دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus

📜میرات، شایەتی و ماف

قورئان بەشەکانی میرات، وەسیەت، ئەرکی شایەتی ڕاست، و دادپەروەری تەنانەت دژی خۆ یان خزمان ڕوون دەکاتەوە.

بەشی 1 لە 5

بەشەکانی میرات

سوورەتی نیسا بەش (نەسیب) بۆ منداڵ، دایک و باوک، هاوسەر و خوشک و برا دیاری دەکات، و بە «سنوورەکانی خوا» ناویان دەبات. سەرنج بدە پیاو و ئافرەت هەردووکیان بەشیان هەیە، و خزمان و هەتیوان و هەژارانی ئامادەی دابەشکردنیش دەبێت شتێکیان پێبدرێت.

پیشاندان:
پیاوان و ئافرەتان هەریەکەیان بەشێکی دیاریکراویان هەیە لەوەی دایک و باوک و خزمان بەجێی دەهێڵن.
4:7سورة النساءجوزئی 4 · لاپەڕەی 78لێکچوو
لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِّمَّا تَرَكَ ٱلْوَٰلِدَانِ وَٱلْأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٌ مِّمَّا تَرَكَ ٱلْوَٰلِدَانِ وَٱلْأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيبًا مَّفْرُوضًا 7
ته‌فسیری ئاسان: پیاوان بەشیان هەیە لەو شتانەدا کەباوک و دایک و خزمان بە میراتی لەدوایان بەجێ دەمێنێت، هەروەها ژنانیش بەشیان هەیە لەو شتانەدا کە بە میراتیی لە باوک و دایک و خزمان بەجێ دەمێنێت، لە کەم و زۆری بەشی هەرکەسێک دیاری کراوە و، دەبێت بیدرێتێ.
کاتێک خزمان و هەتیوان و هەژاران لە دابەشکردندا ئامادەن، شتێکیان پێبدەن.
4:8سورة النساءجوزئی 4 · لاپەڕەی 78لێکچوو
وَإِذَا حَضَرَ ٱلْقِسْمَةَ أُو۟لُوا۟ ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينُ فَٱرْزُقُوهُم مِّنْهُ وَقُولُوا۟ لَهُمْ قَوْلًا مَّعْرُوفًا 8
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر کاتێک لە دابەش کردنی میراتیدا خزمان و هەتیوان و هەژاران ئامادە بوون، ئەوە لەو میراتیە بەشیان بدەن و بەجوانی قسەیان بۆ بکەن (پیایاندا هەڵمەشاخێن).
بەشی منداڵان و دایک و باوک، دوای وەسیەت یان قەرز.
4:11سورة النساءجوزئی 4 · لاپەڕەی 78لێکچوو
يُوصِيكُمُ ٱللَّهُ فِىٓ أَوْلَٰدِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ ٱلْأُنثَيَيْنِ فَإِن كُنَّ نِسَآءً فَوْقَ ٱثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ وَإِن كَانَتْ وَٰحِدَةً فَلَهَا ٱلنِّصْفُ وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَٰحِدٍ مِّنْهُمَا ٱلسُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِن كَانَ لَهُۥ وَلَدٌ فَإِن لَّمْ يَكُن لَّهُۥ وَلَدٌ وَوَرِثَهُۥٓ أَبَوَاهُ فَلِأُمِّهِ ٱلثُّلُثُ فَإِن كَانَ لَهُۥٓ إِخْوَةٌ فَلِأُمِّهِ ٱلسُّدُسُ مِنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِى بِهَآ أَوْ دَيْنٍ ءَابَآؤُكُمْ وَأَبْنَآؤُكُمْ لَا تَدْرُونَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ لَكُمْ نَفْعًا فَرِيضَةً مِّنَ ٱللَّهِ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا 11
