پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
هَلْ أَتَىٰ عَلَى ٱلْإِنسَٰنِ حِينٌۭ مِّنَ ٱلدَّهْرِ لَمْ يَكُن شَيْـًۭٔا مَّذْكُورًا1
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژگار بەسەر ئادەمیزادا هات کە شتێکی وانەبوو ناو ببرێت.
إِنَّا خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ مِن نُّطْفَةٍ أَمْشَاجٍۢ نَّبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَٰهُ سَمِيعًۢا بَصِيرًا2
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە ئینسانمان دروستکرد لە تێکەڵەیەک (لە سەرەمێکوتەیەکی بچووک و هێلکۆکەیەک) لە کاتێکدا دەمانەوێت تاقی بکەینەوە، هەر بۆیە دەزگای بیستن و بینینمان پێبەخشی.
إِنَّا هَدَيْنَٰهُ ٱلسَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًۭا وَإِمَّا كَفُورًا3
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە ڕێنمووییمان کرد بۆ ڕێگەی ڕاست، بە ئازادی دەتوانێت ببێتە کەسایەتیەکی ئیماندارو سوپاسگوزار، یان بێ باوەڕو خوانەناس.
إِنَّآ أَعْتَدْنَا لِلْكَٰفِرِينَ سَلَٰسِلَا۟ وَأَغْلَٰلًۭا وَسَعِيرًا4
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی با بزانێت کە ئێمە چەندەها کۆت و زنجیرو ئاگری هەڵگیرساومان ئامادەکردووە بۆ بێ باوەڕان.
إِنَّ ٱلْأَبْرَارَ يَشْرَبُونَ مِن كَأْسٍۢ كَانَ مِزَاجُهَا كَافُورًا5
تهفسیری ئاسان: بێگومان چاکان و پاکانیش لە پەرداخێکی پڕ شەرابدا دەخۆنەوە، کە ئاوێتەکەی لە سەرچاوەی کافوورەوەیە.
عَيْنًۭا يَشْرَبُ بِهَا عِبَادُ ٱللَّهِ يُفَجِّرُونَهَا تَفْجِيرًۭا6
تهفسیری ئاسان: کە کانی یەکە بەندەکانی خوا لێی دەخۆنەوە لە هەر شوێنێکدا بیانەوێت هەڵی دەقوڵێنن و فوارە دەکات.
يُوفُونَ بِٱلنَّذْرِ وَيَخَافُونَ يَوْمًۭا كَانَ شَرُّهُۥ مُسْتَطِيرًۭا7
تهفسیری ئاسان: ئەو بەختەوەرانە، یەکێک لە سیفاتیان ئەوەیە: وەفا بەنەزر دەکەن، یاخود بەڵێنێکیاندا وەفادارن و ئەنجامی دەدەن و بیمیان هەیە لە ڕۆژێک کە شەڕی لێ دەبارێت و پرشو بڵاوە...
وَيُطْعِمُونَ ٱلطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ مِسْكِينًۭا وَيَتِيمًۭا وَأَسِيرًا8
تهفسیری ئاسان: هەروەها نان و خۆراک دەبەخشن، ئەگەرچی خۆشەویستیش بێت لایان، بەهەژارو هەتیوو دیلەکان.
إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ ٱللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَآءًۭ وَلَا شُكُورًا9
تهفسیری ئاسان: دەڵێن: بێگومان ئێمە ئەم خۆراکەتان هەر لەبەر خواو بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو پێدەبەخشین، نە پاداشتمان لێتان دەوێت نە سوپاس.
إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا يَوْمًا عَبُوسًۭا قَمْطَرِيرًۭا10
تهفسیری ئاسان: هەروەها دەڵێن: ئەم کارە بۆیە دەکەین چونکە لە ڕۆژێکی تاڵ و گرژو ڕەش و تاریک دەترسین، کە پەروەردگارمان پێشی دەهێنێت.
فَوَقَىٰهُمُ ٱللَّهُ شَرَّ ذَٰلِكَ ٱلْيَوْمِ وَلَقَّىٰهُمْ نَضْرَةًۭ وَسُرُورًۭا11
تهفسیری ئاسان: جا خوای گەورەش لە شەڕو ناخۆشی و نەهامەتی ئەو ڕۆژە پاڕاستنی و ڕووی گەش و شادمانی پێبەخشین.
