پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓمٓصٓ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە.
كِتَٰبٌ أُنزِلَ إِلَيْكَ فَلَا يَكُن فِى صَدْرِكَ حَرَجٌۭ مِّنْهُ لِتُنذِرَ بِهِۦ وَذِكْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ2
تهفسیری ئاسان: (ئەم قورئانە) کتێبێکە و بۆت هاتوەتە خوارەوە، کەوابوو با سەغڵەتیی لە دڵ و دەروونتدا نەببێت (لەگەیاندنیدا) بۆ ئەوەی خەڵکی پێ بێدار بکەیتەوە، هەروەها یادەوەریشە بۆ ئیمانداران.
ٱتَّبِعُوا۟ مَآ أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ ۗ قَلِيلًۭا مَّا تَذَكَّرُونَ3
تهفسیری ئاسان: (خەڵکینە) شوێنی ئەو (بەرنامەیە) بکەون کە لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆتان هێنراوەتە خوارەوە، جگە لەو زاتە شوێنی هیچ پشتیوان و خۆشەویستێکی تر مەکەون، کەم یاداوەری و پەند وەردەگرن و بیردەکەنەوە!
وَكَم مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَٰهَا فَجَآءَهَا بَأْسُنَا بَيَٰتًا أَوْ هُمْ قَآئِلُونَ4
تهفسیری ئاسان: چەندەها شارو دێهاتمان وێران و کاول کرد لە کاتێکدا لە شەودا خەوتبوون، یان لەکاتی ئیسراحەتی نیوەڕۆدا بوون کتوپڕ سزاو تۆڵەی ئێمە یەخەی پێگرتن.
فَمَا كَانَ دَعْوَىٰهُمْ إِذْ جَآءَهُم بَأْسُنَآ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ5
تهفسیری ئاسان: ئەو کاتە کە سزای ئێمە یەخەی پێگرتن ئینجا قسەو گوفتار و دۆعا و نزایان هیچ نەبوو تەنها ئەوە نەبێت دەیانوت: بەڕاستی ئێمە ستەمکار بووین، بەڕاستی ئێمە یاخی بوین.
فَلَنَسْـَٔلَنَّ ٱلَّذِينَ أُرْسِلَ إِلَيْهِمْ وَلَنَسْـَٔلَنَّ ٱلْمُرْسَلِينَ6
تهفسیری ئاسان: ئینجا سوێند بێت بە خوا بێگومان ئێمە پرسیار دەکەین لەوانەی کە پێغەمبەرانیان بۆ ڕەوانە کراوە، سوێند بێت بە خوا لە پێغەمبەرانیش دەپرسینەوە (دەربارەی هەڵوێستی ئەو خەڵکە بەرامبەریان).
فَلَنَقُصَّنَّ عَلَيْهِم بِعِلْمٍۢ ۖ وَمَا كُنَّا غَآئِبِينَ7
تهفسیری ئاسان: ئینجا سوێند بێت بە خوا بەڕاستی هەموو بەسەرهاتەکان لەسەر بنچینەی زانیاری و ئاگاداری تەواو دەخەینە ڕوو و دەیڵێینەوە بۆیان، ئێمە بێ ئاگا نەبووین لە هەڵس و کەوتیان.
وَٱلْوَزْنُ يَوْمَئِذٍ ٱلْحَقُّ ۚ فَمَن ثَقُلَتْ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ8
تهفسیری ئاسان: تەرازوو پێوەری ڕاست و دروست لەو ڕۆژەدایە، ئینجا ئەوەی تای تەرازووی (خێر و چاکەکانی) سەنگین بێت، ئەوە ئیتر ئەو جۆرە کەسانە سەرکەوتوو سەرفرازن.
وَمَنْ خَفَّتْ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُم بِمَا كَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يَظْلِمُونَ9
تهفسیری ئاسان: (بەڵام) ئەوەی تای تەرازوی (خێرو چاکەکانی سوک بێت) ئەو جۆرە کەسانە ئەوانەن کە خۆیان دۆڕان و خۆیان لەدەستدا بەهۆی ئەوەی کە بڕوایان بەبەڵگە و ئایەتەکانی ئێمە نیە و ستەم دەکەن.
وَلَقَدْ مَكَّنَّٰكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَجَعَلْنَا لَكُمْ فِيهَا مَعَٰيِشَ ۗ قَلِيلًۭا مَّا تَشْكُرُونَ10
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ئێوەمان نیشتەجێ کرد لەم زەویەدا و دەسەڵاتمان پێبەخشین و جۆرەها هۆکاری ژیانمان تیایدا بۆ سازاندوون (لە خواردن و خواردنەوەو هۆکانی گواستنەوەو پۆشاک و ناوماڵ و ئاوو هەواو... هتد، کەچی لەبەرامبەر ئەو هەموو نازو نیعمەتە بێ شومارە) سوپاسی کەمی نیعمەتەکان دەکەن یان کەمتان سوپاسگوزارن.
وَلَقَدْ خَلَقْنَٰكُمْ ثُمَّ صَوَّرْنَٰكُمْ ثُمَّ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِءَادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ لَمْ يَكُن مِّنَ ٱلسَّٰجِدِينَ11
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە (باوە گەورەی) ئێوەمان دروست کردو نەخش و نیگاری ڕواڵەت و ڕوخساری ئێوەمان کێشا، پاشان وتمان بە فریشتەکان: ئادەی سوژدە بەرن بۆ ئادەم (سوژدەی ڕێزو بەفەرمانی خوا) جا هەموو فریشتەکان سوژدەیان برد جگە لە ئیبلیس (کە فەرمانی خوای شکاندو) لە سوژدەبەران نەبوو.
قَالَ مَا مَنَعَكَ أَلَّا تَسْجُدَ إِذْ أَمَرْتُكَ ۖ قَالَ أَنَا۠ خَيْرٌۭ مِّنْهُ خَلَقْتَنِى مِن نَّارٍۢ وَخَلَقْتَهُۥ مِن طِينٍۢ12
تهفسیری ئاسان: خوا فەرمووی: باشە، چی بەرگری کردیت ئەی ئیبلیس کە سوژدە نەبەیت کاتێک فەرمانم پێدایت؟ شەیتان وتی: من لەو چاکترم، (چونکە) تۆ منت لە ئاگر دروست کردوە و ئەوت لە قوڕ دروستکردووە.
قَالَ فَٱهْبِطْ مِنْهَا فَمَا يَكُونُ لَكَ أَن تَتَكَبَّرَ فِيهَا فَٱخْرُجْ إِنَّكَ مِنَ ٱلصَّٰغِرِينَ13
تهفسیری ئاسان: خوا فەرمووی: دەی کەواتە دابەزە و لە بەهەشت یان لە ئاسماندا یان لە پلەو پایەی بەندایەتی، چونکە تۆ بۆت نیە لەوێدا فیز بکەیت و خۆت بەگەورە دابنێیت، جا تا زووە دەرچۆ، چونکە بەڕاستی تۆ لە ڕیسواو بچوک و بێ نرخەکانیت.
قَالَ أَنظِرْنِىٓ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ14
تهفسیری ئاسان: شەیتان وتی: داواکارم کە مۆڵەتم بدەیت تا ئەو ڕۆژەی کە هەموو نەوەی ئادەم زیندوو دەکرێنەوە.
قَالَ إِنَّكَ مِنَ ٱلْمُنظَرِينَ15
تهفسیری ئاسان: خوا فەرمووی: بەڕاستی تۆ لە مۆڵەت دراوانیت.
قَالَ فَبِمَآ أَغْوَيْتَنِى لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَٰطَكَ ٱلْمُسْتَقِيمَ16
تهفسیری ئاسان: شەیتان وتی: بەهۆی ئەوەی کە تۆ منت گومڕاو سەرگەردان کرد، ئەوە سوێند بێت منیش لە ڕێگە ڕاستەکەتدا بۆیان دادەنیشم (لایان بدەم).
ثُمَّ لَءَاتِيَنَّهُم مِّنۢ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَٰنِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ ۖ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَٰكِرِينَ17
تهفسیری ئاسان: پاشان سوێند بەخوا لە بەردەمیانەوە، لە پشتیانەوە، لە لای ڕاستیانەوە، لە لای چەپیانەوە، بۆیان دێم و (دنیایان لاخۆشەویست دەکەم و گومانیان دەربارەی قیامەت لادروست دەکەم) و دەستت ناکەوێت زۆربەیان سوپاسگوزار بن.
قَالَ ٱخْرُجْ مِنْهَا مَذْءُومًۭا مَّدْحُورًۭا ۖ لَّمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكُمْ أَجْمَعِينَ18
تهفسیری ئاسان: خوا فەرمووی: لە بەهەشت دەرچۆرە دەرەوە بەسەرشۆڕی و ڕیسوایی و دەرکراوی، سوێند بە خوا ئەو کەسەی شوێنت کەوت لەوان، ئەوە بێگومان دۆزەخ پڕ دەکەم لە ئێوە هەموو.
وَيَٰٓـَٔادَمُ ٱسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ ٱلْجَنَّةَ فَكُلَا مِنْ حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَٰذِهِ ٱلشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ19
تهفسیری ئاسان: (تۆش) ئەی ئادەم، خۆت و هاوسەرەکەت لەبەهەشتدا نیشتەجێ بن، جا لە هەر کوێ ئارەزووتان لێ بوو (خواردەمەنی و میوەیە) بخۆن، (بەڵام) نزیکی ئەم درەختە مەکەون (درەختێکی تایبەتی بەرداربوو، بۆ تاقی کردنەوەیان خوای گەورە بڕیاریدا کە هەر نزیکی نەکەون، چ جای لە بەرو بوومی بخۆن) ئەو کاتە دەچنە ڕیزی ستەمکارانەوە.
فَوَسْوَسَ لَهُمَا ٱلشَّيْطَٰنُ لِيُبْدِىَ لَهُمَا مَا وُۥرِىَ عَنْهُمَا مِن سَوْءَٰتِهِمَا وَقَالَ مَا نَهَىٰكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَٰذِهِ ٱلشَّجَرَةِ إِلَّآ أَن تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ ٱلْخَٰلِدِينَ20
تهفسیری ئاسان: شەیتان (ئەو سنوورەی بۆ ئادەم و حەوا بەفرسەت زانی) و ئینجا کەوتە فڕێدانی وەسوەسەو خەتەرە و خەیاڵ بۆ ناو دڵ و دەروونیان تا ئەو عەیب و عارەیان دەربخات کە شاراوەبوو لێیان (دوایی خۆی ئاشکراکرد) و پێی وتن: پەروەردگارتان ئەم درەختەی لێ قەدەغە نەکردوون تەنها لەبەر ئەوەیە نەوەکو ببنە فریشتە، یاخود بۆ ئەوەیە نەوەکو لە نەمران بن!!
وَقَاسَمَهُمَآ إِنِّى لَكُمَا لَمِنَ ٱلنَّٰصِحِينَ21
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا شەیتان زانی دەترسن و دوودڵن) سوێندی بۆ خواردن کە من بەڕاستی لە ئامۆژگارانم بۆ ئێوەو دڵسۆزتانم!!
فَدَلَّىٰهُمَا بِغُرُورٍۢ ۚ فَلَمَّا ذَاقَا ٱلشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْءَٰتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ ٱلْجَنَّةِ ۖ وَنَادَىٰهُمَا رَبُّهُمَآ أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَن تِلْكُمَا ٱلشَّجَرَةِ وَأَقُل لَّكُمَآ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ لَكُمَا عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ22
تهفسیری ئاسان: ئیتر شەیتان بەفێڵ و پیلان فریوی دان (بەرەولای درەختەکەی بردن) جاکاتێک تامی بەرو بوومی درەختەکەیان چەشت، هەرچی عەیب و عاریان هەیە کەوتە دەرەوە، (ناچار بەپەلە) دەستیاندایە گەڵای درەختەکانی بەهەشت عەیب و عاری خۆیان پێ دائەپۆشی و پەروەردگاریان بانگی کردن و فەرمووی: ئایا من قەدەغەی ئەو درەختەم لێنەکردن و پێم نەوتن، کە بەڕاستی شەیتان بۆ ئێوە دوژمنێکی ئاشکرایە؟!
قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَآ أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ23
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا ئیتر هەردووکیان هەستیان بەهەڵەی خۆیان کردو) وتیان: پەروەردگارا ئێمە ستەممان لە خۆمان کرد، خۆ ئەگەر لێمان خۆش نەبیت و بەزەییت پێماندا نەیەتەوە، ئەوە بەڕاستی ئێمە سوێند بە خوا لە خەسارەتمەند و زەرەرمەندانین.
قَالَ ٱهْبِطُوا۟ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّۭ ۖ وَلَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّۭ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٍۢ24
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە فەرمووی: ئیتر دابەزن هەندێکتان دوژمنی هەندێکتانن (شەیتان و دارو دەستەی دوژمنی ئێوەن و نەوەی ئادەمیش بەهۆی پیلانی شەیتانەوە دوژمنایەتی یەکتر دەکەن)، بۆتان هەیە لە زەویدا نیشتەجێ بوون و هۆی ڕابواردن و ژیان تا ماوەیەک.
قَالَ فِيهَا تَحْيَوْنَ وَفِيهَا تَمُوتُونَ وَمِنْهَا تُخْرَجُونَ25
تهفسیری ئاسان: خوا فەرمووی (پێیان): هەر لە زەویدا دەژین و لەوێش دەمرن و (تێکەڵ بەخاکی دەبن، لە کاتی دیاری کراویشدا) هەر لە ناخیەوە دەهێنرێنە دەرەوە ( بۆ لێپرسینەوە).
يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ قَدْ أَنزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًۭا يُوَٰرِى سَوْءَٰتِكُمْ وَرِيشًۭا ۖ وَلِبَاسُ ٱلتَّقْوَىٰ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ26
تهفسیری ئاسان: ئەی نەوەی ئادەم، ئێمە بەڕاستی پۆشاکی لەبارمان بۆ فەراهەم هێناون، عەورەت و ئەوەی پێتان ناخۆشە دەربکەوێت دای ئەپۆشێت، هەروەها جل و بەرگی جوانیش کە خۆتانی پێ بڕازێننەوە (بەڵام بیرتان نەچێت) کە پۆشاکی تەقواو خواناسی چاکتر و خێردارتر و بەفەڕترە، ئەو پۆشاکە (ماددی و مەعنەویانە) لە نیشانە و بەڵگەکانی خوای گەورەن بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن و (یادی بەهەشت بکەن).
يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ كَمَآ أَخْرَجَ أَبَوَيْكُم مِّنَ ٱلْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْءَٰتِهِمَآ ۗ إِنَّهُۥ يَرَىٰكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُۥ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ ۗ إِنَّا جَعَلْنَا ٱلشَّيَٰطِينَ أَوْلِيَآءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ27
تهفسیری ئاسان: ئەی نەوەی ئادەم: شەیتان، ئێوەش لە خشتە نەبات، هەروەک باوک و دایکتانی لە خشتە بردو لە بەهەشتدا بە دەرکردنی دان، لەکاتێکدا دەستی کرد بەداماڵینی پۆشاکەکانیان تا عەورەتیان پیشانی یەکتربدات، بێگومان شەیتان و دارو دەستەی ئێوە دەبینن، لە شوێنێکدا کە (دنیایە) ئێوە ئەوان نابینن، جا دڵنیابن کە ئێمە شەیتانەکانمان کردووە بە یارو یاوەری ئەوانەی باوەڕ ناهێنن.
وَإِذَا فَعَلُوا۟ فَٰحِشَةًۭ قَالُوا۟ وَجَدْنَا عَلَيْهَآ ءَابَآءَنَا وَٱللَّهُ أَمَرَنَا بِهَا ۗ قُلْ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَأْمُرُ بِٱلْفَحْشَآءِ ۖ أَتَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ28
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش (بێ باوەڕان) تاوان و گوناهێک ئەنجام بدەن دەڵێن: باوو باپیرانیشمان دیوە ئەم کارەیان کردوەو خوای گەورە خۆی فەرمانی پێداوین بیکەین!! پێیان بڵێ: (نەخێر وانییە) چونکە بەڕاستی خوا فەرمان بەگوناهو تاوان و کاری نابەجێ نادات، چۆن (جەسارەت دەکەن) و شتێک هەڵدەبەستن بۆ خوا کە نازانن وتویەتی یان نا.
قُلْ أَمَرَ رَبِّى بِٱلْقِسْطِ ۖ وَأَقِيمُوا۟ وُجُوهَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍۢ وَٱدْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ ۚ كَمَا بَدَأَكُمْ تَعُودُونَ29
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: پەروەردگارم فەرمانی بە دادپەروەری داوە، لەکاتی هەرپەرستن و نوێژێکدا، لە هەموو مزگەوتێکدا، ڕووی دڵ و ڕوخسارتان بەڕاستی لە پەروەردگارتان بکەن و بیپەرستن و لێی بپاڕێنەوە، لەکاتێکدا دینداری بێگەردو دڵسۆزانە هەر بۆ ئەو زاتەیە، چونکە هەر چۆن دروستی کردوون لە سەرەتاوە، لە ئایندەشدا هەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە...
فَرِيقًا هَدَىٰ وَفَرِيقًا حَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلضَّلَٰلَةُ ۗ إِنَّهُمُ ٱتَّخَذُوا۟ ٱلشَّيَٰطِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ30
تهفسیری ئاسان: (جا ئەو کاتە دەبنە دوو دەستە) دەستەیەک هیدایەت و ڕێنمووی وەرگرتووە، دەستەیەکیش بڕیاری گومڕای و سەر لێشێواوی بەسەردا چەسپاوە، چونکە بەڕاستی ئەوانە بێجگە لە خوا شەیتانەکانیشیان کردە پشتیوان و خۆشەویستی خۆیان، واش دەزانن کە ڕێگەی ڕاست و دروستیان گرتۆتەبەر.
۞ يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ خُذُوا۟ زِينَتَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍۢ وَكُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ وَلَا تُسْرِفُوٓا۟ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُسْرِفِينَ31
تهفسیری ئاسان: ئەی نەوەی ئادەم، خۆتان بڕازێننەوە بە پۆشاک لەبەر کردن، لەکاتی هەموو نوێژو چوونە ناو مزگەوتێکدا، بخۆن و بخۆنەوە (لە نازو نیعمەتەکان) بەڵام زیادەڕەوی مەکەن، چونکە بەڕاستی خوا لە سنوور دەرچووان و زیادەڕەوانی خۆش ناوێت.
قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ ٱللَّهِ ٱلَّتِىٓ أَخْرَجَ لِعِبَادِهِۦ وَٱلطَّيِّبَٰتِ مِنَ ٱلرِّزْقِ ۚ قُلْ هِىَ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا خَالِصَةًۭ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ32
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) پێیان) بڵێ: ئەوە کێیە پۆشاک و زینەت و جوانیە خواییەکانی لە بەندەکانی حەرام کردوە کە لە بنەڕەتدا خۆی بۆی بەدیهێناون؟ هەروەها ئەوە کێیە ڕزق و ڕۆزیە چاک و پاکەکانی حەرام کردوە؟! بەو خەڵکە بڵێ: هەموو ئەو شتانە بۆ ئیماندارانە لە ژیانی دنیاداو لە کاتێکدا پاڵفتەن لە ڕۆژی قیامەتدا، ئا بەو شێوەیە ئایەت و فەرمانەکان ڕوون دەکەینەوە بۆ کەسانێک کە بزانن و هوشیار بن.
قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّىَ ٱلْفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَٱلْإِثْمَ وَٱلْبَغْىَ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَأَن تُشْرِكُوا۟ بِٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ سُلْطَٰنًۭا وَأَن تَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ33
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: بەڕاستی پەروەردگارم هەرچی گوناهو خراپەیە حەرامی کردووە چ ئەوانەی ئاشکران، چ ئەوانەی پەنهانن، هەروەها هەموو گوناهو داخوازی و دەستدرێژیەکی بەناحەقی حەرام کردووە، شتێک بکەن بەشەریک و هاوەڵ بۆ خوا کە هیچ دەسەڵاتی پێنەداوە، هەروەها حەرامی کردووە لە خۆتانەوە بەناوی خواوە، دوور لە هەموو زانیاری و زانستێک شت بڵێن.
وَلِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌۭ ۖ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةًۭ ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ34
تهفسیری ئاسان: بۆ هەموو نەتەوەیەک تەمەنێکی سنووردار هەیە، (لەکاتی دیاریکراودا کۆتایی بەدەوری دەهێنرێت)، جا کاتێک کۆتایی تەمەنیان هات، ئەوە نە تاوێک دوا دەکەون نە تاوێکیش پێش دەکەون.
يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ إِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ رُسُلٌۭ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتِى ۙ فَمَنِ ٱتَّقَىٰ وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ35
تهفسیری ئاسان: ئەی نەوەی ئادەم، ئەگەر پێغەمبەرانتان لە خۆتان بۆ هات کە ئایەت و فەرمانەکانی منیان بەسەردا دەخوێننەوە، جا ئەو کەسەی بە تەقواو لە خوا ترس بێت ئەوە ترسیان لەسەر نیە و دڵگران و غەمبار نابن.
وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَٱسْتَكْبَرُوا۟ عَنْهَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ36
تهفسیری ئاسان: (بەڵام) ئەوانەش بڕوایان بەئایەت و فەرمانەکانی ئێمە نەبووە، لووت بەرز بوون بەرامبەریان ئا ئەوانە نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن و بەهەمیشەیی تیایدان.
فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِـَٔايَٰتِهِۦٓ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ يَنَالُهُمْ نَصِيبُهُم مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَتْهُمْ رُسُلُنَا يَتَوَفَّوْنَهُمْ قَالُوٓا۟ أَيْنَ مَا كُنتُمْ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ ۖ قَالُوا۟ ضَلُّوا۟ عَنَّا وَشَهِدُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا۟ كَٰفِرِينَ37
تهفسیری ئاسان: جا کێ لەوە ستەمکارترە کە بەدەم خواوە درۆ هەڵدەبەستێت، یان بڕوای بەئایەتەکانی نەهێناوە، ئا ئەوانە ئەوەی کە بۆیان بڕیار دراوە لە دنیادا دەستیان دەکەوێت، هەتا ئەو کاتەی فریشتە نێردراوەکانمان بۆیان دێن گیانیان دەکێشن، ئەوسا پێیان دەڵێن: کوان ئەوانەی جگەلە خوا هانا و هاوارتان بۆ دەبردن و دەتانپەرستن؟! (بەسەرسامیەوە) دەڵێن: (نازانین) لێمان ون بوون، (ئەوسا بەناچاریی) شایەتی لە خۆیان دەدەن کە بەڕاستی ئەوان هەر بێ باوەڕ بوون.
قَالَ ٱدْخُلُوا۟ فِىٓ أُمَمٍۢ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِكُم مِّنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ فِى ٱلنَّارِ ۖ كُلَّمَا دَخَلَتْ أُمَّةٌۭ لَّعَنَتْ أُخْتَهَا ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا ٱدَّارَكُوا۟ فِيهَا جَمِيعًۭا قَالَتْ أُخْرَىٰهُمْ لِأُولَىٰهُمْ رَبَّنَا هَٰٓؤُلَآءِ أَضَلُّونَا فَـَٔاتِهِمْ عَذَابًۭا ضِعْفًۭا مِّنَ ٱلنَّارِ ۖ قَالَ لِكُلٍّۢ ضِعْفٌۭ وَلَٰكِن لَّا تَعْلَمُونَ38
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا خوا فەرمانیدا) و فەرمووی: دە بچنە ڕیزی ئەو کۆمەڵانەوە کە پێش ئێوە هەبوون (لەگومڕاکان) لەدەستەی پەری و ئادەمیزادەکان لەناو دۆزەخدا، هەر کاتێک هەر کۆمەڵ و دەستەیەک دەچنە ناوی نەفرین دەکەن لە هاوئاین و هاو بیرانیان، هەتا ئەو کاتەی هەموویان کۆ دەکرێنەوە و بەسەریەکدا دەدرێن لە ناویدا، شوێنکەوتەکان ڕوو بەگەورەکانیان دەڵێن: پەروەردگارا ئا ئەوانە ئێمەیان گومڕاکرد، دە تۆش لەناو دۆزەخدا سزای دوو بەرامبەریان بدە!! (خوای گەورەش فەرمووی): بۆ هەموو لایەک (سزاو تۆڵە) دوو بەرامبەرە بەڵام ئێوە پێی نازانن.
وَقَالَتْ أُولَىٰهُمْ لِأُخْرَىٰهُمْ فَمَا كَانَ لَكُمْ عَلَيْنَا مِن فَضْلٍۢ فَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ39
تهفسیری ئاسان: (پاشان) دەستە پێشوەکان بە دوایینەکان دەڵێن: وەنەبێت ئێوە هیچ ڕێزو فەزڵێکتان هەبێت بەسەر ئێمەدا، دە ئێوەش بچێژن سزاو ئازار بەهۆی ئەو کارو کردەوە نالەبارانەوە کە ئەنجامتان دەدا.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَٱسْتَكْبَرُوا۟ عَنْهَا لَا تُفَتَّحُ لَهُمْ أَبْوَٰبُ ٱلسَّمَآءِ وَلَا يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ حَتَّىٰ يَلِجَ ٱلْجَمَلُ فِى سَمِّ ٱلْخِيَاطِ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُجْرِمِينَ40
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی بڕوایان بە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە نەهێناوە و خۆیان لە ئاستیدا بەگەورە داناوە، ئەوانە دەروازەکانی ئاسمانیان بۆ ناکرێتەوە و ناچنە بەهەشتەوە هەتا وشتر ئەچێت بەناو کونی دەرزیدا، ئا بەو شێوەیە ئێمە پاداشتی تاوانباران دەدەینەوە و تۆڵەیان لێدەسێنین.
لَهُم مِّن جَهَنَّمَ مِهَادٌۭ وَمِن فَوْقِهِمْ غَوَاشٍۢ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلظَّٰلِمِينَ41
تهفسیری ئاسان: ئەوانە (لەناو دۆزەخدا) ڕایەخی ئاگرینیان هەیە، لە سەروشیانەوە(سەقف و بەتانی و لێفەی) ئاگرین داپۆشەریانە، (سەرو خواریان ئاگرە) بێگومان هەر بەو شێوەیە پاداشتی ستەمکاران دەدەینەوە و تۆڵەیان لێ دەسێنین.
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ42
تهفسیری ئاسان: (لە لایەکی ترەوە) ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوەو کاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە (بەمەرجێک) ئێمە لە توانای هەرکەس زیاتر داخوازی ناکەین، ئەوانە خاوەن و نیشتەجێی بەهەشتن و ژیانیان بەردەوام و هەمیشەییە تیایدا.
وَنَزَعْنَا مَا فِى صُدُورِهِم مِّنْ غِلٍّۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمُ ٱلْأَنْهَٰرُ ۖ وَقَالُوا۟ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى هَدَىٰنَا لِهَٰذَا وَمَا كُنَّا لِنَهْتَدِىَ لَوْلَآ أَنْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ ۖ لَقَدْ جَآءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِٱلْحَقِّ ۖ وَنُودُوٓا۟ أَن تِلْكُمُ ٱلْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ43
تهفسیری ئاسان: (هەر لە دەروازەی بەهەشتدا) هەرچی بوغزو کینەیەک لە دڵ و دەروون و سینەیاندا بوو ئێمە دامان ڕێی (تا بە سینەیەکی ساف و دڵ و دەروونێکی بێگەردەوە بچنە ناو بەهەشتەوە) کەچەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیداو بە بەردەم کۆشکەکانیدا ڕەوان و جاری دەبێت، (ئەوسا ئیتر هەمووان بەیەک دەنگ و یەک ئاواز) دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە هیدایەت و ڕێنموویی کردین بۆ ئەم جێگەو ڕێگە خۆشە، ئەگەر ئەو خوایە هیدایەت و ڕێنموویی نەکردینایە هەرگیز ڕێگای هیدایەتمان نەدەزانی و ئەم پاداشتەمان وەرنەدەگرت، سوێند بەخوا بەڕاستی پێغەمبەرانی پەروەردگارمان بە حەق و ڕاستیەوە هاتن، ئەوسا بانگیان لێکرا: ئەوە ئەو بەهەشتەیە کە پێتان دراوە بەهۆی ئەو کارو کردەوانە کە ئەنجامتان دەدا.
وَنَادَىٰٓ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ أَصْحَٰبَ ٱلنَّارِ أَن قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّۭا فَهَلْ وَجَدتُّم مَّا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّۭا ۖ قَالُوا۟ نَعَمْ ۚ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌۢ بَيْنَهُمْ أَن لَّعْنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ44
تهفسیری ئاسان: (پاشان) نیشتەجێیانی بەهەشت بانگی نیشتەجێکانی دۆزەخیان کرد: بەڕاستی ئەو بەڵێنەی کە پەروەردگارمان پێی دابووین دەستمانکەوت و پێی بەخشین، ئایا ئێوەش ئەو بەڵێنەی کە پەروەدگارتان دابووی بەڕاستی دەستانکەوت؟! (لە وەڵامدا بەدڵ شکاوی و غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە) وتیان: بەڵێ.. ئەوسا جاڕچیەک جاڕیدا لە نێوانیاندا و هاواری کرد: نەفرەتی خوا لە ستەمکاران بێت...
ٱلَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًۭا وَهُم بِٱلْءَاخِرَةِ كَٰفِرُونَ45
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بە نەرمە بڕی بەرهەڵستی ڕێبازی خوا دەکەن و کۆسپ و تەگەرە دەخەنە ڕێگەی و ڕێبازی خوایان بە خوارو خێچی دەوێت، لەکاتێکدا هەمیشە ئەوان بێ بڕوان بە زیندوو بوونەوە و لێپرسینەوە.
وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌۭ ۚ وَعَلَى ٱلْأَعْرَافِ رِجَالٌۭ يَعْرِفُونَ كُلًّۢا بِسِيمَىٰهُمْ ۚ وَنَادَوْا۟ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ أَن سَلَٰمٌ عَلَيْكُمْ ۚ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ46
تهفسیری ئاسان: لەنێوان بەهەشتی و دۆزەخیەکاندا دیوارو پەردەیەک هەیە، بەسەر شوێنە بەرزەکانیشەوە کەسانێکی مەرد هەن هەردوولا بەچاکی دەناسن بەهۆی ناونیشانەکانیانەوە (کاتێک ڕوو دەکەنە بەهەشت) بانگ دەکەن لە نیشتەجێکانی و دەڵێن: سڵاوتان لێ بێت (خۆشی لە خۆتان)، ئەوانە هێشتا نەچوونەتە ناوی باڵام بەهیوان و ئومێدیان هەیە.
۞ وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَٰرُهُمْ تِلْقَآءَ أَصْحَٰبِ ٱلنَّارِ قَالُوا۟ رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ47
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش ڕوویان بەرەو ڕووی دۆزەخیان وەردەچەرخێنرێت دەڵێن: پەروەدگارا مەمانگێڕە لەگەڵ دەستەی ستەمکاراندا.
وَنَادَىٰٓ أَصْحَٰبُ ٱلْأَعْرَافِ رِجَالًۭا يَعْرِفُونَهُم بِسِيمَىٰهُمْ قَالُوا۟ مَآ أَغْنَىٰ عَنكُمْ جَمْعُكُمْ وَمَا كُنتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ48
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە لەسەر شوێنە بەرزەکانن بانگی کەسانێک دەکەن (لە دۆزەخیان) کە بەڕواڵەت و سیمایاندا دەیانناسن و پێیان دەڵێن: (خۆ ئیستا لاتان ڕوونە) کە دارو دەستەو هێزو توانا و ماڵ و سامانتان فریاتان نەکەوت؟! هەروەها فیز و لووت بەرزی و خۆ فش کردنەوەتان بەهاناتانەوە نەهات!!
أَهَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَقْسَمْتُمْ لَا يَنَالُهُمُ ٱللَّهُ بِرَحْمَةٍ ۚ ٱدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَآ أَنتُمْ تَحْزَنُونَ49
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە ئەو کەسانەن کەکاتی خۆی سوێندتان دەخوارد ڕەحمەتی خوا نایانگرێتەوە! (ئەوەتە خوا پێیان دەفەرموێت): دە بچنە بەهەشتەوە، نە ترس و بیمتان لەسەرە نەغەم و پەژارەش دەخۆن.
وَنَادَىٰٓ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ أَنْ أَفِيضُوا۟ عَلَيْنَا مِنَ ٱلْمَآءِ أَوْ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ ۚ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ حَرَّمَهُمَا عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ50
تهفسیری ئاسان: (دۆزەخیان بەدەم ئاهو ناڵەو غەم و پەژارەوە) هاواریان لە بەهەشتیان کردو لێیان پاڕانەوەو وتیان: نەختێک ئاومان بەسەردا بڕێژن، یان بەشمان بدەن لەو ڕزق و ڕۆزیانەی کە خوا پێی بەخشیوون (بەهەشتیەکان لە وەڵامیاندا) وتیان: بەڕاستی خوا خواردن و خواردنەوەی بەهەشتی لەسەر بێ باوەڕان حەرام کردووە...
ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ دِينَهُمْ لَهْوًۭا وَلَعِبًۭا وَغَرَّتْهُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا ۚ فَٱلْيَوْمَ نَنسَىٰهُمْ كَمَا نَسُوا۟ لِقَآءَ يَوْمِهِمْ هَٰذَا وَمَا كَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يَجْحَدُونَ51
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کەکاتی خۆی ئاینەکەیان بەگەمەو گاڵتە گرتبوو، ژیانی دنیا غەڕاو سەرگەردانی کردبوون و خەڵەتاندنی، جا ئێمە ئەمڕۆ ئەوانە فەرامۆش دەکەین، هەروەکو ئەوان ئەم ڕۆژەیان فەرامۆش کرد و لەبیر خۆیان بردبۆوە، هەروەها بەهۆی ئەوەشەوە کە دژی ئایەتەکانی ئێمە دەوەستان و ئینکاری و بەربەرەکانیان دەکرد.
وَلَقَدْ جِئْنَٰهُم بِكِتَٰبٍۢ فَصَّلْنَٰهُ عَلَىٰ عِلْمٍ هُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ52
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بەخوا بەڕاستی ئێمە کتێبێکمان بۆ هێنان هەموو شتێکمان لەسەر بنچینەی زانستی و زانیاری تێدا ڕوون کردۆتەوە، هیدایەت و ڕەحمەت و ڕێنموویشە بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕی پێدەهێنن.
هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُۥ ۚ يَوْمَ يَأْتِى تَأْوِيلُهُۥ يَقُولُ ٱلَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبْلُ قَدْ جَآءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِٱلْحَقِّ فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَآءَ فَيَشْفَعُوا۟ لَنَآ أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ ٱلَّذِى كُنَّا نَعْمَلُ ۚ قَدْ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ53
تهفسیری ئاسان: ئایا (بێ باوەڕان) چاوەڕێی چی دەکەن جگە لە پێشهاتن و ڕوودانی هەڕەشە قورئانیەکان نەبێت؟ جا ئەو ڕۆژەی کە (بەڵێن و هەڕەشەکان) دێتە دی، ئەوانەی پێشتر فەرامۆشیان کردبوو دەڵێن: بەڕاستی پێغەمبەرانی پەروەردگارمان حەقیقەت و ڕاستەقینەیان هێنابوو (کەچی ئێمە بڕوامان پێنەکردن و بەکەساسیەوە دەڵێن): ئایا ئەوە کەسێک نیە تکامان بۆ بکات؟ (بەڵکو خوا بمانبەخشێت)، یاخود بگەڕێینەوە بۆ دنیاو کارو کردەوەی چاک بکەین نەک ئەوەی کە ئەوسا دەمانکرد، بەڕاستی ئەوانە خۆیان دۆڕاندو هەرچیان هەڵبەستبوو و باوەڕیان پێی هەبوو، لێیان ون بوو.
