پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
نٓ ۚ وَٱلْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (الشوری) بدە. سوێند بە پێنووس و ئەوەی کە دەینوسن (ئەم سوێند خواردنە نیشانەی نرخی خوێندن و زانستیە لای خوای گەورە).
مَآ أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍۢ2
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تۆ بەهۆی نازو نیعمەتی پەروەردگارتەوە دووریت لە شێتی یەوە وەکو نەفامن دەڵێن)
وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرًا غَيْرَ مَمْنُونٍۢ3
تهفسیری ئاسان: بێگومان پاداشتێکی نەبڕاوە بۆ تۆ ئامادەیە.
وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍۢ4
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی تۆ لەسەر ڕەوشت و خوویەکی زۆر جوان و پەسەند و بێ وێنە و مەزنیت.
فَسَتُبْصِرُ وَيُبْصِرُونَ5
تهفسیری ئاسان: سەرئەنجام تۆ دەبینیت و دەزانیت و ئەوانیش دەبینن و دەزانن...
بِأَييِّكُمُ ٱلْمَفْتُونُ6
تهفسیری ئاسان: شێتێتی بە کامتانەوەیە.
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُهْتَدِينَ7
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پەروەردگارت خۆی دەزانێت، کێ لە ڕێبازی ئەو لایداوە و گومڕا بووە، کێیش ڕێبازی هیدایەت و ئیمانی گرتۆتەبەرو ڕاستە لەگەڵ خوادا.
فَلَا تُطِعِ ٱلْمُكَذِّبِينَ8
تهفسیری ئاسان: تۆ هەرگیز بەقسەی ئەوانە مەکە کە باوەڕیان بە تۆ نیەو بەرنامەکەی تۆ بەدرۆ دەزانن.
وَدُّوا۟ لَوْ تُدْهِنُ فَيُدْهِنُونَ9
تهفسیری ئاسان: ئەوانە ئاواتەخوازن کە تۆ نەرمی بنوێنیت ئینجا ئەوانیش نەرمی بنوێنن.
وَلَا تُطِعْ كُلَّ حَلَّافٍۢ مَّهِينٍ10
تهفسیری ئاسان: بەقسەی هەموو ئەوانە مەکە کە زۆر سوێند دەخۆن و زۆر سووک و ڕیسوان.
هَمَّازٍۢ مَّشَّآءٍۭ بِنَمِيمٍۢ11
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بەشوێن عەیب و عاردا دەگەڕێن و دووزمانی دەکەن و فیتنە دەگێڕن و حەزیان لە ئاشووبە.
مَّنَّاعٍۢ لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ12
تهفسیری ئاسان: زۆر دژی خێرو چاکەن و دەستدرێژی دەکەن و گوناە ئەنجام دەدەن و پیلان دەگێڕن.
عُتُلٍّۭ بَعْدَ ذَٰلِكَ زَنِيمٍ13
تهفسیری ئاسان: لە هەمان کاتدا ئێسک تاڵ و ڕەوشت ناشرین و ناکەس بەچەو باوک نادیارن...
أَن كَانَ ذَا مَالٍۢ وَبَنِينَ14
تهفسیری ئاسان: هەریەکەیان بەوە دەنازێت کەهەندێک ماڵ و سامان و کوڕی هەیە...
إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ءَايَٰتُنَا قَالَ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ15
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئایەتەکانی ئێمەی بەسەردا دەخوێنرێتەوە بێباکانە دەڵێت: ئەمە داستانی پێشووەکانە، ئەمە بەسەرهاتی دێرینە.
سَنَسِمُهُۥ عَلَى ٱلْخُرْطُومِ16
تهفسیری ئاسان: ئێمە سەرئەنجام لووتی داخ دەکەین و سەری لووتی ڕەش دەکەین.
إِنَّا بَلَوْنَٰهُمْ كَمَا بَلَوْنَآ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ إِذْ أَقْسَمُوا۟ لَيَصْرِمُنَّهَا مُصْبِحِينَ17
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە ئەو خەڵکەمان تاقی کردەوە هەروەک خاوەنانی باخەکەمان تاقیکردەوە، کاتێک سوێندیان خوارد بێگومان بەیانی دەیچنن.
وَلَا يَسْتَثْنُونَ18
تهفسیری ئاسان: بێ ئەوەی بڵێن بەپشتیوانی خوا، (یان بەو مەبەستەی هیچی پێوە نەهێڵن بۆ هەژاران)...
فَطَافَ عَلَيْهَا طَآئِفٌۭ مِّن رَّبِّكَ وَهُمْ نَآئِمُونَ19
تهفسیری ئاسان: ئەوسا پەروەردگارت بەڵایەکی داباراند بەسەر باخەکەدا لەکاتێکدا ئەوان خەوتبوون...
فَأَصْبَحَتْ كَٱلصَّرِيمِ20
تهفسیری ئاسان: ئیتر وەک باخێکی لێهات؛ کە هەمووی چنرابێتەوەو هیچی پێوە نەما بێت...
