پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْأَنفَالِ ۖ قُلِ ٱلْأَنفَالُ لِلَّهِ وَٱلرَّسُولِ ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَصْلِحُوا۟ ذَاتَ بَيْنِكُمْ ۖ وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ1
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی دەسکەوتەکان، تۆ بڵێ: هەموو دەسکەوتەکان هی خواو پێغەمبەرن (هەر ئەوان بۆیان هەیە بڕیاری چۆنیەتی دابەش کردنی بدەن)، کەواتە لە خوا بترسن و چاکسازی نێوانی خۆتان بکەن (مەیەڵن لەسەر تەماعی دنیا نێوانتان بشێوێت) و فەرمانبەرداری خوا و پێغەمبەرەکەی بن، ئەگەر ئێوە ئیماندارن.
إِنَّمَا ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُهُۥ زَادَتْهُمْ إِيمَٰنًۭا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ2
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئیماندارانی ڕاستەقینە تەنها ئەوانەن: (یەکەم) کە کاتێک ناوی خوا برا، ئەوە دڵەکانیان دەترسێت و دەهەژێت، (دووهەم) کاتێکیش ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنرێتەوە، ئەوە ئیمان و باوەڕیان زیاد دەکات، (سێهەم) (لە هەموو کارو بارێکیشیاندا) هەر پشت بە پەروەردگاری خۆیان دەبەستن...
ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَمِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ يُنفِقُونَ3
تهفسیری ئاسان: (چوارەم) ئەوانەن کە نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدەن، (پێنجەم) هەندێک لەو ڕزق و ڕۆزیەی پێمانداون، دەبەخشن و سەرفی دەکەن...
أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُؤْمِنُونَ حَقًّۭا ۚ لَّهُمْ دَرَجَٰتٌ عِندَ رَبِّهِمْ وَمَغْفِرَةٌۭ وَرِزْقٌۭ كَرِيمٌۭ4
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە هەر خۆیان ئیماندارانی ڕاستەقینەن، چەندەها پلەوپایەی بەرزیان بۆ هەیە لای پەروەردگاریان و لێخۆش بوون و ڕزق و ڕۆزی هەمیشەیی لەگەڵ ڕێزدا.
كَمَآ أَخْرَجَكَ رَبُّكَ مِنۢ بَيْتِكَ بِٱلْحَقِّ وَإِنَّ فَرِيقًۭا مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ لَكَٰرِهُونَ5
تهفسیری ئاسان: (شێوەی دابەش کردنی دەسکەوتەکانی غەزای بەدر هەندێ موسڵمان پێی دڵگران بوون) وەک چۆن پەروەردگارت بە حەق و ڕاستی لە نێو ماڵەکەت دەری هێنایت لەکاتێکدا بەڕاستی کۆمەڵێک لە بڕواداران پێی دڵگران بوون.
يُجَٰدِلُونَكَ فِى ٱلْحَقِّ بَعْدَمَا تَبَيَّنَ كَأَنَّمَا يُسَاقُونَ إِلَى ٱلْمَوْتِ وَهُمْ يَنظُرُونَ6
تهفسیری ئاسان: ئەو کۆمەڵە ئیماندارە موجادەلەت لەگەڵ دەکەن لە شتی ڕاست و دروستدا، دوای ڕوون بونەوەی (جەنگیان پێ ناخۆشە) وەک بدرێنە بەر بۆ مردن لەکاتێکدا بەچاوی خۆیان هۆکاری مەرگ ببینن.
وَإِذْ يَعِدُكُمُ ٱللَّهُ إِحْدَى ٱلطَّآئِفَتَيْنِ أَنَّهَا لَكُمْ وَتَوَدُّونَ أَنَّ غَيْرَ ذَاتِ ٱلشَّوْكَةِ تَكُونُ لَكُمْ وَيُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُحِقَّ ٱلْحَقَّ بِكَلِمَٰتِهِۦ وَيَقْطَعَ دَابِرَ ٱلْكَٰفِرِينَ7
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو کاتە بکەنەوە خوا بەڵێنی پێدابوون کە یەکێک لەو دوو دەستەیە بەڕاستی بۆ ئێوە دەبێت (یان کاروانەکە یان سەرکەوتن بەسەر لەشکرەکەدا) ئێوەش بەڕاستی ئاواتە خوازن و حەز دەکەن کاروانە بێ چەک و ئاسانەکە بۆ ئێوە بێت، خوایش دەیەوێت حەق و ڕاستی بەفەرمانەکانی خۆی بچەسپێنێت و کافرانیش بنەبڕ بکات و ڕیشەکەنیان بکات...
لِيُحِقَّ ٱلْحَقَّ وَيُبْطِلَ ٱلْبَٰطِلَ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْمُجْرِمُونَ8
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی حەق و ڕاستی بچەسپێنێت و بەتاڵ و ناحەقیش پووچ بکاتەوە و لەناوی ببات، هەرچەندە تاوانبارو تاوانکاران پێیان ناخۆشە.
إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَٱسْتَجَابَ لَكُمْ أَنِّى مُمِدُّكُم بِأَلْفٍۢ مِّنَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ مُرْدِفِينَ9
تهفسیری ئاسان: یادی ئەوکاتە بکەنەوە کەلە پەروەردگارتان دەپاڕانەوە و داوای یارمەتیتان لێ دەکرد، خوایش خێرا هات بە هاناتانەوە و فەرمووی بەڕاستی من بەهەزار فریشتەی تر یارمەتی و کۆمەکیتان دەکەم بەشوێن ئەوانی تردا.
وَمَا جَعَلَهُ ٱللَّهُ إِلَّا بُشْرَىٰ وَلِتَطْمَئِنَّ بِهِۦ قُلُوبُكُمْ ۚ وَمَا ٱلنَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ10
تهفسیری ئاسان: ئەم یارمەتیەش جگەلە مژدەیەکی خوایی شتێکی تر نەبوو، تا دڵەکانیشتان ئارام بگرێت و دڵنیابن بەو یارمەتیە، ئەگینا سەرکەوتن تەنها لە لایەن خواوە نەبێت نیە، چونکە بەڕاستی هەر خوا خۆی باڵادەست و دانایە.
إِذْ يُغَشِّيكُمُ ٱلنُّعَاسَ أَمَنَةًۭ مِّنْهُ وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ لِّيُطَهِّرَكُم بِهِۦ وَيُذْهِبَ عَنكُمْ رِجْزَ ٱلشَّيْطَٰنِ وَلِيَرْبِطَ عَلَىٰ قُلُوبِكُمْ وَيُثَبِّتَ بِهِ ٱلْأَقْدَامَ11
تهفسیری ئاسان: ئەو مژدە و ئارامی دڵە کاتێک بوو کە خوای گەورە بەوەنەوز دایگرتن، بۆ ئەوەی هێمنیەک بێت بۆتان لەلایەن خۆیەوە و ئاوێکیشی لە ئاسمانەوە بەسەرتاندا باراند بۆ ئەوەی خاوێنتان بکاتەوە پێی و پۆخڵی شەیتانتان لێ دوور بخاتەوە (تا لە ڕووی جەستە و دڵ و دەروونەوە خاوێن بن)و دڵەکانتان بەهێزو دامەزراو بکات و بیانبەستێت بە خواوە و بەو ئاوە پێیەکانیشتان جێگیرو قایم بکات.
