچوو
أَمْ أَمِنتُم مَّن فِى ٱلسَّمَآءِ أَن يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًۭا ۖ فَسَتَعْلَمُونَ كَيْفَ نَذِيرِ17
ته‌فسیری ئاسان: یاخود لەو زاتە ناترسن کە لە سەروو ئاسماندایە کە بایەکی بەهێز هەڵکاتە سەرتان و بەرد بارانتان بکات؟! ئەوسا دەزانن هەڕەشەی من چۆن بووە.
67:18جوزئی 29 · لاپەڕەی 563لێکچوو
وَلَقَدْ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ18
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان خەڵکانی تری پێش ئەمان بڕوایان بەپێغەمبەرانی ئێمە نەکرد ئاشکرایە چ بەڵایەکم بەسەرهێناون و چۆن تەمێم کردن.
67:19جوزئی 29 · لاپەڕەی 563لێکچوو
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَى ٱلطَّيْرِ فَوْقَهُمْ صَٰٓفَّٰتٍۢ وَيَقْبِضْنَ ۚ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا ٱلرَّحْمَٰنُ ۚ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَىْءٍۭ بَصِيرٌ19
ته‌فسیری ئاسان: ئایا سەرنجی باڵندەیان نەداوە بەسەریانەوە پۆل پۆل دەفڕن و باڵەکانیان لێک دەنێن، ئەو باڵندانە جگە خوای میهرەبان کەس بە ئاسمانەوە ڕاگیریان ناکات، بەڕاستی ئەو زاتە بە هەموو شتێک بینایەو هیچی لێ ون نابێت و چاودێری هەموو دروستکراوانی دەکات (فڕۆکەو کەشتی ئاسمانی و.... هتد، هەر ئەو زاتە بە هۆکارەکان لە ئاسماندا هاتووچۆیان پێدەکات و ڕایان دەگرێت).
67:20جوزئی 29 · لاپەڕەی 563لێکچوو
أَمَّنْ هَٰذَا ٱلَّذِى هُوَ جُندٌۭ لَّكُمْ يَنصُرُكُم مِّن دُونِ ٱلرَّحْمَٰنِ ۚ إِنِ ٱلْكَٰفِرُونَ إِلَّا فِى غُرُورٍ20
ته‌فسیری ئاسان: ئایا کێیە ئەو کەسە خۆی بە سەربازو بەرگریکەر لە ئێوە دەزانێت و وا دەنوێنێت کە دەتوانێت بەبێ خوای میهرەبان سەرتان بخات و پایەدارتان بکات؟! نەخێر، کافران تەنها لە خەڵەتاویدان و هیچی تر؟!
67:21جوزئی 29 · لاپەڕەی 563لێکچوو
أَمَّنْ هَٰذَا ٱلَّذِى يَرْزُقُكُمْ إِنْ أَمْسَكَ رِزْقَهُۥ ۚ بَل لَّجُّوا۟ فِى عُتُوٍّۢ وَنُفُورٍ21
ته‌فسیری ئاسان: یاخود کێ یە ئەوەی کە ڕزق و ڕۆزیتان پێدەبەخشێت، ئەگەر خوا لێتان بگرێتەوە؟! نەخێر، بەو تاقی کردنەوەیەش بێ باوەڕان هەر لە گومڕایی و سەرلێشێواوی و دوورە پەرێزی لە بەرنامەی خوا ڕۆچوون!
67:22جوزئی 29 · لاپەڕەی 563لێکچوو
أَفَمَن يَمْشِى مُكِبًّا عَلَىٰ وَجْهِهِۦٓ أَهْدَىٰٓ أَمَّن يَمْشِى سَوِيًّا عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ22
ته‌فسیری ئاسان: جا ئایا ئەو کەسەی کە دەمەو ڕوو کەوتووەو بەو حاڵەوە دەڕوات، چاکتر ڕێگە دەزانێت؟ یان ئەو کەسەی کە بەسەر شەقامێکی ڕاست و ڕەواندا بە ڕێک و پێکی دەڕوات بەڕێوە؟!