وَجَزَىٰهُم بِمَا صَبَرُوا۟ جَنَّةًۭ وَحَرِيرًۭا12
تهفسیری ئاسان: لە پاداشتی خۆگری و ئارامگریاندا بەهەشت و ئاوریشمی پێبەخشین.
مُّتَّكِـِٔينَ فِيهَا عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ ۖ لَا يَرَوْنَ فِيهَا شَمْسًۭا وَلَا زَمْهَرِيرًۭا13
تهفسیری ئاسان: ئەو بەختەوەرانە لەسەر کورسی و قەنەفە ڕازاوەکان شانیان داداوە، نە گەرمای خۆر بێزاریان دەکات، نە کزە باو سەرما سەغڵەتیان دەکات.
وَدَانِيَةً عَلَيْهِمْ ظِلَٰلُهَا وَذُلِّلَتْ قُطُوفُهَا تَذْلِيلًۭا14
تهفسیری ئاسان: سێبەری درەختە جوانەکان بەسەر شوێنە خۆشەکانیاندا سەری فرو هێناوەو لێکردنەوەی میوەکانیش ئاسانەو ملکەچ کراوە.
وَيُطَافُ عَلَيْهِم بِـَٔانِيَةٍۢ مِّن فِضَّةٍۢ وَأَكْوَابٍۢ كَانَتْ قَوَارِيرَا۠15
تهفسیری ئاسان: هەروەها لە سوراحی و دۆلکەی زیودا شەرابیان بۆ دەگێڕن کە دەکرێتە ئەو کوپ و پەرداخانەوە کە لە شووشەو کریستاڵی تایبەت دروستکراون.
قَوَارِيرَا۟ مِن فِضَّةٍۢ قَدَّرُوهَا تَقْدِيرًۭا16
تهفسیری ئاسان: هەموو دام و دەزگای خواردن و خواردنەوەکان لە شووشەی زیوی دروستکراون بەشێوەیەکی جوان و دڵڕفێن.
وَيُسْقَوْنَ فِيهَا كَأْسًۭا كَانَ مِزَاجُهَا زَنجَبِيلًا17
تهفسیری ئاسان: هەروەها شەرابێکی تریان پێشکەش دەکرێت کە ئاوێتەکەی زەنجەبیلە.
عَيْنًۭا فِيهَا تُسَمَّىٰ سَلْسَبِيلًۭا18
تهفسیری ئاسان: کە سەرچاوەیەکە لە بەهەشتدا بە سەلسەبیل ناو دەبرێت.
۞ وَيَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدَٰنٌۭ مُّخَلَّدُونَ إِذَا رَأَيْتَهُمْ حَسِبْتَهُمْ لُؤْلُؤًۭا مَّنثُورًۭا19
تهفسیری ئاسان: ئینجا نەوجەوانانی هەمیشە لاوو ڕووخۆش و جوان و پاک، بەناویاندا دەگەڕێن (قسەی خۆش و سروودی بەتام دەڵێن) کاتێک دەیانبینیت وا دەزانیت مروارین و بەو ناوەدا بڵاو بوونەتەوە.
وَإِذَا رَأَيْتَ ثَمَّ رَأَيْتَ نَعِيمًۭا وَمُلْكًۭا كَبِيرًا20
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش بەهەر لایەکدا چاودەگێڕیت، ئەوە نازو نیعمەتی نەبڕاوەو بێ ئەندازو دەسەڵاتێکی گەورە دەبینیت لە باخ و باخات و کۆشک و تەلارو دیمەنی جوان و فراوانی بێ سنوور.
عَٰلِيَهُمْ ثِيَابُ سُندُسٍ خُضْرٌۭ وَإِسْتَبْرَقٌۭ ۖ وَحُلُّوٓا۟ أَسَاوِرَ مِن فِضَّةٍۢ وَسَقَىٰهُمْ رَبُّهُمْ شَرَابًۭا طَهُورًا21
تهفسیری ئاسان: پۆشاکی بەختەوەران ئاوریشمی سەوزی تەنکە کە بەسەر پۆشاکی ئاوریشمی ئەستووردا لەبەریان کردووە، بە بازنی زیوی ڕازێنراونەتەوە، ئینجا لەلایەن پەروەردگاریانەوە شەرابی پاک و بێگەرد و خاوێنیان پێشکەش کراوە.
