پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
سَأَلَ سَآئِلٌۢ بِعَذَابٍۢ وَاقِعٍۢ1
تهفسیری ئاسان: داواکارێک پرسیاری کرد دەربارەی سزایەک کە هەر پێش دێت...
لِّلْكَٰفِرِينَ لَيْسَ لَهُۥ دَافِعٌۭ2
تهفسیری ئاسان: جا ئەو سزایە؛ یەخەی هەموو بێ باوەڕان دەگرێت و هیچ هێزێک ناتوانێت پەنایان بدات و لێیان دوور بخاتەوە.
مِّنَ ٱللَّهِ ذِى ٱلْمَعَارِجِ3
تهفسیری ئاسان: ئەو سزاو تۆڵەیە لەلایەن خوای خاوەنی گەورەیی و پلەو پایەو جێ بەرزەکان.
تَعْرُجُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ إِلَيْهِ فِى يَوْمٍۢ كَانَ مِقْدَارُهُۥ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍۢ4
تهفسیری ئاسان: فریشتەکان و جوبرەئیل بەرز دەبنەوە بۆ لای پەروەردگار لەڕۆژێکدا کە ماوەکەی پەنجا هەزار ساڵە (بەحسابی ئادەمیزاد) یاخود مەبەست درێژی ڕۆژی قیامەتە کە پەنجا هەزار ساڵ دەخایەنێت بە نیسبەت خوانەناسانەوە.
فَٱصْبِرْ صَبْرًۭا جَمِيلًا5
تهفسیری ئاسان: کەواتە خۆگرو ئارامگربە بە شێوەیەکی جوان و چاک (لە بەرامبەر هەڵوێستی نادروستی خوا نەناسانەوە).
إِنَّهُمْ يَرَوْنَهُۥ بَعِيدًۭا6
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەو بێ باوەڕانە، قیامەت بەدوور دەبینن، بەدووری دەزانن.
وَنَرَىٰهُ قَرِيبًۭا7
تهفسیری ئاسان: ئێمەش، زۆر بەنزیکی دەزانین (چونکە خوا خۆی بەدیهێنەری کاتە).
يَوْمَ تَكُونُ ٱلسَّمَآءُ كَٱلْمُهْلِ8
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت، ئاسمان وەک کانزایەکی تواوەی لێ دێت (یەکێکە لە قۆناغەکانی هەڵوەشاندنەوەی بوونەوەر).
وَتَكُونُ ٱلْجِبَالُ كَٱلْعِهْنِ9
تهفسیری ئاسان: کێوەکانیش وەکو خوری شی کراوە (فشۆڵ دەبن).
وَلَا يَسْـَٔلُ حَمِيمٌ حَمِيمًۭا10
تهفسیری ئاسان: دۆستی گیانی بەگیانی لە یەکدی ناپرسنەوە، کەس نایپەرژێتە سەرکەس، بەڵکو هەرکەس خەمی خۆیەتی.
يُبَصَّرُونَهُمْ ۚ يَوَدُّ ٱلْمُجْرِمُ لَوْ يَفْتَدِى مِنْ عَذَابِ يَوْمِئِذٍۭ بِبَنِيهِ11
تهفسیری ئاسان: ئەوانە پیشانی یەکتر دەدرێن، تاوانبارو گوناهکار ئاوات دەخوازێت کە ئەگەر بکرێت بۆ دەرباز بوونی خۆی لە سزای ئەو ڕۆژە هەموو کوڕەکانی بکاتە قوربانی خۆی!!
وَصَٰحِبَتِهِۦ وَأَخِيهِ12
تهفسیری ئاسان: هاوسەرو براکەی!!
وَفَصِيلَتِهِ ٱلَّتِى تُـْٔوِيهِ13
تهفسیری ئاسان: خزم و عەشرەتی کە لە دنیادا پەنایان دەدا.
وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا ثُمَّ يُنجِيهِ14
تهفسیری ئاسان: بەهەرچی دانیشتوانی سەر زەویش هەیە ئەگەر بۆی بکرێت بیکاتە قوربانی خۆی، پاشان خوا ڕزگاری بکات.
