پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلْفَجْرِ1
تهفسیری ئاسان: سوێند بە بەرەبەیان.
وَلَيَالٍ عَشْرٍۢ2
تهفسیری ئاسان: سوێندم بەو شەوانەی کە دە شەون (هەندێک دەڵێن دە شەوی کۆتایی ڕەمەزانە، هەندێکیش دەڵێن دە شەوی سەرەتای مانگی ذی الحجەیە کە کاتی ئەنجامدانی حەجە، هەردوو بۆنەکەش پیرۆزن).
وَٱلشَّفْعِ وَٱلْوَتْرِ3
تهفسیری ئاسان: سوێند بە ئەو شتانە کە جووتن، هەروەها سوێند بە هەموو ئەو شتانەی کە تاکن (یاخود سوێند بە شەوە جووت و شەوە تاکەکان)
وَٱلَّيْلِ إِذَا يَسْرِ4
تهفسیری ئاسان: بە هەموو شەوێک کاتێک تێدەپەڕێت (لە سەرەنجامی سوڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا).
هَلْ فِى ذَٰلِكَ قَسَمٌۭ لِّذِى حِجْرٍ5
تهفسیری ئاسان: ئایا لەو شتانەدا سوێندی شایستە نییە بۆ کەسێک خاوەنی عەقڵ و بیروهۆش بێت؟!
أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِعَادٍ6
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتزانیووە پەروەردگاری تۆ چی کرد بە هۆزی عاد.
إِرَمَ ذَاتِ ٱلْعِمَادِ7
تهفسیری ئاسان: کە ئەویش هۆزی (ارم) و خاوەنی پایەی بەرزو کۆڵەکە و نیرگەی درێژ بوون (قەومی عاد لە شاری ئیرەم کە باڵابەرزو تێکسمڕاو بوون، خانووبەرە و کۆشک و تەلاری گەورە و بەرزیان دروست دەکرد).
ٱلَّتِى لَمْ يُخْلَقْ مِثْلُهَا فِى ٱلْبِلَٰدِ8
تهفسیری ئاسان: لە سەردەمی ئەواندا لە هیچ شار و شوێنێکدا، کۆشک و تەلاری وەک ئەوەی ئەوان دروست نەکراوە.
وَثَمُودَ ٱلَّذِينَ جَابُوا۟ ٱلصَّخْرَ بِٱلْوَادِ9
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتزانیووە قەومی ثمودیش خوا چی لێکردن، ئەوانەی لە دۆڵ و شیوەکانەوە بەردیان دەتاشی و دەیانگواستەوە بۆ ناو قەدی چیاکان و لەوێ خانوویان دروست دەکرد؟
وَفِرْعَوْنَ ذِى ٱلْأَوْتَادِ10
تهفسیری ئاسان: هەروەها فیرعەونی خاوەن ئەهرامەکان، (چ کۆشک و بینایەکی مەحکەمیان وەکو مێخ دادەکوتی بە زەویدا).
ٱلَّذِينَ طَغَوْا۟ فِى ٱلْبِلَٰدِ11
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە ستەمیان بەرپاکرد لە وڵاتداو خەڵکیان دەچەوسانەوە.
فَأَكْثَرُوا۟ فِيهَا ٱلْفَسَادَ12
تهفسیری ئاسان: جا خراپە و تاوان و گوناهی زۆریان ئەنجامدەدا.
فَصَبَّ عَلَيْهِمْ رَبُّكَ سَوْطَ عَذَابٍ13
تهفسیری ئاسان: (دوای ماوەیەکی دیاریکراو) پەروەردگاری تۆ سزاو خەشـم و قینی خۆی ڕژاند بەسەریاندا و تەفرو تونای کردن.
إِنَّ رَبَّكَ لَبِٱلْمِرْصَادِ14
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پەروەردگاری تۆ هەمیشە و بەردەوام ئامادەیە کە تۆڵە لە ستەمکاران بسێنێت.
فَأَمَّا ٱلْإِنسَٰنُ إِذَا مَا ٱبْتَلَىٰهُ رَبُّهُۥ فَأَكْرَمَهُۥ وَنَعَّمَهُۥ فَيَقُولُ رَبِّىٓ أَكْرَمَنِ15
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک ئادەمیزاد لەلایەن پەروەردگاریەوە تاقی دەکرێتەوە، زێزی لێ دەنێت و نازو نیعمەتی بەسەردا دەڕێژێت، دەڵێت: (بە خوا وا دیارە) پەروەردگارم خۆشی دەوێم ڕێزم هەیە لای.
وَأَمَّآ إِذَا مَا ٱبْتَلَىٰهُ فَقَدَرَ عَلَيْهِ رِزْقَهُۥ فَيَقُولُ رَبِّىٓ أَهَٰنَنِ16
تهفسیری ئاسان: بەڵام کاتێک تاقی دەکاتەوە و ڕزق و ڕۆزی کەمی پێدەبەخشێت و لێی دەگرێتەوە دەڵێت: وا دیارە پەروەردگارم منی خۆش ناوێت و ڕقی لێمە و ڕیسوای کردووم.
