🕯️مردن و ئەوەی دوای دێت
قورئان چۆن مردن دەخاتەڕوو: بۆ هەموو کەسێک دڵنیایە، ساتی گیانکێشان، ئاواتی گەڕانەوە، بەرزەخ تا زیندووبوونەوە، و وانەکان بۆ زیندووان.
بەشی 1 لە 6
هەموو کەسێک تامی مردن دەچێژێت
دەستەواژەی «هەموو کەسێک تامی مردن دەچێژێت» سێ جار لە قورئاندا هاتووە. لە مردن ڕزگاربوون، دواخستن و هەڵاتن نییە، تەنانەت لە قەڵای بەرزیشدا. سەیری وشەکانی «مردن» و «مرد» بکە و ببینە چەند جار هاتوون.
پیشاندان:
هەموو کەسێک تامی مردن دەچێژێت، و پاداشتی تەواو لە ڕۆژی قیامەتدا دەدرێت.
كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ ٱلنَّارِ وَأُدْخِلَ ٱلْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا مَتَٰعُ ٱلْغُرُورِ 185
تهفسیری ئاسان: هەموو کەسێک دەبێت بمرێت و مردن بچێژێت، تەنها لە ڕۆژی قیامەتدا کرێ و پاداشتان بەتەواوی پێ دەدرێت (دەرئەنجامی کردەوەکانتان دێتەوە ڕێتان) ئەوسا ئەوەی دوور خرایەوە لە ئاگری دۆزەخ و خرایە بەهەشتەوە، ئەوە بەڕاستی سەرفراز بووە، ژیانی دنیاش بێجگە لەوەی کە ڕابواردنێکی خەڵەتێنەرە شتێکی تر نیە.
هەموو کەسێک تامی مردن دەچێژێت؛ خوا بە خراپە و چاکە تاقیتان دەکاتەوە.
كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ وَنَبْلُوكُم بِٱلشَّرِّ وَٱلْخَيْرِ فِتْنَةً وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ 35
تهفسیری ئاسان: هەموو کەسێک دەبێت مردن بچێژێت و شەرابی مەرگ بنۆشێت، بێگومان ئێمە ئێوە تاقی دەکەینەوە بەشەڕ و ناخۆشی و بەڵاو بەخێرو خۆشی و دارایی و توانایی، سەرەنجام هەر بۆ لای ئێمە دەهێنرێنەوە (تا پاداشتتان بدەینەوە).
مردن لە هەر کوێ بن پێتان دەگات، تەنانەت لە قەڵای بەرزیشدا.
أَيْنَمَا تَكُونُوا۟ يُدْرِككُّمُ ٱلْمَوْتُ وَلَوْ كُنتُمْ فِى بُرُوجٍ مُّشَيَّدَةٍ وَإِن تُصِبْهُمْ حَسَنَةٌ يَقُولُوا۟ هَٰذِهِۦ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَقُولُوا۟ هَٰذِهِۦ مِنْ عِندِكَ قُلْ كُلٌّ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ فَمَالِ هَٰٓؤُلَآءِ ٱلْقَوْمِ لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًا 78
تهفسیری ئاسان: (دڵنیا بن) لە هەر کوێ بن مردن یەخەتان پێ دەگرێت، با لەناو چەندەها قەڵاو شوێنی سەخت و قایمیشدا بن، (جا دووڕووەکان) ئەگەر خێریان بێتە ڕێ دەڵێن: ئەمە لە لایەن خواوەیە و ئەگەر توشی ناخۆشی و زیانێک بێن (بە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەڵێن: ئەمەیان بەهۆی تۆوەیە، پێیان بڵێ: هەر هەمووی (هەرچی پێش دێت) لەلایەن خواوەیە و (بۆ تاقی کردنەوەیە) ئەوە بۆچی ئەو خەڵکە (باوەڕ لاوازە) هیچ شتێک تێناگەن و لە ڕاستیەکان حاڵیی نابن.
ئەو مردنەی لێی هەڵدێن پێتان دەگات.
قُلْ إِنَّ ٱلْمَوْتَ ٱلَّذِى تَفِرُّونَ مِنْهُ فَإِنَّهُۥ مُلَٰقِيكُمْ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ 8
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم): بەڕاستی ئەو مردنەی کە ڕادەکەن لە دەستی هەر یەخەتان پێ دەگرێت، لەوەودوایش دەگەرێنرێنەوە بۆ لای کەسێک کە زانایە بەنهێنی و ئاشکرا، ئەوسا ئاگادارتان دەکات بەوەی کە دەتانکرد.
خوا هەرگیز کەسێک دوا ناخات کاتێک ماوەکەی هات.
وَلَن يُؤَخِّرَ ٱللَّهُ نَفْسًا إِذَا جَآءَ أَجَلُهَا وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ 11
تهفسیری ئاسان: جا ئەو داخوازیە بەجێ نیە، چونکە ڕۆژی هەرکەسێک تەواو بوو، کاتی مەرگی هەر کەسێک هات، هەرگیز خوا دوای ناخات و مۆڵەتی بۆ تازە ناکاتەوە، خوایش زۆر ئاگایە بە هەموو ئەو کاروکردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.