پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ٱلْحَآقَّةُ1
تهفسیری ئاسان: یەکێکە لە ناوەکانی ڕۆژی قیامەت ئەوە دەگەیەنێت کە لەو ڕۆژەدا خوای گەورە حەق و ڕاستی بەتەواوی دەچەسپێنێت.
مَا ٱلْحَآقَّةُ2
تهفسیری ئاسان: (ئینجا پرسیار دەکات و زیاتر گرنگی ئەو ڕۆژە دەخاتە بەرچاو) چی بێ ئەو ڕۆژە؟!
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلْحَآقَّةُ3
تهفسیری ئاسان: جا تۆ چووزانی ئەی پێغەمبەر صلی اللە حلیە وسلم ئەی ئادەمیزاد، ئەو ڕۆژە چیەو چۆنەو چ تەنگانەیەکە؟
كَذَّبَتْ ثَمُودُ وَعَادٌۢ بِٱلْقَارِعَةِ4
تهفسیری ئاسان: ثمود قەومی صالح، عاد قەومی هود ئەو ڕۆژەیان بە درۆزانی.
فَأَمَّا ثَمُودُ فَأُهْلِكُوا۟ بِٱلطَّاغِيَةِ5
تهفسیری ئاسان: ئینجا گەلی ثمودمان بەدەنگێکی سامناکی گەورەی تۆقێنەر لەناوبران.
وَأَمَّا عَادٌۭ فَأُهْلِكُوا۟ بِرِيحٍۢ صَرْصَرٍ عَاتِيَةٍۢ6
تهفسیری ئاسان: گەلی عادیش بە ڕەشەبایەکی ساردی بەهێزی وێرانکەر لەناوبران.
سَخَّرَهَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍۢ وَثَمَٰنِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومًۭا فَتَرَى ٱلْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَىٰ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍۢ7
تهفسیری ئاسان: حەوت شەوو هەشت ڕۆژ هەڵی کردە سەریان، بەردەوام و بەهێز دەتبینی (ئەگەر لەوێ بویتایە) ئەو خەڵکە هەموو لاڵ و پاڵ لێی دەکەوتن هەروەک قەدی دارخورمای لە ڕیشە هەڵکەنراو، چۆن بەئاسانی دەکەوێت و شەق دەبات.
فَهَلْ تَرَىٰ لَهُم مِّنۢ بَاقِيَةٍۢ8
تهفسیری ئاسان: جا ئایا دەبینیت کەسیان مابێت و کەسیان ڕزگاری بووبێت؟!
وَجَآءَ فِرْعَوْنُ وَمَن قَبْلَهُۥ وَٱلْمُؤْتَفِكَٰتُ بِٱلْخَاطِئَةِ9
تهفسیری ئاسان: فیرعەون و ئەوانەی پێش ئەویش و دانیشتوانی دێهاتە ژێرەو ژوور بووەکان، بە تاوان و خراپەوە هاتن.
فَعَصَوْا۟ رَسُولَ رَبِّهِمْ فَأَخَذَهُمْ أَخْذَةًۭ رَّابِيَةً10
تهفسیری ئاسان: هەر یەکێک لەوانە سەرپێچی و سەرکەشییان نواند بەرامبەر پێغەمبەری پەروەردگاریان ئەوسا گرتنی بە گرتنێکی سەخت.
إِنَّا لَمَّا طَغَا ٱلْمَآءُ حَمَلْنَٰكُمْ فِى ٱلْجَارِيَةِ11
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە کاتێک ئاو لە سنوور دەرچوو (لە کاتی تۆفانەکەی نوح دا) ئێوەمان لە کەشتیدا هەڵگرت (باوو باپیرانی ئێوە).
لِنَجْعَلَهَا لَكُمْ تَذْكِرَةًۭ وَتَعِيَهَآ أُذُنٌۭ وَٰعِيَةٌۭ12
تهفسیری ئاسان: تا بیکەنە یادگاری و بێدار کەرەوە بۆ ئێوە و لەگوێی بگرێت ئەو گوێیانەی هۆشمەندن.
فَإِذَا نُفِخَ فِى ٱلصُّورِ نَفْخَةٌۭ وَٰحِدَةٌۭ13
تهفسیری ئاسان: ئینجا کاتێک یەکجار فوو کرا بە صوردا.
وَحُمِلَتِ ٱلْأَرْضُ وَٱلْجِبَالُ فَدُكَّتَا دَكَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ14
تهفسیری ئاسان: زەوی و کێوەکان هەڵگیران و یەککەڕەت دران بەیەکدا.
فَيَوْمَئِذٍۢ وَقَعَتِ ٱلْوَاقِعَةُ15
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا ئیتر قیامەت بەرپا دەبێت.
وَٱنشَقَّتِ ٱلسَّمَآءُ فَهِىَ يَوْمَئِذٍۢ وَاهِيَةٌۭ16
تهفسیری ئاسان: ئاسمان هەمووی شەق و پەق دەبێت و لێک دەترازێت و شل و شۆڵ دەبێت.
