🔥ئیبراهیم
گەڕانی ئیبراهیم بەدوای ڕاستیدا، بانگەوازی بۆ باوک و گەلەکەی، بتەکان و ئاگرەکە، خێزانەکەی و کەعبە، و بۆچی نموونەیە بۆ هەموو باوەڕداران.
بەشی 1 لە 6
گەڕان بەدوای ڕاستیدا
ئیبراهیم بتەکانی باوکی ڕەتدەکاتەوە و سەیری ئەستێرە، مانگ و خۆر دەکات: هەریەکەیان ئاوا دەبن، کەواتە هیچیان ناتوانن خوا بن. ڕووی دەکاتە دروستکەری ئاسمانەکان و زەوی وەک «حەنیف» – کەسێک کە لە خوا درۆینەکان لادەدات بۆ لای خوای تاک.
پیشاندان:
لە باوکی ئازەر دەپرسێت: ئایا بتەکان دەکەیتە خوا؟
وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ لِأَبِيهِ ءَازَرَ أَتَتَّخِذُ أَصْنَامًا ءَالِهَةً إِنِّىٓ أَرَىٰكَ وَقَوْمَكَ فِى ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ 74
تهفسیری ئاسان: (بەسەرهاتی سەدەکانی ڕابوردوو بێنەوە یادیان) کاتێک ئیبراهیم بە ئازەری باوکی وت: ئایا ڕاستە چەند بتێک بکەیتە خوا؟! بەڕاستی من دەبینم تۆش و قەومەکەشت لەناو گومڕاییەکی ئاشکرادان.
خوا دەسەڵاتی ئاسمانەکان و زەوی نیشان دا تا دڵنیا بێت.
وَكَذَٰلِكَ نُرِىٓ إِبْرَٰهِيمَ مَلَكُوتَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلِيَكُونَ مِنَ ٱلْمُوقِنِينَ 75
تهفسیری ئاسان: بەو شێوەیەش دەسەڵاتی تۆکمەمان لە ئاسمانەکان و زەویدا نیشانی ئیبراهیم دەدەین بۆ ئەوەی بەڵگە بەدەست بێت و لە ڕیزی دڵنیاکاندا بێت.
ئەستێرەیەک ئاوا دەبێت: «من ئەوانەی ئاوا دەبن خۆشم ناوێن».
فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ ٱلَّيْلُ رَءَا كَوْكَبًا قَالَ هَٰذَا رَبِّى فَلَمَّآ أَفَلَ قَالَ لَآ أُحِبُّ ٱلْءَافِلِينَ 76
تهفسیری ئاسان: ئینجا کاتێک شەو باڵی کێشا بەسەر ئیبراهیمدا ئەستێرەیەکی (گەشی گەورەی)بینی، بۆیە وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئەمە پەروەردگارمە، کاتێک ئەستێرەکەی لێ ئاوا بوو وتی: من شتی لەبەرچاو ون بووم خۆش ناوێت و نایپەرستم.
خۆریش ئاوا دەبێت؛ ئیبراهیم بەریبوونی خۆی لە بتەکانیان ڕادەگەیەنێت.
فَلَمَّا رَءَا ٱلشَّمْسَ بَازِغَةً قَالَ هَٰذَا رَبِّى هَٰذَآ أَكْبَرُ فَلَمَّآ أَفَلَتْ قَالَ يَٰقَوْمِ إِنِّى بَرِىٓءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ 78
تهفسیری ئاسان: ئینجا کاتێک خۆری بینی هەڵهات، وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئەمەیان پەروەردگارمە، ئەمە گەورەتریشە کاتێک ئەویش ئاوابوو وتی: ئەی خەڵکینە، ئەی خزمینە، بەڕاستی من بەریم لەو شتانەی ئێوە کردووتانە بەهاوەڵ و شەریک (بۆ پەروەردگار).
وەک حەنیفێک ڕووی دەکاتە دروستکەر.
إِنِّى وَجَّهْتُ وَجْهِىَ لِلَّذِى فَطَرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ حَنِيفًا وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ 79
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی من ڕووی خۆم و دڵم لە پەرستندا کردۆتە ئەو زاتەی ئاسمانەکان و زەوی فەراهەم هێناوە، لەکاتێکدا ڕووم لەهیچ شتێکی ترناکەم، بەدڵئارامی تەواویشەوە (دەڵیم کە): هەرگیز من لە ڕیزی موشریک و هاوەڵگەراندانیم.
داوا دەکات ببینێت خوا چۆن زیندوو دەکاتەوە، «تا دڵم ئارام بێت».
وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِۦمُ رَبِّ أَرِنِى كَيْفَ تُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِن قَالَ بَلَىٰ وَلَٰكِن لِّيَطْمَئِنَّ قَلْبِى قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِّنَ ٱلطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ ٱجْعَلْ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٍ مِّنْهُنَّ جُزْءًا ثُمَّ ٱدْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًا وَٱعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ 260
تهفسیری ئاسان: بە یاد بهێنە، کاتێک ئیبراهیم وتی: پەروەردگارا نیشانم بدە چۆن مردوو زیندوو دەکەیتەوە؟ خوا فەرمووی: ئایا باوەڕت نەهێناوە؟ ئیبراهیم وتی: بەڵێ (باوەڕم هەیە) بەڵام حەزدەکەم (بەچاوی خۆم بیبینم) تا دڵم ئارام بگرێت، خوا فەرمووی: جا کەواتە چوار باڵندە بهێنەو جوان سەرنجیان بدەو دوایی هەر چواریان سەربڕەو گۆشت و پەڕ و خوێنیان تێکەڵ بکە، ئەوسا لەسەر لوطکەی هەر شاخێک هەندێک لەو تێکەڵەیە دابنێ، پاشان بانگیان بکە، بەگورجی و بەپەلە هەموویان دێنەوە بۆ لات و چاک بزانە و دڵنیابە بەڕاستی خوا باڵاداست و کار بەجێ یە.