إِذْ يُوحِى رَبُّكَ إِلَى ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ أَنِّى مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا۟ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۚ سَأُلْقِى فِى قُلُوبِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلرُّعْبَ فَٱضْرِبُوا۟ فَوْقَ ٱلْأَعْنَاقِ وَٱضْرِبُوا۟ مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍۢ12
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) یادی ئەوە بکەرەوە کاتێک پەروەردگارت وەحی و نیگای دەکرد بۆ فریشتەکان کە: بەڕاستی من یارو یاوەرتانم، کەوابوو ئێوەش دڵی ئیمانداران پابەندو دامەزراو بکەن، لەمەودوا منیش ترس و بیم دەخەمە دڵی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون، دە ئێوەش لە سەرووی گەردنی ناپاکان بدەن و دەست بوەشێنن لە هەموو سەرپەنجەکانیان (تا کافرەکان شمشێریان پێ نەگیرێت).
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ شَآقُّوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ ۚ وَمَن يُشَاقِقِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ13
تهفسیری ئاسان: ئەوە لەبەر ئەوە بوو چونکە بەڕاستی ئەوان دژایەتی و سەرپێچی خواو پێغەمبەرەکەیان کرد، هەر کەسیش دژایەتی و سەرپێچی خواو پێغەمبەرەکەی بکات، ئەوە بەڕاستی خوا تۆڵەسێنەرێکی بەزەبرە.
ذَٰلِكُمْ فَذُوقُوهُ وَأَنَّ لِلْكَٰفِرِينَ عَذَابَ ٱلنَّارِ14
تهفسیری ئاسان: ئەوەتە (تۆڵەی خواتان) جا ئێوەش بچێژن و بێگومان سزای ئاگری دۆزەخ هەمیشە هەر بۆ بێ باوەڕانە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا لَقِيتُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ زَحْفًۭا فَلَا تُوَلُّوهُمُ ٱلْأَدْبَارَ15
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان هێناوە کاتێک بەرەنگاری ئەوانە بوونەوە کە بێ باوەڕ بوون لەکاتی لەشکرکێشیدا ئەوە پشتیان تێمەکەن و ڕامەکەن...
وَمَن يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍۢ دُبُرَهُۥٓ إِلَّا مُتَحَرِّفًۭا لِّقِتَالٍ أَوْ مُتَحَيِّزًا إِلَىٰ فِئَةٍۢ فَقَدْ بَآءَ بِغَضَبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَمَأْوَىٰهُ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ16
تهفسیری ئاسان: هەرکەس لەو ڕۆژەدا ڕابکاتە دواوە و پشتیان تێبکات ئەوە بەڕاستی لەگەڵ خەشم و قینی خوادا گەڕاوەتەوە و سەرئەنجام جێ و ڕێگەی دۆزەخە کە ناخۆشترین جێگە و سەرئەنجامە مەگەر مەبەستی بەکارهێنانی هونەری جەنگ بێت یاخود مەبەستی شوێن گۆڕین و جێ گۆڕین و جێ گۆڕکێ بێت بۆ لای دەستەیەکی تر.
فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ قَتَلَهُمْ ۚ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ رَمَىٰ ۚ وَلِيُبْلِىَ ٱلْمُؤْمِنِينَ مِنْهُ بَلَآءً حَسَنًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ17
تهفسیری ئاسان: کەوابوو ئەی ئیمانداران: وەنەبێت ئێوە کافرانتان کوشتبێت، بەڵکو خوا کوشتنی و لەناوی بردوون، تۆش ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) کاتێک مشتێک خۆڵت ڕوو بەکافران فڕێدا ئەو کارە تەنها تۆ نەتکرد، بەڵکو خوا فڕێیداو (خۆڵی کردە چاوی کافرانەوە)، تا ئیمانداران تاقی بکاتەوە بە تاقی کردنەوەیەکی چاک، چونکە بەڕاستی خوا بیسەری (دوعاو نزایانە)، زاناشە (بەنیەتی دڵیان).
ذَٰلِكُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ مُوهِنُ كَيْدِ ٱلْكَٰفِرِينَ18
تهفسیری ئاسان: ئەو سەرکەوتن و پشتیوانیە بۆ ئێوەی ئیماندارە، دڵنیاش بن کە خوا ڕیسواکەری پیلانی بێ باوەڕانە.
إِن تَسْتَفْتِحُوا۟ فَقَدْ جَآءَكُمُ ٱلْفَتْحُ ۖ وَإِن تَنتَهُوا۟ فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ وَإِن تَعُودُوا۟ نَعُدْ وَلَن تُغْنِىَ عَنكُمْ فِئَتُكُمْ شَيْـًۭٔا وَلَوْ كَثُرَتْ وَأَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُؤْمِنِينَ19
تهفسیری ئاسان: ئیمانداران ئەگەر ئێوە داوای یارمەتی و سەرکەوتن دەکەن ئەوە بەڕاستی سەرکەوتنتان بۆ هات و ئەگەر وازبهێنن لە سەرپێچی فەرمانەکانی پێغەمبەر ئەوە چاکترە بۆتان، خۆ ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ سەرپێچی کردن، ئێمەش دەگەڕێینەوە بۆ شکست پێتانداتان، ئەوکاتە دەستەو تاقمتان هەرگیز هیچ سوودێکتان پێناگەیەنێت هەرچەند زۆریش بێت (ژمارەتان) چونکە لە ڕاستیشدا هەمیشە خوا لەگەڵ ئیماندارانی دامەزراو و لێبڕاودایە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَوَلَّوْا۟ عَنْهُ وَأَنتُمْ تَسْمَعُونَ20
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی بن و لە بەرنامەی ئەوزاتە پشت هەڵمەکەن، لەکاتێکدا ئێوە تێدەگەن و دەبیسن.
وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ قَالُوا۟ سَمِعْنَا وَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ21
تهفسیری ئاسان: وەک ئەو کەسانەش مەبن (بەسەر زارەکی) دەیانوت: تێگەیشتین و بیستمان، گوێڕایەڵین، لەکاتێکدا ئەوان نابیستن و تێناگەن (چونکە دڵ و مێشکی خۆیان داخستووە).