وَٱلْمَلَكُ عَلَىٰٓ أَرْجَآئِهَا ۚ وَيَحْمِلُ عَرْشَ رَبِّكَ فَوْقَهُمْ يَوْمَئِذٍۢ ثَمَٰنِيَةٌۭ17
تهفسیری ئاسان: فریشتەکان لە گۆشەو کەناری (جیهانی نوێ) دا ئامادە دەبن، تەختی پەروەردگارت ئەو ڕۆژە هەشت هەڵی دەگرێت (هەشت فریشتە یان هەشت دەستە) بەسەر سەریانەوە.
يَوْمَئِذٍۢ تُعْرَضُونَ لَا تَخْفَىٰ مِنكُمْ خَافِيَةٌۭ18
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا پیشان دەدرێن، هیچ شتێک لە نهێنیەکانتان شاراوە نی یە.
فَأَمَّا مَنْ أُوتِىَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَيَقُولُ هَآؤُمُ ٱقْرَءُوا۟ كِتَٰبِيَهْ19
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی نامەی کردەوەکانی درایە دەستی ڕاستی، ئەوە (بە دڵخۆشیەکی بێ سنوورەوە بە هاوەڵ و ناسیاوانی) دەڵێت: ها ئەوەتا نامەی کردەوەکانم بیگرن و بخوێننەوەو تەماشای بکەن.
إِنِّى ظَنَنتُ أَنِّى مُلَٰقٍ حِسَابِيَهْ20
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی من کاتی خۆی سوور دەمزانی و دڵنیابووم کە بەم لێپرسینەوە دەگەم!!
فَهُوَ فِى عِيشَةٍۢ رَّاضِيَةٍۢ21
تهفسیری ئاسان: جا ئەو بەختەوەرە لە ژیانێکی پڕ لە شادی و کامەرانیدا دەژی کە زۆر پێی ڕازیە...
فِى جَنَّةٍ عَالِيَةٍۢ22
تهفسیری ئاسان: لەبەهەشتی بەرزو بڵندا، (لە باخچەکانی سەر لوطکەی چیاو لاپاڵی شاخەکاندا لەناو کۆشک و تەلارەکاندا).
قُطُوفُهَا دَانِيَةٌۭ23
تهفسیری ئاسان: میوەهاتی زۆر بە درەختەکانیەوە شۆڕ بۆتەوەو لێکردنەوەی ئاسانەو لە دەست ڕەس دایە.
كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ هَنِيٓـًٔۢا بِمَآ أَسْلَفْتُمْ فِى ٱلْأَيَّامِ ٱلْخَالِيَةِ24
تهفسیری ئاسان: ئینجا پێیان دەوترێت: بخۆن و بخۆنەوە نۆشتان بێت، بەهۆی دەست پێشکەریتان لە ڕۆژگاری ڕابردودا.
وَأَمَّا مَنْ أُوتِىَ كِتَٰبَهُۥ بِشِمَالِهِۦ فَيَقُولُ يَٰلَيْتَنِى لَمْ أُوتَ كِتَٰبِيَهْ25
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەوەی نامەی کردەوەکانی دەدرێتە دەستی چەپی، ئەوە دەڵێت: خۆزگە نامەی کردەوەکانم پێ نەدرایە.
وَلَمْ أَدْرِ مَا حِسَابِيَهْ26
تهفسیری ئاسان: هەر نەمزانیایە لێپرسینەوەم چۆن دەبێت.
يَٰلَيْتَهَا كَانَتِ ٱلْقَاضِيَةَ27
تهفسیری ئاسان: خۆزگە مردنەکەم یەکجاریی بوایە (ئاوا زیندوو نەکرامایەتەوە).
مَآ أَغْنَىٰ عَنِّى مَالِيَهْ ۜ28
تهفسیری ئاسان: ئەوەتە، ئەو ماڵ و سامانەی کە بووم، فریام نەکەوت (بەڵکو نەماو تەفرو تونا بوو).
هَلَكَ عَنِّى سُلْطَٰنِيَهْ29
تهفسیری ئاسان: ئەو دەسەڵاتەی کە بووم لە دەستمدا نەماو لە دەستم چوو.
خُذُوهُ فَغُلُّوهُ30
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا ئیتر فەرمان دەدرێت) ئادەی ئێوە بیگرن و کۆت و زنجیر لە دەست و قاچ و ملی بئاڵێنن.
ثُمَّ ٱلْجَحِيمَ صَلُّوهُ31
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا بەرەو دۆزەخ ڕاپێچی بکەن و بیبەن و بیخەنە ناوی.
ثُمَّ فِى سِلْسِلَةٍۢ ذَرْعُهَا سَبْعُونَ ذِرَاعًۭا فَٱسْلُكُوهُ32
تهفسیری ئاسان: پاشان بەزنجیرێکی حەفتا گەزی بیبەسنەوە (بە کۆڵەکەو ستون و پایەکانی ناو دۆزەخەوە).
