پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
سَبِّحِ ٱسْمَ رَبِّكَ ٱلْأَعْلَى1
تهفسیری ئاسان: تەسبیحات و ستایشی پەروەردگاری بەرزو بڵند و پایەدارت بکە.
ٱلَّذِى خَلَقَ فَسَوَّىٰ2
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەی هەموو شتێکی دروستکردووە بەجوانی و ڕێکوپێک و تێرو تەواویی کردووە.
وَٱلَّذِى قَدَّرَ فَهَدَىٰ3
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەی کە نەخشەی کێشاوە بۆ هەموو شتێک و جا ڕێنموویی کردووە.
وَٱلَّذِىٓ أَخْرَجَ ٱلْمَرْعَىٰ4
تهفسیری ئاسان: ئەوەی کە گژوگیای لە لەوەڕگا دەرهێناوە.
فَجَعَلَهُۥ غُثَآءً أَحْوَىٰ5
تهفسیری ئاسان: (بەڵام دوای ماوەیەک) دەیکاتە پووش و پەڵاشتێکی زەردە و وشک و ڕەشهەڵگەڕاو.
سَنُقْرِئُكَ فَلَا تَنسَىٰٓ6
تهفسیری ئاسان: { ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) } ئێمە قورئانت لە ڕێگەی جوبرەئیلەوە بەسەردا دەخوێنینەوە، ئیتر هەرگیز بیرت ناچێت.
إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۚ إِنَّهُۥ يَعْلَمُ ٱلْجَهْرَ وَمَا يَخْفَىٰ7
تهفسیری ئاسان: مەگەر شتێک ویستی خوای لەسەربێت، چونکە بەڕاستی خوا ئاگادارە بەو شتانەی کە ئاشکراو دیارن، یاخود شاراوەن.
وَنُيَسِّرُكَ لِلْيُسْرَىٰ8
تهفسیری ئاسان: جا دڵنیابە ئێمە یارمەتیت دەدەین بۆ ئەنجامدانی هەموو چاکەیەک، هەموو کارێکی لەبارت بۆ ئاسان دەکەین.
فَذَكِّرْ إِن نَّفَعَتِ ٱلذِّكْرَىٰ9
تهفسیری ئاسان: کەواتە تۆ ئیتر لەسەر یادخستنەوە و یاداوەری ئەو کەسانە بەردەوام بە کە سوودیان وەرگرتووە و ئامادەن زیاتر تێبگەن.
سَيَذَّكَّرُ مَن يَخْشَىٰ10
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەو کەسەی کە ترسی خوای لە دڵدا بێت یادەوەری وەردەگرێت.
وَيَتَجَنَّبُهَا ٱلْأَشْقَى11
تهفسیری ئاسان: خراپترین کەس خۆی لێ دوور دەگرێت...
ٱلَّذِى يَصْلَى ٱلنَّارَ ٱلْكُبْرَىٰ12
تهفسیری ئاسان: ئەوەی دەچێتە ناو ئاگرەکە گەورەکەوە و دەسوتێت تیایدا.
ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَىٰ13
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا نە ئەوەیە بمرێت و (ڕزگاری بێت، نە ئەوەشە کە) ژیانێکی ئاسایی بەسەر بەرێت.
قَدْ أَفْلَحَ مَن تَزَكَّىٰ14
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەو کەسە سەرفرازە کە دەروونی خۆی پاک ڕاگرتووە و...
وَذَكَرَ ٱسْمَ رَبِّهِۦ فَصَلَّىٰ15
تهفسیری ئاسان: ناوی پەروەردگاری دەبات و نوێژی بۆ دەکات و کڕنووش و سوژدەی بۆ بردووە.
بَلْ تُؤْثِرُونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا16
تهفسیری ئاسان: کەچی ئێوە ڕێبازی ڕزگاری ناگرنە بەرو بەڵکو زیاتر ژیانی دنیاتان مەبەستە.
وَٱلْءَاخِرَةُ خَيْرٌۭ وَأَبْقَىٰٓ17
تهفسیری ئاسان: لەکاتێکدا قیامەت و بەدەست هێنانی بەهەشت چاکترە و بەردەوامیشە (هەر بەراورد ناکرێت لەگەڵ تەمەنی کورتی دنیادا).
إِنَّ هَٰذَا لَفِى ٱلصُّحُفِ ٱلْأُولَىٰ18
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەم یادخستنەوانە لە پەڕاوە دێرینەکانیشدا باسکراوە.
صُحُفِ إِبْرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ19
تهفسیری ئاسان: (لەوانە) کتێبە پیرۆزەکانی ئیبراهیم و موسا.