📖زیندووبوونەوە و لێپرسینەوە
مردووان چۆن زیندوو دەکرێنەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت: بەڵگەکانی زیندووبوونەوە، کۆکردنەوە، نامەی کردەوە، ترازوو، شایەتەکان و بەرپرسیارێتی تاکەکەسی.
بەشی 1 لە 7
کێ ئێسکەکان زیندوو دەکاتەوە؟
نکۆڵیکاران پرسیان: «کێ ئێسکەکان زیندوو دەکاتەوە کاتێک ڕزیون؟» قورئان بە بەڵگە وەڵام دەداتەوە: ئەوەی یەکەم جار دروستی کردن، ئەوەی سەری پەنجەکان ڕێک دەخات، ئەوەی زەوی مردوو بە باران زیندوو دەکاتەوە. سەرنج بدە چۆن دروستکردن وەک بەڵگەی زیندووبوونەوە بەکارهاتووە.
پیشاندان:
دەپرسێت: «کێ ئێسکەکان زیندوو دەکاتەوە کە ڕزیون؟»
وَضَرَبَ لَنَا مَثَلًا وَنَسِىَ خَلْقَهُۥ قَالَ مَن يُحْىِ ٱلْعِظَٰمَ وَهِىَ رَمِيمٌ 78
تهفسیری ئاسان: نموونەی لاوازیی وبێ دەسەڵاتی بۆ ئێمە هێناوەتەوە و بەدیهاتنی خۆی لەبیر کردووە، دەیوت: کێ ئەم ئێسکانە زیندوو دەکاتەوە لە کاتێکدا کە ڕزیوو و پروکاون؟!
«ئەوەی یەکەم جار دروستی کردن زیندوویان دەکاتەوە».
قُلْ يُحْيِيهَا ٱلَّذِىٓ أَنشَأَهَآ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَهُوَ بِكُلِّ خَلْقٍ عَلِيمٌ 79
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەو زاتەی کە یەکەمجار دروستی کرد، هەر ئەویش زیندووی دەکاتەوە، ئەو بەهەموو دروستکراوێک زاناو ئاگایە (دروستکردن و دروستکردنەوەی هەموو شتێکی لا ئاسانە)....
«کاتێک بووینە ئێسک و تۆز، ئایا وەک دروستکراوێکی نوێ زیندوو دەکرێینەوە؟»
وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمًا وَرُفَٰتًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًا جَدِيدًا 49
تهفسیری ئاسان: ئەوانە بە سەرسامیەوە دەڵێن: باشە ئەگەر بووینە ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو، ئەوە سەر لە نوێ زیندوو دەکرێینەوە؟!
«ئەوەی یەکەم جار دروستی کردن».
أَوْ خَلْقًا مِّمَّا يَكْبُرُ فِى صُدُورِكُمْ فَسَيَقُولُونَ مَن يُعِيدُنَا قُلِ ٱلَّذِى فَطَرَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ فَسَيُنْغِضُونَ إِلَيْكَ رُءُوسَهُمْ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هُوَ قُلْ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَرِيبًا 51
تهفسیری ئاسان: یان هەر شتێک و هەر دروستکراوێک کە زۆر سەخت و گرنگ و گەورەیە لە بیرو هۆشتاندا، ئەوسا ئەوانە (بە سەرسامیەوە) دەڵێن: دەی باشە، کێ زیندوومان دەکاتەوە؟ بڵێ: ئەو زاتەی کە یەکەمجار بەدیهێناون (زۆر لای ئاسانە زیندووتان بکاتەوە)، ئەوسا سەریان شۆڕدەکەنەوە بۆ لات و سەر بادەدەن و دەڵێن: ئەوە کەی زیندوو دەکرێینەوە؟ کەی قیامەت بەرپا دەبێت؟ پێیان بڵێ: دوور نیەو لەوانەیە بەم نزیکانە پێش بێت.
خوا توانای هەیە تەنانەت سەری پەنجەکانیشی ڕێک بخاتەوە.
بَلَىٰ قَٰدِرِينَ عَلَىٰٓ أَن نُّسَوِّىَ بَنَانَهُۥ 4
تهفسیری ئاسان: بەڵێ، لەوە زیاتریش دەکەین و توانامان هەیە کە نەخشە وردەکانی سەر پەنجەکانی بەدی بهێنینەوە.
ئەو دروستکردن دەستپێدەکات و دووبارەی دەکاتەوە، و ئەوە بۆی ئاسانترە.
