پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمُدَّثِّرُ1
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسەی خۆت پێچاوەتەوە، ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم
قُمْ فَأَنذِرْ2
تهفسیری ئاسان: هەستەو خەڵکی بێداربکەرەوە (ڕاستیەکان ڕوون بکەرەوە).
وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ3
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارت بە گەورە ناوببە (اللە اکبر، با دروشمت بێت، مەزنی ئەو زاتە ڕوون بکەرەوە).
وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ4
تهفسیری ئاسان: پۆشاکت (دڵ و دەروونت، ڕەفتارت، هەر هەمووی) خاوێن بکە (خۆت و شوێنکەوتووانت).
وَٱلرُّجْزَ فَٱهْجُرْ5
تهفسیری ئاسان: بەردەوام بە لەسەر واز هێنان لە گوناە.
وَلَا تَمْنُن تَسْتَكْثِرُ6
تهفسیری ئاسان: منەتیش مەکە (بەسەر کەسدا) چاکەو بەخشینەکانت بەزۆر مەزانە لە کاتێکدا بەتەمای زیاتر بیت.
وَلِرَبِّكَ فَٱصْبِرْ7
تهفسیری ئاسان: هەوڵ بدە لەبەر خاترو ڕێزی پەروەردگارت خۆگرو ئارامگربە.
فَإِذَا نُقِرَ فِى ٱلنَّاقُورِ8
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک فوو دەکرێت بە (صور) داو دەزگای تایبەتی لێ دەدرێت.
فَذَٰلِكَ يَوْمَئِذٍۢ يَوْمٌ عَسِيرٌ9
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی زۆر گران و سەختە (کە بەسەر دانیشتوانی زەویدا دێت).
عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ غَيْرُ يَسِيرٍۢ10
تهفسیری ئاسان: لەسەر کافران هیچ ئاسان نی یە (بەڵکو زۆر سەغڵەتیان دەکات).
ذَرْنِى وَمَنْ خَلَقْتُ وَحِيدًۭا11
تهفسیری ئاسان: واز لە من و ئەو کەسە بهێنە کە بەتەنهایی (تاقانە) دروستم کردووە (هیچی نەبوو، کە وەلیدی کوڕی موغەیرەیە).
وَجَعَلْتُ لَهُۥ مَالًۭا مَّمْدُودًۭا12
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا ماڵ و سامانی زۆرو زەبەندەم پێبەخشی.
وَبَنِينَ شُهُودًۭا13
تهفسیری ئاسان: چەندەها کوڕو نەوەش کە هەمیشە ئامادەن لە نزیکیدا.
وَمَهَّدتُّ لَهُۥ تَمْهِيدًۭا14
تهفسیری ئاسان: لە هەموو کەل و پەل و نازو نیعمەتێک بەهرەوەرم کرد.
ثُمَّ يَطْمَعُ أَنْ أَزِيدَ15
تهفسیری ئاسان: لە پاش ئەوەش بەتەمایە بۆی زیاتر بکەم.
كَلَّآ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ لِءَايَٰتِنَا عَنِيدًۭا16
تهفسیری ئاسان: نەخێر، بەڕاستی ئەو بەرامبەر فەرمانەکانی ئێمە هەر سەرکەش و کەللە ڕەق و سەرسەختە.
سَأُرْهِقُهُۥ صَعُودًا17
تهفسیری ئاسان: ئەوسا سزای سەختی پێ ئەچێژم.
إِنَّهُۥ فَكَّرَ وَقَدَّرَ18
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەو بیری کردەوەو پەیامەکەی هەڵسەنگاند (بەڵام بەهەڵە).
فَقُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ19
تهفسیری ئاسان: بەکوشت چێ و سەرەو نگوون بێت، چۆن هەڵسەنگاندنێکی کرد.
ثُمَّ قُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ20
تهفسیری ئاسان: پاشان هەر بەکوشت بچێت بۆ خۆی و هەڵسەنگاندنێک کە کردی بۆ قورئان.
ثُمَّ نَظَرَ21
تهفسیری ئاسان: ئینجا بیری لێ کردەوەو ورد بۆوەو تەماشای دەوروبەری کرد.
ثُمَّ عَبَسَ وَبَسَرَ22
تهفسیری ئاسان: ئینجا ناوچاوی هێنایەوە یەک (وەک یەکێک بەقووڵی بیربکاتەوە) ڕەش داگیرسا.
ثُمَّ أَدْبَرَ وَٱسْتَكْبَرَ23
تهفسیری ئاسان: پاشان ڕووی وەرگێڕاو خۆی بەزلزانی.
