پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِنَّآ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦٓ أَنْ أَنذِرْ قَوْمَكَ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ1
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە نوح مان ڕەوانەکرد بۆ لای قەومەکەی، فەرمانمان پێدا کە؛ قەومەکەت بێدار بکەرەوە پێش ئەوەی سزایەکی بە ئێش یەخەیان پێبگرێت.
قَالَ يَٰقَوْمِ إِنِّى لَكُمْ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌ2
تهفسیری ئاسان: ئەویش وتی: قەوم و هۆزو گەلم من بێگومان بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام بۆتان.
أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَٱتَّقُوهُ وَأَطِيعُونِ3
تهفسیری ئاسان: داواتان لێ دەکەم کە: هەر خوا بپەرستن و لە خەشم و قینی، خۆتان بپارێزن و فەرمانبەرداری منیش بن.
يَغْفِرْ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ وَيُؤَخِّرْكُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّى ۚ إِنَّ أَجَلَ ٱللَّهِ إِذَا جَآءَ لَا يُؤَخَّرُ ۖ لَوْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ4
تهفسیری ئاسان: ئەو کاتە خوا لە گوناهەکانتان خۆش دەبێت و دەتانهێڵێتەوە بۆ کاتێکی دیاری کراو، بێگومان کاتی دیاری کراوی خوا وەختێک پێش دێت، بەهیچ شێوەیەک دواناکەوێت ئەگەر بتانزانیایە.
قَالَ رَبِّ إِنِّى دَعَوْتُ قَوْمِى لَيْلًۭا وَنَهَارًۭا5
تهفسیری ئاسان: دوای سەدەها ساڵ بانگەواز نوح سکاڵای کردو وتی: پەروەردگارا من بە شەوو بە ڕۆژ بانگی قەوم و گەلەکەمم کرد (بۆ یەکخواناسی و پارێزکاری).
فَلَمْ يَزِدْهُمْ دُعَآءِىٓ إِلَّا فِرَارًۭا6
تهفسیری ئاسان: کەچی بانگەوازەکەی من هیچی زیاد نەکردن؛ تەنها ڕاکردنیان نەبێت.
وَإِنِّى كُلَّمَا دَعَوْتُهُمْ لِتَغْفِرَ لَهُمْ جَعَلُوٓا۟ أَصَٰبِعَهُمْ فِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَٱسْتَغْشَوْا۟ ثِيَابَهُمْ وَأَصَرُّوا۟ وَٱسْتَكْبَرُوا۟ ٱسْتِكْبَارًۭا7
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی من هەموو جارێک کە بانگم دەکردن تا لێیان خۆش ببیت، پەنجەیان دەخستە گوێچکەیانەوە تا نەبیستن، جلەکانیان بەسەر خۆیاندا دەدا تا نەمبینن، زۆر گەرم بوون لەسەر بێ باوەڕی و خۆیان بەزل دەزانی و لووت بەرز بوون.
ثُمَّ إِنِّى دَعَوْتُهُمْ جِهَارًۭا8
تهفسیری ئاسان: پاشان من بە ئاشکرا بانگم کردن و (وتارم بۆ دان).
ثُمَّ إِنِّىٓ أَعْلَنتُ لَهُمْ وَأَسْرَرْتُ لَهُمْ إِسْرَارًۭا9
تهفسیری ئاسان: ئینجا من بەڕوونی و بێ پەردە هەموو شتێکم بۆ باس کردن، هەندێ جاریش بەنهێنی قسەم بۆ دەکردن (بۆ تاکە تاکەو خێزانەکانیان).
فَقُلْتُ ٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ إِنَّهُۥ كَانَ غَفَّارًۭا10
تهفسیری ئاسان: بەردەوام پێم دەگوتن، ئێوە داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگارتان بکەن چونکە بەڕاستی ئەو زاتێکی لێخۆشبووە.
يُرْسِلِ ٱلسَّمَآءَ عَلَيْكُم مِّدْرَارًۭا11
تهفسیری ئاسان: بارانتان بە لێزمەو خوڕەم بۆ دەبارێنێت.
وَيُمْدِدْكُم بِأَمْوَٰلٍۢ وَبَنِينَ وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّٰتٍۢ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَٰرًۭا12
تهفسیری ئاسان: ماڵ و سامان و نەوەتان پێ دەبەخشێت، هاوڕێ لەگەڵ باخ و باخاتدا، ڕوبارو چەم و جۆگەتان بۆ بەدی دەهێنێت.
مَّا لَكُمْ لَا تَرْجُونَ لِلَّهِ وَقَارًۭا13
تهفسیری ئاسان: ئەوە چیتانە ئێوە قەدری خوا نازانن، بۆ ڕێزی بۆ دانانێن و لێی ناترسن.
وَقَدْ خَلَقَكُمْ أَطْوَارًا14
تهفسیری ئاسان: خۆ ئێوە پێشتر نەبوون؛ هەر خوا خۆی بە چەند قۆناغدا ئێوەی تێپەڕاندو دروستی کردن.
