دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus

🌙ڕۆژوو و ڕەمەزان

ڕۆژوو لە قورئاندا: فەرزبوون و ئامانجەکەی، مانگی ڕەمەزان و شەوی قەدر، ئاسانکارییەکان، و ڕۆژووەکانی تر.

بەشی 1 لە 4

فەرزکراوە بەڵکو پارێزکار بن

نزیکەی هەموو ڕێساکانی ڕۆژوو لە پێنج ئایەتدان: ٢:١٨٣-١٨٧. ڕۆژوو فەرزکرا وەک چۆن لەسەر گەلانی پێشوو فەرزکرابوو، بە یەک ئامانجی ڕاگەیەندراو: تەقوا (پارێزکاری). سەرنج بدە چۆن ئاسانکاری دووبارە دەبێتەوە: نەخۆش و ڕێبوار دەتوانن ڕۆژەکان دواتر بگرنەوە.

پیشاندان:
ڕۆژوو فەرزکراوە وەک لەسەر پێشینانتان فەرزکرابوو، بەڵکو پارێزکار بن.
2:183سورة البقرةجوزئی 2 · لاپەڕەی 28لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُتِبَ عَلَيْكُمُ ٱلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ 183
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە ڕۆژووی ڕەمەزان لەسەرتان پێویست کراوە هەر وەکو لەسەر گەلانی پێش ئێوە پێویست کرابوو، بۆ ئەوەی خواناسی و پارێزکاری بکەن.
چەند ڕۆژێکی دیاریکراو؛ نەخۆش و ڕێبوار لە ڕۆژانی تردا دەیگرنەوە.
2:184سورة البقرةجوزئی 2 · لاپەڕەی 28لێکچوو
أَيَّامًا مَّعْدُودَٰتٍ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ وَعَلَى ٱلَّذِينَ يُطِيقُونَهُۥ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ فَمَن تَطَوَّعَ خَيْرًا فَهُوَ خَيْرٌ لَّهُۥ وَأَن تَصُومُوا۟ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ 184
ته‌فسیری ئاسان: چەند ڕۆژێکی ژمێرراوی دیاریکراو (کە مانگی ڕەمەزانە) خۆ ئەگەر کەسێک لە ئێوە نەخۆش بوو یان لە سەفەردا بوو با بە ئەندازەی ئەو ڕۆژانەی بۆی نەگیراوە لە ڕۆژانێکی تردا بیانگێڕێتەوەو ئەوانەش کە بە زەحمەت دەتوانن بەڕۆژوو بن (وەکو پیرەمێردو نەخۆشە بەردەوامەکان) ئەوە با ژەمێک خواردن ببەخشن بە هەژارێک، ئەوەی زیاتر ببەخشێت ئەوە باشترە بۆی، بێگومان ئەگەر بەڕۆژوو بن چاکترەو پاداشتی زۆرترە ئەگەر بزانن و (بتوانن).
«خوا ئاسانی بۆ ئێوە دەوێت، نەک سەختی».
2:185سورة البقرةجوزئی 2 · لاپەڕەی 28لێکچوو
شَهْرُ رَمَضَانَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ فِيهِ ٱلْقُرْءَانُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَٰتٍ مِّنَ ٱلْهُدَىٰ وَٱلْفُرْقَانِ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ ٱلشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ ٱللَّهُ بِكُمُ ٱلْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ ٱلْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا۟ ٱلْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا۟ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ 185
