پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنشَقَّتْ1
تهفسیری ئاسان: کاتێک دێت ئاسمان لەت و پەت دەبێت.
وَأَذِنَتْ لِرَبِّهَا وَحُقَّتْ2
تهفسیری ئاسان: گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگاری دەبێت، حەق وایە و پێویستە لەسەری ئاوا فەرمانبەردار بێت.
وَإِذَا ٱلْأَرْضُ مُدَّتْ3
تهفسیری ئاسان: هەروەها کاتێک دێت زەویش پان و بەرین دەبێتەوە (تا جێگەی هەمووانی لەسەر ببێتەوە، کە ئەمە ئاماژەیە، بۆ تەخت بوونی).
وَأَلْقَتْ مَا فِيهَا وَتَخَلَّتْ4
تهفسیری ئاسان: هەرچی لەناویدا هەیە فڕێی دەداتە سەر ڕووکاری و خۆی خاڵی دەکات.
وَأَذِنَتْ لِرَبِّهَا وَحُقَّتْ5
تهفسیری ئاسان: گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگاری دەبێت، حەق وایە و پێویستە لەسەری ئاوا فەرمانبەردار بێت.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلْإِنسَٰنُ إِنَّكَ كَادِحٌ إِلَىٰ رَبِّكَ كَدْحًۭا فَمُلَٰقِيهِ6
تهفسیری ئاسان: ئەی ئینسان بەڕاستی تۆ خۆت زۆر ماندوو دەکەیت، زۆر ڕەنج و زەحمەت دەکێشیت، سەرئەنجامیش دەبێ بگەڕێیتەوە بۆ لای پەروەردگارت (تا پاداشتی ڕەنج و هەوڵەکەت وەربگریت).
فَأَمَّا مَنْ أُوتِىَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ7
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی دۆسیەی کردەوەکانی درایە دەستی ڕاستی...
فَسَوْفَ يُحَاسَبُ حِسَابًۭا يَسِيرًۭا8
تهفسیری ئاسان: ئەوە لەمەودا لێپرسینەوەیەکی زۆر ئاسانی لەگەڵدا دەکرێت.
وَيَنقَلِبُ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦ مَسْرُورًۭا9
تهفسیری ئاسان: بەدڵی خۆش و ڕووی خۆشەوە دەگەڕێتەوە بۆ ناو کەسوکاری چاکو خواناسی، بۆ ناو ئیمانداران (سەرەڕای حۆری و غلمان و ولدان).
وَأَمَّا مَنْ أُوتِىَ كِتَٰبَهُۥ وَرَآءَ ظَهْرِهِۦ10
تهفسیری ئاسان: (بەڵام) ئەوەی دۆسیەی کردەوەکانی لە پشتیەوە درایە دەستی.
فَسَوْفَ يَدْعُوا۟ ثُبُورًۭا11
تهفسیری ئاسان: ئەوە لەمەولا هاوارو دادی لێبەرزدبێتەوە و دەڵێت: خوایە مەرگ، خوایە بمکوژە، خوا لەناوم بەرە.
وَيَصْلَىٰ سَعِيرًا12
تهفسیری ئاسان: دەخرێتە ناو دۆزەخ.
إِنَّهُۥ كَانَ فِىٓ أَهْلِهِۦ مَسْرُورًا13
تهفسیری ئاسان: چونکە بەڕاستی ئەو جۆرە کەسە کاتی خۆی لەناو ماڵ و خێزانیدا بەکەیف و ئاهەنگی ناشەرعی، بە بەرپاکردنی سفرەو خوانی حەرام دڵی خۆش بوو (مەبەستی ڕابواردنی حەرام بوو).
إِنَّهُۥ ظَنَّ أَن لَّن يَحُورَ14
تهفسیری ئاسان: بڕوای وابوو کە هەرگیز زیندوو بوونەوە و گەڕانەوە و لێپرسینەوە نیە.
بَلَىٰٓ إِنَّ رَبَّهُۥ كَانَ بِهِۦ بَصِيرًۭا15
تهفسیری ئاسان: نەخێر بەگومانی ئەو نەبوو، پەروەردگاری چاک ئاگاداری کارو کردەوەکانی بوو و دەیبینی چی دەکات.
فَلَآ أُقْسِمُ بِٱلشَّفَقِ16
تهفسیری ئاسان: سوێندم (بەو کاتەی دوای خۆرئاوا بوون) ئاسۆ سوور هەڵدەگەڕێت.
وَٱلَّيْلِ وَمَا وَسَقَ17
تهفسیری ئاسان: بە شەوو ئەوەی کە کۆی دەکاتەوە (شەوگار ئادەمیزاد لەماڵی خۆیدا و، گیانداران لە شوێنی خۆیان و باڵندەکان لە هێلانەکانیاندا کۆدەکاتەوە).
وَٱلْقَمَرِ إِذَا ٱتَّسَقَ18
تهفسیری ئاسان: بەمانگی چواردەش کاتێک تێرو تەواوو گەورە و درەخشان دەبێت.
لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٍۢ19
تهفسیری ئاسان: ئێوە تێدەپەڕن و گۆڕانکاری و حاڵاتی زۆرتان بەسەردێت (بۆ نموونە: لە مناڵی، بۆ لاوی، بۆ پیری، بۆ مەرگ، بۆ بەرزەخ، بۆ قیامەت، لەوەودواش بۆ بەهەشت یان دۆزەخ)، یاخود لە ساغی، بۆ نەخۆشی یان بەپێچەوانەوە.. لە هەژاریی، بۆ دەوڵەمەندی یان پێچەوانەوە، لە قیامەتیشدا لە بەهەشتدا ئیمانداران بەردەوام بەرەو تەواوترو چاکتر دەبرێن).
فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ20
تهفسیری ئاسان: کەواتە، ئەو خوانەناسانە چیانە و بۆچی ئیمان ناهێنن؟
وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ ٱلْقُرْءَانُ لَا يَسْجُدُونَ ۩21
تهفسیری ئاسان: کاتێک قورئانیش بەسەریاندا دەخوێنرێتەوە، سوژدە نابەن و ملکەچ نابن؟
بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُكَذِّبُونَ22
تهفسیری ئاسان: دیارە کە بێ باوەڕان بەردەوام ڕاستیەکان بەدرۆ دەزانن، بەڵکو باوەڕی پێناکەن.
وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ23
تهفسیری ئاسان: خوایش چاک ئاگاو زانایە بەوەی کە لە دڵ و دەروونیاندا شاردوویانەتەوە (لە بوغزو کینە و پیلان، دژی ئیسلام و موسڵمانان).
فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ24
تهفسیری ئاسان: (کەواتە)، مژدەی ئازارو سزایەکی بەئێشیان پێ بدە!!
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍۭ25
تهفسیری ئاسان: جگە لەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوەی چاکیان ئەنجامداوە، پاداشتی نەبڕاوە و بێ منەت چاوەڕێیانە.