پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلسَّمَآءِ وَٱلطَّارِقِ1
تهفسیری ئاسان: سوێند بە ئاسمان و ئەو ئەستێرانەی بەشەودا دەردەکەون.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلطَّارِقُ2
تهفسیری ئاسان: جا تۆ چووزانی (طارق) چیە.
ٱلنَّجْمُ ٱلثَّاقِبُ3
تهفسیری ئاسان: ئەستێرەیەکە بە ڕووناکیەکەی تاریکی دەبڕێت.
إِن كُلُّ نَفْسٍۢ لَّمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌۭ4
تهفسیری ئاسان: (سوێند بەوانە) هیچ کەس نیە چاودێری نەبێت، (سەرەتا خوا چاودێری هەمووانە، فریشتەکانیشی کردووە بە چاودێرو پارێزەرمان).
فَلْيَنظُرِ ٱلْإِنسَٰنُ مِمَّ خُلِقَ5
تهفسیری ئاسان: کەواتە با ئادەمیزاد تەماشا بکات و سەرنج بدات کە لە چی دروستکراوە؟!
خُلِقَ مِن مَّآءٍۢ دَافِقٍۢ6
تهفسیری ئاسان: دروستکراوە لە ئاوێکی هەڵقوڵاو (کە مەنی پیاوە و هێلکۆکەی ئافرەتە، هەردوولایان هەڵدەقوڵێن بۆ پێکهاتنی ئادەمیزاد، بەویستی خوا).
يَخْرُجُ مِنۢ بَيْنِ ٱلصُّلْبِ وَٱلتَّرَآئِبِ7
تهفسیری ئاسان: لە نێوان بڕبڕەکانی پشت و ئێسکەکانی سینەدا دەردەچێت.
إِنَّهُۥ عَلَىٰ رَجْعِهِۦ لَقَادِرٌۭ8
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەو زاتە دووبارە (دروستکردنەوەی ئادەمیزادی) زۆر لائاسانە و توانای تەواوی هەیە.
يَوْمَ تُبْلَى ٱلسَّرَآئِرُ9
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی کە هەموو نهێنیەکان دەردەکەوێت و ئاشکرا دەکرێت.
فَمَا لَهُۥ مِن قُوَّةٍۢ وَلَا نَاصِرٍۢ10
تهفسیری ئاسان: ئادەمیزاد هیچ هێزو پشتیوانیەکی نیە.
وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلرَّجْعِ11
تهفسیری ئاسان: سوێند بە ئاسمانێک کە خاوەنی گێڕانەوەیە (سوڕی ئاو لە سروشتدا، شەپۆلەکانی تەلەفون و ڕادیۆ و تەلەفیزیۆن... هتد).
وَٱلْأَرْضِ ذَاتِ ٱلصَّدْعِ12
تهفسیری ئاسان: هەروەها سوێند بە زەوی کە درزی تێ دەبێت بەهۆی ڕووەکەوە.
إِنَّهُۥ لَقَوْلٌۭ فَصْلٌۭ13
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەم قورئانە گوفتارێکی جیاکەرەوەیە (جیاکەرەوەی حەق و ناحەق، ڕاست و درۆ، چاک و خراپ و،... هتد).
وَمَا هُوَ بِٱلْهَزْلِ14
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە گوفتارێکی گەڵتە نیە.
إِنَّهُمْ يَكِيدُونَ كَيْدًۭا15
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانە سەرگەرمی پیلانن و خەریکی داونانەوەن (بۆ ئیمانداران).
وَأَكِيدُ كَيْدًۭا16
تهفسیری ئاسان: (بەڵام خوا دەفەرموێت): منیش پلان و نەخشەی خۆم دەخەمەکار.
فَمَهِّلِ ٱلْكَٰفِرِينَ أَمْهِلْهُمْ رُوَيْدًۢا17
تهفسیری ئاسان: کەواتە تۆیش تاوێک مۆڵەتی بێ باوەڕان بدە، کەمێک لێیان بوەستە (بزانە چیان بەسەر دەهێنم).