۞ إِنَّ شَرَّ ٱلدَّوَآبِّ عِندَ ٱللَّهِ ٱلصُّمُّ ٱلْبُكْمُ ٱلَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ22
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خراپترین زیندەوەران لای خوا ئەو کەسانەن کە کەڕن (حەق نابیستن) و لاڵن (حەق بێژ نین)، ئەوانەی کە ژیر نابن (بیرو هۆشیان ناخەنەکارو تێنافکرن و بیرو مێشکیان قفڵ داوە).
وَلَوْ عَلِمَ ٱللَّهُ فِيهِمْ خَيْرًۭا لَّأَسْمَعَهُمْ ۖ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوا۟ وَّهُم مُّعْرِضُونَ23
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر خوا خێری تیادا بەدی بکردنایە، ئەوە وای لێدەکردن کە حەق و ڕاستی ببیستن، خۆ ئەگەر حەقیشیان پێ ببیستنایە (کە ئامادەنین بۆ وەرگرتنی) ئەوە هەر پشت لە بەرنامەی خوا دەکەن لەکاتێکدا ئەوان هەمیشە نەیارن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱسْتَجِيبُوا۟ لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ ۖ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ ٱلْمَرْءِ وَقَلْبِهِۦ وَأَنَّهُۥٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ24
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، بەدەم بانگەوازی خواو پێغەمبەرەوە بچن کاتێک بانگتان دەکات بۆ بەرنامە و ڕێبازێک کە دەتانژێنێتەوە و ژیان بەخشە، چاک بزانن بەڕاستی خوا (زۆر بەئاسانی) دەتوانێت دەسەڵاتی بکەوێتە نێوان ئادەمیزاد و (ئاواتەکانی) دڵیەوە (بەگۆڕینیان)، (بیرتان نەچێت) بەڕاستی هەر بۆ لای ئەویش کۆدەکرێنەوە.
وَٱتَّقُوا۟ فِتْنَةًۭ لَّا تُصِيبَنَّ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنكُمْ خَآصَّةًۭ ۖ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ25
تهفسیری ئاسان: هەروەها خۆتان بپارێزن لە بەڵایەک تووشی ئەوانەتان نابێت بەتایبەت کە ستەمیان کردوە (بەڵکو هەمووان دەگرێتەوە)، بشزانن کە بەڕاستی خوا تۆڵەی زۆر بە زەبرە.
وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ أَنتُمْ قَلِيلٌۭ مُّسْتَضْعَفُونَ فِى ٱلْأَرْضِ تَخَافُونَ أَن يَتَخَطَّفَكُمُ ٱلنَّاسُ فَـَٔاوَىٰكُمْ وَأَيَّدَكُم بِنَصْرِهِۦ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ26
تهفسیری ئاسان: یادی ئەوکاتە بکەنەوە کە ئێوە زۆر کەم و لاوازکراوو بێ هێزبوون لەزەویدا، دەترسان کە خەڵکی بتانڕفێنن (بتانکوژن یان ئازارتان بدەن) جا خوای باڵادەست جێ و ڕێی بۆ سازکردن و بەهێزی کردن بەسەرکەوتن و یارمەتی خۆی و لە ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمەتە پاکەکان بەهرەوەری کردن بۆ ئەوەی سوپاسگوزاری بکەن. (ئەمەش مژدەیەکی بەردەوامە و پشت بەخوا بەم زووانە دێتەوە دی).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَخُونُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ وَتَخُونُوٓا۟ أَمَٰنَٰتِكُمْ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ27
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە: خیانەت مەکەن لە خواو لە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) (بەوەی کەم تەرخەمیتان لە فەرمانبەرداریاندا)، هەروەها خیانەتیش مەکەن لە ئەمانەت و سپاردەکانتان کە پێتان دەسپێردرێت، لەکاتێکدا کە ئێوە دەزانن (ئەو کارەتان خیانەتە).
وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَآ أَمْوَٰلُكُمْ وَأَوْلَٰدُكُمْ فِتْنَةٌۭ وَأَنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥٓ أَجْرٌ عَظِيمٌۭ28
تهفسیری ئاسان: هەروەها بزانن بەڕاستی ماڵ و سامان و منداڵتان بۆ تاقیکردنەوەیە، بەڕاستی خوای میهرەبانیش پاداشتی زۆرو بێ سنووری لە لایە (بۆ ئەو کەسانەی کە نایەڵن ماڵ و سامان و منداڵیان ببێتە کۆسپ لە ڕێگەی جیهاد و هەوڵ و خەبات و کۆششیاندا).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِن تَتَّقُوا۟ ٱللَّهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَانًۭا وَيُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ29
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە: ئەگەر تەقوای خوا بکەن و پارێزکاری بکەن، ئەوە خوا بەرچاو ڕۆشنییەکی تەواوتان بۆ فەراهەم دەهێنێت (کە بتوانن حەق و ناحەقی بەئاسانی لەیەک پێ جیابکەنەوە) هەروەها هەڵەو گوناهەکانیشتان دادەپۆشێت و لێتان خۆش دەبێت، (چونکە)خوا خاوەنی فەزڵ و ڕێزی گەورەو بێ سنوورە.
وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِيُثْبِتُوكَ أَوْ يَقْتُلُوكَ أَوْ يُخْرِجُوكَ ۚ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ ٱللَّهُ ۖ وَٱللَّهُ خَيْرُ ٱلْمَٰكِرِينَ30
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) یادی ئەو کاتە بکەرەوە) کاتێک ئەوانەی بێ باوەڕ بوون پیلانیان دەگێڕا دژی تۆ بۆ ئەوەی بەندت بکەن، یان بتکوژن، یان دەرت بکەن، ئەوان پیلانی خۆیان دەگێڕن و خوایش پیلانی خۆی دەخاتەکار (بەپووچ کردنەوەی کارەکانیان)، دڵنیابن خوای گەورە چاکترینی هەموو پیلانسازو نەخشە سازانە (نایەڵێ پیلانیان سەربگرێ).
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُنَا قَالُوا۟ قَدْ سَمِعْنَا لَوْ نَشَآءُ لَقُلْنَا مِثْلَ هَٰذَآ ۙ إِنْ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ31
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە بەسەر بێ باوەڕاندا دەخوێنرێتەوە، ئەوە دەڵێن: بەڕاستی ئێمە بیستمان و ئەگەر بمانویستایە ئەوە وێنەی ئەوەمان دەگوت!!، ئەم بابەتانە جگە لە داستانی پێشینان شتێکی تر نیە!!
وَإِذْ قَالُوا۟ ٱللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ ٱلْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةًۭ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ أَوِ ٱئْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍۢ32
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو کاتە بکەرەوە کە بێ باوەڕان وتیان: خوایە ئەگەر ئەم دین و بەرنامە و قورئانە ڕاستە، لەلایەن تۆیشەوە ڕەوانە کراوە، ئەوە بەرد لە ئاسمانەوە ببارێنە بەسەرماندا، یان بەڵاو سزایەکی بەئێشمان بۆ بهێنە!!.
وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ ۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ33
تهفسیری ئاسان: بێگومان خوای گەورە (بەقسەی ئەوان ناکات) بەڵاو سزا نادات بەسەریاندا، لەکاتێکدا تۆ لەناویاندا بیت (بە ئومێدی ئەوەی کە هەندێکیان باوەڕ بهێنن)، هەروەها خوایش سزادەر نیە لەکاتێکدا ئەوان داوای لێخۆشبوون بکەن.
وَمَا لَهُمْ أَلَّا يُعَذِّبَهُمُ ٱللَّهُ وَهُمْ يَصُدُّونَ عَنِ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ وَمَا كَانُوٓا۟ أَوْلِيَآءَهُۥٓ ۚ إِنْ أَوْلِيَآؤُهُۥٓ إِلَّا ٱلْمُتَّقُونَ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ34
تهفسیری ئاسان: ئایا چی هەیە بۆ ئەوان کە خوا سزایان نەدات؟! لەکاتێکدا کە ئەوان ڕێگری دەکەن و نایەڵن خەڵکی ڕووبکاتە مزگەوتی حەرام (کەعبە)، ئەوانە هەر شایستەی ئەوە نین کە سەرپەرشتیاری بن، هیچ تاقمێک شایستەی سەرپەرشتیاری کەعبە نیە بێجگە لە خواناس و پارێزکاران، بەڵام زۆربەشیان (لەو ڕاستیانە) بێئاگان.
وَمَا كَانَ صَلَاتُهُمْ عِندَ ٱلْبَيْتِ إِلَّا مُكَآءًۭ وَتَصْدِيَةًۭ ۚ فَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ35
تهفسیری ئاسان: ئەوانە نزا و پاڕانەوەشیان لەلای ماڵی خوادا (کەعبەی پیرۆز) جگە لە فیکەکێشان و چەپڵە لێدان شتێکی تر نەبووە، کەوابوو بچێژن سزای کوشتن و دیلی (لە غەزای بەدردا) بەوەی کە ئێوە بێ باوەڕو لە خوا یاخی دەبوون.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمْ لِيَصُدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ فَسَيُنفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةًۭ ثُمَّ يُغْلَبُونَ ۗ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِلَىٰ جَهَنَّمَ يُحْشَرُونَ36
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی بێ باوەڕن، ماڵ و سامانی خۆیان بەخت دەکەن بۆ ئەوەی بەشێنەیی بەربەست دانێن و ڕێگری بکەن لە بەردەم ئاین و ڕێبازی خوادا، جا ماڵ و سامانیان لە ئایندەدا بۆ ئەو مەبەستە خەرج دەکەن! پاشان دەبێتە پەشیمانی و داخ و حەسرەت لەسەریان، لەدوایدا شکست دەهێنن، بێگومان ئەوانەش کە بێ باوەڕ بوون بۆ دۆزەخ کۆ دەکرێنەوە و ڕاپێچ دەکرێن.
لِيَمِيزَ ٱللَّهُ ٱلْخَبِيثَ مِنَ ٱلطَّيِّبِ وَيَجْعَلَ ٱلْخَبِيثَ بَعْضَهُۥ عَلَىٰ بَعْضٍۢ فَيَرْكُمَهُۥ جَمِيعًۭا فَيَجْعَلَهُۥ فِى جَهَنَّمَ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ37
تهفسیری ئاسان: (بەسەرهات و ڕووداوەکان) بۆ ئەوەیە کە: خوا کەسانی دەروون پیس و ناپاک لەکەسانی دەروون خاوێن و پاک جیا بکاتەوە و پیس و ناپاکەکانیش لەسەریەک کەڵەکە بکات و هەموویان بدات بە مل یەکدا بۆ ئەوەی کۆیان بکاتەوە بەگشتی، ئینجا فڕێیان بداتە ناو دۆزەخەوە، ئا ئەوانە هەر خۆیان خەسارەتمەند و زەرەرمەندن.
قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِن يَنتَهُوا۟ يُغْفَرْ لَهُم مَّا قَدْ سَلَفَ وَإِن يَعُودُوا۟ فَقَدْ مَضَتْ سُنَّتُ ٱلْأَوَّلِينَ38
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم) بەکافران بڵێ: ئەگەر کۆڵ بدەن و واز بهێنن و(باوەڕبهێنن)، ئەوە بێگومان چاوپۆشی لە گوناهی ڕابردوویان دەکرێت، خۆ ئەگەر بگەڕێنەوەو بەبەردەوامی دژایەتی (ئاینی خوا) بکەن، جا ئەوە بەڕاستی یاسای نەتەوە یاخی بووە پێشینەکانیان بەسەردا دەسەپێنرێت.
وَقَٰتِلُوهُمْ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتْنَةٌۭ وَيَكُونَ ٱلدِّينُ كُلُّهُۥ لِلَّهِ ۚ فَإِنِ ٱنتَهَوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ39
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئیمانداران) ئێوەش بجەنگن دژ بەکافرو خوانەناسان تا فیتنە و ئاشووب و ئازاردانی موسڵمان نەمێنێت و (ئەو خەڵکە سەربەست بن لە هەڵبژاردنی بەرنامە و ئایندا)، تا دین و فەرمانبەرداری هەر هەمووی بۆ خوا بێت، جا ئەگەر بێ باوەڕان کۆڵ بدەن، ئەوە بابزانن بەڕاستی خوا بینایە بەهەموو ئەو کارو کردەوانەی کە دەیکەن.
وَإِن تَوَلَّوْا۟ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَوْلَىٰكُمْ ۚ نِعْمَ ٱلْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ ٱلنَّصِيرُ40
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئەو خوانەناسانە هەر پشتهەڵکەن و واز نەهێنن، ئەوە بزانن کە خوا پشتیوان و سەرپەرشتیارتانە کە پشتیوانێکی چاک و یارمەتی دەرێکی چاکە.
۞ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا غَنِمْتُم مِّن شَىْءٍۢ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُۥ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ إِن كُنتُمْ ءَامَنتُم بِٱللَّهِ وَمَآ أَنزَلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا يَوْمَ ٱلْفُرْقَانِ يَوْمَ ٱلْتَقَى ٱلْجَمْعَانِ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ41
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئیمانداران) ئاگاداربن و بزانن کە: بەڕاستی هەرچیەکتان دەستکەوت (لە جەنگی بێ باوەڕاندا) ئەوە بێگومان پێنج یەکی بۆ خواو پێغەمبەرو خزمانی نزیکی پێغەمبەرو هەتیوان و هەژاران و ڕێبوارانە، (چوار بەشەکەی تریشی بۆ موجاهیدانە کە لەو غەزایەدا بەشدارییان کردووە) ئەگەر ئێوە باوەڕتان هەیە بە خواو بەوەی کە دامانبەزاندوە بۆ سەر بەندەمان (محمد(صلی اللە علیە وسلم) لە ڕۆژی جیاکردنەوەکەدا (کە غەزای بەدرە) ئەو ڕۆژەی کە هەردوو لەشکر بەرەنگاری یەک بوون، خوایش بەسەر هەموو شتێکدا دەسەڵاتدارە...