كَلَّآ ۖ إِنَّهَا لَظَىٰ15
تهفسیری ئاسان: نەخێر.. ئەو ئاواتانە هیچی نایەتە دی.. بەڕاستی دۆزەخ ئامادەیەو بڵێسەدارەو داخ لە دڵە.
نَزَّاعَةًۭ لِّلشَّوَىٰ16
تهفسیری ئاسان: لە کاتێکدا داماڵێنەری پێستی سەرو هەموو ئەندامەکانە.
تَدْعُوا۟ مَنْ أَدْبَرَ وَتَوَلَّىٰ17
تهفسیری ئاسان: دۆزەخ بانگی ئەوانە دەکات کە لە دنیادا پشتیان لە حەق و ڕاستی هەڵدەکردو گوێیان پێ نەدەدا.
وَجَمَعَ فَأَوْعَىٰٓ18
تهفسیری ئاسان: ماڵ و سامانیان کۆ دەکردەوەو دەیانشاردەوە (گوێیان نەدەدا بە حەڵاڵ و حەرام).
۞ إِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ خُلِقَ هَلُوعًا19
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئینسان بە شپرزەیی و تەنگەتاوی دروستکراون.
إِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ جَزُوعًۭا20
تهفسیری ئاسان: کاتێک ناخۆشی تووش بێت بێزارو دەم بە هاوارە.
وَإِذَا مَسَّهُ ٱلْخَيْرُ مَنُوعًا21
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش خێرو بەرەکەتی تووش بوو، دەستی دەنوقێنێت و قەدەغەی چاکە دەکات.
إِلَّا ٱلْمُصَلِّينَ22
تهفسیری ئاسان: تەنها ئەو نوێژکەرانە نەبێت...
ٱلَّذِينَ هُمْ عَلَىٰ صَلَاتِهِمْ دَآئِمُونَ23
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە لەسەر نوێژەکانیان بەردەوامن.
وَٱلَّذِينَ فِىٓ أَمْوَٰلِهِمْ حَقٌّۭ مَّعْلُومٌۭ24
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەوانەی کە بەشێکی دیاریکراو لە سامانیاندا هەیە (بۆ جیهاد و تێکۆشان)...
لِّلسَّآئِلِ وَٱلْمَحْرُومِ25
تهفسیری ئاسان: بۆ هەژاری داواکارو بێ نەوای داوانەکەر.
وَٱلَّذِينَ يُصَدِّقُونَ بِيَوْمِ ٱلدِّينِ26
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە باوەڕی ڕاست و ڕەوان دەهێنن بە ڕۆژی پاداشت.
وَٱلَّذِينَ هُم مِّنْ عَذَابِ رَبِّهِم مُّشْفِقُونَ27
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسانەی کە دڵە لەرزەیان هەیە لە تۆڵەی پەروەردگاریان.
إِنَّ عَذَابَ رَبِّهِمْ غَيْرُ مَأْمُونٍۢ28
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی سزای پەروەردگاریان کەس لێی ئەمین نابێت.
وَٱلَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَٰفِظُونَ29
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی داوێنی خۆیان دەپارێزن.
إِلَّا عَلَىٰٓ أَزْوَٰجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ30
تهفسیری ئاسان: مەگەر لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا یاخود کەنیزەکەکانیان (کە بەهۆی بارو دۆخی تایبەتەوە هەبوو)، ئەوانە بەڕاستی لۆمەکراو نابن.
فَمَنِ ٱبْتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْعَادُونَ31
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی بێجگە لەو حاڵەتانە ڕێگەی تر بگرێت (بۆ تێر کردنی ئارەزووەکانی)، ئەوانە لە سنوور ترازاوو دەستدرێژکەرن.
وَٱلَّذِينَ هُمْ لِأَمَٰنَٰتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَٰعُونَ32
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەوانەی کە ئەمانەت دەپارێزن و پەیمان دەبە سەر.
