پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
عَبَسَ وَتَوَلَّىٰٓ1
تهفسیری ئاسان: ڕووی گرژکردو ڕووی وەرگێڕا (مەبەست پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم) کاتێک (عبداللە ی کوڕی ام مکتوم) کە ئیماندارێکی نابینابوو هات بۆ خزمەتی، ئەویش هەندێک لە سەرانی قورەیشی کۆ کردبۆوە بە ئومێدی هیدایەتیان، عبداللە وتی: ئەی پێغەمبەری خوا، خوا چی فێرکردوویت منیش فێر بکە، پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێی ناخۆش بوو کە قسەکانی پێ دەبڕێت، لەبەرئەوە ڕووی گرژکرد و ڕووی وەرگێڕا. بۆیە سەرەتای ئەم سوورەتە دابەزی کە گلەییە لە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم).
أَن جَآءَهُ ٱلْأَعْمَىٰ2
تهفسیری ئاسان: لەبەرئەوەی نابیناکە هات بۆ لای.
وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّهُۥ يَزَّكَّىٰٓ3
تهفسیری ئاسان: جا تۆ چوزانیت بەڵکو ئەو هاتبێت تا دڵ و دەروونی خاوێن بکاتەوە.
أَوْ يَذَّكَّرُ فَتَنفَعَهُ ٱلذِّكْرَىٰٓ4
تهفسیری ئاسان: یاخود ئامۆژگاری وەربگرێت، تا ئامۆژگاریەکە سوودی پێبگەیەنێت.
أَمَّا مَنِ ٱسْتَغْنَىٰ5
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەوەی کە خۆی بێ نیاز نیشان دەدات و نایەوێت ڕێنموومایی وەربگرێت.
فَأَنتَ لَهُۥ تَصَدَّىٰ6
تهفسیری ئاسان: تۆ لەگەڵ ئەودا کۆدەبیتەوە و گرنگی بەو دەدەیت و ڕوو لەو دەکەیت.
وَمَا عَلَيْكَ أَلَّا يَزَّكَّىٰ7
تهفسیری ئاسان: جا تۆ هیچ گوناهبار نابیت کە ئەو ئیمانی نەوێت و پاک و پوختەکردنی دەروونی نەوێت.
وَأَمَّا مَن جَآءَكَ يَسْعَىٰ8
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەوەی کە خۆی هاتوەتە لات و کۆشش دەکات و مەبەستێتی کە شارەزای بەرنامەی خوا ببێت...
وَهُوَ يَخْشَىٰ9
تهفسیری ئاسان: لەکاتێکدا ئەو لە خوا دەترسێت.
فَأَنتَ عَنْهُ تَلَهَّىٰ10
تهفسیری ئاسان: ئەوە تۆ گوێ بەو نادەیت و خۆتی لێ بێ ئاگا دەکەیت.
كَلَّآ إِنَّهَا تَذْكِرَةٌۭ11
تهفسیری ئاسان: نەخێر وامەکەو وامەبە، چونکە بەڕاستی ئەم ئایەتانە، ئەم سورەتە، یادخستنەوە و ئامۆژگاریە.
فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ12
تهفسیری ئاسان: جا کەسێک بیەوێت ڕێنموویی وەرگرێت، ئەوە یادی دەکات.
فِى صُحُفٍۢ مُّكَرَّمَةٍۢ13
تهفسیری ئاسان: (ئەو قورئانە) لە چەندین لاپەڕەی بەڕێزو پیرۆزدا هەڵگیراوە و لە (لوح المحفوظ) وەرگیراوە.
مَّرْفُوعَةٍۢ مُّطَهَّرَةٍۭ14
تهفسیری ئاسان: کە بەرزو بڵند و پاک و خاوێنن.
بِأَيْدِى سَفَرَةٍۢ15
تهفسیری ئاسان: بەدەستی فریشتە نووسەرەکان.
كِرَامٍۭ بَرَرَةٍۢ16
تهفسیری ئاسان: کە بەڕێزو خواناس و ملکەچ و فەرمانبەرداران.
قُتِلَ ٱلْإِنسَٰنُ مَآ أَكْفَرَهُۥ17
تهفسیری ئاسان: ئەی ئادەمیزاد، بەکوشت بچیت، چەندە کافرە، سپڵەیە، چەندە خوانەناس و یاخیە، یاخود بەکوشت چێت ئادەمیزاد چی وای لێکردووە کە کافر بێت؟! چ پاساوێکی هەیە بۆ خوانەناسی و یاخی بوون.
مِنْ أَىِّ شَىْءٍ خَلَقَهُۥ18
تهفسیری ئاسان: (بۆ بیرناکاتەوە) خوا لەچی دروستی کردووە؟!
مِن نُّطْفَةٍ خَلَقَهُۥ فَقَدَّرَهُۥ19
تهفسیری ئاسان: لە نوتفەیەک (لە خاڵێکی زۆر بچووک کە بە چاو نابینرێت) دروستی کردووە و هەموو ئەندامانی دەر و ناوی پێ بەخشیوە و ئەندازەگیری وردی لە دروستکردنیدا ئەنجام داوە، (کات و شوێنی لەدایکبوونی و مردنی بۆ دیاری کردووە).