فَقَالَ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ يُؤْثَرُ24
تهفسیری ئاسان: بەهەموو عەقڵیەوە وتی!! ئەم قورئانە جگە جادوو نەبێت کە وەردەگیرێت هیچی تر نی یە!!...
إِنْ هَٰذَآ إِلَّا قَوْلُ ٱلْبَشَرِ25
تهفسیری ئاسان: ئەمە هەر قسەی بەشەرە و هیچی تر نی یە؟!
سَأُصْلِيهِ سَقَرَ26
تهفسیری ئاسان: (ئەو بێ ویژدانە بەسەریەوە ناچێت) دەبێت بیگەیەنمە ناو دۆزەخ.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا سَقَرُ27
تهفسیری ئاسان: جا تۆ نازانیت دۆزەخ چیە...
لَا تُبْقِى وَلَا تَذَرُ28
تهفسیری ئاسان: هیچ ئەندامێک ناهێڵێتەوەو دەست هەڵناگرێت...
لَوَّاحَةٌۭ لِّلْبَشَرِ29
تهفسیری ئاسان: پێستیان هەڵدەقرچێنێت و ڕەشی دەکات و دەری دەخات.
عَلَيْهَا تِسْعَةَ عَشَرَ30
تهفسیری ئاسان: نۆزدە فریشتە سەرپەرشتی دۆزەخ دەکەن.
وَمَا جَعَلْنَآ أَصْحَٰبَ ٱلنَّارِ إِلَّا مَلَٰٓئِكَةًۭ ۙ وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلَّا فِتْنَةًۭ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِيَسْتَيْقِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ وَيَزْدَادَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِيمَٰنًۭا ۙ وَلَا يَرْتَابَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْمُؤْمِنُونَ ۙ وَلِيَقُولَ ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ وَٱلْكَٰفِرُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًۭا ۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۚ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ ۚ وَمَا هِىَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْبَشَرِ31
تهفسیری ئاسان: جا ئێمە وەنەبێت کار گوزارانی دۆزەخمان لە کەسانی تر جگە لە فریشتە بەدی هێنابێت، ئەو ژمارەیەشمان تەنها بۆ تاقیکردنەوە دیاری کردووە بۆ ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون، هەروەها بۆ ئەوەی ئەوانەی کتێبیان پێدراوە دڵنیابن لە ڕاستی ئەم قورئانە (چونکە لە تەورات و ئینجیلدا ئەو باسە هەیە) و بۆ ئەوەش کە ئیمانداران زیاتر باوەڕیان دامەزراو بێت و ئەوانەش کە کتێبیان پێدراوە ئیماندارانیش حەق نیە تووشی دوو دڵی ببن، با ئەوانەی دڵ و دەروونیان نەخۆشە لە دووڕووەکان و بێ باوەڕان هەر بۆ خۆیان قسە بکەن و بڵێن: نیازی خوا چی یە بەم ژمارەیە؟ بەو شێوەیە باسکرا خوا هەر کەسێکی بوێت گومڕای دەکات، هەر کەسێکیشی بوێت ڕێنموویی دەکات، کەس ژمارەی سەربازانی پەروەردگارت نازانێت جگە لە زاتی خۆی، ئەو ئایەت و فەرموودانە تەنها پەندو ئامۆژگارین بۆ ئادەمی.
كَلَّا وَٱلْقَمَرِ32
تهفسیری ئاسان: نەخێر، سوێند بە مانگ (ئەو خەڵکە چاک هەستی پێ ناکەن).
وَٱلَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ33
تهفسیری ئاسان: بە شەویش کاتێک کە تێ پەڕی (زۆربەیان باوەڕیان بە قیامەت نیە).
وَٱلصُّبْحِ إِذَآ أَسْفَرَ34
تهفسیری ئاسان: بە بەرەبەیان کاتێک کە خۆی دەنوێنێت.. (زۆربەی خەڵکی غافڵە)
إِنَّهَا لَإِحْدَى ٱلْكُبَرِ35
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی_سەقەر_ یەکێکە لە شتە سامناک و گەورەکان.
نَذِيرًۭا لِّلْبَشَرِ36
تهفسیری ئاسان: بۆ ترساندنی سەرجەم خەڵکانە.
لِمَن شَآءَ مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ37
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر ئەوەی دەیەوێت با بەرەو پێش بچێت (پێشبڕکێ بکات لە چاکەکاریدا) یان خۆی دوا بخات (لەو بوارەدا).
كُلُّ نَفْسٍۭ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ38
تهفسیری ئاسان: چونکە لە قیامەتدا هەموو کەس بارمتەی دەستپێشکەری خۆیەتی (کردەوەکانی دێنەوە ڕێی).