وَهُوَ ٱلَّذِى يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ وَهُوَ أَهْوَنُ عَلَيْهِ وَلَهُ ٱلْمَثَلُ ٱلْأَعْلَىٰ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ 27
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە لە سەرەتاوە بەدیهێنراوەکان بەدی دەهێنێت، پاشان بە جۆرێکی تر دروستیان دەکاتەوە، ئەو کارەش بۆ خوا ئاسانە، نموونەی بەرزو وەسفی بڵند هەر شایستەی ئەو زاتەیە لە ئاسمانەکان و زەویدا، هەر ئەویش زاتێکی باڵادەست و دانایە.
ئەگەر گومانتان لە زیندووبوونەوە هەیە، سەیری دروستکردنی خۆتان و زەوی مردووی زیندووکراو بکەن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِن كُنتُمْ فِى رَيْبٍ مِّنَ ٱلْبَعْثِ فَإِنَّا خَلَقْنَٰكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ مِن مُّضْغَةٍ مُّخَلَّقَةٍ وَغَيْرِ مُخَلَّقَةٍ لِّنُبَيِّنَ لَكُمْ وَنُقِرُّ فِى ٱلْأَرْحَامِ مَا نَشَآءُ إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى ثُمَّ نُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ثُمَّ لِتَبْلُغُوٓا۟ أَشُدَّكُمْ وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰٓ أَرْذَلِ ٱلْعُمُرِ لِكَيْلَا يَعْلَمَ مِنۢ بَعْدِ عِلْمٍ شَيْـًٔا وَتَرَى ٱلْأَرْضَ هَامِدَةً فَإِذَآ أَنزَلْنَا عَلَيْهَا ٱلْمَآءَ ٱهْتَزَّتْ وَرَبَتْ وَأَنۢبَتَتْ مِن كُلِّ زَوْجٍۭ بَهِيجٍ 5
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە ئەگەر ئێوە گومانتان لە زیندوو بوونەوە هەیە، ئەوە چاک بزانن کە ئێمە سەرەتا ئێوەمان لە خاک و خۆڵ دروستکردووە، لەوەودوا (نەوەکان) لە نوتفەیەک (پەیدا بوون)، پاشان نوتفەش دەبێتە خۆهەڵواسەرێک لەناو منداڵداندا، لەوەودوا دەبێتە گۆشتپارەیەکی تەواوو سەرو سیمادار، یان ناتەواو، (هەموو ئەم شتانە دەهێنینەوە یادتان) تا بۆتان ڕوون بکەینەوە کە ئێمە ئاوا ئێوەمان دروستکدووە و دووبارە دروستکردنەوەشتان لامان ئاسانە، ئەوەش بمانەوێت لە منداڵدانەکاندا جێگیری دەکەین، تا کاتێکی دیاریکراو، لەوەودوا بەساوایی و بەبچووکی دەرتاندەهێنین (لە سکی دایکتان) دوایی بۆ ئەوەی گەورە ببن و بگەنە ئەوپەڕی هێزو تواناتان، هەتانە دەمرێنرێت بەگەنجی، هەشتانە دەگەڕێنرێتەوە بۆ پەرپووتترنی تەمەنەکان، بۆ ئەوەی هیچ شتێک نەزانێت دوای ئەوەی جاران دەیزانی، (بەڵگەیەکی تریش لەسەر زیندووبوونەوە ئەوەیە کە ئەی ئینسان) تۆ زەویش دەبینیت وشک و برنگە، جا کاتێک ئاوی بارانمان بەسەردا باراند، دادەچڵەکێت و دەلەرزێت و تۆوەکان چەکەرە دەکەن و ڕەگ و چڵ دەردەکەن و دەڕوێن، ئەوسا لە هەموو جۆرە گژوگیاو گوڵ و گوڵزارێکی جوان جووت دەڕوێنێت.
خوا زەوی مردوو بە باران زیندوو دەکاتەوە: دەرچوونیش بەو شێوەیە دەبێت.
رِّزْقًا لِّلْعِبَادِ وَأَحْيَيْنَا بِهِۦ بَلْدَةً مَّيْتًا كَذَٰلِكَ ٱلْخُرُوجُ 11
تهفسیری ئاسان: ئەمەش بۆ ئەوەی ببێتە ڕزق و ڕۆزی بۆ بەندەکان... هەر بەو ئاوو بارانەشوێنە مردووەکان زیندوودەکەینەوە، هەر ئاوەهایش لەدوای مردن ئێوە لەخاک دێنە دەرەوە.