پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلضُّحَىٰ1
تهفسیری ئاسان: سوێند بە چێشتەنگاو (کاتێک خۆر بەرز دەبێتەوەو کاتی جوڵەو چالاکیە).
وَٱلَّيْلِ إِذَا سَجَىٰ2
تهفسیری ئاسان: سوێند بە شەو کاتێک بەتاریکیەکەی زەوی دادەپۆشێت.
مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَىٰ3
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارت دەستبەرداری تۆ نەبووەو وازی لە تۆ نەهێناوەو خەشمی لێ نەگرتوویت (ماوەیەک وەحی نەهات بۆ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کافرانی قوڕەیش وتیان، پەروەردگاری محمد وازی لێ هێناوە، ئیتر خوای گەورە بەدرۆی خستەوە).
وَلَلْءَاخِرَةُ خَيْرٌۭ لَّكَ مِنَ ٱلْأُولَىٰ4
تهفسیری ئاسان: بێگومان قیامەت و دواڕۆژ چاکترە بۆ تۆ لە دنیا.
وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَبُّكَ فَتَرْضَىٰٓ5
تهفسیری ئاسان: لە ئایندەدا پەروەردگارت ئەوەندە نازو نیعمەتت پێدەبەخشێت کە زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود دەبیت.
أَلَمْ يَجِدْكَ يَتِيمًۭا فَـَٔاوَىٰ6
تهفسیری ئاسان: ئایا پەروەردگارت نەیبینیت بە هەتیوی و خێرا دەرووی لێکردیتەوە و لانەی بۆ سازاندیت و حەواندیتیەوە؟!
وَوَجَدَكَ ضَآلًّۭا فَهَدَىٰ7
تهفسیری ئاسان: ئەی سەرگەردان نەبوویت و نەت دەزانی چی بکەیت، هیدایەتی دایت و ڕێنموویی کردیت؟!
وَوَجَدَكَ عَآئِلًۭا فَأَغْنَىٰ8
تهفسیری ئاسان: ئەی نەیبینیت کە هەژارو نەداریت، جا ماڵ و سامانی پێبەخشیت و دەوڵەمەندی کردیت و بێ نیازی کردیت؟!
فَأَمَّا ٱلْيَتِيمَ فَلَا تَقْهَرْ9
تهفسیری ئاسان: کەواتە تۆش (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار) هەتیو مەچەوسێنەرەوەو دڵی مەڕەنجێنە.
وَأَمَّا ٱلسَّآئِلَ فَلَا تَنْهَرْ10
تهفسیری ئاسان: هەڵمەشاخێ بە هەژارو داماوو سواڵکەراندا.
وَأَمَّا بِنِعْمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثْ11
تهفسیری ئاسان: (بەڵکو) دەربارەی نازو نیعمەتەکانی پەروەردگارت هەمیشە بدوێ و باسیان بکە لە جێی خۆیاندا بەکاریان بهێنە.