إِذْ أَنتُم بِٱلْعُدْوَةِ ٱلدُّنْيَا وَهُم بِٱلْعُدْوَةِ ٱلْقُصْوَىٰ وَٱلرَّكْبُ أَسْفَلَ مِنكُمْ ۚ وَلَوْ تَوَاعَدتُّمْ لَٱخْتَلَفْتُمْ فِى ٱلْمِيعَٰدِ ۙ وَلَٰكِن لِّيَقْضِىَ ٱللَّهُ أَمْرًۭا كَانَ مَفْعُولًۭا لِّيَهْلِكَ مَنْ هَلَكَ عَنۢ بَيِّنَةٍۢ وَيَحْيَىٰ مَنْ حَىَّ عَنۢ بَيِّنَةٍۢ ۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَسَمِيعٌ عَلِيمٌ42
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئێوە لە دامێنی خواری شیوەکە و نزیکتر بوون بە مەدینە و ئەوانیش لە سەرەوەی شیوەکەوە بوون و دوورتر لە مەدینە، کاروانەکەش لەخوارترتانەوە بوو، خۆ ئەگەر بڕیارو بەڵێنتان بدایە بەیەکتر بگەن لەوکات و شوێنەدا ئەوە دوو بەرەکی لەنێوانتاندا دروست دەبوو، بەڵام خوا دەیەوێت بارودۆخێک پێش بهێنێت کە بڕیاری لەسەردراوە (کە سەرکەوتنی موسوڵمانانە و شکستی بێ باوەڕانە)، بۆ ئەوەی لەناو بچێت و بەهانەی نەمێنێت ئەوەی کە لە زانستی خوادا لەناوچووە و بۆ ئەوەی بژی لەسەر بەرچاو ڕوونی و بەڵگە، ئەوەی لە زانستی خوادا دەژی لەسەر دینداری (سەرئەنجامی شەڕی بەدر بۆ ئەوە بوو تا باوەڕو بێ باوەڕی بۆ هەردوولا ڕوون بێت)و بێگومان خوا بیسەرو زانایە.
إِذْ يُرِيكَهُمُ ٱللَّهُ فِى مَنَامِكَ قَلِيلًۭا ۖ وَلَوْ أَرَىٰكَهُمْ كَثِيرًۭا لَّفَشِلْتُمْ وَلَتَنَٰزَعْتُمْ فِى ٱلْأَمْرِ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ سَلَّمَ ۗ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ43
تهفسیری ئاسان: کاتێک خوا ئەوانی لە خەونتدا بەکەم نیشان ئەدایت، خۆ ئەگەر ئەوانی بەژمارەیەکی زۆر نیشانی بدایتایە ئەوە ئێوە لاواز دەبوون و تووشی نەهامەتی و کێشە دەبوون لە بارەی جەنگ کردنەوە، بەڵام خوا بە سەلامەتی و سەرکەوتوویی لەو ترس و کێشەیە ڕزگاری کردن، چونکە بەڕاستی ئەو زاتە زانایە بەهەرچی لەناو دڵ و دەروون و سینەکاندا حەشار دراوە.
وَإِذْ يُرِيكُمُوهُمْ إِذِ ٱلْتَقَيْتُمْ فِىٓ أَعْيُنِكُمْ قَلِيلًۭا وَيُقَلِّلُكُمْ فِىٓ أَعْيُنِهِمْ لِيَقْضِىَ ٱللَّهُ أَمْرًۭا كَانَ مَفْعُولًۭا ۗ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ44
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش بەیەکگەیشتن لە گۆڕەپانی جەنگدا لەبەرچاوی ئێوە، خوا ئەوانی بەکەم نیشان دەدان و ژمارەی ئێوەشی لەبەرچاوی ئەوان بە کەم دەنواند، بۆ ئەوەی هەر ئەوە پێش بێت کە خوا بڕیاری لەسەرداوە، هەر بۆ لای خوا سەرەنجامی هەموو کارو کردەوەیەک دەگێردرێتەوە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةًۭ فَٱثْبُتُوا۟ وَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَثِيرًۭا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ45
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە: کاتێک دەگەنە دەستەیەک و ڕوو بە ڕووتان دەبنەوە، ئەوە دەبێت خۆڕاگربن و سەنگەر چۆڵ نەکەن و زۆر یادی خوا بکەن و لێی بپاڕێنەوە، بۆ ئەوەی ئێوە سەرفرازو سەرکەوتوو بن...
وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَنَٰزَعُوا۟ فَتَفْشَلُوا۟ وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ ۖ وَٱصْبِرُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ46
تهفسیری ئاسان: گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرەکەشی بکەن لە هەموو کردارو گوفتارێکداو ئاشووب و ئاژاوە مەگێڕن و مەچن بەگژ یەکدا، خۆ ئەگەر بچن بەگژ یەکداو یەکتر بشکێنن، ئەوە شکست و لاوازی ڕووتان تێدەکات و هەیبەت و شکۆداری و دەسەڵاتتان لەبەین دەچێت و دەبێت خۆگرو نەفس درێژ بن (هەم لە مەیدانی جەنگدا، هەم لەناو یەکتردا) چونکە بەڕاستی خوا یارو یاوەری خۆگرو ئارامگرانە.
وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ خَرَجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِم بَطَرًۭا وَرِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌۭ47
تهفسیری ئاسان: نەکەن وەک ئەو جۆرە کەسانە بن کە لە وڵات و شوێنی خۆیان دەرچوون لەبەر کەش و فش کردن و خۆ نواندن لەبەر چاوی خەڵک و دەیانەوێت کۆسپ بخەنە بەردەم ڕێبازو ئاینی خوا، لەکاتێکدا کە خوای گەورەش بەئاگایە بە سەرەتاو سەرەنجامی هەموو ئەو کاروکردەوانەی کە دەیکەن.
وَإِذْ زَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَعْمَٰلَهُمْ وَقَالَ لَا غَالِبَ لَكُمُ ٱلْيَوْمَ مِنَ ٱلنَّاسِ وَإِنِّى جَارٌۭ لَّكُمْ ۖ فَلَمَّا تَرَآءَتِ ٱلْفِئَتَانِ نَكَصَ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ وَقَالَ إِنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّنكُمْ إِنِّىٓ أَرَىٰ مَا لَا تَرَوْنَ إِنِّىٓ أَخَافُ ٱللَّهَ ۚ وَٱللَّهُ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ48
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش شەیتان (بەوەسوەسە و خەیاڵ) هەموو کردەوە ناپەسەندو ناڕەواکانی بۆ ڕازاندنەوە، وتی: ئەمڕۆ هیچ کەس دەرەقەتی ئێوە نایەت و دڵنیابن منیش پشت و پەنام بۆ ئێوە، جا کاتێک ئەو دوو لەشکرە یەکتریان بینی، دەستبەجێ شەیتان پاشەو پاش گەڕایەوەو وتی: بەڕاستی من بەریم لە ئێوە! چونکە بەڕاستی ئەوەی من دەیبینم ئێوە نایبینن، (دیارە کە شەیتان بینیوویەتی چۆن فریشتە دەستە دەستە دادەبەزن بۆ یارمەتی ئیمانداران، بۆیە لە ترسا وتی): بێگومان من لە خوا دەترسم، خوایش زۆر سەخت و بە زەبرە لە تۆڵەدا.