ثُمَّ ٱلسَّبِيلَ يَسَّرَهُۥ20
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا ژیانی بۆ ئاسان کردووە و سەرپشکی کردووە لە پەیڕەوی کردنی ڕێگەی چاکە یان خراپە، ئیمان یان کوفر، (دوای ئەوەی کە دەست نیشانی هەردووکیانی بۆ کردووە و سەرەنجامی ڕوون کردۆتەوە).
ثُمَّ أَمَاتَهُۥ فَأَقْبَرَهُۥ21
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا دەیمرێنێت و دەیخاتە ناو گۆڕەوە.
ثُمَّ إِذَا شَآءَ أَنشَرَهُۥ22
تهفسیری ئاسان: پاشان کاتێک بیەوێت زیندووی دەکاتەوە.
كَلَّا لَمَّا يَقْضِ مَآ أَمَرَهُۥ23
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی، ئەوەی کە خوا فەرمانی پێداوە هێشتا ئادەمیزاد بەجێی نەهێناوە.
فَلْيَنظُرِ ٱلْإِنسَٰنُ إِلَىٰ طَعَامِهِۦٓ24
تهفسیری ئاسان: دەبا ئادەمیزاد سەیری خواردنەکەی بکات و سەرنجی بدات و بیری لێ بکاتەوە.
أَنَّا صَبَبْنَا ٱلْمَآءَ صَبًّۭا25
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە ئاومان بۆ داباراندەوەتە خوارەوە، چۆن دابارینێت.
ثُمَّ شَقَقْنَا ٱلْأَرْضَ شَقًّۭا26
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا زەویمان بۆ لەت لەت بە چەکەرەی ناسکی ڕووەک.
فَأَنۢبَتْنَا فِيهَا حَبًّۭا27
تهفسیری ئاسان: ئینجا دانەوێڵەمان تێادا ڕوواند.
وَعِنَبًۭا وَقَضْبًۭا28
تهفسیری ئاسان: هەروەها ترێ و سەوزەمان.
وَزَيْتُونًۭا وَنَخْلًۭا29
تهفسیری ئاسان: هەروەها زەیتوون و دارخورمایش.
وَحَدَآئِقَ غُلْبًۭا30
تهفسیری ئاسان: باخچەی دەورەدراو بە دارخورما یان درەختی تر، یاخود باخی چڕو پڕ.
وَفَٰكِهَةًۭ وَأَبًّۭا31
تهفسیری ئاسان: جۆرەها میوە، هاوڕێ لەگەڵ هەموو ئەو گژو گیایانەی کە خواکردە و ماڵات دەیخوات لە لەوەڕگاکاندا.
مَّتَٰعًۭا لَّكُمْ وَلِأَنْعَٰمِكُمْ32
تهفسیری ئاسان: (هەموو ئەمانە ئامادەمان کردووە) تا خۆتان و ماڵاتەکانتان سوودی لێ وەربگرن.
فَإِذَا جَآءَتِ ٱلصَّآخَّةُ33
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک قیامەت بەرپا بوو بەهۆی دەنگێکی بەهێزی گوێ کپ کەرەوە.
يَوْمَ يَفِرُّ ٱلْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ34
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە (هێندە سامناکە) برا لەدەست براکەی هەڵدێت و ڕادەکات و خۆی لێ دەشارێتەوە.
وَأُمِّهِۦ وَأَبِيهِ35
تهفسیری ئاسان: هەروەها لەدەست دایک و باوکی...
وَصَٰحِبَتِهِۦ وَبَنِيهِ36
تهفسیری ئاسان: لەدەست هاوسەرو کوڕەکانی...
لِكُلِّ ٱمْرِئٍۢ مِّنْهُمْ يَوْمَئِذٍۢ شَأْنٌۭ يُغْنِيهِ37
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا هەرکەسێک لەوانە ئەوەندە سەرگەرمی کێشەی خۆیەتی، ناتوانێت فریای کەسی تر بکەوێت.
وُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍۢ مُّسْفِرَةٌۭ38
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا ڕووخسارانێک گەش و جوان و ڕوون و شادن.
ضَاحِكَةٌۭ مُّسْتَبْشِرَةٌۭ39
تهفسیری ئاسان: دەم پێکەنینن، مژدە و شادییان لێ دەدرەوشێتەوە.
وَوُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍ عَلَيْهَا غَبَرَةٌۭ40
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا ڕووخسارانێکیش هەن کە گژو تاڵ و تۆزاوی و پەست غەمگینن.
تَرْهَقُهَا قَتَرَةٌ41
تهفسیری ئاسان: دێزی و ڕەشی و تاریکی دایپۆشیوون.
أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَفَرَةُ ٱلْفَجَرَةُ42
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە بێ باوەڕو خوانەناس و تاوانبارو گوناهکارەکانن.