أَلَمْ تَرَوْا۟ كَيْفَ خَلَقَ ٱللَّهُ سَبْعَ سَمَٰوَٰتٍۢ طِبَاقًۭا15
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجتان نەداوە چۆن خوا حەوت چین ئاسمانی دروست کردووە؟!
وَجَعَلَ ٱلْقَمَرَ فِيهِنَّ نُورًۭا وَجَعَلَ ٱلشَّمْسَ سِرَاجًۭا16
تهفسیری ئاسان: مانگی کردۆتە هۆی ڕوناکی تیایانداو خۆریشی داگیرساندووە.
وَٱللَّهُ أَنۢبَتَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ نَبَاتًۭا17
تهفسیری ئاسان: هەر خوا خۆی ئێوەی لە خاکی زەوی بەدیهێناوەو پێی گەیاندوون.
ثُمَّ يُعِيدُكُمْ فِيهَا وَيُخْرِجُكُمْ إِخْرَاجًۭا18
تهفسیری ئاسان: پاشان دەتانمرێنێت و دەتانخاتەوە ناوی هەر کاتیش بیەوێت دەرتان دەهێنێتەوە.
وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ بِسَاطًۭا19
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو خوایە زەوی بۆ ڕاخستوون (چۆنتان بوێت و بۆ چیتان بوێت بەدەستانەوە دێت)
لِّتَسْلُكُوا۟ مِنْهَا سُبُلًۭا فِجَاجًۭا20
تهفسیری ئاسان: تا (بە ئارەزووی خۆتان) پیایدا بگەڕێن لە ڕێگە فراوانەکاندا.
قَالَ نُوحٌۭ رَّبِّ إِنَّهُمْ عَصَوْنِى وَٱتَّبَعُوا۟ مَن لَّمْ يَزِدْهُ مَالُهُۥ وَوَلَدُهُۥٓ إِلَّا خَسَارًۭا21
تهفسیری ئاسان: سەرئەنجام، نوح نائومێد بوو بۆیە وتی: پەروەردگارا بەڕاستی ئەوان یاخی بوون لێم، شوێنی ئەو کەسانە کەوتن کە ماڵ و نەوەکانیان قازانجی پێنەگەیاندن زیان نەبێت.
وَمَكَرُوا۟ مَكْرًۭا كُبَّارًۭا22
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان پیلانی گەورەو نەخشەی سامناکیان داڕشت.
وَقَالُوا۟ لَا تَذَرُنَّ ءَالِهَتَكُمْ وَلَا تَذَرُنَّ وَدًّۭا وَلَا سُوَاعًۭا وَلَا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْرًۭا23
تهفسیری ئاسان: وتیان: خەڵکینە نەکەن واز لە خواکانتان بهێنن!! نەکەن واز لە (ودو سواع و یەعوق و نەسر) بهێنن.
وَقَدْ أَضَلُّوا۟ كَثِيرًۭا ۖ وَلَا تَزِدِ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا ضَلَٰلًۭا24
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانە زۆر کەسیان گومڕا کرد، پەروەردگارا، ئەم ستەمکارانە تەنها گومڕای نەبێت هیچی تریان بۆ زیاد مەکە.
مِّمَّا خَطِيٓـَٰٔتِهِمْ أُغْرِقُوا۟ فَأُدْخِلُوا۟ نَارًۭا فَلَمْ يَجِدُوا۟ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ أَنصَارًۭا25
تهفسیری ئاسان: جا لە سەرئەنجامی گوناهو تاوانیاندا، هۆزی نالەبار نوقم کران لە زریانەکەدا، ئینجا خرانە ناو ئاگرەوە، کەسیشیان دەست نەکەوت لە خەشم و سزای خوایی پەنایان بدات.
وَقَالَ نُوحٌۭ رَّبِّ لَا تَذَرْ عَلَى ٱلْأَرْضِ مِنَ ٱلْكَٰفِرِينَ دَيَّارًا26
تهفسیری ئاسان: ئینجا نوح وتی: پەروەردگارا هیچ کەسێک لە بێ بڕوایان لەسەر زەویدا مەهێڵەو تۆویان ببڕە.
إِنَّكَ إِن تَذَرْهُمْ يُضِلُّوا۟ عِبَادَكَ وَلَا يَلِدُوٓا۟ إِلَّا فَاجِرًۭا كَفَّارًۭا27
تهفسیری ئاسان: چونکە بەڕاستی ئەگەر تۆ وازیان لێ بهێنیت هەرچی بەندەکانی تۆیە گومڕای دەکەن و کەسیشیان لێنابێت (لە نەوەی تازە) مەگەر خراپەکار و تاوانبار نەبێت.
رَّبِّ ٱغْفِرْ لِى وَلِوَٰلِدَىَّ وَلِمَن دَخَلَ بَيْتِىَ مُؤْمِنًۭا وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ وَلَا تَزِدِ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا تَبَارًۢا28
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارا؛ لە خۆم و دایک و باوکم و ئەوانە خۆش ببە کە دێنە ماڵم؛ بە ئیمان و باوەڕەوە، هەروەها لە ئیماندارانی پیاوو ئیماندارانی ئافرەتیش خۆش ببە، ستەمکارانیش تەنها تیاچوون نەبێت هیچی تر نەکەیتە بەشیان.