إِنَّ رَبَّكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ يُغْشِى ٱلَّيْلَ ٱلنَّهَارَ يَطْلُبُهُۥ حَثِيثًۭا وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ وَٱلنُّجُومَ مُسَخَّرَٰتٍۭ بِأَمْرِهِۦٓ ۗ أَلَا لَهُ ٱلْخَلْقُ وَٱلْأَمْرُ ۗ تَبَارَكَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ54
تهفسیری ئاسان: بێگومان پەروەردگارتان (اللە)یە کە دروستکاری ئاسمانەکان و زەویە لە ماوەی شەش ڕۆژدا (مەگەر هەر خۆیشی بزانێت ئەو ڕۆژانە ماوەیان چەندە)، پاشان لەسەر عەرش و تەختی فەرمانڕەوایی وەستا (ئەڵبەتە چۆنیەتیی وەستان و تەختی فەرمانڕەوایەتی و گەلێ شتی لەو بابەتانە لەرادەی بۆچوونی ئێمە بەدەرە، تەفسیری ئەم ئایەتەیان لە پێشەوا مالیک و ئەحمەد پرسیووە، لە وەڵامدا وتوویانە: وەستانەکە حەقیقەتی هەیە، چۆنیەتیەکەی شاراوەیە، پرسیار کردن دەربارەی بیدعەیە، باوەڕ بوون پێی واجبە)، بەشەو، ڕۆژ دادەپۆشێت؛ لەکاتێکدا بەشێنەیی عەوداڵە بەدوایدا، خۆرو مانگ و ئەستێرەکان (هەر هەموویان) بە فەرمانی خوا کەوتوونەتە گەڕو لە فەرمانی دەرناچن، ئاگادار بن و بزانن و تێفکرن کە: هەرچی دروستکردن و بڕیاردانە هەر بۆ ئەوە، (کەواتە دەبا هەمووان فەرمانبەرداری ئەو بین و لە فەرمانی دەرنەچین)، موبارەک و پیرۆزو گەورەیە زاتی (اللە) پەروەردگاری جیهانیان.
ٱدْعُوا۟ رَبَّكُمْ تَضَرُّعًۭا وَخُفْيَةً ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُعْتَدِينَ55
تهفسیری ئاسان: هاناو هاوار بکەن لە پەروەردگارتان بەپاڕانەوەی بەکوڵ، بەنهێنی (لەکات و شوێنی لەباردا) چونکە بەڕاستی ئەو زاتە دەست درێژکارانی خۆش ناوێت ( مەبەست ئەوانەن کە هاناو هاوار بۆ غەیری خوا دەبەن).
وَلَا تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَٰحِهَا وَٱدْعُوهُ خَوْفًۭا وَطَمَعًا ۚ إِنَّ رَحْمَتَ ٱللَّهِ قَرِيبٌۭ مِّنَ ٱلْمُحْسِنِينَ56
تهفسیری ئاسان: (خەڵکینە) فەساد و گوناە و تاوان ئەنجام مەدەن لە زەویدا دوای ئەوەی چاکەکاریی ڕەنگی گرتووەو (خەڵکی خەریکن خووی پێوە دەگرن)، بەردەوام هاناو هاوار بۆ خوا بەرن لە ترسی سزای دۆزەخ و بەئومێدی بەدەستهێنانی بەهەشت، بەڕاستی ڕەحمەتی خوا نزیکە لە چاکەکاران و چاکەخوازانەوە.
وَهُوَ ٱلَّذِى يُرْسِلُ ٱلرِّيَٰحَ بُشْرًۢا بَيْنَ يَدَىْ رَحْمَتِهِۦ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَقَلَّتْ سَحَابًۭا ثِقَالًۭا سُقْنَٰهُ لِبَلَدٍۢ مَّيِّتٍۢ فَأَنزَلْنَا بِهِ ٱلْمَآءَ فَأَخْرَجْنَا بِهِۦ مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ ۚ كَذَٰلِكَ نُخْرِجُ ٱلْمَوْتَىٰ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ57
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو خوایەیە کە بای شەماڵ (هەڵگری هەڵمی ئاو) دەنێرێت لەکاتێکدا مژدەیە (بۆ خەڵک) لەنێوان دوودەستی ڕەحمەتی پەروەردگاردا، هەتا وای لێدێت کە ئەو بایە هەوری سەنگین هەڵدەگرێت، ئەوسا دەینێرین بۆ ناوچەو وڵاتێکی مردوو، جا بەهۆی ئەو ئاوەوە هەرچی بەروبوومە دەری دەهێنین، جا هەر ئابەو شێوەیە مردووانیش لەناخی زەوی دەردەهێنین و زیندوو دەکەینەوە، بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن.
وَٱلْبَلَدُ ٱلطَّيِّبُ يَخْرُجُ نَبَاتُهُۥ بِإِذْنِ رَبِّهِۦ ۖ وَٱلَّذِى خَبُثَ لَا يَخْرُجُ إِلَّا نَكِدًۭا ۚ كَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَشْكُرُونَ58
تهفسیری ئاسان: وڵاتی بەپیت و چاک و ئاوەدان، دارو درەخت و ڕووەکی تێدا دەڕوێت بەفەرمانی پەروەردگاری، ئەوەش کە زۆنگ و پیس و بێ کەڵک بێت، شتی بێ سوود و بێ فەڕ نەبێت، هیچی لێ پەیدا نابێت، ئا بەو شێوەیە بەڵگەو نیشانەی جۆراوجۆر دەهێنینەوە بۆ کەسانێک کە دڵسۆزن و سوپاسی خوا دەکەن.
لَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦ فَقَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ59
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە - نوح - مان ڕەوانە کرد بۆ سەر قەومەکەی، جا ئەویش پێی وتن: ئەی گەل و هۆزم ئێوە هەر خوا بپەرستن، چونکە جگە لەو زاتە خوایەکی ترتان نیە، بەڕاستی من دەترسم لەرۆژێکی گەورەدا تووشی بەڵاو سزایەکی زۆر سەخت ببن.
قَالَ ٱلْمَلَأُ مِن قَوْمِهِۦٓ إِنَّا لَنَرَىٰكَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ60
تهفسیری ئاسان: دەستەی دەسەڵاتداری قەومەکەی وتیان: بەڕاستی ئێمە تۆ لەنێو گومڕاییەکی ئاشکرادا دەبینین!!
قَالَ يَٰقَوْمِ لَيْسَ بِى ضَلَٰلَةٌۭ وَلَٰكِنِّى رَسُولٌۭ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ61
تهفسیری ئاسان: نوح وتی: ئەی قەوم و هۆزم من هیچ گومڕاییەکم نیە بەڵکو من پێغەمبەرێکم و لە لایەن پەروەردگاری جیهانیانەوە ڕەوانەکراوم...
أُبَلِّغُكُمْ رِسَٰلَٰتِ رَبِّى وَأَنصَحُ لَكُمْ وَأَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ62
تهفسیری ئاسان: پەیامەکانی پەروەردگارمتان پێ ڕادەگەیەنم، من دڵسۆزیتان لەگەڵ دەکەم، ئەوەی من دەیزانم دەربارەی گەورەیی و باڵادەستی خوا، ئێوە نایزانن...
أَوَعَجِبْتُمْ أَن جَآءَكُمْ ذِكْرٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍۢ مِّنكُمْ لِيُنذِرَكُمْ وَلِتَتَّقُوا۟ وَلَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ63
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێوە سەرسام بوون لەهاتنی بەرنامە و یادخەرەوەیەک لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆ سەر پیاوێکی (ڕاستگۆ) لە خۆتان؟ تا بێدارتان بکاتەوەو دینداری و خواناسی بکەن، بۆ ئەوەی سەرئەنجام ڕەحمتان پێ بکرێت.
فَكَذَّبُوهُ فَأَنجَيْنَٰهُ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥ فِى ٱلْفُلْكِ وَأَغْرَقْنَا ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًا عَمِينَ64
تهفسیری ئاسان: (دوای ٩٥٠ ساڵ هەوڵ و کۆشش) هەر بەرنامەکەیان بە درۆزانی و بڕوایان پێ نەکرد، جا ئێمەش خۆی و ئەو ئیماندارانەی لەگەڵیدا بوون لە کەشتیەکەدا ڕزگارمان کردن و ئەوانەی بڕوایان نەهێنا بەئایەت و فەرمانەکانمان نوقمی زریانەکەمان کردن، چونکە بەڕاستی ئەوان گەلێکی کوێرو نابینا بوون (لە ئاستی ڕاستیەکاندا).
۞ وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًۭا ۗ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ ۚ أَفَلَا تَتَّقُونَ65
تهفسیری ئاسان: بۆ قەومی (عاد)یش (هود)ی برایانمان نارد (هەروەکو نوح) وتی: ئەی گەل و عەشیرەتم هەر خوا بپەرستن چونکە جگە لەو زاتە خوایەکی ترتان نیە، ئایا ئەوە لە خوا ناترسن؟!
قَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦٓ إِنَّا لَنَرَىٰكَ فِى سَفَاهَةٍۢ وَإِنَّا لَنَظُنُّكَ مِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ66
تهفسیری ئاسان: ئەو دەسەڵاتدارانەی کە بێ بڕوا بوون لە قەومەکەی وتیان: بەڕاستی ئێمە تۆ لە نێو نەفامیدا دەبینین ( تۆ ناگۆڕێیت و پێش ناکەویت) و بەڕاستی ئێمە وادەزانین تۆ یەکێکیت لە درۆزنەکان.
قَالَ يَٰقَوْمِ لَيْسَ بِى سَفَاهَةٌۭ وَلَٰكِنِّى رَسُولٌۭ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ67
تهفسیری ئاسان: (هود) فەرمووی: ئەی قەوم و عەشیرەتم من هیچ گێلی و نەفامیەکم پێوە نیە، بەڵکو من فرستادەیەکم لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانیانەوە...
أُبَلِّغُكُمْ رِسَٰلَٰتِ رَبِّى وَأَنَا۠ لَكُمْ نَاصِحٌ أَمِينٌ68
تهفسیری ئاسان: پەیامەکانی پەروەردگاری خۆمتان پێ ڕادەگەیەنم و من بۆ ئێوە دڵسۆزو ئەمینم.
أَوَعَجِبْتُمْ أَن جَآءَكُمْ ذِكْرٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍۢ مِّنكُمْ لِيُنذِرَكُمْ ۚ وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَآءَ مِنۢ بَعْدِ قَوْمِ نُوحٍۢ وَزَادَكُمْ فِى ٱلْخَلْقِ بَصْۜطَةًۭ ۖ فَٱذْكُرُوٓا۟ ءَالَآءَ ٱللَّهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ69
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێوە سەرسام بوون لە هاتنی بەرنامە و یادخەرەوەیەک لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆ سەر پیاوێکی (ڕاستگۆ) لە خۆتان؟ تا بێدارتانبکاتەوە، جا یادی ئەو کاتە بکەنەوە کە خوا ئێوەی کردە جێنشین لە دوای قەومی نوح، لە ڕووی جەستەوە زیاد لەوان گەورە و تێرو تەواو بەدیهێنان کەواتە یادی نازو نیعمەتەکانی خوا بکەن بۆ ئەوەی سەرفراز بن.
قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا لِنَعْبُدَ ٱللَّهَ وَحْدَهُۥ وَنَذَرَ مَا كَانَ يَعْبُدُ ءَابَآؤُنَا ۖ فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ70
تهفسیری ئاسان: (کەچی قەومی نالەبار لە وەڵامیدا) وتیان: ئایا تۆ هاتویتە لامان بۆ ئەوەی تەنها خوا بپەرستین و واز لەو پەرستراوانە بهێنین (کە ساڵەهایە) باو و باپیرانمان دەیانپەرستن؟! (بە گاڵتە و بێ باوەڕیەوە وتیان): کەوابوو ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانیت ئەو بەڵێنانەی کە پێمان دەدەیت بۆمان پێش بهێنە!!
قَالَ قَدْ وَقَعَ عَلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ رِجْسٌۭ وَغَضَبٌ ۖ أَتُجَٰدِلُونَنِى فِىٓ أَسْمَآءٍۢ سَمَّيْتُمُوهَآ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُم مَّا نَزَّلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَٰنٍۢ ۚ فَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُنتَظِرِينَ71
تهفسیری ئاسان: هود فەرمووی: ئیتر ئەوە بەڵاو ناخۆشی و خەشمی خوا کەوتە سەرتان، ئایا ئەوە ڕاستە ئێوە موجادەلەو دەمە دەمێم لەگەڵ دەکەن لەسەر کۆمەڵێک بت و پەیکەر کە خۆتان و باوو باپیرانتان ناوتان ناون؟ بێگومان هیچ پەیوەندیەکیان بە خواوە نیە، هیچ بەڵگەیەک لەلایەن خواوە دانەبەزیوە کە ئەوانە بچوکترین کاریان بەدەست بێت، ئێوە چاوەڕێی بن، منیش لەگەڵتاندا لە چاوەڕوانانم.
فَأَنجَيْنَٰهُ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍۢ مِّنَّا وَقَطَعْنَا دَابِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا ۖ وَمَا كَانُوا۟ مُؤْمِنِينَ72
تهفسیری ئاسان: ئینجا (دوای دابەزینی خەشمی خوایی) هودو ئەو ئیماندارانەی لەگەڵی بوون، بەرەحمەتێکی تایبەتی خۆمان، ڕزگارمان کردن، ئەوانەش کە ئایەت و هەڕەشەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی دوابڕاومان کردن و ئەوانەش باوەڕدار نەبوون بە مژدەکانمان.
وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَٰلِحًۭا ۗ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥ ۖ قَدْ جَآءَتْكُم بَيِّنَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ هَٰذِهِۦ نَاقَةُ ٱللَّهِ لَكُمْ ءَايَةًۭ ۖ فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِىٓ أَرْضِ ٱللَّهِ ۖ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٍۢ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ73
تهفسیری ئاسان: بۆ سەر قەومی (ثمود)یش (صاڵح)ی برایانمان نارد (ئەویش پێی وتن): ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن چونکە جگە لەو خوایەکی ترتان نیە، ئەوەتا بەڕاستی موعجیزەی ئاشکراتان لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆ هاتووە، ئەمە وشترێکە لەلایەن خواوە بەتایبەت بۆ ئێوەی بەدیهێناوە (لەسەر داخوازیی خۆتان) کە موعجیزەیەکی ئاشکرایە، وازی لێ بهێنن با بلەوەڕێت لە زەوی خواداو دەست درێژی مەکەنە سەرو ئازاری مەدەن (چونکە هەر ئازارتاندا) سزاو بەڵایەکی بەئێش و ئازار داوێن گیرتان دەبێت.
وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَآءَ مِنۢ بَعْدِ عَادٍۢ وَبَوَّأَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ تَتَّخِذُونَ مِن سُهُولِهَا قُصُورًۭا وَتَنْحِتُونَ ٱلْجِبَالَ بُيُوتًۭا ۖ فَٱذْكُرُوٓا۟ ءَالَآءَ ٱللَّهِ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ74
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو کاتەش بکەنەوە کە خوا ئێوەی کردە جێنشین لە دوای قەومی عاد، ژیانی لەسەر زەویدا بۆ ئاسان کردن، لە دەشتەکاندا کۆشک و تەلار دروست دەکەن، لە شاخ و کێوەکانیشدا ژوور دادەتاشن، کەواتە یادی نازو نیعمەتەکانی خوا بکەن و تۆوی خراپە و فەسادو گوناە لەسەر زەویدا مەچێنن.
قَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ لِلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوا۟ لِمَنْ ءَامَنَ مِنْهُمْ أَتَعْلَمُونَ أَنَّ صَٰلِحًۭا مُّرْسَلٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۚ قَالُوٓا۟ إِنَّا بِمَآ أُرْسِلَ بِهِۦ مُؤْمِنُونَ75
تهفسیری ئاسان: (دوای ئەو یادخستنەوانەی صاڵح پێغەمبەر) دەستەی دەسەڵاتداران، ئەوانەی لووت بەرزیان کرد لە قەومەکەی وتیان بەوانەی کە چەوسێنراونەتەوە، لەوانەیان کە باوەڕیان هێناوە: باشە ئێوە دەزانن کە صاڵح لەلایەن پەروەردگاریەوە ڕەوانە کراوە؟! ئیمانداران وتیان: بە دڵنیاییەوە ئێمە باوەڕدارین بەو پەیامەی کە بەودا ڕەوانە کراوە.
قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا بِٱلَّذِىٓ ءَامَنتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ76
تهفسیری ئاسان: (بەڵام) ئەوانەی کە خۆیان بەزل و گەورە دەزانی وتیان: بەڕاستی ئێمە بێ بڕواین بەوەی ئێوە بڕواتان پێ هێناوە!
فَعَقَرُوا۟ ٱلنَّاقَةَ وَعَتَوْا۟ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِمْ وَقَالُوا۟ يَٰصَٰلِحُ ٱئْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ77
تهفسیری ئاسان: یەکسەر (چوون) وشترەکەیان سەربڕی و لە فەرمانی پەروەردگاریان یاخی بوون و وتیان: ئەی صاڵح ئەگەر تۆ لە پێغەمبەرانیت ئادەی ئەو هەڕەشانەی کە لێمان دەیکەیت بۆمان پێش بهێنە.
فَأَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دَارِهِمْ جَٰثِمِينَ78
تهفسیری ئاسان: ئینجا یەکسەر (دوای سەربڕینی وشترەکە) بوومەلەرزەیەک و دەنگێکی سامناک گرتنی و پێچانیەوە و دوا بە دوای ئەو هەموو لە ماڵەکانیاندا بەچۆکدا هاتن و هێزی ئەژنۆیان شکاو تیاچوون.
فَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَٰقَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَالَةَ رَبِّى وَنَصَحْتُ لَكُمْ وَلَٰكِن لَّا تُحِبُّونَ ٱلنَّٰصِحِينَ79
تهفسیری ئاسان: (جا صاڵح پێغەمبەر، پشتی لێهەڵکردن) و وتی: ئەی قەوم و عەشیرەتم سوێند بە خوا بەڕاستی پەیامی پەروەردگارم بەچاکی پێڕاگەیاندن و دڵسۆزیم لەگەڵ کردن، بەڵام (بەداخەوە) ئێوە دڵسۆزانتان خۆش ناوێت.
وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ أَتَأْتُونَ ٱلْفَٰحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنْ أَحَدٍۢ مِّنَ ٱلْعَٰلَمِينَ80
تهفسیری ئاسان: یادی (لوت پێغەمبەریش) بکە کاتێک بە قەومەکەی وت: چۆن ئێوە گوناهو تاوانێکی وا دەکەن کە تا ئێستا هیچ کەس پێش ئێوە لە جیهاندا گوناهو تاوانی وای نەکردوە؟!
إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ ٱلرِّجَالَ شَهْوَةًۭ مِّن دُونِ ٱلنِّسَآءِ ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌۭ مُّسْرِفُونَ81
تهفسیری ئاسان: چونکە بەڕاستی ئێوە ئارەزووی (جنسی) خۆتان لەگەڵ پیاواندا ئەنجام دەدەن لەباتی ژنانی هاوسەرتان، نەخێر ئێوە قەومێکی ناپوخت و سنوور بەزێن و زیادەڕەون.
وَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ أَخْرِجُوهُم مِّن قَرْيَتِكُمْ ۖ إِنَّهُمْ أُنَاسٌۭ يَتَطَهَّرُونَ82
تهفسیری ئاسان: وەڵامی قەومە نالەبارەکەی تەنها ئەوەبوو کە وتیان: ئەوانە شار بەدەرکەن چونکە ئەوانە کەسانێکن خۆیان پاک ڕادەگرن (داوێن پاکن و وەک ئێمە ناکەن)!!
فَأَنجَيْنَٰهُ وَأَهْلَهُۥٓ إِلَّا ٱمْرَأَتَهُۥ كَانَتْ مِنَ ٱلْغَٰبِرِينَ83
تهفسیری ئاسان: ئێمەش لوت و خانەوادەکەیمان ڕزگار کرد، جگە لە هاوسەرەکەی، چونکە ئەویش لەو کەسانە بوو کە تیاچوون (لەبەر ئەوەی باوەڕی بە لوت پێغەمبەر نەبوو).
وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِم مَّطَرًۭا ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُجْرِمِينَ84
تهفسیری ئاسان: ئەوسا (بەردمان) بەسەرداباراندن، جا تەماشا بکەو سەرنج بدەو پەند وەرگرەو بزانە، سەرئەنجامی تاوانباران وبێ ڕەوشتان چۆن بوو.
وَإِلَىٰ مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًۭا ۗ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥ ۖ قَدْ جَآءَتْكُم بَيِّنَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ فَأَوْفُوا۟ ٱلْكَيْلَ وَٱلْمِيزَانَ وَلَا تَبْخَسُوا۟ ٱلنَّاسَ أَشْيَآءَهُمْ وَلَا تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَٰحِهَا ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ85
تهفسیری ئاسان: بۆ هۆزی مەدیەنیش (شعیب)ی برایانمان نارد، ئەویش پێی وتن: ئەی قەوم و هۆزو گەلم تەنها خوا بپەرستن، چونکە جگە لەو زاتە خوایەکی ترتان نیە، ئەوەتە بەڕاستی بەڵگەو نیشانەی ڕوونتان لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆ هاتووە، کەوابوو لە کێشانە و پێوانەدا (فێڵ و تەڵەکە مەکەن) و مافی خۆی بدەنێ، شتی خەڵکی سووک مەکەن و بێ نرخ تەماشای مەکەن، تۆوی فەساد و تاوانباری و گوناە لە زەویدا مەچێنن دوای چاکساز بوونی، ئەوانە چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە باوەڕدارن.
وَلَا تَقْعُدُوا۟ بِكُلِّ صِرَٰطٍۢ تُوعِدُونَ وَتَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ مَنْ ءَامَنَ بِهِۦ وَتَبْغُونَهَا عِوَجًۭا ۚ وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ كُنتُمْ قَلِيلًۭا فَكَثَّرَكُمْ ۖ وَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُفْسِدِينَ86
تهفسیری ئاسان: هەروەها لەسەر هیچ ڕێگەیەک دامەنیشن هەڕەشە لە خەڵکی بکەن و ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە بەخوا قەدەغەیان بکەن لەگرتنی ڕێبازی خواو بتانەوێت ڕێبازی خوا بەلاری و لەوێری پیشان بدرێت و پیادە بکەن، یادی ئەو کاتەش بکەن کە کەم و لاواز بوون، ئینجا خوا زۆرو بەهێزی کردن، تەماشا بکەن و سەرنج بدەن و بزانن چۆن بوو سەرەئەنجامی ئەوانەی چێنەری تۆوی خراپەن.
وَإِن كَانَ طَآئِفَةٌۭ مِّنكُمْ ءَامَنُوا۟ بِٱلَّذِىٓ أُرْسِلْتُ بِهِۦ وَطَآئِفَةٌۭ لَّمْ يُؤْمِنُوا۟ فَٱصْبِرُوا۟ حَتَّىٰ يَحْكُمَ ٱللَّهُ بَيْنَنَا ۚ وَهُوَ خَيْرُ ٱلْحَٰكِمِينَ87
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر دەستەیەک لە ئێوە باوەڕی هێنابێت بەو بەرنامەیەی کە پێی ڕەوانە کراوم و ئەگەر دەستەیەکیش باوەڕیان نەهێنا بوو، ئەوە خۆتان بگرن و چاوەڕێ بن هەتا خوا خۆی داوەری دەکات لە نێوانمانداو هەر ئەو زاتە خۆی چاکترینی دادوەرانە.
۞ قَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ لَنُخْرِجَنَّكَ يَٰشُعَيْبُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَكَ مِن قَرْيَتِنَآ أَوْ لَتَعُودُنَّ فِى مِلَّتِنَا ۚ قَالَ أَوَلَوْ كُنَّا كَٰرِهِينَ88
تهفسیری ئاسان: دەستەی دەسەڵاتداران، ئەوانەی لووت بەرزیان کرد لە قەومەکەی وتیان: ئەی شوعەیب سوێند بە خوا خۆت و ئەوانەی باوەڕیان هێناوە لە گەڵتدا لە شارەکەماندا دەرتان دەکەین، یان بە ئارەزووی خۆتان بگەڕێنەوە نێو ئاینەکەمان، ئیمانداران وتیان: ئایا ئەگەر حەزیشی لێ نەکەین بەدڵیشمان نەبێت؟!
قَدِ ٱفْتَرَيْنَا عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا إِنْ عُدْنَا فِى مِلَّتِكُم بَعْدَ إِذْ نَجَّىٰنَا ٱللَّهُ مِنْهَا ۚ وَمَا يَكُونُ لَنَآ أَن نَّعُودَ فِيهَآ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّنَا ۚ وَسِعَ رَبُّنَا كُلَّ شَىْءٍ عِلْمًا ۚ عَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلْنَا ۚ رَبَّنَا ٱفْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بِٱلْحَقِّ وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْفَٰتِحِينَ89
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە درۆمان بەناوی خواوە هەڵبەستووە، ئەگەر پەشیمان ببینەوە و بگەڕێینەوە ناو ئاینەکەی ئێوە، دوای ئەوەی کە خوا لە دەست (ئەو خورافاتە) ڕزگاری کردین، ئێمە بۆمان نیە بگەڕێینەوە بۆ ناو ئاینی ئێوە مەگەر ویستی خوای پەروەردگارمانی لەسەر بێت، زانست و زانیاری پەروەردگارمان فراوانەو هەموو شتێکی گرتۆتەوە، هەر بەخوا پشت و پەنامان بەستووە، پەروەردگارا خۆت داوەری بکە لەسەر بنچینەی حەق وڕاستی لەنێوان ئێمە و قەوم و گەلماندا، چونکە تۆ چاکترینی دادوەرانی.
وَقَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ لَئِنِ ٱتَّبَعْتُمْ شُعَيْبًا إِنَّكُمْ إِذًۭا لَّخَٰسِرُونَ90
تهفسیری ئاسان: دەستەی دەسەڵاتداران لە گەلی شوعەیب ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون وتیان: سوێند بە خوا ئەگەر ئێوە شوێنی شوعەیب بکەون، بەڕاستی ئەو کاتە ئێوە لە زەرەرمەندانن.
فَأَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دَارِهِمْ جَٰثِمِينَ91
تهفسیری ئاسان: ئینجا یەکسەر بوومەلەرزەیەک و دەنگێکی سامناک گرتنی و پێچانیەوە و دوابەدوای ئەوە هەموو لە ماڵەکانیاندا بە چۆکدا هاتن و هێزی ئەژنۆیان شکاو تیاچوون.
ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ شُعَيْبًۭا كَأَن لَّمْ يَغْنَوْا۟ فِيهَا ۚ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ شُعَيْبًۭا كَانُوا۟ هُمُ ٱلْخَٰسِرِينَ92
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بەرنامەی شوعەیبیان بەدرۆزانی و باوەڕیان پێی نەبوو (لەناو بران) هەروەک لەو ناوەدا نەبووبن و نەژیابن وابوو، ئەوانەی کە شوعەیبیان بەدرۆزانی و باوەڕیان پێی نەبوو تەنها ئەوان زەرەرمەند و ماڵوێران بوون.
فَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَٰقَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَٰلَٰتِ رَبِّى وَنَصَحْتُ لَكُمْ ۖ فَكَيْفَ ءَاسَىٰ عَلَىٰ قَوْمٍۢ كَٰفِرِينَ93
تهفسیری ئاسان: جا شوعەیب پێغەمبەر، پشتی لێهەڵکردن و وتی: ئەی قەوم و عەشیرەتم سوێند بە خوا بەڕاستی پەیامەکانی پەروەردگارم بەچاکی پێڕاگەیاندن و دڵسۆزیم لەگەڵ کردن، ئیتر من چۆن خەم بخۆم بۆ قەومێک کە بێ باوەڕن.
وَمَآ أَرْسَلْنَا فِى قَرْيَةٍۢ مِّن نَّبِىٍّ إِلَّآ أَخَذْنَآ أَهْلَهَا بِٱلْبَأْسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ لَعَلَّهُمْ يَضَّرَّعُونَ94
تهفسیری ئاسان: لە هیچ شارو وڵاتێکدا هیچ پێغەمبەرێکمان نەناردوە ( کە خەڵکەکەی بدرۆیان زانی بێت و بەگوێیان نەکردبێت) مەگەر خەڵکی ئەو شوێنەمان بەتەنگانە و نەخۆشی گیرۆدە کردوە، بۆ ئەوەی (دابچڵەکێن و تێفکرن) و دەست بکەن بەنزاو پاڕانەوەو لاڵانەوە.
ثُمَّ بَدَّلْنَا مَكَانَ ٱلسَّيِّئَةِ ٱلْحَسَنَةَ حَتَّىٰ عَفَوا۟ وَّقَالُوا۟ قَدْ مَسَّ ءَابَآءَنَا ٱلضَّرَّآءُ وَٱلسَّرَّآءُ فَأَخَذْنَٰهُم بَغْتَةًۭ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ95
تهفسیری ئاسان: پاشان شوێنی تەنگانەو ناخۆشیەکەمان گۆڕی بەشوێنی خۆشی و کامەرانی، هەتا بەتەواوی لە هەموو ڕویەکەوە زیادیان کردو کەوتنە خۆشیەوە و (وایان لێهات کە خۆشی و ناخۆشی بەتاقیکردنەوە دانەنێن) جا وتیان: بەڕاستی ناخۆشی و خۆشی تووشی باوو باپیرانیشمان بووە (ئەمە شتێکی ئاساییە!!) ئێمەش کتوپڕ گرتمانن لەکاتێکدا ئەوان هەستیان بە خۆیان نەکرد لەناومان بردن و تەخت و تاراجیانمان تێکدا.
وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ ٱلْقُرَىٰٓ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّقَوْا۟ لَفَتَحْنَا عَلَيْهِم بَرَكَٰتٍۢ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ وَلَٰكِن كَذَّبُوا۟ فَأَخَذْنَٰهُم بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ96
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر خەڵکی شارەکان بەڕاستی باوەڕیان بهێنایەو خۆیان بپاڕاستایە، ئەوا بێگومان ئێمە دەرگای فەڕو بەرەکەتی ئاسمان و زەوییان لەسەر دەکردنەوە، بەڵام ئەوان کە پەیام و پێغەمبەرانی ئێمەیان بەدرۆزانی، جا ئێمەش بەهۆی ئەو کاروکردەوانەی کە دەیانکرد گرتمانن و لەناومان بردن.
أَفَأَمِنَ أَهْلُ ٱلْقُرَىٰٓ أَن يَأْتِيَهُم بَأْسُنَا بَيَٰتًۭا وَهُمْ نَآئِمُونَ97
تهفسیری ئاسان: جا ئایا خەڵکی شارەکان لەوە دڵنیان و ناترسن کە تۆڵەی ئێمە بێت بۆیان لە شەودا لە کاتێکدا کە ئەوان نوستوون؟!
أَوَأَمِنَ أَهْلُ ٱلْقُرَىٰٓ أَن يَأْتِيَهُم بَأْسُنَا ضُحًۭى وَهُمْ يَلْعَبُونَ98
تهفسیری ئاسان: ئایا خەڵکی شارەکان دڵنیاشن و ناترسن لەوەی کە تۆڵەی ئێمە بێت بۆیان لە چێشتەنگاودا، لەکاتێکدا ئەوان سەرگەرمی یاری و گەمەن.
أَفَأَمِنُوا۟ مَكْرَ ٱللَّهِ ۚ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلْخَٰسِرُونَ99
تهفسیری ئاسان: جا ئایا دڵنیاو بێباک بوون لە نەخشەو پلانی خوا (لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵ یان لەسەر ئاستی حوکمەت و گەلان)؟! جا کەس بێباک نابێت لە نەخشە و پلانی خوا جگە لە قەومی خەسارەتمەندان نەبێت.
أَوَلَمْ يَهْدِ لِلَّذِينَ يَرِثُونَ ٱلْأَرْضَ مِنۢ بَعْدِ أَهْلِهَآ أَن لَّوْ نَشَآءُ أَصَبْنَٰهُم بِذُنُوبِهِمْ ۚ وَنَطْبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ100
تهفسیری ئاسان: ئایا دەریشنەکەوت بۆ ئەوانەی دێن بەدوای دەستەو چینەکانی پێش خۆیان پاش لەناوچوونی ئەوانەی کە تیایدا نیشتەجێ بوون کە ئەگەر بمانویستایە، ئەوە بەهۆی گوناهەکانیانەوە تووشمان دەکردن (وەک چۆن خەڵکانی پێش خۆیانمان لەناو برد)و مۆرمان دەنا بەسەر دڵەکانیاندا، جا ئەوان نابیستن.
تِلْكَ ٱلْقُرَىٰ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنۢبَآئِهَا ۚ وَلَقَدْ جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَمَا كَانُوا۟ لِيُؤْمِنُوا۟ بِمَا كَذَّبُوا۟ مِن قَبْلُ ۚ كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلْكَٰفِرِينَ101
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) ئەو شارو ناوچانە هەندێک لە هەواڵ و بەسەرهاتەکانیان بۆ دەگێڕینەوە، سوێند بەخوا بێگومان پێغەمبەرانیان بۆ هات، هاوڕێ لەگەڵ چەندەها موعجیزەدا، ئیتر وەنەبێت ئەوانە باوەڕیان هێنابێت بەوەی کە پێشتر بڕوایان پێی نەبوو، ئا بەو شێوەیە خوا مۆر دەنێت بەسەر دڵی بێ باوەڕاندا.
وَمَا وَجَدْنَا لِأَكْثَرِهِم مِّنْ عَهْدٍۢ ۖ وَإِن وَجَدْنَآ أَكْثَرَهُمْ لَفَٰسِقِينَ102
تهفسیری ئاسان: بەشی زۆری ئەو خەڵکە سەرگەردانەمان دەست نەکەوت کە پەیمان شکێن نەبن و بەڕاستی زۆربەی ئەوانەمان بەدەرچوو لە ئاینی خوا دەستکەوت.
ثُمَّ بَعَثْنَا مِنۢ بَعْدِهِم مُّوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ فَظَلَمُوا۟ بِهَا ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُفْسِدِينَ103
تهفسیری ئاسان: پاشان لە دوای ئەو (پێغەمبەرانەی کە باسکران) موسامان هاوڕێ لەگەڵ موعجیزەی جۆراو جۆردا بۆ سەر فیرعەون و دارو دەستەکەی ڕەوانەکرد، کەچی ستەمیان لەخۆیان کردو پێی بێ باوەڕ بوون، جا تەماشا بکە و ببینە بزانە چۆن بوو سەرئەنجامی ئەوانەی کە چێنەری تۆوی خراپە بوون.
وَقَالَ مُوسَىٰ يَٰفِرْعَوْنُ إِنِّى رَسُولٌۭ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ104
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: ئەی فیرعەون چاک بزانە و دڵنیابە کە من ڕەوانە کراوو فرستادەم لەلایەن پەروەردگاری جیهانیانەوە...
حَقِيقٌ عَلَىٰٓ أَن لَّآ أَقُولَ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْحَقَّ ۚ قَدْ جِئْتُكُم بِبَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ فَأَرْسِلْ مَعِىَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ105
تهفسیری ئاسان: هەمیشە سوورم لەسەر ئەوەی هیچ شتێک نەڵێم بەناوی خواوە جگە لەوەی حەق و ڕاست نەبێت، بەڕاستی بەبەڵگەیەکی ڕوونەوە لەلایەن پەروەردگارەوە هاتووم بۆ لاتان: کەواتە (ئەی فیرعەون) داواکارم نەوەی ئیسرائیل ئازاد بکەیت، با لەگەڵ مندا بن و (دەست مەهێنە ڕێگەیان).
قَالَ إِن كُنتَ جِئْتَ بِـَٔايَةٍۢ فَأْتِ بِهَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ106
تهفسیری ئاسان: (فیرعەون بڕوای نەکرد) و وتی: ئەگەر بەڵگەیەکت هێناوە، دە بیخەرە ڕوو، ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانیت.
فَأَلْقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِىَ ثُعْبَانٌۭ مُّبِينٌۭ107
تهفسیری ئاسان: ئینجا موسا دارعەساکەی فڕێداو دەستبەجێ بوو بەمارێکی گەورە و ئاشکرا.
وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِىَ بَيْضَآءُ لِلنَّٰظِرِينَ108
تهفسیری ئاسان: دەستیشی (خستە بن باڵی)ودەری هێنایەوە خێرابوو بە (کافوری) سپی و بریقەی دەدایەوە بۆ تەماشاکەران.
قَالَ ٱلْمَلَأُ مِن قَوْمِ فِرْعَوْنَ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌ عَلِيمٌۭ109
تهفسیری ئاسان: هەندێک لە دەسەڵاتدارانی دارو دەستەی فیرعەون وتیان: بەڕاستی ئەمە جادووگەرێکی زۆر زانایە!!