فَتَنَادَوْا۟ مُصْبِحِينَ21
تهفسیری ئاسان: ئەوسا بەیانی زوو یەکتریان ئاگادار کردو وتیان:...
أَنِ ٱغْدُوا۟ عَلَىٰ حَرْثِكُمْ إِن كُنتُمْ صَٰرِمِينَ22
تهفسیری ئاسان: با بچین بۆ سەر باخ و بێستانەکەمان ئەگەر بڕیارە بیچنین...
فَٱنطَلَقُوا۟ وَهُمْ يَتَخَٰفَتُونَ23
تهفسیری ئاسان: ئەوسا دەرچوون بەنهێنی و بەهێواشی دەڕۆیشتن، بە چپە قسەیان دەکرد...
أَن لَّا يَدْخُلَنَّهَا ٱلْيَوْمَ عَلَيْكُم مِّسْكِينٌۭ24
تهفسیری ئاسان: دەیانوت: نابێت ئەمڕۆ هەژاران پێمان بزانن و ڕوو بکەنە باخەکەمان...
وَغَدَوْا۟ عَلَىٰ حَرْدٍۢ قَٰدِرِينَ25
تهفسیری ئاسان: بەیانی زوو بۆی دەرچوون، وایان دەزانی کە توانیویانە هەژاران بێ بەش بکەن.
فَلَمَّا رَأَوْهَا قَالُوٓا۟ إِنَّا لَضَآلُّونَ26
تهفسیری ئاسان: کاتێک گەیشتنە باخە وێرانەکەو بینیان وتیان: بێگومان ئێمە ون بووین و ڕێمان هەڵە کردووە...
بَلْ نَحْنُ مَحْرُومُونَ27
تهفسیری ئاسان: دوای ئەوەی دڵنیا بوون ڕێیان هەڵە نەکردووە، وتیان: نەخێر، بەڵکو ئێمە بەش بڕاو کراوین...
قَالَ أَوْسَطُهُمْ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ لَوْلَا تُسَبِّحُونَ28
تهفسیری ئاسان: لە هەموویان ژیر تر وتی: پێم نەوتن کە حەق وایە تەسبیحات و ستایشی خوا بکەن و سوپاسگوزاری بکەن؟!
قَالُوا۟ سُبْحَٰنَ رَبِّنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ29
تهفسیری ئاسان: ئەوسا هەموو وتیان: پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگارمانە، بەڕاستی ئێمە ناحەقیمان کرد.
فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ يَتَلَٰوَمُونَ30
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ڕویان کردە یەکترو دەستیان کردە لۆمەکردن و سەرزەنشت کردنی یەکتری و...
قَالُوا۟ يَٰوَيْلَنَآ إِنَّا كُنَّا طَٰغِينَ31
تهفسیری ئاسان: وتیان: هاوار بۆ ئێمە، بەڕاستی ئێمە پیاو خراپ و لە سنوور دەرچوو بووین (کەی ئەو ڕەزیلییە ڕاستە)!!
عَسَىٰ رَبُّنَآ أَن يُبْدِلَنَا خَيْرًۭا مِّنْهَآ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا رَٰغِبُونَ32
تهفسیری ئاسان: ئومێدەوارین کە پەروەردگارمان لەم باخە باشترمان پێ ببەخشێت (ئێمە ئیتر تەمێ بووین، دەرس و ئامۆژگاریمان وەرگرت) ئیتر ئێمە بەڕاستی بەهیوای ڕەزامەندی خوا هەوڵ دەدەین و بەهیوای بەخششی ئەوین.
كَذَٰلِكَ ٱلْعَذَابُ ۖ وَلَعَذَابُ ٱلْءَاخِرَةِ أَكْبَرُ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ33
تهفسیری ئاسان: سزای ئەم ژیانە ئاوایە و سزاو ئازاری قیامەتیش سەختترە ئەگەر خەڵکی بیانزانیایە.
إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ34
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران باخەکانی بەهەشتی پڕ لە نازو نیعمەت لەلای پەروەردگاریان ئامادەیە.
أَفَنَجْعَلُ ٱلْمُسْلِمِينَ كَٱلْمُجْرِمِينَ35
تهفسیری ئاسان: ئایا ڕەوایە پاداشتی موسوڵمانان وەک تاوانبار و تاوانکاران بێت؟!
مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ36
تهفسیری ئاسان: ئەوە چیتانە؟ چۆن حوکم و بڕیاری ناڕەوای وا دەردەکەن!!
أَمْ لَكُمْ كِتَٰبٌۭ فِيهِ تَدْرُسُونَ37
تهفسیری ئاسان: ئایا کتێبێکی ئاسمانیتان بۆ هاتووە، تیایدا بخوێنن؟!...
إِنَّ لَكُمْ فِيهِ لَمَا تَخَيَّرُونَ38
تهفسیری ئاسان: تا هەرچی ئێوە بتانەوێت بە ئارەزووی خۆتان هەڵی بژێرن؟!
أَمْ لَكُمْ أَيْمَٰنٌ عَلَيْنَا بَٰلِغَةٌ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ ۙ إِنَّ لَكُمْ لَمَا تَحْكُمُونَ39
تهفسیری ئاسان: یان سوێندتان لەسەرمانە کە تاڕۆژی قیامەت هەر چیتان بوێت ئەوە بێت؟!