67:23جوزئی 29 · لاپەڕەی 563لێکچوو
قُلْ هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنشَأَكُمْ وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ ۖ قَلِيلًۭا مَّا تَشْكُرُونَ23
ته‌فسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: هەر خوایە، کە ئێوەی دروستکردووەو دەزگای بینین و بیستن و تێگەیشتنی پێ بەخشیون، کەچی کەمتان شوکرانە بژێرو سوپاسگوزارن.
67:24جوزئی 29 · لاپەڕەی 563لێکچوو
قُلْ هُوَ ٱلَّذِى ذَرَأَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ24
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها پێیان بڵێ: هەر ئەو خوایە؛ ئێوەی لە خاکی زەوی پێگەیاندووە، گەڕانەوەو کۆکردنەوەشتان بۆ لای ئەوە.
67:25جوزئی 29 · لاپەڕەی 563لێکچوو
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ25
ته‌فسیری ئاسان: بێ باوەڕان دەڵێن: باشە، کەی ئەم بەڵێنە دێتە دی، (زیندووکردنەوەو لێپرسینەوە) ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن؟!
67:26جوزئی 29 · لاپەڕەی 563لێکچوو
قُلْ إِنَّمَا ٱلْعِلْمُ عِندَ ٱللَّهِ وَإِنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌۭ26
ته‌فسیری ئاسان: پێیان بڵێ: زانیاری ئەو کاتە لای خوایە، من تەنها بێدار کەرەوەیەکی ئاشکرام.
67:27جوزئی 29 · لاپەڕەی 564لێکچوو
فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةًۭ سِيٓـَٔتْ وُجُوهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَقِيلَ هَٰذَا ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تَدَّعُونَ27
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک بینیان ئەو بەڵێنە خواییە یەخەیان پێ دەگرێت، چڕوچاوی ئەوانەی کە باوەڕیان نەبووە، تاڵ و ترش و ناشرین دەکرێت، ئەوسا پێیان دەوترێت ئا ئەمە ئەو بەڵێنەیە کەپێتان دەدرا.
67:28جوزئی 29 · لاپەڕەی 564لێکچوو
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِنْ أَهْلَكَنِىَ ٱللَّهُ وَمَن مَّعِىَ أَوْ رَحِمَنَا فَمَن يُجِيرُ ٱلْكَٰفِرِينَ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍۢ28
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها پێیان بڵێ: باشە، ئەگەر خوا، من و هەموو ئەو کەسانەی کە شوێنم کەوتوون لەناو بەرێت، یان بەزەیی پیاماندا بێتەوە، ئەوسا کێ هەیە بێ باوەڕان لە سزای پڕ ئێشی دۆزەخ ڕزگار بکات؟! (ئەگەر لەسەر یاخی بوونیان بەردەوام بن)
67:29جوزئی 29 · لاپەڕەی 564لێکچوو
قُلْ هُوَ ٱلرَّحْمَٰنُ ءَامَنَّا بِهِۦ وَعَلَيْهِ تَوَكَّلْنَا ۖ فَسَتَعْلَمُونَ مَنْ هُوَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ29
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها بڵێ: ئێمە خوای میهرەبانمان هەیەو باوەڕی پتەومان پێیەتی و پشت و پەنامان هەر ئەوە، جا ئیتر ڕۆژێک دێت کە بە ڕوونی بۆتان دەردەکەوێت کێ لەگومڕایی ئاشکرادا گیری خواردووەو سەری لێ شێواوە.
67:30جوزئی 29 · لاپەڕەی 564لێکچوو
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِنْ أَصْبَحَ مَآؤُكُمْ غَوْرًۭا فَمَن يَأْتِيكُم بِمَآءٍۢ مَّعِينٍۭ30
ته‌فسیری ئاسان: پێیان بڵێ: هەواڵم بدەنێ باشە ئەگەر ئاوەکەتان ڕۆچوو، کێ دەتوانێت ئاوی سازگارو ڕەوانتان بۆ بەدەست بهێنێت؟! (جگە لە خوای میهرەبان).
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.