پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
لَآ أُقْسِمُ بِيَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ1
تهفسیری ئاسان: سوێند دەخۆم بە ڕۆژی قیامەت.
وَلَآ أُقْسِمُ بِٱلنَّفْسِ ٱللَّوَّامَةِ2
تهفسیری ئاسان: سوێند دەخۆم بە ویژدانی زیندوو و نەفسی ڕەخنە لە خۆگر کە لۆمەی خۆی دەکات.
أَيَحْسَبُ ٱلْإِنسَٰنُ أَلَّن نَّجْمَعَ عِظَامَهُۥ3
تهفسیری ئاسان: ئایا ئینسان وادەزانێت هەرگیز ئێسکەکانی کۆناکەینەوە؟!
بَلَىٰ قَٰدِرِينَ عَلَىٰٓ أَن نُّسَوِّىَ بَنَانَهُۥ4
تهفسیری ئاسان: بەڵێ، لەوە زیاتریش دەکەین و توانامان هەیە کە نەخشە وردەکانی سەر پەنجەکانی بەدی بهێنینەوە.
بَلْ يُرِيدُ ٱلْإِنسَٰنُ لِيَفْجُرَ أَمَامَهُۥ5
تهفسیری ئاسان: نەخێر، با گومانی وانەبات، بەڵکو ئادەمیزاد دەیەوێت گوناهو تاوان بکاتە پیشەی خۆی بەدرێژایی ژیانی، یاخود دەیەوێت قیامەت لە بەردەمیدا بەرپا ببێت ئینجا باوەڕی پێ بهێنێت!
يَسْـَٔلُ أَيَّانَ يَوْمُ ٱلْقِيَٰمَةِ6
تهفسیری ئاسان: بێ باکانە دەپرسێت: کوا، کەی ڕۆژی قیامەت بەرپا دەبێت؟! (بەخەیاڵی خۆی زۆر بە دووری دەزانێت).
فَإِذَا بَرِقَ ٱلْبَصَرُ7
تهفسیری ئاسان: کاتێک دێت، چاو ئەبڵەق دەبێت.
وَخَسَفَ ٱلْقَمَرُ8
تهفسیری ئاسان: مانگیش دەگیرێت و تاریک دەبێت (ئەویش هەڵدەوەشێت).
وَجُمِعَ ٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ9
تهفسیری ئاسان: (یاسای بوونەوەر تێک دەچێت و) خۆرو مانگ کۆ دەکرێنەوەو دەدرێن بەیەکدا.
يَقُولُ ٱلْإِنسَٰنُ يَوْمَئِذٍ أَيْنَ ٱلْمَفَرُّ10
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە ئینسان دەڵێت: (ئەی هاوار) بۆ کوێ ڕا بکەم، لە کوێوە خۆم ڕزگار بکەم.
كَلَّا لَا وَزَرَ11
تهفسیری ئاسان: نەخێر ئیتر دەربازبوون نیە (ڕزگار بوون ئەستەمە).
إِلَىٰ رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ ٱلْمُسْتَقَرُّ12
تهفسیری ئاسان: تۆ ئیتر دەبێت لای پەروەردگارت ئامادەبیت و لەوێ ئۆقرە بگریت (بۆ لێپرسینەوە).
يُنَبَّؤُا۟ ٱلْإِنسَٰنُ يَوْمَئِذٍۭ بِمَا قَدَّمَ وَأَخَّرَ13
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا ئادەمیزاد هەواڵی هەموو ئەو کارو کردەوانەی پێدەدرێت کە دەست پێشکەریی کردووە (یاخود بە تەما بووە بیکات و دوای خستووە، یاخود هەواڵی کردەوەی ڕابووردووی و ئاسەواری دوای خۆی پێ دەدرێت).
بَلِ ٱلْإِنسَٰنُ عَلَىٰ نَفْسِهِۦ بَصِيرَةٌۭ14
تهفسیری ئاسان: بەڵکو ئینسان خۆی شایەتە بەسەر خۆیەوە (ئەندامەکان شایەتن بەسەریەوە).
وَلَوْ أَلْقَىٰ مَعَاذِيرَهُۥ15
تهفسیری ئاسان: هەرچەندە چەندەها پاکانە بکات و بیانوو بهێنێتەوە (بێ سوودو بێ کەڵکە).
لَا تُحَرِّكْ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِۦٓ16
تهفسیری ئاسان: پەلە مەکەو زمانت مەجوڵێنە، بۆ ئەوەی پەلە بکەیت لە وەرگرتنیدا.
إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُۥ وَقُرْءَانَهُۥ17
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی لەسەر ئێمەیە کۆکردنەوەو خوێندنەوی.
فَإِذَا قَرَأْنَٰهُ فَٱتَّبِعْ قُرْءَانَهُۥ18
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک ئێمە دەیخوێنینەوە تۆش شوێنمان بکەوە لە خوێندنەوەیدا.
ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُۥ19
تهفسیری ئاسان: پاشان بەڕاستی ڕوون کردنەوەشی لەسەر ئێمەیە.
