پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلْمُرْسَلَٰتِ عُرْفًۭا1
تهفسیری ئاسان: سوێند بەو فریشتانەی بەکاری چاک و دروست و فەرمانبەرداریی هەڵدەستن یەک لەدوای یەک.
فَٱلْعَٰصِفَٰتِ عَصْفًۭا2
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەوانەی کە بەگورج و گۆڵی و خێرایی فەرمانەکانی خوا بەجێ دەهێنن، یاخود بەو بایانەی هەڵدەکەن و شارو دێهاتی خوانەناسان کاول دەکەن.
وَٱلنَّٰشِرَٰتِ نَشْرًۭا3
تهفسیری ئاسان: بەو فریشتانەش کە هەور بڵاو دەکەنەوە، یاخود هەموو شتێکی کۆ بڵاوە پێ دەکەن.
فَٱلْفَٰرِقَٰتِ فَرْقًۭا4
تهفسیری ئاسان: بەوانەش کە حەق و ناحەق لێک جیادەکەنەوە.
فَٱلْمُلْقِيَٰتِ ذِكْرًا5
تهفسیری ئاسان: بەو فریشتانەش کە پەیامی خوا دەگەیەنن بەخەڵکی و لە خزمەتی جوبرەئیلدا قورئانیان دەگەیاند.
عُذْرًا أَوْ نُذْرًا6
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی بەڵگە بخەنە دەست ئیمانداران، نەفامانیش بێداربکەنەوە.
إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَوَٰقِعٌۭ7
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەم بەڵێن و وادانەی پێتان دەدرێت هەر پێش دێت.
فَإِذَا ٱلنُّجُومُ طُمِسَتْ8
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک دێت ئەستێرەکان ڕوناکییان نامێنێت.
وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ فُرِجَتْ9
تهفسیری ئاسان: ئاسمانیش لەت دەبێت و لێک دەترازێت.
وَإِذَا ٱلْجِبَالُ نُسِفَتْ10
تهفسیری ئاسان: کاتێک کێوەکان هەڵدەکێنرێن و لەجێی خۆیان نامێنن و وردوخاش دەبن.
وَإِذَا ٱلرُّسُلُ أُقِّتَتْ11
تهفسیری ئاسان: هەروەها کاتێک دێت پێغەمبەران کات و شوێنی دیاری کراویان بۆ دادەنرێت (ڕووبەڕوی قەومەکانیان دەکرێنەوە).
لِأَىِّ يَوْمٍ أُجِّلَتْ12
تهفسیری ئاسان: ئاخۆ دەزانن خەڵکینە لێپرسینەوە بۆ چ ڕۆژێک دواخراوە؟!
لِيَوْمِ ٱلْفَصْلِ13
تهفسیری ئاسان: بێگومان بۆ ڕۆژی جیاکردنەوەو دادگاییەکی ڕەوا.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا يَوْمُ ٱلْفَصْلِ14
تهفسیری ئاسان: جا تۆ چووزانی ڕۆژی جیاکردنەوەو دادگایی چ ڕۆژێکی سەخت و دژوارە.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ15
تهفسیری ئاسان: هاوارو ئاهو ناڵە لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی کە بڕوایان بە پێغەمبەران و قیامەت و لێپرسینەوە نەبوو.
أَلَمْ نُهْلِكِ ٱلْأَوَّلِينَ16
تهفسیری ئاسان: باشە، ئەوە نابینن چۆن پێشینانمان لەناو بردووە؟
ثُمَّ نُتْبِعُهُمُ ٱلْءَاخِرِينَ17
تهفسیری ئاسان: پاشان دوایینەکانیش بەشوێنیاندا لەناو دەبەین.
كَذَٰلِكَ نَفْعَلُ بِٱلْمُجْرِمِينَ18
تهفسیری ئاسان: هەر بەو شێوەیەش دەکەین لەگەڵ تاوانباراندا.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ19
تهفسیری ئاسان: سەیری ئایەتی 15 بکە.
أَلَمْ نَخْلُقكُّم مِّن مَّآءٍۢ مَّهِينٍۢ20
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوە بۆ سەرنج نادەن، ئایا ئێوەمان لە ئاوێکی بێ نرخ دروست نەکردووە؟!
فَجَعَلْنَٰهُ فِى قَرَارٍۢ مَّكِينٍ21
تهفسیری ئاسان: ئینجا لە جێی مەحکەم و قایمدا نوتفەمان دانەناوە؟!
إِلَىٰ قَدَرٍۢ مَّعْلُومٍۢ22
تهفسیری ئاسان: بۆ ماوەیەکی دیاریکراو؟!
فَقَدَرْنَا فَنِعْمَ ٱلْقَٰدِرُونَ23
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئێمە دەسەڵاتدار بووین بەسەر ئەواندا، ئای چ دەسەڵاتدارێکی چاکین.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ24
تهفسیری ئاسان: سەیری ئایەتی 15 بکە.
أَلَمْ نَجْعَلِ ٱلْأَرْضَ كِفَاتًا25
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێمە زەویمان نەکردووە بەهۆکاری کۆ کردنەوە.
أَحْيَآءًۭ وَأَمْوَٰتًۭا26
تهفسیری ئاسان: بۆ زیندووان و مردووان.