سَلْهُمْ أَيُّهُم بِذَٰلِكَ زَعِيمٌ40
تهفسیری ئاسان: پرسیاریان لێ بکە بزانە کامیان زامنی ئەو کارەیە!!
أَمْ لَهُمْ شُرَكَآءُ فَلْيَأْتُوا۟ بِشُرَكَآئِهِمْ إِن كَانُوا۟ صَٰدِقِينَ41
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەمانە شەریک و هاوبەشیان هەیە لەم بڕیارەدا، کوان؟ دەبا بیانهێنن ئەگەر ڕاست دەکەن؟
يَوْمَ يُكْشَفُ عَن سَاقٍۢ وَيُدْعَوْنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ42
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت پەردە لەسەر هەموو شتێک لادەدرێت و لاق دەردەکەوێت، خوانەناسان بانگ دەکرێن بۆ سوژدە بردن، بەڵام ناتوانن.
خَٰشِعَةً أَبْصَٰرُهُمْ تَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌۭ ۖ وَقَدْ كَانُوا۟ يُدْعَوْنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ وَهُمْ سَٰلِمُونَ43
تهفسیری ئاسان: ئەوانە؛ ئەو ڕۆژە چاویان شۆڕە و زەلیلی و خەجاڵەتی بەتەواوی دایان دەگرێت، چونکە کاتی خۆی بانگ دەکران بۆ نوێژکردن و سوژدە بردن، لە کاتێکدا لەوپەڕی تەندروستی و سەربەستیدا بوون (بەڵام گاڵتەیان پێی دەهات).
فَذَرْنِى وَمَن يُكَذِّبُ بِهَٰذَا ٱلْحَدِيثِ ۖ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ44
تهفسیری ئاسان: وازم لێ بهێنە بۆ ئەوانەی کە بڕوا بەم گوفتارە ناهێنن، ئێمە ئەوانە بۆ سەرەنجامی ناکامیان بەرەبەرە کێش دەکەین، بێ ئەوەی بە خۆیان بزانن و هەستی پێ بکەن.
وَأُمْلِى لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِى مَتِينٌ45
تهفسیری ئاسان: من مۆڵەتیان دەدەم، بەڵام هەرگیز لە سزای ئێمە ڕزگاریان نابێت چونکە بێگومان دەسەڵاتمان تۆکمەیە.
أَمْ تَسْـَٔلُهُمْ أَجْرًۭا فَهُم مِّن مَّغْرَمٍۢ مُّثْقَلُونَ46
تهفسیری ئاسان: ئەی ئایا تۆ داوای کرێیان لێدەکەیت، تا قەرزار باری زۆر ببن و نەتوانن لە ژێری دەرچن؟!
أَمْ عِندَهُمُ ٱلْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ47
تهفسیری ئاسان: ئەی ئایا ئەوانە غەیب زانن و لە نهێنیەکان ئاگادارن تا بۆ خۆیان شت یاداشت بکەن و دژایەتی ئیسلام بکەن؟
فَٱصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تَكُن كَصَاحِبِ ٱلْحُوتِ إِذْ نَادَىٰ وَهُوَ مَكْظُومٌۭ48
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تۆ خۆڕاگربە لە بەرامبەر فەرمانی پەروەردگارتەوە، نەکەیت وەک هاوەڵ و خاوەنی نەهەنگەکە بیت (کە یونس پێغەمبەرە) لە کاتێکدا کە دڵی پڕ بوو لە خەفەت و پەژارەیەکی زۆرەوە پاڕایەوەو لاڵایەوە...
لَّوْلَآ أَن تَدَٰرَكَهُۥ نِعْمَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ لَنُبِذَ بِٱلْعَرَآءِ وَهُوَ مَذْمُومٌۭ49
تهفسیری ئاسان: ئەگەر ڕەحمەت و بەخشندەیی پەروەردگاری فریای نەکەوتایە هەروا لەو دەشتەدا بەبێ ناز دەمایەوە...
فَٱجْتَبَٰهُ رَبُّهُۥ فَجَعَلَهُۥ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ50
تهفسیری ئاسان: بەڵام پەروەردگاری هەڵی بژاردو خستیە ڕیزی چاکانەوە (دوای نزاو پەشیمانی).
وَإِن يَكَادُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَٰرِهِمْ لَمَّا سَمِعُوا۟ ٱلذِّكْرَ وَيَقُولُونَ إِنَّهُۥ لَمَجْنُونٌۭ51
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) بەڕاستی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون کاتێک کە گوێیان لە قورئان دەبێت نزیکە بە چاویان هەڵتدێرن، دەڵێن: ئەم پێغەمبەرە دەستی لێ وەشێنراوە.
وَمَا هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ لِّلْعَٰلَمِينَ52
تهفسیری ئاسان: لە کاتێکدا قورئان تەنها بریتیە لە یادخستنەوەو بێدار خەرەوەی هەموو خەڵکی ئەم جیهانە (ئەگەر تێفکرن).