پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلشَّمْسِ وَضُحَىٰهَا1
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خۆر و تیشکی خۆراکە لە سەرەتایی ڕۆژدا سەرهەڵدەدا).
وَٱلْقَمَرِ إِذَا تَلَىٰهَا2
تهفسیری ئاسان: سوێند بە مانگ، کاتێک بەشوێنیدا دێت.
وَٱلنَّهَارِ إِذَا جَلَّىٰهَا3
تهفسیری ئاسان: سوێند بە ڕۆژ کاتێک کە خۆر دەردەخات.
وَٱلَّيْلِ إِذَا يَغْشَىٰهَا4
تهفسیری ئاسان: سوێند بە شەو کە خۆر دادەپۆشیت.
وَٱلسَّمَآءِ وَمَا بَنَىٰهَا5
تهفسیری ئاسان: سوێند بە ئاسمان و بەو زاتە بە دەسەڵاتەی دروستی کردووە.
وَٱلْأَرْضِ وَمَا طَحَىٰهَا6
تهفسیری ئاسان: سوێند بە زەوی و بەو زاتەی کە بەشێوەی هێلکەیی دایناوە.
وَنَفْسٍۢ وَمَا سَوَّىٰهَا7
تهفسیری ئاسان: سوێند بە دەروون و ئەو زاتەی کە بە ڕێک و پێکی بەدیهێناوە.
فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَىٰهَا8
تهفسیری ئاسان: جا توانای خراپە و چاکە و خوانەناسی و خواناسی تێدا دابین کردووە.
قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّىٰهَا9
تهفسیری ئاسان: (سوێند بەوانە هەموو) بەڕاستی ئەو کەسە سەرفرازە کە نەفسی پاک و پوختە کردووە و ئیمان و ترسی خوای تیادا ڕواندووە.
وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّىٰهَا10
تهفسیری ئاسان: بێگومان نائومێد بوو ئەو کەسەی نەفسی خۆی ناپوخت کرد و ئاڵودەی گوناهو تاوان و خراپەی کرد.
كَذَّبَتْ ثَمُودُ بِطَغْوَىٰهَآ11
تهفسیری ئاسان: قەومی ثمود بەهۆی سەرکەشی و یاخی بوونیانەوە، بڕوایان بە پێغەمبەرەکەیان نەهێنا.
إِذِ ٱنۢبَعَثَ أَشْقَىٰهَا12
تهفسیری ئاسان: کاتێک شەقاوە و خوانەناسترین کەسیان خۆیی ڕاپسکاند (بۆ سەربڕینی وشترەکە).
فَقَالَ لَهُمْ رَسُولُ ٱللَّهِ نَاقَةَ ٱللَّهِ وَسُقْيَٰهَا13
تهفسیری ئاسان: جا پێغەمبەری خوا (صاڵح) پێی وتن: واز بهێنن لەم وشترە کە موعجیزەی خوایە، مۆڵەتی بدەن لە نۆرە ئاوەکەی خۆیدا ئاو بخواتەوە.
فَكَذَّبُوهُ فَعَقَرُوهَا فَدَمْدَمَ عَلَيْهِمْ رَبُّهُم بِذَنۢبِهِمْ فَسَوَّىٰهَا14
تهفسیری ئاسان: کەچی بڕوایان بە هەرەشەکانی نەکرد، ئینجا وشترەکەیان سەربڕی، ئەوسا ئیتر پەروەردگاریان وڵاتی کاولکردن و لەگەڵ زەویدا تەختی کرد بەسەریاندا و کەسیان ڕزگاری نەبوو (بەهۆی گوناهو تاوانیانەوە).
وَلَا يَخَافُ عُقْبَٰهَا15
تهفسیری ئاسان: لە کاتێکدا کە خوای بەدەسەڵات لە سەرەنجامی ئەو کارەیشی هەرگیز ناترسێت.