پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
هَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ٱلْغَٰشِيَةِ1
تهفسیری ئاسان: ئایا هەواڵ و دەنگوباسی ڕۆژی قیامەتت پێگەیشتووە؟! (ڕۆژێکە سەختیەکەی هەموو کەسێک داگیر دەکات).
وُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍ خَٰشِعَةٌ2
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا چەند ڕووخسارانێک خەجاڵەت و ڕەنگ زەرد و شەرمەزار و زەبوونن.
عَامِلَةٌۭ نَّاصِبَةٌۭ3
تهفسیری ئاسان: (هەریەک لە خاوەنی ئەو ڕووخسارانە) ئیشکەرێکی شەکەت و ماندوون (بۆ بەدەستهێنانی دنیای دوور لە ئیمان).
تَصْلَىٰ نَارًا حَامِيَةًۭ4
تهفسیری ئاسان: دەچنە ناو ئاگرێکی سووتێنەرەوە (کە جەستەکە لەناو نابات بۆئەوەی هەر لە سزادا بمێنێتەوە).
تُسْقَىٰ مِنْ عَيْنٍ ءَانِيَةٍۢ5
تهفسیری ئاسان: لە سەرچاوەیەکی لە کوڵ و زۆر گەرم خواردنەوەی دەدرێتێ.
لَّيْسَ لَهُمْ طَعَامٌ إِلَّا مِن ضَرِيعٍۢ6
تهفسیری ئاسان: هیچ خۆراکیشیان نیە تەنها لە دڕکێکی ووشک و تفت و تاڵە (جۆرە ڕوەکێکی بیابانیە بەتەڕی تەنها وشتر دەیخوات، بە وشکی وشتریش نایخوات).
لَّا يُسْمِنُ وَلَا يُغْنِى مِن جُوعٍۢ7
تهفسیری ئاسان: نە ئەوەیە گۆشتی پێبگرن و پێی قەڵەو ببن، نە ئەوەشە پێی تێرببن.
وُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍۢ نَّاعِمَةٌۭ8
تهفسیری ئاسان: لەولاشەوە ڕوخسارانێکی تر ناسک و ڕووخۆش و گەشاوە و ڕووناکن.
لِّسَعْيِهَا رَاضِيَةٌۭ9
تهفسیری ئاسان: لە هەوڵ و کۆششەکانیان (بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوا لە دنیادا) ڕازی و ئاسوودەن.
فِى جَنَّةٍ عَالِيَةٍۢ10
تهفسیری ئاسان: لە بەهەشتێکی بەرزو بڵندا ژیان دەبەنە سەر.
لَّا تَسْمَعُ فِيهَا لَٰغِيَةًۭ11
تهفسیری ئاسان: لەو شوێنەدا قسە و گوفتارێکی ناخۆش و نابەجێ نا بیستن.
فِيهَا عَيْنٌۭ جَارِيَةٌۭ12
تهفسیری ئاسان: لەو بەهەشتەدا کانی و سەرچاوە و تاڤگەی ڕەوانی تێدایە.
فِيهَا سُرُرٌۭ مَّرْفُوعَةٌۭ13
تهفسیری ئاسان: هەروەها چرپا و سیستەم و جێگەی حەوانەوەی بەرز و بڵند کراوەی لێیە.
وَأَكْوَابٌۭ مَّوْضُوعَةٌۭ14
تهفسیری ئاسان: ( لە نزیک ئەو بەختەوەرانەوە لە هەر کوێدا بن) کوپ و سوراحی و پەرداخی (جوان و ڕازاوە و نەخشین) دانراوە.
وَنَمَارِقُ مَصْفُوفَةٌۭ15
تهفسیری ئاسان: هەروەها پشتی و سەرین و پاڵپشتی جوان و ڕازاوەی تیادایە کە بە ڕێکو پێکی ڕیزکراون.
وَزَرَابِىُّ مَبْثُوثَةٌ16
تهفسیری ئاسان: فەرش و ئۆرتە و ڕایەخی قەشەنگ و نەخشینی تیادا ڕاخراوە (هەموو کۆشک و تەلارو ڤێلاکانی پێرازێنراوەتەوە).
أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى ٱلْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ17
تهفسیری ئاسان: (ئینجا خوای دروستکار لە ڕوانگەی هەندێک دروستکراوانیەوە دەیەوێت بێ باوەڕان دابچڵەکێنێت)، بۆیە دەفەرموێت: ئایا ئەوە سەرنجی وشتر نادەن چۆن دروستکراوە؟! (قەبارەی، ملی درێژی، قاچە درێژەکانی کە بە سمێکی ئیسفەنجی کۆتایی هاتووە، ئینجا خۆگرتنی لەسەر برسێتی و تینویەتی،...)
وَإِلَى ٱلسَّمَآءِ كَيْفَ رُفِعَتْ18
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجی ئاسمان نادەن چۆن بەرزکراوەتەوە (ئەو هەموو ئەستێرە و کاکەشان و هەسارە بێ شومارە دەورەی زەویداوە لە بڵندیەوە ڕاگیراون).
وَإِلَى ٱلْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ19
تهفسیری ئاسان: ئەی سەرنجی کێوەکان نادەن، چۆن داکوتراون و دامەزرێنراون.
وَإِلَى ٱلْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ20
تهفسیری ئاسان: ئەی سەرنجی دەشتەکانی زەوی نادەن چۆن تەخت کراوە (لەبار هێنراوە بۆ کشتوکاڵ و ڕێگەوبان و ژیان)؟!
فَذَكِّرْ إِنَّمَآ أَنتَ مُذَكِّرٌۭ21
تهفسیری ئاسان: کەواتە { تۆ ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) } ئەم شتانە بخەرەوە یادیان و ئامۆژگاریان بکە، بەڕاستی تۆ هەر یادخەرەوەیت.
لَّسْتَ عَلَيْهِم بِمُصَيْطِرٍ22
تهفسیری ئاسان: هیچ دەسەڵاتێکت نیە بەسەر دڵ و دەروونیاندا (تا بە زۆر باوەڕداریان بکەیت).
إِلَّا مَن تَوَلَّىٰ وَكَفَرَ23
تهفسیری ئاسان: بەڵاو ئەو کەسەی کە پشت هەڵکردووە و کوفر هەڵبژاردووە...
فَيُعَذِّبُهُ ٱللَّهُ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَكْبَرَ24
تهفسیری ئاسان: ئەوە خوا سزاو تۆڵەیەکی زۆرسەخت و بەئازارو بێ سنووریان لێ دەسێنێت.
إِنَّ إِلَيْنَآ إِيَابَهُمْ25
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانە گەڕانەوەیان هەر بۆ لای ئێمە (بیانەوێت و نەیانەوێت).
ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا حِسَابَهُم26
تهفسیری ئاسان: لەوەودوایش بەڕاستی حیساب و لێپرسینەوە و دادگاییان لەسەر ئێمەیە.