پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
عَمَّ يَتَسَآءَلُونَ1
تهفسیری ئاسان: (ئەی خەڵکە) دەربارەی چی لە یەکتر دەپرسن؟
عَنِ ٱلنَّبَإِ ٱلْعَظِيمِ2
تهفسیری ئاسان: دەربارەی هەواڵە گەورە و گرنگەکە!! (کە ڕۆژی قیامەتە).
ٱلَّذِى هُمْ فِيهِ مُخْتَلِفُونَ3
تهفسیری ئاسان: لە حاڵێکدا لە ئەوانە ڕاو بۆچوونیان جیاوازە دەربارەی.
كَلَّا سَيَعْلَمُونَ4
تهفسیری ئاسان: نەخێر، وا بۆیان نالوێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا خۆیان دەبیننەوە و هەموو ڕاستیەکانیان بۆ دەردەکەوێت.
ثُمَّ كَلَّا سَيَعْلَمُونَ5
تهفسیری ئاسان: بەڵێ! لەوەو دوا، لە داهاتوویەکی نزیکدا خۆیان دەبیننەوە و ڕاستیەکانیان بۆ دەردەکەوێت.
أَلَمْ نَجْعَلِ ٱلْأَرْضَ مِهَٰدًۭا6
تهفسیری ئاسان: (پێش باسی قیامەت پەروەردگار گەشتێکیان بە ناو دروستکراوەکان و دیاردەکاندا پێدەکات دەپرسێت: ئایا زەویمان وەک لانکە بۆ فەراهەنگ نەهێناون؟
وَٱلْجِبَالَ أَوْتَادًۭا7
تهفسیری ئاسان: (ئایا) کێوەکانمان وەک مێخ بۆ دانەکوتاون؟ (تا زەوی بپارێزێت لە فشاری بورکان و مادە تواوەکانی ناو ناخی، هەروەرها هەتا لەنگەری ڕابگرێت و چەندەها سودی ترتان پێ بگەیەنێت).
وَخَلَقْنَٰكُمْ أَزْوَٰجًۭا8
تهفسیری ئاسان: (ئایا) نێوەمان بە جووت دروست نەکردووە؟
وَجَعَلْنَا نَوْمَكُمْ سُبَاتًۭا9
تهفسیری ئاسان: خەوتنمان بۆ نەکردوون بەهۆی سرەوتن؟
وَجَعَلْنَا ٱلَّيْلَ لِبَاسًۭا10
تهفسیری ئاسان: (ئایا) شەوگارمان بۆ نەکردوون بەداپۆشەر وەک پۆشاک، تاتیایدا بشاردرێنەوە؟
وَجَعَلْنَا ٱلنَّهَارَ مَعَاشًۭا11
تهفسیری ئاسان: (ئایا) ڕۆژیشمان بۆ نەکردوونەتە کاتی بە دەستهێنانی ڕزق و ڕۆزی؟
وَبَنَيْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعًۭا شِدَادًۭا12
تهفسیری ئاسان: (ئایا) حەوت چین ئاسمانی بە هێز و پتەومان بە ڕا سەرتانەوە دروست نەکردووە؟
وَجَعَلْنَا سِرَاجًۭا وَهَّاجًۭا13
تهفسیری ئاسان: چرایەکی پرشنگدارمان بۆ فەراهەم نەهێناون؟ (کە مەبەست خۆرە)
وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلْمُعْصِرَٰتِ مَآءًۭ ثَجَّاجًۭا14
تهفسیری ئاسان: (ئایا) لە هەورە گوشراوەکان بارانێکی زۆرمان نەباراندووە؟
لِّنُخْرِجَ بِهِۦ حَبًّۭا وَنَبَاتًۭا15
تهفسیری ئاسان: تا بە هۆی ئەو بارانەوە جۆرەها دانەوێڵە و ڕووەک بڕوێنین.
وَجَنَّٰتٍ أَلْفَافًا16
تهفسیری ئاسان: هەروەها چەندەها باخی چڕو پڕو لەیەک ئاڵاو بەدی نەهێناوە.
إِنَّ يَوْمَ ٱلْفَصْلِ كَانَ مِيقَٰتًۭا17
تهفسیری ئاسان: (ئینجا دێتە سەر باسی هەواڵە گرنگ و سامناکەکە): بەڕاستی ڕۆژی جیاکرنەوە، کاتێکیدیاری کراوە (بۆ جیاکردنەوەی چاکان لە خراپان، ئیمانداران لە کافران، ستەمکاران لە ستەملێکراوان).
يَوْمَ يُنفَخُ فِى ٱلصُّورِ فَتَأْتُونَ أَفْوَاجًۭا18
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی کە فوو دەکرێت بە (صور) دا، جا پۆل پۆل و دەستە دەستە بەرەو مەیدانی لێپرسینەوە بێ پەروا دێن.
وَفُتِحَتِ ٱلسَّمَآءُ فَكَانَتْ أَبْوَٰبًۭا19
تهفسیری ئاسان: ئاسمان دەکرێتەوە و دەبێتە دەروازە و دەرگا (بۆ دابەزینی فریشتەکان).
وَسُيِّرَتِ ٱلْجِبَالُ فَكَانَتْ سَرَابًا20
تهفسیری ئاسان: کێوەکانیش هەڵدەکەنرێن و دەڕۆن بە ئاسماندا وەک تراویلکە و سەرابێکی گەورە.