يُرِيدُ أَن يُخْرِجَكُم مِّنْ أَرْضِكُمْ ۖ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ110
تهفسیری ئاسان: (بەم شتانە) دەیەوێت لەوڵات و نیشتمانتان دەرتانپەڕێنێت، جا چ فەرمانێک دەدەن؟!
قَالُوٓا۟ أَرْجِهْ وَأَخَاهُ وَأَرْسِلْ فِى ٱلْمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ111
تهفسیری ئاسان: وتیان: جارێ وازی لێبهێنە لەگەڵ براکەیدا و چەند پیاوێک بنێرە لە شارەکاندا تا هەموو جادووگەران کۆ بکەنەوە...
يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَٰحِرٍ عَلِيمٍۢ112
تهفسیری ئاسان: هەوڵ بدەن هەموو جادووگەرێکی زاناو شارەزات بۆ پەیدا بکەن.
وَجَآءَ ٱلسَّحَرَةُ فِرْعَوْنَ قَالُوٓا۟ إِنَّ لَنَا لَأَجْرًا إِن كُنَّا نَحْنُ ٱلْغَٰلِبِينَ113
تهفسیری ئاسان: (دوای چەند ڕۆژێک) جادووگەران هاتن بۆ لای فیرعەون وتیان: پاداشتێک، شاباشێکمان دەست دەکەوێت ئەگەر ئێمە (لەم ململانێیەدا) بردمانەوە؟!
قَالَ نَعَمْ وَإِنَّكُمْ لَمِنَ ٱلْمُقَرَّبِينَ114
تهفسیری ئاسان: (فیرعەون) وتی: بەڵێ (ئەی چۆن) ئێوە لە نزیکان و بەڕێزان دەبن.
قَالُوا۟ يَٰمُوسَىٰٓ إِمَّآ أَن تُلْقِىَ وَإِمَّآ أَن نَّكُونَ نَحْنُ ٱلْمُلْقِينَ115
تهفسیری ئاسان: ئەوسا جادووگەران وتیان: ئەی موسا، یان ئەوەیە تۆ دەست بەکار دەبیت و دایدەبەزێنیت یان ئێمە دەستبەکار دەبین هەمیشە دایدەبەزێنین.
قَالَ أَلْقُوا۟ ۖ فَلَمَّآ أَلْقَوْا۟ سَحَرُوٓا۟ أَعْيُنَ ٱلنَّاسِ وَٱسْتَرْهَبُوهُمْ وَجَآءُو بِسِحْرٍ عَظِيمٍۢ116
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: دە ئێوە دەست بەکاربن و دایبەزێنن، جا کاتێک دایانبەزاند، جادوویان لە چاوی خەڵکی کردو ویستیان بیانترسێن و جادوویەکی زۆر گەورەیان پێش هێناو بەرپاکرد.
۞ وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنْ أَلْقِ عَصَاكَ ۖ فَإِذَا هِىَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ117
تهفسیری ئاسان: ئێمەش نیگامان نارد بۆ موسا کە دارعەساکەت فڕێ بدە، جا دەستبەجێ (هەر کە فڕێیدا) ئەو فڕو فێڵەی کە دەیانکرد هەمووی هەڵلووشی.
فَوَقَعَ ٱلْحَقُّ وَبَطَلَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ118
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر حەق چەسپاو دەرکەوت و پووچەڵیش بوەوە ئەوەی ئەوان دەیانکرد.
فَغُلِبُوا۟ هُنَالِكَ وَٱنقَلَبُوا۟ صَٰغِرِينَ119
تهفسیری ئاسان: ئیتر لەو گۆڕەپانەدا (فیرعەون و دارودەستەکەی) شکستیان پێهێنراو بەسەر شۆڕیی و شەرمەزاری گەڕانەوە.
وَأُلْقِىَ ٱلسَّحَرَةُ سَٰجِدِينَ120
تهفسیری ئاسان: (کاتێک دڵنیابوون ئەوە موعجیزەیەو لەدەسەڵاتی ئادەمیزادا نیە) جادووگەران خران بەروودا سوژدەبەر بوون بۆ خوا.
قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ121
تهفسیری ئاسان: جادووگەران وتیان: ئێمە باوەڕێکی پتەومان هێناوە بە پەروەردگاری جیهانیان...
رَبِّ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ122
تهفسیری ئاسان: کە پەروەردگاری موسا و هاروونە.
قَالَ فِرْعَوْنُ ءَامَنتُم بِهِۦ قَبْلَ أَنْ ءَاذَنَ لَكُمْ ۖ إِنَّ هَٰذَا لَمَكْرٌۭ مَّكَرْتُمُوهُ فِى ٱلْمَدِينَةِ لِتُخْرِجُوا۟ مِنْهَآ أَهْلَهَا ۖ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ123
تهفسیری ئاسان: فیرعەون وتی: ئایا باوەڕتان هێنا بە پەروەردگاری موسا و هاروون، پێش ئەوەی من مۆڵەت و ڕووخسەتتان بدەم؟! بەڕاستی دیارە کە ئەمە پیلانێکە سازتانداوە و گێڕاوتانە لە شارەکەدا تا خەڵکەکەی لێ دەربەدەر بکەن، جا لەمەولا دەزانن (چیتان بەسەر دەهێنم)...
لَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُم مِّنْ خِلَٰفٍۢ ثُمَّ لَأُصَلِّبَنَّكُمْ أَجْمَعِينَ124
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت دەست و قاچەکانتان ڕاست و چەپ دەبڕم، پاشان سوێند بێت هەمووتان هەڵدەواسم و لە خاچتان دەدەم.
قَالُوٓا۟ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ125
تهفسیری ئاسان: (جادووگەرانی ئەوسا کە ئیماندارانی ئێستەن) وتیان: (ئێمە باکمان نیە) بەڕاستی ئێمە هەر بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە...
وَمَا تَنقِمُ مِنَّآ إِلَّآ أَنْ ءَامَنَّا بِـَٔايَٰتِ رَبِّنَا لَمَّا جَآءَتْنَا ۚ رَبَّنَآ أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًۭا وَتَوَفَّنَا مُسْلِمِينَ126
تهفسیری ئاسان: تۆ هیچ بێزاریەکت لە ئێمە نیە جگە لەوە کە باوەڕمان بەبەڵگە و موعجیزەکانی پەروەردگارمان هێناوە، کاتێک بۆمان هات، (پاشان دەستی نزاو پاڕانەوەیان بەرز کردەوە و وتیان) پەروەردگارا خۆگری و ئارامیمان بەسەردا بڕێژەو بە موسوڵمانێتی بمانمرێنە.
وَقَالَ ٱلْمَلَأُ مِن قَوْمِ فِرْعَوْنَ أَتَذَرُ مُوسَىٰ وَقَوْمَهُۥ لِيُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَيَذَرَكَ وَءَالِهَتَكَ ۚ قَالَ سَنُقَتِّلُ أَبْنَآءَهُمْ وَنَسْتَحْىِۦ نِسَآءَهُمْ وَإِنَّا فَوْقَهُمْ قَٰهِرُونَ127
تهفسیری ئاسان: هەندێک لە دەسەڵاتدارانی دارو دەستەی فیرعەون وتیان: ئایا (هەروا بەئاسانی) واز لە موساو قەومەکەی دەهێنیت بۆ ئەوەی خراپە و تاوان بچێنن لەم زەویەداو واز لە خۆت و خواکانت بهێنن؟! فیرعەون وتی: (چۆن وازیان لێ دەهێنین) لەمەودوا بەزۆریی کوڕەکانیان دەکوژین، ئافرەتانیشیان بەزیندوویی دەهێڵینەوە (بۆ کەنیزەکی) و بەڕاستی ئێمە بەسەریاندا زاڵین و چاوپۆشیان لێناکەین.
قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ ٱسْتَعِينُوا۟ بِٱللَّهِ وَٱصْبِرُوٓا۟ ۖ إِنَّ ٱلْأَرْضَ لِلَّهِ يُورِثُهَا مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۖ وَٱلْعَٰقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ128
تهفسیری ئاسان: موسا بەقەومەکەی وت: داوای کۆمەکی و پشتیوانی لە خوا بکەن و دان بەخۆدا بگرن و ئارامگر بن، بەڕاستی زەوی موڵکی خوایەو دەیسپێرێت بەهەرکەس کە بیەوێت لە بەندەکانی، سەرئەنجامیش هەر بۆ پارێزکارانە.
قَالُوٓا۟ أُوذِينَا مِن قَبْلِ أَن تَأْتِيَنَا وَمِنۢ بَعْدِ مَا جِئْتَنَا ۚ قَالَ عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يُهْلِكَ عَدُوَّكُمْ وَيَسْتَخْلِفَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ129
تهفسیری ئاسان: (قەومەکەی موسا دیارە زۆر لە ناخۆشیدا بوون) بۆیە وتیان: پێش ئەوەی تۆ بێیتە ناومان و دوای ئەوەش کە هاتوویت (بارودۆخی ئێمە نەگۆڕاوە) هەر ئازاردراو بووین، موسا وتی: ئومێد وایە پەروەردگارتان دوژمنەکەتان لەناو ببات و بتانکاتە جێنشین لە زەویدا، ئەوسا سەیرتان دەکات کە ئێوە چۆن کاردەکەن!!
وَلَقَدْ أَخَذْنَآ ءَالَ فِرْعَوْنَ بِٱلسِّنِينَ وَنَقْصٍۢ مِّنَ ٱلثَّمَرَٰتِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ130
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بەخوا بەڕاستی ئێمە شوێنکەوتوەکان و گەلی فیرعەونمان گیرۆدەی چەند ساڵێکی گرانی و نەهاتی و کەم بونەوەی ڕزق و ڕۆزیی و بەروبوومەکان کرد، بۆ ئەوەی ئەوان دابچڵەکێن و پەند وەرگرن و بیربکەنەوە.
فَإِذَا جَآءَتْهُمُ ٱلْحَسَنَةُ قَالُوا۟ لَنَا هَٰذِهِۦ ۖ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌۭ يَطَّيَّرُوا۟ بِمُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓ ۗ أَلَآ إِنَّمَا طَٰٓئِرُهُمْ عِندَ ٱللَّهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ131
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانە کاتێک خێرو چاکەیەکیان بۆ بێت ئەوە دەڵێن: ئەمە حەقی خۆمانە و ئێمە شایستەین، خۆ ئەگەر ناخۆشیەکیان تووش بێت ئۆباڵ و شوومیان دەدەنە پاڵ موساو ئەوانەی لەگەڵیدا بوون، ئاگاداربن بەڕاستی هەرچی ڕەشبینی و گەشبینیان هەیە هەمووی لەلایەن خواوەیە، بەڵام زۆربەیان ئەم ڕاستیانە تێ ناگەن و نایزانن.
وَقَالُوا۟ مَهْمَا تَأْتِنَا بِهِۦ مِنْ ءَايَةٍۢ لِّتَسْحَرَنَا بِهَا فَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ132
تهفسیری ئاسان: (فیرعەون و دارو دەستەی) وتیان: هەر چیمان بۆ بهێنیت لە بەڵگەو موعجیزە تا چاوبەستمان لێبکەی پێی، ئەوە ئێمە هەر بڕوادارنین بە تۆ!!
فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ ٱلطُّوفَانَ وَٱلْجَرَادَ وَٱلْقُمَّلَ وَٱلضَّفَادِعَ وَٱلدَّمَ ءَايَٰتٍۢ مُّفَصَّلَٰتٍۢ فَٱسْتَكْبَرُوا۟ وَكَانُوا۟ قَوْمًۭا مُّجْرِمِينَ133
تهفسیری ئاسان: جا ئێمەش بەڵای لافاوو کوللە و ئەسپێ و بۆقی جۆراو جۆرو خوێنمان ناردە سەریان لە کاتێکدا ئەوانە چەندەها بەڵگەی ڕوون بوون (لەسەر تاوانباریان)، کەچی ئەوان هەر لووت بەرزیان کردو خۆیان بەزل و گەورەزانی، بەڕاستی قەومێکی تاوانبارو تاوانکار بوون.
وَلَمَّا وَقَعَ عَلَيْهِمُ ٱلرِّجْزُ قَالُوا۟ يَٰمُوسَى ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَ ۖ لَئِن كَشَفْتَ عَنَّا ٱلرِّجْزَ لَنُؤْمِنَنَّ لَكَ وَلَنُرْسِلَنَّ مَعَكَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ134
تهفسیری ئاسان: جا کاتێکیش هەر بەڵایەک لەو بەڵایانە بەسەریاندا هات (پەنایان دەبرد بۆ موسا) و دەیانوت: ئەی موسا (فریامان بکەوە) لە پەروەردگارت بپاڕێرەوە بۆمان، بەو پەیمانەی کە خوا لای داناویت، سوێند بەخوا ئەگەر ئەم بەڵایانەمان لەسەر هەڵگری ئەوسا بێگومان باوەڕت پێ دەکەین و نەوەی ئیسرائیلیش ئازاد دەکەین و لەگەڵتا دەنێرین.
فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ ٱلرِّجْزَ إِلَىٰٓ أَجَلٍ هُم بَٰلِغُوهُ إِذَا هُمْ يَنكُثُونَ135
تهفسیری ئاسان: جاکاتێک بەڵاکانمان لەسەر لادەبردن بۆ کاتێکی دیاریکراو کە ئەوان پێی دەگەیشتن، ئەوە خێرا پەیمانەکانیان دەشکاندو لە سنوور دەترازان و (دەچوونەوە دۆخی جاران).
فَٱنتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَأَغْرَقْنَٰهُمْ فِى ٱلْيَمِّ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَكَانُوا۟ عَنْهَا غَٰفِلِينَ136
تهفسیری ئاسان: جا ئێمەش تۆڵەمان لێسەندن و نوقمی دەریامان کردن، چونکە ئەوان بڕوایان بە بەڵگە و موعجیزەکانی ئێمە نەبوو بە درۆیان دادەنا و، ئەوان لێی بێئاگا بوون.
وَأَوْرَثْنَا ٱلْقَوْمَ ٱلَّذِينَ كَانُوا۟ يُسْتَضْعَفُونَ مَشَٰرِقَ ٱلْأَرْضِ وَمَغَٰرِبَهَا ٱلَّتِى بَٰرَكْنَا فِيهَا ۖ وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ ٱلْحُسْنَىٰ عَلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ بِمَا صَبَرُوا۟ ۖ وَدَمَّرْنَا مَا كَانَ يَصْنَعُ فِرْعَوْنُ وَقَوْمُهُۥ وَمَا كَانُوا۟ يَعْرِشُونَ137
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئەو قەوم و گەلەی لاواز دەکران و دەچەوسێنرانەوە لە هەموو خۆرهەڵات و خۆرئاوای ئەو وڵاتەی کە فەڕو بەرەکەتمان بەسەردا ڕژاند بوو کردە جێنشین و بەڵێنی ڕاست و جوانی پەروەردگارت (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) جێبەجێ بوو بۆ نەوەی ئیسرائیل بەهۆی ئەوەی کە ئارامیان لەسەرگرت، (کەواتە ئەگەر ئوممەتی تۆیش ئاوا خؤگربن بێگومان هەمان ئەنجام بەدەست دەهێنن)، هەرچیش فیرعەون و قەومەکەی دروستیان دەکردو ئەو کۆشک و تەلارسازیەی کە دەیانکرد، هەر هەموویمان کاول و وێران کرد.
وَجَٰوَزْنَا بِبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱلْبَحْرَ فَأَتَوْا۟ عَلَىٰ قَوْمٍۢ يَعْكُفُونَ عَلَىٰٓ أَصْنَامٍۢ لَّهُمْ ۚ قَالُوا۟ يَٰمُوسَى ٱجْعَل لَّنَآ إِلَٰهًۭا كَمَا لَهُمْ ءَالِهَةٌۭ ۚ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌۭ تَجْهَلُونَ138
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا نەوەی ئیسرائیلمان لە دەریاکە پەڕاندەوە، دوای تاوێک ڕێیان کەوت لە خەڵکێک کە بەدەوری بتەکانیاندا دەخولانەوەو دەیانپەرستن، (دەستەیەکیان) وتیان: ئەی موسا خوایەکیش بۆ ئێمە ساز بکە وەکو ئەوانە چەند خوایەکیان هەیە!! موسا پێی وتن: بەڕاستی ئێوە قەومێکن نەدەزانن و نەدەفامن...
إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ مُتَبَّرٌۭ مَّا هُمْ فِيهِ وَبَٰطِلٌۭ مَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ139
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئائەوانە ئەوەی تێدا دەژین لەناوچووە و، پووچەڵە ئەوەی ئەوان دەیانکرد.
قَالَ أَغَيْرَ ٱللَّهِ أَبْغِيكُمْ إِلَٰهًۭا وَهُوَ فَضَّلَكُمْ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ140
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: ئایا کەی ڕەوایە بێجگە لە خوا خوایەکی ترتان بۆ بخوازم، لەکاتێکدا کە ئەو زاتە لەناو خەڵکی ئەم جیهانەدا هەڵی بژاردوون و ڕێزی زیاتری لێناوون.
وَإِذْ أَنجَيْنَٰكُم مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ ۖ يُقَتِّلُونَ أَبْنَآءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَآءَكُمْ ۚ وَفِى ذَٰلِكُم بَلَآءٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌۭ141
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو کاتەش بکەن کە ڕزگارمان کردن لە دارو دەستەی فیرعەون کاتێک کە ناسۆرترین ئەشکەنجەیان دەدان، بەشێوەیەکی دڕندانە زۆرینەی کوڕەکانی ئێوەیان دەکوشت وئافرەتەکانی ئێوەشیان دەهێشتەوە (بۆ کەنیزەکی)، لەوەشدا بەڵاو تاقیکردنەوەیەکی گەورە هەیە بۆتان لەلایەن پەروەردگارتانەوە (بۆچی زوو فەرامۆشتان کرد).