ته‌فسیری ئاسان: خوا ڕێنموویتان دەکات و فەرمانتان پێ دەدا دەربارەی نەوەکانتان لە بواری میراتی گرتندا (ئەویش ئەوەیە) کە بەشی نێرینەیەکیان ئەندازەی بەشی دوو مێینەیانە، خۆ ئەگەر مناڵەکان تەنها ئافرەت بوون (دووان) و لە دووان زیاتر بوون ئەوە دووبەش لە سێ بەشی میراتیەکە لەوان بەش دەکرێت، خۆ ئەگەر مردووەکە تەنها کچێکی هەبوو ئەوە نیوەی داراییەکەی دەدرێتێ، شەشیەکیش دەدرێت بەهەریەک لە دایک و باوکی ئەگەر مردووەکە منداڵی هەبوو، خۆ ئەگەر مردووەکە منداڵی نەبوو، تەنها دایک و باوکی هەبوو ئەوە دایکی سێیەکی دەبات و ئەوی تریشی بۆ باوکی دەبێت، خۆ ئەگەر باوکی نەبوو دایک و براو خوشکی هەبوو شەشیەکی میرات بۆ دایکی دەبێت، ئەمانە هەمووی دوای وەسیەتێک کە مردووەکە کردوویەتی و دانەوەی قەرزو قەرزاری دەبێت، ئێوە نازانن کە باوانتان و نەوەکانتان نازانن کام لایان سوودی زیاترە بۆتان (لەبەرئەوە بەگوێرەی فەرمانی خوا میراتی دابەش بکەن، ئابەم شێوەیە میراتی دابەش کردن) فەرزە لەسەرتان کە پەیڕەوی بکەن چونکە لەلایەن خواوە دیاریکراوە، بەڕاستی خوایش هەمیشە و بەردەوام زاناو دانایە.
بەشی هاوسەران و خوشک و برا لە کەلالەدا.
4:12سورة النساءجوزئی 4 · لاپەڕەی 79لێکچوو
وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَٰجُكُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّهُنَّ وَلَدٌ فَإِن كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌ فَلَكُمُ ٱلرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ مِنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِينَ بِهَآ أَوْ دَيْنٍ وَلَهُنَّ ٱلرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّكُمْ وَلَدٌ فَإِن كَانَ لَكُمْ وَلَدٌ فَلَهُنَّ ٱلثُّمُنُ مِمَّا تَرَكْتُم مِّنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍ تُوصُونَ بِهَآ أَوْ دَيْنٍ وَإِن كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلَٰلَةً أَوِ ٱمْرَأَةٌ وَلَهُۥٓ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَٰحِدٍ مِّنْهُمَا ٱلسُّدُسُ فَإِن كَانُوٓا۟ أَكْثَرَ مِن ذَٰلِكَ فَهُمْ شُرَكَآءُ فِى ٱلثُّلُثِ مِنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصَىٰ بِهَآ أَوْ دَيْنٍ غَيْرَ مُضَآرٍّ وَصِيَّةً مِّنَ ٱللَّهِ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَلِيمٌ 12
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها نیوەی میراتی ژنەکانتان دەدرێت بە ئێوە ئەگەر منداڵیان نەبوو، خۆ ئەگەر منداڵیان هەبوو ئەوە چواریەکی میراتی ژنەکانتان بۆ هەیە، ئەمانە هەمووی دوای بەجێهێنانی وەسیەتی ژنان و دانەوەی قەرزیان بۆ ژنان چواریەکی میراتی ئێوە بڕیاردراوە ئەگەر ئێوە منداڵتان لەدوا بەجێ نەمابێت، خۆ ئەگەر منداڵتان هەبوو ئەوە هەشتیەک بۆ ژنەکە دەبێت لەوەی کە بە میراتی لێتان بەجێ ماوە، ئەمانە هەمووی دوای بەجێهێنانی وەسیەتتان و دانەوەی قەرزەکانتان، خۆ ئەگەر پیاوێک یان ئافرەتێک مرد منداڵ و باوک و باپیرو براو خوشکی دایک و باوکی نەبوو، بەڵکو تەنها خوشکێک یان برایەکی دایکی هەبوو، ئەوە شەشیەک بەشی هەر یەکێک لەوان دەبێت، خۆ ئەگەر براو خوشکی دایکی لە یەک زیاتر بوون ئەوە هەموویان هاوبەشن لە سێیەکی میراتیەکەدا (بەیەکسانی ژن و پیاو) ئەمانە هەمووی دوای وەسیەتێک کە دەکرێت، دانەوەی قەرز، لەکاتێکدا ئەو وەسیەتە زیانبەخش نەبێت بەمیراتگران، ئەمانە هەر هەمووی بڕیار و فرمانن لەلایەن خوای گەورەوە و ئەو خوایە زانا و بە حیلم و حەوسەڵەیە.