كَلَّا ۖ بَل لَّا تُكْرِمُونَ ٱلْيَتِيمَ17
تهفسیری ئاسان: نەخێر ئەو شتانە، هیچی وا نیە، (نەبەخشین مانی ڕێز و قەدرە، نەلێگرتنەوە مانای بێ ڕێزی و بێ قەدرییە، بەڵکو ئێوە (سەرەڕای ئەو بیرو بۆچوونە چەوتانەتان) ڕێزی هەتیو ناگرن ونازی پێنادەن.
وَلَا تَحَٰٓضُّونَ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلْمِسْكِينِ18
تهفسیری ئاسان: هانی یەکتر نادەن بۆ ئەوەی خۆراک ببەخشن بەهەژار و نەداران.
وَتَأْكُلُونَ ٱلتُّرَاثَ أَكْلًۭا لَّمًّۭا19
تهفسیری ئاسان: میڕاتی دەخۆن و هەمووی دەماشنەوە (حەق خزمان و نەدارانی لێ نادەن).
وَتُحِبُّونَ ٱلْمَالَ حُبًّۭا جَمًّۭا20
تهفسیری ئاسان: ماڵ و سامان و دارایشتان زۆر خۆشدەوێت (رەچاوی حەڵاڵ و حەرام ناکەن).
كَلَّآ إِذَا دُكَّتِ ٱلْأَرْضُ دَكًّۭا دَكًّۭا21
تهفسیری ئاسان: نەخێر، (هەر ئاوا بۆتان نالوێت)، کاتێک دێت کە زەوی ورد و خاش دەکرێت و لەناکاو دەدرێت بەیەکدا.
وَجَآءَ رَبُّكَ وَٱلْمَلَكُ صَفًّۭا صَفًّۭا22
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارت دێت و فریشتەکانیش پۆل پۆل (هاتنی پەروەردگاری مەزن خۆی نەبێت کەس نازانێت چۆنە).
وَجِا۟ىٓءَ يَوْمَئِذٍۭ بِجَهَنَّمَ ۚ يَوْمَئِذٍۢ يَتَذَكَّرُ ٱلْإِنسَٰنُ وَأَنَّىٰ لَهُ ٱلذِّكْرَىٰ23
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە دۆزەخ دەهێنرێت و نیشان دەدرێت، جا ئەو ڕۆژە (ئادەمیزادی بێ باوەڕ) دەزانێت چ پەندێکی بەسەر خۆی هێناوە، بەڵام تازە بەخۆدا هاتنەوە و پەشیمانی هیچ سوودێکی نیە و دادی نادات؟!
يَقُولُ يَٰلَيْتَنِى قَدَّمْتُ لِحَيَاتِى24
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا بە کەساسی و هەناسەی ساردەوە) دەڵێت: خۆزگە بۆ ئەم ژیانەم دەست پێشخەریم بکردایە.
فَيَوْمَئِذٍۢ لَّا يُعَذِّبُ عَذَابَهُۥٓ أَحَدٌۭ25
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر ئەو ڕۆژە کەس وەک خوا بەخشم و قین نیە لە بێ باوەڕان، لەبەرئەوە سزایەکیان دەدات کە کەس ناتوانێت سزای لەو چەشنە بدات.
وَلَا يُوثِقُ وَثَاقَهُۥٓ أَحَدٌۭ26
تهفسیری ئاسان: کەسیش وەک ئەو زاتە (بێ باوەڕان) نابەستێتەوە و بەندیان ناکات.
يَٰٓأَيَّتُهَا ٱلنَّفْسُ ٱلْمُطْمَئِنَّةُ27
تهفسیری ئاسان: (شایانی باسە بە ئیماندارای سەرفراز لە سەرەمەرگدا دەوترێت) ئەی خاوەنی دڵ و دەروونی پڕ لە ئارامی (ئەی ئادەمیزادی ژیر و هۆشمەند کە لە تەمەنی کۆتای دنیادا پەروەردگارت ناسی و بەجوانی دەتپەرست...).
ٱرْجِعِىٓ إِلَىٰ رَبِّكِ رَاضِيَةًۭ مَّرْضِيَّةًۭ28
تهفسیری ئاسان: بگەڕێرەوە بۆ لای پەروەردگارت کە تۆ لەو ڕازیت و ئەویش لە تۆ ڕازیە.
فَٱدْخُلِى فِى عِبَٰدِى29
تهفسیری ئاسان: دە بچۆرە ڕیزی بەندە چاکە نازدار و بەڕێزەکانمەوە.
وَٱدْخُلِى جَنَّتِى30
تهفسیری ئاسان: بچۆرە بەهەشتە خۆشە ڕازاوەکەمەوە.