دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus

🪐دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی

کێ ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە، بە چ قۆناغێک، چۆن بنیاتنراون، بۆچی دروستکراون و کۆتاییان چۆن دەبێت.

بەشی 1 لە 6

دروستکەری ئاسمانەکان و زەوی

قورئان زۆرجار خوای گەورە بە کاری دروستکردنەوە ناو دەبات: ئاسمانەکان و زەوی «دروستکرد» (خەلەقە)، «بەدیهێنەر»یانە (فاطیر) و «داهێنەر»یانە (بەدیع)، واتە بێ نموونەیەکی پێشوو دروستیان دەکات. سەرنج بدە چۆن ئەم ئایەتانە دروستکردن بە سوپاس و تاکایەتی خواوە دەبەستنەوە.

پیشاندان:
سوپاس بۆ ئەو خوایەی ئاسمانەکان و زەوی دروستکرد و تاریکی و ڕووناکی دانا.
6:1سورة الأنعامجوزئی 7 · لاپەڕەی 128لێکچوو
ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَجَعَلَ ٱلظُّلُمَٰتِ وَٱلنُّورَ ثُمَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ 1
ته‌فسیری ئاسان: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە، تاریکی و ڕوناکی فەراهەم هێناوە (کەچی لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگە بەهێزو سەرسام ئاوەرانەدا) پاشان ئەوانەی بێ باوەڕ بوون بەپەروەردگاریان یەکێک لە دروستکراوەکانی خوا دەکەنە هاوتای خوا.
خوای گەورە بەدیهێنەری (فاطیر) ئاسمانەکان و زەوییە و هەرچی بیەوێت لە دروستکردندا زیادی دەکات.
35:1سورة فاطرجوزئی 22 · لاپەڕەی 434لێکچوو
ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ جَاعِلِ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلًا أُو۟لِىٓ أَجْنِحَةٍ مَّثْنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَ يَزِيدُ فِى ٱلْخَلْقِ مَا يَشَآءُ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ 1
ته‌فسیری ئاسان: سوپاس وستایش بۆ خوایە، کە بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەویە، فریشتەکانی کردووە بە فرستادەی خۆی کە خاوەنی چەندەها باڵن، هەیانە دوو، یان سێ، یان چوار باڵە، لە دروستکردندا هەرچی بوێت زیادی دەکات (لە ژمارەی فریشتەکان، لە ئەستێرە و هەسارەکان، لە ئادەمیزاد و پەری... هتد) بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
داهێنەری ئاسمانەکان و زەوی: دەفەرموێت «ببە» و دەبێت.
2:117سورة البقرةجوزئی 1 · لاپەڕەی 18لێکچوو
بَدِيعُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَإِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ 117
ته‌فسیری ئاسان: (هەر ئەو زاتە) بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەویە بەجوانترین شێوە، جا هەر کاتێک بڕیاری هەر شتێک بدات، تەنها ئەوەندەی بەسە کە فەرمانی بوون یان پێشهاتنی بدات، ئیتر خێرا ئەو شتە، یان ئەو کارە، دەبێت و ئەنجام دەدرێت.
داهێنەری هەموو شتێک منداڵی نییە؛ هەموو شتێکی دروستکردووە.
6:101سورة الأنعامجوزئی 7 · لاپەڕەی 140لێکچوو
بَدِيعُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُۥ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُن لَّهُۥ صَٰحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَىْءٍ وَهُوَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ 101
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان ئەو زاتە بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەویە لە جوانترین و ڕێک و پێکترین شێوەدا، چۆن ڕۆڵەی دەبێت؟! خۆ ئەوزاتە هاوسەری نەگرتووە؟! بەڵکو هەموو شتێکی دروست کردوە، بەڕاستی ئەو زاتە بەهەموو شتێک زانایە.
حەوت ئاسمانەکە و زەوی و هەرچی تێیاندایە تەسبیحی دەکەن، بەڵام ئێمە لە تەسبیحەکەیان تێناگەین.
17:44سورة الإسراءجوزئی 15 · لاپەڕەی 286لێکچوو
تُسَبِّحُ لَهُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ ٱلسَّبْعُ وَٱلْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ وَإِن مِّن شَىْءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِۦ وَلَٰكِن لَّا تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا 44
ته‌فسیری ئاسان: هەر حەوت ئاسمانەکان و زەوی و هەموو ئەوانەی کە تیایاندا هەن، تەسبیحات و ستایشی ئەو زاتە دەکەن، هیچ شتێک نی یە لەم بوونەوەرەدا کە تەسبیحات و ستایش و سوپاسی ئەو زاتە نەکات، بەڵام ئێوە لە تەسبیحات و ستایشی ئەو شتانە تێناگەن، بەڕاستی ئەو زاتە هەمیشەو بەردەوام خۆگرو بە حەوسەڵەیە (لە بەرامبەر لادانی خەڵکیەوە) لێخۆشبووەو چاوپۆشی دەکات (ئەگەر ڕووی تێبکەن و باوەڕی پێ بهێنن).
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.