پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَيْلٌۭ لِّلْمُطَفِّفِينَ1
تهفسیری ئاسان: هاوارو ئاهو ناڵە بۆ تەرازووبازەکان، بۆ ئەوانەی کە لەکێشان و پێواندا لەکڕین و فرۆشتندا تەرازوو بازی و فێڵ دەکەن (یان لە هەڵسەنگاندنی خەڵکیدا ڕاست ناڵێن).
ٱلَّذِينَ إِذَا ٱكْتَالُوا۟ عَلَى ٱلنَّاسِ يَسْتَوْفُونَ2
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کاتێک شت لە خەڵکی دەکڕن بە تەواوی، بە زیادەوە ڵێیان وەردەگرن.
وَإِذَا كَالُوهُمْ أَو وَّزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ3
تهفسیری ئاسان: بەڵام کاتێک شتیان بۆ دەپێون یان دەکێشن لێی دەدزنەوە و کەمیان دەدەنێ و فێڵیان لێدەکەن.
أَلَا يَظُنُّ أُو۟لَٰٓئِكَ أَنَّهُم مَّبْعُوثُونَ4
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە گومان نابەن کە بەڕاستی زیندوو دەکرێنەوە (تا سەرئەنجامی خیانەت و فێڵیان وەربگرن).
لِيَوْمٍ عَظِيمٍۢ5
تهفسیری ئاسان: بۆ ڕۆژێکی زۆر سامناک و ترسناک و گەورە.
يَوْمَ يَقُومُ ٱلنَّاسُ لِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ6
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی کە هەموو خەڵکی بە پێوە دەوەستن لەبەردەم دەسەڵاتی پەروەردگاری جیهانیاندا.
كَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلْفُجَّارِ لَفِى سِجِّينٍۢ7
تهفسیری ئاسان: واز بهێنن لە تەرازووبازی، چونکە بەڕاستی نامەی کردەوەی تاوانباران لە (سجین) دایە.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا سِجِّينٌۭ8
تهفسیری ئاسان: جا تۆ چووزانی (سجین) چیە؟
كِتَٰبٌۭ مَّرْقُومٌۭ9
تهفسیری ئاسان: نامەیەکی (دیاری و ئاشکرایە هەر بەڕواڵەتیدا دیارە کە خێری تیادا نیە)، مۆرکراوو لۆک کراویشە.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ10
تهفسیری ئاسان: هاوارو ئاهوناڵە لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی بڕوایان نیە و، بەرنامەی خوا بەدرۆ دەزانن.
ٱلَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوْمِ ٱلدِّينِ11
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بڕوایان بە ڕۆژی قیامەت و زیندوو بوونەوە نیە و هەمیشە بەدرۆی دەزانن.
وَمَا يُكَذِّبُ بِهِۦٓ إِلَّا كُلُّ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ12
تهفسیری ئاسان: کەسیش بەرپا بوونی ئەو ڕۆژە بەدرۆ نازانێت، مەگەر هەموو ستەمکارێکی گوناهبار نەبێت.
إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ءَايَٰتُنَا قَالَ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ13
تهفسیری ئاسان: ئەوجۆرە کەسانەی کاتێک ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێنرێتەوە، دەڵێن: ئەمە ئەفسانەی پێشینانە و (بەسەرچووە)...!!
كَلَّا ۖ بَلْ ۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ14
تهفسیری ئاسان: نەخێر، وانیە (ئەو نەفامانە تێناگەن و داناچڵەکێن) بەڵکو دڵیان ژەنگی هێناوەو چڵکی گوناە دایپۆشیوە لە سەرەنجامی ئەو کاروکردەوانەی کە دەیانکرد.
كَلَّآ إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍۢ لَّمَحْجُوبُونَ15
تهفسیری ئاسان: نەخێڕ، ڕزگاربوونیان نیە، چونکە بەڕاستی ئەو ڕۆژە بەربەست هەیە لەنێوان تاوانباران و پەروەردگاریاندا و بێ بەش دەبن لەبینینی ئەو زاتە.
ثُمَّ إِنَّهُمْ لَصَالُوا۟ ٱلْجَحِيمِ16
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا بێگومان دەخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە.
ثُمَّ يُقَالُ هَٰذَا ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ17
تهفسیری ئاسان: پاشان پێیان دەوترێت: ئائەمە ئەو شوێنەیە کە بڕواتان پێی نەبوو بەڕاستتان نەدەزانی.
كَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلْأَبْرَارِ لَفِى عِلِّيِّينَ18
تهفسیری ئاسان: نەخێر (دەستەی سەرفرازان دوورن لەو تەنگانەیە) بەڵکو نامەی کردەوەکانیان، دۆسیەی ڕەفتاریان وا لە شوێنە بەرزو بڵندەکاندا.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا عِلِّيُّونَ19
تهفسیری ئاسان: جا تۆ چووزانی (علیون) چیەو چۆنە.
