پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
أَلَمْ نَشْرَحْ لَكَ صَدْرَكَ1
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) ئایا دڵ و دەروون و سینەمان گوشادو ئاسوودە نەکردیت؟!
وَوَضَعْنَا عَنكَ وِزْرَكَ2
تهفسیری ئاسان: ئایا باری گرانمان لەسەر شانی تۆ لانەبرد؟!
ٱلَّذِىٓ أَنقَضَ ظَهْرَكَ3
تهفسیری ئاسان: ئەوەی کە پشتی تۆی هیلاک و ماندوو کردبوو؟!
وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ4
تهفسیری ئاسان: ناوو ناوبانگی تۆمان بەرزو بڵند نەکردەوە (لە شایەتماندا هاوڕێ لەگەڵ ناوی ئێمەدا ناوت دەبرێت، ناوت لەسەر زاری فریشتە و پەری و گرۆی ئادەمیزادە).
فَإِنَّ مَعَ ٱلْعُسْرِ يُسْرًا5
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هاوڕێ لەگەڵ تەنگانەدا خۆشی و ئاسوودەیی دێت.
إِنَّ مَعَ ٱلْعُسْرِ يُسْرًۭا6
تهفسیری ئاسان: بێگومان بە دڵنیاییەوە هاوڕێ لەگەڵ تەنگانەدا خۆشی و ئاسوودەیی هەر دەبێت.
فَإِذَا فَرَغْتَ فَٱنصَبْ7
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک لەکارێکی خێر دەبیتەوە، خۆت ماندوو بکە بەکارێکی خێری ترەوە.
وَإِلَىٰ رَبِّكَ فَٱرْغَب8
تهفسیری ئاسان: با هەمیشەو بەردەوام حەزو ئارەزووت بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوا بێت، بەردەوام خەڵکیش هان بدە تا پەروەردگارت بناسن و لە هەوڵی ڕەزامەندی ئەودا بن.