إِذْ يَقُولُ ٱلْمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ غَرَّ هَٰٓؤُلَآءِ دِينُهُمْ ۗ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ49
تهفسیری ئاسان: کاتێک دووڕووەکان و ئەوانەی لە دڵیاندا نەخۆشی (بێ ئیمانی) تیا جێگیر بوو (بە ئیماندارانیان) دەوت: ئا ئەوانە ئاینەکەیان لە خۆبایی کردوون (ئەگینا بەو ژمارە کەمەوە چۆن خۆیان دەگرن)، (خوایش دەفەرمووێت) ئەوەی پشت بەخوا ببەستێت، ئەوە بەڕاستی خوا باڵادەست و دانایە.
وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذْ يَتَوَفَّى ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۙ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَٰرَهُمْ وَذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ50
تهفسیری ئاسان: ئەگەر دەتبینی کاتێک فریشتەکان گیانی ئەوانەیان دەکێشا کە بێ باوەڕ بوون! کە دەیانکێشا بەدەم و چاو و پشتیاندا و (ڕاپێچیان دەکردن بۆ دۆزەخ و، پێیان دەوتن): دە بچێژن سزایەکی سوتێنەر...
ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّٰمٍۢ لِّلْعَبِيدِ51
تهفسیری ئاسان: (هەروەها پێیان دەوتن) ئەو لێدان و سزایە هەر بەهۆی ئەوەوەیە کە خۆتان بە دەستی خۆتان پێشتان خستووە و چونکە بەڕاستی خوا بەهیچ شێوەیەک ستەمکار نیە لە بەندەکانی.
كَدَأْبِ ءَالِ فِرْعَوْنَ ۙ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِىٌّۭ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ52
تهفسیری ئاسان: کارو کردەوەی (خوانەناسان لە هەموو سەردەمێکدا) وەکو داب و نەریتی فیرعەون و ئەو کەسانە وایە کە لە (سەردەمە) پێشووەکاندا هاتوون پێش ئەمان، ئەوانە بڕوایان نەبوو بەئایەت و فەرمانەکانی خوا، جا خوایش خەشمی لێ گرتن و لەناوی بردن بەهۆی گوناهو تاوانیانەوە، بەڕاستی خوا بە تواناو بەزەبرە لە تۆڵەدا.
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ لَمْ يَكُ مُغَيِّرًۭا نِّعْمَةً أَنْعَمَهَا عَلَىٰ قَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا۟ مَا بِأَنفُسِهِمْ ۙ وَأَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ53
تهفسیری ئاسان: ئەو سزاو لەناو بردنە لەبەر ئەوەیە کە (بڕیاری خوا وایە) بێگومان خوا هیچ نازو نیعمەتێکی نەگۆڕیوە کە بەخشیبێتی بەهەر قەوم و گەلێک، هەتا ئەوان ئەوەی بەخۆیان دەکرێت نەیگۆڕن و نەیکەن، چونکە بەڕاستیش خوای گەورە بیسەری (گوفتارەکانە) زانایە بەکردارەکان.
كَدَأْبِ ءَالِ فِرْعَوْنَ ۙ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ فَأَهْلَكْنَٰهُم بِذُنُوبِهِمْ وَأَغْرَقْنَآ ءَالَ فِرْعَوْنَ ۚ وَكُلٌّۭ كَانُوا۟ ظَٰلِمِينَ54
تهفسیری ئاسان: (رەوشتی ئەمانە) هەر وەکو داب و نەریتی دارو دەستەی فیرعەون و ئەوانەی پێشیان وایە، کە بەڵگەو فەرمانەکانی پەروەردگاریان بەدرۆ دەزانی و باوەڕیان پێی نەبوو، لە ئەنجامدا ئێمەش بەهۆی گوناهو تاوانیانەوە لەناومان بردن و دارو دەستەی فیرعەونیشمان نوقمی دەریا کرد، هەمووشیان ستەمکار بوون.
إِنَّ شَرَّ ٱلدَّوَآبِّ عِندَ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ55
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خراپترینی زیندەوەران لای خوا ئەوانەن کە بێ باوەڕ بوون، چونکە ئەوان باوەڕ ناهێنن...
ٱلَّذِينَ عَٰهَدتَّ مِنْهُمْ ثُمَّ يَنقُضُونَ عَهْدَهُمْ فِى كُلِّ مَرَّةٍۢ وَهُمْ لَا يَتَّقُونَ56
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە پەیمانت لەگەڵدا بەستن (کە خیانەتت لێ ناکەن) کەچی پاشان لە هەموو جارێکدا هەر پەیمانەکەیان دەشکاند و ئەوان لە خوا ناترسن و پارێزکاری ناکەن.
فَإِمَّا تَثْقَفَنَّهُمْ فِى ٱلْحَرْبِ فَشَرِّدْ بِهِم مَّنْ خَلْفَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ57
تهفسیری ئاسان: جا هەرکاتێک ڕووبەڕووی (خوانەناسان) بویتەوە لە جەنگدا، ئەوە وایان لێ بکە ئەوانەی لە دوایانەوەن و یارمەتیان دەدەن پەرش و بڵاو ببن، بەو هیوایەی ئەوان پەندو عیبرەت و ئامۆژگاریی وەربگرن.
وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِن قَوْمٍ خِيَانَةًۭ فَٱنۢبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَىٰ سَوَآءٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْخَآئِنِينَ58
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بێگومان ترسایت لە دەستەیەک (کە پەیمانت لەگەڵدا بەستوون) پەیمانەکە هەڵوەشێننەوەو خیانەتت لێ بکەن ئەوە تۆیش لەم کاتەدا پەیمانەکە بدەرەوە بەروویاندا بەشێوەیەکی ڕێک و ڕاست، (پێیان بڵێ کە) پەیمانەکەیان نرخی نەماوە، چونکە بەڕاستی خوا کەسانی پەیمان شکێن و ناپاکی خۆش ناوێت.
وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ سَبَقُوٓا۟ ۚ إِنَّهُمْ لَا يُعْجِزُونَ59
تهفسیری ئاسان: با ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون وا نەزانن کە لە دەستمان دەرچوون، بەڕاستی ئەوانە ناتوانن دەسەوسانمان بکەن و لە دەستمان دەرناچن.