كِتَٰبٌۭ مَّرْقُومٌۭ20
تهفسیری ئاسان: نامەیەکی (دیارو ئاشکرایە، هەر بە ڕواڵەتیدا دیارە کە خاوەنی سەرفرازو بەختەوەرە) مۆرکراوو لۆک کراویشە.
يَشْهَدُهُ ٱلْمُقَرَّبُونَ21
تهفسیری ئاسان: ئەو نامەیە فریشتە نزیکە بەڕێزەکانی لای خوا دەیکەنەوەو (بەسەرسامی و خۆشیەوە سەرنجی چاکە و خواپەرستی چاکان دەدەن و) شایەتی لەسەر دەدەن.
إِنَّ ٱلْأَبْرَارَ لَفِى نَعِيمٍ22
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی چاکان، خواناسان لەناو نازو نیعمەتدا ژیانی خۆشی و شادی دەبەنە سەر.
عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ23
تهفسیری ئاسان: لەسەر کورسی و قەنەفە ڕازاوەکان تەماشای دەوروبەری خۆیان دەکەن (سەرنجی دیمەنی جوان و باخات و باخچە و گوڵ و گوڵزارو تاڤگە و ڕووبارو نازو نیعمەتە نەبڕاوە و بێشومارەکان دەدەن).
تَعْرِفُ فِى وُجُوهِهِمْ نَضْرَةَ ٱلنَّعِيمِ24
تهفسیری ئاسان: خۆشی و خۆشگوزەرانی ناسک پەروەری لە ڕووخساریاندا دەبینیت.
يُسْقَوْنَ مِن رَّحِيقٍۢ مَّخْتُومٍ25
تهفسیری ئاسان: شەرابێکیان پێشکەش دەکرێت، کە پاک و سەرمۆرە.
خِتَٰمُهُۥ مِسْكٌۭ ۚ وَفِى ذَٰلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ ٱلْمُتَنَٰفِسُونَ26
تهفسیری ئاسان: کە نۆشکرا بۆنی میسک ئەو ناوە پڕدەکات، (پێچەوانەی شەرابی دنیایە کە بخۆرو دەوروبەریش بۆگەن دەکات)، جا با لە پێناوی ئەوەدا پێشبڕکێکەران پێشبڕکێ بکەن.
وَمِزَاجُهُۥ مِن تَسْنِيمٍ27
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەو شەرابە ئاوێتەکەی لە (تسنیم)ە.
عَيْنًۭا يَشْرَبُ بِهَا ٱلْمُقَرَّبُونَ28
تهفسیری ئاسان: (تسنیم) یش سەرچاوەیەکە تەنها خۆشەویستان و نزیککراوەکان لێی دەخۆنەوە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ أَجْرَمُوا۟ كَانُوا۟ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يَضْحَكُونَ29
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی کە تاوانیان دەکرد گاڵتەیان بە ئیمانداران دەهات و پێیان پێدەکەنین.
وَإِذَا مَرُّوا۟ بِهِمْ يَتَغَامَزُونَ30
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش بەلایاندا تێپەڕ بوونایە دەیانکردە چپەچپ و سرتە سرت و بە چاو ئیشارەتیان دەکرد.
وَإِذَا ٱنقَلَبُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَهْلِهِمُ ٱنقَلَبُوا۟ فَكِهِينَ31
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش دەگەڕانەوە بۆ باڵەوە، بەدەم پێکەنین و گاڵتەوە دەگەڕانەوە (هەر باسیان دەکردن)...
وَإِذَا رَأَوْهُمْ قَالُوٓا۟ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَضَآلُّونَ32
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش ئیمانداران دەبیننەوە، دەڵێن: بەڕاستی ئەوانە گومران و لەڕێگەی باو وباپیران لایانداوە!!
وَمَآ أُرْسِلُوا۟ عَلَيْهِمْ حَٰفِظِينَ33
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەو خوانەناسانە ڕەوانە نەکراون تا چاودێربن بەسەر ئیماندارانەوە.
فَٱلْيَوْمَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنَ ٱلْكُفَّارِ يَضْحَكُونَ34
تهفسیری ئاسان: (ئەمڕۆ ئیتر نۆرەی ئیماندارانە) جا ئەمڕۆ ئەوانەی باوەڕدار بوون بەکافران پێدەکەنن.
عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ35
تهفسیری ئاسان: لەسەر کورسی و قەنەفە (ڕازاوەکان) تەماشا دەکەن (دۆزەخیەکان دەبینن لەسەر شاشەی تایبەتی پێیان دەڵێن):
هَلْ ثُوِّبَ ٱلْكُفَّارُ مَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ36
تهفسیری ئاسان: باشە ئایا کافران پاداشتی ئەوەی کە دەیانکرد درانەوە؟!