إِلَّآ أَصْحَٰبَ ٱلْيَمِينِ39
تهفسیری ئاسان: جگە لە دەستەی ڕاستان و ئیماندارانی کردەوە چاک.
فِى جَنَّٰتٍۢ يَتَسَآءَلُونَ40
تهفسیری ئاسان: لەناو بەهەشتەکاندان و پرسیار دەکەن لە یەکتر...
عَنِ ٱلْمُجْرِمِينَ41
تهفسیری ئاسان: لە بارەی تاوانبارانەوە...
مَا سَلَكَكُمْ فِى سَقَرَ42
تهفسیری ئاسان: ئەوە چی بوو ئێوەی ڕاپێچی دۆزەخ کرد؟!
قَالُوا۟ لَمْ نَكُ مِنَ ٱلْمُصَلِّينَ43
تهفسیری ئاسان: بە کەساسیەوە دەڵێن: ئێمە لە نوێژگەران نەبووین...
وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ ٱلْمِسْكِينَ44
تهفسیری ئاسان: خۆراکمان بە هەژاران نەدەبەخشی...
وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ ٱلْخَآئِضِينَ45
تهفسیری ئاسان: ئێمە لەگەڵ دەم درێژو بێ ئابڕووەکاندا قسەی خۆمان دەکردو لە بابەتی ئەوانمان دەگوت و ڕەخنەی بێ جێمان دەگرت لە گەڵیان ڕۆدەچووین.
وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوْمِ ٱلدِّينِ46
تهفسیری ئاسان: ئێمە بڕوامان بە ڕۆژی پاداشت نەبوو.
حَتَّىٰٓ أَتَىٰنَا ٱلْيَقِينُ47
تهفسیری ئاسان: هەتا مردن یەخەی پێگرتن و ڕۆژگاری تەمەنمان کۆتایی هات.
فَمَا تَنفَعُهُمْ شَفَٰعَةُ ٱلشَّٰفِعِينَ48
تهفسیری ئاسان: کەواتە ئیتر تکای تکاکاران سوودیان پێ ناگەیەنێت.
فَمَا لَهُمْ عَنِ ٱلتَّذْكِرَةِ مُعْرِضِينَ49
تهفسیری ئاسان: باشە، ئەوە بۆچی لە یادخستنەوە پشت هەڵدەکەن و ڕوو وەردەگێڕن.
كَأَنَّهُمْ حُمُرٌۭ مُّسْتَنفِرَةٌۭ50
تهفسیری ئاسان: دەڵێی گەلە گوێدرێژی کێوین و دەسڵەمێنەوە...
فَرَّتْ مِن قَسْوَرَةٍۭ51
تهفسیری ئاسان: لە ترسی شێر هەڵهاتوون...
بَلْ يُرِيدُ كُلُّ ٱمْرِئٍۢ مِّنْهُمْ أَن يُؤْتَىٰ صُحُفًۭا مُّنَشَّرَةًۭ52
تهفسیری ئاسان: بەڵکو هەریەک لەوان دەیەوێت لە ئاسمانەوە چەندەها نامەی کراوەی بۆ بێت؟
كَلَّا ۖ بَل لَّا يَخَافُونَ ٱلْءَاخِرَةَ53
تهفسیری ئاسان: نەخێر ئەوانە بەهیچ شتێک داناچڵەکێن بەڵکو لە دواڕۆژ ناترسن.
كَلَّآ إِنَّهُۥ تَذْكِرَةٌۭ54
تهفسیری ئاسان: نەخێر ئەوانە بەسەریانەوە ناچێت، چونکە ئەو قورئانە ئامۆژگاریە.
فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ55
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی دەیەوێت با یادی بگرێت و شوێنی بکەوێت (چەندی توانی لەبەری بکات).
وَمَا يَذْكُرُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ ۚ هُوَ أَهْلُ ٱلتَّقْوَىٰ وَأَهْلُ ٱلْمَغْفِرَةِ56
تهفسیری ئاسان: جا ئەو خەڵکە یاداوەری وەرناگرێت و بیر لەم ڕاستیانە ناکاتەوە مەگەر ویستی خوای لەسەر بێت (کە لەگەڵ ویستی ئینسانە بەختەوەرەکاندا یەک دەکەوێت) جا هەر ئەو زاتەش شایستەی ئەوەیە کە خەڵکی حسابی بۆ بکەن و لە خەشمی بترسن و هەر ئەویش لە خۆی گرتووە کە لێخۆشبوو بێت (لە ئیماندارانی گوناهبار، کاتێک تەوبە دەکەن).