وَجَعَلْنَا فِيهَا رَوَٰسِىَ شَٰمِخَٰتٍۢ وَأَسْقَيْنَٰكُم مَّآءًۭ فُرَاتًۭا27
تهفسیری ئاسان: هەروەها لەسەر گۆی زەوی کێوی لوطکە بڵندمان دامەزراندووەو ئاوی سازگارمان پێشکەش نەکردوون بۆ خواردنەوە؟!
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ28
تهفسیری ئاسان: سەیری ئایەتی 15 بکە.
ٱنطَلِقُوٓا۟ إِلَىٰ مَا كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ29
تهفسیری ئاسان: دەی کەواتە ئەی خوانەناسان هەستن و ڕاکەن بۆ ئەو شوێنەی بڕواتان پێی نەبوو بەدرۆتان دەزانی.
ٱنطَلِقُوٓا۟ إِلَىٰ ظِلٍّۢ ذِى ثَلَٰثِ شُعَبٍۢ30
تهفسیری ئاسان: ڕاکەن؛ دەرچن بۆ سێبەری ئەو دوو کەڵە سێ بڕگەیە.
لَّا ظَلِيلٍۢ وَلَا يُغْنِى مِنَ ٱللَّهَبِ31
تهفسیری ئاسان: نە سێبەرە (تا لە سایەیدا بحەوێتەوە) نە لە بڵێسەی ئاگری دۆزەخ دەتانپارێزێت.
إِنَّهَا تَرْمِى بِشَرَرٍۢ كَٱلْقَصْرِ32
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەو ئاگرە بڵێسەیەک فڕێ دەدات وەک کۆشک و تەلارێکی گەورە، مەزنە.
كَأَنَّهُۥ جِمَٰلَتٌۭ صُفْرٌۭ33
تهفسیری ئاسان: هەر وەکو وشتری زەردی مەیلەو ڕەش دەنوێنێت.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ34
تهفسیری ئاسان: سەیری ئایەتی 15 بکە.
هَٰذَا يَوْمُ لَا يَنطِقُونَ35
تهفسیری ئاسان: ئەمڕۆ ئیتر ئەو ڕۆژەیە کە قسەیان نەماوەو ورتەیان لێ نایەت.
وَلَا يُؤْذَنُ لَهُمْ فَيَعْتَذِرُونَ36
تهفسیری ئاسان: مۆڵەتیش نادرێن پاکانە بکەن.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ37
تهفسیری ئاسان: سەیری ئایەتی 15 بکە.
هَٰذَا يَوْمُ ٱلْفَصْلِ ۖ جَمَعْنَٰكُمْ وَٱلْأَوَّلِينَ38
تهفسیری ئاسان: ئەمە ئیتر ڕۆژی جیاکردنەوەیە، ئێوەمان لەگەڵ هەموو نەوەکانی پێشوودا کۆکردۆتەوە.
فَإِن كَانَ لَكُمْ كَيْدٌۭ فَكِيدُونِ39
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر دەتوانن نەخشەیەک، فێڵێک ئەنجام بدەن دژی من ئەنجامی بدەن.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ40
تهفسیری ئاسان: سەیری ئایەتی 15 بکە.
إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى ظِلَٰلٍۢ وَعُيُونٍۢ41
تهفسیری ئاسان: لەولاشەوە بەڕاستی دیندارو پارێزکاران، وان لە ژێر سێبەردا، لە پاڵ کانیاوو تاڤگەکاندا.
وَفَوَٰكِهَ مِمَّا يَشْتَهُونَ42
تهفسیری ئاسان: لە هەر جۆرە میوەیەک کە ئارەزووی بکەن بۆیان ئامادەیەو پێشکەشیان دەکرێت.
كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ هَنِيٓـًٔۢا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ43
تهفسیری ئاسان: پێیان دەوترێت بخۆن و بخۆنەوە، نۆشتان بێت لە پاداشتی ئەو کارو کردەوە چاکانەدا کە ئەنجامتان دەدا.
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ44
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە ئا بەو شێوەیە پاداشتی چاکەخوازان دەدەینەوە.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ45
تهفسیری ئاسان: سەیری ئایەتی 15 بکە.
كُلُوا۟ وَتَمَتَّعُوا۟ قَلِيلًا إِنَّكُم مُّجْرِمُونَ46
تهفسیری ئاسان: ئێوەش ئەی خوانەناسان، لە دنیادا بخۆن و کەمێک ڕابوێرن، بەڕاستی ئێوە تاوانبارو تاوانکارن.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ47
تهفسیری ئاسان: سەیری ئایەتی 15 بکە.
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱرْكَعُوا۟ لَا يَرْكَعُونَ48
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر پێیان بوترێت، کڕنوش بەرن و ملکەچ و فەرنبەرداری خوابن، ئەوانە کڕنووش نابەن و ملکەچ نابن.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ49
تهفسیری ئاسان: سەیری ئایەتی 15 بکە.
فَبِأَىِّ حَدِيثٍۭ بَعْدَهُۥ يُؤْمِنُونَ50
تهفسیری ئاسان: باشە ئەو دڵڕەقانە، ئەگەر بەم قورئانە باوەڕ ناکەن، بە چ گوفتارێکی تر دەکەن و ئیمان دەهێنن؟!