إِنَّ جَهَنَّمَ كَانَتْ مِرْصَادًۭا21
تهفسیری ئاسان: بێگومان دۆزەخیش دەمێکە چاوەڕێی ئەو ڕۆژەیە و خۆی بۆ مەڵاسداوە.
لِّلطَّٰغِينَ مَـَٔابًۭا22
تهفسیری ئاسان: دەبێتە مەنزڵگای خوانەناس و یاخیەکان.
لَّٰبِثِينَ فِيهَآ أَحْقَابًۭا23
تهفسیری ئاسان: هەزارەها ساڵی دوورو درێژ و نەبڕاوەی تێدا دەبەنەسەر...
لَّا يَذُوقُونَ فِيهَا بَرْدًۭا وَلَا شَرَابًا24
تهفسیری ئاسان: لەناویدا ناچێژن فێنکاییەک، یا خواردنەوەیەکی بەتام...
إِلَّا حَمِيمًۭا وَغَسَّاقًۭا25
تهفسیری ئاسان: جگە لە ئاوی لە کوڵ و کێم و زووخاو.
جَزَآءًۭ وِفَاقًا26
تهفسیری ئاسان: کە ئەوەش پاداشتێکی لەبارو پڕاو پڕە (بۆ خوانەناسان).
إِنَّهُمْ كَانُوا۟ لَا يَرْجُونَ حِسَابًۭا27
تهفسیری ئاسان: چونکە ئەوانە کاتی خۆی بەتەمای ئەم ڕۆژە و لێپرسینەوەیە نەبوون، حەزیان لە باسی نەدەکرد.
وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا كِذَّابًۭا28
تهفسیری ئاسان: بەڵکو زۆر بەتوندی دژایەتی ئایەتەکانی ئێمەیان دەرکرد و بە درۆیان دەزانی..
وَكُلَّ شَىْءٍ أَحْصَيْنَٰهُ كِتَٰبًۭا29
تهفسیری ئاسان: ئێمەش هەموو شتێکمان لەسەریان سەرژمێری کردووە و بەوردیی تۆمارمان کردووە.
فَذُوقُوا۟ فَلَن نَّزِيدَكُمْ إِلَّا عَذَابًا30
تهفسیری ئاسان: (پاشان پێیان دەوترێت) دە بچێژن (ئەی خوانەناسان) لە سزاو ئازار و ئەشکەنجە بەولاوە، جا هەرگیز هیچی ترتان بۆ زیاد ناکەین.
إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا31
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران سەرفرازی و خۆشێ و شادی و کامەرانی فراوان ئامادەیە.
حَدَآئِقَ وَأَعْنَٰبًۭا32
تهفسیری ئاسان: چەندەها باخچەی جوان و جۆری ترێ.
وَكَوَاعِبَ أَتْرَابًۭا33
تهفسیری ئاسان: (لەو جێگە و ڕێگە خۆشانەدا هاوسەر و هاودەمی) ئافرەتانی سینە جوان و (دیمە جوان) هاوتەمەن ئامادەیە.
وَكَأْسًۭا دِهَاقًۭا34
تهفسیری ئاسان: لەگەڵ کاسەی پڕ لە شەرابی تایبەتیدا.
لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًۭا وَلَا كِذَّٰبًۭا35
تهفسیری ئاسان: لەو بەهەشتەدا هیچ جۆرە قسەیەکی پڕو پووچ و درۆ و دەلەسەیەک نابیستن.
جَزَآءًۭ مِّن رَّبِّكَ عَطَآءً حِسَابًۭا36
تهفسیری ئاسان: ئەمەش هەمووی پاداشتێکە لەلایەن پەروەردگارتەوە (ئەی ئیماندار)، بەخششێکە بە حسابێکی ورد دەبەخشرێت (بە بەختەوەران).
رَّبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ٱلرَّحْمَٰنِ ۖ لَا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًۭا37
تهفسیری ئاسان: (لەلایەن) پەروەردگاری میهرەبانی ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی لە نێوانیاندا هەیە، (ئەو ڕۆژە) کەس ناتوانێت لەبەردەم زاتی پەروەردگاردا بدوێت.
يَوْمَ يَقُومُ ٱلرُّوحُ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ صَفًّۭا ۖ لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحْمَٰنُ وَقَالَ صَوَابًۭا38
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت جوبڕەئیل و فەریشتەکان بە ڕیز دەوەستن و ورتەیان لێنایەت و هیچ قسە ناکەن، مەگەر ئەوەیان کە خوای میهرەبان مۆڵەتی بدات و قسەی جوان و بەجێ پێشکەش بکات.
ذَٰلِكَ ٱلْيَوْمُ ٱلْحَقُّ ۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ مَـَٔابًا39
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی حەق و ڕاستە و بەڕێوەیە.. جا ئەوەی دەیەوێت با بەرەو لای پەروەردگاری ڕێگە بگرێتە بەر.
إِنَّآ أَنذَرْنَٰكُمْ عَذَابًۭا قَرِيبًۭا يَوْمَ يَنظُرُ ٱلْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ ٱلْكَافِرُ يَٰلَيْتَنِى كُنتُ تُرَٰبًۢا40
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە ئێوەمان ئاگادار کردووە لەوەی کە سزایەکی نزیک بەڕێوەیە، ئەو ڕۆژە ڕۆژێکە کە ئادەمیزاد سەیری دەستپێشخەری خۆی دەکات، خوانەناسیش دەڵێت.. خۆزگە هەر خاک بوومایە (ئاوا زیندوو نەکرامایەتەوە و گیرم نەخواردایە).