كَلَّا بَلْ تُحِبُّونَ ٱلْعَاجِلَةَ20
تهفسیری ئاسان: نەخێر، وانی یە (زیندووکردنەوە لێپرسینەوە هەر دەبێت) دیارە ئێوە هەر ئەم دنیایەتان خۆش دەوێت کە بەپەلە بەسەر دەچێت.
وَتَذَرُونَ ٱلْءَاخِرَةَ21
تهفسیری ئاسان: قیامەت و بەهەشت پشتگوێ دەخەن و وازی لێدەهێنن.
وُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍۢ نَّاضِرَةٌ22
تهفسیری ئاسان: بەمەرجێک ئەو ڕۆژە، ڕووخسارانێک گەشاوەو ناسک و ئاسوودەن.
إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌۭ23
تهفسیری ئاسان: چونکە (هەریەکە بۆ خۆی) تەماشای پەروەردگاری دەکات (لە تەماشاکردنی تێر نابێت).
وَوُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍۭ بَاسِرَةٌۭ24
تهفسیری ئاسان: هەر لەو ڕۆژەشدا ڕووخسارانێکی تر ڕەش داگیرساو گرژو تاڵ و دێزن.
تَظُنُّ أَن يُفْعَلَ بِهَا فَاقِرَةٌۭ25
تهفسیری ئاسان: چاوەڕوانن کارەساتێکی پشت شکێنیان بەسەردا بهێنرێت.
كَلَّآ إِذَا بَلَغَتِ ٱلتَّرَاقِىَ26
تهفسیری ئاسان: نەخێر ئەو خەڵکە هەروا ژیانیان بەردەوام نابێت بەڵکو کاتێک دێت کە ڕۆحی یەک بەیەکیان دەگاتە گەرووی.
وَقِيلَ مَنْ ۜ رَاقٍۢ27
تهفسیری ئاسان: ئەوسا دەوترێت، کێ فریاد ڕەسیەتی؟
وَظَنَّ أَنَّهُ ٱلْفِرَاقُ28
تهفسیری ئاسان: بەڵام لەو کاتەدا، ئەو کەسەی لەسەرە مەرگدایە دڵنیابە کە ئیتر هیچ شتێک فریای ناکەوێت و کاتی ماڵئاواییە.
وَٱلْتَفَّتِ ٱلسَّاقُ بِٱلسَّاقِ29
تهفسیری ئاسان: ئیتر قاچ و لوولاق بەیەکدا دەئاڵێن.
إِلَىٰ رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ ٱلْمَسَاقُ30
تهفسیری ئاسان: ئەوساو لەو ڕۆژەدا بۆ لای پەروەردگارت ڕاپێچ دەکرێیت و دەبرێیت.
فَلَا صَدَّقَ وَلَا صَلَّىٰ31
تهفسیری ئاسان: نەبڕوای هێناو نە نوێژێکی بەجوانی خوێند.
وَلَٰكِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ32
تهفسیری ئاسان: بەڵکو بڕوای نەهێناو پشتی تێکرد.
ثُمَّ ذَهَبَ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦ يَتَمَطَّىٰٓ33
تهفسیری ئاسان: پاشان هەموو جار بە لەنجەو لارو خۆبادانەوە دەگەڕایەوە بۆ ناو کەسوکاری و کەشخەی دەکرد.
أَوْلَىٰ لَكَ فَأَوْلَىٰ34
تهفسیری ئاسان: (جا ئەم دۆزەخە) بۆ تۆ شیاوترەو لەبارترە.
ثُمَّ أَوْلَىٰ لَكَ فَأَوْلَىٰٓ35
تهفسیری ئاسان: پاشان هەر ئەو سزایە بۆ تۆ شیاوترەو لەبارترە.
أَيَحْسَبُ ٱلْإِنسَٰنُ أَن يُتْرَكَ سُدًى36
تهفسیری ئاسان: ئایا ئادەمیزاد وادەزانێت هەروا وازی لێدەهێنرێت بەخۆڕایی (لێپرسینەوەی نابێت؟!).
أَلَمْ يَكُ نُطْفَةًۭ مِّن مَّنِىٍّۢ يُمْنَىٰ37
تهفسیری ئاسان: باشە، ئایا کاتی خۆی نوتفەیەک نەبووە لەمەنی کە دەڕژێنرایە شوێنی خۆی (کە منداڵانی دایکە).
ثُمَّ كَانَ عَلَقَةًۭ فَخَلَقَ فَسَوَّىٰ38
تهفسیری ئاسان: پاشان خۆ هەڵواسەرێک بوو گەشەی کردوو و ڕۆح و دەزگاکانی دەرەوەو ناوەوەی بەڕێکوپێکی پێبەخشی.
فَجَعَلَ مِنْهُ ٱلزَّوْجَيْنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلْأُنثَىٰٓ39
تهفسیری ئاسان: ئینجا هەر لەو مەنی یە هەردوو جووت نێرو مێ ی دروست کردووە (کە تەواوکاری یەکترن).
أَلَيْسَ ذَٰلِكَ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يُحْۦِىَ ٱلْمَوْتَىٰ40
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو زاتەی ئەوە بکات ناتوانێت مردووەکان زیندوو بکاتەوە؟!