وَأَعِدُّوا۟ لَهُم مَّا ٱسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍۢ وَمِن رِّبَاطِ ٱلْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِۦ عَدُوَّ ٱللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَءَاخَرِينَ مِن دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ ٱللَّهُ يَعْلَمُهُمْ ۚ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِن شَىْءٍۢ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ60
تهفسیری ئاسان: (خوا فەرمان دەدات بەکار بەدەستانی دەوڵەتی ئیسلام): هەرچی لە تواناتاندا هەیە بۆ بەهێزکردنی سوپای ئیسلام بیخەنە گەڕو ئامادەیی بکەن (هێزی ئاسمانی و دەریایی و وشکانی... هتد) و لە ئامادەکردنی هەموو جۆرە ئەسپ و (هۆکانی تری گواستنەوە) کەمتەرخەمی مەکەن تا دوژمنانی خواو دوژمنانی خۆتانی پێ چاوترسێن بکەن، با کەسانی تریش جگە لەم دوژمنانەی ئێستا، پێی چاوترسێن ببن کە ئێستە ئێوە نازانن کێن و نایانناسن، بەڵکو هەر خوا خۆی دەیانناسێت و هەر شتێک ببەخشن لە پێناوی خوادا (بۆ بەهێز کردنی سوپای ئیسلام)، ئەوە بەزایە ناچێت و دەستان دەکەوێتەوەو ئێوە ستەمتان لێناکرێت.
۞ وَإِن جَنَحُوا۟ لِلسَّلْمِ فَٱجْنَحْ لَهَا وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ61
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر (دوژمنان) بەلای ئاشتیدا دایانشکاند و حەزیان پێکرد تۆش (ئەی محمد(صلی اللە علیە وسلم)، ئەی پێشەوا) ئامادەیی خۆت دەربڕە و پشت بەخوا ببەستە چونکە بەڕاستی ئەو زاتە بیسەرو زانایە (لە پیلان و نەخشەی دوژمنان ئاگادارە).
وَإِن يُرِيدُوٓا۟ أَن يَخْدَعُوكَ فَإِنَّ حَسْبَكَ ٱللَّهُ ۚ هُوَ ٱلَّذِىٓ أَيَّدَكَ بِنَصْرِهِۦ وَبِٱلْمُؤْمِنِينَ62
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر خوانەناسان (بە داخوازی ڕێکەوتن و ئاشتی) ویستیان بتخەڵەتێنن، ئەوە دڵنیابە کە پشتیوانیی خوا بەسە (کە نەیەڵێت بکەویتە ناو پیلان و نەخشەیانەوە) چونکە هەر ئەو زاتە کاتی خۆی پشتیوانیی لێکردیت و سەری خستیت و ئیماندارانیشی کردە هۆیەک بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن...
وَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ ۚ لَوْ أَنفَقْتَ مَا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا مَّآ أَلَّفْتَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ أَلَّفَ بَيْنَهُمْ ۚ إِنَّهُۥ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ63
تهفسیری ئاسان: دڵەکانیشیانی بەست بەیەکەوە، ئەگەر هەرچی دارایی زەوی هەیە، هەر هەموویت خەرج بکردایە تا دڵەکانیانت پەیوەند بکردایە بە یەکەوە، ئەوە نەتدەتوانی ئەو دڵانە پەیوەست بکەیت بەیەکەوە، بەڵام خوا (بەهۆی ئاینی ئیسلامەوە) خۆشی و یەکێتی و برایەتی لە نێوانیاندا بەرپاکرد، چونکە بەڕاستی ئەو زاتە باڵادەست و دانایە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ حَسْبُكَ ٱللَّهُ وَمَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ64
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم): تەنها خوا بەسە بۆ خۆت و ئەوانەی شوێنت کەوتوون لە ئیمانداران کە پشتگیر و یاریدەدەرتان بێت.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ حَرِّضِ ٱلْمُؤْمِنِينَ عَلَى ٱلْقِتَالِ ۚ إِن يَكُن مِّنكُمْ عِشْرُونَ صَٰبِرُونَ يَغْلِبُوا۟ مِا۟ئَتَيْنِ ۚ وَإِن يَكُن مِّنكُم مِّا۟ئَةٌۭ يَغْلِبُوٓا۟ أَلْفًۭا مِّنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَفْقَهُونَ65
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم): هانی ئیمانداران بدە لەسەر جەنگ (دژی ئەوانەی کە کۆسپن لە ڕێبازی گەیاندنی پەیامی خوادا) ئەگەر بیست کەسی خۆڕاگر هەبێت لە ئێوە، ئەوە زاڵ دەبن بەسەر دووسەد کەسدا، خۆ ئەگەر سەد کەس لە ئێوە هەبن، ئەوە بەسەر هەزار کەس لەوانەی کە بێ باوەڕن زاڵ دەبن، چونکە بەڕاستی ئەوانە کەسانێکن کە تێناگەن (چ هێزێک پشتیوانیی لە ئێوە دەکات).
ٱلْـَٰٔنَ خَفَّفَ ٱللَّهُ عَنكُمْ وَعَلِمَ أَنَّ فِيكُمْ ضَعْفًۭا ۚ فَإِن يَكُن مِّنكُم مِّا۟ئَةٌۭ صَابِرَةٌۭ يَغْلِبُوا۟ مِا۟ئَتَيْنِ ۚ وَإِن يَكُن مِّنكُمْ أَلْفٌۭ يَغْلِبُوٓا۟ أَلْفَيْنِ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ66
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئیمانداران): ئێستە ئیتر خوا ئەرکی لەسەر کەمکردنەوە و دەیزانی کە لاوازیتان تێدایە (لە ڕووی مادی و مەعنەویەوە، لەبەرئەوە): جا ئەگەر سەد کەسی خۆڕاگر هەبێت لە ئێوە، ئەوە زاڵ دەبن بەسەر دووسەد کەسداو ئەگەر هەزار کەستان هەبێت، ئەوە زاڵ دەبن بەسەر دوو هەزاردا، ئەویش بەویست و یارمەتی خوا، خوایش یارو یاوەری خۆڕاگرانە.
مَا كَانَ لِنَبِىٍّ أَن يَكُونَ لَهُۥٓ أَسْرَىٰ حَتَّىٰ يُثْخِنَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ تُرِيدُونَ عَرَضَ ٱلدُّنْيَا وَٱللَّهُ يُرِيدُ ٱلْءَاخِرَةَ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ67
تهفسیری ئاسان: بۆ هیچ پێغەمبەرێک نەبووە کە دیلی هەبێت، هەتا کاتێک چاک پایەدارو جێگیر دەبێت لە زەویدا، (مەگەر) کەلوپەل و شتومەکی دنیاتان دەوێت؟! لەکاتێکدا خوا (سەرفرازیی) ئەو جیهانی دەوێت و قیامەتی مەبەستە و خوا باڵادەست و دانایە (سەرکەوتن بەئیمانداران دەبەخشێت و دانایە لە تاقی کردنەوەیاندا).