حوکمی کۆتایی دەربارەی ئەوەی نە باوک و نە منداڵی بەجێ دەهێڵێت.
4:176سورة النساءجوزئی 6 · لاپەڕەی 106لێکچوو
يَسْتَفْتُونَكَ قُلِ ٱللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِى ٱلْكَلَٰلَةِ إِنِ ٱمْرُؤٌا۟ هَلَكَ لَيْسَ لَهُۥ وَلَدٌ وَلَهُۥٓ أُخْتٌ فَلَهَا نِصْفُ مَا تَرَكَ وَهُوَ يَرِثُهَآ إِن لَّمْ يَكُن لَّهَا وَلَدٌ فَإِن كَانَتَا ٱثْنَتَيْنِ فَلَهُمَا ٱلثُّلُثَانِ مِمَّا تَرَكَ وَإِن كَانُوٓا۟ إِخْوَةً رِّجَالًا وَنِسَآءً فَلِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ ٱلْأُنثَيَيْنِ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ أَن تَضِلُّوا۟ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۢ 176
ته‌فسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) داوای فتوات لێدەکەن دەربارەی (کلالە) کە بریتی یە: لە کەسێک باوک و نەوەی نەبێت، تۆش بڵێ: خوا وەڵامتان دەداتەوە لەو بارەیەوە، ئەگەر کەسێک (پیاوێک) وەفاتی کردو منداڵی نەبوو، هەر تەنها خوشکێکی هەبوو، ئەوە نیوەی سامانەکەی بۆ ئەوە (نیوەکەی تریشی دەخرێتە دارایی گشتی یەوە ئەگەر هەبێت و ئەگەر نەبوو لە بەرژەوەندیەکی گشتیدا بەکار دەهێنرێت)، (بەڵام ئەگەر مردووەکە ئافرەت بوو) ئەوا براکەی هەموو میراتیەکەی دەبات، ئەگەر ئافرەتەکە منداڵی لەدوا بەجێ نەمابوو، (خۆ ئەگەر پیاوە مردووەکە) دوو خوشکی لە دوا بەجێ مابوو ئەوە دووبەش لە سێ بەشی ئەوەی بەجێی هێشتووە بۆ ئەوان دەبێت، خۆ ئەگەر میراتگران پیاوان و ئافرەتان بوون هەموویشیان لە خوشک و برا پێکهاتبوون ئەوە بۆ نێرینەیەکیان ئەندازەی بەشی دوو مێینە هەیە، خوای گەورە ئەم شتانەتان بۆ ڕوون دەکاتەوە نەوەکو سرگەردان ببن، خوای گەورەش بە هەموو شتێک زانایە.
ئەم بەشانە «سنوورەکانی خوا»ن.
4:13سورة النساءجوزئی 4 · لاپەڕەی 79لێکچوو
تِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ يُدْخِلْهُ جَنَّٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ 13
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەی باسکران (دەربارەی هەتیووان و چۆنیەتی دابەشکردنی میراتی) ئەو سنوورانەن خوا دیاری کردوون، جا ئەو کەسەی فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی بکات (لەم بوارەداو لە هەموو بوارەکانی تردا)، ئەوە خوا دەیخاتە ناو باخەکانی بەهەشتەوە: کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەبڕاوە تیایدا، بێگومان هەر ئەوەشە سەرفرازیی گەورە و دەستکەوتی بێ سنوور.
سەرزەنشت: «میرات بە چاوچنۆکی دەخۆن».
89:19سورة الفجرجوزئی 30 · لاپەڕەی 593لێکچوو
وَتَأْكُلُونَ ٱلتُّرَاثَ أَكْلًا لَّمًّا 19
ته‌فسیری ئاسان: میڕاتی دەخۆن و هەمووی دەماشنەوە (حەق خزمان و نەدارانی لێ نادەن).
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.