إِنَّ هَٰذَا كَانَ لَكُمْ جَزَآءًۭ وَكَانَ سَعْيُكُم مَّشْكُورًا22
تهفسیری ئاسان: پاشان پەروەردگاریان پێیان دەفەرموێت: بەڕاستی ئەم پاداشتە شایستەی ئێوەیە، هەوڵ و کۆشش و کارو کردەوەی ئێوە شایانی سوپاس و ڕێزە.. (بێگومان خوای گەورە بەم سوپاسگوزاریە ئەوەندەی تر بەختەوەران و دڵخۆش دەکات).
إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ ٱلْقُرْءَانَ تَنزِيلًۭا23
تهفسیری ئاسان: دڵنیاش بە ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم هەر ئێمە قورئانمان بۆ تۆ دابەزاندووە بەش بەش (تا خەڵکی پێ بێدار بکەیتەوە).
فَٱصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تُطِعْ مِنْهُمْ ءَاثِمًا أَوْ كَفُورًۭا24
تهفسیری ئاسان: کەواتە خۆڕاگربە بۆ فەرمانی پەروەردگارت، نەکەیت ملکەچ و فەرمانبەرداری تاوانباران و بێ باوەڕان بیت لەوان.
وَٱذْكُرِ ٱسْمَ رَبِّكَ بُكْرَةًۭ وَأَصِيلًۭا25
تهفسیری ئاسان: ئینجا بەردەوام یادی پەروەردگارت بکەو ناوی پیرۆزی با ویردی سەرزارت بێت، لە بەرەبەیان و دەمەو ئێواراندا.
وَمِنَ ٱلَّيْلِ فَٱسْجُدْ لَهُۥ وَسَبِّحْهُ لَيْلًۭا طَوِيلًا26
تهفسیری ئاسان: لە شەوگاریشدا سوژدەی بۆ ببەو تەسبیحات و ستایشی لە هەندێکی شەودا زۆر بکە.
إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ يُحِبُّونَ ٱلْعَاجِلَةَ وَيَذَرُونَ وَرَآءَهُمْ يَوْمًۭا ثَقِيلًۭا27
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی زۆربەی ئەو خەڵکە سەرگەردانە حەزیان لە ژیانی ئەم دنیا تەمەن کۆتایەیە کە بەخێرایی تێ دەپەڕێت و ڕۆژێکی سەخت و سەنگین پشتگوێ دەخەن و حسابی بۆ ناکەن.
نَّحْنُ خَلَقْنَٰهُمْ وَشَدَدْنَآ أَسْرَهُمْ ۖ وَإِذَا شِئْنَا بَدَّلْنَآ أَمْثَٰلَهُمْ تَبْدِيلًا28
تهفسیری ئاسان: بۆ بیرناکەنەوە، خۆ هەر ئێمە دروستمان کردوون ئەندامەکانی لەشیانمان پێکەوە بەستووە، کاتێکیش بمانەوێت ئەمانە لادەبەین و بەکەسانی تر سەر زەوی ئاوەدان دەکەینەوە.
إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذْكِرَةٌۭ ۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًۭا29
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەم سوورەتە و سەرجەم ئایەتەکانی قورئان ئامۆژگارییە، جا ئەوەی ئارەزووی بەهەشتی هەیە، ئەوە بۆ لای خوا ڕێگەو ڕێباز دەگرێتە بەر.
وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًۭا30
تهفسیری ئاسان: دڵنیاش بن: ئێوە هیچتان پێناکرێت و هیچ کارێکتان پێ ئەنجام نادرێت مەگەر خوا ویستی لەسەربێت، بێگومان ئەو خوایە زاناو دانایە دەزانێت کێ شایستەی هیدایەتە، داناشە لە هیدایەتدانی بەندە چاکەکاندا.
يُدْخِلُ مَن يَشَآءُ فِى رَحْمَتِهِۦ ۚ وَٱلظَّٰلِمِينَ أَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۢا31
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئەو کەسەی خوا بیەوێت و خۆشی هەوڵبدات، دەیخاتە ژێر سایەی ڕەحمەتی خۆیەوەو بۆ ستەمکارانیش سزای بەئێشی ئامادە کردووە.