لَّوْلَا كِتَٰبٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَآ أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ68
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بڕیارێک لەلایەن خواوە پێش نەکەوتایە (کە مرۆڤ هەتا پەیامی خوای پێنەگات خوا سزای نادات) لەسەر ئەو شتانەی کە وەرتان گرت (لە بەرامبەر ئازادکردنی دیلەکانەوە) ئەوە سزایەکی زۆر گەورەتان تووش دەبوو.
فَكُلُوا۟ مِمَّا غَنِمْتُمْ حَلَٰلًۭا طَيِّبًۭا ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ69
تهفسیری ئاسان: کەوابوو بخۆن لەو شتانەی کە دەستتان کەوتووە، بەحەڵالێکی چاک و پاک، لە خوا بترسن و دینداربن، چونکە بەڕاستی ئەو خوایە لێخۆشبوو میهرەبانە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ قُل لِّمَن فِىٓ أَيْدِيكُم مِّنَ ٱلْأَسْرَىٰٓ إِن يَعْلَمِ ٱللَّهُ فِى قُلُوبِكُمْ خَيْرًۭا يُؤْتِكُمْ خَيْرًۭا مِّمَّآ أُخِذَ مِنكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ70
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم): بەو دیلانە بڵێ کە لەبەر دەستاندان، ئەگەر خوا خێر لە دڵەکانتاندا بەدی بکات، ئەوە زۆر لەوە باشترتان پێ دەبەخشێت کە لێتان وەرگیراوە، (ئەگەر باوەڕ بهێنن) لێتان خۆش دەبێت، خوایش لێخۆشبوو میهرەبانە.
وَإِن يُرِيدُوا۟ خِيَانَتَكَ فَقَدْ خَانُوا۟ ٱللَّهَ مِن قَبْلُ فَأَمْكَنَ مِنْهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ71
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بیانەوێت خیانەت و پیلان دژ بە تۆ (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)) بگێڕن، ئەوە بەڕاستی ئەوانە پێشتر خیانەتیان لە خوا کردووە (بەوەی کە شەریک و هاوەڵیان بۆ بڕیارداوە)، ئینجا خوا دەسەڵاتی لێسەندن و ئێوەی زاڵ کرد بەسەریاندا، بێگومان خوا زانایە (بە پیلانیان) و دانایە (بە چۆنیەتی سنوور دانان بۆیان).
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهَاجَرُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلَّذِينَ ءَاوَوا۟ وَّنَصَرُوٓا۟ أُو۟لَٰٓئِكَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍۢ ۚ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَلَمْ يُهَاجِرُوا۟ مَا لَكُم مِّن وَلَٰيَتِهِم مِّن شَىْءٍ حَتَّىٰ يُهَاجِرُوا۟ ۚ وَإِنِ ٱسْتَنصَرُوكُمْ فِى ٱلدِّينِ فَعَلَيْكُمُ ٱلنَّصْرُ إِلَّا عَلَىٰ قَوْمٍۭ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَٰقٌۭ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ72
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کۆچیان کردووەو تێکۆشاون لە پێناوی ئاینی خوادا بە خۆیان و ماڵ و سامانیانەوە، ئەوانەش کە پێشوازیان لە کۆچبەران کردو لەماڵ و حاڵی خۆیاندا جێیان کردنەوە و پشتگیریان کردن، ئا ئەوانە هەندێکیان پشتیوانی هەندێکی تریانن، ئەوانەش کە باوەڕیان هێناوەو کۆچیان نەکردووە، ئەوە بۆتان نیە پشتگیریان بکەن لەهیچ شتێکدا هەتا ئەوانیش کۆچ دەکەن (بۆ بەهێزکردنی دەوڵەتی ئیسلام)، خۆ ئەگەر ئەو ئیماندارانەی (کە کۆچیان نەکردووە) داوای یارمەتی و پشتگیریان لە ئێوە کرد بۆ سەرخستنی ئاینی ئیسلام، ئەوە پێویستە لەسەرتان بکەن، جگە لەسەر ئەو عەشرەت و لایەنەی کەلە نێوان ئێوە و ئەواندا پەیمانێک هەبێت (ئەو پەیمانە مەشکێنن)، خوای گەورەش بینایە بەو کارو کردەوانەی کە دەیکەن.
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍ ۚ إِلَّا تَفْعَلُوهُ تَكُن فِتْنَةٌۭ فِى ٱلْأَرْضِ وَفَسَادٌۭ كَبِيرٌۭ73
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە بێ باوەڕ بوون، هەندێکیان پشتیوانی هەندێکی تریانن و پشتیوانی لە یەکتر دەکەن، خۆ ئەگەر ئێوەی ئیماندار کۆمەک بەیەکتر نەکەن و پشتی یەکتر نەگرن ئەوە لەسەر زەویدا ناخۆشی و ناکۆکی و گوناهو تاوانی گەورە پێش دێت (ئازار و ناخۆشی بۆ ئێوەی ئیماندار پێش دێت).
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهَاجَرُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلَّذِينَ ءَاوَوا۟ وَّنَصَرُوٓا۟ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُؤْمِنُونَ حَقًّۭا ۚ لَّهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَرِزْقٌۭ كَرِيمٌۭ74
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش باوەڕیان هێناوە و کۆچیان کردوە و تێکۆشاون لە پێناوی خوادا، ئەوانەش جێگەی کۆچبەرانیان کردەوە و (پێشوازیان کردن) و یارمەتیان دان، هەر ئا ئەوانە بڕواداری ڕاستەقینەن، (لە بەهەشتی بەریندا) بۆیان ئامادەیە لێخۆشبوون و ڕزق و ڕۆزی بەپێزو پڕ بەرەکەت و جوان و ڕازاوە.
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنۢ بَعْدُ وَهَاجَرُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ مَعَكُمْ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مِنكُمْ ۚ وَأُو۟لُوا۟ ٱلْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَىٰ بِبَعْضٍۢ فِى كِتَٰبِ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۢ75
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە باوەڕیان هێناوە لە دوای کۆچ کردنی یەکەم و کۆچیان کردو هەوڵ و کۆششیاندا (لە پێناوی گەیاندنی بەرنامەی خوا) لەگەڵ ئێوەدا، ئا ئەوانەش لە ئێوەن (پلەی ئێوەیان هەیە)، ئەوانەش کە (سەرەڕای پەیوەندی ئیمانی) پەیوەندی خزمایەتیشیان هەیە، هەندێکیان شایستەترن بەهەندێکی تریانەوە لە بەرنامەی خوادا (واتە ئەوان شایستەترن لە میرات بەریدا بۆ یەکتری)، بەڕاستی خوا بە هەموو شتێک زاناو ئاگایە.