إِنَّهُۥ كَانَ لَا يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ ٱلْعَظِيمِ33
تهفسیری ئاسان: چونکە بەڕاستی ئەمە کاتی خۆی ئیمان و باوەڕی بەخوای گەورە نەبوو (بە تەمای زیندووبوونەوەو لێپرسینەوە نەبوو).
وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلْمِسْكِينِ34
تهفسیری ئاسان: هانی کەسی نەدەدا کە خواردن و خۆراک ببەخشن بە هەژارو بێ نەواکان (بەڵکو هەر خەمی خۆی بوو).
فَلَيْسَ لَهُ ٱلْيَوْمَ هَٰهُنَا حَمِيمٌۭ35
تهفسیری ئاسان: کەواتە ئەمڕۆ ئا لێرە هیچ دڵسۆزێکی نی یە.
وَلَا طَعَامٌ إِلَّا مِنْ غِسْلِينٍۢ36
تهفسیری ئاسان: خۆراکیشی تەنها لەکێم و زوخاوی داچۆڕاو نەبێت هیچی تر نی یە.
لَّا يَأْكُلُهُۥٓ إِلَّا ٱلْخَٰطِـُٔونَ37
تهفسیری ئاسان: کە، کەس نایخوات، جگە لە تاوانباران.
فَلَآ أُقْسِمُ بِمَا تُبْصِرُونَ38
تهفسیری ئاسان: سوێندم بەو شتانەی کە دەیبینن.
وَمَا لَا تُبْصِرُونَ39
تهفسیری ئاسان: بەوەش کە نایبینن و نادیارن.
إِنَّهُۥ لَقَوْلُ رَسُولٍۢ كَرِيمٍۢ40
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەم قورئانە لە زاری پێغەمبەرێکی بەڕێزەوە پێتان ڕادەگەیەنرێت، یاخود لە ڕێگەی فرستادەیەکی بەڕێزەوە پێتان دەگات کە جوبرەئیلی فریشتەیە.
وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَاعِرٍۢ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تُؤْمِنُونَ41
تهفسیری ئاسان: دڵنیابن کە ئەم قورئانە گوفتاری شاعیر نیە، ئەوە بۆ زۆر کەمتان باوەڕ دەهێنن؟!
وَلَا بِقَوْلِ كَاهِنٍۢ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تَذَكَّرُونَ42
تهفسیری ئاسان: گوفتاری فاڵچی و زێوانیش نیە، ئەوە بۆ زۆر کەمتان یاداوەری وەردەگرن؟!
تَنزِيلٌۭ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ43
تهفسیری ئاسان: بەڵکو ئەم قورئانە لەلایەن پەروەردگاری جیهانەکانەوە ڕەوانەکراوەو نێردراوەتە خوارەوە.
وَلَوْ تَقَوَّلَ عَلَيْنَا بَعْضَ ٱلْأَقَاوِيلِ44
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر محمد صلی اللە علیە وسلم هەندێک قسەو گوفتار بەدەم ئێمەوە هەڵبەستایە.
لَأَخَذْنَا مِنْهُ بِٱلْيَمِينِ45
تهفسیری ئاسان: ئەوە بەهێزو دەسەڵاتی خۆمان دەمانگرت.
ثُمَّ لَقَطَعْنَا مِنْهُ ٱلْوَتِينَ46
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا ڕەگی دڵی دەپچڕێنین و دەیمرێنین.
فَمَا مِنكُم مِّنْ أَحَدٍ عَنْهُ حَٰجِزِينَ47
تهفسیری ئاسان: ئەوسا هیچ کەسێک نی یە لە ئێوە بەربەست و بەرگری بکات لە ئێمە.
وَإِنَّهُۥ لَتَذْكِرَةٌۭ لِّلْمُتَّقِينَ48
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەم قورئانە یاداوەری و یادخستنەوەیە بۆ پارێزکاران و خوانەناسان.
وَإِنَّا لَنَعْلَمُ أَنَّ مِنكُم مُّكَذِّبِينَ49
تهفسیری ئاسان: ئێمە بەڕاستی چاک و دەزانین کە لە ئێوەدا کەسانێک هەن و پەیدا دەبن ئەم قورئانە بەدرۆ دەزانن.
وَإِنَّهُۥ لَحَسْرَةٌ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ50
تهفسیری ئاسان: بێگومان قورئان لە ڕۆژی دوایدا دەبێتە هۆی ئاهو ناڵەو پەشیمانی بێ سنوور بۆ بێ باوەڕان.
وَإِنَّهُۥ لَحَقُّ ٱلْيَقِينِ51
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەم قورئانە حەق و ڕاستەقینەیەکی دڵنیا بەخشە بە ئیمانداران.
فَسَبِّحْ بِٱسْمِ رَبِّكَ ٱلْعَظِيمِ52
تهفسیری ئاسان: کەواتە ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار؛ بەردەوام تەسبیحات و ستایشی پەروەردگاری مەزن و گەورەت بکە.