ته‌فسیری ئاسان: مانگی ڕەمەزان (ئەو مانگەیە) کە قورئانی تیادا هاتۆتە خوارەوە، لەکاتێکدا ئەم قورئانە ڕێنموویی بەخشە بە خەڵکی و بەڵگەی زۆری تیادایە، لە ڕێنموویی و جیاکردنەوەی ڕاست و ناڕاست و حەق و ناحەق، جا کەسێک لە ئێوە مانگی ڕەمەزانی بینی (یان هەواڵی بینینی پێدرا)، دەبا ئەو مانگە بەڕۆژوو بێت، ئەوەش کە نەخۆش بێت یان لە سەفەردا بێت با لەڕۆژانی تردا بەو ئەندازە بیگرێتەوە، چونکە خوا ئاسانکاری بۆ ئێوە دەوێت و نایەوێت (پەرستن و فەرزەکانتان) لەسەر قورس و گران بکات و بۆ ئەوەی ئەو ماوە دیاریکراوە تەواو بکەن و خوا بەگەورە بگرن و سوپاسگوزاریشی بکەن لەسەر ئەوەی کە ڕێنموویی کردوون (سروودی جەژن: اللە اکبر اللە اکبر اللە اکبر، لا الە الا اللە واللە اکبر، اللە اکبر وللە الحمد، بەجێهێنانی ئەم فەرمانە خواییەیە).
بخۆن و بخۆنەوە تا داوی سپی بەرەبەیان جیا دەبێتەوە، پاشان ڕۆژوو تەواو بکەن تا شەو.
2:187سورة البقرةجوزئی 2 · لاپەڕەی 29لێکچوو
أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ ٱلصِّيَامِ ٱلرَّفَثُ إِلَىٰ نِسَآئِكُمْ هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌ لَّهُنَّ عَلِمَ ٱللَّهُ أَنَّكُمْ كُنتُمْ تَخْتَانُونَ أَنفُسَكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ وَعَفَا عَنكُمْ فَٱلْـَٰٔنَ بَٰشِرُوهُنَّ وَٱبْتَغُوا۟ مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَكُمْ وَكُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ ٱلْخَيْطُ ٱلْأَبْيَضُ مِنَ ٱلْخَيْطِ ٱلْأَسْوَدِ مِنَ ٱلْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا۟ ٱلصِّيَامَ إِلَى ٱلَّيْلِ وَلَا تُبَٰشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَٰكِفُونَ فِى ٱلْمَسَٰجِدِ تِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ فَلَا تَقْرَبُوهَا كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ ءَايَٰتِهِۦ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ 187
ته‌فسیری ئاسان: لە شەوگاری ڕەمەزاندا تێکەڵ بوونتان لەگەڵ هاوسەرانتاندا حەڵاڵکراوە، ئەوان پۆشاکن بۆ ئێوە و ئێوەش پۆشاکن بۆ ئەوان، خوای گەورە دەیزانی کە ئێوە خۆتان دەخەڵەتاند (لە نزیک بوونەوەتان لە هاوسەرەکانتانەوە، چونکە دوودڵ بوون و نەتاندەزانی حەڵاڵە یان نا)، بەڵام خوای میهرەبان تۆبەی لێ وەرگرتن و لێتان خۆشبوو، کەوابوو لە ئێستە بەدواوە (لە شەوگاردا) نزیکییان بکەن و ئەوە داوابکەن خوا بۆی بڕیار داون (لە نەوەی چاک و خواناس)، دە بخۆن و بخۆنەوە هەتا بە ڕوونی بەرەبەیان و سپێدەتان بۆ دەردەکەوێت و لە ڕۆژهەڵاتەوە دیاردەدات و تاریکی شەو لادەبات، لەوەودوا ڕۆژووەکەتان ببەنە سەر تا شەو دادێت و (خۆرئاوا دەبێت) و نزیکیی لەگەڵ هاوسەرەکانتاندا مەکەن لە کاتێکدا کە ئێوە بڕیاری مانەوەتان (بۆ خوا پەرستی) لە مزگەوتەکاندا داوە، جا ئەوانەی کە باسکران چەند سنوورێکی خوان و مەیانبەزێنن و نزیکیان مەکەون، ئا بەوشێوەیە خوا ئایەت و ڕێنمووییەکانی خۆی ڕوون دەکاتەوە بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی پارێزکاری بکەن.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.