پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلتِّينِ وَٱلزَّيْتُونِ1
تهفسیری ئاسان: سوێند بە هەنجیرو زەیتوون (کە دوو میوەی بەسوودو بەکەڵکن، سوێند خواردنی خوا بە دروستکراوانی بۆ سەرنج ڕاکێشانمانە، بەڵام سوێند خواردنی ئێمە گەورەیی و گرنگی سوێند پێ خۆراوەکە دەگەیەنێت).
وَطُورِ سِينِينَ2
تهفسیری ئاسان: بەکێوی طوری سینا (کە خوا گفتوگۆی لەگەڵ حەزرەتی موسا، لەوێدا کرد).
وَهَٰذَا ٱلْبَلَدِ ٱلْأَمِينِ3
تهفسیری ئاسان: سوێند بەم شارە ئەمینە، کە (مەککە) یە.
لَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ فِىٓ أَحْسَنِ تَقْوِيمٍۢ4
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە ئینسانمان لە جوانترین شێوە و ڕێکوپێکترین شێوازدا دروست کردووە لە هەموو ڕوویەکەوە.
ثُمَّ رَدَدْنَٰهُ أَسْفَلَ سَٰفِلِينَ5
تهفسیری ئاسان: (ئەگەر ڕێبازی خواناسی نەگرێت) سەرەنجام دەیخەینە نزمترینی شوێنە نزمەکانەوە (لە دۆزەخدا).
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَلَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍۢ6
تهفسیری ئاسان: جگە لەوانەی کە باوەڕیان هێناوەو کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، پاداشتی هەمیشەو نەبڕاوە بۆیان ئامادەیە.
فَمَا يُكَذِّبُكَ بَعْدُ بِٱلدِّينِ7
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر (ئەی ئینسانی سەر کەش) چی وای لێکردوویت باوەڕت بەڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوە نەبێت دوای ئەو هەموو نازو نیعمەتە؟
أَلَيْسَ ٱللَّهُ بِأَحْكَمِ ٱلْحَٰكِمِينَ8
تهفسیری ئاسان: ئایا خوا چاکترین فەرمانڕەوا نیە؟ دادپەروەرترین فەرمانڕەوا نیە؟ (کەچی تۆی سەر کەش پێی ڕازیی نیت!!).