وَٱلَّذِينَ هُم بِشَهَٰدَٰتِهِمْ قَآئِمُونَ33
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە هەڵدەستن بەو شایەتیەی کە لە لایانە.
وَٱلَّذِينَ هُمْ عَلَىٰ صَلَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ34
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە پارێزگاری نوێژەکانیان دەکەن و (لە کاتی خۆیدا ئەنجامی دەدەن).
أُو۟لَٰٓئِكَ فِى جَنَّٰتٍۢ مُّكْرَمُونَ35
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە لە باخەکانی بەهەشتدا ڕێز لێنراون.
فَمَالِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ قِبَلَكَ مُهْطِعِينَ36
تهفسیری ئاسان: ئاخۆ ئەوانەی بێ بڕوا بوون چیانە کە تۆ دەرکەوتیت بە پەلە دێن بۆ لات.
عَنِ ٱلْيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ عِزِينَ37
تهفسیری ئاسان: بەلای ڕاست و چەپدا خۆیان ون دەکەن و لە دوورەوە پۆل پۆل بەدەوری یەکدا کۆدەبنەوە.
أَيَطْمَعُ كُلُّ ٱمْرِئٍۢ مِّنْهُمْ أَن يُدْخَلَ جَنَّةَ نَعِيمٍۢ38
تهفسیری ئاسان: ئا بەو حاڵەوە، هەریەکەیان بەتەمایە بخرێتە ناو بەهەشتی پڕ لە نازو نیعمەتەوە؟!
كَلَّآ ۖ إِنَّا خَلَقْنَٰهُم مِّمَّا يَعْلَمُونَ39
تهفسیری ئاسان: نەخێر، وانی یە، بەڕاستی خۆشیان دەزانن لە چی دروستمان کردوون (بۆ ئەوەندە لە خۆیان بایی بوون).
فَلَآ أُقْسِمُ بِرَبِّ ٱلْمَشَٰرِقِ وَٱلْمَغَٰرِبِ إِنَّا لَقَٰدِرُونَ40
تهفسیری ئاسان: جا سوێند بە پەروەردگاری خۆرهەڵاتەکان و خۆرئاواکان، بەڕاستی ئێمە هەمیشە بەدەسەڵاتین لەسەر:...
عَلَىٰٓ أَن نُّبَدِّلَ خَيْرًۭا مِّنْهُمْ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ41
تهفسیری ئاسان: ئەمانە لەناوبەرین و کەسانی چاکتر بهێنینە کایەوە، ئێمە بۆ ئەو مەبەستە بێ توانا نین.
فَذَرْهُمْ يَخُوضُوا۟ وَيَلْعَبُوا۟ حَتَّىٰ يُلَٰقُوا۟ يَوْمَهُمُ ٱلَّذِى يُوعَدُونَ42
تهفسیری ئاسان: جا وازیان لێ بهێنە با هەر ڕۆبچن لە بێ باوەڕیدا، با هەر گەمەو گاڵتە بکەن، هەتا دووچاری ڕۆژی خۆیان دەبن کە هەڕەشەیان پێ لێ دەکرێت.
يَوْمَ يَخْرُجُونَ مِنَ ٱلْأَجْدَاثِ سِرَاعًۭا كَأَنَّهُمْ إِلَىٰ نُصُبٍۢ يُوفِضُونَ43
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی بە پەلە لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە، دەڵێی بۆ لای بت و پەرستراوەکانیان ڕادەکەن!!
خَٰشِعَةً أَبْصَٰرُهُمْ تَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌۭ ۚ ذَٰلِكَ ٱلْيَوْمُ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يُوعَدُونَ44
تهفسیری ئاسان: چاویان شۆڕەو (شەرمەزارو خەجاڵەتن) زەلیلی و سەرشۆڕی ماندووی کردوون، جا ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە کاتی خۆی بەڵێنیان پێ دەدراو ئەوان بڕوایان پێی نەبوو.