۞ وَوَٰعَدْنَا مُوسَىٰ ثَلَٰثِينَ لَيْلَةًۭ وَأَتْمَمْنَٰهَا بِعَشْرٍۢ فَتَمَّ مِيقَٰتُ رَبِّهِۦٓ أَرْبَعِينَ لَيْلَةًۭ ۚ وَقَالَ مُوسَىٰ لِأَخِيهِ هَٰرُونَ ٱخْلُفْنِى فِى قَوْمِى وَأَصْلِحْ وَلَا تَتَّبِعْ سَبِيلَ ٱلْمُفْسِدِينَ142
تهفسیری ئاسان: بەڵێنی سی شەومان بە موسادا (کە خواپەرستی تێدا بکات، تا ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی تەورات) و بە دە شەوی تر ماوەکەمان تەواوکرد، ئینجا کاتی گفتوگۆی موسا لەگەڵ پەروەردگاریدا تەواو بوو کە گەیشتە چل شەو، موسا (پێش ڕۆیشتنی بۆ کێوی طور) بە هارونی برای وت: ئیتر تۆ لە جیاتی من بە لەناو قەوم و عەشرەتمدا دەوری چاکسازی ببینە و نەکەیت شوێن ڕێبازی ئەوانە بکەویت کە چێنەری تۆوی خراپەن.
وَلَمَّا جَآءَ مُوسَىٰ لِمِيقَٰتِنَا وَكَلَّمَهُۥ رَبُّهُۥ قَالَ رَبِّ أَرِنِىٓ أَنظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَن تَرَىٰنِى وَلَٰكِنِ ٱنظُرْ إِلَى ٱلْجَبَلِ فَإِنِ ٱسْتَقَرَّ مَكَانَهُۥ فَسَوْفَ تَرَىٰنِى ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُۥ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُۥ دَكًّۭا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًۭا ۚ فَلَمَّآ أَفَاقَ قَالَ سُبْحَٰنَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلْمُؤْمِنِينَ143
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک موسا هات بۆ کات و شوێنی دیاریکراومان و پەروەردگاریشی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەگەڵدا ئەنجامدا (دیارە لە حاڵەتێکی ڕۆحی و دەروونی زۆر بەرزدا بووە، کەوتۆتە جیهانێکی زۆر سەیرو خۆشەوە کە قەڵەم ناتوانێت باسی بکات و زمان ناتوانێت وەسفی بکات، ئاخر ناحەقی نیە، پەروەردگاری ئەم بوونەوەرە گفتوگۆ لەگەڵ بەندەیەکی خۆیدا ئەنجام بدات، با پێغەمبەریش بێت، بۆیە لە خۆشیدا هاتە گفت و) وتی: (تو خوا، خوایە گیان، ئەی پەروەردگاری ئازیزم) خۆتم نیشان بدە تا تێر تەماشات بکەم، خوای گەورەش فەرمووی: هەرگیز (لە دنیادا) نامبینیت (بۆ دڵنیاکردنی لەوەی کە بەرگەی تەجەلای زاتی پەروەردگار ناگرێت) پێی فەرموو: بەڵام (ئەگەر هەر حەز دەکەیت) سەیری ئەو چیایە بکە، جا ئەگەر مایەوە لە جێگەی خۆیدا ئەوا لەوەودوا تۆش من دەبینیت، جا کاتێک پەروەردگاری خۆی نیشانی کێوەکەداو تەجەلای کرد، کێوەکەی سووتاند و ورد و خاشی کرد، موساش کەوت و لە هۆش خۆی چوو، ئینجا کاتێک هاتەوە هۆش خۆی (زانی داخوازیەکەی زۆر گەورە بووە) وتی: ستایش و بێگەردی و کەماڵ هەر سایشتەی تۆیە، من پەشیمانم لە داخوازیەکەم و گەڕامەوە بۆ لای تۆ و من یەکەم کەسم لە ئیمانداران.
قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ إِنِّى ٱصْطَفَيْتُكَ عَلَى ٱلنَّاسِ بِرِسَٰلَٰتِى وَبِكَلَٰمِى فَخُذْ مَآ ءَاتَيْتُكَ وَكُن مِّنَ ٱلشَّٰكِرِينَ144
تهفسیری ئاسان: (خوای گەورە) فەرمووی: ئەی موسا بەڕاستی من تۆم هەڵبژاردوە لەناو خەڵکیدا بەهۆی پەیامەکانمەوە و گفتوگۆکردنیشم لەگەڵ تۆدا، جا هەرچیەکم پێبەخشیوویت بە توندو تۆڵی بیگرەو پەیڕەوی بکەو ڕای بگەیەنە و هەمیشە و بەردەوام لە سوپاسگوزاران بە.
وَكَتَبْنَا لَهُۥ فِى ٱلْأَلْوَاحِ مِن كُلِّ شَىْءٍۢ مَّوْعِظَةًۭ وَتَفْصِيلًۭا لِّكُلِّ شَىْءٍۢ فَخُذْهَا بِقُوَّةٍۢ وَأْمُرْ قَوْمَكَ يَأْخُذُوا۟ بِأَحْسَنِهَا ۚ سَأُو۟رِيكُمْ دَارَ ٱلْفَٰسِقِينَ145
تهفسیری ئاسان: لە تابلۆکانی (تەوراتیشدا) لە هەموو بابەتێکمان بۆ تۆمار کردبوو، ئامۆژگاری تێرو تەواو (بۆ هەموو چالاکیەکانی ژیان)، هەروەها ڕوون کردنەوە بۆ هەموو شتێک و هەموو بابەتێک، کەوابوو ئەی موسا: بەتوندی بیانگرە و پەیڕەویان بکەو فەرمان بە قەومەکەشت بدە: کە بەجوانترین شێوە وەریان بگرن و پەیڕەویان بکەن، لە ئایندەدا خانووبەرە و شوێنی تاوانبارو لە سنوور دەرچوانتان نیشان دەدەم (چۆن وێرانی دەکەین).
سَأَصْرِفُ عَنْ ءَايَٰتِىَ ٱلَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَإِن يَرَوْا۟ كُلَّ ءَايَةٍۢ لَّا يُؤْمِنُوا۟ بِهَا وَإِن يَرَوْا۟ سَبِيلَ ٱلرُّشْدِ لَا يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًۭا وَإِن يَرَوْا۟ سَبِيلَ ٱلْغَىِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًۭا ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَكَانُوا۟ عَنْهَا غَٰفِلِينَ146
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسانەی کە بەناحەق فیز دەکەن لە زەویداو خۆیان بەگەورەتر دەنوێنن (لە خەڵکی)، لەمەودوا ڕووی دڵیان وەردەچەرخێنم لە تێگەیشتنی ئایەت و فەرمانەکانم، خۆ ئەوانە ئەگەر هەر بەڵگە و نیشانەیەک ببینن ئەوە باوەڕی پێناکەن، ئەگەر ڕێبازی بەرژەوەندی دنیاو قیامەت ببینن ئەوە نایگرنەبەر، خۆ ئەگەر ڕێبازی ئارەزوو پەرستی و گومڕایی ببینن، ئەوە دەیگرنە بەرو پەیڕەوی دەکەن، ئەوە لەبەر ئەوەیە چونکە بەڕاستی ئەوان بڕوایان بەئایەت و فەرمانەکانی ئێمە نەبوو لێیان بێئاگا بوون.
وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَلِقَآءِ ٱلْءَاخِرَةِ حَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ ۚ هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ147
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی کە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە و بە یەکگەیشنەوەیان لە دوارۆژدا بەدرۆزانی، ئەوانە هەموو کاروکردەوەکانیان پووچ و بێ نرخ و بێ سوود بوو، ئایا پاداشتی هیچ شتێکیان دەدرێتەوە جگە لەوەی کە دەیانکرد؟!
وَٱتَّخَذَ قَوْمُ مُوسَىٰ مِنۢ بَعْدِهِۦ مِنْ حُلِيِّهِمْ عِجْلًۭا جَسَدًۭا لَّهُۥ خُوَارٌ ۚ أَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّهُۥ لَا يُكَلِّمُهُمْ وَلَا يَهْدِيهِمْ سَبِيلًا ۘ ٱتَّخَذُوهُ وَكَانُوا۟ ظَٰلِمِينَ148
تهفسیری ئاسان: جا لە دوای چوونی موسا (بۆ کێوی طور) قەومەکەی پەیکەری گوێرەکەیەکیان لە خشڵەکانیان دروست کرد، کە بۆڕەیەکی هەبوو!! ئایا ئەوان نەیانزانی کە ئەوە بەڕاستی قسەیان لەگەڵدا ناکات و ڕێنمووییان ناکات بۆ هیچ ڕێیەک، (سەیرە لەگەڵ ئەو هەموو کەم و کووڕیانەشدا) کردیان بەخوای خۆیان، ئەوانە ستەمکار بوون.
وَلَمَّا سُقِطَ فِىٓ أَيْدِيهِمْ وَرَأَوْا۟ أَنَّهُمْ قَدْ ضَلُّوا۟ قَالُوا۟ لَئِن لَّمْ يَرْحَمْنَا رَبُّنَا وَيَغْفِرْ لَنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ149
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش کە لە دەستیان چوو و پەشیمان بوونەوە و (ڕاستییان بۆ دەرکەوت و گوێرەکە بوو بە پەند لەبەر چاویان) زانیان و دڵنیا بوون کە بەڕاستی گومڕا بوون و وتیان: سوێند بە خوا ئەگەر پەروەردگارمان بەزەیی پیاماندا نەیەتەوە و لێمان خۆش نەبێت، ئەوە بەڕاستی لە زەرەرمەندانین.
وَلَمَّا رَجَعَ مُوسَىٰٓ إِلَىٰ قَوْمِهِۦ غَضْبَٰنَ أَسِفًۭا قَالَ بِئْسَمَا خَلَفْتُمُونِى مِنۢ بَعْدِىٓ ۖ أَعَجِلْتُمْ أَمْرَ رَبِّكُمْ ۖ وَأَلْقَى ٱلْأَلْوَاحَ وَأَخَذَ بِرَأْسِ أَخِيهِ يَجُرُّهُۥٓ إِلَيْهِ ۚ قَالَ ٱبْنَ أُمَّ إِنَّ ٱلْقَوْمَ ٱسْتَضْعَفُونِى وَكَادُوا۟ يَقْتُلُونَنِى فَلَا تُشْمِتْ بِىَ ٱلْأَعْدَآءَ وَلَا تَجْعَلْنِى مَعَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ150
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک موسا گەڕایەوە بۆ لای قەومەکەی (زانی بووی خەریکی گوێرەکە پەرستین) زۆر بەتوڕەیی و پەستی و غەمباریەوە وتی: بەڕاستی دوای ڕۆشتنی من جێنشینیەکی خراپی منتان کرد، ئەوە پەلەتان کرد لە وادەی پەروەردگارتاندا؟ (ئیتر لەداخی ئەو لادان و سەرگەردانیە) تابلۆکانی (تەورات)ی فڕێداو پەلاماری قژی (هاروون)ی برای داو ڕای کێشا بۆ لای خۆی، (هاروون) وتی: کوڕی دایکم (خەتای من نەبوو، من زۆر هەوڵمدا بەڵام بێ سوود بوو) بە ڕاستی ئەو خەڵکە زۆریان بۆ هێنام و هێزیان لێسەندم، خەریک بوو بشمکوژن (کاکە گیان) کەوابوو دوژمنانم پێ شاد مەکە و لەگەڵ قەومی ستەمکاردا حسابم بۆ مەکە.
قَالَ رَبِّ ٱغْفِرْ لِى وَلِأَخِى وَأَدْخِلْنَا فِى رَحْمَتِكَ ۖ وَأَنتَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ151
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا ئیتر موسا بەخۆیدا هاتەوە و) وتی: پەروەردگارا لە خۆم و براکەشم خۆش ببە و هەردووکمان بخەرە نێو ڕەحمەت و میهرەبانی خۆتەوە و تۆ لە هەموو کەس بەسۆزتر و میهرەبانتریت.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ ٱلْعِجْلَ سَيَنَالُهُمْ غَضَبٌۭ مِّن رَّبِّهِمْ وَذِلَّةٌۭ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُفْتَرِينَ152
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە گوێرەکەکەیان پەرست، لەئایندەدا لەلایەن پەروەردگاریانەوە خەشم و قینیان دەگاتێ و زەلیلی و خەجاڵەتییش بەشیان دەبێت لە ژیانی دنیادا، هەر بەو شێوەیەش پاداشتی ئەوانە دەدەینەوە کە درۆ بەدەم خواوە هەڵدەبەستن.
وَٱلَّذِينَ عَمِلُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ثُمَّ تَابُوا۟ مِنۢ بَعْدِهَا وَءَامَنُوٓا۟ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعْدِهَا لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ153
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە کردارە خراپەکانیان ئەنجامداوە و پاشان لە دوای کردارە خراپەکان تەوبەیان کردو پەشیمان بوونەوە و باوەڕێکی دامەزراویان هێنا، ئەوە بێگومان پەروەردگاری تۆ (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) لە دوای ئەنجامدانی ئەوکارانە لێخۆشبوو میهرەبانە.
وَلَمَّا سَكَتَ عَن مُّوسَى ٱلْغَضَبُ أَخَذَ ٱلْأَلْوَاحَ ۖ وَفِى نُسْخَتِهَا هُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ لِّلَّذِينَ هُمْ لِرَبِّهِمْ يَرْهَبُونَ154
تهفسیری ئاسان: کاتێک تووڕەیی موسا هێور بۆوە، تابلۆکانی (تەورات)ی هەڵگرتەوە، کەلە توێیدا ڕێنموویی و ڕەحمەت و میهرەبانی تیادا دەدرەوشایەوە بۆ ئەوانەی کە لە پەروەردگاریان دەترسن و مەبەستیانە لێیان نەڕەنجێت.
وَٱخْتَارَ مُوسَىٰ قَوْمَهُۥ سَبْعِينَ رَجُلًۭا لِّمِيقَٰتِنَا ۖ فَلَمَّآ أَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ قَالَ رَبِّ لَوْ شِئْتَ أَهْلَكْتَهُم مِّن قَبْلُ وَإِيَّٰىَ ۖ أَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَّآ ۖ إِنْ هِىَ إِلَّا فِتْنَتُكَ تُضِلُّ بِهَا مَن تَشَآءُ وَتَهْدِى مَن تَشَآءُ ۖ أَنتَ وَلِيُّنَا فَٱغْفِرْ لَنَا وَٱرْحَمْنَا ۖ وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْغَٰفِرِينَ155
تهفسیری ئاسان: (دوای ماوەیەک) موسا حەفتا پیاوی لە قەومەکەی هەڵبژارد (تا پەشیمانی تەواو دەربڕن لەگوێرەکە پەرستی، لەکاتی دیاری کراودا بردنی بۆ لای کێوی طور) جا کاتێک تووشی بوومەلەرزەکە بوون و گرتنی، موسا وتی: پەروەردگارا خۆ ئەگەر بتویستایە پێشتر منیش و ئەوانیشت لەناو دەبرد، ئایا ئێمە لەناو دەبەیت بەهۆی ئەوەی کە ئەو نەفامانەمان کردویانە، ئەمە هیچ شتێک نیە تەنها تاقیکردنەوەیەکی زاتی تۆ نەبێت کە ئەوەی بتەوێت پێگومڕا دەکەیت، ئەوەش بتەوێت هیدایەتی دەدەیت، هەر تۆ پشت و پەنای ئێمەی، جا (داواکارین) لێمان خۆش ببیت و بەزەییت پیاماندا بێتەوە، تۆ چاکترینی چاوپۆشیکەرانی.
۞ وَٱكْتُبْ لَنَا فِى هَٰذِهِ ٱلدُّنْيَا حَسَنَةًۭ وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ إِنَّا هُدْنَآ إِلَيْكَ ۚ قَالَ عَذَابِىٓ أُصِيبُ بِهِۦ مَنْ أَشَآءُ ۖ وَرَحْمَتِى وَسِعَتْ كُلَّ شَىْءٍۢ ۚ فَسَأَكْتُبُهَا لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلَّذِينَ هُم بِـَٔايَٰتِنَا يُؤْمِنُونَ156
تهفسیری ئاسان: داواکارین کە لە دنیادا چاکەمان بۆ پێش بهێنیت و لە قیامەتیشدا، ئێمە بەڕاستی ڕێنموویی کراوین بۆ لای زاتی تۆ، (خوای گەورە لە وەڵامیاندا) فەرمووی: سزاو تۆڵەم تووشی کەسێک دەکەم کە بمەوێت و (شایستە بێت)، ڕەحمەت و میهرەبانیم هەموو شتێکی گرتۆتەوە، جا لەمەودوا ئەو ڕەحمەت و میهرەبانیەم تۆمار دەکەم و بڕیار دەدەم بۆ ئەو کەسانەی کە تەقواو پارێزکاری دەکەن و زەکات دەدەن و ئەوانیش کە باوەڕی تەواو بەئایەت و فەرمانەکانی ئێمە دەهێنن...
ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلرَّسُولَ ٱلنَّبِىَّ ٱلْأُمِّىَّ ٱلَّذِى يَجِدُونَهُۥ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ وَٱلْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَىٰهُمْ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ ٱلْخَبَٰٓئِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَٱلْأَغْلَٰلَ ٱلَّتِى كَانَتْ عَلَيْهِمْ ۚ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِهِۦ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَٱتَّبَعُوا۟ ٱلنُّورَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ مَعَهُۥٓ ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ157
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە شوێنی ئەم (محمد(صلی اللە علیە وسلم) پێغەمبەرە هەواڵدەرە نەخوێندەوارە دەکەون ئەوەی کە (گاورو جوو، ناوو نیشانیان) دەستیان دەکەوێت نووسراوە لای ئەوان لە تەورات و ئینجیلدا، فەرمانیان پێدەدات بەچاکەو قەدەغەی گوناهو خراپەیان لێدەکات و هەرچیەک پاکو چاکە بۆیان حەڵاڵ دەکات و هەرچی پیس و ناپوختە لێیان حەرام دەکات و ئەرکە قورس و سەنگینەکان لەسەرشانیان لادەبات، ئەو کۆت و زنجیرانەش کە لەسەریان بوو لای دەبات (وەک خۆ کۆشتن لەکاتی تەوبەدا... هتد)، جا ئەوانەی باوەڕیان پێ هێناوە و پشتیوانیان لێکردوە و پشتگیریان کردووە و شوێنی ئەو نوورە کەوتوون (کە قورئانە) و هاوڕێ لەگەڵیدا ڕەوانە کراوە، هەر ئەوانە سەرفرازو ڕزگارن.
قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنِّى رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۖ فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِ ٱلنَّبِىِّ ٱلْأُمِّىِّ ٱلَّذِى يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَكَلِمَٰتِهِۦ وَٱتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ158
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: ئەی خەڵکینە بەڕاستی من پێغەمبەرو فرستادەی خوام بۆ ئێوە بەگشتی، ئەو خوایەی کە هەر بۆئەوە خاوەندارێتی ئاسمانەکان و زەوی، هیچ خوایەک نیە جگە لەو زاتە، دەژێنێت و دەمرێنێت، جا کەوابوو باوەڕی پتەو بهێنن بەو خوایەو بەپێغەمبەرەکەی، کە هەواڵدەرێکی نەخوێندەوارە، (تاهیچ کەس نەڵێت پیاوێکی خوێندەوار بووە و خۆی قورئانی داناوە) ئەو پێغەمبەرەی کە خۆی باوەڕ دەهێنێت بە خواو بە فەرموودەکانی، دە ئێوەش شوێنی بکەون، بۆ ئەوەی ئێوە ڕێنموویی وەرگرن.
وَمِن قَوْمِ مُوسَىٰٓ أُمَّةٌۭ يَهْدُونَ بِٱلْحَقِّ وَبِهِۦ يَعْدِلُونَ159
تهفسیری ئاسان: لە قەومی موسا کەسانێک هەن (ژیرو هۆشمەندن و شوێنی حەق دەکەون و) ڕێنموویی خەڵک دەکەن و شارەزایان دەکەن بەحەق و ڕاستی، هەر بەو حەقە خەڵکی ڕاست دەکەنەوە (لە لادان و سەرکەشی).
وَقَطَّعْنَٰهُمُ ٱثْنَتَىْ عَشْرَةَ أَسْبَاطًا أُمَمًۭا ۚ وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ إِذِ ٱسْتَسْقَىٰهُ قَوْمُهُۥٓ أَنِ ٱضْرِب بِّعَصَاكَ ٱلْحَجَرَ ۖ فَٱنۢبَجَسَتْ مِنْهُ ٱثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًۭا ۖ قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍۢ مَّشْرَبَهُمْ ۚ وَظَلَّلْنَا عَلَيْهِمُ ٱلْغَمَٰمَ وَأَنزَلْنَا عَلَيْهِمُ ٱلْمَنَّ وَٱلسَّلْوَىٰ ۖ كُلُوا۟ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقْنَٰكُمْ ۚ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ160
تهفسیری ئاسان: ئێمە نەوەی ئیسرائیلمان کرد بە دوانزە تیرەو تایەفە (دوای ئەوەی بەبیابانی سینادا کۆچیان دەکرد تووشی تینویەتیەکی زۆر بوون) و وەحی و نیگامان بۆ موسا نارد کاتیک قەومەکەی داوای ئاویان لێکرد کە: بە دار عاساکەت بماڵە بەبەردەکەدا ( هەر کە ئەو کارەی کرد) بەردەکە دوانزە کانی لێ هەڵقوڵا، بێگومان هەر تیرەو تایەفەیەک کانیاوی خۆی زانی و هەوریشمان کرد بە سێبەر بەسەریانەوە (تا گەرما زۆریان بۆ نەهێنێت)و گەزۆ و باڵندەی شەلاقەشمان بەسەردا باراندن، دە بخۆن لەو هەموو ڕزق و ڕۆزیە پاکانەی کە پێمان بەخشیوون، جا وەنەبێت ئەوانە ستەمیان لە ئێمە کردبێت (بە ناشوکری کردن و بێزاری دەربڕین) بەڵکو ستەمیان هەر لە خۆیان دەکرد.
وَإِذْ قِيلَ لَهُمُ ٱسْكُنُوا۟ هَٰذِهِ ٱلْقَرْيَةَ وَكُلُوا۟ مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ وَقُولُوا۟ حِطَّةٌۭ وَٱدْخُلُوا۟ ٱلْبَابَ سُجَّدًۭا نَّغْفِرْ لَكُمْ خَطِيٓـَٰٔتِكُمْ ۚ سَنَزِيدُ ٱلْمُحْسِنِينَ161
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو کاتە بکەرەوە کە پێیان وترا: لەم شارەدا کە (قودسە) نیشتەجێ ببن و لەو بەروبوومانەی کە بە دەورو پشتیدا هەیە لە هەر شوێنێک ویستان بە ئارەزووی خۆتان لێی بخۆن و داوای لێخۆشبوون بکەن و بڵێن پەروەردگارا؛ لێمان خۆش ببەو گوناهەکانمان لێ هەڵوەرێنە، جا لە دەروازەی شارەوە بە کڕنووشەوە بچنە ژوورەوە، ئەوە ئیتر ئێمە لە هەڵە و گوناهەکانتان خۆش دەبین، لەئایندەدا چاکەکاران پاداشتی زیاتریان دەدەینەوە (لە هەردوو جیهاندا).
فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْهُمْ قَوْلًا غَيْرَ ٱلَّذِى قِيلَ لَهُمْ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِجْزًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُوا۟ يَظْلِمُونَ162
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەیان کە ستەمیان کردبوو فەرموودەکەیان گۆڕی بەشتێک ئەوە نەبوو کە پێیان وترا بوو، جائێمەش سزاو بەڵایەکمان لە ئاسمانەوە بەسەردا ناردن بەهۆی ئەو ستەمەوە کە دەیانکرد.
وَسْـَٔلْهُمْ عَنِ ٱلْقَرْيَةِ ٱلَّتِى كَانَتْ حَاضِرَةَ ٱلْبَحْرِ إِذْ يَعْدُونَ فِى ٱلسَّبْتِ إِذْ تَأْتِيهِمْ حِيتَانُهُمْ يَوْمَ سَبْتِهِمْ شُرَّعًۭا وَيَوْمَ لَا يَسْبِتُونَ ۙ لَا تَأْتِيهِمْ ۚ كَذَٰلِكَ نَبْلُوهُم بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ163
تهفسیری ئاسان: پرسیار لە جووەکان بکە دەربارەی ئەو شارەی کە لەسەر قەراغی دەریا بوو، لەکاتێکدا ئەوان لە ڕۆژی شەممەدا سنووریان دەشکاند (کە بڕیار بوو ڕۆژی شەممە تەرخان بێت تەنها بۆ خواپەرستی) کاتێک لە ڕۆژی شەممەکەیاندا ماسیە گەورەکانیان بەسەر ئاوەوە بۆ دەهاتن، ئەو ڕۆژەش کە شەممەیان نەدەبوو ماسیەکانیان بۆ نە دەهات، ئا بەو شێوەیە بەهۆی یاخی بوون و لادانیانەوە تاقیمان کردنەوە.
وَإِذْ قَالَتْ أُمَّةٌۭ مِّنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْمًا ۙ ٱللَّهُ مُهْلِكُهُمْ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَابًۭا شَدِيدًۭا ۖ قَالُوا۟ مَعْذِرَةً إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ164
تهفسیری ئاسان: (دیارە کە هەندێک لەو جولەکانە فەرمانی خوایان شکاندووە، بەهەر فێڵێک بووە ڕاوی خۆیان کردوە، بۆیە دەستەیەک لە پیاو چاکانیان کەوتوونەتە ئامۆژگاری کردنی دەست درێژکاران) کەچی کاتێکیش دەستەیەک لەوان وتیان: بۆچی ئامۆژگاری کەسانێک دەکەن کە خوا هەر لەناوبەریانە، یان سزادەریانە بەسزایەکی توند ( لە وەڵامیاندا) وتیان: ئاخر بابەڵگەیەکی دڵسۆزی و غەمخۆری بێت بۆ لای پەروەردگارتان و بەو هیوایە ئەوان لە خوا بترسن.
فَلَمَّا نَسُوا۟ مَا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦٓ أَنجَيْنَا ٱلَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ ٱلسُّوٓءِ وَأَخَذْنَا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ بِعَذَابٍۭ بَـِٔيسٍۭ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ165
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک فەرامۆشیان کرد ئەوەی ئامۆژگاریان پێی کرابوو، ئێمەش ئەوانەی کە قەدەغەی خراپەیان دەکرد ڕزگارمان کردن و ئەوانەش کە ستەمیان کردو هەوڵیاندا بۆ کردنی ئەوکارە ناڕەوایە، بەسزایەکی سەخت گیرۆدەمان کردن، بەهۆی ئەوەی لە سنوور دەرچوو بوون.
فَلَمَّا عَتَوْا۟ عَن مَّا نُهُوا۟ عَنْهُ قُلْنَا لَهُمْ كُونُوا۟ قِرَدَةً خَٰسِـِٔينَ166
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک هەر سەرکەشییان کرد لەوەی کە قەدەغە کرابوو لێیان، ئێمەش پێمان وتن: ببنە کۆمەڵە مەیمونێکی سووک و ڕیسواو دوور لە ڕەحمی خوا.
وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكَ لَيَبْعَثَنَّ عَلَيْهِمْ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ مَن يَسُومُهُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ ۗ إِنَّ رَبَّكَ لَسَرِيعُ ٱلْعِقَابِ ۖ وَإِنَّهُۥ لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ167
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو کاتەش بکە پەروەردگارت (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) بڕیاریدا و ڕایگەیاند بەڕاستی کەسانێک دەنێرێتە سەریان تا ڕۆژی قیامەت، ئەشکەنجەو ئازاری سەختیان بدات، چونکە بەڕاستی پەروەردگارت زۆر بەخێرایی تۆڵە دەسێنێت ( لە ستەمکاران)، هەروەها بێگومان لێخۆشبوو میهرەبانیشە ( بۆ تەوبەکاران و ئیمانداران).
وَقَطَّعْنَٰهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ أُمَمًۭا ۖ مِّنْهُمُ ٱلصَّٰلِحُونَ وَمِنْهُمْ دُونَ ذَٰلِكَ ۖ وَبَلَوْنَٰهُم بِٱلْحَسَنَٰتِ وَٱلسَّيِّـَٔاتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ168
تهفسیری ئاسان: سەرئەنجامیش نەوەی ئیسرائیلمان کرد بەچەند بەشەوە لەسەر زەویدا، هەیانە چاک و لە خواترسە، هەشیانە وا نیە و لەپلەیەکی نزمدایەو بەچەندەها خۆشی و ناخۆشی تاقیمان کردنەوە بۆ ئەوەی ئەوان بگەڕێنەوە (بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست).
فَخَلَفَ مِنۢ بَعْدِهِمْ خَلْفٌۭ وَرِثُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ يَأْخُذُونَ عَرَضَ هَٰذَا ٱلْأَدْنَىٰ وَيَقُولُونَ سَيُغْفَرُ لَنَا وَإِن يَأْتِهِمْ عَرَضٌۭ مِّثْلُهُۥ يَأْخُذُوهُ ۚ أَلَمْ يُؤْخَذْ عَلَيْهِم مِّيثَٰقُ ٱلْكِتَٰبِ أَن لَّا يَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْحَقَّ وَدَرَسُوا۟ مَا فِيهِ ۗ وَٱلدَّارُ ٱلْءَاخِرَةُ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ يَتَّقُونَ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ169
تهفسیری ئاسان: جا لە دوای ئەوان نەوەیەکی نوێ جێگەی ئەوانی گرتەوە تەوراتیان بەمیراتی وەرگرت، ئەوانە (بە پەرۆشەوە) پەلاماری کەلوپەلی (حەرامی) ئەم دنیایە دەدەن و دەشڵێن چاوپۆشیمان لێدەکرێت، خۆ ئەگەر کەلوپەلێکی تریان بۆ بێت وەک ئەو، ئەوە وەریدەگرن و دەیماشنەوە (چاویان تێرنابێت)، باشە، ئایا ئەوانە لەڕێگەی تەوراتەوە پەیمانیان لێ وەرنەگیراوە کە بەناوی خواوە شتێک نەڵێن جگەلە حەق و ڕاستی؟ خۆ هەرچی لە تەوراتدا هەیە، ئەوانە خوێندویانەو دەیزانن!!، بێگومان ماڵی قیامەت، بەهەشتی بەرین، چاکترە بۆ ئەوانەی کە خواناسی و دینداری دەکەنە کاڵای باڵایان، باشە ئەوە تاکەی ژیرنابن؟! (بۆ ئەوەندە دنیا پەرستن)؟!
وَٱلَّذِينَ يُمَسِّكُونَ بِٱلْكِتَٰبِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُصْلِحِينَ170
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە بە تەوراتەوە پابەندی دەکەن (کە هانیان دەدات بۆ باوەڕهێنان بەمحمد(صلی اللە علیە وسلم)و نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدا، بێگومان ئێمە پاداشتی چاکسازان بەزایە نادەین.
۞ وَإِذْ نَتَقْنَا ٱلْجَبَلَ فَوْقَهُمْ كَأَنَّهُۥ ظُلَّةٌۭ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُۥ وَاقِعٌۢ بِهِمْ خُذُوا۟ مَآ ءَاتَيْنَٰكُم بِقُوَّةٍۢ وَٱذْكُرُوا۟ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ171
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو کاتەش بکەرەوە کە کێوی طورمان لە جێی خۆی هەڵکەندو لە شوێنی خۆی بەرزمان کردەوە بەسەریاندا وەکو پەڵەهەورێک، جا ئەوکاتە (بەتەواوی ترسیان لێنیشت و) وایانزانی کە دەکەوێت بەسەریاندا، (ئەوسا پێمان وتن) دە ئیتر ئەوەی پێمان بەخشیوون بەتوندی بیگرن و لە سنوور دەرمەچن و ئەو فەرمانانەی کە پێمانداون هەمیشە لە یادتان بێت، بۆ ئەوەی ئێوە خۆتان بپارێزن.
وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِنۢ بَنِىٓ ءَادَمَ مِن ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ ۖ قَالُوا۟ بَلَىٰ ۛ شَهِدْنَآ ۛ أَن تَقُولُوا۟ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَٰذَا غَٰفِلِينَ172
تهفسیری ئاسان: یادی ئەوکاتەش بکەرەوە کە پەروەردگارت پشتاو پشتی نەوەی ئادەمی کۆ کردەوە (لە جیهانی پەنهان و شاراوەدا پەیمانی لێ وەرگرتن) و کردنی بە شایەت بەسەر خۆیانەوە و (پێی فەرموون): ئایا من پەروەردگاری ئێوە نیم؟! هەموو وتیان: نابێت تۆ خوای ئێمە نەبیت، بەڵێ شایەتیمان داوە (کە تۆ پەروەردگارمانیت)، ئەمەش بۆ ئەوەی نەوەکو لە ڕۆژی قیامەتدا بڵێن: بەڕاستی ئێمە لەمە بێئاگا بوین!!
أَوْ تَقُولُوٓا۟ إِنَّمَآ أَشْرَكَ ءَابَآؤُنَا مِن قَبْلُ وَكُنَّا ذُرِّيَّةًۭ مِّنۢ بَعْدِهِمْ ۖ أَفَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ ٱلْمُبْطِلُونَ173
تهفسیری ئاسان: یاخود نەوەک بڵێن: جا ئێمە چی بکەین، بەڕاستی باوو باپیرانمان لە پێشدا هاوەڵیان بۆ خوا داناوە و ئێمەش نەوەیەک بووین دوای ئەوان هاتین و شوێنیان کەوتین، جا ئایا تۆ لەناومان دەبەیت بەهۆی ئەوەی کە پێشێلکەرانی حەق کردوویانە؟
وَكَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ وَلَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ174
تهفسیری ئاسان: ئا بەوشێوەیە ئایەت و فەرمانەکان ڕووندەکەینەوە (تالێی ورد ببنەوە) و بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە (بۆ سەر ڕاستە شەقامی ئیمان و خواناسین).
وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ٱلَّذِىٓ ءَاتَيْنَٰهُ ءَايَٰتِنَا فَٱنسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ ٱلشَّيْطَٰنُ فَكَانَ مِنَ ٱلْغَاوِينَ175
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) هەواڵی ئەو کەسەیان بەسەردا بخوێنەرەوە کە فەرمانەکانی خۆمانمان پێبەخشی بوو، کەچی ئەویش خۆی لێ داماڵی و خۆی لێ دوورە پەرێز گرت، ئەوسا ئیتر شەیتان شوێنی کەوت و دایەپێش و چووە ڕیزی سەر لێشێواوانەوە.
وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَٰهُ بِهَا وَلَٰكِنَّهُۥٓ أَخْلَدَ إِلَى ٱلْأَرْضِ وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ ۚ فَمَثَلُهُۥ كَمَثَلِ ٱلْكَلْبِ إِن تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَث ۚ ذَّٰلِكَ مَثَلُ ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا ۚ فَٱقْصُصِ ٱلْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ176
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بمانویستایە ئەوە بەو ئایەت و فەرمانانە بەرزمان دەکردەوە، بەڵام ئەو خۆی چەسپان بەزەویەوە و (دەستی کرد بەدنیا پەرستی و) شوێنی ئارەزووی خۆی کەوت، جا نموونەی (ئەو جۆرە کەسانە) وەکو نموونەی سەگ وایە ئەگەر دەری بکەیت و پیایدا هەڵبشاخێیت هەناسە بڕکێیەتی (زمان دەردەکێشێت)، یاخود ئەگەر وازی لێ بهێنیت ئەوە هەر هەناسە بڕکێیەتی، ئەوە نموونەی ئەو کەسانەیە کە ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانیوە و بڕوایان پێی نەبووە، کەوابوو ئەم جۆرە بەسەرهاتانە بگێڕەرەوە بۆ ئەوەی (دابچڵەکێن و) بیربکەنەوە.
سَآءَ مَثَلًا ٱلْقَوْمُ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَأَنفُسَهُمْ كَانُوا۟ يَظْلِمُونَ177
تهفسیری ئاسان: ئای کە چەندە نموونەیەکی ناشرینە، نموونەی ئەو کەسانەی کە بەڵگەو فەرمانەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانیوەو بڕوایان پێ نەکردوە، ئەوانە هەر ستەمیان لە خۆیان دەکرد.
مَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِى ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ178
تهفسیری ئاسان: ئەوەی خوا ڕێنموویی بکات ئەوە هەر ئەو ڕێنموویی وەرگرە، ئەوەش کەگومڕای بکات ئەوە هەر ئەوانە زەرەرمەندن.
وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ ۖ لَهُمْ قُلُوبٌۭ لَّا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌۭ لَّا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ ءَاذَانٌۭ لَّا يَسْمَعُونَ بِهَآ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ كَٱلْأَنْعَٰمِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْغَٰفِلُونَ179
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە زۆر لە پەری و ئادەمیزادمان بۆ دۆزەخ دروست کردوە، ئەوانە دەزگای دڵیان هەیە و کەچی حەقی پێ تێناگەن، چاویشیان هەیە کەچی حەقی پێ نابینن، گوێیان هەیە کەچی حەقی پێ نابیستن، ئا ئەوانە وەکو ئاژەڵ وان ( لە شوێنکەوتنی ئارەزوودا) بەڵکو ئەوانە وێڵ تریشن، ئا ئەوانە هەر غافڵ و بێ ئاگان لە حەق.
وَلِلَّهِ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ فَٱدْعُوهُ بِهَا ۖ وَذَرُوا۟ ٱلَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِىٓ أَسْمَٰٓئِهِۦ ۚ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ180
تهفسیری ئاسان: هەر بۆ خوایە هەموو ناوە جوان و پیرۆزەکان، جا (ئەی ئیمانداران) بەو ناوانە دۆعا و نزا بکەن و هاناو هاوار بۆ ئەو زاتە بەرن، واز بهێنن لەوانەی کە لە ناوە پیرۆزەکانی خوادا لادان دەکەن و (سیفەت و ناوەکانی خوا بەکاردەهێنن بۆ غەیری خوا)، لە ئایندەدا پاداشتی ئەو کارو کردەوانەیان وەردەگرن کە ئەنجامیان دەدا.
وَمِمَّنْ خَلَقْنَآ أُمَّةٌۭ يَهْدُونَ بِٱلْحَقِّ وَبِهِۦ يَعْدِلُونَ181
تهفسیری ئاسان: لەو خەڵکەش کە دروستمان کردوون کەسانێک هەن کە (ژیرو هۆشمەندن و شوێنی حەق دەکەون و) ڕێنموویی خەڵک دەکەن و شارەزایان دەکەن بە حەق و ڕاستی، هەر بەوحەقە خەڵکی ڕاست دەکەنەوە (لە لادان و سەرکەشی).
وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ182
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە بەڵگە و نیشانە و بەرنامەی ئێمە بەدرۆ دەزانن، لەئایندەدا وردە وردە بەرەو تیاچوون دەیانبەین لە کات و شوێنێکدا کە ئەوان هەستی پێناکەن و نایزانن.
وَأُمْلِى لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِى مَتِينٌ183
تهفسیری ئاسان: من مۆڵەتیشیان دەدەم، بەڵام کە تۆڵەم لێسەندن بەڕاستی نەخشەو پلانی من توندو بەهێزە.
أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا۟ ۗ مَا بِصَاحِبِهِم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌۭ مُّبِينٌ184
تهفسیری ئاسان: باشە، ئەوە (ئەو خەڵکە) بیریان نەکردۆتەوە (لە گوفتارو ڕەفتاری محمد(صلی اللە علیە وسلم) کە ئەو هاوەڵەیان هیچ نیشانەیەکی شێتی پێوە نیە، بەڵکو ئەو (بەڕێزە) هیچ شتێک نیە جگە بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرا نەبێت.
أَوَلَمْ يَنظُرُوا۟ فِى مَلَكُوتِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ ٱللَّهُ مِن شَىْءٍۢ وَأَنْ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَدِ ٱقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ ۖ فَبِأَىِّ حَدِيثٍۭ بَعْدَهُۥ يُؤْمِنُونَ185
تهفسیری ئاسان: ئایا بۆ سەرنجیان نەداوە لەو هەموو دەسەڵاتە گەورەیەی خوا لە ئاسمانەکان و زەویداو ئەو هەموو شتانەی کە خوا بەدی هێناون؟ (بۆ ئەوەندە بێئاگان؟) خۆ بەڕاستی نزیک بۆتەوە ئاکامیان، جا بە چ گوفتارێکی تر لە دوای قورئان باوەڕ دەهێنن؟
مَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَلَا هَادِىَ لَهُۥ ۚ وَيَذَرُهُمْ فِى طُغْيَٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ186
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەی خوا گومڕای بکات (بەهۆی لاساری و بێ دینی خۆیەوە) ئەوە هیچ ڕێنموویکەرێکی نیە و خوایش لێیان دەگەڕێ لە ناو سەرگەردانی و سەرکەشی خۆیاندا بسوڕێنەوە.
يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَىٰهَا ۖ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ رَبِّى ۖ لَا يُجَلِّيهَا لِوَقْتِهَآ إِلَّا هُوَ ۚ ثَقُلَتْ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ لَا تَأْتِيكُمْ إِلَّا بَغْتَةًۭ ۗ يَسْـَٔلُونَكَ كَأَنَّكَ حَفِىٌّ عَنْهَا ۖ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ ٱللَّهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ187
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) پرسیارت لێدەکەن دەربارەی قیامەت: کەی بەرپا دەبێت؟ پێیان بڵێ: بەڕاستی زانینی کاتی بەرپا بوونی هەر لای پەروەردگارمە، لەکاتێکدا کەس لە سات و کاتی خۆیدا دەری ناخات و بەرپای ناکات زاتی پەروەردگار نەبێت، بەرپا بوونی قیامەت زۆر گرانە و زۆر دەکەوێت لەسەر دانیشتوانی ئاسمانەکان و زەوی (چونکە شیرازەی هەمووی تێکدەچێت و لێکهەڵدەوەشێت) ڕۆژی قیامەت بەرپا نابێت کوتوپڕ نەبێت، لە پڕ یەخەتان پێدەگرێت، وا پرسیارت لێدەکەن هەر وەک تۆ زۆر عەوداڵی زانینی هاتنی ڕۆژی قیامەت بیت و پرسیاری زۆرت لە بارەیەوە کردبێت!! پێیان بڵێ: بەڕاستی زانینی بەرپا بوونی قیامەت تەنها لای خوایە، بەڵام زۆربەی خەڵکیش (ئەمە) نازانن.
قُل لَّآ أَمْلِكُ لِنَفْسِى نَفْعًۭا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۚ وَلَوْ كُنتُ أَعْلَمُ ٱلْغَيْبَ لَٱسْتَكْثَرْتُ مِنَ ٱلْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِىَ ٱلسُّوٓءُ ۚ إِنْ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٌۭ وَبَشِيرٌۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ188
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: کە من ناتوانم هیچ قازانج یان زەرەرێک بەخۆم بگەیەنم مەگەر ویستی خوای لەسەربێت، خۆ ئەگەر غەیب و شاراوەکانم بزانیایە ئەوە چاکەی زۆرم کۆدەکردەوە بۆخۆم و هیچ ناخۆشیەکیشم تووش نەدەبوو، من هیچ شتێک نیم تەنیا ترسێنەرێک (بۆ یاخیەکان) و مژدەدەریشم بۆ کەسانێک کە باوەڕ دەهێنن.
۞ هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍۢ وَٰحِدَةٍۢ وَجَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا لِيَسْكُنَ إِلَيْهَا ۖ فَلَمَّا تَغَشَّىٰهَا حَمَلَتْ حَمْلًا خَفِيفًۭا فَمَرَّتْ بِهِۦ ۖ فَلَمَّآ أَثْقَلَت دَّعَوَا ٱللَّهَ رَبَّهُمَا لَئِنْ ءَاتَيْتَنَا صَٰلِحًۭا لَّنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّٰكِرِينَ189
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە ئێوەی لەیەک نەفس و لەیەک شت دروست کردوەو هەر لەویش جووتەکەی بەدی هێنا، بۆئەوەی ئارامی لەلا بگرێت، جا کاتێک پیاوەکە چووە لای هاوسەرەکەی، ئەویش سکی پڕبوو بەکۆرپەلەیەکی سووک، (تا ماوەی ١٢٠ ڕۆژ) ئافرەتەکەش تێپەڕی کرد بەو ماوەیەدا، ئینجا کاتێک کە باری بەرەو سەنگینی دەچێت ئەو ژن و مێردە لە خوا دەپاڕێنەوەو دەڵێن: خوایە سوێند بە تۆ، ئەگەر منداڵێکی باش و بێ عەیبمان پێببەخشیت، ئەوە بەڕاستی لە سوپاسگوزارانی تۆ دەبین.
فَلَمَّآ ءَاتَىٰهُمَا صَٰلِحًۭا جَعَلَا لَهُۥ شُرَكَآءَ فِيمَآ ءَاتَىٰهُمَا ۚ فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ190
تهفسیری ئاسان: کەچی کاتێک نەوەی پاک و بێ عەیبی پێ بەخشین ئەوان هاوەڵیان بۆ خوا دانا لەوەی کە خوا پێی دابوون (بەخشینی منداڵ دەدەنە پاڵ هۆکارەکان، نەک دەسەڵاتی خوا)، خوا بەرزترە لەوەی کە ئەوان هاوبەشی بۆ بڕیار دەدەن.
أَيُشْرِكُونَ مَا لَا يَخْلُقُ شَيْـًۭٔا وَهُمْ يُخْلَقُونَ191
تهفسیری ئاسان: ئایا کەسێک یان شتێک دەکەنە شەریک و هاوبەش کە ناتوانێت هیچ شتێک دروست بکات، لەکاتێکدا خۆشیان دروستکراون و (هیچیان بەدەست نیە)...
وَلَا يَسْتَطِيعُونَ لَهُمْ نَصْرًۭا وَلَآ أَنفُسَهُمْ يَنصُرُونَ192
تهفسیری ئاسان: ئەوانە ناتوانن سەرکەوتن بەوان ببەخشن و ناشتوانن یارمەتی خۆیان بدەن و بەرگریی لە خۆیشیان بکەن.
وَإِن تَدْعُوهُمْ إِلَى ٱلْهُدَىٰ لَا يَتَّبِعُوكُمْ ۚ سَوَآءٌ عَلَيْكُمْ أَدَعَوْتُمُوهُمْ أَمْ أَنتُمْ صَٰمِتُونَ193
تهفسیری ئاسان: ئەگەر بانگیشیان بکەن بۆ ڕێبازی هیدایەت، ئەوە شوێنتان ناکەون، چوونیەکیشە بۆتان ئایا بانگتان کردبن، یان ئێوە بێ دەنگ بن (ناتوانن بیانهەژێنن ئەگەر خوا ویستی لەسەر نەبێت).
إِنَّ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ ۖ فَٱدْعُوهُمْ فَلْيَسْتَجِيبُوا۟ لَكُمْ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ194
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی ئێوە هاواریان لێدەکەن جگەلە خواو لێیان دەپاڕێنەوە، چەند بەندەیەکی وەک ئێوەن (هیچیان بەدەست نیە) دە هاواریان لێ بکەن، بابێن بەدەمتانەوە، ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن (لەو داوایەتاندا).
أَلَهُمْ أَرْجُلٌۭ يَمْشُونَ بِهَآ ۖ أَمْ لَهُمْ أَيْدٍۢ يَبْطِشُونَ بِهَآ ۖ أَمْ لَهُمْ أَعْيُنٌۭ يُبْصِرُونَ بِهَآ ۖ أَمْ لَهُمْ ءَاذَانٌۭ يَسْمَعُونَ بِهَا ۗ قُلِ ٱدْعُوا۟ شُرَكَآءَكُمْ ثُمَّ كِيدُونِ فَلَا تُنظِرُونِ195
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو پەرستراوانە قاچیان هەیە پێی بڕۆن بەڕێوە؟ یان دەستیان هەیە ڕای بوەشێنن و ئازاری نەیارەکانی پێ بدەن؟ یاخود چاویان هەیە پێی ببینن؟ یاخود گوێیان هەیە پێی ببیستن؟ ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: داوا لە پەرستراوەکانتان بکەن و چیتان لە دەست دێت لە پیلان گێڕان بیکەن و مۆڵەتم مەدەن...
إِنَّ وَلِۦِّىَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى نَزَّلَ ٱلْكِتَٰبَ ۖ وَهُوَ يَتَوَلَّى ٱلصَّٰلِحِينَ196
تهفسیری ئاسان: (هەروەها بڵێ): بەڕاستی پشت و پەنای من ئەو خوایەیە کە قورئانی دابەزاندوەو لەکاتێکدا ئەو زاتە سەرپەرشتی چاکان و پاکان دەکات.
وَٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَكُمْ وَلَآ أَنفُسَهُمْ يَنصُرُونَ197
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە ئێوە جگە لە خوا هاناو هاواریان بۆ دەبەن ناتوانن سەرکەوتوتان بکەن، (تەنانەت) ناتوانن یارمەتی خۆیشیان بدەن.
وَإِن تَدْعُوهُمْ إِلَى ٱلْهُدَىٰ لَا يَسْمَعُوا۟ ۖ وَتَرَىٰهُمْ يَنظُرُونَ إِلَيْكَ وَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ198
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بانگیان بکەیت بۆ ڕێبازی هیدایەت، ئەوە (بانگەوازت) نابیستن (چ جای ئەوەی یارمەتیشت بدەن)، تۆ دەیانبینیت ئەوان سەیرت دەکەن، لەکاتێکدا کە نابینن.
خُذِ ٱلْعَفْوَ وَأْمُرْ بِٱلْعُرْفِ وَأَعْرِضْ عَنِ ٱلْجَٰهِلِينَ199
تهفسیری ئاسان: کاری ئاسان لەخەڵکی داوا بکەو چاوپۆشی لە هەڵەو کەموکوڕیەکانیان بکەو، فەرمان بدە بە چاکەو کردەوەیەک کە پەسەندی شەرعە، ڕووش وەرگێڕەو پشت بکە لە نەفام و تێ نەگەیشتوان.
وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ ٱلشَّيْطَٰنِ نَزْغٌۭ فَٱسْتَعِذْ بِٱللَّهِ ۚ إِنَّهُۥ سَمِيعٌ عَلِيمٌ200
تهفسیری ئاسان: ئەگەر وەسوەسەیەکت لەلایەن شەیتانەوە بۆ پێشهات و ویستی لە خشتەت بەرێت و تووشی هەڵەت بکات، جا ئەوە تۆ پەنا بگرە بەخواو پشت بەو ببەستە، چونکە بەڕاستی ئەو زاتە بیسەر و زانایە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ إِذَا مَسَّهُمْ طَٰٓئِفٌۭ مِّنَ ٱلشَّيْطَٰنِ تَذَكَّرُوا۟ فَإِذَا هُم مُّبْصِرُونَ201
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە پارێزکار و تەقوادار بوون، کاتێک خەتەرەو خەیاڵێک لەلایەن شەیتانەوە تووشیان بێت، ئەوە خێرا بێدار دەبنەوە و خوای خۆیان بیر دەکەوێتەوە و هۆشیار دەبنەوە، ئیتر دەستبەجێ بینا دەبن و بەرچاویان ڕوون دەبێت (رێبازی ڕاست بەدی دەکەن و لێیان ناشێوێت).
وَإِخْوَٰنُهُمْ يَمُدُّونَهُمْ فِى ٱلْغَىِّ ثُمَّ لَا يُقْصِرُونَ202
تهفسیری ئاسان: برا شەیتانەکانیشیان کۆمەکیان دەکەن لە گومڕایی کردنیان بەڕازاندنەوە و جوانکردنی گوناهو تاوانەکان، پاشان کۆڵ نادەن و کول نابن (لە گومڕایی کردنیاندا).
وَإِذَا لَمْ تَأْتِهِم بِـَٔايَةٍۢ قَالُوا۟ لَوْلَا ٱجْتَبَيْتَهَا ۚ قُلْ إِنَّمَآ أَتَّبِعُ مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ مِن رَّبِّى ۚ هَٰذَا بَصَآئِرُ مِن رَّبِّكُمْ وَهُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ203
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش تۆ (لەسەر داخوازیان)، بەڵگەو موعجیزەیەکیان بۆ نەهێنیت، ئەوە خوانەناسان (بەگاڵتە پێکردنەوە) دەڵێن: دەی بۆ هەڵت نەبەست و داتنەهێنا؟! بڵێ (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) من لەو کەسانە نیم کە خۆم شت هەڵبەستم) بەڕاستی من تەنها شوێنکەوتەی ئەو نیگایەم کە لەلایەن پەروەردگارمەوە بۆم دێت، ئەم قورئانەی (کە ئێوە باوەڕتان پێی نیە) چەندەها بەڵگەو بەرچاو ڕوونیە بۆ دڵەکان لە لایەن پەروەردگارتانەوە، هیدایەت بەخش و ڕەحمەتیشە بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕ دەهێنن.
وَإِذَا قُرِئَ ٱلْقُرْءَانُ فَٱسْتَمِعُوا۟ لَهُۥ وَأَنصِتُوا۟ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ204
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش کە قورئان دەخوێندرێت، ئەوە گوێی بۆ بگرن و دڵی بدەنێ و بێ دەنگ بن، بۆ ئەوەی ئێوە ڕەحمتان پێ بکرێت و پەروەردگار بەزەیی پێتاندا بێتەوە (گوێ گرتن بەدڵ و بێدەنگی کار کردی خۆی هەیە لەسەر بیسەر، بێجگە لە پاداشتی بێ سنوور).
وَٱذْكُر رَّبَّكَ فِى نَفْسِكَ تَضَرُّعًۭا وَخِيفَةًۭ وَدُونَ ٱلْجَهْرِ مِنَ ٱلْقَوْلِ بِٱلْغُدُوِّ وَٱلْءَاصَالِ وَلَا تَكُن مِّنَ ٱلْغَٰفِلِينَ205
تهفسیری ئاسان: یادی پەروەردگارت لە دڵ و دەروونی خۆتدا بە لاڵانەوەو ترسەوە بکەو، بێ دەنگ بەرز کردنەوە ( لە نێوان چپە و ئاشکرادا)، لە بەیانیان و دەمە و ئێواراندا، لەبێئاگایان مەبە (ئەوانەی دڵیان غافڵە).
إِنَّ ٱلَّذِينَ عِندَ رَبِّكَ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِۦ وَيُسَبِّحُونَهُۥ وَلَهُۥ يَسْجُدُونَ ۩206
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی لای پەروەردگارتن خۆیان بەگەورە ناگرن لە پەرستنی ئەو زاتەداو بەردەوام تەسبیحات و ستایشی دەکەن و سوژدە و کڕنووشی بۆ دەبەن (حەق وایە سەرجەم ئادەمیزادەکانیش چاو لەوان بکەن).